Surah Az-Zumar in Kurdish: translation and audio
Surah 39 · الزمر · The Troops · 75 verses
Surah Az-Zumar verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Az-Zumar word by word in English.
Verse 1
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration tanzīlu l-kitābi mina l-lahi l-ʿazīzi l-ḥakīmi
Kurdish هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه.
Verse 2
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ ٱلدِّينَ
Transliteration innā anzalnā ilayka l-kitāba bil-ḥaqi fa-uʿ'budi l-laha mukh'liṣan lahu l-dīna
Kurdish بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپه‌رسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی.
Verse 3
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَـٰذِبٌ كَفَّارٌ
Transliteration alā lillahi l-dīnu l-khāliṣu wa-alladhīna ittakhadhū min dūnihi awliyāa mā naʿbuduhum illā liyuqarribūnā ilā l-lahi zul'fā inna l-laha yaḥkumu baynahum fī mā hum fīhi yakhtalifūna inna l-laha lā yahdī man huwa kādhibun kaffārun
Kurdish ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.
Verse 4
لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ
Transliteration law arāda l-lahu an yattakhidha waladan la-iṣ'ṭafā mimmā yakhluqu mā yashāu sub'ḥānahu huwa l-lahu l-wāḥidu l-qahāru
Kurdish ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن).
Verse 5
خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّـٰرُ
Transliteration khalaqa l-samāwāti wal-arḍa bil-ḥaqi yukawwiru al-layla ʿalā l-nahāri wayukawwiru l-nahāra ʿalā al-layli wasakhara l-shamsa wal-qamara kullun yajrī li-ajalin musamman alā huwa l-ʿazīzu l-ghafāru
Kurdish ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).
Verse 6
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَـٰمِ ثَمَـٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَـٰتِكُمْ خَلْقًا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍ فِى ظُلُمَـٰتٍ ثَلَـٰثٍ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ
Transliteration khalaqakum min nafsin wāḥidatin thumma jaʿala min'hā zawjahā wa-anzala lakum mina l-anʿāmi thamāniyata azwājin yakhluqukum fī buṭūni ummahātikum khalqan min baʿdi khalqin fī ẓulumātin thalāthin dhālikumu l-lahu rabbukum lahu l-mul'ku lā ilāha illā huwa fa-annā tuṣ'rafūna
Kurdish خه‌ڵکینه بیرتان نه‌چێت خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه، له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه (له ئایه‌تی -143، 144- له‌سووره‌تی- الانحام- دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه) له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا (مه‌به‌ست سێ پێسته‌که‌یه که کۆرپه‌له‌ی تێدا حه‌شاره‌دراوه)، جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی؟!
Verse 7
إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration in takfurū fa-inna l-laha ghaniyyun ʿankum walā yarḍā liʿibādihi l-kuf'ra wa-in tashkurū yarḍahu lakum walā taziru wāziratun wiz'ra ukh'rā thumma ilā rabbikum marjiʿukum fayunabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna innahu ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
Verse 8
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلنَّارِ
Transliteration wa-idhā massa l-insāna ḍurrun daʿā rabbahu munīban ilayhi thumma idhā khawwalahu niʿ'matan min'hu nasiya mā kāna yadʿū ilayhi min qablu wajaʿala lillahi andādan liyuḍilla ʿan sabīlihi qul tamattaʿ bikuf'rika qalīlan innaka min aṣḥābi l-nāri
Kurdish ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت.
Verse 9
أَمَّنْ هُوَ قَـٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًا وَقَآئِمًا يَحْذَرُ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ
Transliteration amman huwa qānitun ānāa al-layli sājidan waqāiman yaḥdharu l-ākhirata wayarjū raḥmata rabbihi qul hal yastawī alladhīna yaʿlamūna wa-alladhīna lā yaʿlamūna innamā yatadhakkaru ulū l-albābi
Kurdish (ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی، سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت، له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه؟، به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).
Verse 10
قُلْ يَـٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌ ۗ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّـٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ
Transliteration qul yāʿibādi alladhīna āmanū ittaqū rabbakum lilladhīna aḥsanū fī hādhihi l-dun'yā ḥasanatun wa-arḍu l-lahi wāsiʿatun innamā yuwaffā l-ṣābirūna ajrahum bighayri ḥisābin
Kurdish به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشتی چاک هه‌یه، زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه.
Verse 11
قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ ٱلدِّينَ
Transliteration qul innī umir'tu an aʿbuda l-laha mukh'liṣan lahu l-dīna
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم.
Verse 12
وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Transliteration wa-umir'tu li-an akūna awwala l-mus'limīna
Kurdish فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی و دینداریدا.
Verse 13
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration qul innī akhāfu in ʿaṣaytu rabbī ʿadhāba yawmin ʿaẓīmin
Kurdish هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
Verse 14
قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُۥ دِينِى
Transliteration quli l-laha aʿbudu mukh'liṣan lahu dīnī
Kurdish بڵێ: من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم.
Verse 15
فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْخَـٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration fa-uʿ'budū mā shi'tum min dūnihi qul inna l-khāsirīna alladhīna khasirū anfusahum wa-ahlīhim yawma l-qiyāmati alā dhālika huwa l-khus'rānu l-mubīnu
Kurdish جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه، بیپه‌رستن و پێیان بڵێ: بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیار‌و ڕوون.
Verse 16
لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥ ۚ يَـٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
Transliteration lahum min fawqihim ẓulalun mina l-nāri wamin taḥtihim ẓulalun dhālika yukhawwifu l-lahu bihi ʿibādahu yāʿibādi fa-ittaqūni
Kurdish ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.
Verse 17
وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّـٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ
Transliteration wa-alladhīna ij'tanabū l-ṭāghūta an yaʿbudūhā wa-anābū ilā l-lahi lahumu l-bush'rā fabashir ʿibādi
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...
Verse 18
ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ
Transliteration alladhīna yastamiʿūna l-qawla fayattabiʿūna aḥsanahu ulāika alladhīna hadāhumu l-lahu wa-ulāika hum ulū l-albābi
Kurdish ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.
Verse 19
أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ
Transliteration afaman ḥaqqa ʿalayhi kalimatu l-ʿadhābi afa-anta tunqidhu man fī l-nāri
Kurdish جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟!
Verse 20
لَـٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌ مَّبْنِيَّةٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ ٱلْمِيعَادَ
Transliteration lākini alladhīna ittaqaw rabbahum lahum ghurafun min fawqihā ghurafun mabniyyatun tajrī min taḥtihā l-anhāru waʿda l-lahi lā yukh'lifu l-lahu l-mīʿāda
Kurdish به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.
Verse 21
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَسَلَكَهُۥ يَنَـٰبِيعَ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ حُطَـٰمًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ
Transliteration alam tara anna l-laha anzala mina l-samāi māan fasalakahu yanābīʿa fī l-arḍi thumma yukh'riju bihi zarʿan mukh'talifan alwānuhu thumma yahīju fatarāhu muṣ'farran thumma yajʿaluhu ḥuṭāman inna fī dhālika ladhik'rā li-ulī l-albābi
Kurdish ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
Verse 22
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَـٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ فَوَيْلٌ لِّلْقَـٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration afaman sharaḥa l-lahu ṣadrahu lil'is'lāmi fahuwa ʿalā nūrin min rabbihi fawaylun lil'qāsiyati qulūbuhum min dhik'ri l-lahi ulāika fī ḍalālin mubīnin
Kurdish جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه.
Verse 23
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَـٰبًا مُّتَشَـٰبِهًا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Transliteration al-lahu nazzala aḥsana l-ḥadīthi kitāban mutashābihan mathāniya taqshaʿirru min'hu julūdu alladhīna yakhshawna rabbahum thumma talīnu julūduhum waqulūbuhum ilā dhik'ri l-lahi dhālika hudā l-lahi yahdī bihi man yashāu waman yuḍ'lili l-lahu famā lahu min hādin
Kurdish خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.
Verse 24
أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّـٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ
Transliteration afaman yattaqī biwajhihi sūa l-ʿadhābi yawma l-qiyāmati waqīla lilẓẓālimīna dhūqū mā kuntum taksibūna
Kurdish جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
Verse 25
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration kadhaba alladhīna min qablihim fa-atāhumu l-ʿadhābu min ḥaythu lā yashʿurūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.
Verse 26
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration fa-adhāqahumu l-lahu l-khiz'ya fī l-ḥayati l-dun'yā walaʿadhābu l-ākhirati akbaru law kānū yaʿlamūna
Kurdish ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
Verse 27
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
Transliteration walaqad ḍarabnā lilnnāsi fī hādhā l-qur'āni min kulli mathalin laʿallahum yatadhakkarūna
Kurdish سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێك بکه‌نه‌وه له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن.
Verse 28
قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
Transliteration qur'ānan ʿarabiyyan ghayra dhī ʿiwajin laʿallahum yattaqūna
Kurdish قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکارو خواناس بن.
Verse 29
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا رَّجُلًا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَـٰكِسُونَ وَرَجُلًا سَلَمًا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration ḍaraba l-lahu mathalan rajulan fīhi shurakāu mutashākisūna warajulan salaman lirajulin hal yastawiyāni mathalan l-ḥamdu lillahi bal aktharuhum lā yaʿlamūna
Kurdish خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه، نه‌خێر یه‌کسان نی یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه.
Verse 30
إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ
Transliteration innaka mayyitun wa-innahum mayyitūna
Kurdish به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت.
Verse 31
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ
Transliteration thumma innakum yawma l-qiyāmati ʿinda rabbikum takhtaṣimūna
Kurdish پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر.
Verse 32
۞ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدْقِ إِذْ جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration faman aẓlamu mimman kadhaba ʿalā l-lahi wakadhaba bil-ṣid'qi idh jāahu alaysa fī jahannama mathwan lil'kāfirīna
Kurdish جاکێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره، که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت و ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێی ڕاگه‌یه‌نراوه، بروای پێی نی یه. کاتێک بۆی هاتووه، مه‌گه‌ر له دۆزه‌خدا شوێنی مانه‌وه بۆ کافران نیه؟!
Verse 33
وَٱلَّذِى جَآءَ بِٱلصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ
Transliteration wa-alladhī jāa bil-ṣid'qi waṣaddaqa bihi ulāika humu l-mutaqūna
Kurdish ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن.
Verse 34
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration lahum mā yashāūna ʿinda rabbihim dhālika jazāu l-muḥ'sinīna
Kurdish جا ئه‌و به خته‌وه‌رانه هه‌ر چیان بوێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه و پێشکه‌شیان ده‌کرێت، ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان.
Verse 35
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration liyukaffira l-lahu ʿanhum aswa-a alladhī ʿamilū wayajziyahum ajrahum bi-aḥsani alladhī kānū yaʿmalūna
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئه‌و گوناهانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ش پاداشتیان بداته‌وه به‌چاکتر له‌وه‌ی که ده‌یانکرد.
Verse 36
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُۥ ۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Transliteration alaysa l-lahu bikāfin ʿabdahu wayukhawwifūnaka bi-alladhīna min dūnihi waman yuḍ'lili l-lahu famā lahu min hādin
Kurdish مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.
Verse 37
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٍ ذِى ٱنتِقَامٍ
Transliteration waman yahdi l-lahu famā lahu min muḍillin alaysa l-lahu biʿazīzin dhī intiqāmin
Kurdish ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟
Verse 38
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَنِىَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَـٰشِفَـٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَـٰتُ رَحْمَتِهِۦ ۚ قُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ ۖ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum man khalaqa l-samāwāti wal-arḍa layaqūlunna l-lahu qul afara-aytum mā tadʿūna min dūni l-lahi in arādaniya l-lahu biḍurrin hal hunna kāshifātu ḍurrihi aw arādanī biraḥmatin hal hunna mum'sikātu raḥmatihi qul ḥasbiya l-lahu ʿalayhi yatawakkalu l-mutawakilūna
Kurdish ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
Verse 39
قُلْ يَـٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَـٰمِلٌ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ
Transliteration qul yāqawmi iʿ'malū ʿalā makānatikum innī ʿāmilun fasawfa taʿlamūna
Kurdish هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م ئێوه له‌سه‌ر شێوازی خۆتان کاربکه‌ن منیش به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمی کاری خۆمم، جا له ئاینده‌دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه...
Verse 40
مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Transliteration man yatīhi ʿadhābun yukh'zīhi wayaḥillu ʿalayhi ʿadhābun muqīmun
Kurdish که‌کێ تووشی سزایه‌ک ده‌بێت که سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زارو سه‌رگه‌ردانی ده‌کات له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزایه‌کی به‌رده‌وام داوێنگری ده‌بێت و له‌کۆڵی نه‌بێته‌وه.
Verse 41
إِنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ
Transliteration innā anzalnā ʿalayka l-kitāba lilnnāsi bil-ḥaqi famani ih'tadā falinafsihi waman ḍalla fa-innamā yaḍillu ʿalayhā wamā anta ʿalayhim biwakīlin
Kurdish بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوه‌نه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).
Verse 42
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration al-lahu yatawaffā l-anfusa ḥīna mawtihā wa-allatī lam tamut fī manāmihā fayum'siku allatī qaḍā ʿalayhā l-mawta wayur'silu l-ukh'rā ilā ajalin musamman inna fī dhālika laāyātin liqawmin yatafakkarūna
Kurdish هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی مردن و خه‌و پێشکه‌ش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکه‌ی 25 ساڵ لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه، ئه‌و کاته زانایه‌کی موسڵمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌کرد، ئیتر ئارسه‌ر سه‌ری سوڕماو سه‌ره‌نجام شایه‌تمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشه‌ره).
Verse 43
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَمْلِكُونَ شَيْـًٔا وَلَا يَعْقِلُونَ
Transliteration ami ittakhadhū min dūni l-lahi shufaʿāa qul awalaw kānū lā yamlikūna shayan walā yaʿqilūna
Kurdish نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و هه‌ست و شعوریشیان نه‌بێت، (هه‌ر ده‌یانکه‌نه تکاکار وبه‌ته‌مان شتێکتان بۆ بکه‌ن؟).
Verse 44
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَـٰعَةُ جَمِيعًا ۖ لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration qul lillahi l-shafāʿatu jamīʿan lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi thumma ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوه‌رگرتن و تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
Verse 45
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحْدَهُ ٱشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ
Transliteration wa-idhā dhukira l-lahu waḥdahu ish'ma-azzat qulūbu alladhīna lā yu'minūna bil-ākhirati wa-idhā dhukira alladhīna min dūnihi idhā hum yastabshirūna
Kurdish کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن.
Verse 46
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ عَـٰلِمَ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِى مَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration quli l-lahuma fāṭira l-samāwāti wal-arḍi ʿālima l-ghaybi wal-shahādati anta taḥkumu bayna ʿibādika fī mā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت، زانای په‌نهان و ئاشکرایت، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کرد.
Verse 47
وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ
Transliteration walaw anna lilladhīna ẓalamū mā fī l-arḍi jamīʿan wamith'lahu maʿahu la-if'tadaw bihi min sūi l-ʿadhābi yawma l-qiyāmati wabadā lahum mina l-lahi mā lam yakūnū yaḥtasibūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون.
Verse 48
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wabadā lahum sayyiātu mā kasabū waḥāqa bihim mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر سه‌ره‌نجامی کاروکردوه ناشرینه‌کانی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نه‌بوو داوێنگیریان ده‌بێت.
Verse 49
فَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ضُرٌّ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَـٰهُ نِعْمَةً مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍۭ ۚ بَلْ هِىَ فِتْنَةٌ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration fa-idhā massa l-insāna ḍurrun daʿānā thumma idhā khawwalnāhu niʿ'matan minnā qāla innamā ūtītuhu ʿalā ʿil'min bal hiya fit'natun walākinna aktharahum lā yaʿlamūna
Kurdish جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تێکمان پێبه‌خشی؛ ده‌ڵێت؛ ئه‌مه ته‌نها شاره‌زایی خۆمه، زیره‌کی خۆمه، لێهاتوویی خۆمه، نه‌خێر وا نیه؛ ئه‌و به‌خشینه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م ڕاستیه نازانن.
Verse 50
قَدْ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration qad qālahā alladhīna min qablihim famā aghnā ʿanhum mā kānū yaksibūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن.
Verse 51
فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ هَـٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ
Transliteration fa-aṣābahum sayyiātu mā kasabū wa-alladhīna ẓalamū min hāulāi sayuṣībuhum sayyiātu mā kasabū wamā hum bimuʿ'jizīna
Kurdish ئه‌وسا تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرین و نادروستانه‌ی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردووه (له هاوه‌ڵگه‌رانی مه‌ککه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئاینی خوادا)، ئه‌وانیش تۆڵه‌ی کرده‌وه ناشرینه‌کانیان داوێنگیریان ده‌بێت له ئایینده‌دا، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه له تۆڵه‌ی خوایی ده‌ربازببن.
Verse 52
أَوَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration awalam yaʿlamū anna l-laha yabsuṭu l-riz'qa liman yashāu wayaqdiru inna fī dhālika laāyātin liqawmin yu'minūna
Kurdish ئایا نه‌یانده‌زانی که به‌ڕاستی هه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان ته‌نگی ده‌کاته‌وه؟ بێگومان ئا له‌و (که‌م و زۆری ڕزق و ڕۆزیه‌دا) به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ریان هه‌یه.
Verse 53
۞ قُلْ يَـٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration qul yāʿibādiya alladhīna asrafū ʿalā anfusihim lā taqnaṭū min raḥmati l-lahi inna l-laha yaghfiru l-dhunūba jamīʿan innahu huwa l-ghafūru l-raḥīmu
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆز‌و میهره‌بانیشه.
Verse 54
وَأَنِيبُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا۟ لَهُۥ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
Transliteration wa-anībū ilā rabbikum wa-aslimū lahu min qabli an yatiyakumu l-ʿadhābu thumma lā tunṣarūna
Kurdish هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.
Verse 55
وَٱتَّبِعُوٓا۟ أَحْسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ
Transliteration wa-ittabiʿū aḥsana mā unzila ilaykum min rabbikum min qabli an yatiyakumu l-ʿadhābu baghtatan wa-antum lā tashʿurūna
Kurdish کۆشش بکه‌ن؛ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌و فه‌رمانانه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان (بێگومان له هه‌موو شتێکدا چاک و چاکتر هه‌یه، نوێژه فه‌رزه‌کان ئه‌نجام بدرێت چاکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوننه‌ته‌کان و شه‌ونوێژیش بکرێت چاکتره، زه‌کات بدرێت چاکه، به‌ڵام به‌خشینی زۆرتر‌و زیاتریش له زه‌کات، چاکتره، تۆڵه‌سه‌ندن له که‌سێک که حه‌قت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ڕێی پێدراوه، به‌ڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکتره... هتد) پێش ئه‌وه‌ی سزا‌و ئازاری کت‌وپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن.
Verse 56
أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَـٰحَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِى جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّـٰخِرِينَ
Transliteration an taqūla nafsun yāḥasratā ʿalā mā farraṭtu fī janbi l-lahi wa-in kuntu lamina l-sākhirīna
Kurdish نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت: ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا، بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد و (ئیماندارنم به دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌زانی).
Verse 57
أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration aw taqūla law anna l-laha hadānī lakuntu mina l-mutaqīna
Kurdish یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه، ئه‌وه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا ده‌بووم!!
Verse 58
أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِى كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration aw taqūla ḥīna tarā l-ʿadhāba law anna lī karratan fa-akūna mina l-muḥ'sinīna
Kurdish یاخود کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینێت بڵێت: خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم.
Verse 59
بَلَىٰ قَدْ جَآءَتْكَ ءَايَـٰتِى فَكَذَّبْتَ بِهَا وَٱسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration balā qad jāatka āyātī fakadhabta bihā wa-is'takbarta wakunta mina l-kāfirīna
Kurdish نه‌خێر وانى یه، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات، که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی، فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو، لوطت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیا ده‌که‌یت؟!).
Verse 60
وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ
Transliteration wayawma l-qiyāmati tarā alladhīna kadhabū ʿalā l-lahi wujūhuhum mus'waddatun alaysa fī jahannama mathwan lil'mutakabbirīna
Kurdish جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد (شتی ناڕه‌وایان تێکه‌ڵی دین ده‌کرد) ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه، مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه؟!
Verse 61
وَيُنَجِّى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration wayunajjī l-lahu alladhīna ittaqaw bimafāzatihim lā yamassuhumu l-sūu walā hum yaḥzanūna
Kurdish له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که دینداری و پارێزکارییان ده‌کرد: به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و ده‌رچوونیان له تاقیگه‌ی دنیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن.
Verse 62
ٱللَّهُ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ وَكِيلٌ
Transliteration al-lahu khāliqu kulli shayin wahuwa ʿalā kulli shayin wakīlun
Kurdish خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه.
Verse 63
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration lahu maqālīdu l-samāwāti wal-arḍi wa-alladhīna kafarū biāyāti l-lahi ulāika humu l-khāsirūna
Kurdish کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 64
قُلْ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَأْمُرُوٓنِّىٓ أَعْبُدُ أَيُّهَا ٱلْجَـٰهِلُونَ
Transliteration qul afaghayra l-lahi tamurūnnī aʿbudu ayyuhā l-jāhilūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی نه‌فامه‌ن، ده‌تانه‌وێت و فه‌رمانم پێده‌که‌ن که‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم؟!
Verse 65
وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration walaqad ūḥiya ilayka wa-ilā alladhīna min qablika la-in ashrakta layaḥbaṭanna ʿamaluka walatakūnanna mina l-khāsirīna
Kurdish سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
Verse 66
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعْبُدْ وَكُن مِّنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ
Transliteration bali l-laha fa-uʿ'bud wakun mina l-shākirīna
Kurdish نه‌خێر به‌گوێیان مه‌که، که‌واته هه‌ر ته‌نها خوا بپه‌رسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به.
Verse 67
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَٱلسَّمَـٰوَٰتُ مَطْوِيَّـٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration wamā qadarū l-laha ḥaqqa qadrihi wal-arḍu jamīʿan qabḍatuhu yawma l-qiyāmati wal-samāwātu maṭwiyyātun biyamīnihi sub'ḥānahu wataʿālā ʿammā yush'rikūna
Kurdish خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.
Verse 68
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُونَ
Transliteration wanufikha fī l-ṣūri faṣaʿiqa man fī l-samāwāti waman fī l-arḍi illā man shāa l-lahu thumma nufikha fīhi ukh'rā fa-idhā hum qiyāmun yanẓurūna
Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت چ ده‌زگایه‌که) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن.
Verse 69
وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَـٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration wa-ashraqati l-arḍu binūri rabbihā wawuḍiʿa l-kitābu wajīa bil-nabiyīna wal-shuhadāi waquḍiya baynahum bil-ḥaqi wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish (دیاره که خۆری دنیا نه‌ماوه، زه‌وی بۆته گۆڕه‌پانێکی فراوان) ئه‌وسا به‌نوورێک که خوا فه‌راهه‌می ده‌هێنێت زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه، کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی، بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
Verse 70
وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ
Transliteration wawuffiyat kullu nafsin mā ʿamilat wahuwa aʿlamu bimā yafʿalūna
Kurdish هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی، سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن.
Verse 71
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَـٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wasīqa alladhīna kafarū ilā jahannama zumaran ḥattā idhā jāūhā futiḥat abwābuhā waqāla lahum khazanatuhā alam yatikum rusulun minkum yatlūna ʿalaykum āyāti rabbikum wayundhirūnakum liqāa yawmikum hādhā qālū balā walākin ḥaqqat kalimatu l-ʿadhābi ʿalā l-kāfirīna
Kurdish ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه، تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر قاپیه‌کانی، (هه‌موو مۆڵده‌خۆن له‌به‌رده‌میدا، دوای ماوه‌یه‌ک) بۆیان ده‌کرێته‌وه، فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار سه‌رزه‌نشتیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: باشه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه؟! به‌ده‌م ئاخوداخ و ناڵه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، به‌ڵام تازه، به‌ڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزا‌و ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا.
Verse 72
قِيلَ ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ
Transliteration qīla ud'khulū abwāba jahannama khālidīna fīhā fabi'sa mathwā l-mutakabirīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت: ده‌ی ئیتر له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه، جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان.
Verse 73
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَٱدْخُلُوهَا خَـٰلِدِينَ
Transliteration wasīqa alladhīna ittaqaw rabbahum ilā l-janati zumaran ḥattā idhā jāūhā wafutiḥat abwābuhā waqāla lahum khazanatuhā salāmun ʿalaykum ṭib'tum fa-ud'khulūhā khālidīna
Kurdish له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.
Verse 74
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى صَدَقَنَا وَعْدَهُۥ وَأَوْرَثَنَا ٱلْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَآءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَـٰمِلِينَ
Transliteration waqālū l-ḥamdu lillahi alladhī ṣadaqanā waʿdahu wa-awrathanā l-arḍa natabawwa-u mina l-janati ḥaythu nashāu faniʿ'ma ajru l-ʿāmilīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه.
Verse 75
وَتَرَى ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنْ حَوْلِ ٱلْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَقِيلَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration watarā l-malāikata ḥāffīna min ḥawli l-ʿarshi yusabbiḥūna biḥamdi rabbihim waquḍiya baynahum bil-ḥaqi waqīla l-ḥamdu lillahi rabbi l-ʿālamīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت ده‌وری ته‌ختی - شاهی شاهانیان - داوه و سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاریانن و حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواند جێبه‌جێ کرا، ئینجا به یه‌کده‌نگ له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وترێت: الحمد لله ڕب العالمین.
Read Surah Az-Zumar in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.