Surah Az-Zukhruf in Kurdish: translation and audio
Surah 43 · الزخرف · The Ornaments of Gold · 89 verses
Surah Az-Zukhruf verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Az-Zukhruf word by word in English.
Verse 1
حمٓ
Transliteration hha-meem
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_.
Verse 2
وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ
Transliteration wal-kitābi l-mubīni
Kurdish سوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه.
Verse 3
إِنَّا جَعَلْنَـٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration innā jaʿalnāhu qur'ānan ʿarabiyyan laʿallakum taʿqilūna
Kurdish ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
Verse 4
وَإِنَّهُۥ فِىٓ أُمِّ ٱلْكِتَـٰبِ لَدَيْنَا لَعَلِىٌّ حَكِيمٌ
Transliteration wa-innahu fī ummi l-kitābi ladaynā laʿaliyyun ḥakīmun
Kurdish ئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی.
Verse 5
أَفَنَضْرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكْرَ صَفْحًا أَن كُنتُمْ قَوْمًا مُّسْرِفِينَ
Transliteration afanaḍribu ʿankumu l-dhik'ra ṣafḥan an kuntum qawman mus'rifīna
Kurdish باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه).
Verse 6
وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِن نَّبِىٍّ فِى ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration wakam arsalnā min nabiyyin fī l-awalīna
Kurdish ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن.
Verse 7
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن نَّبِىٍّ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wamā yatīhim min nabiyyin illā kānū bihi yastahziūna
Kurdish بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
Verse 8
فَأَهْلَكْنَآ أَشَدَّ مِنْهُم بَطْشًا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration fa-ahlaknā ashadda min'hum baṭshan wamaḍā mathalu l-awalīna
Kurdish که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه.
Verse 9
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration wala-in sa-altahum man khalaqa l-samāwāti wal-arḍa layaqūlunna khalaqahunna l-ʿazīzu l-ʿalīmu
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون.
Verse 10
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
Transliteration alladhī jaʿala lakumu l-arḍa mahdan wajaʿala lakum fīhā subulan laʿallakum tahtadūna
Kurdish ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن.
Verse 11
وَٱلَّذِى نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍ فَأَنشَرْنَا بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا ۚ كَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ
Transliteration wa-alladhī nazzala mina l-samāi māan biqadarin fa-ansharnā bihi baldatan maytan kadhālika tukh'rajūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریی کراو بارانی باراندووه و ده‌فه‌رموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه.
Verse 12
وَٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْفُلْكِ وَٱلْأَنْعَـٰمِ مَا تَرْكَبُونَ
Transliteration wa-alladhī khalaqa l-azwāja kullahā wajaʿala lakum mina l-ful'ki wal-anʿāmi mā tarkabūna
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕوه‌ك و بێ گیانه‌کاندا) دروست کردووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وه‌ربگرن.
Verse 13
لِتَسْتَوُۥا۟ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا ٱسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا۟ سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَـٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقْرِنِينَ
Transliteration litastawū ʿalā ẓuhūrihi thumma tadhkurū niʿ'mata rabbikum idhā is'tawaytum ʿalayhi wataqūlū sub'ḥāna alladhī sakhara lanā hādhā wamā kunnā lahu muq'rinīna
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه کاتێك که سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین.
Verse 14
وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ
Transliteration wa-innā ilā rabbinā lamunqalibūna
Kurdish ئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
Verse 15
وَجَعَلُوا۟ لَهُۥ مِنْ عِبَادِهِۦ جُزْءًا ۚ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَكَفُورٌ مُّبِينٌ
Transliteration wajaʿalū lahu min ʿibādihi juz'an inna l-insāna lakafūrun mubīnun
Kurdish باوه‌ڕ چه‌وته‌کان، هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!! به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری خوا نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران.
Verse 16
أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍ وَأَصْفَىٰكُم بِٱلْبَنِينَ
Transliteration ami ittakhadha mimmā yakhluqu banātin wa-aṣfākum bil-banīna
Kurdish ئایا ڕه‌واو ڕاسته، له‌وه‌ی که دروستی ده‌کات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و به‌خشینی کوڕانیش به‌ڕه‌وا بزانێت بۆ ئێوه؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕیان پووچه‌ڵ بکاته‌وه).
Verse 17
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَـٰنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ
Transliteration wa-idhā bushira aḥaduhum bimā ḍaraba lilrraḥmāni mathalan ẓalla wajhuhu mus'waddan wahuwa kaẓīmun
Kurdish کاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه.
Verse 18
أَوَمَن يُنَشَّؤُا۟ فِى ٱلْحِلْيَةِ وَهُوَ فِى ٱلْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ
Transliteration awaman yunasha-u fī l-ḥil'yati wahuwa fī l-khiṣāmi ghayru mubīnin
Kurdish ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟!
Verse 19
وَجَعَلُوا۟ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمْ عِبَـٰدُ ٱلرَّحْمَـٰنِ إِنَـٰثًا ۚ أَشَهِدُوا۟ خَلْقَهُمْ ۚ سَتُكْتَبُ شَهَـٰدَتُهُمْ وَيُسْـَٔلُونَ
Transliteration wajaʿalū l-malāikata alladhīna hum ʿibādu l-raḥmāni ināthan ashahidū khalqahum satuk'tabu shahādatuhum wayus'alūna
Kurdish ئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت.
Verse 20
وَقَالُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱلرَّحْمَـٰنُ مَا عَبَدْنَـٰهُم ۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ
Transliteration waqālū law shāa l-raḥmānu mā ʿabadnāhum mā lahum bidhālika min ʿil'min in hum illā yakhruṣūna
Kurdish (بۆ پینه کردنی هه‌ڵویستی ناڕه‌وایان) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه... ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن.
Verse 21
أَمْ ءَاتَيْنَـٰهُمْ كِتَـٰبًا مِّن قَبْلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسْتَمْسِكُونَ
Transliteration am ātaynāhum kitāban min qablihi fahum bihi mus'tamsikūna
Kurdish ئایا ئه‌و خوانه‌ناسانه پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟
Verse 22
بَلْ قَالُوٓا۟ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّهْتَدُونَ
Transliteration bal qālū innā wajadnā ābāanā ʿalā ummatin wa-innā ʿalā āthārihim muh'tadūna
Kurdish ئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه، بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه!!
Verse 23
وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّقْتَدُونَ
Transliteration wakadhālika mā arsalnā min qablika fī qaryatin min nadhīrin illā qāla mut'rafūhā innā wajadnā ābāanā ʿalā ummatin wa-innā ʿalā āthārihim muq'tadūna
Kurdish هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون، بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین.
Verse 24
۞ قَـٰلَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ ءَابَآءَكُمْ ۖ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ
Transliteration qāla awalaw ji'tukum bi-ahdā mimmā wajadttum ʿalayhi ābāakum qālū innā bimā ur'sil'tum bihi kāfirūna
Kurdish پێغه‌مبه‌ره‌که‌ش وتوویه‌تی: باشه... ئه‌گه‌ر له ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟! له وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه به‌و به‌رنامه و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه بڕوا ناکه‌ین.
Verse 25
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ
Transliteration fa-intaqamnā min'hum fa-unẓur kayfa kāna ʿāqibatu l-mukadhibīna
Kurdish جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد چۆن بوو.
Verse 26
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ
Transliteration wa-idh qāla ib'rāhīmu li-abīhi waqawmihi innanī barāon mimmā taʿbudūna
Kurdish ئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی وت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن...
Verse 27
إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ
Transliteration illā alladhī faṭaranī fa-innahu sayahdīni
Kurdish جگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنموویم ده‌کات و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
Verse 28
وَجَعَلَهَا كَلِمَةًۢ بَاقِيَةً فِى عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration wajaʿalahā kalimatan bāqiyatan fī ʿaqibihi laʿallahum yarjiʿūna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕاسته.
Verse 29
بَلْ مَتَّعْتُ هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ وَرَسُولٌ مُّبِينٌ
Transliteration bal mattaʿtu hāulāi waābāahum ḥattā jāahumu l-ḥaqu warasūlun mubīnun
Kurdish خوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه).
Verse 30
وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌ وَإِنَّا بِهِۦ كَـٰفِرُونَ
Transliteration walammā jāahumu l-ḥaqu qālū hādhā siḥ'run wa-innā bihi kāfirūna
Kurdish کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی..
Verse 31
وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنَ ٱلْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ
Transliteration waqālū lawlā nuzzila hādhā l-qur'ānu ʿalā rajulin mina l-qaryatayni ʿaẓīmin
Kurdish هه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه)
Verse 32
أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ۚ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَـٰتٍ لِّيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًا سُخْرِيًّا ۗ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ
Transliteration ahum yaqsimūna raḥmata rabbika naḥnu qasamnā baynahum maʿīshatahum fī l-ḥayati l-dun'yā warafaʿnā baʿḍahum fawqa baʿḍin darajātin liyattakhidha baʿḍuhum baʿḍan sukh'riyyan waraḥmatu rabbika khayrun mimmā yajmaʿūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ما‌ڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره.
Verse 33
وَلَوْلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةً وَٰحِدَةً لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ بِٱلرَّحْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فِضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ
Transliteration walawlā an yakūna l-nāsu ummatan wāḥidatan lajaʿalnā liman yakfuru bil-raḥmāni libuyūtihim suqufan min fiḍḍatin wamaʿārija ʿalayhā yaẓharūna
Kurdish ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون...
Verse 34
وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَٰبًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِـُٔونَ
Transliteration walibuyūtihim abwāban wasururan ʿalayhā yattakiūna
Kurdish هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن...
Verse 35
وَزُخْرُفًا ۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَٱلْـَٔاخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ
Transliteration wazukh'rufan wa-in kullu dhālika lammā matāʿu l-ḥayati l-dun'yā wal-ākhiratu ʿinda rabbika lil'muttaqīna
Kurdish به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه.
Verse 36
وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ ٱلرَّحْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُۥ شَيْطَـٰنًا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٌ
Transliteration waman yaʿshu ʿan dhik'ri l-raḥmāni nuqayyiḍ lahu shayṭānan fahuwa lahu qarīnun
Kurdish که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
Verse 37
وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ
Transliteration wa-innahum layaṣuddūnahum ʿani l-sabīli wayaḥsabūna annahum muh'tadūna
Kurdish بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.
Verse 38
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَـٰلَيْتَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ بُعْدَ ٱلْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ ٱلْقَرِينُ
Transliteration ḥattā idhā jāanā qāla yālayta baynī wabaynaka buʿ'da l-mashriqayni fabi'sa l-qarīnu
Kurdish تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.
Verse 39
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
Transliteration walan yanfaʿakumu l-yawma idh ẓalamtum annakum fī l-ʿadhābi mush'tarikūna
Kurdish ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن.
Verse 40
أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ أَوْ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَمَن كَانَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration afa-anta tus'miʿu l-ṣuma aw tahdī l-ʿum'ya waman kāna fī ḍalālin mubīnin
Kurdish ئایا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی که وه‌ك که‌ڕ وایه گوێبیست ده‌که‌یت؟ یان ئه‌وه‌ی کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه).
Verse 41
فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ
Transliteration fa-immā nadhhabanna bika fa-innā min'hum muntaqimūna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو به‌رین و بتمرێنین، ئه‌وه ئێمه بێگومان تۆڵه‌یان هه‌ر لێده‌سێنین.
Verse 42
أَوْ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِى وَعَدْنَـٰهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ
Transliteration aw nuriyannaka alladhī waʿadnāhum fa-innā ʿalayhim muq'tadirūna
Kurdish یاخود ئه‌نجامی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێمان کردوون نیشانی تۆی ده‌ده‌ین، چونکه بێگومان ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
Verse 43
فَٱسْتَمْسِكْ بِٱلَّذِىٓ أُوحِىَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration fa-is'tamsik bi-alladhī ūḥiya ilayka innaka ʿalā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت).
Verse 44
وَإِنَّهُۥ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْـَٔلُونَ
Transliteration wa-innahu ladhik'run laka waliqawmika wasawfa tus'alūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.
Verse 45
وَسْـَٔلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلْنَا مِن دُونِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ءَالِهَةً يُعْبَدُونَ
Transliteration wasal man arsalnā min qablika min rusulinā ajaʿalnā min dūni l-raḥmāni ālihatan yuʿ'badūna
Kurdish تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه)
Verse 46
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَقَالَ إِنِّى رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration walaqad arsalnā mūsā biāyātinā ilā fir'ʿawna wamala-ihi faqāla innī rasūlu rabbi l-ʿālamīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
Verse 47
فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَـٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَضْحَكُونَ
Transliteration falammā jāahum biāyātinā idhā hum min'hā yaḍḥakūna
Kurdish که‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات.
Verse 48
وَمَا نُرِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ إِلَّا هِىَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ۖ وَأَخَذْنَـٰهُم بِٱلْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration wamā nurīhim min āyatin illā hiya akbaru min ukh'tihā wa-akhadhnāhum bil-ʿadhābi laʿallahum yarjiʿūna
Kurdish هیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه.
Verse 49
وَقَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ
Transliteration waqālū yāayyuha l-sāḥiru ud'ʿu lanā rabbaka bimā ʿahida ʿindaka innanā lamuh'tadūna
Kurdish که‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!!
Verse 50
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ
Transliteration falammā kashafnā ʿanhumu l-ʿadhāba idhā hum yankuthūna
Kurdish جاهه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند.
Verse 51
وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِى قَوْمِهِۦ قَالَ يَـٰقَوْمِ أَلَيْسَ لِى مُلْكُ مِصْرَ وَهَـٰذِهِ ٱلْأَنْهَـٰرُ تَجْرِى مِن تَحْتِىٓ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ
Transliteration wanādā fir'ʿawnu fī qawmihi qāla yāqawmi alaysa lī mul'ku miṣ'ra wahādhihi l-anhāru tajrī min taḥtī afalā tub'ṣirūna
Kurdish فیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!..
Verse 52
أَمْ أَنَا۠ خَيْرٌ مِّنْ هَـٰذَا ٱلَّذِى هُوَ مَهِينٌ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ
Transliteration am anā khayrun min hādhā alladhī huwa mahīnun walā yakādu yubīnu
Kurdish به‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟!
Verse 53
فَلَوْلَآ أُلْقِىَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَآءَ مَعَهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ مُقْتَرِنِينَ
Transliteration falawlā ul'qiya ʿalayhi aswiratun min dhahabin aw jāa maʿahu l-malāikatu muq'tarinīna
Kurdish جا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
Verse 54
فَٱسْتَخَفَّ قَوْمَهُۥ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَـٰسِقِينَ
Transliteration fa-is'takhaffa qawmahu fa-aṭāʿūhu innahum kānū qawman fāsiqīna
Kurdish فیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
Verse 55
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ أَجْمَعِينَ
Transliteration falammā āsafūnā intaqamnā min'hum fa-aghraqnāhum ajmaʿīna
Kurdish خوا فه‌رمووی: جا کاتێك ئێمه‌یان تووڕه کرد‌و ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له ده‌ریادا خنکاندو نوقم کرد...
Verse 56
فَجَعَلْنَـٰهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِّلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration fajaʿalnāhum salafan wamathalan lil'ākhirīna
Kurdish جا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان.
Verse 57
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ
Transliteration walammā ḍuriba ub'nu maryama mathalan idhā qawmuka min'hu yaṣiddūna
Kurdish کاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون)....
Verse 58
وَقَالُوٓا۟ ءَأَـٰلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًۢا ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ
Transliteration waqālū aālihatunā khayrun am huwa mā ḍarabūhu laka illā jadalan bal hum qawmun khaṣimūna
Kurdish وتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن.
Verse 59
إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَـٰهُ مَثَلًا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration in huwa illā ʿabdun anʿamnā ʿalayhi wajaʿalnāhu mathalan libanī is'rāīla
Kurdish ئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون.
Verse 60
وَلَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَـٰٓئِكَةً فِى ٱلْأَرْضِ يَخْلُفُونَ
Transliteration walaw nashāu lajaʿalnā minkum malāikatan fī l-arḍi yakhlufūna
Kurdish ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون.
Verse 61
وَإِنَّهُۥ لَعِلْمٌ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ
Transliteration wa-innahu laʿil'mun lilssāʿati falā tamtarunna bihā wa-ittabiʿūni hādhā ṣirāṭun mus'taqīmun
Kurdish به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
Verse 62
وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
Transliteration walā yaṣuddannakumu l-shayṭānu innahu lakum ʿaduwwun mubīnun
Kurdish خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
Verse 63
وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِٱلْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى تَخْتَلِفُونَ فِيهِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
Transliteration walammā jāa ʿīsā bil-bayināti qāla qad ji'tukum bil-ḥik'mati wali-ubayyina lakum baʿḍa alladhī takhtalifūna fīhi fa-ittaqū l-laha wa-aṭīʿūni
Kurdish کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.
Verse 64
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ
Transliteration inna l-laha huwa rabbī warabbukum fa-uʿ'budūhu hādhā ṣirāṭun mus'taqīmun
Kurdish به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 65
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ
Transliteration fa-ikh'talafa l-aḥzābu min baynihim fawaylun lilladhīna ẓalamū min ʿadhābi yawmin alīmin
Kurdish پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
Verse 66
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration hal yanẓurūna illā l-sāʿata an tatiyahum baghtatan wahum lā yashʿurūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.
Verse 67
ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration al-akhilāu yawma-idhin baʿḍuhum libaʿḍin ʿaduwwun illā l-mutaqīna
Kurdish دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.
Verse 68
يَـٰعِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ
Transliteration yāʿibādi lā khawfun ʿalaykumu l-yawma walā antum taḥzanūna
Kurdish خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...
Verse 69
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ مُسْلِمِينَ
Transliteration alladhīna āmanū biāyātinā wakānū mus'limīna
Kurdish ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.
Verse 70
ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ تُحْبَرُونَ
Transliteration ud'khulū l-janata antum wa-azwājukum tuḥ'barūna
Kurdish پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.
Verse 71
يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍ مِّن ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ ٱلْأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration yuṭāfu ʿalayhim biṣiḥāfin min dhahabin wa-akwābin wafīhā mā tashtahīhi l-anfusu wataladhu l-aʿyunu wa-antum fīhā khālidūna
Kurdish له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 72
وَتِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِىٓ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration watil'ka l-janatu allatī ūrith'tumūhā bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish (خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
Verse 73
لَكُمْ فِيهَا فَـٰكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِّنْهَا تَأْكُلُونَ
Transliteration lakum fīhā fākihatun kathīratun min'hā takulūna
Kurdish میوه‌هاتی زۆر و هه‌مه‌جۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).
Verse 74
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى عَذَابِ جَهَنَّمَ خَـٰلِدُونَ
Transliteration inna l-muj'rimīna fī ʿadhābi jahannama khālidūna
Kurdish به‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه.
Verse 75
لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ
Transliteration lā yufattaru ʿanhum wahum fīhi mub'lisūna
Kurdish ئازار‌و سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان.
Verse 76
وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wamā ẓalamnāhum walākin kānū humu l-ẓālimīna
Kurdish جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌مکار بوون.
Verse 77
وَنَادَوْا۟ يَـٰمَـٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّـٰكِثُونَ
Transliteration wanādaw yāmāliku liyaqḍi ʿalaynā rabbuka qāla innakum mākithūna
Kurdish دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون):
Verse 78
لَقَدْ جِئْنَـٰكُم بِٱلْحَقِّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَـٰرِهُونَ
Transliteration laqad ji'nākum bil-ḥaqi walākinna aktharakum lil'ḥaqqi kārihūna
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.
Verse 79
أَمْ أَبْرَمُوٓا۟ أَمْرًا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ
Transliteration am abramū amran fa-innā mub'rimūna
Kurdish ئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین.
Verse 80
أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ
Transliteration am yaḥsabūna annā lā nasmaʿu sirrahum wanajwāhum balā warusulunā ladayhim yaktubūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین.
Verse 81
قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدٌ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَـٰبِدِينَ
Transliteration qul in kāna lilrraḥmāni waladun fa-anā awwalu l-ʿābidīna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!!
Verse 82
سُبْحَـٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ
Transliteration sub'ḥāna rabbi l-samāwāti wal-arḍi rabbi l-ʿarshi ʿammā yaṣifūna
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن
Verse 83
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ
Transliteration fadharhum yakhūḍū wayalʿabū ḥattā yulāqū yawmahumu alladhī yūʿadūna
Kurdish جارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی.
Verse 84
وَهُوَ ٱلَّذِى فِى ٱلسَّمَآءِ إِلَـٰهٌ وَفِى ٱلْأَرْضِ إِلَـٰهٌ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration wahuwa alladhī fī l-samāi ilāhun wafī l-arḍi ilāhun wahuwa l-ḥakīmu l-ʿalīmu
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه.
Verse 85
وَتَبَارَكَ ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration watabāraka alladhī lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā waʿindahu ʿil'mu l-sāʿati wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 86
وَلَا يَمْلِكُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَـٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
Transliteration walā yamliku alladhīna yadʿūna min dūnihi l-shafāʿata illā man shahida bil-ḥaqi wahum yaʿlamūna
Kurdish (ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه.
Verse 87
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum man khalaqahum layaqūlunna l-lahu fa-annā yu'fakūna
Kurdish سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟!
Verse 88
وَقِيلِهِۦ يَـٰرَبِّ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌ لَّا يُؤْمِنُونَ
Transliteration waqīlihi yārabbi inna hāulāi qawmun lā yu'minūna
Kurdish سوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه.
Verse 89
فَٱصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَـٰمٌ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Transliteration fa-iṣ'faḥ ʿanhum waqul salāmun fasawfa yaʿlamūna
Kurdish ده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Read Surah Az-Zukhruf in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.