MyDugsiStart learning

Surah 'Abasa in Kurdish: translation and audio

Surah 80 · عبس · He Frowned · 42 verses

Surah 'Abasa verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah 'Abasa word by word in English.

Verse 1

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ

Transliteration ʿabasa watawallā

Kurdish ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).

Verse 2

أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ

Transliteration an jāahu l-aʿmā

Kurdish له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.

Verse 3

وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ

Transliteration wamā yud'rīka laʿallahu yazzakkā

Kurdish جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه‌.

Verse 4

أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ

Transliteration aw yadhakkaru fatanfaʿahu l-dhik'rā

Kurdish یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.

Verse 5

أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ

Transliteration ammā mani is'taghnā

Kurdish به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.

Verse 6

فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ

Transliteration fa-anta lahu taṣaddā

Kurdish تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.

Verse 7

وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ

Transliteration wamā ʿalayka allā yazzakkā

Kurdish جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.

Verse 8

وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ

Transliteration wa-ammā man jāaka yasʿā

Kurdish به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...

Verse 9

وَهُوَ يَخْشَىٰ

Transliteration wahuwa yakhshā

Kurdish له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.

Verse 10

فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ

Transliteration fa-anta ʿanhu talahhā

Kurdish ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.

Verse 11

كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ

Transliteration kallā innahā tadhkiratun

Kurdish نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه‌، ئه‌م سوره‌ته‌، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌.

Verse 12

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ

Transliteration faman shāa dhakarahu

Kurdish جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.

Verse 13

فِى صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ

Transliteration fī ṣuḥufin mukarramatin

Kurdish (ئه‌و قورئانه‌) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه‌.

Verse 14

مَّرْفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةٍۭ

Transliteration marfūʿatin muṭahharatin

Kurdish که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.

Verse 15

بِأَيْدِى سَفَرَةٍ

Transliteration bi-aydī safaratin

Kurdish به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.

Verse 16

كِرَامٍۭ بَرَرَةٍ

Transliteration kirāmin bararatin

Kurdish که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.

Verse 17

قُتِلَ ٱلْإِنسَـٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ

Transliteration qutila l-insānu mā akfarahu

Kurdish ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره‌، سپڵه‌یه‌، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه‌، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.

Verse 18

مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ

Transliteration min ayyi shayin khalaqahu

Kurdish (بۆ بیرناکاته‌وه‌‌) خوا له‌چی دروستی کردووه‌؟!

Verse 19

مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ

Transliteration min nuṭ'fatin khalaqahu faqaddarahu

Kurdish له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه‌، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه‌).

Verse 20

ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ

Transliteration thumma l-sabīla yassarahu

Kurdish له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه‌، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه‌).

Verse 21

ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ

Transliteration thumma amātahu fa-aqbarahu

Kurdish له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه‌.

Verse 22

ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ

Transliteration thumma idhā shāa ansharahu

Kurdish پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه‌.

Verse 23

كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ

Transliteration kallā lammā yaqḍi mā amarahu

Kurdish به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه‌.

Verse 24

فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَـٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ

Transliteration falyanẓuri l-insānu ilā ṭaʿāmihi

Kurdish ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه‌.

Verse 25

أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّا

Transliteration annā ṣababnā l-māa ṣabban

Kurdish بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه‌، چۆن دابارینێت.

Verse 26

ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّا

Transliteration thumma shaqaqnā l-arḍa shaqqan

Kurdish له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.

Verse 27

فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّا

Transliteration fa-anbatnā fīhā ḥabban

Kurdish ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.

Verse 28

وَعِنَبًا وَقَضْبًا

Transliteration waʿinaban waqaḍban

Kurdish هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.

Verse 29

وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا

Transliteration wazaytūnan wanakhlan

Kurdish هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.

Verse 30

وَحَدَآئِقَ غُلْبًا

Transliteration waḥadāiqa ghul'ban

Kurdish باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕو پڕ.

Verse 31

وَفَـٰكِهَةً وَأَبًّا

Transliteration wafākihatan wa-abban

Kurdish جۆره‌ها میوه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.

Verse 32

مَّتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ

Transliteration matāʿan lakum wali-anʿāmikum

Kurdish (هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه‌) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.

Verse 33

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ

Transliteration fa-idhā jāati l-ṣākhatu

Kurdish جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه‌.

Verse 34

يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ

Transliteration yawma yafirru l-maru min akhīhi

Kurdish ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه‌) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه‌.

Verse 35

وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ

Transliteration wa-ummihi wa-abīhi

Kurdish هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...

Verse 36

وَصَـٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ

Transliteration waṣāḥibatihi wabanīhi

Kurdish له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...

Verse 37

لِكُلِّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ

Transliteration likulli im'ri-in min'hum yawma-idhin shanun yugh'nīhi

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.

Verse 38

وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ

Transliteration wujūhun yawma-idhin mus'firatun

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.

Verse 39

ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ

Transliteration ḍāḥikatun mus'tabshiratun

Kurdish ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

Verse 40

وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ

Transliteration wawujūhun yawma-idhin ʿalayhā ghabaratun

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.

Verse 41

تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ

Transliteration tarhaquhā qataratun

Kurdish دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.

Verse 42

أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ

Transliteration ulāika humu l-kafaratu l-fajaratu

Kurdish ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبارو گوناهکاره‌کانن.

Read Surah 'Abasa in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.