MyDugsiStart learning

Surah An-Nazi'at in Kurdish: translation and audio

Surah 79 · النازعات · Those who drag forth · 46 verses

Surah An-Nazi'at verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah An-Nazi'at word by word in English.

Verse 1

وَٱلنَّـٰزِعَـٰتِ غَرْقًا

Transliteration wal-nāziʿāti gharqan

Kurdish سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.

Verse 2

وَٱلنَّـٰشِطَـٰتِ نَشْطًا

Transliteration wal-nāshiṭāti nashṭan

Kurdish سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).

Verse 3

وَٱلسَّـٰبِحَـٰتِ سَبْحًا

Transliteration wal-sābiḥāti sabḥan

Kurdish سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه‌.

Verse 4

فَٱلسَّـٰبِقَـٰتِ سَبْقًا

Transliteration fal-sābiqāti sabqan

Kurdish هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.

Verse 5

فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًا

Transliteration fal-mudabirāti amran

Kurdish سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کارو فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.

Verse 6

يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ

Transliteration yawma tarjufu l-rājifatu

Kurdish (سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.

Verse 7

تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ

Transliteration tatbaʿuhā l-rādifatu

Kurdish دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).

Verse 8

قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ

Transliteration qulūbun yawma-idhin wājifatun

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.

Verse 9

أَبْصَـٰرُهَا خَـٰشِعَةٌ

Transliteration abṣāruhā khāshiʿatun

Kurdish خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.

Verse 10

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ

Transliteration yaqūlūna a-innā lamardūdūna fī l-ḥāfirati

Kurdish (ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه‌؟...

Verse 11

أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًا نَّخِرَةً

Transliteration a-idhā kunnā ʿiẓāman nakhiratan

Kurdish کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!

Verse 12

قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ

Transliteration qālū til'ka idhan karratun khāsiratun

Kurdish (به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه‌) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه‌!!

Verse 13

فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌ وَٰحِدَةٌ

Transliteration fa-innamā hiya zajratun wāḥidatun

Kurdish (با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه‌.

Verse 14

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ

Transliteration fa-idhā hum bil-sāhirati

Kurdish جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.

Verse 15

هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

Transliteration hal atāka ḥadīthu mūsā

Kurdish (ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موساو دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه‌؟!

Verse 16

إِذْ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى

Transliteration idh nādāhu rabbuhu bil-wādi l-muqadasi ṭuwan

Kurdish کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:

Verse 17

ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

Transliteration idh'hab ilā fir'ʿawna innahu ṭaghā

Kurdish بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه‌) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

Verse 18

فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ

Transliteration faqul hal laka ilā an tazakkā

Kurdish پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردارو ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!

Verse 19

وَأَهْدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخْشَىٰ

Transliteration wa-ahdiyaka ilā rabbika fatakhshā

Kurdish تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).

Verse 20

فَأَرَىٰهُ ٱلْـَٔايَةَ ٱلْكُبْرَىٰ

Transliteration fa-arāhu l-āyata l-kub'rā

Kurdish (دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه‌) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه‌).

Verse 21

فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ

Transliteration fakadhaba waʿaṣā

Kurdish (به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.

Verse 22

ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَىٰ

Transliteration thumma adbara yasʿā

Kurdish له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی موسا و دژایه‌تی ئیمان).

Verse 23

فَحَشَرَ فَنَادَىٰ

Transliteration faḥashara fanādā

Kurdish خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:

Verse 24

فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلْأَعْلَىٰ

Transliteration faqāla anā rabbukumu l-aʿlā

Kurdish من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!

Verse 25

فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلْـَٔاخِرَةِ وَٱلْأُولَىٰٓ

Transliteration fa-akhadhahu l-lahu nakāla l-ākhirati wal-ūlā

Kurdish ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.

Verse 26

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّمَن يَخْشَىٰٓ

Transliteration inna fī dhālika laʿib'ratan liman yakhshā

Kurdish به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌).

Verse 27

ءَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُ ۚ بَنَىٰهَا

Transliteration a-antum ashaddu khalqan ami l-samāu banāhā

Kurdish باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره‌، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه‌، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).

Verse 28

رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّىٰهَا

Transliteration rafaʿa samkahā fasawwāhā

Kurdish به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێکو پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه‌).

Verse 29

وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَىٰهَا

Transliteration wa-aghṭasha laylahā wa-akhraja ḍuḥāhā

Kurdish شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه‌، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه‌.

Verse 30

وَٱلْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ

Transliteration wal-arḍa baʿda dhālika daḥāhā

Kurdish دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌.

Verse 31

أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَىٰهَا

Transliteration akhraja min'hā māahā wamarʿāhā

Kurdish ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه‌.

Verse 32

وَٱلْجِبَالَ أَرْسَىٰهَا

Transliteration wal-jibāla arsāhā

Kurdish کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه‌.

Verse 33

مَتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ

Transliteration matāʿan lakum wali-anʿāmikum

Kurdish (هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه‌) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.

Verse 34

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلْكُبْرَىٰ

Transliteration fa-idhā jāati l-ṭāmatu l-kub'rā

Kurdish جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته‌).

Verse 35

يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَـٰنُ مَا سَعَىٰ

Transliteration yawma yatadhakkaru l-insānu mā saʿā

Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.

Verse 36

وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ

Transliteration waburrizati l-jaḥīmu liman yarā

Kurdish دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...

Verse 37

فَأَمَّا مَن طَغَىٰ

Transliteration fa-ammā man ṭaghā

Kurdish جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...

Verse 38

وَءَاثَرَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا

Transliteration waāthara l-ḥayata l-dun'yā

Kurdish ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...

Verse 39

فَإِنَّ ٱلْجَحِيمَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ

Transliteration fa-inna l-jaḥīma hiya l-mawā

Kurdish ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!

Verse 40

وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفْسَ عَنِ ٱلْهَوَىٰ

Transliteration wa-ammā man khāfa maqāma rabbihi wanahā l-nafsa ʿani l-hawā

Kurdish به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...

Verse 41

فَإِنَّ ٱلْجَنَّةَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ

Transliteration fa-inna l-janata hiya l-mawā

Kurdish بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.

Verse 42

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا

Transliteration yasalūnaka ʿani l-sāʿati ayyāna mur'sāhā

Kurdish پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟

Verse 43

فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَىٰهَآ

Transliteration fīma anta min dhik'rāhā

Kurdish جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟

Verse 44

إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ

Transliteration ilā rabbika muntahāhā

Kurdish بێگومان کۆتایی دنیاو به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.

Verse 45

إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَىٰهَا

Transliteration innamā anta mundhiru man yakhshāhā

Kurdish بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.

Verse 46

كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا

Transliteration ka-annahum yawma yarawnahā lam yalbathū illā ʿashiyyatan aw ḍuḥāhā

Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه‌.

Read Surah An-Nazi'at in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.