Surah Al-Hajj in Kurdish: translation and audio
Surah 22 · الحج · The Pilgrimage · 78 verses
Surah Al-Hajj verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Hajj word by word in English.
Verse 1
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu ittaqū rabbakum inna zalzalata l-sāʿati shayon ʿaẓīmun
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه.
Verse 2
يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَـٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَـٰرَىٰ وَلَـٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌ
Transliteration yawma tarawnahā tadhhalu kullu mur'ḍiʿatin ʿammā arḍaʿat wataḍaʿu kullu dhāti ḥamlin ḥamlahā watarā l-nāsa sukārā wamā hum bisukārā walākinna ʿadhāba l-lahi shadīdun
Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن، هه‌موو شیرده‌رێك له شیر خۆره‌که‌ی بێ‌ئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات، هه‌موو سك پڕ‌و دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌دانێت، خه‌ڵکی ده‌بینیت، وه‌کو سه‌رخۆشن، له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین، به‌ڵکو سزای خوایی زۆر سه‌خت و سامناکه و سه‌ری لێ شێواندوون.
Verse 3
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَـٰنٍ مَّرِيدٍ
Transliteration wamina l-nāsi man yujādilu fī l-lahi bighayri ʿil'min wayattabiʿu kulla shayṭānin marīdin
Kurdish هه‌ندێ له خه‌ڵکی ده‌بینیت به‌بێ هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی (گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی) خوای په‌روه‌ردگار موجاده‌له ده‌که‌ن و باس و خواس ده‌که‌ن و شوێن هه‌موو شه‌یتانێکی یاخی و سه‌رکه‌ش ده‌که‌ون.
Verse 4
كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
Transliteration kutiba ʿalayhi annahu man tawallāhu fa-annahu yuḍilluhu wayahdīhi ilā ʿadhābi l-saʿīri
Kurdish له‌سه‌ر شه‌یتان بڕیاردراوه، بێگومان ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت و به‌گوێی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕای ده‌کات و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کات تا به‌ره‌و سزای دۆزه‌خ بیبات.
Verse 5
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَـٰكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْـًٔا ۚ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu in kuntum fī raybin mina l-baʿthi fa-innā khalaqnākum min turābin thumma min nuṭ'fatin thumma min ʿalaqatin thumma min muḍ'ghatin mukhallaqatin waghayri mukhallaqatin linubayyina lakum wanuqirru fī l-arḥāmi mā nashāu ilā ajalin musamman thumma nukh'rijukum ṭif'lan thumma litablughū ashuddakum waminkum man yutawaffā waminkum man yuraddu ilā ardhali l-ʿumuri likaylā yaʿlama min baʿdi ʿil'min shayan watarā l-arḍa hāmidatan fa-idhā anzalnā ʿalayhā l-māa ih'tazzat warabat wa-anbatat min kulli zawjin bahījin
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت.
Verse 6
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration dhālika bi-anna l-laha huwa l-ḥaqu wa-annahu yuḥ'yī l-mawtā wa-annahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish (ئه‌م شتانه‌ی که باسکران) بۆ ئه‌وه‌یه که دڵنیابن هه‌ر خوا زاتێکی حه‌ق و ڕاسته، بێگومان هه‌ر ئه‌ویش به‌ئاسانی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 7
وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِى ٱلْقُبُورِ
Transliteration wa-anna l-sāʿata ātiyatun lā rayba fīhā wa-anna l-laha yabʿathu man fī l-qubūri
Kurdish بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان زیندوویان ده‌کاته‌وه و ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.
Verse 8
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَـٰبٍ مُّنِيرٍ
Transliteration wamina l-nāsi man yujādilu fī l-lahi bighayri ʿil'min walā hudan walā kitābin munīrin
Kurdish هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی زاتی خوا‌و سیفاته پیرۆژه‌کانی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا.
Verse 9
ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ ۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ
Transliteration thāniya ʿiṭ'fihi liyuḍilla ʿan sabīli l-lahi lahu fī l-dun'yā khiz'yun wanudhīquhu yawma l-qiyāmati ʿadhāba l-ḥarīqi
Kurdish (هه‌ندێك له‌و جۆره که‌سانه) ڕوو وه‌رده‌گێرێت و شان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و فیز ده‌کات تا خۆی و خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وه‌ربگێرێت، ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ر له دنیادا ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی ده‌یانگرێته‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای سوتێنه‌ری پێ ده‌چێژین.
Verse 10
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّـٰمٍ لِّلْعَبِيدِ
Transliteration dhālika bimā qaddamat yadāka wa-anna l-laha laysa biẓallāmin lil'ʿabīdi
Kurdish (ئه‌وسا پێی ده‌وترێت) ئه‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌ستپێشکه‌ری خۆته تووشت هاتۆته‌وه، بێگومانیش خوا به‌هیچ جۆره سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.
Verse 11
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration wamina l-nāsi man yaʿbudu l-laha ʿalā ḥarfin fa-in aṣābahu khayrun iṭ'ma-anna bihi wa-in aṣābathu fit'natun inqalaba ʿalā wajhihi khasira l-dun'yā wal-ākhirata dhālika huwa l-khus'rānu l-mubīnu
Kurdish هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لا‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا.
Verse 12
يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَـٰلُ ٱلْبَعِيدُ
Transliteration yadʿū min dūni l-lahi mā lā yaḍurruhu wamā lā yanfaʿuhu dhālika huwa l-ḍalālu l-baʿīdu
Kurdish (ئه‌و جۆره که‌سانه) هاناو هاوار له‌که‌سێك ده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، یاخود په‌نا بۆ که‌سێك ده‌به‌ن نه زه‌ره‌رو نه قازانجی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حاڵه‌ته گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر نابه‌جێ و دووره.
Verse 13
يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ ۚ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ
Transliteration yadʿū laman ḍarruhu aqrabu min nafʿihi labi'sa l-mawlā walabi'sa l-ʿashīru
Kurdish (نه‌فامان هاناو هاوار) له‌که‌سێك ده‌که‌ن که زه‌ره‌ری زیاتر و نزیکتره له قازانجی، ئای که چه‌نده یارو یاوه‌ر و هاوده‌مێکی ناڕه‌سه‌ن و خراپیان هه‌یه.
Verse 14
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ
Transliteration inna l-laha yud'khilu alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru inna l-laha yafʿalu mā yurīdu
Kurdish به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه ده‌خاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، بێگومان خوای گه‌وره هه‌رشتێکی بوێت ئه‌نجامی ده‌دات.
Verse 15
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ
Transliteration man kāna yaẓunnu an lan yanṣurahu l-lahu fī l-dun'yā wal-ākhirati falyamdud bisababin ilā l-samāi thumma l'yaqṭaʿ falyanẓur hal yudh'hibanna kayduhu mā yaghīẓu
Kurdish ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که خوا هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێ‌ناکات، نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با په‌تێك به به‌رزیه‌وه هه‌ڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود که‌سێك واگومان ده‌بات که هه‌رگیز خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و په‌یامه‌که‌ی سه‌رناخات له دنیا‌و قیامه‌تدا، با بڕوا بهێنێت به‌ئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگه‌ز بێته‌وه) با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی، ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟!
Verse 16
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَـٰهُ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يُرِيدُ
Transliteration wakadhālika anzalnāhu āyātin bayyinātin wa-anna l-laha yahdī man yurīdu
Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه قورئانمان دابه‌زاندووه، که ئایه‌ته‌کانی هه‌مووی ڕوون و ئاشکران، به‌ڕاستی خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت (شایسته بێت، به‌م قورئانه) هیدایه‌تی ده‌دات.
Verse 17
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّـٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
Transliteration inna alladhīna āmanū wa-alladhīna hādū wal-ṣābiīna wal-naṣārā wal-majūsa wa-alladhīna ashrakū inna l-laha yafṣilu baynahum yawma l-qiyāmati inna l-laha ʿalā kulli shayin shahīdun
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، له‌گه‌ڵ صابئه‌کاندا که فریشته په‌رست؛ یان ئه‌ستێره په‌رستن و گاوره‌کان و ئاگرپه‌رسته‌کان و ئه‌وانه‌ی که هه‌وه‌ڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوه، بێگومان خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا جیایان ده‌کاته‌وه له‌یه‌کترو بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
Verse 18
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌ مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ۩
Transliteration alam tara anna l-laha yasjudu lahu man fī l-samāwāti waman fī l-arḍi wal-shamsu wal-qamaru wal-nujūmu wal-jibālu wal-shajaru wal-dawābu wakathīrun mina l-nāsi wakathīrun ḥaqqa ʿalayhi l-ʿadhābu waman yuhini l-lahu famā lahu min muk'rimin inna l-laha yafʿalu mā yashāu
Kurdish ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تبیستووه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌س و هه‌رچی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا سو‌ژده بۆ خوا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره و چیاکان و دره‌خت و ماڵات و زۆرێك له‌خه‌ڵکی، زۆرێکیش خۆی شایسته‌ی سزا‌و تۆڵه کردووه، جا ئه‌وه‌ی خوا قه‌درو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئه‌وه هیچ ڕێز لێنه‌رێکی نیه، به‌ڕاستی خوا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یکات.
Verse 19
۞ هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ
Transliteration hādhāni khaṣmāni ikh'taṣamū fī rabbihim fa-alladhīna kafarū quṭṭiʿat lahum thiyābun min nārin yuṣabbu min fawqi ruūsihimu l-ḥamīmu
Kurdish ئه‌مانه دووده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیمانداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و... هتد): جا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا).
Verse 20
يُصْهَرُ بِهِۦ مَا فِى بُطُونِهِمْ وَٱلْجُلُودُ
Transliteration yuṣ'haru bihi mā fī buṭūnihim wal-julūdu
Kurdish ئه‌و ئاوه له‌کوڵه هه‌رچی له‌ناو سکیاندا هه‌یه به‌پێسته‌کانه‌وه ده‌یتوێنێته‌وه.
Verse 21
وَلَهُم مَّقَـٰمِعُ مِنْ حَدِيدٍ
Transliteration walahum maqāmiʿu min ḥadīdin
Kurdish گورزیش له ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئاماده‌کراوه.
Verse 22
كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ
Transliteration kullamā arādū an yakhrujū min'hā min ghammin uʿīdū fīhā wadhūqū ʿadhāba l-ḥarīqi
Kurdish هه‌ر که هه‌وڵ بده‌ن و بیانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌و سزایه هه‌ڵبێن (به‌قامچی و تێهه‌ڵدان) ده‌گێڕدرێنه‌وه ناوی و پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
Verse 23
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ
Transliteration inna l-laha yud'khilu alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru yuḥallawna fīhā min asāwira min dhahabin walu'lu-an walibāsuhum fīhā ḥarīrun
Kurdish به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه ده‌خاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا جاری و ڕه‌وانه، ده‌ستیان ده‌رازێنرێته‌وه به‌بازنی ئاڵتون و مرواری (له‌شێوه‌ی سه‌عاتی ده‌ست و هه‌ر جۆرێکدا که حه‌زی لێ بکه‌ن)، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمی جوان و نایاب و هه‌مه‌ڕه‌نگه.
Verse 24
وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ
Transliteration wahudū ilā l-ṭayibi mina l-qawli wahudū ilā ṣirāṭi l-ḥamīdi
Kurdish ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و په‌سه‌ند، هه‌روه‌ها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که شایسته‌ی شوکرو سوپاسه.
Verse 25
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَـٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَـٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration inna alladhīna kafarū wayaṣuddūna ʿan sabīli l-lahi wal-masjidi l-ḥarāmi alladhī jaʿalnāhu lilnnāsi sawāan l-ʿākifu fīhi wal-bādi waman yurid fīhi bi-il'ḥādin biẓul'min nudhiq'hu min ʿadhābin alīmin
Kurdish بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و دژایه‌تی ڕێبازی خوا به‌جۆره‌ها شێوه ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام که بڕیارمانداوه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی بێت چوونیه‌که بۆ ئه‌وانی که له‌وێ ده‌ژین، یان ئه‌وانه‌ی له شوێنانی تره‌وه بۆی ده‌چن، جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌هۆی یاخی بوون و لادانه‌وه سته‌م بکات، ئه‌وه سزایه‌کی به ئازاری پێ ده‌چێژین.
Verse 26
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
Transliteration wa-idh bawwanā li-ib'rāhīma makāna l-bayti an lā tush'rik bī shayan waṭahhir baytiya lilṭṭāifīna wal-qāimīna wal-rukaʿi l-sujūdi
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌یاد بێنه) کاتێك شوێنی که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای ته‌واوبوو‌نی، فه‌رمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سو‌ژده بردندان.
Verse 27
وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ
Transliteration wa-adhin fī l-nāsi bil-ḥaji yatūka rijālan waʿalā kulli ḍāmirin yatīna min kulli fajjin ʿamīqin
Kurdish جا بانگی خه‌ڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی که دووری ماوه‌که) لاوازی کردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌ر دێن...
Verse 28
لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَـٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍ مَّعْلُومَـٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَـٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ
Transliteration liyashhadū manāfiʿa lahum wayadhkurū is'ma l-lahi fī ayyāmin maʿlūmātin ʿalā mā razaqahum min bahīmati l-anʿāmi fakulū min'hā wa-aṭʿimū l-bāisa l-faqīra
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حه‌جدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جه‌ژندا، فه‌رامۆش نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون، ئه‌وسا له گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی هه‌ژارو نه‌دارانیشی لێ بده‌ن.
Verse 29
ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ
Transliteration thumma l'yaqḍū tafathahum walyūfū nudhūrahum walyaṭṭawwafū bil-bayti l-ʿatīqi
Kurdish له‌وه‌ودوا با چڵك و ئاره‌ق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخه‌نه‌وه (ئیحرام بشکێنن)، هه‌روه‌ها وه‌فا بکه‌ن به نه‌زره‌کانیان و جێبه‌جێی بکه‌ن و به‌ده‌وری ماڵی دێرین و به‌نرخی خوا (که‌عبه)دا، با (طواف) بکه‌ن.
Verse 30
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَـٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَـٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَـٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ
Transliteration dhālika waman yuʿaẓẓim ḥurumāti l-lahi fahuwa khayrun lahu ʿinda rabbihi wa-uḥillat lakumu l-anʿāmu illā mā yut'lā ʿalaykum fa-ij'tanibū l-rij'sa mina l-awthāni wa-ij'tanibū qawla l-zūri
Kurdish (جه‌ج ئه‌وه‌بوو که باسکرا) جا ئه‌وه‌ی که سنووره‌کانی خوا بپارێزێت و به‌گه‌وره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئه‌وه چاکتره لای په‌روه‌ردگاری (بێ پاداشت نیه)... کۆشتی مه‌ڕو بزن و گا‌و و وشتر بۆتان حه‌ڵاله جگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌کراوه (که له سووره‌تی ألمائدة دا باسکرا)، جا له‌به‌رئه‌وه خۆتان له په‌رستنی بته ناپوخت و بێ نرخه‌کان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆ‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن.
Verse 31
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍ سَحِيقٍ
Transliteration ḥunafāa lillahi ghayra mush'rikīna bihi waman yush'rik bil-lahi faka-annamā kharra mina l-samāi fatakhṭafuhu l-ṭayru aw tahwī bihi l-rīḥu fī makānin saḥīqin
Kurdish هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه شوێن ڕاستی بکه‌ون و ملکه‌چ بن بۆ حه‌ق له‌به‌ر خاتری زاتی خوا، نه‌که‌ن هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ن، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، وه‌کو ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وه و باڵنده په‌لاماری بدات و (پارچه پارچه‌ی بکات) یاخود ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.
Verse 32
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَـٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ
Transliteration dhālika waman yuʿaẓẓim shaʿāira l-lahi fa-innahā min taqwā l-qulūbi
Kurdish به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه.
Verse 33
لَكُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ
Transliteration lakum fīhā manāfiʿu ilā ajalin musamman thumma maḥilluhā ilā l-bayti l-ʿatīqi
Kurdish بۆتان هه‌یه چه‌نده‌ها سوود وه‌رگرن له‌و ماڵاته‌ی دانراوه بۆ قوربانی، تا کاتی دیاری‌کرا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) له‌وه‌ودوا شوێنی سه‌ربڕینیان به‌ره‌و ماڵه دێرینه‌که‌ی خوای گه‌وره‌یه.
Verse 34
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا لِّيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَـٰمِ ۗ فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ فَلَهُۥٓ أَسْلِمُوا۟ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُخْبِتِينَ
Transliteration walikulli ummatin jaʿalnā mansakan liyadhkurū is'ma l-lahi ʿalā mā razaqahum min bahīmati l-anʿāmi fa-ilāhukum ilāhun wāḥidun falahu aslimū wabashiri l-mukh'bitīna
Kurdish بۆ هه‌ر ئوممه‌تێك (له ئوممه‌تانی پێشوو) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ داناون (بۆ خواپه‌رستی و قوربانی) تا ناوی خوا به‌رن له‌کاتی سه‌ربڕینی مه‌ڵاته‌کاندا، خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌ون، مژده‌ش بده به‌به‌نده ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵ ئاوه‌دانه‌کان...
Verse 35
ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَٱلصَّـٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمْ وَٱلْمُقِيمِى ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ
Transliteration alladhīna idhā dhukira l-lahu wajilat qulūbuhum wal-ṣābirīna ʿalā mā aṣābahum wal-muqīmī l-ṣalati wamimmā razaqnāhum yunfiqūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
Verse 36
وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَـٰهَا لَكُم مِّن شَعَـٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ۖ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَـٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration wal-bud'na jaʿalnāhā lakum min shaʿāiri l-lahi lakum fīhā khayrun fa-udh'kurū is'ma l-lahi ʿalayhā ṣawāffa fa-idhā wajabat junūbuhā fakulū min'hā wa-aṭʿimū l-qāniʿa wal-muʿ'tara kadhālika sakharnāhā lakum laʿallakum tashkurūna
Kurdish ئێمه سه‌ربڕینی قوربانییه دابه‌سته‌کانمان بڕیارداوه که هه‌ندێك بن له دروشمه‌کانی خوا (که له‌کاتی حه‌خ و جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام ده‌درێت) بێگومان خێر‌و بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌جولێنێت و هه‌ژاران تێر ده‌بن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامه‌تیش مسۆگه‌ر ده‌کات... هتد) ده ناوی خوا ببه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سه‌ربڕین، جاکاتێك که سه‌ربڕان و گیانیان تیادا نه‌ماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن.
Verse 37
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَـٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration lan yanāla l-laha luḥūmuhā walā dimāuhā walākin yanāluhu l-taqwā minkum kadhālika sakharahā lakum litukabbirū l-laha ʿalā mā hadākum wabashiri l-muḥ'sinīna
Kurdish دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قواو پارێزکاری ئێوه به‌و ده‌گات و (حسابی بۆ ده‌کات)، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به‌چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا له‌کاتی سه‌ر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێرخوازان.
Verse 38
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ
Transliteration inna l-laha yudāfiʿu ʿani alladhīna āmanū inna l-laha lā yuḥibbu kulla khawwānin kafūrin
Kurdish بێگومان خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت.
Verse 39
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَـٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ
Transliteration udhina lilladhīna yuqātalūna bi-annahum ẓulimū wa-inna l-laha ʿalā naṣrihim laqadīrun
Kurdish مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت...
Verse 40
ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَٰتٌ وَمَسَـٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ
Transliteration alladhīna ukh'rijū min diyārihim bighayri ḥaqqin illā an yaqūlū rabbunā l-lahu walawlā dafʿu l-lahi l-nāsa baʿḍahum bibaʿḍin lahuddimat ṣawāmiʿu wabiyaʿun waṣalawātun wamasājidu yudh'karu fīhā us'mu l-lahi kathīran walayanṣuranna l-lahu man yanṣuruhu inna l-laha laqawiyyun ʿazīzun
Kurdish ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارمان (ألله) یه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێساو که‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته.
Verse 41
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّـٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَـٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ
Transliteration alladhīna in makkannāhum fī l-arḍi aqāmū l-ṣalata waātawū l-zakata wa-amarū bil-maʿrūfi wanahaw ʿani l-munkari walillahi ʿāqibatu l-umūri
Kurdish ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن، قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌رێته‌وه.
Verse 42
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَثَمُودُ
Transliteration wa-in yukadhibūka faqad kadhabat qablahum qawmu nūḥin waʿādun wathamūdu
Kurdish ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوا به تۆ ناکه‌ن و به‌درۆت ده‌زانن، ئه‌وه دڵنیابه که پێش ئه‌وان هۆزی نوح و عاد و ثه‌موود پێغه‌مبه‌ره‌کانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوون.
Verse 43
وَقَوْمُ إِبْرَٰهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍ
Transliteration waqawmu ib'rāhīma waqawmu lūṭin
Kurdish هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانی خۆیان نه‌کردووه).
Verse 44
وَأَصْحَـٰبُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَـٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ
Transliteration wa-aṣḥābu madyana wakudhiba mūsā fa-amlaytu lil'kāfirīna thumma akhadhtuhum fakayfa kāna nakīri
Kurdish هه‌روه‌ها دانیشتوانی مه‌دیه‌ن (بڕوایان به‌شوعه‌یب نه‌کرد)، موساش بڕوای پێنه‌کراو به‌درۆ زانرا، منیش مۆڵه‌تی کافرانمدا (تا ماوه‌یه‌ك) له‌وه‌ودوا هه‌مویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایه که تۆڵه‌و خه‌شم و قینم چۆن بوو.
Verse 45
فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌ فَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُّعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَّشِيدٍ
Transliteration faka-ayyin min qaryatin ahlaknāhā wahiya ẓālimatun fahiya khāwiyatun ʿalā ʿurūshihā wabi'rin muʿaṭṭalatin waqaṣrin mashīdin
Kurdish چه‌نده‌ها شار‌و شاره‌چکه‌مان له‌ناوبرد له‌کاتێکدا دانیشتوانی سته‌مکار بوون، (ئه‌وه‌ته ده‌بینیت) خانووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پیووه، بیری ئاوی له‌کار خراو، کۆشك و ته‌لاری به‌رزو بڵندی زۆریشمان به‌چۆڵی هێشه‌ته‌وه و بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌شم و قینی خوا لێیان).
Verse 46
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَآ أَوْ ءَاذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَـٰرُ وَلَـٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ
Transliteration afalam yasīrū fī l-arḍi fatakūna lahum qulūbun yaʿqilūna bihā aw ādhānun yasmaʿūna bihā fa-innahā lā taʿmā l-abṣāru walākin taʿmā l-qulūbu allatī fī l-ṣudūri
Kurdish ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتوون به‌دڵ و ده‌روونێکی هۆشیاره‌وه تا بیرێك بکه‌نه‌وه... (کوان: خه‌ڵکانی ڕابوردوو؟ ئه‌و شارانه بۆ کاولکران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه؟ ئامانج له ژیان چیه؟؟) یان خاوه‌نی گوێ و ده‌زگای بیستن نه‌بوون به‌سه‌رهاته‌کانیان ببستن و لێکی بده‌نه‌وه، جا وه‌نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان له سینه‌کاندا (چونکه هه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌بینن و ناوه‌ڕۆك لێك ناده‌نه‌وه).
Verse 47
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ
Transliteration wayastaʿjilūnaka bil-ʿadhābi walan yukh'lifa l-lahu waʿdahu wa-inna yawman ʿinda rabbika ka-alfi sanatin mimmā taʿuddūna
Kurdish خوانه‌ناسان په‌له‌ت لێده‌که‌ن که ئه‌و سزایه زوو یه‌خه‌یان پێ بگرێت، بێگومان هه‌رگیز خوا له به‌ڵێنی خۆی لانادات (له‌سه‌ر داخوازی نه‌فامان پاش و پێشی ناخات، چونکه کات و زه‌مان بایه‌خی نیه لای خوا) به‌ڕاستی ڕۆژێك له‌لای ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت وه‌كو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ی که ده‌یژمێرن.
Verse 48
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration waka-ayyin min qaryatin amlaytu lahā wahiya ẓālimatun thumma akhadhtuhā wa-ilayya l-maṣīru
Kurdish چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه هه‌بوون که من مۆڵه‌تمداون له‌کاتێکدا ده‌نیشتوانی سته‌مکاریش بوون، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناوم بردوون، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای منه.
Verse 49
قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Transliteration qul yāayyuhā l-nāsu innamā anā lakum nadhīrun mubīnun
Kurdish پێیان بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه من ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارخه‌ره‌وه‌یکی ئاشکرام بۆتان.
Verse 50
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ
Transliteration fa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lahum maghfiratun wariz'qun karīmun
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه لێ‌خۆش بوون و ڕۆزی به‌نرخ و فراوان بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 51
وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مُعَـٰجِزِينَ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration wa-alladhīna saʿaw fī āyātinā muʿājizīna ulāika aṣḥābu l-jaḥīmi
Kurdish ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست دابنێن له‌به‌رده‌م ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌دا له کاتێکدا ده‌سته‌وسانن، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.
Verse 52
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَـٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَـٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَـٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration wamā arsalnā min qablika min rasūlin walā nabiyyin illā idhā tamannā alqā l-shayṭānu fī um'niyyatihi fayansakhu l-lahu mā yul'qī l-shayṭānu thumma yuḥ'kimu l-lahu āyātihi wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار و بێ په‌یاممان ڕه‌وانه نه‌کردووه ئاواتی نه‌خواستبێت به‌باوه‌ڕ هێنانی قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێك ئاواتی خواستووه شه‌یتان ئه‌وه‌ی به فرسه‌ت زانیووه، شتی نابه‌جێی تێکه‌ڵ به‌ئاواته‌که‌ی کردووه، ئینجا خوایش فریای که‌وتووه و ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته نا ئاواته‌که‌یه‌وه، سڕیویه‌تیوه، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه، خوا خۆی زانا‌و دانایه.
Verse 53
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَـٰنُ فِتْنَةً لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍ
Transliteration liyajʿala mā yul'qī l-shayṭānu fit'natan lilladhīna fī qulūbihim maraḍun wal-qāsiyati qulūbuhum wa-inna l-ẓālimīna lafī shiqāqin baʿīdin
Kurdish (خوای گه‌وره بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌شه‌یتان) تا ئه‌و (خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌یه‌ی) شه‌یتان فڕێ ده‌داته نێو ئاواتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ببێته هۆی سزا‌و تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی دووڕوویی و ناپاکی هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ش که به‌رامبه‌ر ئایینی خوا دڵ ڕه‌قن، به‌ڕاستی سته‌مکاران له دژایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزیه‌کی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
Verse 54
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration waliyaʿlama alladhīna ūtū l-ʿil'ma annahu l-ḥaqu min rabbika fayu'minū bihi fatukh'bita lahu qulūbuhum wa-inna l-laha lahādi alladhīna āmanū ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاریان پێ به‌خشراوه دڵنیابن و بزانن که بێگومان ئه‌م قورئانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه کراوه، ئینجا بڕوای پته‌وی پێ ده‌هێنن و دڵه‌کانیشیان ملکه‌چ ده‌بێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تده‌ری ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕیان هێناوه بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 55
وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ
Transliteration walā yazālu alladhīna kafarū fī mir'yatin min'hu ḥattā tatiyahumu l-sāʿatu baghtatan aw yatiyahum ʿadhābu yawmin ʿaqīmin
Kurdish به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شك و گوماندان، هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزا‌و ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.
Verse 56
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration al-mul'ku yawma-idhin lillahi yaḥkumu baynahum fa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti fī jannāti l-naʿīmi
Kurdish ئه‌و ڕۆژه پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ست خوایه و فه‌رمانڕه‌وای له نێوانیاندا ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له چه‌نده‌ها باخی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌کاندان.
Verse 57
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration wa-alladhīna kafarū wakadhabū biāyātinā fa-ulāika lahum ʿadhābun muhīnun
Kurdish ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه، ئا ئه‌وانه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ناپه‌سه‌ندیانه‌وه سزای پڕ له خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواکه‌ریان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 58
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓا۟ أَوْ مَاتُوا۟ لَيَرْزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
Transliteration wa-alladhīna hājarū fī sabīli l-lahi thumma qutilū aw mātū layarzuqannahumu l-lahu riz'qan ḥasanan wa-inna l-laha lahuwa khayru l-rāziqīna
Kurdish ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه.
Verse 59
لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًا يَرْضَوْنَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ
Transliteration layud'khilannahum mud'khalan yarḍawnahu wa-inna l-laha laʿalīmun ḥalīmun
Kurdish سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا).
Verse 60
۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ
Transliteration dhālika waman ʿāqaba bimith'li mā ʿūqiba bihi thumma bughiya ʿalayhi layanṣurannahu l-lahu inna l-laha laʿafuwwun ghafūrun
Kurdish ئه‌وه بڕیاداده‌ی خوابوو، هه‌رکه‌سێك تۆڵه بسێنێت له سته‌مکار به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژیی بکرێته‌وه سه‌رو سته‌می لێ بکرێت، ئه‌وه بێگومان خوا سه‌ری ده‌خات به‌سه‌ر ئه‌و سته‌مکاره‌دا، به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش بووه (له‌و که‌سانه‌ی واز له سته‌م ده‌هێنن، یاخود توانای تۆڵه‌سه‌ندیان هه‌یه و چاوپۆشی ده‌که‌ن).
Verse 61
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration dhālika bi-anna l-laha yūliju al-layla fī l-nahāri wayūliju l-nahāra fī al-layli wa-anna l-laha samīʿun baṣīrun
Kurdish ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که به‌ڕاستی خوای گه‌وره زاتێکه (ئه‌وه‌نده به‌توانایه) شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (به‌هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌و گوفتاری به‌نده‌کانی).
Verse 62
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَـٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ
Transliteration dhālika bi-anna l-laha huwa l-ḥaqu wa-anna mā yadʿūna min dūnihi huwa l-bāṭilu wa-anna l-laha huwa l-ʿaliyu l-kabīru
Kurdish ئه‌و بیستن و ببینینه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی باتاڵ و ناحه‌قیه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.
Verse 63
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَتُصْبِحُ ٱلْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ
Transliteration alam tara anna l-laha anzala mina l-samāi māan fatuṣ'biḥu l-arḍu mukh'ḍarratan inna l-laha laṭīfun khabīrun
Kurdish ئایا نه‌تبینیووه که به‌ڕاستی خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه و زه‌وی زۆر پێ سه‌وز ده‌بێت، به‌ڕاستی خوا وردبین و به‌سۆزو دلۆڤان و ئاگایه.
Verse 64
لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Transliteration lahu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi wa-inna l-laha lahuwa l-ghaniyu l-ḥamīdu
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و هه‌ر خۆی شایسته‌ی سوپاس و ستایشه.
Verse 65
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration alam tara anna l-laha sakhara lakum mā fī l-arḍi wal-ful'ka tajrī fī l-baḥri bi-amrihi wayum'siku l-samāa an taqaʿa ʿalā l-arḍi illā bi-idh'nihi inna l-laha bil-nāsi laraūfun raḥīmun
Kurdish ئایا به‌چاوی خۆت نه‌تبینیووه چۆن خوای گه‌وره هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کانیش که له ده‌ریاکاندا ده‌ڕوات به‌فه‌رمانی ئه‌و زاته، ئاسمانیش ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی، به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی زۆر به‌سۆزو میهره‌بان و لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
Verse 66
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَكَفُورٌ
Transliteration wahuwa alladhī aḥyākum thumma yumītukum thumma yuḥ'yīkum inna l-insāna lakafūrun
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته ژیانی پێبه‌خشیوون، له‌وه‌ودوا ئه‌و ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شتانه‌دا) زۆربه‌ی خه‌ڵکی سپڵه‌و به‌دنمه‌که.
Verse 67
لِّكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَـٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ ۚ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًى مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration likulli ummatin jaʿalnā mansakan hum nāsikūhu falā yunāziʿunnaka fī l-amri wa-ud'ʿu ilā rabbika innaka laʿalā hudan mus'taqīmin
Kurdish بۆ هه‌ر میلله‌تێك به‌رنامه و پرۆگرامێکمان دیاری کردووه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن (به‌گوێره‌ی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شمان ناردووه بۆ هه‌تا هه‌تایی) که‌واته با خاوه‌ن ئایینه‌کانی تر نه‌که‌ینه کێشه و ئاژاوه له‌گه‌ڵتدا له‌باره‌ی ئه‌م ئایینه‌وه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام به‌نگه‌وازی خه‌ڵکی بکه بۆ لای په‌روه‌ردگارت چونکه به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و هیدایه‌تێکی ڕاست و دروستیت.
Verse 68
وَإِن جَـٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration wa-in jādalūka faquli l-lahu aʿlamu bimā taʿmalūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن (ئه‌وه تۆ موجاده‌له مه‌که به‌ڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاك زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 69
ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ
Transliteration al-lahu yaḥkumu baynakum yawma l-qiyāmati fīmā kuntum fīhi takhtalifūna
Kurdish هه‌ر خوا خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانتاندا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه کێشه و جیاوازیتان له‌سه‌ر ده‌کرد (له‌وێ ڕاستیه‌کان به‌ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت).
Verse 70
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَـٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ
Transliteration alam taʿlam anna l-laha yaʿlamu mā fī l-samāi wal-arḍi inna dhālika fī kitābin inna dhālika ʿalā l-lahi yasīrun
Kurdish (ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه.
Verse 71
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَـٰنًا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌ ۗ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ
Transliteration wayaʿbudūna min dūni l-lahi mā lam yunazzil bihi sul'ṭānan wamā laysa lahum bihi ʿil'mun wamā lilẓẓālimīna min naṣīrin
Kurdish (موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران) له جیاتی خواپه‌رستی شتێك ده‌په‌رستن که خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ری (که ڕه‌وایه بیپه‌رستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریه‌کیان ده‌رباره‌ی نیه، سته‌مکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێكیان نیه (تا له قیامه‌تدا فریایان بکه‌وێت).
Verse 72
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration wa-idhā tut'lā ʿalayhim āyātunā bayyinātin taʿrifu fī wujūhi alladhīna kafarū l-munkara yakādūna yasṭūna bi-alladhīna yatlūna ʿalayhim āyātinā qul afa-unabbi-ukum bisharrin min dhālikumu l-nāru waʿadahā l-lahu alladhīna kafarū wabi'sa l-maṣīru
Kurdish کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌روونی و ئاشکرایی به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، له ڕووخساری ئه‌وانه‌دا که بێ باوه‌ڕن بێزاری و تاڵی و گرژی به‌دی ده‌که‌یت، به‌جۆرێك خه‌ریکه هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌و کینه‌و بوغزه‌تان؟! ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه!! که خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ پێی، ئای که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی خراپه.
Verse 73
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu ḍuriba mathalun fa-is'tamiʿū lahu inna alladhīna tadʿūna min dūni l-lahi lan yakhluqū dhubāban walawi ij'tamaʿū lahu wa-in yaslub'humu l-dhubābu shayan lā yastanqidhūhu min'hu ḍaʿufa l-ṭālibu wal-maṭlūbu
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه: نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێی بۆ بگرن؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هاناو هاواریان لێده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، هه‌رگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و کاره کۆببنه‌وه و (یارمه‌تی یه‌کتریش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌که شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه، داواکارو داوالێکراو هه‌ردووکیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
Verse 74
مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ
Transliteration mā qadarū l-laha ḥaqqa qadrihi inna l-laha laqawiyyun ʿazīzun
Kurdish ئه‌وانه (وه‌کو پێویست) قه‌دری خوایان به‌چاکی نه‌زانی، ڕێزی په‌روه‌ردگاریان به‌ته‌واوی نه‌گرت، له‌کاتێکدا به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێزو به توانا و باڵاده‌سته.
Verse 75
ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ ٱلنَّاسِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration al-lahu yaṣṭafī mina l-malāikati rusulan wamina l-nāsi inna l-laha samīʿun baṣīrun
Kurdish هه‌ر خوا به ویستی خۆی له فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).
Verse 76
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
Transliteration yaʿlamu mā bayna aydīhim wamā khalfahum wa-ilā l-lahi tur'jaʿu l-umūru
Kurdish خوا ئاگایه به‌وه‌ی که له پێشیانه‌وه ڕووی داوه به‌وه‌ش که له ئاینده و داهاتوودا ڕوو ده‌دات و هه‌موو کار‌و هه‌موو شتێك بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه.
Verse 77
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱرْكَعُوا۟ وَٱسْجُدُوا۟ وَٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱفْعَلُوا۟ ٱلْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ir'kaʿū wa-us'judū wa-uʿ'budū rabbakum wa-if'ʿalū l-khayra laʿallakum tuf'liḥūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سو‌ژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...
Verse 78
وَجَـٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ ۚ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَـٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ
Transliteration wajāhidū fī l-lahi ḥaqqa jihādihi huwa ij'tabākum wamā jaʿala ʿalaykum fī l-dīni min ḥarajin millata abīkum ib'rāhīma huwa sammākumu l-mus'limīna min qablu wafī hādhā liyakūna l-rasūlu shahīdan ʿalaykum watakūnū shuhadāa ʿalā l-nāsi fa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata wa-iʿ'taṣimū bil-lahi huwa mawlākum faniʿ'ma l-mawlā waniʿ'ma l-naṣīru
Kurdish هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.
Read Surah Al-Hajj in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.