Surah Ya-Sin in Kurdish: translation and audio
Surah 36 · يس · Ya Sin · 83 verses
Surah Ya-Sin verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Ya-Sin word by word in English.
Verse 1
يسٓ
Transliteration ya-seen
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
Verse 2
وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration wal-qur'āni l-ḥakīmi
Kurdish سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
Verse 3
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration innaka lamina l-mur'salīna
Kurdish به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
Verse 4
عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration ʿalā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
Verse 5
تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
Transliteration tanzīla l-ʿazīzi l-raḥīmi
Kurdish ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
Verse 6
لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَـٰفِلُونَ
Transliteration litundhira qawman mā undhira ābāuhum fahum ghāfilūna
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.
Verse 7
لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration laqad ḥaqqa l-qawlu ʿalā aktharihim fahum lā yu'minūna
Kurdish سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
Verse 8
إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَـٰقِهِمْ أَغْلَـٰلًا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ
Transliteration innā jaʿalnā fī aʿnāqihim aghlālan fahiya ilā l-adhqāni fahum muq'maḥūna
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
Verse 9
وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا فَأَغْشَيْنَـٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ
Transliteration wajaʿalnā min bayni aydīhim saddan wamin khalfihim saddan fa-aghshaynāhum fahum lā yub'ṣirūna
Kurdish هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
Verse 10
وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration wasawāon ʿalayhim a-andhartahum am lam tundhir'hum lā yu'minūna
Kurdish ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
Verse 11
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَـٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ
Transliteration innamā tundhiru mani ittabaʿa l-dhik'ra wakhashiya l-raḥmāna bil-ghaybi fabashir'hu bimaghfiratin wa-ajrin karīmin
Kurdish بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.
Verse 12
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَـٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَـٰهُ فِىٓ إِمَامٍ مُّبِينٍ
Transliteration innā naḥnu nuḥ'yī l-mawtā wanaktubu mā qaddamū waāthārahum wakulla shayin aḥṣaynāhu fī imāmin mubīnin
Kurdish بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه.
Verse 13
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَـٰبَ ٱلْقَرْيَةِ إِذْ جَآءَهَا ٱلْمُرْسَلُونَ
Transliteration wa-iḍ'rib lahum mathalan aṣḥāba l-qaryati idh jāahā l-mur'salūna
Kurdish نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات.
Verse 14
إِذْ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ
Transliteration idh arsalnā ilayhimu ith'nayni fakadhabūhumā faʿazzaznā bithālithin faqālū innā ilaykum mur'salūna
Kurdish سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.
Verse 15
قَالُوا۟ مَآ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحْمَـٰنُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ
Transliteration qālū mā antum illā basharun mith'lunā wamā anzala l-raḥmānu min shayin in antum illā takdhibūna
Kurdish خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.
Verse 16
قَالُوا۟ رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّآ إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ
Transliteration qālū rabbunā yaʿlamu innā ilaykum lamur'salūna
Kurdish پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
Verse 17
وَمَا عَلَيْنَآ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration wamā ʿalaynā illā l-balāghu l-mubīnu
Kurdish ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.
Verse 18
قَالُوٓا۟ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا۟ لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration qālū innā taṭayyarnā bikum la-in lam tantahū lanarjumannakum walayamassannakum minnā ʿadhābun alīmun
Kurdish خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.
Verse 19
قَالُوا۟ طَـٰٓئِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ
Transliteration qālū ṭāirukum maʿakum a-in dhukkir'tum bal antum qawmun mus'rifūna
Kurdish پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.
Verse 20
وَجَآءَ مِنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱتَّبِعُوا۟ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration wajāa min aqṣā l-madīnati rajulun yasʿā qāla yāqawmi ittabiʿū l-mur'salīna
Kurdish ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن...
Verse 21
ٱتَّبِعُوا۟ مَن لَّا يَسْـَٔلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ
Transliteration ittabiʿū man lā yasalukum ajran wahum muh'tadūna
Kurdish شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن.
Verse 22
وَمَا لِىَ لَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِى فَطَرَنِى وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration wamā liya lā aʿbudu alladhī faṭaranī wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نه‌په‌رستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
Verse 23
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدْنِ ٱلرَّحْمَـٰنُ بِضُرٍّ لَّا تُغْنِ عَنِّى شَفَـٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا وَلَا يُنقِذُونِ
Transliteration a-attakhidhu min dūnihi ālihatan in yurid'ni l-raḥmānu biḍurrin lā tugh'ni ʿannī shafāʿatuhum shayan walā yunqidhūni
Kurdish ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن.
Verse 24
إِنِّىٓ إِذًا لَّفِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration innī idhan lafī ḍalālin mubīnin
Kurdish بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.
Verse 25
إِنِّىٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمْ فَٱسْمَعُونِ
Transliteration innī āmantu birabbikum fa-is'maʿūni
Kurdish به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
Verse 26
قِيلَ ٱدْخُلِ ٱلْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَـٰلَيْتَ قَوْمِى يَعْلَمُونَ
Transliteration qīla ud'khuli l-janata qāla yālayta qawmī yaʿlamūna
Kurdish (دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
Verse 27
بِمَا غَفَرَ لِى رَبِّى وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُكْرَمِينَ
Transliteration bimā ghafara lī rabbī wajaʿalanī mina l-muk'ramīna
Kurdish به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.
Verse 28
۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ
Transliteration wamā anzalnā ʿalā qawmihi min baʿdihi min jundin mina l-samāi wamā kunnā munzilīna
Kurdish خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان.
Verse 29
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَٰحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَـٰمِدُونَ
Transliteration in kānat illā ṣayḥatan wāḥidatan fa-idhā hum khāmidūna
Kurdish به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون.
Verse 30
يَـٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration yāḥasratan ʿalā l-ʿibādi mā yatīhim min rasūlin illā kānū bihi yastahziūna
Kurdish په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.
Verse 31
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ
Transliteration alam yaraw kam ahlaknā qablahum mina l-qurūni annahum ilayhim lā yarjiʿūna
Kurdish ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.
Verse 32
وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ
Transliteration wa-in kullun lammā jamīʿun ladaynā muḥ'ḍarūna
Kurdish که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن.
Verse 33
وَءَايَةٌ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَـٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ
Transliteration waāyatun lahumu l-arḍu l-maytatu aḥyaynāhā wa-akhrajnā min'hā ḥabban famin'hu yakulūna
Kurdish له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.
Verse 34
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّـٰتٍ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَـٰبٍ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ
Transliteration wajaʿalnā fīhā jannātin min nakhīlin wa-aʿnābin wafajjarnā fīhā mina l-ʿuyūni
Kurdish هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه....
Verse 35
لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ
Transliteration liyakulū min thamarihi wamā ʿamilathu aydīhim afalā yashkurūna
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سوپاسگوزاری ناکه‌ن؟!
Verse 36
سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration sub'ḥāna alladhī khalaqa l-azwāja kullahā mimmā tunbitu l-arḍu wamin anfusihim wamimmā lā yaʿlamūna
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).
Verse 37
وَءَايَةٌ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ
Transliteration waāyatun lahumu al-laylu naslakhu min'hu l-nahāra fa-idhā hum muẓ'limūna
Kurdish هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.
Verse 38
وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ
Transliteration wal-shamsu tajrī limus'taqarrin lahā dhālika taqdīru l-ʿazīzi l-ʿalīmi
Kurdish خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
Verse 39
وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَـٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ
Transliteration wal-qamara qaddarnāhu manāzila ḥattā ʿāda kal-ʿur'jūni l-qadīmi
Kurdish هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.
Verse 40
لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِى فَلَكٍ يَسْبَحُونَ
Transliteration lā l-shamsu yanbaghī lahā an tud'rika l-qamara walā al-laylu sābiqu l-nahāri wakullun fī falakin yasbaḥūna
Kurdish نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.
Verse 41
وَءَايَةٌ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
Transliteration waāyatun lahum annā ḥamalnā dhurriyyatahum fī l-ful'ki l-mashḥūni
Kurdish به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
Verse 42
وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِۦ مَا يَرْكَبُونَ
Transliteration wakhalaqnā lahum min mith'lihi mā yarkabūna
Kurdish هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
Verse 43
وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ
Transliteration wa-in nasha nugh'riq'hum falā ṣarīkha lahum walā hum yunqadhūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
Verse 44
إِلَّا رَحْمَةً مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration illā raḥmatan minnā wamatāʿan ilā ḥīnin
Kurdish مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
Verse 45
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُوا۟ مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
Transliteration wa-idhā qīla lahumu ittaqū mā bayna aydīkum wamā khalfakum laʿallakum tur'ḥamūna
Kurdish کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).
Verse 46
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ مِّنْ ءَايَـٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ
Transliteration wamā tatīhim min āyatin min āyāti rabbihim illā kānū ʿanhā muʿ'riḍīna
Kurdish هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
Verse 47
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطْعَمَهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration wa-idhā qīla lahum anfiqū mimmā razaqakumu l-lahu qāla alladhīna kafarū lilladhīna āmanū anuṭ'ʿimu man law yashāu l-lahu aṭʿamahu in antum illā fī ḍalālin mubīnin
Kurdish کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!
Verse 48
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wayaqūlūna matā hādhā l-waʿdu in kuntum ṣādiqīna
Kurdish بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
Verse 49
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَٰحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ
Transliteration mā yanẓurūna illā ṣayḥatan wāḥidatan takhudhuhum wahum yakhiṣṣimūna
Kurdish ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.
Verse 50
فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً وَلَآ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration falā yastaṭīʿūna tawṣiyatan walā ilā ahlihim yarjiʿūna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).
Verse 51
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ
Transliteration wanufikha fī l-ṣūri fa-idhā hum mina l-ajdāthi ilā rabbihim yansilūna
Kurdish پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).
Verse 52
قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَـٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَصَدَقَ ٱلْمُرْسَلُونَ
Transliteration qālū yāwaylanā man baʿathanā min marqadinā hādhā mā waʿada l-raḥmānu waṣadaqa l-mur'salūna
Kurdish به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.
Verse 53
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَٰحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ
Transliteration in kānat illā ṣayḥatan wāḥidatan fa-idhā hum jamīʿun ladaynā muḥ'ḍarūna
Kurdish له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.
Verse 54
فَٱلْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْـًٔا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration fal-yawma lā tuẓ'lamu nafsun shayan walā tuj'zawna illā mā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.
Verse 55
إِنَّ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍ فَـٰكِهُونَ
Transliteration inna aṣḥāba l-janati l-yawma fī shughulin fākihūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
Verse 56
هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَـٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ
Transliteration hum wa-azwājuhum fī ẓilālin ʿalā l-arāiki muttakiūna
Kurdish خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.
Verse 57
لَهُمْ فِيهَا فَـٰكِهَةٌ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ
Transliteration lahum fīhā fākihatun walahum mā yaddaʿūna
Kurdish میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار).
Verse 58
سَلَـٰمٌ قَوْلًا مِّن رَّبٍّ رَّحِيمٍ
Transliteration salāmun qawlan min rabbin raḥīmin
Kurdish هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه.
Verse 59
وَٱمْتَـٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ
Transliteration wa-im'tāzū l-yawma ayyuhā l-muj'rimūna
Kurdish له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه.
Verse 60
۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَـٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
Transliteration alam aʿhad ilaykum yābanī ādama an lā taʿbudū l-shayṭāna innahu lakum ʿaduwwun mubīnun
Kurdish ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.
Verse 61
وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ
Transliteration wa-ani uʿ'budūnī hādhā ṣirāṭun mus'taqīmun
Kurdish به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 62
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ
Transliteration walaqad aḍalla minkum jibillan kathīran afalam takūnū taʿqilūna
Kurdish بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون.
Verse 63
هَـٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ
Transliteration hādhihi jahannamu allatī kuntum tūʿadūna
Kurdish ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران.
Verse 64
ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ
Transliteration iṣ'lawhā l-yawma bimā kuntum takfurūna
Kurdish ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
Verse 65
ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration al-yawma nakhtimu ʿalā afwāhihim watukallimunā aydīhim watashhadu arjuluhum bimā kānū yaksibūna
Kurdish ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه).
Verse 66
وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ
Transliteration walaw nashāu laṭamasnā ʿalā aʿyunihim fa-is'tabaqū l-ṣirāṭa fa-annā yub'ṣirūna
Kurdish خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگا‌که‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟!
Verse 67
وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَـٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَـٰعُوا۟ مُضِيًّا وَلَا يَرْجِعُونَ
Transliteration walaw nashāu lamasakhnāhum ʿalā makānatihim famā is'taṭāʿū muḍiyyan walā yarjiʿūna
Kurdish یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
Verse 68
وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ
Transliteration waman nuʿammir'hu nunakkis'hu fī l-khalqi afalā yaʿqilūna
Kurdish خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!
Verse 69
وَمَا عَلَّمْنَـٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْءَانٌ مُّبِينٌ
Transliteration wamā ʿallamnāhu l-shiʿ'ra wamā yanbaghī lahu in huwa illā dhik'run waqur'ānun mubīnun
Kurdish (دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه.
Verse 70
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration liyundhira man kāna ḥayyan wayaḥiqqa l-qawlu ʿalā l-kāfirīna
Kurdish ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).
Verse 71
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَـٰمًا فَهُمْ لَهَا مَـٰلِكُونَ
Transliteration awalam yaraw annā khalaqnā lahum mimmā ʿamilat aydīnā anʿāman fahum lahā mālikūna
Kurdish باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟
Verse 72
وَذَلَّلْنَـٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ
Transliteration wadhallalnāhā lahum famin'hā rakūbuhum wamin'hā yakulūna
Kurdish ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.
Verse 73
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ
Transliteration walahum fīhā manāfiʿu wamashāribu afalā yashkurūna
Kurdish هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!
Verse 74
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةً لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration wa-ittakhadhū min dūni l-lahi ālihatan laʿallahum yunṣarūna
Kurdish سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.
Verse 75
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌ مُّحْضَرُونَ
Transliteration lā yastaṭīʿūna naṣrahum wahum lahum jundun muḥ'ḍarūna
Kurdish به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.
Verse 76
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ
Transliteration falā yaḥzunka qawluhum innā naʿlamu mā yusirrūna wamā yuʿ'linūna
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.
Verse 77
أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَـٰنُ أَنَّا خَلَقْنَـٰهُ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ
Transliteration awalam yara l-insānu annā khalaqnāhu min nuṭ'fatin fa-idhā huwa khaṣīmun mubīnun
Kurdish ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!
Verse 78
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَـٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌ
Transliteration waḍaraba lanā mathalan wanasiya khalqahu qāla man yuḥ'yī l-ʿiẓāma wahiya ramīmun
Kurdish نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!
Verse 79
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ
Transliteration qul yuḥ'yīhā alladhī ansha-ahā awwala marratin wahuwa bikulli khalqin ʿalīmun
Kurdish پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه)....
Verse 80
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ
Transliteration alladhī jaʿala lakum mina l-shajari l-akhḍari nāran fa-idhā antum min'hu tūqidūna
Kurdish ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن.
Verse 81
أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّـٰقُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration awalaysa alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa biqādirin ʿalā an yakhluqa mith'lahum balā wahuwa l-khalāqu l-ʿalīmu
Kurdish ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه.
Verse 82
إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Transliteration innamā amruhu idhā arāda shayan an yaqūla lahu kun fayakūnu
Kurdish بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
Verse 83
فَسُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration fasub'ḥāna alladhī biyadihi malakūtu kulli shayin wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Read Surah Ya-Sin in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.