Surah As-Saffat in Kurdish: translation and audio
Surah 37 · الصافات · Those who set the Ranks · 182 verses
Surah As-Saffat verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah As-Saffat word by word in English.
Verse 1
وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفًّا
Transliteration wal-ṣāfāti ṣaffan
Kurdish سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.
Verse 2
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًا
Transliteration fal-zājirāti zajran
Kurdish به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
Verse 3
فَٱلتَّـٰلِيَـٰتِ ذِكْرًا
Transliteration fal-tāliyāti dhik'ran
Kurdish به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
Verse 4
إِنَّ إِلَـٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌ
Transliteration inna ilāhakum lawāḥidun
Kurdish به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
Verse 5
رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَـٰرِقِ
Transliteration rabbu l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā warabbu l-mashāriqi
Kurdish په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
Verse 6
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ
Transliteration innā zayyannā l-samāa l-dun'yā bizīnatin l-kawākibi
Kurdish بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
Verse 7
وَحِفْظًا مِّن كُلِّ شَيْطَـٰنٍ مَّارِدٍ
Transliteration waḥif'ẓan min kulli shayṭānin māridin
Kurdish ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
Verse 8
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ
Transliteration lā yassammaʿūna ilā l-mala-i l-aʿlā wayuq'dhafūna min kulli jānibin
Kurdish شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
Verse 9
دُحُورًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ
Transliteration duḥūran walahum ʿadhābun wāṣibun
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 10
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌ ثَاقِبٌ
Transliteration illā man khaṭifa l-khaṭfata fa-atbaʿahu shihābun thāqibun
Kurdish مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
Verse 11
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ ۚ إِنَّا خَلَقْنَـٰهُم مِّن طِينٍ لَّازِبٍۭ
Transliteration fa-is'taftihim ahum ashaddu khalqan am man khalaqnā innā khalaqnāhum min ṭīnin lāzibin
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
Verse 12
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ
Transliteration bal ʿajib'ta wayaskharūna
Kurdish نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.
Verse 13
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ
Transliteration wa-idhā dhukkirū lā yadhkurūna
Kurdish کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.
Verse 14
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةً يَسْتَسْخِرُونَ
Transliteration wa-idhā ra-aw āyatan yastaskhirūna
Kurdish کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.
Verse 15
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Transliteration waqālū in hādhā illā siḥ'run mubīnun
Kurdish ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!
Verse 16
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
Transliteration a-idhā mit'nā wakunnā turāban waʿiẓāman a-innā lamabʿūthūna
Kurdish هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
Verse 17
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ
Transliteration awaābāunā l-awalūna
Kurdish ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟
Verse 18
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ
Transliteration qul naʿam wa-antum dākhirūna
Kurdish له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.
Verse 19
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌ وَٰحِدَةٌ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ
Transliteration fa-innamā hiya zajratun wāḥidatun fa-idhā hum yanẓurūna
Kurdish جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.
Verse 20
وَقَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا هَـٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
Transliteration waqālū yāwaylanā hādhā yawmu l-dīni
Kurdish ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.
Verse 21
هَـٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
Transliteration hādhā yawmu l-faṣli alladhī kuntum bihi tukadhibūna
Kurdish ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.
Verse 22
۞ ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ
Transliteration uḥ'shurū alladhīna ẓalamū wa-azwājahum wamā kānū yaʿbudūna
Kurdish خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
Verse 23
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration min dūni l-lahi fa-ih'dūhum ilā ṣirāṭi l-jaḥīmi
Kurdish له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.
Verse 24
وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ
Transliteration waqifūhum innahum masūlūna
Kurdish له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.
Verse 25
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ
Transliteration mā lakum lā tanāṣarūna
Kurdish پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..
Verse 26
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ
Transliteration bal humu l-yawma mus'taslimūna
Kurdish نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
Verse 27
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
Transliteration wa-aqbala baʿḍuhum ʿalā baʿḍin yatasāalūna
Kurdish ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.
Verse 28
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ
Transliteration qālū innakum kuntum tatūnanā ʿani l-yamīni
Kurdish ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).
Verse 29
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
Transliteration qālū bal lam takūnū mu'minīna
Kurdish ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!
Verse 30
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَـٰنٍۭ ۖ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًا طَـٰغِينَ
Transliteration wamā kāna lanā ʿalaykum min sul'ṭānin bal kuntum qawman ṭāghīna
Kurdish خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.
Verse 31
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ ۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
Transliteration faḥaqqa ʿalaynā qawlu rabbinā innā ladhāiqūna
Kurdish ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.
Verse 32
فَأَغْوَيْنَـٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَـٰوِينَ
Transliteration fa-aghwaynākum innā kunnā ghāwīna
Kurdish له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.
Verse 33
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
Transliteration fa-innahum yawma-idhin fī l-ʿadhābi mush'tarikūna
Kurdish ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.
Verse 34
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ
Transliteration innā kadhālika nafʿalu bil-muj'rimīna
Kurdish ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.
Verse 35
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ
Transliteration innahum kānū idhā qīla lahum lā ilāha illā l-lahu yastakbirūna
Kurdish ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...
Verse 36
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجْنُونٍۭ
Transliteration wayaqūlūna a-innā latārikū ālihatinā lishāʿirin majnūnin
Kurdish ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!
Verse 37
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration bal jāa bil-ḥaqi waṣaddaqa l-mur'salīna
Kurdish نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه.
Verse 38
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ
Transliteration innakum ladhāiqū l-ʿadhābi l-alīmi
Kurdish (ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.
Verse 39
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration wamā tuj'zawna illā mā kuntum taʿmalūna
Kurdish تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 40
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration illā ʿibāda l-lahi l-mukh'laṣīna
Kurdish (ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).
Verse 41
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَّعْلُومٌ
Transliteration ulāika lahum riz'qun maʿlūmun
Kurdish ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).
Verse 42
فَوَٰكِهُ ۖ وَهُم مُّكْرَمُونَ
Transliteration fawākihu wahum muk'ramūna
Kurdish میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه.
Verse 43
فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration fī jannāti l-naʿīmi
Kurdish له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).
Verse 44
عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَـٰبِلِينَ
Transliteration ʿalā sururin mutaqābilīna
Kurdish ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).
Verse 45
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍۭ
Transliteration yuṭāfu ʿalayhim bikasin min maʿīnin
Kurdish له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.
Verse 46
بَيْضَآءَ لَذَّةٍ لِّلشَّـٰرِبِينَ
Transliteration bayḍāa ladhatin lilshāribīna
Kurdish شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.
Verse 47
لَا فِيهَا غَوْلٌ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ
Transliteration lā fīhā ghawlun walā hum ʿanhā yunzafūna
Kurdish ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).
Verse 48
وَعِندَهُمْ قَـٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌ
Transliteration waʿindahum qāṣirātu l-ṭarfi ʿīnun
Kurdish له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
Verse 49
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ
Transliteration ka-annahunna bayḍun maknūnun
Kurdish هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).
Verse 50
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
Transliteration fa-aqbala baʿḍuhum ʿalā baʿḍin yatasāalūna
Kurdish ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).
Verse 51
قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌ
Transliteration qāla qāilun min'hum innī kāna lī qarīnun
Kurdish یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...
Verse 52
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ
Transliteration yaqūlu a-innaka lamina l-muṣadiqīna
Kurdish زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!
Verse 53
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
Transliteration a-idhā mit'nā wakunnā turāban waʿiẓāman a-innā lamadīnūna
Kurdish ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟!
Verse 54
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
Transliteration qāla hal antum muṭṭaliʿūna
Kurdish پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه.
Verse 55
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration fa-iṭṭalaʿa faraāhu fī sawāi l-jaḥīmi
Kurdish هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه...
Verse 56
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ
Transliteration qāla tal-lahi in kidtta latur'dīni
Kurdish ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.
Verse 57
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ
Transliteration walawlā niʿ'matu rabbī lakuntu mina l-muḥ'ḍarīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.
Verse 58
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ
Transliteration afamā naḥnu bimayyitīna
Kurdish ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه....
Verse 59
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
Transliteration illā mawtatanā l-ūlā wamā naḥnu bimuʿadhabīna
Kurdish جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.
Verse 60
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration inna hādhā lahuwa l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.
Verse 61
لِمِثْلِ هَـٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَـٰمِلُونَ
Transliteration limith'li hādhā falyaʿmali l-ʿāmilūna
Kurdish ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.
Verse 62
أَذَٰلِكَ خَيْرٌ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
Transliteration adhālika khayrun nuzulan am shajaratu l-zaqūmi
Kurdish باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.
Verse 63
إِنَّا جَعَلْنَـٰهَا فِتْنَةً لِّلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration innā jaʿalnāhā fit'natan lilẓẓālimīna
Kurdish ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)
Verse 64
إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration innahā shajaratun takhruju fī aṣli l-jaḥīmi
Kurdish بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه.
Verse 65
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَـٰطِينِ
Transliteration ṭalʿuhā ka-annahu ruūsu l-shayāṭīni
Kurdish به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).
Verse 66
فَإِنَّهُمْ لَـَٔاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ
Transliteration fa-innahum laākilūna min'hā famāliūna min'hā l-buṭūna
Kurdish دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.
Verse 67
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ
Transliteration thumma inna lahum ʿalayhā lashawban min ḥamīmin
Kurdish له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).
Verse 68
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ
Transliteration thumma inna marjiʿahum la-ilā l-jaḥīmi
Kurdish پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!)
Verse 69
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ
Transliteration innahum alfaw ābāahum ḍāllīna
Kurdish ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).
Verse 70
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ
Transliteration fahum ʿalā āthārihim yuh'raʿūna
Kurdish (ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).
Verse 71
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration walaqad ḍalla qablahum aktharu l-awalīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).
Verse 72
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
Transliteration walaqad arsalnā fīhim mundhirīna
Kurdish هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).
Verse 73
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ
Transliteration fa-unẓur kayfa kāna ʿāqibatu l-mundharīna
Kurdish جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!)
Verse 74
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration illā ʿibāda l-lahi l-mukh'laṣīna
Kurdish جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).
Verse 75
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ
Transliteration walaqad nādānā nūḥun falaniʿ'ma l-mujībūna
Kurdish بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.
Verse 76
وَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration wanajjaynāhu wa-ahlahu mina l-karbi l-ʿaẓīmi
Kurdish خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
Verse 77
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ
Transliteration wajaʿalnā dhurriyyatahu humu l-bāqīna
Kurdish جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).
Verse 78
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration wataraknā ʿalayhi fī l-ākhirīna
Kurdish هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).
Verse 79
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِى ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration salāmun ʿalā nūḥin fī l-ʿālamīna
Kurdish سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
Verse 80
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration innā kadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه).
Verse 81
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration innahu min ʿibādinā l-mu'minīna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
Verse 82
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Transliteration thumma aghraqnā l-ākharīna
Kurdish له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.
Verse 83
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ
Transliteration wa-inna min shīʿatihi la-ib'rāhīma
Kurdish بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
Verse 84
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ
Transliteration idh jāa rabbahu biqalbin salīmin
Kurdish کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه.
Verse 85
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ
Transliteration idh qāla li-abīhi waqawmihi mādhā taʿbudūna
Kurdish ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
Verse 86
أَئِفْكًا ءَالِهَةً دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
Transliteration a-if'kan ālihatan dūna l-lahi turīdūna
Kurdish ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!
Verse 87
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration famā ẓannukum birabbi l-ʿālamīna
Kurdish باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!
Verse 88
فَنَظَرَ نَظْرَةً فِى ٱلنُّجُومِ
Transliteration fanaẓara naẓratan fī l-nujūmi
Kurdish (ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).
Verse 89
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌ
Transliteration faqāla innī saqīmun
Kurdish (دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم.
Verse 90
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ
Transliteration fatawallaw ʿanhu mud'birīna
Kurdish ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
Verse 91
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ
Transliteration farāgha ilā ālihatihim faqāla alā takulūna
Kurdish ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!)
Verse 92
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ
Transliteration mā lakum lā tanṭiqūna
Kurdish ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!
Verse 93
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ
Transliteration farāgha ʿalayhim ḍarban bil-yamīni
Kurdish ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.
Verse 94
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ
Transliteration fa-aqbalū ilayhi yaziffūna
Kurdish دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
Verse 95
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ
Transliteration qāla ataʿbudūna mā tanḥitūna
Kurdish ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!
Verse 96
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration wal-lahu khalaqakum wamā taʿmalūna
Kurdish له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).
Verse 97
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَـٰنًا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ
Transliteration qālū ib'nū lahu bun'yānan fa-alqūhu fī l-jaḥīmi
Kurdish که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).
Verse 98
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًا فَجَعَلْنَـٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ
Transliteration fa-arādū bihi kaydan fajaʿalnāhumu l-asfalīna
Kurdish ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
Verse 99
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ
Transliteration waqāla innī dhāhibun ilā rabbī sayahdīni
Kurdish ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.
Verse 100
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration rabbi hab lī mina l-ṣāliḥīna
Kurdish (ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه.
Verse 101
فَبَشَّرْنَـٰهُ بِغُلَـٰمٍ حَلِيمٍ
Transliteration fabasharnāhu bighulāmin ḥalīmin
Kurdish ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.
Verse 102
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَـٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَـٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration falammā balagha maʿahu l-saʿya qāla yābunayya innī arā fī l-manāmi annī adhbaḥuka fa-unẓur mādhā tarā qāla yāabati if'ʿal mā tu'maru satajidunī in shāa l-lahu mina l-ṣābirīna
Kurdish کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.
Verse 103
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ
Transliteration falammā aslamā watallahu lil'jabīni
Kurdish کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.
Verse 104
وَنَـٰدَيْنَـٰهُ أَن يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ
Transliteration wanādaynāhu an yāib'rāhīmu
Kurdish ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!
Verse 105
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ ۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration qad ṣaddaqta l-ru'yā innā kadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).
Verse 106
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَـٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ
Transliteration inna hādhā lahuwa l-balāu l-mubīnu
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.
Verse 107
وَفَدَيْنَـٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ
Transliteration wafadaynāhu bidhib'ḥin ʿaẓīmin
Kurdish ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.
Verse 108
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration wataraknā ʿalayhi fī l-ākhirīna
Kurdish پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.
Verse 109
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ
Transliteration salāmun ʿalā ib'rāhīma
Kurdish سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.
Verse 110
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration kadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...
Verse 111
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration innahu min ʿibādinā l-mu'minīna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...
Verse 112
وَبَشَّرْنَـٰهُ بِإِسْحَـٰقَ نَبِيًّا مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wabasharnāhu bi-is'ḥāqa nabiyyan mina l-ṣāliḥīna
Kurdish مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
Verse 113
وَبَـٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَـٰقَ ۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌ
Transliteration wabāraknā ʿalayhi waʿalā is'ḥāqa wamin dhurriyyatihimā muḥ'sinun waẓālimun linafsihi mubīnun
Kurdish خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
Verse 114
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ
Transliteration walaqad manannā ʿalā mūsā wahārūna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).
Verse 115
وَنَجَّيْنَـٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration wanajjaynāhumā waqawmahumā mina l-karbi l-ʿaẓīmi
Kurdish هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).
Verse 116
وَنَصَرْنَـٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَـٰلِبِينَ
Transliteration wanaṣarnāhum fakānū humu l-ghālibīna
Kurdish سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.
Verse 117
وَءَاتَيْنَـٰهُمَا ٱلْكِتَـٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ
Transliteration waātaynāhumā l-kitāba l-mus'tabīna
Kurdish پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).
Verse 118
وَهَدَيْنَـٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ
Transliteration wahadaynāhumā l-ṣirāṭa l-mus'taqīma
Kurdish هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).
Verse 119
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration wataraknā ʿalayhimā fī l-ākhirīna
Kurdish ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).
Verse 120
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ
Transliteration salāmun ʿalā mūsā wahārūna
Kurdish سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).
Verse 121
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration innā kadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).
Verse 122
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration innahumā min ʿibādinā l-mu'minīna
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).
Verse 123
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration wa-inna il'yāsa lamina l-mur'salīna
Kurdish بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).
Verse 124
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration idh qāla liqawmihi alā tattaqūna
Kurdish ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!
Verse 125
أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَـٰلِقِينَ
Transliteration atadʿūna baʿlan watadharūna aḥsana l-khāliqīna
Kurdish ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.
Verse 126
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration al-laha rabbakum warabba ābāikumu l-awalīna
Kurdish که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!
Verse 127
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
Transliteration fakadhabūhu fa-innahum lamuḥ'ḍarūna
Kurdish که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.
Verse 128
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration illā ʿibāda l-lahi l-mukh'laṣīna
Kurdish جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.
Verse 129
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Transliteration wataraknā ʿalayhi fī l-ākhirīna
Kurdish ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه.
Verse 130
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ
Transliteration salāmun ʿalā il yāsīna
Kurdish سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.
Verse 131
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration innā kadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
Verse 132
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration innahu min ʿibādinā l-mu'minīna
Kurdish بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
Verse 133
وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration wa-inna lūṭan lamina l-mur'salīna
Kurdish به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
Verse 134
إِذْ نَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
Transliteration idh najjaynāhu wa-ahlahu ajmaʿīna
Kurdish کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.
Verse 135
إِلَّا عَجُوزًا فِى ٱلْغَـٰبِرِينَ
Transliteration illā ʿajūzan fī l-ghābirīna
Kurdish بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.
Verse 136
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Transliteration thumma dammarnā l-ākharīna
Kurdish پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.
Verse 137
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ
Transliteration wa-innakum latamurrūna ʿalayhim muṣ'biḥīna
Kurdish بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.
Verse 138
وَبِٱلَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration wabi-al-layli afalā taʿqilūna
Kurdish هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)
Verse 139
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration wa-inna yūnusa lamina l-mur'salīna
Kurdish به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
Verse 140
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
Transliteration idh abaqa ilā l-ful'ki l-mashḥūni
Kurdish که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که...
Verse 141
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ
Transliteration fasāhama fakāna mina l-mud'ḥaḍīna
Kurdish ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...
Verse 142
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ
Transliteration fal-taqamahu l-ḥūtu wahuwa mulīmun
Kurdish ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).
Verse 143
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ
Transliteration falawlā annahu kāna mina l-musabiḥīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.
Verse 144
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
Transliteration lalabitha fī baṭnihi ilā yawmi yub'ʿathūna
Kurdish ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
Verse 145
۞ فَنَبَذْنَـٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌ
Transliteration fanabadhnāhu bil-ʿarāi wahuwa saqīmun
Kurdish له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.
Verse 146
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِّن يَقْطِينٍ
Transliteration wa-anbatnā ʿalayhi shajaratan min yaqṭīnin
Kurdish ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).
Verse 147
وَأَرْسَلْنَـٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ
Transliteration wa-arsalnāhu ilā mi-ati alfin aw yazīdūna
Kurdish ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).
Verse 148
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَـٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration faāmanū famattaʿnāhum ilā ḥīnin
Kurdish ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.
Verse 149
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ
Transliteration fa-is'taftihim alirabbika l-banātu walahumu l-banūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)
Verse 150
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ إِنَـٰثًا وَهُمْ شَـٰهِدُونَ
Transliteration am khalaqnā l-malāikata ināthan wahum shāhidūna
Kurdish ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!
Verse 151
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ
Transliteration alā innahum min if'kihim layaqūlūna
Kurdish ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:
Verse 152
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
Transliteration walada l-lahu wa-innahum lakādhibūna
Kurdish خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.
Verse 153
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ
Transliteration aṣṭafā l-banāti ʿalā l-banīna
Kurdish ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!
Verse 154
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
Transliteration mā lakum kayfa taḥkumūna
Kurdish ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.
Verse 155
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration afalā tadhakkarūna
Kurdish ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!).
Verse 156
أَمْ لَكُمْ سُلْطَـٰنٌ مُّبِينٌ
Transliteration am lakum sul'ṭānun mubīnun
Kurdish ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه).
Verse 157
فَأْتُوا۟ بِكِتَـٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration fatū bikitābikum in kuntum ṣādiqīna
Kurdish ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.
Verse 158
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
Transliteration wajaʿalū baynahu wabayna l-jinati nasaban walaqad ʿalimati l-jinatu innahum lamuḥ'ḍarūna
Kurdish (له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).
Verse 159
سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
Transliteration sub'ḥāna l-lahi ʿammā yaṣifūna
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.
Verse 160
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration illā ʿibāda l-lahi l-mukh'laṣīna
Kurdish به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).
Verse 161
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ
Transliteration fa-innakum wamā taʿbudūna
Kurdish ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.
Verse 162
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَـٰتِنِينَ
Transliteration mā antum ʿalayhi bifātinīna
Kurdish ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه.
Verse 163
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration illā man huwa ṣāli l-jaḥīmi
Kurdish مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه.
Verse 164
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ
Transliteration wamā minnā illā lahu maqāmun maʿlūmun
Kurdish فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.
Verse 165
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ
Transliteration wa-innā lanaḥnu l-ṣāfūna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).
Verse 166
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ
Transliteration wa-innā lanaḥnu l-musabiḥūna
Kurdish دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.
Verse 167
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ
Transliteration wa-in kānū layaqūlūna
Kurdish هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:
Verse 168
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration law anna ʿindanā dhik'ran mina l-awalīna
Kurdish ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه...
Verse 169
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration lakunnā ʿibāda l-lahi l-mukh'laṣīna
Kurdish ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره.
Verse 170
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Transliteration fakafarū bihi fasawfa yaʿlamūna
Kurdish که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).
Verse 171
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration walaqad sabaqat kalimatunā liʿibādinā l-mur'salīna
Kurdish سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...
Verse 172
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ
Transliteration innahum lahumu l-manṣūrūna
Kurdish که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.
Verse 173
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ
Transliteration wa-inna jundanā lahumu l-ghālibūna
Kurdish سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.
Verse 174
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
Transliteration fatawalla ʿanhum ḥattā ḥīnin
Kurdish جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده.
Verse 175
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
Transliteration wa-abṣir'hum fasawfa yub'ṣirūna
Kurdish تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
Verse 176
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ
Transliteration afabiʿadhābinā yastaʿjilūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!
Verse 177
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ
Transliteration fa-idhā nazala bisāḥatihim fasāa ṣabāḥu l-mundharīna
Kurdish (قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان.
Verse 178
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
Transliteration watawalla ʿanhum ḥattā ḥīnin
Kurdish تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.
Verse 179
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
Transliteration wa-abṣir fasawfa yub'ṣirūna
Kurdish ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه.
Verse 180
سُبْحَـٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
Transliteration sub'ḥāna rabbika rabbi l-ʿizati ʿammā yaṣifūna
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه.
Verse 181
وَسَلَـٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration wasalāmun ʿalā l-mur'salīna
Kurdish سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.
Verse 182
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wal-ḥamdu lillahi rabbi l-ʿālamīna
Kurdish سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.
Read Surah As-Saffat in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.