MyDugsiStart learning

Surah Al-Haqqah in Kurdish: translation and audio

Surah 69 · الحاقة · The Reality · 52 verses

Surah Al-Haqqah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Haqqah word by word in English.

Verse 1

ٱلْحَآقَّةُ

Transliteration al-ḥāqatu

Kurdish یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت.

Verse 2

مَا ٱلْحَآقَّةُ

Transliteration mā l-ḥāqatu

Kurdish (ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه‌؟!

Verse 3

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحَآقَّةُ

Transliteration wamā adrāka mā l-ḥāqatu

Kurdish جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که‌؟

Verse 4

كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌۢ بِٱلْقَارِعَةِ

Transliteration kadhabat thamūdu waʿādun bil-qāriʿati

Kurdish ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی.

Verse 5

فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا۟ بِٱلطَّاغِيَةِ

Transliteration fa-ammā thamūdu fa-uh'likū bil-ṭāghiyati

Kurdish ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران.

Verse 6

وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ

Transliteration wa-ammā ʿādun fa-uh'likū birīḥin ṣarṣarin ʿātiyatin

Kurdish گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران.

Verse 7

سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَـٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ

Transliteration sakharahā ʿalayhim sabʿa layālin wathamāniyata ayyāmin ḥusūman fatarā l-qawma fīhā ṣarʿā ka-annahum aʿjāzu nakhlin khāwiyatin

Kurdish حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه‌) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.

Verse 8

فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍ

Transliteration fahal tarā lahum min bāqiyatin

Kurdish جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟!

Verse 9

وَجَآءَ فِرْعَوْنُ وَمَن قَبْلَهُۥ وَٱلْمُؤْتَفِكَـٰتُ بِٱلْخَاطِئَةِ

Transliteration wajāa fir'ʿawnu waman qablahu wal-mu'tafikātu bil-khāṭi-ati

Kurdish فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن.

Verse 10

فَعَصَوْا۟ رَسُولَ رَبِّهِمْ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةً رَّابِيَةً

Transliteration faʿaṣaw rasūla rabbihim fa-akhadhahum akhdhatan rābiyatan

Kurdish هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت.

Verse 11

إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلْمَآءُ حَمَلْنَـٰكُمْ فِى ٱلْجَارِيَةِ

Transliteration innā lammā ṭaghā l-māu ḥamalnākum fī l-jāriyati

Kurdish به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باوو باپیرانی ئێوه‌).

Verse 12

لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً وَتَعِيَهَآ أُذُنٌ وَٰعِيَةٌ

Transliteration linajʿalahā lakum tadhkiratan wataʿiyahā udhunun wāʿiyatun

Kurdish تا بیکه‌نه یادگاری و بێدار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن.

Verse 13

فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ نَفْخَةٌ وَٰحِدَةٌ

Transliteration fa-idhā nufikha fī l-ṣūri nafkhatun wāḥidatun

Kurdish ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا.

Verse 14

وَحُمِلَتِ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةً وَٰحِدَةً

Transliteration waḥumilati l-arḍu wal-jibālu fadukkatā dakkatan wāḥidatan

Kurdish زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا.

Verse 15

فَيَوْمَئِذٍ وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ

Transliteration fayawma-idhin waqaʿati l-wāqiʿatu

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت.

Verse 16

وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِىَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ

Transliteration wa-inshaqqati l-samāu fahiya yawma-idhin wāhiyatun

Kurdish ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت.

Verse 17

وَٱلْمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرْجَآئِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَـٰنِيَةٌ

Transliteration wal-malaku ʿalā arjāihā wayaḥmilu ʿarsha rabbika fawqahum yawma-idhin thamāniyatun

Kurdish فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته‌) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌.

Verse 18

يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌ

Transliteration yawma-idhin tuʿ'raḍūna lā takhfā minkum khāfiyatun

Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه‌.

Verse 19

فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقْرَءُوا۟ كِتَـٰبِيَهْ

Transliteration fa-ammā man ūtiya kitābahu biyamīnihi fayaqūlu hāumu iq'raū kitābiyah

Kurdish جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن.

Verse 20

إِنِّى ظَنَنتُ أَنِّى مُلَـٰقٍ حِسَابِيَهْ

Transliteration innī ẓanantu annī mulāqin ḥisābiyah

Kurdish به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م!!

Verse 21

فَهُوَ فِى عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ

Transliteration fahuwa fī ʿīshatin rāḍiyatin

Kurdish جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه‌...

Verse 22

فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍ

Transliteration fī jannatin ʿāliyatin

Kurdish له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیاو لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا).

Verse 23

قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ

Transliteration quṭūfuhā dāniyatun

Kurdish میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه‌.

Verse 24

كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلْأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ

Transliteration kulū wa-ish'rabū hanīan bimā aslaftum fī l-ayāmi l-khāliyati

Kurdish ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا.

Verse 25

وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَـٰلَيْتَنِى لَمْ أُوتَ كِتَـٰبِيَهْ

Transliteration wa-ammā man ūtiya kitābahu bishimālihi fayaqūlu yālaytanī lam ūta kitābiyah

Kurdish به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه‌.

Verse 26

وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ

Transliteration walam adri mā ḥisābiyah

Kurdish هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت.

Verse 27

يَـٰلَيْتَهَا كَانَتِ ٱلْقَاضِيَةَ

Transliteration yālaytahā kānati l-qāḍiyata

Kurdish خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه‌).

Verse 28

مَآ أَغْنَىٰ عَنِّى مَالِيَهْ ۜ

Transliteration mā aghnā ʿannī māliyah

Kurdish ئه‌وه‌ته‌، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو).

Verse 29

هَلَكَ عَنِّى سُلْطَـٰنِيَهْ

Transliteration halaka ʿannī sul'ṭāniyah

Kurdish ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو.

Verse 30

خُذُوهُ فَغُلُّوهُ

Transliteration khudhūhu faghullūhu

Kurdish (ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن.

Verse 31

ثُمَّ ٱلْجَحِيمَ صَلُّوهُ

Transliteration thumma l-jaḥīma ṣallūhu

Kurdish له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی.

Verse 32

ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَٱسْلُكُوهُ

Transliteration thumma fī sil'silatin dharʿuhā sabʿūna dhirāʿan fa-us'lukūhu

Kurdish پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه‌).

Verse 33

إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ ٱلْعَظِيمِ

Transliteration innahu kāna lā yu'minu bil-lahi l-ʿaẓīmi

Kurdish چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو).

Verse 34

وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ

Transliteration walā yaḥuḍḍu ʿalā ṭaʿāmi l-mis'kīni

Kurdish هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو).

Verse 35

فَلَيْسَ لَهُ ٱلْيَوْمَ هَـٰهُنَا حَمِيمٌ

Transliteration falaysa lahu l-yawma hāhunā ḥamīmun

Kurdish که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه‌.

Verse 36

وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍ

Transliteration walā ṭaʿāmun illā min ghis'līnin

Kurdish خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه‌.

Verse 37

لَّا يَأْكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلْخَـٰطِـُٔونَ

Transliteration lā yakuluhu illā l-khāṭiūna

Kurdish که‌، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران.

Verse 38

فَلَآ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ

Transliteration falā uq'simu bimā tub'ṣirūna

Kurdish سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن.

Verse 39

وَمَا لَا تُبْصِرُونَ

Transliteration wamā lā tub'ṣirūna

Kurdish به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن.

Verse 40

إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ

Transliteration innahu laqawlu rasūlin karīmin

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبره‌ئیلی فریشته‌یه‌.

Verse 41

وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍ ۚ قَلِيلًا مَّا تُؤْمِنُونَ

Transliteration wamā huwa biqawli shāʿirin qalīlan mā tu'minūna

Kurdish دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه‌، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!

Verse 42

وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ

Transliteration walā biqawli kāhinin qalīlan mā tadhakkarūna

Kurdish گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه‌، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟!

Verse 43

تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ

Transliteration tanzīlun min rabbi l-ʿālamīna

Kurdish به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه‌.

Verse 44

وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ ٱلْأَقَاوِيلِ

Transliteration walaw taqawwala ʿalaynā baʿḍa l-aqāwīli

Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه‌.

Verse 45

لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ

Transliteration la-akhadhnā min'hu bil-yamīni

Kurdish ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت.

Verse 46

ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ ٱلْوَتِينَ

Transliteration thumma laqaṭaʿnā min'hu l-watīna

Kurdish له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین.

Verse 47

فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَـٰجِزِينَ

Transliteration famā minkum min aḥadin ʿanhu ḥājizīna

Kurdish ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه‌.

Verse 48

وَإِنَّهُۥ لَتَذْكِرَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ

Transliteration wa-innahu latadhkiratun lil'muttaqīna

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان.

Verse 49

وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ

Transliteration wa-innā lanaʿlamu anna minkum mukadhibīna

Kurdish ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن.

Verse 50

وَإِنَّهُۥ لَحَسْرَةٌ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ

Transliteration wa-innahu laḥasratun ʿalā l-kāfirīna

Kurdish بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان.

Verse 51

وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلْيَقِينِ

Transliteration wa-innahu laḥaqqu l-yaqīni

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران.

Verse 52

فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ

Transliteration fasabbiḥ bi-is'mi rabbika l-ʿaẓīmi

Kurdish که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه‌.

Read Surah Al-Haqqah in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.