Surah Ash-Shuraa in Kurdish: translation and audio
Surah 42 · الشورى · The Consultation · 53 verses
Surah Ash-Shuraa verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Ash-Shuraa word by word in English.
Verse 1
حمٓ
Transliteration hha-meem
Kurdish (1) و (2) چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14)پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌مووی گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
Verse 2
عٓسٓقٓ
Transliteration ain-seen-qaf
Kurdish (1)و (2) به‌یه‌که‌وه‌یه.
Verse 3
كَذَٰلِكَ يُوحِىٓ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration kadhālika yūḥī ilayka wa-ilā alladhīna min qablika l-lahu l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه.
Verse 4
لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration lahu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi wahuwa l-ʿaliyu l-ʿaẓīmu
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نێتی، بێگومان ئه‌و خوایه به‌رز وبڵندو گه‌وره‌و شکۆداره.
Verse 5
تَكَادُ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration takādu l-samāwātu yatafaṭṭarna min fawqihinna wal-malāikatu yusabbiḥūna biḥamdi rabbihim wayastaghfirūna liman fī l-arḍi alā inna l-laha huwa l-ghafūru l-raḥīmu
Kurdish ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 6
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ
Transliteration wa-alladhīna ittakhadhū min dūnihi awliyāa l-lahu ḥafīẓun ʿalayhim wamā anta ʿalayhim biwakīlin
Kurdish ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه.
Verse 7
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ قُرْءَانًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ ٱلْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌ فِى ٱلْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِى ٱلسَّعِيرِ
Transliteration wakadhālika awḥaynā ilayka qur'ānan ʿarabiyyan litundhira umma l-qurā waman ḥawlahā watundhira yawma l-jamʿi lā rayba fīhi farīqun fī l-janati wafarīqun fī l-saʿīri
Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت.
Verse 8
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَـٰكِن يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّـٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration walaw shāa l-lahu lajaʿalahum ummatan wāḥidatan walākin yud'khilu man yashāu fī raḥmatihi wal-ẓālimūna mā lahum min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish ئه‌گه‌ر خوا ویستی ببوایه هه‌موویانی ده‌کرده میلله‌تێکی یه‌ك پارچه (هه‌مووان به‌ناچاریی ئیمه‌ندارو چاك ده‌بوون) به‌ڵام ویستی وایه هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت، ده‌یخاته سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، سته‌مکارانیش هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکیان نابێت.
Verse 9
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلْوَلِىُّ وَهُوَ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration ami ittakhadhū min dūnihi awliyāa fal-lahu huwa l-waliyu wahuwa yuḥ'yī l-mawtā wahuwa ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish ئایا بێجگه له خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه؟ که‌وابوو هه‌ر خوا خۆی پشتیوانه‌و هه‌ر خوا خۆی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و هه‌ر خۆیشی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه!
Verse 10
وَمَا ٱخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَىْءٍ فَحُكْمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّى عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ
Transliteration wamā ikh'talaftum fīhi min shayin faḥuk'muhu ilā l-lahi dhālikumu l-lahu rabbī ʿalayhi tawakkaltu wa-ilayhi unību
Kurdish له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
Verse 11
فَاطِرُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا وَمِنَ ٱلْأَنْعَـٰمِ أَزْوَٰجًا ۖ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
Transliteration fāṭiru l-samāwāti wal-arḍi jaʿala lakum min anfusikum azwājan wamina l-anʿāmi azwājan yadhra-ukum fīhi laysa kamith'lihi shayon wahuwa l-samīʿu l-baṣīru
Kurdish بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیش جووت، نێر‌و مێ ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه.
Verse 12
لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration lahu maqālīdu l-samāwāti wal-arḍi yabsuṭu l-riz'qa liman yashāu wayaqdiru innahu bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish جڵه‌وی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی به ده‌ست ئه‌وزاته‌یه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان که‌می ده‌کات و سنورێکی بۆ داده‌نێت (هه‌موویشی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه له لایه‌که‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانه له‌لایه‌کی تره‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به هه‌موو شتێك زانایه.
Verse 13
۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحًا وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِۦٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓ ۖ أَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا۟ فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى ٱلْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ ٱللَّهُ يَجْتَبِىٓ إِلَيْهِ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ
Transliteration sharaʿa lakum mina l-dīni mā waṣṣā bihi nūḥan wa-alladhī awḥaynā ilayka wamā waṣṣaynā bihi ib'rāhīma wamūsā waʿīsā an aqīmū l-dīna walā tatafarraqū fīhi kabura ʿalā l-mush'rikīna mā tadʿūhum ilayhi l-lahu yajtabī ilayhi man yashāu wayahdī ilayhi man yunību
Kurdish ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موسا‌و عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك.
Verse 14
وَمَا تَفَرَّقُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى لَّقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِنۢ بَعْدِهِمْ لَفِى شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ
Transliteration wamā tafarraqū illā min baʿdi mā jāahumu l-ʿil'mu baghyan baynahum walawlā kalimatun sabaqat min rabbika ilā ajalin musamman laquḍiya baynahum wa-inna alladhīna ūrithū l-kitāba min baʿdihim lafī shakkin min'hu murībin
Kurdish میلله‌تانی پێشوو، به‌تایبه‌ت گاور وجوو جیاوازی و کێشه دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان، مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان، که‌له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵه‌تی داون، ئه‌وه فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو، که‌وتنه گومان و دوودڵیه‌وه، خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی.
Verse 15
فَلِذَٰلِكَ فَٱدْعُ ۖ وَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ ۖ وَقُلْ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَـٰبٍ ۖ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ۖ لَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ ۖ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration falidhālika fa-ud'ʿu wa-is'taqim kamā umir'ta walā tattabiʿ ahwāahum waqul āmantu bimā anzala l-lahu min kitābin wa-umir'tu li-aʿdila baynakumu l-lahu rabbunā warabbukum lanā aʿmālunā walakum aʿmālukum lā ḥujjata baynanā wabaynakumu l-lahu yajmaʿu baynanā wa-ilayhi l-maṣīru
Kurdish که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بۆ ئه‌وه بانگه‌واز بکه و پایادارو دامه‌زراوبه هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێ دراوه، شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه و به‌ئاشکرا بڵێ: من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی نا‌ردوم و فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ری به‌رپا بکه‌م له نێوانتاندا، (الله) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه و ئێوه‌شه، بێگومان ده‌رئه‌نجامی کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه، ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ك نی یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا (چونکه حه‌ق ده‌رکه‌وت)، ئێمه و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
Verse 16
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ٱسْتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ
Transliteration wa-alladhīna yuḥājjūna fī l-lahi min baʿdi mā us'tujība lahu ḥujjatuhum dāḥiḍatun ʿinda rabbihim waʿalayhim ghaḍabun walahum ʿadhābun shadīdun
Kurdish ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه‌ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا، دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه، ئه‌وانه به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌کانیان پووچه‌ڵه و به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، خه‌شم و تووڕه‌یان له‌سه‌ره و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 17
ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ وَٱلْمِيزَانَ ۗ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٌ
Transliteration al-lahu alladhī anzala l-kitāba bil-ḥaqi wal-mīzāna wamā yud'rīka laʿalla l-sāʿata qarībun
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت.
Verse 18
يَسْتَعْجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مُشْفِقُونَ مِنْهَا وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا ٱلْحَقُّ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِى ٱلسَّاعَةِ لَفِى ضَلَـٰلٍۭ بَعِيدٍ
Transliteration yastaʿjilu bihā alladhīna lā yu'minūna bihā wa-alladhīna āmanū mush'fiqūna min'hā wayaʿlamūna annahā l-ḥaqu alā inna alladhīna yumārūna fī l-sāʿati lafī ḍalālin baʿīdin
Kurdish ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون.
Verse 19
ٱللَّهُ لَطِيفٌۢ بِعِبَادِهِۦ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ
Transliteration al-lahu laṭīfun biʿibādihi yarzuqu man yashāu wahuwa l-qawiyu l-ʿazīzu
Kurdish خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته.
Verse 20
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلْـَٔاخِرَةِ نَزِدْ لَهُۥ فِى حَرْثِهِۦ ۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ
Transliteration man kāna yurīdu ḥartha l-ākhirati nazid lahu fī ḥarthihi waman kāna yurīdu ḥartha l-dun'yā nu'tihi min'hā wamā lahu fī l-ākhirati min naṣībin
Kurdish جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
Verse 21
أَمْ لَهُمْ شُرَكَـٰٓؤُا۟ شَرَعُوا۟ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنۢ بِهِ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ ٱلْفَصْلِ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration am lahum shurakāu sharaʿū lahum mina l-dīni mā lam yadhan bihi l-lahu walawlā kalimatu l-faṣli laquḍiya baynahum wa-inna l-ẓālimīna lahum ʿadhābun alīmun
Kurdish (ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
Verse 22
تَرَى ٱلظَّـٰلِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا۟ وَهُوَ وَاقِعٌۢ بِهِمْ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فِى رَوْضَاتِ ٱلْجَنَّاتِ ۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ
Transliteration tarā l-ẓālimīna mush'fiqīna mimmā kasabū wahuwa wāqiʿun bihim wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti fī rawḍāti l-janāti lahum mā yashāūna ʿinda rabbihim dhālika huwa l-faḍlu l-kabīru
Kurdish (له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور.
Verse 23
ذَٰلِكَ ٱلَّذِى يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا ٱلْمَوَدَّةَ فِى ٱلْقُرْبَىٰ ۗ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَّزِدْ لَهُۥ فِيهَا حُسْنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ
Transliteration dhālika alladhī yubashiru l-lahu ʿibādahu alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti qul lā asalukum ʿalayhi ajran illā l-mawadata fī l-qur'bā waman yaqtarif ḥasanatan nazid lahu fīhā ḥus'nan inna l-laha ghafūrun shakūrun
Kurdish ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره.
Verse 24
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخْتِمْ عَلَىٰ قَلْبِكَ ۗ وَيَمْحُ ٱللَّهُ ٱلْبَـٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration am yaqūlūna if'tarā ʿalā l-lahi kadhiban fa-in yasha-i l-lahu yakhtim ʿalā qalbika wayamḥu l-lahu l-bāṭila wayuḥiqqu l-ḥaqa bikalimātihi innahu ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه.
Verse 25
وَهُوَ ٱلَّذِى يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَعْفُوا۟ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ
Transliteration wahuwa alladhī yaqbalu l-tawbata ʿan ʿibādihi wayaʿfū ʿani l-sayiāti wayaʿlamu mā tafʿalūna
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه.
Verse 26
وَيَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۚ وَٱلْكَـٰفِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ
Transliteration wayastajību alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti wayazīduhum min faḍlihi wal-kāfirūna lahum ʿadhābun shadīdun
Kurdish خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 27
۞ وَلَوْ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزْقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَـٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَّا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration walaw basaṭa l-lahu l-riz'qa liʿibādihi labaghaw fī l-arḍi walākin yunazzilu biqadarin mā yashāu innahu biʿibādihi khabīrun baṣīrun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی به‌فراوانی به به‌نده‌کانی ببه‌خشیایه، ئه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو سته‌م له زه‌ویدا، به‌ڵام خوا به‌حسابێکی ورد‌و دیاریکراو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئاگا‌و بینایه به کار‌و هه‌ڵویستی به‌نده‌کانی.
Verse 28
وَهُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ مِنۢ بَعْدِ مَا قَنَطُوا۟ وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُۥ ۚ وَهُوَ ٱلْوَلِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Transliteration wahuwa alladhī yunazzilu l-ghaytha min baʿdi mā qanaṭū wayanshuru raḥmatahu wahuwa l-waliyu l-ḥamīdu
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نا‌ئومێد بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خۆی پشتیوان و فریادڕه‌سه و شایسته‌ی سوپاسه.
Verse 29
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٍ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٌ
Transliteration wamin āyātihi khalqu l-samāwāti wal-arḍi wamā batha fīhimā min dābbatin wahuwa ʿalā jamʿihim idhā yashāu qadīrun
Kurdish له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یاندا هه‌یه.
Verse 30
وَمَآ أَصَـٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍ
Transliteration wamā aṣābakum min muṣībatin fabimā kasabat aydīkum wayaʿfū ʿan kathīrin
Kurdish هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌کتان به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که به ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانکرد، (به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌کی میهره‌بانه) له زۆربه‌ی زۆری گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت.
Verse 31
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration wamā antum bimuʿ'jizīna fī l-arḍi wamā lakum min dūni l-lahi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish ئه‌ی گرۆی خوانه‌ناسان ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بکه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رباز ببن له زه‌ویدا، جگه له خوای گه‌وره‌ش که‌س ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سه‌رتان بخات.
Verse 32
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِ ٱلْجَوَارِ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَـٰمِ
Transliteration wamin āyātihi l-jawāri fī l-baḥri kal-aʿlāmi
Kurdish له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیانه که وه‌ك که‌ژو کێو هاتووچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا، (به‌یاسایه‌کی ڕێك و پێك).
Verse 33
إِن يَشَأْ يُسْكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهْرِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ
Transliteration in yasha yus'kini l-rīḥa fayaẓlalna rawākida ʿalā ẓahrihi inna fī dhālika laāyātin likulli ṣabbārin shakūrin
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت با ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له کارده‌که‌ون، به‌ڕاستی ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره.
Verse 34
أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍ
Transliteration aw yūbiq'hunna bimā kasabū wayaʿfu ʿan kathīrin
Kurdish یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه.
Verse 35
وَيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍ
Transliteration wayaʿlama alladhīna yujādilūna fī āyātinā mā lahum min maḥīṣin
Kurdish ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوانه‌ناسان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وه‌ره.
Verse 36
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍ فَمَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ
Transliteration famā ūtītum min shayin famatāʿu l-ḥayati l-dun'yā wamā ʿinda l-lahi khayrun wa-abqā lilladhīna āmanū waʿalā rabbihim yatawakkalūna
Kurdish جا هه‌ر شتێکتان پێبه‌خشراوه، ئه‌وه زینه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌یه (که ڕێگوزه‌رێکه به‌ره‌و قیامه‌ت) به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که له‌لای خوایه چاکتر و به‌رده‌وامتره بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن....
Verse 37
وَٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَـٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا۟ هُمْ يَغْفِرُونَ
Transliteration wa-alladhīna yajtanibūna kabāira l-ith'mi wal-fawāḥisha wa-idhā mā ghaḍibū hum yaghfirūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن....
Verse 38
وَٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ
Transliteration wa-alladhīna is'tajābū lirabbihim wa-aqāmū l-ṣalata wa-amruhum shūrā baynahum wamimmā razaqnāhum yunfiqūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن...
Verse 39
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلْبَغْىُ هُمْ يَنتَصِرُونَ
Transliteration wa-alladhīna idhā aṣābahumu l-baghyu hum yantaṣirūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن...
Verse 40
وَجَزَٰٓؤُا۟ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِّثْلُهَا ۖ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wajazāu sayyi-atin sayyi-atun mith'luhā faman ʿafā wa-aṣlaḥa fa-ajruhu ʿalā l-lahi innahu lā yuḥibbu l-ẓālimīna
Kurdish جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت...
Verse 41
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ
Transliteration walamani intaṣara baʿda ẓul'mihi fa-ulāika mā ʿalayhim min sabīlin
Kurdish له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێت دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور لا نه‌ده‌ن....
Verse 42
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظْلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration innamā l-sabīlu ʿalā alladhīna yaẓlimūna l-nāsa wayabghūna fī l-arḍi bighayri l-ḥaqi ulāika lahum ʿadhābun alīmun
Kurdish بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه...
Verse 43
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ
Transliteration walaman ṣabara waghafara inna dhālika lamin ʿazmi l-umūri
Kurdish له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له‌کاتێکدا که ده‌توانێت تۆڵه‌بسێنێت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت....
Verse 44
وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِىٍّ مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَتَرَى ٱلظَّـٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَىٰ مَرَدٍّ مِّن سَبِيلٍ
Transliteration waman yuḍ'lili l-lahu famā lahu min waliyyin min baʿdihi watarā l-ẓālimīna lammā ra-awū l-ʿadhāba yaqūlūna hal ilā maraddin min sabīlin
Kurdish ئه‌وه‌ی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری دڵسۆزی ده‌ست ناکه‌وێت (تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات)، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ده‌بینن، به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وابکه‌ین؟!.
Verse 45
وَتَرَىٰهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَـٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِىٍّ ۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ ٱلْخَـٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ فِى عَذَابٍ مُّقِيمٍ
Transliteration watarāhum yuʿ'raḍūna ʿalayhā khāshiʿīna mina l-dhuli yanẓurūna min ṭarfin khafiyyin waqāla alladhīna āmanū inna l-khāsirīna alladhīna khasirū anfusahum wa-ahlīhim yawma l-qiyāmati alā inna l-ẓālimīna fī ʿadhābin muqīmin
Kurdish سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و که‌سو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان...
Verse 46
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ
Transliteration wamā kāna lahum min awliyāa yanṣurūnahum min dūni l-lahi waman yuḍ'lili l-lahu famā lahu min sabīlin
Kurdish ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت.
Verse 47
ٱسْتَجِيبُوا۟ لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۚ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَإٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍ
Transliteration is'tajībū lirabbikum min qabli an yatiya yawmun lā maradda lahu mina l-lahi mā lakum min malja-in yawma-idhin wamā lakum min nakīrin
Kurdish خه‌ڵکینه، به‌پیر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت: هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه نابێت، ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت و که‌سیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانه‌کانیدا نه‌نێت.
Verse 48
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحْمَةً فَرِحَ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ كَفُورٌ
Transliteration fa-in aʿraḍū famā arsalnāka ʿalayhim ḥafīẓan in ʿalayka illā l-balāghu wa-innā idhā adhaqnā l-insāna minnā raḥmatan fariḥa bihā wa-in tuṣib'hum sayyi-atun bimā qaddamat aydīhim fa-inna l-insāna kafūrun
Kurdish ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مه‌خۆ، چونکه ئێمه تۆمان نه‌ناردووه چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵکو تۆ ته‌نها گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌واز و قورئانه‌ت له‌سه‌ره، ئاشکراشه که: به‌ڕاستی ئێمه کاتێك نازو نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێك ده‌ڕێژین به‌سه‌ر ئاده‌میزادا زۆر که‌شخه‌ی پێوه ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیان تووش بێت، به‌هۆی کاروکرده‌وه خراپه‌کانیانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وکه‌سه زۆرسپڵه و ڕه‌خنه له خوا گره.
Verse 49
لِّلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَـٰثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ
Transliteration lillahi mul'ku l-samāwāti wal-arḍi yakhluqu mā yashāu yahabu liman yashāu ināthan wayahabu liman yashāu l-dhukūra
Kurdish هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت و به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...
Verse 50
أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَـٰثًا ۖ وَيَجْعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًا ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌ قَدِيرٌ
Transliteration aw yuzawwijuhum dhuk'rānan wa-ināthan wayajʿalu man yashāu ʿaqīman innahu ʿalīmun qadīrun
Kurdish یاخود له هه‌ردوو جۆر.، به‌هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له کوڕ‌و له کچ، هه‌میشه ویستی خوا وایه هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا و به‌ده‌سه‌ڵاته.
Verse 51
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَآئِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِىَ بِإِذْنِهِۦ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ عَلِىٌّ حَكِيمٌ
Transliteration wamā kāna libasharin an yukallimahu l-lahu illā waḥyan aw min warāi ḥijābin aw yur'sila rasūlan fayūḥiya bi-idh'nihi mā yashāu innahu ʿaliyyun ḥakīmun
Kurdish که‌س بۆی نیه هیچ کات (له‌دنیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، وه‌ك مو‌سا، یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته_جوبره‌ئیل_ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵند و دانا‌و کاربه‌جێیه.
Verse 52
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ رُوحًا مِّنْ أَمْرِنَا ۚ مَا كُنتَ تَدْرِى مَا ٱلْكِتَـٰبُ وَلَا ٱلْإِيمَـٰنُ وَلَـٰكِن جَعَلْنَـٰهُ نُورًا نَّهْدِى بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنْ عِبَادِنَا ۚ وَإِنَّكَ لَتَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration wakadhālika awḥaynā ilayka rūḥan min amrinā mā kunta tadrī mā l-kitābu walā l-īmānu walākin jaʿalnāhu nūran nahdī bihi man nashāu min ʿibādinā wa-innaka latahdī ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا به‌وشێوه‌یه‌ی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕوح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌تده‌زانی قورئان چیه و ئیمان چیه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌چاکی گوێ بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...
Verse 53
صِرَٰطِ ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِلَى ٱللَّهِ تَصِيرُ ٱلْأُمُورُ
Transliteration ṣirāṭi l-lahi alladhī lahu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi alā ilā l-lahi taṣīru l-umūru
Kurdish که ڕێگه و ڕێبازی ئه‌و خوایه‌یه، که‌هه‌ر بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، ئاگاداریش بن: هه‌موو شتێك و سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Read Surah Ash-Shuraa in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.