MyDugsiStart learning

Surah Al-Mutaffifin in Kurdish: translation and audio

Surah 83 · المطففين · The Defrauding · 36 verses

Surah Al-Mutaffifin verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Mutaffifin word by word in English.

Verse 1

وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ

Transliteration waylun lil'muṭaffifīna

Kurdish ‌‌هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).

Verse 2

ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ

Transliteration alladhīna idhā ik'tālū ʿalā l-nāsi yastawfūna

Kurdish ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.

Verse 3

وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ

Transliteration wa-idhā kālūhum aw wazanūhum yukh'sirūna

Kurdish به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.

Verse 4

أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ

Transliteration alā yaẓunnu ulāika annahum mabʿūthūna

Kurdish ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).

Verse 5

لِيَوْمٍ عَظِيمٍ

Transliteration liyawmin ʿaẓīmin

Kurdish بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره‌.

Verse 6

يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ

Transliteration yawma yaqūmu l-nāsu lirabbi l-ʿālamīna

Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.

Verse 7

كَلَّآ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلْفُجَّارِ لَفِى سِجِّينٍ

Transliteration kallā inna kitāba l-fujāri lafī sijjīnin

Kurdish واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه‌.

Verse 8

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سِجِّينٌ

Transliteration wamā adrāka mā sijjīnun

Kurdish جا تۆ چووزانی (سجین) چیه‌؟

Verse 9

كِتَـٰبٌ مَّرْقُومٌ

Transliteration kitābun marqūmun

Kurdish نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه‌)، مۆرکراوو لۆک کراویشه‌.

Verse 10

وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ

Transliteration waylun yawma-idhin lil'mukadhibīna

Kurdish هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.

Verse 11

ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ

Transliteration alladhīna yukadhibūna biyawmi l-dīni

Kurdish ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.

Verse 12

وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ

Transliteration wamā yukadhibu bihi illā kullu muʿ'tadin athīmin

Kurdish که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.

Verse 13

إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا قَالَ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Transliteration idhā tut'lā ʿalayhi āyātunā qāla asāṭīru l-awalīna

Kurdish ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه‌)...!!

Verse 14

كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

Transliteration kallā bal rāna ʿalā qulūbihim mā kānū yaksibūna

Kurdish نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

Verse 15

كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ

Transliteration kallā innahum ʿan rabbihim yawma-idhin lamaḥjūbūna

Kurdish نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته‌.

Verse 16

ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا۟ ٱلْجَحِيمِ

Transliteration thumma innahum laṣālū l-jaḥīmi

Kurdish له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.

Verse 17

ثُمَّ يُقَالُ هَـٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

Transliteration thumma yuqālu hādhā alladhī kuntum bihi tukadhibūna

Kurdish پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.

Verse 18

كَلَّآ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلْأَبْرَارِ لَفِى عِلِّيِّينَ

Transliteration kallā inna kitāba l-abrāri lafī ʿilliyyīna

Kurdish نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه‌) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.

Verse 19

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ

Transliteration wamā adrāka mā ʿilliyyūna

Kurdish جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه‌.

Verse 20

كِتَـٰبٌ مَّرْقُومٌ

Transliteration kitābun marqūmun

Kurdish نامه‌یه‌کی (دیارو ئاشکرایه‌، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره‌) مۆرکراوو لۆک کراویشه‌.

Verse 21

يَشْهَدُهُ ٱلْمُقَرَّبُونَ

Transliteration yashhaduhu l-muqarabūna

Kurdish ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

Verse 22

إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ

Transliteration inna l-abrāra lafī naʿīmin

Kurdish به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.

Verse 23

عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ

Transliteration ʿalā l-arāiki yanẓurūna

Kurdish له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبارو نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).

Verse 24

تَعْرِفُ فِى وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ ٱلنَّعِيمِ

Transliteration taʿrifu fī wujūhihim naḍrata l-naʿīmi

Kurdish خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.

Verse 25

يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍ مَّخْتُومٍ

Transliteration yus'qawna min raḥīqin makhtūmin

Kurdish شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره‌.

Verse 26

خِتَـٰمُهُۥ مِسْكٌ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ ٱلْمُتَنَـٰفِسُونَ

Transliteration khitāmuhu mis'kun wafī dhālika falyatanāfasi l-mutanāfisūna

Kurdish که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.

Verse 27

وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسْنِيمٍ

Transliteration wamizājuhu min tasnīmin

Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه‌.

Verse 28

عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا ٱلْمُقَرَّبُونَ

Transliteration ʿaynan yashrabu bihā l-muqarabūna

Kurdish (تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه‌.

Verse 29

إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ كَانُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَضْحَكُونَ

Transliteration inna alladhīna ajramū kānū mina alladhīna āmanū yaḍḥakūna

Kurdish بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.

Verse 30

وَإِذَا مَرُّوا۟ بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ

Transliteration wa-idhā marrū bihim yataghāmazūna

Kurdish کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.

Verse 31

وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمُ ٱنقَلَبُوا۟ فَكِهِينَ

Transliteration wa-idhā inqalabū ilā ahlihimu inqalabū fakihīna

Kurdish کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...

Verse 32

وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ

Transliteration wa-idhā ra-awhum qālū inna hāulāi laḍāllūna

Kurdish کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه‌، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه‌!!

Verse 33

وَمَآ أُرْسِلُوا۟ عَلَيْهِمْ حَـٰفِظِينَ

Transliteration wamā ur'silū ʿalayhim ḥāfiẓīna

Kurdish خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه‌.

Verse 34

فَٱلْيَوْمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنَ ٱلْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ

Transliteration fal-yawma alladhīna āmanū mina l-kufāri yaḍḥakūna

Kurdish (ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه‌) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.

Verse 35

عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ

Transliteration ʿalā l-arāiki yanẓurūna

Kurdish له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):

Verse 36

هَلْ ثُوِّبَ ٱلْكُفَّارُ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ

Transliteration hal thuwwiba l-kufāru mā kānū yafʿalūna

Kurdish باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه‌؟!

Read Surah Al-Mutaffifin in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.