MyDugsiStart learning

Surah Al-Muddaththir in Kurdish: translation and audio

Surah 74 · المدثر · The Cloaked One · 56 verses

Surah Al-Muddaththir verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Muddaththir word by word in English.

Verse 1

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ

Transliteration yāayyuhā l-mudathiru

Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه‌، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم

Verse 2

قُمْ فَأَنذِرْ

Transliteration qum fa-andhir

Kurdish هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه‌).

Verse 3

وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ

Transliteration warabbaka fakabbir

Kurdish په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه‌).

Verse 4

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ

Transliteration wathiyābaka faṭahhir

Kurdish پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).

Verse 5

وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ

Transliteration wal-ruj'za fa-uh'jur

Kurdish به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.

Verse 6

وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ

Transliteration walā tamnun tastakthiru

Kurdish منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.

Verse 7

وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ

Transliteration walirabbika fa-iṣ'bir

Kurdish هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه‌.

Verse 8

فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ

Transliteration fa-idhā nuqira fī l-nāqūri

Kurdish جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) داو ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.

Verse 9

فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍ يَوْمٌ عَسِيرٌ

Transliteration fadhālika yawma-idhin yawmun ʿasīrun

Kurdish ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).

Verse 10

عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍ

Transliteration ʿalā l-kāfirīna ghayru yasīrin

Kurdish له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).

Verse 11

ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا

Transliteration dharnī waman khalaqtu waḥīdan

Kurdish واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه‌) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه‌).

Verse 12

وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًا مَّمْدُودًا

Transliteration wajaʿaltu lahu mālan mamdūdan

Kurdish له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆرو زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.

Verse 13

وَبَنِينَ شُهُودًا

Transliteration wabanīna shuhūdan

Kurdish چه‌نده‌ها کوڕو نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.

Verse 14

وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًا

Transliteration wamahhadttu lahu tamhīdan

Kurdish له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.

Verse 15

ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ

Transliteration thumma yaṭmaʿu an azīda

Kurdish له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.

Verse 16

كَلَّآ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِـَٔايَـٰتِنَا عَنِيدًا

Transliteration kallā innahu kāna liāyātinā ʿanīdan

Kurdish نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته‌.

Verse 17

سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا

Transliteration sa-ur'hiquhu ṣaʿūdan

Kurdish ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.

Verse 18

إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ

Transliteration innahu fakkara waqaddara

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌).

Verse 19

فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ

Transliteration faqutila kayfa qaddara

Kurdish به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.

Verse 20

ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ

Transliteration thumma qutila kayfa qaddara

Kurdish پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.

Verse 21

ثُمَّ نَظَرَ

Transliteration thumma naẓara

Kurdish ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.

Verse 22

ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ

Transliteration thumma ʿabasa wabasara

Kurdish ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه‌) ڕه‌ش داگیرسا.

Verse 23

ثُمَّ أَدْبَرَ وَٱسْتَكْبَرَ

Transliteration thumma adbara wa-is'takbara

Kurdish پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.

Verse 24

فَقَالَ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ

Transliteration faqāla in hādhā illā siḥ'run yu'tharu

Kurdish به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه‌!!...

Verse 25

إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ

Transliteration in hādhā illā qawlu l-bashari

Kurdish ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه‌؟!

Verse 26

سَأُصْلِيهِ سَقَرَ

Transliteration sa-uṣ'līhi saqara

Kurdish (ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.

Verse 27

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سَقَرُ

Transliteration wamā adrāka mā saqaru

Kurdish جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه‌...

Verse 28

لَا تُبْقِى وَلَا تَذَرُ

Transliteration lā tub'qī walā tadharu

Kurdish هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...

Verse 29

لَوَّاحَةٌ لِّلْبَشَرِ

Transliteration lawwāḥatun lil'bashari

Kurdish پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.

Verse 30

عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ

Transliteration ʿalayhā tis'ʿata ʿashara

Kurdish نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.

Verse 31

وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَـٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَـٰٓئِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَـٰنًا ۙ وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْكَـٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ

Transliteration wamā jaʿalnā aṣḥāba l-nāri illā malāikatan wamā jaʿalnā ʿiddatahum illā fit'natan lilladhīna kafarū liyastayqina alladhīna ūtū l-kitāba wayazdāda alladhīna āmanū īmānan walā yartāba alladhīna ūtū l-kitāba wal-mu'minūna waliyaqūla alladhīna fī qulūbihim maraḍun wal-kāfirūna mādhā arāda l-lahu bihādhā mathalan kadhālika yuḍillu l-lahu man yashāu wayahdī man yashāu wamā yaʿlamu junūda rabbika illā huwa wamā hiya illā dhik'rā lil'bashari

Kurdish جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیلدا ئه‌و باسه هه‌یه‌) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه‌؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.

Verse 32

كَلَّا وَٱلْقَمَرِ

Transliteration kallā wal-qamari

Kurdish نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).

Verse 33

وَٱلَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ

Transliteration wa-al-layli idh adbara

Kurdish به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه‌).

Verse 34

وَٱلصُّبْحِ إِذَآ أَسْفَرَ

Transliteration wal-ṣub'ḥi idhā asfara

Kurdish به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه‌)

Verse 35

إِنَّهَا لَإِحْدَى ٱلْكُبَرِ

Transliteration innahā la-iḥ'dā l-kubari

Kurdish به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.

Verse 36

نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ

Transliteration nadhīran lil'bashari

Kurdish بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه‌.

Verse 37

لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ

Transliteration liman shāa minkum an yataqaddama aw yata-akhara

Kurdish جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).

Verse 38

كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ

Transliteration kullu nafsin bimā kasabat rahīnatun

Kurdish چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).

Verse 39

إِلَّآ أَصْحَـٰبَ ٱلْيَمِينِ

Transliteration illā aṣḥāba l-yamīni

Kurdish جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.

Verse 40

فِى جَنَّـٰتٍ يَتَسَآءَلُونَ

Transliteration fī jannātin yatasāalūna

Kurdish له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...

Verse 41

عَنِ ٱلْمُجْرِمِينَ

Transliteration ʿani l-muj'rimīna

Kurdish له باره‌ی تاوانبارانه‌وه‌...

Verse 42

مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ

Transliteration mā salakakum fī saqara

Kurdish ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!

Verse 43

قَالُوا۟ لَمْ نَكُ مِنَ ٱلْمُصَلِّينَ

Transliteration qālū lam naku mina l-muṣalīna

Kurdish به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...

Verse 44

وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ ٱلْمِسْكِينَ

Transliteration walam naku nuṭ'ʿimu l-mis'kīna

Kurdish خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...

Verse 45

وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلْخَآئِضِينَ

Transliteration wakunnā nakhūḍu maʿa l-khāiḍīna

Kurdish ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژو بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێمان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.

Verse 46

وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ

Transliteration wakunnā nukadhibu biyawmi l-dīni

Kurdish ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.

Verse 47

حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلْيَقِينُ

Transliteration ḥattā atānā l-yaqīnu

Kurdish هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێگرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.

Verse 48

فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَـٰعَةُ ٱلشَّـٰفِعِينَ

Transliteration famā tanfaʿuhum shafāʿatu l-shāfiʿīna

Kurdish که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.

Verse 49

فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ

Transliteration famā lahum ʿani l-tadhkirati muʿ'riḍīna

Kurdish باشه‌، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.

Verse 50

كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ

Transliteration ka-annahum ḥumurun mus'tanfiratun

Kurdish ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه‌...

Verse 51

فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ

Transliteration farrat min qaswaratin

Kurdish له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...

Verse 52

بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًا مُّنَشَّرَةً

Transliteration bal yurīdu kullu im'ri-in min'hum an yu'tā ṣuḥufan munasharatan

Kurdish به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟

Verse 53

كَلَّا ۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ

Transliteration kallā bal lā yakhāfūna l-ākhirata

Kurdish نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.

Verse 54

كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌ

Transliteration kallā innahu tadhkiratun

Kurdish نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه‌.

Verse 55

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ

Transliteration faman shāa dhakarahu

Kurdish جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).

Verse 56

وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ

Transliteration wamā yadhkurūna illā an yashāa l-lahu huwa ahlu l-taqwā wa-ahlu l-maghfirati

Kurdish جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆشبوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).

Read Surah Al-Muddaththir in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.