Surah At-Tur in Kurdish: translation and audio
Surah 52 · الطور · The Mount · 49 verses
Surah At-Tur verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah At-Tur word by word in English.
Verse 1
وَٱلطُّورِ
Transliteration wal-ṭūri
Kurdish سوێند به‌کێوی _ طور _ (که‌خوای گه‌وره‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا).
Verse 2
وَكِتَـٰبٍ مَّسْطُورٍ
Transliteration wakitābin masṭūrin
Kurdish سوێند به‌کتێبی نوسراو که (لوح المحفوظه).
Verse 3
فِى رَقٍّ مَّنشُورٍ
Transliteration fī raqqin manshūrin
Kurdish که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌نگی گرنگدایه
Verse 4
وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ
Transliteration wal-bayti l-maʿmūri
Kurdish : سوێند _ به‌که‌عبه_ که‌هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژكه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م که‌دیاریکراوه بۆ خواپه‌رستی فریشته‌کان هه‌روه‌ک چۆن که‌عبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (له‌فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه).
Verse 5
وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ
Transliteration wal-saqfi l-marfūʿi
Kurdish هه‌روه‌ها سوێند به‌سه‌قفی به‌رزو بڵند (که‌ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
Verse 6
وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ
Transliteration wal-baḥri l-masjūri
Kurdish سوێند به‌ده‌ریای پڕ له‌ئاو یان ده‌ریای داگیرساو (که‌قیامه‌ت داده‌گرسێت و ده‌ته‌قێته‌وه).
Verse 7
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌ
Transliteration inna ʿadhāba rabbika lawāqiʿun
Kurdish (په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه‌ده‌خوات، ئینجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت.
Verse 8
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍ
Transliteration mā lahu min dāfiʿin
Kurdish که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت.
Verse 9
يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًا
Transliteration yawma tamūru l-samāu mawran
Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئه‌ستێره وهه‌سه‌ره‌کانی ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره‌تێکیان ده‌دات وهه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێت)
Verse 10
وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًا
Transliteration watasīru l-jibālu sayran
Kurdish کێوه‌کانیش له‌جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ک خۆری، وه‌ک هه‌ور، زه‌ویان پێ ته‌خت ده‌کرێت).
Verse 11
فَوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ
Transliteration fawaylun yawma-idhin lil'mukadhibīna
Kurdish که‌واته واوه‌یلا و هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌حه‌ق و ڕاستی نه‌کرد و به‌درۆیان ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌دا.
Verse 12
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍ يَلْعَبُونَ
Transliteration alladhīna hum fī khawḍin yalʿabūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که‌رۆچووه و گاڵته ده‌که‌ن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و قورئان.
Verse 13
يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا
Transliteration yawma yudaʿʿūna ilā nāri jahannama daʿʿan
Kurdish رۆژێک دێت به‌توندی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ (ده‌نگ له‌سینه‌وه‌یانه‌وه دێت ئه‌وه‌نده‌پاڵه‌که تونده).
Verse 14
هَـٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
Transliteration hādhihi l-nāru allatī kuntum bihā tukadhibūna
Kurdish پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که‌کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌گاڵته‌تان گرتبوو
Verse 15
أَفَسِحْرٌ هَـٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ
Transliteration afasiḥ'run hādhā am antum lā tub'ṣirūna
Kurdish باشه، ئه‌مه‌جادووه‌نیشانتان ده‌درێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟!
Verse 16
ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration iṣ'lawhā fa-iṣ'birū aw lā taṣbirū sawāon ʿalaykum innamā tuj'zawna mā kuntum taʿmalūna
Kurdish ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد.
Verse 17
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍ وَنَعِيمٍ
Transliteration inna l-mutaqīna fī jannātin wanaʿīmin
Kurdish له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
Verse 18
فَـٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration fākihīna bimā ātāhum rabbuhum wawaqāhum rabbuhum ʿadhāba l-jaḥīmi
Kurdish زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.
Verse 19
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration kulū wa-ish'rabū hanīan bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا
Verse 20
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍ مَّصْفُوفَةٍ ۖ وَزَوَّجْنَـٰهُم بِحُورٍ عِينٍ
Transliteration muttakiīna ʿalā sururin maṣfūfatin wazawwajnāhum biḥūrin ʿīnin
Kurdish ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌کان، که‌به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسه‌رانی حۆری چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌کردوون
Verse 21
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَـٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَـٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ
Transliteration wa-alladhīna āmanū wa-ittabaʿathum dhurriyyatuhum biīmānin alḥaqnā bihim dhurriyyatahum wamā alatnāhum min ʿamalihim min shayin kullu im'ri-in bimā kasaba rahīnun
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی
Verse 22
وَأَمْدَدْنَـٰهُم بِفَـٰكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ
Transliteration wa-amdadnāhum bifākihatin walaḥmin mimmā yashtahūna
Kurdish به‌رده‌وام حه‌زیان له‌هه‌ر میوه و گۆشتێک بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین
Verse 23
يَتَنَـٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًا لَّا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ
Transliteration yatanāzaʿūna fīhā kasan lā laghwun fīhā walā tathīmun
Kurdish به‌دڵ خۆشیه‌وه له‌کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشی له‌یه‌کتری ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یه‌کتر
Verse 24
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌ مَّكْنُونٌ
Transliteration wayaṭūfu ʿalayhim ghil'mānun lahum ka-annahum lu'lu-on maknūnun
Kurdish هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسک سووک به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاک و بێگه‌ردن
Verse 25
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
Transliteration wa-aqbala baʿḍuhum ʿalā baʿḍin yatasāalūna
Kurdish (جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕووده‌که‌نه‌یه‌کترو ده‌سته‌ده‌سته‌له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، پرسیار له‌رابوردوی یه‌کتر ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه‌له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێک له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که‌به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه)
Verse 26
قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ
Transliteration qālū innā kunnā qablu fī ahlinā mush'fiqīna
Kurdish سه‌ره‌نجام هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان ده‌کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه‌کاتی خۆی که‌له‌ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌ییش بووین له‌ناویاندا و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خواناس بن
Verse 27
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ
Transliteration famanna l-lahu ʿalaynā wawaqānā ʿadhāba l-samūmi
Kurdish به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌خوای میهره‌بانیش لای ڕه‌حمه‌تی لێ کردینه‌وه و منه‌تباری کردین و له‌سزای دۆزه‌خی پڕئێش پاڕاستینی
Verse 28
إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration innā kunnā min qablu nadʿūhu innahu huwa l-baru l-raḥīmu
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بردو ده‌مانپه‌رست، چونکه‌بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌خوایه‌کی چاکه‌خوازو میهره‌بان و دلۆڤانه
Verse 29
فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ
Transliteration fadhakkir famā anta biniʿ'mati rabbika bikāhinin walā majnūnin
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه، چونکه‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه‌نه‌فاڵچیت، نه‌شێتی
Verse 30
أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ
Transliteration am yaqūlūna shāʿirun natarabbaṣu bihi rayba l-manūni
Kurdish خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین!!
Verse 31
قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ
Transliteration qul tarabbaṣū fa-innī maʿakum mina l-mutarabiṣīna
Kurdish پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه؟)
Verse 32
أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَـٰمُهُم بِهَـٰذَآ ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ
Transliteration am tamuruhum aḥlāmuhum bihādhā am hum qawmun ṭāghūna
Kurdish ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟
Verse 33
أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ
Transliteration am yaqūlūna taqawwalahu bal lā yu'minūna
Kurdish یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن).
Verse 34
فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَـٰدِقِينَ
Transliteration falyatū biḥadīthin mith'lihi in kānū ṣādiqīna
Kurdish (ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
Verse 35
أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ
Transliteration am khuliqū min ghayri shayin am humu l-khāliqūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه‌به‌بێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونه‌ته‌کایه‌وه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!
Verse 36
أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ
Transliteration am khalaqū l-samāwāti wal-arḍa bal lā yūqinūna
Kurdish یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن
Verse 37
أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ
Transliteration am ʿindahum khazāinu rabbika am humu l-muṣayṭirūna
Kurdish یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)
Verse 38
أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَـٰنٍ مُّبِينٍ
Transliteration am lahum sullamun yastamiʿūna fīhi falyati mus'tamiʿuhum bisul'ṭānin mubīnin
Kurdish یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن).
Verse 39
أَمْ لَهُ ٱلْبَنَـٰتُ وَلَكُمُ ٱلْبَنُونَ
Transliteration am lahu l-banātu walakumu l-banūna
Kurdish ئایا ئه‌وه‌ڕاسته‌که‌کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێک خۆیان له‌کچان بێزاربوون، به‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌وایان بینیوه؟!).
Verse 40
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ
Transliteration am tasaluhum ajran fahum min maghramin muth'qalūna
Kurdish یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت، تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت!!
Verse 41
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ
Transliteration am ʿindahumu l-ghaybu fahum yaktubūna
Kurdish یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن)؟!
Verse 42
أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هُمُ ٱلْمَكِيدُونَ
Transliteration am yurīdūna kaydan fa-alladhīna kafarū humu l-makīdūna
Kurdish یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه.
Verse 43
أَمْ لَهُمْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration am lahum ilāhun ghayru l-lahi sub'ḥāna l-lahi ʿammā yush'rikūna
Kurdish یان ئه‌وانه‌وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا.
Verse 44
وَإِن يَرَوْا۟ كِسْفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًا يَقُولُوا۟ سَحَابٌ مَّرْكُومٌ
Transliteration wa-in yaraw kis'fan mina l-samāi sāqiṭan yaqūlū saḥābun markūmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک!!
Verse 45
فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى فِيهِ يُصْعَقُونَ
Transliteration fadharhum ḥattā yulāqū yawmahumu alladhī fīhi yuṣ'ʿaqūna
Kurdish وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون
Verse 46
يَوْمَ لَا يُغْنِى عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration yawma lā yugh'nī ʿanhum kayduhum shayan walā hum yunṣarūna
Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن
Verse 47
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-inna lilladhīna ẓalamū ʿadhāban dūna dhālika walākinna aktharahum lā yaʿlamūna
Kurdish بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)
Verse 48
وَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ
Transliteration wa-iṣ'bir liḥuk'mi rabbika fa-innaka bi-aʿyuninā wasabbiḥ biḥamdi rabbika ḥīna taqūmu
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت
Verse 49
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَـٰرَ ٱلنُّجُومِ
Transliteration wamina al-layli fasabbiḥ'hu wa-id'bāra l-nujūmi
Kurdish له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن
Read Surah At-Tur in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.