Surah Al-'Ankabut in Kurdish: translation and audio
Surah 29 · العنكبوت · The Spider · 69 verses
Surah Al-'Ankabut verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-'Ankabut word by word in English.
Verse 1
الٓمٓ
Transliteration alif-lam-meem
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
Verse 2
أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتْرَكُوٓا۟ أَن يَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ
Transliteration aḥasiba l-nāsu an yut'rakū an yaqūlū āmannā wahum lā yuf'tanūna
Kurdish ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟
Verse 3
وَلَقَدْ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْكَـٰذِبِينَ
Transliteration walaqad fatannā alladhīna min qablihim falayaʿlamanna l-lahu alladhīna ṣadaqū walayaʿlamanna l-kādhibīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون.
Verse 4
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسْبِقُونَا ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ
Transliteration am ḥasiba alladhīna yaʿmalūna l-sayiāti an yasbiqūnā sāa mā yaḥkumūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه‌ی خراپه و نادروستی ده‌كه‌ن واده‌زانن كه له ده‌ستمان ده‌رده‌چن و ده‌رباز ده‌بن؟! ئای چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن.
Verse 5
مَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَـَٔاتٍ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration man kāna yarjū liqāa l-lahi fa-inna ajala l-lahi laātin wahuwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خوا‌و ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.
Verse 6
وَمَن جَـٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَـٰهِدُ لِنَفْسِهِۦٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration waman jāhada fa-innamā yujāhidu linafsihi inna l-laha laghaniyyun ʿani l-ʿālamīna
Kurdish ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).
Verse 7
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lanukaffiranna ʿanhum sayyiātihim walanajziyannahum aḥsana alladhī kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڕاستی هه‌ڵه وگوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه.
Verse 8
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حُسْنًا ۖ وَإِن جَـٰهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَآ ۚ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration wawaṣṣaynā l-insāna biwālidayhi ḥus'nan wa-in jāhadāka litush'rika bī mā laysa laka bihi ʿil'mun falā tuṭiʿ'humā ilayya marjiʿukum fa-unabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ‌كردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 9
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِى ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lanud'khilannahum fī l-ṣāliḥīna
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ده‌یانخه‌ینه ڕیزی چاكه‌كارانه‌وه.
Verse 10
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِىَ فِى ٱللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِ وَلَئِن جَآءَ نَصْرٌ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ۚ أَوَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِى صُدُورِ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamina l-nāsi man yaqūlu āmannā bil-lahi fa-idhā ūdhiya fī l-lahi jaʿala fit'nata l-nāsi kaʿadhābi l-lahi wala-in jāa naṣrun min rabbika layaqūlunna innā kunnā maʿakum awalaysa l-lahu bi-aʿlama bimā fī ṣudūri l-ʿālamīna
Kurdish هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خوا‌و له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟
Verse 11
وَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ
Transliteration walayaʿlamanna l-lahu alladhīna āmanū walayaʿlamanna l-munāfiqīna
Kurdish سوێند بێت، خوا ئاگاداره به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه دووڕوون ( جیایان ده‌كاته‌وه ).
Verse 12
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبِعُوا۟ سَبِيلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَـٰيَـٰكُمْ وَمَا هُم بِحَـٰمِلِينَ مِنْ خَطَـٰيَـٰهُم مِّن شَىْءٍ ۖ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
Transliteration waqāla alladhīna kafarū lilladhīna āmanū ittabiʿū sabīlanā walnaḥmil khaṭāyākum wamā hum biḥāmilīna min khaṭāyāhum min shayin innahum lakādhibūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ربوون وتیان به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه: وه‌رن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكه‌ون ( ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ئێمه هه‌ڵه بێت ) ئه‌وه گوناهتان به ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه له قیامه‌تدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئه‌وان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆده‌كه‌ن و درۆزنن.
Verse 13
وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْـَٔلُنَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَمَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Transliteration walayaḥmilunna athqālahum wa-athqālan maʿa athqālihim walayus'alunna yawma l-qiyāmati ʿammā kānū yaftarūna
Kurdish سوێند به‌خوا سه‌رئه‌نجام گوناهی سه‌نگینی خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومڕایان كردوون ده‌بێته سه‌رباریان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێده‌كرێت له‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ی كه هه‌ڵیانده‌به‌ست.
Verse 14
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمْ ظَـٰلِمُونَ
Transliteration walaqad arsalnā nūḥan ilā qawmihi falabitha fīhim alfa sanatin illā khamsīna ʿāman fa-akhadhahumu l-ṭūfānu wahum ẓālimūna
Kurdish سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه كرد بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی، هه‌زار ساڵ په‌نجا كه‌م له‌ناویاندا مایه‌وه، سه‌رئه‌نجام لافاو و زریان هه‌موویانی پێچایه‌وه له كاتێكدا ئه‌وان سته‌مكار بوون.
Verse 15
فَأَنجَيْنَـٰهُ وَأَصْحَـٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلْنَـٰهَآ ءَايَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration fa-anjaynāhu wa-aṣḥāba l-safīnati wajaʿalnāhā āyatan lil'ʿālamīna
Kurdish ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان.
Verse 16
وَإِبْرَٰهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ۖ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration wa-ib'rāhīma idh qāla liqawmihi uʿ'budū l-laha wa-ittaqūhu dhālikum khayrun lakum in kuntum taʿlamūna
Kurdish باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
Verse 17
إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَـٰنًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا فَٱبْتَغُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزْقَ وَٱعْبُدُوهُ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥٓ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration innamā taʿbudūna min dūni l-lahi awthānan watakhluqūna if'kan inna alladhīna taʿbudūna min dūni l-lahi lā yamlikūna lakum riz'qan fa-ib'taghū ʿinda l-lahi l-riz'qa wa-uʿ'budūhu wa-ush'kurū lahu ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ ئێوه، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 18
وَإِن تُكَذِّبُوا۟ فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration wa-in tukadhibū faqad kadhaba umamun min qablikum wamā ʿalā l-rasūli illā l-balāghu l-mubīnu
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت) ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی، پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.
Verse 19
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ كَيْفَ يُبْدِئُ ٱللَّهُ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ
Transliteration awalam yaraw kayfa yub'di-u l-lahu l-khalqa thumma yuʿīduhu inna dhālika ʿalā l-lahi yasīrun
Kurdish ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانه.
Verse 20
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration qul sīrū fī l-arḍi fa-unẓurū kayfa bada-a l-khalqa thumma l-lahu yunshi-u l-nashata l-ākhirata inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
Verse 21
يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَآءُ ۖ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ
Transliteration yuʿadhibu man yashāu wayarḥamu man yashāu wa-ilayhi tuq'labūna
Kurdish هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و سۆز‌و میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.
Verse 22
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration wamā antum bimuʿ'jizīna fī l-arḍi walā fī l-samāi wamā lakum min dūni l-lahi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish (ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).
Verse 23
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَئِسُوا۟ مِن رَّحْمَتِى وَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration wa-alladhīna kafarū biāyāti l-lahi waliqāihi ulāika ya-isū min raḥmatī wa-ulāika lahum ʿadhābun alīmun
Kurdish ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 24
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration famā kāna jawāba qawmihi illā an qālū uq'tulūhu aw ḥarriqūhu fa-anjāhu l-lahu mina l-nāri inna fī dhālika laāyātin liqawmin yu'minūna
Kurdish وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Verse 25
وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَـٰنًا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّـٰصِرِينَ
Transliteration waqāla innamā ittakhadhtum min dūni l-lahi awthānan mawaddata baynikum fī l-ḥayati l-dun'yā thumma yawma l-qiyāmati yakfuru baʿḍukum bibaʿḍin wayalʿanu baʿḍukum baʿḍan wamawākumu l-nāru wamā lakum min nāṣirīna
Kurdish له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی یه.
Verse 26
۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٌ ۘ وَقَالَ إِنِّى مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration faāmana lahu lūṭun waqāla innī muhājirun ilā rabbī innahu huwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد بوو له قه‌ومه‌كه‌ی وتی: به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
Verse 27
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَـٰبَ وَءَاتَيْنَـٰهُ أَجْرَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wawahabnā lahu is'ḥāqa wayaʿqūba wajaʿalnā fī dhurriyyatihi l-nubuwata wal-kitāba waātaynāhu ajrahu fī l-dun'yā wa-innahu fī l-ākhirati lamina l-ṣāliḥīna
Kurdish پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه.
Verse 28
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلْفَـٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration walūṭan idh qāla liqawmihi innakum latatūna l-fāḥishata mā sabaqakum bihā min aḥadin mina l-ʿālamīna
Kurdish یادی ( لوط ) یش بكه كاتێك به‌قه‌ومه‌كه‌ی وت: ئێوه به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ كه‌س به‌ر له ئێوه به‌كاری وا هه‌ڵنه‌ساوه!!!
Verse 29
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِى نَادِيكُمُ ٱلْمُنكَرَ ۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration a-innakum latatūna l-rijāla wataqṭaʿūna l-sabīla watatūna fī nādīkumu l-munkara famā kāna jawāba qawmihi illā an qālū i'tinā biʿadhābi l-lahi in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish ئایه ئێوه به‌ڕاستتانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگا به‌خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانه‌كه‌تانداكاری نا به‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟! كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی ( به‌دخوو ) ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه وتیان: ئاده‌ی كوا سزا‌و تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌یت؟! بۆمان بیهێنه‌وه؟
Verse 30
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْمُفْسِدِينَ
Transliteration qāla rabbi unṣur'nī ʿalā l-qawmi l-muf'sidīna
Kurdish ( لوط دوعای لێ‌كردن ) وتی: په‌روه‌ردگاره، سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چینن.
Verse 31
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوٓا۟ إِنَّا مُهْلِكُوٓا۟ أَهْلِ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا۟ ظَـٰلِمِينَ
Transliteration walammā jāat rusulunā ib'rāhīma bil-bush'rā qālū innā muh'likū ahli hādhihi l-qaryati inna ahlahā kānū ẓālimīna
Kurdish جا كاتێك كه فریشته‌كانمان گه‌یشتنه لای ئیبراهیم و مژده‌ی هاتنه دنیای ئیسحاقیان پێبه‌خشی، وتیان: به‌ڕاستی ئێمه له‌ناو به‌ری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین، چونكه بێگومان خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سته‌مكار بوون.
Verse 32
قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا ۚ قَالُوا۟ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا ۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ
Transliteration qāla inna fīhā lūṭan qālū naḥnu aʿlamu biman fīhā lanunajjiyannahu wa-ahlahu illā im'ra-atahu kānat mina l-ghābirīna
Kurdish ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) له‌وێیه، فریشته‌كان وتیان: ئێمه چاكتر ده‌زانین كێی لێیه، دڵنیابه كه ئه‌وو خاو‌و خێزانی ڕزگار ده‌كه‌ین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له تیاچووان ده‌بێت.
Verse 33
وَلَمَّآ أَن جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا۟ لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ ۖ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ
Transliteration walammā an jāat rusulunā lūṭan sīa bihim waḍāqa bihim dharʿan waqālū lā takhaf walā taḥzan innā munajjūka wa-ahlaka illā im'ra-ataka kānat mina l-ghābirīna
Kurdish جا كاتێك فریشته‌كان گه‌یشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ( نه‌یده‌زانی كه فریشته‌ن ) سه‌ری دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، وتیان: مه‌ترسه‌و غه‌مت نه‌بێت ( ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئێمه، ئێمه فریشته‌ین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركه‌ری تۆ‌و كه‌س و كاره‌كه‌تین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه له تیاچووانه.
Verse 34
إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهْلِ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ رِجْزًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ
Transliteration innā munzilūna ʿalā ahli hādhihi l-qaryati rij'zan mina l-samāi bimā kānū yafsuqūna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزا‌و به‌ڵای ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.
Verse 35
وَلَقَد تَّرَكْنَا مِنْهَآ ءَايَةًۢ بَيِّنَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Transliteration walaqad taraknā min'hā āyatan bayyinatan liqawmin yaʿqilūna
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له‌شاری كاول و وێران ) به‌جێهه‌شت بۆ كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ند بن ( كه تێ بگه‌ن و سه‌رنج بده‌ن ).
Verse 36
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا فَقَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱرْجُوا۟ ٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ
Transliteration wa-ilā madyana akhāhum shuʿayban faqāla yāqawmi uʿ'budū l-laha wa-ir'jū l-yawma l-ākhira walā taʿthaw fī l-arḍi muf'sidīna
Kurdish هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه كرد بۆ ناو براكانی له‌شاری مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به هیوای قیامه‌ت و ئایینده‌وه بژین و ترسی ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهو تاوان و خراپه له سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌چێنن ( چونكه زه‌وی بێ خاوه‌ن نییه و ژیانتان تا سه‌ر نیه ).
Verse 37
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَـٰثِمِينَ
Transliteration fakadhabūhu fa-akhadhathumu l-rajfatu fa-aṣbaḥū fī dārihim jāthimīna
Kurdish له ئاكامدا خه‌ڵكه‌كه بڕوایان پێنه‌كرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دووچاریان بوو، هه‌ر هه‌مویان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌چۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵه‌وه ).
Verse 38
وَعَادًا وَثَمُودَا۟ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَـٰكِنِهِمْ ۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُوا۟ مُسْتَبْصِرِينَ
Transliteration waʿādan wathamūdā waqad tabayyana lakum min masākinihim wazayyana lahumu l-shayṭānu aʿmālahum faṣaddahum ʿani l-sabīli wakānū mus'tabṣirīna
Kurdish هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.
Verse 39
وَقَـٰرُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانُوا۟ سَـٰبِقِينَ
Transliteration waqārūna wafir'ʿawna wahāmāna walaqad jāahum mūsā bil-bayināti fa-is'takbarū fī l-arḍi wamā kānū sābiqīna
Kurdish قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
Verse 40
فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنۢبِهِۦ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ ٱلصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration fakullan akhadhnā bidhanbihi famin'hum man arsalnā ʿalayhi ḥāṣiban wamin'hum man akhadhathu l-ṣayḥatu wamin'hum man khasafnā bihi l-arḍa wamin'hum man aghraqnā wamā kāna l-lahu liyaẓlimahum walākin kānū anfusahum yaẓlimūna
Kurdish ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.
Verse 41
مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلْعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ ٱلْبُيُوتِ لَبَيْتُ ٱلْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration mathalu alladhīna ittakhadhū min dūni l-lahi awliyāa kamathali l-ʿankabūti ittakhadhat baytan wa-inna awhana l-buyūti labaytu l-ʿankabūti law kānū yaʿlamūna
Kurdish نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!
Verse 42
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration inna l-laha yaʿlamu mā yadʿūna min dūnihi min shayin wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish بێگومان خوا خۆی چاكده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و، چه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه هه‌ر خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه ( له‌و بواره‌ی كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌خساندویه‌تی ).
Verse 43
وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَـٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَآ إِلَّا ٱلْعَـٰلِمُونَ
Transliteration watil'ka l-amthālu naḍribuhā lilnnāsi wamā yaʿqiluhā illā l-ʿālimūna
Kurdish ئا ئه‌م نمونانه ئێمه ده‌یهێنینه‌وه بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.
Verse 44
خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration khalaqa l-lahu l-samāwāti wal-arḍa bil-ḥaqi inna fī dhālika laāyatan lil'mu'minīna
Kurdish ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.
Verse 45
ٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ ۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ
Transliteration ut'lu mā ūḥiya ilayka mina l-kitābi wa-aqimi l-ṣalata inna l-ṣalata tanhā ʿani l-faḥshāi wal-munkari waladhik'ru l-lahi akbaru wal-lahu yaʿlamu mā taṣnaʿūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 46
۞ وَلَا تُجَـٰدِلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَـٰهُنَا وَإِلَـٰهُكُمْ وَٰحِدٌ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ
Transliteration walā tujādilū ahla l-kitābi illā bi-allatī hiya aḥsanu illā alladhīna ẓalamū min'hum waqūlū āmannā bi-alladhī unzila ilaynā wa-unzila ilaykum wa-ilāhunā wa-ilāhukum wāḥidun wanaḥnu lahu mus'limūna
Kurdish گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.
Verse 47
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَمِنْ هَـٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا ٱلْكَـٰفِرُونَ
Transliteration wakadhālika anzalnā ilayka l-kitāba fa-alladhīna ātaynāhumu l-kitāba yu'minūna bihi wamin hāulāi man yu'minu bihi wamā yajḥadu biāyātinā illā l-kāfirūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان.
Verse 48
وَمَا كُنتَ تَتْلُوا۟ مِن قَبْلِهِۦ مِن كِتَـٰبٍ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَّٱرْتَابَ ٱلْمُبْطِلُونَ
Transliteration wamā kunta tatlū min qablihi min kitābin walā takhuṭṭuhu biyamīnika idhan la-ir'tāba l-mub'ṭilūna
Kurdish تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه).
Verse 49
بَلْ هُوَ ءَايَـٰتٌۢ بَيِّنَـٰتٌ فِى صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration bal huwa āyātun bayyinātun fī ṣudūri alladhīna ūtū l-ʿil'ma wamā yajḥadu biāyātinā illā l-ẓālimūna
Kurdish نه‌خێر هی تۆ نییه، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه.
Verse 50
وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَـٰتٌ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ قُلْ إِنَّمَا ٱلْـَٔايَـٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Transliteration waqālū lawlā unzila ʿalayhi āyātun min rabbihi qul innamā l-āyātu ʿinda l-lahi wa-innamā anā nadhīrun mubīnun
Kurdish کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
Verse 51
أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَرَحْمَةً وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration awalam yakfihim annā anzalnā ʿalayka l-kitāba yut'lā ʿalayhim inna fī dhālika laraḥmatan wadhik'rā liqawmin yu'minūna
Kurdish ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن.
Verse 52
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًا ۖ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْبَـٰطِلِ وَكَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration qul kafā bil-lahi baynī wabaynakum shahīdan yaʿlamu mā fī l-samāwāti wal-arḍi wa-alladhīna āmanū bil-bāṭili wakafarū bil-lahi ulāika humu l-khāsirūna
Kurdish (له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 53
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration wayastaʿjilūnaka bil-ʿadhābi walawlā ajalun musamman lajāahumu l-ʿadhābu walayatiyannahum baghtatan wahum lā yashʿurūna
Kurdish بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن.
Verse 54
يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration yastaʿjilūnaka bil-ʿadhābi wa-inna jahannama lamuḥīṭatun bil-kāfirīna
Kurdish بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێده‌که‌ن، بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌وری کافرانی داوه‌و هه‌رگیز له سزای ده‌رباز نابن...
Verse 55
يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration yawma yaghshāhumu l-ʿadhābu min fawqihim wamin taḥti arjulihim wayaqūlu dhūqū mā kuntum taʿmalūna
Kurdish له‌ڕۆژێکدا که سزا دا‌یانده‌گرێت له سه‌رویانه‌وه، له ژێر پێیانه‌وه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: بچێژن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 56
يَـٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌ فَإِيَّـٰىَ فَٱعْبُدُونِ
Transliteration yāʿibādiya alladhīna āmanū inna arḍī wāsiʿatun fa-iyyāya fa-uʿ'budūni
Kurdish (په‌روه‌ردگار به‌ئیماندارانی به‌گیرهاتوو له‌ناو کافراندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت): ئه‌ی به‌نده‌کانم زه‌وی من فراوانه، موڵکی من به‌ربڵاوه (کۆچ بکه‌ن، خۆتان ڕزگار بکه‌ن)، ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن.
Verse 57
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ
Transliteration kullu nafsin dhāiqatu l-mawti thumma ilaynā tur'jaʿūna
Kurdish (له‌وانه‌ئه ترسی مه‌رگ له ئارادا هه‌بێت بۆیه ترسیان ده‌ڕه‌وێنێه‌وه و ده‌فه‌رموێت): هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه.
Verse 58
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَـٰمِلِينَ
Transliteration wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lanubawwi-annahum mina l-janati ghurafan tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā niʿ'ma ajru l-ʿāmilīna
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبار‌و تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...
Verse 59
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ
Transliteration alladhīna ṣabarū waʿalā rabbihim yatawakkalūna
Kurdish ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
Verse 60
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration waka-ayyin min dābbatin lā taḥmilu riz'qahā l-lahu yarzuquhā wa-iyyākum wahuwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish (هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
Verse 61
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum man khalaqa l-samāwāti wal-arḍa wasakhara l-shamsa wal-qamara layaqūlunna l-lahu fa-annā yu'fakūna
Kurdish سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
Verse 62
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration al-lahu yabsuṭu l-riz'qa liman yashāu min ʿibādihi wayaqdiru lahu inna l-laha bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish هه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه (بۆ تاقی کردنه‌وه)، به‌ڕاستی خوا خۆی به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه (ده‌زانێت چ حاڵه‌تێک چاک و له‌باره بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ک).
Verse 63
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum man nazzala mina l-samāi māan fa-aḥyā bihi l-arḍa min baʿdi mawtihā layaqūlunna l-lahu quli l-ḥamdu lillahi bal aktharuhum lā yaʿqilūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان نا‌خه‌نه‌کار.
Verse 64
وَمَا هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration wamā hādhihi l-ḥayatu l-dun'yā illā lahwun walaʿibun wa-inna l-dāra l-ākhirata lahiya l-ḥayawānu law kānū yaʿlamūna
Kurdish ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه.
Verse 65
فَإِذَا رَكِبُوا۟ فِى ٱلْفُلْكِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ
Transliteration fa-idhā rakibū fī l-ful'ki daʿawū l-laha mukh'liṣīna lahu l-dīna falammā najjāhum ilā l-bari idhā hum yush'rikūna
Kurdish هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
Verse 66
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Transliteration liyakfurū bimā ātaynāhum waliyatamattaʿū fasawfa yaʿlamūna
Kurdish جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..!
Verse 67
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا ءَامِنًا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِٱلْبَـٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَكْفُرُونَ
Transliteration awalam yaraw annā jaʿalnā ḥaraman āminan wayutakhaṭṭafu l-nāsu min ḥawlihim afabil-bāṭili yu'minūna wabiniʿ'mati l-lahi yakfurūna
Kurdish (باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!
Verse 68
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration waman aẓlamu mimmani if'tarā ʿalā l-lahi kadhiban aw kadhaba bil-ḥaqi lammā jāahu alaysa fī jahannama mathwan lil'kāfirīna
Kurdish جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).
Verse 69
وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wa-alladhīna jāhadū fīnā lanahdiyannahum subulanā wa-inna l-laha lamaʿa l-muḥ'sinīna
Kurdish ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه.
Read Surah Al-'Ankabut in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.