MyDugsiStart learning

Surah Al-Ghashiyah in Kurdish: translation and audio

Surah 88 · الغاشية · The Overwhelming · 26 verses

Surah Al-Ghashiyah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Ghashiyah word by word in English.

Verse 1

هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَـٰشِيَةِ

Transliteration hal atāka ḥadīthu l-ghāshiyati

Kurdish ئایا هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه‌؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).

Verse 2

وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ خَـٰشِعَةٌ

Transliteration wujūhun yawma-idhin khāshiʿatun

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.

Verse 3

عَامِلَةٌ نَّاصِبَةٌ

Transliteration ʿāmilatun nāṣibatun

Kurdish (هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه‌) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).

Verse 4

تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةً

Transliteration taṣlā nāran ḥāmiyatan

Kurdish ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه‌).

Verse 5

تُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ ءَانِيَةٍ

Transliteration tus'qā min ʿaynin āniyatin

Kurdish له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.

Verse 6

لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍ

Transliteration laysa lahum ṭaʿāmun illā min ḍarīʿin

Kurdish هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).

Verse 7

لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِى مِن جُوعٍ

Transliteration lā yus'minu walā yugh'nī min jūʿin

Kurdish نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.

Verse 8

وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاعِمَةٌ

Transliteration wujūhun yawma-idhin nāʿimatun

Kurdish له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.

Verse 9

لِّسَعْيِهَا رَاضِيَةٌ

Transliteration lisaʿyihā rāḍiyatun

Kurdish له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.

Verse 10

فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍ

Transliteration fī jannatin ʿāliyatin

Kurdish له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.

Verse 11

لَّا تَسْمَعُ فِيهَا لَـٰغِيَةً

Transliteration lā tasmaʿu fīhā lāghiyatan

Kurdish له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.

Verse 12

فِيهَا عَيْنٌ جَارِيَةٌ

Transliteration fīhā ʿaynun jāriyatun

Kurdish له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه‌.

Verse 13

فِيهَا سُرُرٌ مَّرْفُوعَةٌ

Transliteration fīhā sururun marfūʿatun

Kurdish هه‌روه‌‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه‌.

Verse 14

وَأَكْوَابٌ مَّوْضُوعَةٌ

Transliteration wa-akwābun mawḍūʿatun

Kurdish ( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه‌.

Verse 15

وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ

Transliteration wanamāriqu maṣfūfatun

Kurdish هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێکو پێکی ڕیزکراون.

Verse 16

وَزَرَابِىُّ مَبْثُوثَةٌ

Transliteration wazarābiyyu mabthūthatun

Kurdish فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه‌).

Verse 17

أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ

Transliteration afalā yanẓurūna ilā l-ibili kayfa khuliqat

Kurdish (ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه‌، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)

Verse 18

وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ

Transliteration wa-ilā l-samāi kayfa rufiʿat

Kurdish ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).

Verse 19

وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ

Transliteration wa-ilā l-jibāli kayfa nuṣibat

Kurdish ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.

Verse 20

وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ

Transliteration wa-ilā l-arḍi kayfa suṭiḥat

Kurdish ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!

Verse 21

فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌ

Transliteration fadhakkir innamā anta mudhakkirun

Kurdish که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه‌، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.

Verse 22

لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ

Transliteration lasta ʿalayhim bimuṣayṭirin

Kurdish هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).

Verse 23

إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ

Transliteration illā man tawallā wakafara

Kurdish به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه‌...

Verse 24

فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ

Transliteration fayuʿadhibuhu l-lahu l-ʿadhāba l-akbara

Kurdish ئه‌وه خوا سزاو تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.

Verse 25

إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ

Transliteration inna ilaynā iyābahum

Kurdish بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).

Verse 26

ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم

Transliteration thumma inna ʿalaynā ḥisābahum

Kurdish له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

Read Surah Al-Ghashiyah in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.