MyDugsiStart learning

Surah Al-Qalam in Kurdish: translation and audio

Surah 68 · القلم · The Pen · 52 verses

Surah Al-Qalam verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Qalam word by word in English.

Verse 1

نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ

Transliteration noon wal-qalami wamā yasṭurūna

Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده‌. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره‌).

Verse 2

مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ

Transliteration mā anta biniʿ'mati rabbika bimajnūnin

Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)

Verse 3

وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ

Transliteration wa-inna laka la-ajran ghayra mamnūnin

Kurdish بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه‌.

Verse 4

وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ

Transliteration wa-innaka laʿalā khuluqin ʿaẓīmin

Kurdish به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.

Verse 5

فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ

Transliteration fasatub'ṣiru wayub'ṣirūna

Kurdish سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...

Verse 6

بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ

Transliteration bi-ayyikumu l-maftūnu

Kurdish شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه‌.

Verse 7

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ

Transliteration inna rabbaka huwa aʿlamu biman ḍalla ʿan sabīlihi wahuwa aʿlamu bil-muh'tadīna

Kurdish به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه‌، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.

Verse 8

فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ

Transliteration falā tuṭiʿi l-mukadhibīna

Kurdish تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.

Verse 9

وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ

Transliteration waddū law tud'hinu fayud'hinūna

Kurdish ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن.

Verse 10

وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ

Transliteration walā tuṭiʿ kulla ḥallāfin mahīnin

Kurdish به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.

Verse 11

هَمَّازٍ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍ

Transliteration hammāzin mashāin binamīmin

Kurdish ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه‌.

Verse 12

مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ

Transliteration mannāʿin lil'khayri muʿ'tadin athīmin

Kurdish زۆر دژی خێرو چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن.

Verse 13

عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ

Transliteration ʿutullin baʿda dhālika zanīmin

Kurdish له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن...

Verse 14

أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ

Transliteration an kāna dhā mālin wabanīna

Kurdish هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه‌...

Verse 15

إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا قَالَ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Transliteration idhā tut'lā ʿalayhi āyātunā qāla asāṭīru l-awalīna

Kurdish کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه‌، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه‌.

Verse 16

سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ

Transliteration sanasimuhu ʿalā l-khur'ṭūmi

Kurdish ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین.

Verse 17

إِنَّا بَلَوْنَـٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ

Transliteration innā balawnāhum kamā balawnā aṣḥāba l-janati idh aqsamū layaṣrimunnahā muṣ'biḥīna

Kurdish به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه‌، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.

Verse 18

وَلَا يَسْتَثْنُونَ

Transliteration walā yastathnūna

Kurdish بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)...

Verse 19

فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ

Transliteration faṭāfa ʿalayhā ṭāifun min rabbika wahum nāimūna

Kurdish ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون...

Verse 20

فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ

Transliteration fa-aṣbaḥat kal-ṣarīmi

Kurdish ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت...

Verse 21

فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ

Transliteration fatanādaw muṣ'biḥīna

Kurdish ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کردو وتیان:...

Verse 22

أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰرِمِينَ

Transliteration ani igh'dū ʿalā ḥarthikum in kuntum ṣārimīna

Kurdish با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین...

Verse 23

فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَـٰفَتُونَ

Transliteration fa-inṭalaqū wahum yatakhāfatūna

Kurdish ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد...

Verse 24

أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ

Transliteration an lā yadkhulannahā l-yawma ʿalaykum mis'kīnun

Kurdish ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان...

Verse 25

وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍ قَـٰدِرِينَ

Transliteration waghadaw ʿalā ḥardin qādirīna

Kurdish به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن.

Verse 26

فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ

Transliteration falammā ra-awhā qālū innā laḍāllūna

Kurdish کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه‌...

Verse 27

بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ

Transliteration bal naḥnu maḥrūmūna

Kurdish دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه‌، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین...

Verse 28

قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ

Transliteration qāla awsaṭuhum alam aqul lakum lawlā tusabbiḥūna

Kurdish له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟!

Verse 29

قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ

Transliteration qālū sub'ḥāna rabbinā innā kunnā ẓālimīna

Kurdish ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه‌، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد.

Verse 30

فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَلَـٰوَمُونَ

Transliteration fa-aqbala baʿḍuhum ʿalā baʿḍin yatalāwamūna

Kurdish ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و...

Verse 31

قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَـٰغِينَ

Transliteration qālū yāwaylanā innā kunnā ṭāghīna

Kurdish وتیان: هاوار بۆ ئێمه‌، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته‌)!!

Verse 32

عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ

Transliteration ʿasā rabbunā an yub'dilanā khayran min'hā innā ilā rabbinā rāghibūna

Kurdish ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین.

Verse 33

كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

Transliteration kadhālika l-ʿadhābu walaʿadhābu l-ākhirati akbaru law kānū yaʿlamūna

Kurdish سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزاو ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه‌.

Verse 34

إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ

Transliteration inna lil'muttaqīna ʿinda rabbihim jannāti l-naʿīmi

Kurdish به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه‌.

Verse 35

أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ

Transliteration afanajʿalu l-mus'limīna kal-muj'rimīna

Kurdish ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!

Verse 36

مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ

Transliteration mā lakum kayfa taḥkumūna

Kurdish ئه‌وه چیتانه‌؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!!

Verse 37

أَمْ لَكُمْ كِتَـٰبٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ

Transliteration am lakum kitābun fīhi tadrusūna

Kurdish ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه‌، تیایدا بخوێنن؟!...

Verse 38

إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ

Transliteration inna lakum fīhi lamā takhayyarūna

Kurdish تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟!

Verse 39

أَمْ لَكُمْ أَيْمَـٰنٌ عَلَيْنَا بَـٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۙ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ

Transliteration am lakum aymānun ʿalaynā bālighatun ilā yawmi l-qiyāmati inna lakum lamā taḥkumūna

Kurdish یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟!

Verse 40

سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ

Transliteration salhum ayyuhum bidhālika zaʿīmun

Kurdish پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه‌!!

Verse 41

أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَـٰدِقِينَ

Transliteration am lahum shurakāu falyatū bishurakāihim in kānū ṣādiqīna

Kurdish ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟

Verse 42

يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ

Transliteration yawma yuk'shafu ʿan sāqin wayud'ʿawna ilā l-sujūdi falā yastaṭīʿūna

Kurdish ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.

Verse 43

خَـٰشِعَةً أَبْصَـٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَـٰلِمُونَ

Transliteration khāshiʿatan abṣāruhum tarhaquhum dhillatun waqad kānū yud'ʿawna ilā l-sujūdi wahum sālimūna

Kurdish ئه‌وانه‌؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).

Verse 44

فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ

Transliteration fadharnī waman yukadhibu bihādhā l-ḥadīthi sanastadrijuhum min ḥaythu lā yaʿlamūna

Kurdish وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.

Verse 45

وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ

Transliteration wa-um'lī lahum inna kaydī matīnun

Kurdish من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه‌.

Verse 46

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ

Transliteration am tasaluhum ajran fahum min maghramin muth'qalūna

Kurdish ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!

Verse 47

أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ

Transliteration am ʿindahumu l-ghaybu fahum yaktubūna

Kurdish ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟

Verse 48

فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌ

Transliteration fa-iṣ'bir liḥuk'mi rabbika walā takun kaṣāḥibi l-ḥūti idh nādā wahuwa makẓūmun

Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه‌، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره‌) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه‌...

Verse 49

لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌ

Transliteration lawlā an tadārakahu niʿ'matun min rabbihi lanubidha bil-ʿarāi wahuwa madhmūmun

Kurdish ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه‌...

Verse 50

فَٱجْتَبَـٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ

Transliteration fa-ij'tabāhu rabbuhu fajaʿalahu mina l-ṣāliḥīna

Kurdish به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزاو په‌شیمانی).

Verse 51

وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَـٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌ

Transliteration wa-in yakādu alladhīna kafarū layuz'liqūnaka bi-abṣārihim lammā samiʿū l-dhik'ra wayaqūlūna innahu lamajnūnun

Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه‌.

Verse 52

وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَـٰلَمِينَ

Transliteration wamā huwa illā dhik'run lil'ʿālamīna

Kurdish له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێدار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).

Read Surah Al-Qalam in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.