MyDugsiStart learning

Surah Al-Qiyamah in Kurdish: translation and audio

Surah 75 · القيامة · The Resurrection · 40 verses

Surah Al-Qiyamah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Qiyamah word by word in English.

Verse 1

لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ

Transliteration lā uq'simu biyawmi l-qiyāmati

Kurdish سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.

Verse 2

وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ

Transliteration walā uq'simu bil-nafsi l-lawāmati

Kurdish سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.

Verse 3

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ

Transliteration ayaḥsabu l-insānu allan najmaʿa ʿiẓāmahu

Kurdish ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه‌؟!

Verse 4

بَلَىٰ قَـٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ

Transliteration balā qādirīna ʿalā an nusawwiya banānahu

Kurdish به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانامان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه‌.

Verse 5

بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَـٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ

Transliteration bal yurīdu l-insānu liyafjura amāmahu

Kurdish نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!

Verse 6

يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَـٰمَةِ

Transliteration yasalu ayyāna yawmu l-qiyāmati

Kurdish بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).

Verse 7

فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ

Transliteration fa-idhā bariqa l-baṣaru

Kurdish کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.

Verse 8

وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ

Transliteration wakhasafa l-qamaru

Kurdish مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).

Verse 9

وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ

Transliteration wajumiʿa l-shamsu wal-qamaru

Kurdish (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆرو مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.

Verse 10

يَقُولُ ٱلْإِنسَـٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ

Transliteration yaqūlu l-insānu yawma-idhin ayna l-mafaru

Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.

Verse 11

كَلَّا لَا وَزَرَ

Transliteration kallā lā wazara

Kurdish نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه‌).

Verse 12

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ

Transliteration ilā rabbika yawma-idhin l-mus'taqaru

Kurdish تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه‌).

Verse 13

يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَـٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ

Transliteration yunabba-u l-insānu yawma-idhin bimā qaddama wa-akhara

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه‌، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).

Verse 14

بَلِ ٱلْإِنسَـٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌ

Transliteration bali l-insānu ʿalā nafsihi baṣīratun

Kurdish به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه‌).

Verse 15

وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ

Transliteration walaw alqā maʿādhīrahu

Kurdish هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه‌).

Verse 16

لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ

Transliteration lā tuḥarrik bihi lisānaka litaʿjala bihi

Kurdish په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.

Verse 17

إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ

Transliteration inna ʿalaynā jamʿahu waqur'ānahu

Kurdish به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.

Verse 18

فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ

Transliteration fa-idhā qaranāhu fa-ittabiʿ qur'ānahu

Kurdish جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.

Verse 19

ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ

Transliteration thumma inna ʿalaynā bayānahu

Kurdish پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

Verse 20

كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ

Transliteration kallā bal tuḥibbūna l-ʿājilata

Kurdish نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.

Verse 21

وَتَذَرُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ

Transliteration watadharūna l-ākhirata

Kurdish قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.

Verse 22

وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ

Transliteration wujūhun yawma-idhin nāḍiratun

Kurdish به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه‌، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.

Verse 23

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ

Transliteration ilā rabbihā nāẓiratun

Kurdish چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).

Verse 24

وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍۭ بَاسِرَةٌ

Transliteration wawujūhun yawma-idhin bāsiratun

Kurdish هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژو تاڵ و دێزن.

Verse 25

تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ

Transliteration taẓunnu an yuf'ʿala bihā fāqiratun

Kurdish چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.

Verse 26

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِىَ

Transliteration kallā idhā balaghati l-tarāqiya

Kurdish نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.

Verse 27

وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍ

Transliteration waqīla man rāqin

Kurdish ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟

Verse 28

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلْفِرَاقُ

Transliteration waẓanna annahu l-firāqu

Kurdish به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه‌.

Verse 29

وَٱلْتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ

Transliteration wal-tafati l-sāqu bil-sāqi

Kurdish ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.

Verse 30

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمَسَاقُ

Transliteration ilā rabbika yawma-idhin l-masāqu

Kurdish ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.

Verse 31

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ

Transliteration falā ṣaddaqa walā ṣallā

Kurdish نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.

Verse 32

وَلَـٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

Transliteration walākin kadhaba watawallā

Kurdish به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.

Verse 33

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ

Transliteration thumma dhahaba ilā ahlihi yatamaṭṭā

Kurdish پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لارو خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.

Verse 34

أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ

Transliteration awlā laka fa-awlā

Kurdish (جا ئه‌م دۆزه‌خه‌) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره‌.

Verse 35

ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰٓ

Transliteration thumma awlā laka fa-awlā

Kurdish پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره‌.

Verse 36

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَن يُتْرَكَ سُدًى

Transliteration ayaḥsabu l-insānu an yut'raka sudan

Kurdish ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).

Verse 37

أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِىٍّ يُمْنَىٰ

Transliteration alam yaku nuṭ'fatan min maniyyin yum'nā

Kurdish باشه‌، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه‌).

Verse 38

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ

Transliteration thumma kāna ʿalaqatan fakhalaqa fasawwā

Kurdish پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.

Verse 39

فَجَعَلَ مِنْهُ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ

Transliteration fajaʿala min'hu l-zawjayni l-dhakara wal-unthā

Kurdish ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێرو مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).

Verse 40

أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ

Transliteration alaysa dhālika biqādirin ʿalā an yuḥ'yiya l-mawtā

Kurdish ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه‌؟!

Read Surah Al-Qiyamah in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.