Surah Ash-Shu'ara in Kurdish: translation and audio
Surah 26 · الشعرا‌ء · The Poets · 227 verses
Surah Ash-Shu'ara verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Ash-Shu'ara word by word in English.
Verse 1
طسٓمٓ
Transliteration tta-seen-meem
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقر‌ة) بده.
Verse 2
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ
Transliteration til'ka āyātu l-kitābi l-mubīni
Kurdish ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
Verse 3
لَعَلَّكَ بَـٰخِعٌ نَّفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
Transliteration laʿallaka bākhiʿun nafsaka allā yakūnū mu'minīna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.
Verse 4
إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةً فَظَلَّتْ أَعْنَـٰقُهُمْ لَهَا خَـٰضِعِينَ
Transliteration in nasha nunazzil ʿalayhim mina l-samāi āyatan faẓallat aʿnāquhum lahā khāḍiʿīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت
Verse 5
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهُ مُعْرِضِينَ
Transliteration wamā yatīhim min dhik'rin mina l-raḥmāni muḥ'dathin illā kānū ʿanhu muʿ'riḍīna
Kurdish هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.
Verse 6
فَقَدْ كَذَّبُوا۟ فَسَيَأْتِيهِمْ أَنۢبَـٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration faqad kadhabū fasayatīhim anbāu mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
Verse 7
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلْأَرْضِ كَمْ أَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ
Transliteration awalam yaraw ilā l-arḍi kam anbatnā fīhā min kulli zawjin karīmin
Kurdish ئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆر‌و و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه.
Verse 8
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
Verse 9
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).
Verse 10
وَإِذْ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئْتِ ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wa-idh nādā rabbuka mūsā ani i'ti l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish (بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه...
Verse 11
قَوْمَ فِرْعَوْنَ ۚ أَلَا يَتَّقُونَ
Transliteration qawma fir'ʿawna alā yattaqūna
Kurdish که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
Verse 12
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
Transliteration qāla rabbi innī akhāfu an yukadhibūni
Kurdish مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن..
Verse 13
وَيَضِيقُ صَدْرِى وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِى فَأَرْسِلْ إِلَىٰ هَـٰرُونَ
Transliteration wayaḍīqu ṣadrī walā yanṭaliqu lisānī fa-arsil ilā hārūna
Kurdish ته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)...
Verse 14
وَلَهُمْ عَلَىَّ ذَنۢبٌ فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ
Transliteration walahum ʿalayya dhanbun fa-akhāfu an yaqtulūni
Kurdish تۆڵه‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه...
Verse 15
قَالَ كَلَّا ۖ فَٱذْهَبَا بِـَٔايَـٰتِنَآ ۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسْتَمِعُونَ
Transliteration qāla kallā fa-idh'habā biāyātinā innā maʿakum mus'tamiʿūna
Kurdish خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێر‌و گوێگرین...
Verse 16
فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration fatiyā fir'ʿawna faqūlā innā rasūlu rabbi l-ʿālamīna
Kurdish بچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین
Verse 17
أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration an arsil maʿanā banī is'rāīla
Kurdish داوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن...
Verse 18
قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ
Transliteration qāla alam nurabbika fīnā walīdan walabith'ta fīnā min ʿumurika sinīna
Kurdish کاتێک مو‌سا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوه‌تی‌یه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟...
Verse 19
وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ ٱلَّتِى فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wafaʿalta faʿlataka allatī faʿalta wa-anta mina l-kāfirīna
Kurdish ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن...
Verse 20
قَالَ فَعَلْتُهَآ إِذًا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
Transliteration qāla faʿaltuhā idhan wa-anā mina l-ḍālīna
Kurdish مو‌سا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)...
Verse 21
فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِى رَبِّى حُكْمًا وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration fafarartu minkum lammā khif'tukum fawahaba lī rabbī ḥuk'man wajaʿalanī mina l-mur'salīna
Kurdish ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.
Verse 22
وَتِلْكَ نِعْمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَىَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration watil'ka niʿ'matun tamunnuhā ʿalayya an ʿabbadtta banī is'rāīla
Kurdish جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).
Verse 23
قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration qāla fir'ʿawnu wamā rabbu l-ʿālamīna
Kurdish ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟...
Verse 24
قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
Transliteration qāla rabbu l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā in kuntum mūqinīna
Kurdish مو‌سا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.
Verse 25
قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُۥٓ أَلَا تَسْتَمِعُونَ
Transliteration qāla liman ḥawlahu alā tastamiʿūna
Kurdish (فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.
Verse 26
قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration qāla rabbukum warabbu ābāikumu l-awalīna
Kurdish (مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.
Verse 27
قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِىٓ أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ
Transliteration qāla inna rasūlakumu alladhī ur'sila ilaykum lamajnūnun
Kurdish فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته!!
Verse 28
قَالَ رَبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration qāla rabbu l-mashriqi wal-maghribi wamā baynahumā in kuntum taʿqilūna
Kurdish مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!
Verse 29
قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذْتَ إِلَـٰهًا غَيْرِى لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ ٱلْمَسْجُونِينَ
Transliteration qāla la-ini ittakhadhta ilāhan ghayrī la-ajʿalannaka mina l-masjūnīna
Kurdish فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...
Verse 30
قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَىْءٍ مُّبِينٍ
Transliteration qāla awalaw ji'tuka bishayin mubīnin
Kurdish مو‌سا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)...
Verse 31
قَالَ فَأْتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration qāla fati bihi in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!!...
Verse 32
فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ
Transliteration fa-alqā ʿaṣāhu fa-idhā hiya thuʿ'bānun mubīnun
Kurdish ئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)!!...
Verse 33
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّـٰظِرِينَ
Transliteration wanazaʿa yadahu fa-idhā hiya bayḍāu lilnnāẓirīna
Kurdish ده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران!!...
Verse 34
قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُۥٓ إِنَّ هَـٰذَا لَسَـٰحِرٌ عَلِيمٌ
Transliteration qāla lil'mala-i ḥawlahu inna hādhā lasāḥirun ʿalīmun
Kurdish فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جاودووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه!!...
Verse 35
يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِۦ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ
Transliteration yurīdu an yukh'rijakum min arḍikum bisiḥ'rihi famādhā tamurūna
Kurdish ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چی‌یه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).
Verse 36
قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَٱبْعَثْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَـٰشِرِينَ
Transliteration qālū arjih wa-akhāhu wa-ib'ʿath fī l-madāini ḥāshirīna
Kurdish دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موسا‌و براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین!!...
Verse 37
يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ
Transliteration yatūka bikulli saḥḥārin ʿalīmin
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن...
Verse 38
فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَـٰتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ
Transliteration fajumiʿa l-saḥaratu limīqāti yawmin maʿlūmin
Kurdish سه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه...
Verse 39
وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنتُم مُّجْتَمِعُونَ
Transliteration waqīla lilnnāsi hal antum muj'tamiʿūna
Kurdish پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟!...
Verse 40
لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَـٰلِبِينَ
Transliteration laʿallanā nattabiʿu l-saḥarata in kānū humu l-ghālibīna
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه!...
Verse 41
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُوا۟ لِفِرْعَوْنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَـٰلِبِينَ
Transliteration falammā jāa l-saḥaratu qālū lifir'ʿawna a-inna lanā la-ajran in kunnā naḥnu l-ghālibīna
Kurdish کاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه؟!
Verse 42
قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذًا لَّمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ
Transliteration qāla naʿam wa-innakum idhan lamina l-muqarabīna
Kurdish فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...
Verse 43
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ
Transliteration qāla lahum mūsā alqū mā antum mul'qūna
Kurdish (پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!
Verse 44
فَأَلْقَوْا۟ حِبَالَهُمْ وَعِصِيَّهُمْ وَقَالُوا۟ بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ ٱلْغَـٰلِبُونَ
Transliteration fa-alqaw ḥibālahum waʿiṣiyyahum waqālū biʿizzati fir'ʿawna innā lanaḥnu l-ghālibūna
Kurdish ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه.
Verse 45
فَأَلْقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ
Transliteration fa-alqā mūsā ʿaṣāhu fa-idhā hiya talqafu mā yafikūna
Kurdish ئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.
Verse 46
فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَـٰجِدِينَ
Transliteration fa-ul'qiya l-saḥaratu sājidīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا...
Verse 47
قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration qālū āmannā birabbi l-ʿālamīna
Kurdish وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.
Verse 48
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ
Transliteration rabbi mūsā wahārūna
Kurdish په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون.
Verse 49
قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَـٰفٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ
Transliteration qāla āmantum lahu qabla an ādhana lakum innahu lakabīrukumu alladhī ʿallamakumu l-siḥ'ra falasawfa taʿlamūna la-uqaṭṭiʿanna aydiyakum wa-arjulakum min khilāfin wala-uṣallibannakum ajmaʿīna
Kurdish فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.
Verse 50
قَالُوا۟ لَا ضَيْرَ ۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
Transliteration qālū lā ḍayra innā ilā rabbinā munqalibūna
Kurdish جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
Verse 51
إِنَّا نَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَـٰيَـٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration innā naṭmaʿu an yaghfira lanā rabbunā khaṭāyānā an kunnā awwala l-mu'minīna
Kurdish ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).
Verse 52
۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِىٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
Transliteration wa-awḥaynā ilā mūsā an asri biʿibādī innakum muttabaʿūna
Kurdish (دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...
Verse 53
فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَـٰشِرِينَ
Transliteration fa-arsala fir'ʿawnu fī l-madāini ḥāshirīna
Kurdish فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...
Verse 54
إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ
Transliteration inna hāulāi lashir'dhimatun qalīlūna
Kurdish (جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...
Verse 55
وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَآئِظُونَ
Transliteration wa-innahum lanā laghāiẓūna
Kurdish به ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه...
Verse 56
وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَـٰذِرُونَ
Transliteration wa-innā lajamīʿun ḥādhirūna
Kurdish (خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)...
Verse 57
فَأَخْرَجْنَـٰهُم مِّن جَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ
Transliteration fa-akhrajnāhum min jannātin waʿuyūnin
Kurdish ئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان...
Verse 58
وَكُنُوزٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ
Transliteration wakunūzin wamaqāmin karīmin
Kurdish له نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا...
Verse 59
كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَـٰهَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration kadhālika wa-awrathnāhā banī is'rāīla
Kurdish نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان...
Verse 60
فَأَتْبَعُوهُم مُّشْرِقِينَ
Transliteration fa-atbaʿūhum mush'riqīna
Kurdish ئه‌وسا (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن...
Verse 61
فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ
Transliteration falammā tarāā l-jamʿāni qāla aṣḥābu mūsā innā lamud'rakūna
Kurdish کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین.
Verse 62
قَالَ كَلَّآ ۖ إِنَّ مَعِىَ رَبِّى سَيَهْدِينِ
Transliteration qāla kallā inna maʿiya rabbī sayahdīni
Kurdish مو‌سا وتی: نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)
Verse 63
فَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْبَحْرَ ۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَٱلطَّوْدِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration fa-awḥaynā ilā mūsā ani iḍ'rib biʿaṣāka l-baḥra fa-infalaqa fakāna kullu fir'qin kal-ṭawdi l-ʿaẓīmi
Kurdish ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کرد‌و به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه)...
Verse 64
وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ ٱلْـَٔاخَرِينَ
Transliteration wa-azlafnā thamma l-ākharīna
Kurdish پاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه...
Verse 65
وَأَنجَيْنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
Transliteration wa-anjaynā mūsā waman maʿahu ajmaʿīna
Kurdish مو‌سا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...
Verse 66
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Transliteration thumma aghraqnā l-ākharīna
Kurdish پاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد.
Verse 67
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
Verse 68
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
Verse 69
وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَٰهِيمَ
Transliteration wa-ut'lu ʿalayhim naba-a ib'rāhīma
Kurdish هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه.
Verse 70
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا تَعْبُدُونَ
Transliteration idh qāla li-abīhi waqawmihi mā taʿbudūna
Kurdish کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
Verse 71
قَالُوا۟ نَعْبُدُ أَصْنَامًا فَنَظَلُّ لَهَا عَـٰكِفِينَ
Transliteration qālū naʿbudu aṣnāman fanaẓallu lahā ʿākifīna
Kurdish وتیان (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین.
Verse 72
قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ
Transliteration qāla hal yasmaʿūnakum idh tadʿūna
Kurdish ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟!...
Verse 73
أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ
Transliteration aw yanfaʿūnakum aw yaḍurrūna
Kurdish یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟...
Verse 74
قَالُوا۟ بَلْ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ
Transliteration qālū bal wajadnā ābāanā kadhālika yafʿalūna
Kurdish بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)...
Verse 75
قَالَ أَفَرَءَيْتُم مَّا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ
Transliteration qāla afara-aytum mā kuntum taʿbudūna
Kurdish ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)...
Verse 76
أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلْأَقْدَمُونَ
Transliteration antum waābāukumu l-aqdamūna
Kurdish به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)...
Verse 77
فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِّىٓ إِلَّا رَبَّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration fa-innahum ʿaduwwun lī illā rabba l-ʿālamīna
Kurdish بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان...
Verse 78
ٱلَّذِى خَلَقَنِى فَهُوَ يَهْدِينِ
Transliteration alladhī khalaqanī fahuwa yahdīni
Kurdish ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...
Verse 79
وَٱلَّذِى هُوَ يُطْعِمُنِى وَيَسْقِينِ
Transliteration wa-alladhī huwa yuṭ'ʿimunī wayasqīni
Kurdish ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...
Verse 80
وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ
Transliteration wa-idhā mariḍ'tu fahuwa yashfīni
Kurdish کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...
Verse 81
وَٱلَّذِى يُمِيتُنِى ثُمَّ يُحْيِينِ
Transliteration wa-alladhī yumītunī thumma yuḥ'yīni
Kurdish هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه...
Verse 82
وَٱلَّذِىٓ أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِى خَطِيٓـَٔتِى يَوْمَ ٱلدِّينِ
Transliteration wa-alladhī aṭmaʿu an yaghfira lī khaṭīatī yawma l-dīni
Kurdish هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...
Verse 83
رَبِّ هَبْ لِى حُكْمًا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration rabbi hab lī ḥuk'man wa-alḥiq'nī bil-ṣāliḥīna
Kurdish (ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه.
Verse 84
وَٱجْعَل لِّى لِسَانَ صِدْقٍ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration wa-ij'ʿal lī lisāna ṣid'qin fī l-ākhirīna
Kurdish په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت.
Verse 85
وَٱجْعَلْنِى مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration wa-ij'ʿalnī min warathati jannati l-naʿīmi
Kurdish بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی.
Verse 86
وَٱغْفِرْ لِأَبِىٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
Transliteration wa-igh'fir li-abī innahu kāna mina l-ḍālīna
Kurdish له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)
Verse 87
وَلَا تُخْزِنِى يَوْمَ يُبْعَثُونَ
Transliteration walā tukh'zinī yawma yub'ʿathūna
Kurdish له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.
Verse 88
يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ
Transliteration yawma lā yanfaʿu mālun walā banūna
Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه.
Verse 89
إِلَّا مَنْ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ
Transliteration illā man atā l-laha biqalbin salīmin
Kurdish مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.
Verse 90
وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ
Transliteration wa-uz'lifati l-janatu lil'muttaqīna
Kurdish ئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.
Verse 91
وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ
Transliteration waburrizati l-jaḥīmu lil'ghāwīna
Kurdish دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه...
Verse 92
وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ
Transliteration waqīla lahum ayna mā kuntum taʿbudūna
Kurdish پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟...
Verse 93
مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلْ يَنصُرُونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُونَ
Transliteration min dūni l-lahi hal yanṣurūnakum aw yantaṣirūna
Kurdish له جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یان فریای خۆیان ده‌که‌ون؟
Verse 94
فَكُبْكِبُوا۟ فِيهَا هُمْ وَٱلْغَاوُۥنَ
Transliteration fakub'kibū fīhā hum wal-ghāwūna
Kurdish ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توند‌و تیژی‌یه‌وه، بته‌کان و گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...
Verse 95
وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ
Transliteration wajunūdu ib'līsa ajmaʿūna
Kurdish (هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا.
Verse 96
قَالُوا۟ وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ
Transliteration qālū wahum fīhā yakhtaṣimūna
Kurdish (بت په‌رستان: به بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا...
Verse 97
تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration tal-lahi in kunnā lafī ḍalālin mubīnin
Kurdish سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین...
Verse 98
إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration idh nusawwīkum birabbi l-ʿālamīna
Kurdish کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا...
Verse 99
وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلْمُجْرِمُونَ
Transliteration wamā aḍallanā illā l-muj'rimūna
Kurdish ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت...
Verse 100
فَمَا لَنَا مِن شَـٰفِعِينَ
Transliteration famā lanā min shāfiʿīna
Kurdish که‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه...
Verse 101
وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ
Transliteration walā ṣadīqin ḥamīmin
Kurdish یاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه...
Verse 102
فَلَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration falaw anna lanā karratan fanakūna mina l-mu'minīna
Kurdish جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه.
Verse 103
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 104
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 105
كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration kadhabat qawmu nūḥin l-mur'salīna
Kurdish قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی.
Verse 106
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla lahum akhūhum nūḥun alā tattaqūna
Kurdish کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!
Verse 107
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Transliteration innī lakum rasūlun amīnun
Kurdish به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...
Verse 108
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish که‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن...
Verse 109
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā asalukum ʿalayhi min ajrin in ajriya illā ʿalā rabbi l-ʿālamīna
Kurdish من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم.
Verse 110
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن...
Verse 111
۞ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلْأَرْذَلُونَ
Transliteration qālū anu'minu laka wa-ittabaʿaka l-ardhalūna
Kurdish هه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.
Verse 112
قَالَ وَمَا عِلْمِى بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration qāla wamā ʿil'mī bimā kānū yaʿmalūna
Kurdish نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه).
Verse 113
إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّى ۖ لَوْ تَشْعُرُونَ
Transliteration in ḥisābuhum illā ʿalā rabbī law tashʿurūna
Kurdish حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نی‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه...
Verse 114
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration wamā anā biṭāridi l-mu'minīna
Kurdish من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...
Verse 115
إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Transliteration in anā illā nadhīrun mubīnun
Kurdish به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...
Verse 116
قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَـٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمَرْجُومِينَ
Transliteration qālū la-in lam tantahi yānūḥu latakūnanna mina l-marjūmīna
Kurdish (ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).
Verse 117
قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِى كَذَّبُونِ
Transliteration qāla rabbi inna qawmī kadhabūni
Kurdish (نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.
Verse 118
فَٱفْتَحْ بَيْنِى وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِى وَمَن مَّعِىَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration fa-if'taḥ baynī wabaynahum fatḥan wanajjinī waman maʿiya mina l-mu'minīna
Kurdish که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.
Verse 119
فَأَنجَيْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
Transliteration fa-anjaynāhu waman maʿahu fī l-ful'ki l-mashḥūni
Kurdish ئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.
Verse 120
ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ ٱلْبَاقِينَ
Transliteration thumma aghraqnā baʿdu l-bāqīna
Kurdish پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.
Verse 121
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 122
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده.
Verse 123
كَذَّبَتْ عَادٌ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration kadhabat ʿādun l-mur'salīna
Kurdish قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.
Verse 124
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla lahum akhūhum hūdun alā tattaqūna
Kurdish کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.
Verse 125
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Transliteration innī lakum rasūlun amīnun
Kurdish به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.
Verse 126
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
Verse 127
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā asalukum ʿalayhi min ajrin in ajriya illā ʿalā rabbi l-ʿālamīna
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده...
Verse 128
أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةً تَعْبَثُونَ
Transliteration atabnūna bikulli rīʿin āyatan taʿbathūna
Kurdish ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...
Verse 129
وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ
Transliteration watattakhidhūna maṣāniʿa laʿallakum takhludūna
Kurdish هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...
Verse 130
وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ
Transliteration wa-idhā baṭashtum baṭashtum jabbārīna
Kurdish کاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن!...
Verse 131
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
Verse 132
وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِىٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wa-ittaqū alladhī amaddakum bimā taʿlamūna
Kurdish له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون...
Verse 133
أَمَدَّكُم بِأَنْعَـٰمٍ وَبَنِينَ
Transliteration amaddakum bi-anʿāmin wabanīna
Kurdish ماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون...
Verse 134
وَجَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ
Transliteration wajannātin waʿuyūnin
Kurdish هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...
Verse 135
إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration innī akhāfu ʿalaykum ʿadhāba yawmin ʿaẓīmin
Kurdish به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...
Verse 136
قَالُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ ٱلْوَٰعِظِينَ
Transliteration qālū sawāon ʿalaynā awaʿaẓta am lam takun mina l-wāʿiẓīna
Kurdish (سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟!...
Verse 137
إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration in hādhā illā khuluqu l-awalīna
Kurdish ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.
Verse 138
وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
Transliteration wamā naḥnu bimuʿadhabīna
Kurdish (ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.
Verse 139
فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَـٰهُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration fakadhabūhu fa-ahlaknāhum inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
Verse 140
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).
Verse 141
كَذَّبَتْ ثَمُودُ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration kadhabat thamūdu l-mur'salīna
Kurdish قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.
Verse 142
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَـٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla lahum akhūhum ṣāliḥun alā tattaqūna
Kurdish کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
Verse 143
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Transliteration innī lakum rasūlun amīnun
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
Verse 144
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish له 108 دا مانا کراوه.
Verse 145
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā asalukum ʿalayhi min ajrin in ajriya illā ʿalā rabbi l-ʿālamīna
Kurdish له 109 دا مانا کراوه.
Verse 146
أَتُتْرَكُونَ فِى مَا هَـٰهُنَآ ءَامِنِينَ
Transliteration atut'rakūna fī mā hāhunā āminīna
Kurdish ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.
Verse 147
فِى جَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ
Transliteration fī jannātin waʿuyūnin
Kurdish له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!
Verse 148
وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ
Transliteration wazurūʿin wanakhlin ṭalʿuhā haḍīmun
Kurdish له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!!
Verse 149
وَتَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا فَـٰرِهِينَ
Transliteration watanḥitūna mina l-jibāli buyūtan fārihīna
Kurdish (هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵ‌و شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟!
Verse 150
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن.
Verse 151
وَلَا تُطِيعُوٓا۟ أَمْرَ ٱلْمُسْرِفِينَ
Transliteration walā tuṭīʿū amra l-mus'rifīna
Kurdish به فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن...
Verse 152
ٱلَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ
Transliteration alladhīna yuf'sidūna fī l-arḍi walā yuṣ'liḥūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن.
Verse 153
قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ
Transliteration qālū innamā anta mina l-musaḥarīna
Kurdish خوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه!!
Verse 154
مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration mā anta illā basharun mith'lunā fati biāyatin in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟!
Verse 155
قَالَ هَـٰذِهِۦ نَاقَةٌ لَّهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ
Transliteration qāla hādhihi nāqatun lahā shir'bun walakum shir'bu yawmin maʿlūmin
Kurdish جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.
Verse 156
وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration walā tamassūhā bisūin fayakhudhakum ʿadhābu yawmin ʿaẓīmin
Kurdish نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت.
Verse 157
فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا۟ نَـٰدِمِينَ
Transliteration faʿaqarūhā fa-aṣbaḥū nādimīna
Kurdish به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه...
Verse 158
فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration fa-akhadhahumu l-ʿadhābu inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
Verse 159
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده.
Verse 160
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration kadhabat qawmu lūṭin l-mur'salīna
Kurdish قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...
Verse 161
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla lahum akhūhum lūṭun alā tattaqūna
Kurdish کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.
Verse 162
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Transliteration innī lakum rasūlun amīnun
Kurdish ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.
Verse 163
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
Verse 164
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā asalukum ʿalayhi min ajrin in ajriya illā ʿalā rabbi l-ʿālamīna
Kurdish ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه.
Verse 165
أَتَأْتُونَ ٱلذُّكْرَانَ مِنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration atatūna l-dhuk'rāna mina l-ʿālamīna
Kurdish ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...
Verse 166
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ
Transliteration watadharūna mā khalaqa lakum rabbukum min azwājikum bal antum qawmun ʿādūna
Kurdish وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.
Verse 167
قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَـٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُخْرَجِينَ
Transliteration qālū la-in lam tantahi yālūṭu latakūnanna mina l-mukh'rajīna
Kurdish تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.
Verse 168
قَالَ إِنِّى لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلْقَالِينَ
Transliteration qāla innī liʿamalikum mina l-qālīna
Kurdish لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.
Verse 169
رَبِّ نَجِّنِى وَأَهْلِى مِمَّا يَعْمَلُونَ
Transliteration rabbi najjinī wa-ahlī mimmā yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.
Verse 170
فَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
Transliteration fanajjaynāhu wa-ahlahu ajmaʿīna
Kurdish جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد...
Verse 171
إِلَّا عَجُوزًا فِى ٱلْغَـٰبِرِينَ
Transliteration illā ʿajūzan fī l-ghābirīna
Kurdish جگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)
Verse 172
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Transliteration thumma dammarnā l-ākharīna
Kurdish له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد.
Verse 173
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ
Transliteration wa-amṭarnā ʿalayhim maṭaran fasāa maṭaru l-mundharīna
Kurdish به‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان.
Verse 174
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish (174)، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 175
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish (175)، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 176
كَذَّبَ أَصْحَـٰبُ لْـَٔيْكَةِ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration kadhaba aṣḥābu al'aykati l-mur'salīna
Kurdish خاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی.
Verse 177
إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla lahum shuʿaybun alā tattaqūna
Kurdish کاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
Verse 178
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Transliteration innī lakum rasūlun amīnun
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
Verse 179
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده.
Verse 180
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā asalukum ʿalayhi min ajrin in ajriya illā ʿalā rabbi l-ʿālamīna
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده.
Verse 181
۞ أَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُخْسِرِينَ
Transliteration awfū l-kayla walā takūnū mina l-mukh'sirīna
Kurdish له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).
Verse 182
وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ
Transliteration wazinū bil-qis'ṭāsi l-mus'taqīmi
Kurdish به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.
Verse 183
وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ
Transliteration walā tabkhasū l-nāsa ashyāahum walā taʿthaw fī l-arḍi muf'sidīna
Kurdish نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
Verse 184
وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلْجِبِلَّةَ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration wa-ittaqū alladhī khalaqakum wal-jibilata l-awalīna
Kurdish هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه.
Verse 185
قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ
Transliteration qālū innamā anta mina l-musaḥarīna
Kurdish (نه‌فامان) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی شوعه‌یب هه‌ر له جادوو لێکراوانیت.
Verse 186
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ
Transliteration wamā anta illā basharun mith'lunā wa-in naẓunnuka lamina l-kādhibīna
Kurdish تۆ ته‌نها مرۆڤێکی وک ئێمه‌یت و هیچی تر، به‌ڕاستی واگومان ده‌به‌ین که‌له درۆزنان بیت!!
Verse 187
فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration fa-asqiṭ ʿalaynā kisafan mina l-samāi in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish ده پارچه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!
Verse 188
قَالَ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration qāla rabbī aʿlamu bimā taʿmalūna
Kurdish شوعه‌یب وتی: من دڵنیام له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 189
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ ٱلظُّلَّةِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration fakadhabūhu fa-akhadhahum ʿadhābu yawmi l-ẓulati innahu kāna ʿadhāba yawmin ʿaẓīmin
Kurdish سه‌ره‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار بڕوایان به شوعه‌یب نه‌کرد، ئیتر سزای هه‌ورو سێبه‌ر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، به‌ڕاستی ئه‌و سزایه سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت بوو.
Verse 190
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan wamā kāna aktharuhum mu'minīna
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 191
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-inna rabbaka lahuwa l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
Verse 192
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wa-innahu latanzīlu rabbi l-ʿālamīna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه.
Verse 193
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلْأَمِينُ
Transliteration nazala bihi l-rūḥu l-amīnu
Kurdish جوبره‌ئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه.
Verse 194
عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ
Transliteration ʿalā qalbika litakūna mina l-mundhirīna
Kurdish بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن.
Verse 195
بِلِسَانٍ عَرَبِىٍّ مُّبِينٍ
Transliteration bilisānin ʿarabiyyin mubīnin
Kurdish به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.
Verse 196
وَإِنَّهُۥ لَفِى زُبُرِ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration wa-innahu lafī zuburi l-awalīna
Kurdish بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه.
Verse 197
أَوَلَمْ يَكُن لَّهُمْ ءَايَةً أَن يَعْلَمَهُۥ عُلَمَـٰٓؤُا۟ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration awalam yakun lahum āyatan an yaʿlamahu ʿulamāu banī is'rāīla
Kurdish ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن.
Verse 198
وَلَوْ نَزَّلْنَـٰهُ عَلَىٰ بَعْضِ ٱلْأَعْجَمِينَ
Transliteration walaw nazzalnāhu ʿalā baʿḍi l-aʿjamīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان...
Verse 199
فَقَرَأَهُۥ عَلَيْهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ مُؤْمِنِينَ
Transliteration faqara-ahu ʿalayhim mā kānū bihi mu'minīna
Kurdish بیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد...
Verse 200
كَذَٰلِكَ سَلَكْنَـٰهُ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ
Transliteration kadhālika salaknāhu fī qulūbi l-muj'rimīna
Kurdish هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه، به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین...
Verse 201
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ
Transliteration lā yu'minūna bihi ḥattā yarawū l-ʿadhāba l-alīma
Kurdish که هه‌ر باوه‌ڕیان پێی نابێت هه‌تا سزایه‌کی به ئێش و ئازار ده‌بینن...
Verse 202
فَيَأْتِيَهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration fayatiyahum baghtatan wahum lā yashʿurūna
Kurdish که کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌ی ناکه‌ن.
Verse 203
فَيَقُولُوا۟ هَلْ نَحْنُ مُنظَرُونَ
Transliteration fayaqūlū hal naḥnu munẓarūna
Kurdish ئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟!.
Verse 204
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ
Transliteration afabiʿadhābinā yastaʿjilūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟!
Verse 205
أَفَرَءَيْتَ إِن مَّتَّعْنَـٰهُمْ سِنِينَ
Transliteration afara-ayta in mattaʿnāhum sinīna
Kurdish باشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به‌خۆشی ببه‌نه سه‌ر، باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!
Verse 206
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُوا۟ يُوعَدُونَ
Transliteration thumma jāahum mā kānū yūʿadūna
Kurdish پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته دی و پێش هات، ده‌توانن چی بکه‌ن؟!
Verse 207
مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يُمَتَّعُونَ
Transliteration mā aghnā ʿanhum mā kānū yumattaʿūna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت.
Verse 208
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ
Transliteration wamā ahlaknā min qaryatin illā lahā mundhirūna
Kurdish ئێمه هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه.
Verse 209
ذِكْرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ
Transliteration dhik'rā wamā kunnā ẓālimīna
Kurdish تا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین.
Verse 210
وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ ٱلشَّيَـٰطِينُ
Transliteration wamā tanazzalat bihi l-shayāṭīnu
Kurdish دڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت
Verse 211
وَمَا يَنۢبَغِى لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ
Transliteration wamā yanbaghī lahum wamā yastaṭīʿūna
Kurdish شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن.
Verse 212
إِنَّهُمْ عَنِ ٱلسَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ
Transliteration innahum ʿani l-samʿi lamaʿzūlūna
Kurdish بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن.
Verse 213
فَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْمُعَذَّبِينَ
Transliteration falā tadʿu maʿa l-lahi ilāhan ākhara fatakūna mina l-muʿadhabīna
Kurdish که‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت.
Verse 214
وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ ٱلْأَقْرَبِينَ
Transliteration wa-andhir ʿashīrataka l-aqrabīna
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێ‌دار بکه‌ره‌وه و بترسێنه.
Verse 215
وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration wa-ikh'fiḍ janāḥaka limani ittabaʿaka mina l-mu'minīna
Kurdish باڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.
Verse 216
فَإِنْ عَصَوْكَ فَقُلْ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration fa-in ʿaṣawka faqul innī barīon mimmā taʿmalūna
Kurdish ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان یاخی بوون و سه‌رپێچیان کرد، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 217
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
Transliteration watawakkal ʿalā l-ʿazīzi l-raḥīmi
Kurdish محمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا ده‌ست ومیهره‌بانت ببه‌سته.
Verse 218
ٱلَّذِى يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ
Transliteration alladhī yarāka ḥīna taqūmu
Kurdish ئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێت کاتێک هه‌ڵده‌ستیت له شه‌وگاردا ده‌یپه‌رستیت.
Verse 219
وَتَقَلُّبَكَ فِى ٱلسَّـٰجِدِينَ
Transliteration wataqallubaka fī l-sājidīna
Kurdish ئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت.
Verse 220
إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration innahu huwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به‌گوفتارو نیه‌تتان).
Verse 221
هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَـٰطِينُ
Transliteration hal unabbi-ukum ʿalā man tanazzalu l-shayāṭīnu
Kurdish ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟
Verse 222
تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ
Transliteration tanazzalu ʿalā kulli affākin athīmin
Kurdish داده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.
Verse 223
يُلْقُونَ ٱلسَّمْعَ وَأَكْثَرُهُمْ كَـٰذِبُونَ
Transliteration yul'qūna l-samʿa wa-aktharuhum kādhibūna
Kurdish شه‌یتانه‌کان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ هه‌واڵی ئاسمان و زۆربه‌شیان درۆزنن.
Verse 224
وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلْغَاوُۥنَ
Transliteration wal-shuʿarāu yattabiʿuhumu l-ghāwūna
Kurdish سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.
Verse 225
أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِى كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ
Transliteration alam tara annahum fī kulli wādin yahīmūna
Kurdish ئایا نا‌بینیت که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له هه‌موو شتێک ده‌دوێن.
Verse 226
وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ
Transliteration wa-annahum yaqūlūna mā lā yafʿalūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه شتێک ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه).
Verse 227
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًا وَٱنتَصَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَىَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ
Transliteration illā alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti wadhakarū l-laha kathīran wa-intaṣarū min baʿdi mā ẓulimū wasayaʿlamu alladhīna ẓalamū ayya munqalabin yanqalibūna
Kurdish جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووه، (به‌و تواناییه‌ی که هه‌یانه) پشتیوانیان کردووه له‌و ئیماندارانه‌ی که سته‌میان لێکراوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.
Read Surah Ash-Shu'ara in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.