Surah Al-Ahqaf in Kurdish: translation and audio
Surah 46 · الأحقاف · The Wind-Curved Sandhills · 35 verses
Surah Al-Ahqaf verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Ahqaf word by word in English.
Verse 1
حمٓ
Transliteration hha-meem
Kurdish چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان ( 14 ) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه.
Verse 2
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration tanzīlu l-kitābi mina l-lahi l-ʿazīzi l-ḥakīmi
Kurdish ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌ست و داناوه‌دابه‌زیوه.
Verse 3
مَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَمَّآ أُنذِرُوا۟ مُعْرِضُونَ
Transliteration mā khalaqnā l-samāwāti wal-arḍa wamā baynahumā illā bil-ḥaqi wa-ajalin musamman wa-alladhīna kafarū ʿammā undhirū muʿ'riḍūna
Kurdish ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه
Verse 4
قُلْ أَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ ۖ ٱئْتُونِى بِكِتَـٰبٍ مِّن قَبْلِ هَـٰذَآ أَوْ أَثَـٰرَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration qul ara-aytum mā tadʿūna min dūni l-lahi arūnī mādhā khalaqū mina l-arḍi am lahum shir'kun fī l-samāwāti i'tūnī bikitābin min qabli hādhā aw athāratin min ʿil'min in kuntum ṣādiqīna
Kurdish ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
Verse 5
وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَهُمْ عَن دُعَآئِهِمْ غَـٰفِلُونَ
Transliteration waman aḍallu mimman yadʿū min dūni l-lahi man lā yastajību lahu ilā yawmi l-qiyāmati wahum ʿan duʿāihim ghāfilūna
Kurdish جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
Verse 6
وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُوا۟ لَهُمْ أَعْدَآءً وَكَانُوا۟ بِعِبَادَتِهِمْ كَـٰفِرِينَ
Transliteration wa-idhā ḥushira l-nāsu kānū lahum aʿdāan wakānū biʿibādatihim kāfirīna
Kurdish کاتێکیش که‌خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لێ پرسینه‌وه، بت و په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که له‌دونیادا ده‌یانپه‌رستن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان پێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه.
Verse 7
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ هَـٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Transliteration wa-idhā tut'lā ʿalayhim āyātunā bayyinātin qāla alladhīna kafarū lil'ḥaqqi lammā jāahum hādhā siḥ'run mubīnun
Kurdish له کاتێکدا ئایه‌ته ئاشکراو ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون به‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که‌بۆیان دێت ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی ئاشکرایه.
Verse 8
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَلَا تَمْلِكُونَ لِى مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ۖ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration am yaqūlūna if'tarāhu qul ini if'taraytuhu falā tamlikūna lī mina l-lahi shayan huwa aʿlamu bimā tufīḍūna fīhi kafā bihi shahīdan baynī wabaynakum wahuwa l-ghafūru l-raḥīmu
Kurdish یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ).
Verse 9
قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدْرِى مَا يُفْعَلُ بِى وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Transliteration qul mā kuntu bid'ʿan mina l-rusuli wamā adrī mā yuf'ʿalu bī walā bikum in attabiʿu illā mā yūḥā ilayya wamā anā illā nadhīrun mubīnun
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
Verse 10
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثْلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسْتَكْبَرْتُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration qul ara-aytum in kāna min ʿindi l-lahi wakafartum bihi washahida shāhidun min banī is'rāīla ʿalā mith'lihi faāmana wa-is'takbartum inna l-laha lā yahdī l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وحاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌شایه‌تێک له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه‌که‌چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه، ئه‌وه‌باوه‌ڕی هێنا به‌محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره‌زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا... بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات.
Verse 11
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْ كَانَ خَيْرًا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيْهِ ۚ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا۟ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَـٰذَآ إِفْكٌ قَدِيمٌ
Transliteration waqāla alladhīna kafarū lilladhīna āmanū law kāna khayran mā sabaqūnā ilayhi wa-idh lam yahtadū bihi fasayaqūlūna hādhā if'kun qadīmun
Kurdish ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان به‌قورئان وبه‌محمد ( صلى الله عليه وسلم) چاک بوایه، ئه‌وانه‌پێش ئێمه نه‌ده‌که‌وتن!! جا چونکه خۆیان هیدایه‌ت و ڕێنموویی قورئان وه‌رناگرن ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراو و ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆنه!!
Verse 12
وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًا وَرَحْمَةً ۚ وَهَـٰذَا كِتَـٰبٌ مُّصَدِّقٌ لِّسَانًا عَرَبِيًّا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wamin qablihi kitābu mūsā imāman waraḥmatan wahādhā kitābun muṣaddiqun lisānan ʿarabiyyan liyundhira alladhīna ẓalamū wabush'rā lil'muḥ'sinīna
Kurdish خۆ پێش ئه‌م قورئانه، ته‌وراتی مو‌سا ڕه‌وانه‌کراوه‌تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت له‌کاتی خۆیدا... ئه‌م قورئانه‌ش په‌یامێکه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی ڕه‌وان هاتووه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌بێداریان بکاته‌وه‌مژده‌به‌خشیشه به‌چاکه‌کاران
Verse 13
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَـٰمُوا۟ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration inna alladhīna qālū rabbunā l-lahu thumma is'taqāmū falā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن...
Verse 14
أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ خَـٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration ulāika aṣḥābu l-janati khālidīna fīhā jazāan bimā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه‌به‌هه‌شتین و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له‌پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌دا که‌ئه‌نجامیان ده‌دا.
Verse 15
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَـٰنًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا ۖ وَحَمْلُهُۥ وَفِصَـٰلُهُۥ ثَلَـٰثُونَ شَهْرًا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَـٰلِحًا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ ۖ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Transliteration wawaṣṣaynā l-insāna biwālidayhi iḥ'sānan ḥamalathu ummuhu kur'han wawaḍaʿathu kur'han waḥamluhu wafiṣāluhu thalāthūna shahran ḥattā idhā balagha ashuddahu wabalagha arbaʿīna sanatan qāla rabbi awziʿ'nī an ashkura niʿ'mataka allatī anʿamta ʿalayya waʿalā wālidayya wa-an aʿmala ṣāliḥan tarḍāhu wa-aṣliḥ lī fī dhurriyyatī innī tub'tu ilayka wa-innī mina l-mus'limīna
Kurdish ئێمه فه‌رمانمان به‌ئاده‌میزاد داوه‌که چاکه‌کارو چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به‌ئازاره‌وه هه‌ڵی گرتووه‌و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه‌بوویه‌تی، سک پربوون و له‌شیر بڕینه‌وه‌ی سی دانه مانگی خایاندوون.. هه‌تا کاتێک ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و توانایی و ته‌مه‌نی چڵ ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دۆعایه بکاته‌یه‌کێک له‌وێرده‌کانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگار!! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م، که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم.
Verse 16
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمْ فِىٓ أَصْحَـٰبِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَعْدَ ٱلصِّدْقِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ
Transliteration ulāika alladhīna nataqabbalu ʿanhum aḥsana mā ʿamilū wanatajāwazu ʿan sayyiātihim fī aṣḥābi l-janati waʿda l-ṣid'qi alladhī kānū yūʿadūna
Kurdish ئا ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌به‌گوێره‌ی چاکترینی کرده‌وه‌کانیان پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، چاوپۆشیش له‌هه‌ڵه‌و گو‌ناهه‌کانیان ده‌که‌ین له‌ڕیزی به‌هه‌شتی یه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وبه‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌یه که‌له‌کاتی خۆی پێیان درابوو.
Verse 17
وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ فَيَقُولُ مَا هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration wa-alladhī qāla liwālidayhi uffin lakumā ataʿidāninī an ukh'raja waqad khalati l-qurūnu min qablī wahumā yastaghīthāni l-laha waylaka āmin inna waʿda l-lahi ḥaqqun fayaqūlu mā hādhā illā asāṭīru l-awalīna
Kurdish به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بێزاره له‌دایک و باوکی باوه‌ڕداری و پێیان ده‌ڵێت: ئاخ و ئۆف له‌ده‌ست ئێوه، ئایا ئێوه هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌که‌ن، ئێوه چۆن بڕواتان به‌وه‌هه‌یه من دوای مردن له‌گۆر ده‌ربهێنرێم و زیندوو ببمه‌وه!! له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش ساڵه‌هایه و سه‌ده‌هایه ده‌مرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! له‌کوێن بۆ یه‌کێکیان نه‌گه‌ڕایه‌وه؟! ).. دایک و باوکه‌که‌ش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه دۆعا و نزا ده‌که‌ن و له‌خوا ده‌پارێنه‌وه... کوره‌هاوار بۆتۆ، داد له‌ده‌ست تۆ، ئیمان و باوه‌ڕبهێنه، بێگومان به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته، که‌چی ( مێشکی پووچه‌و په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌رچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت: ئه‌مه‌قسه‌یه‌کی کۆنه و داستانی پێشووه‌کانه!!
Verse 18
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَـٰسِرِينَ
Transliteration ulāika alladhīna ḥaqqa ʿalayhimu l-qawlu fī umamin qad khalat min qablihim mina l-jini wal-insi innahum kānū khāsirīna
Kurdish ئا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بڕیاری خوایان له‌سه‌ر خۆیان کردووه‌به‌ماڵ و چه‌سپاوه‌له‌سه‌ریان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته‌و میلله‌تانی تری ڕابوردووی بێ باوه‌ڕی پێش خۆیان، له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌هه‌رهه‌موویان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌ر مه‌ند بوون.
Verse 19
وَلِكُلٍّ دَرَجَـٰتٌ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۖ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَـٰلَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration walikullin darajātun mimmā ʿamilū waliyuwaffiyahum aʿmālahum wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێک له‌ئیمانداران یان له‌بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان نزمیان هه‌یه، به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان که‌ئه‌نجامیانداوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی پاداشتیان بداته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ بکرێت.
Verse 20
وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَـٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ
Transliteration wayawma yuʿ'raḍu alladhīna kafarū ʿalā l-nāri adhhabtum ṭayyibātikum fī ḥayātikumu l-dun'yā wa-is'tamtaʿtum bihā fal-yawma tuj'zawna ʿadhāba l-hūni bimā kuntum tastakbirūna fī l-arḍi bighayri l-ḥaqi wabimā kuntum tafsuqūna
Kurdish ڕۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی که‌بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشانیان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان هه‌بوو له‌ژیانی دنیاتاندا به‌ئاره‌زووی خۆتان ڕاتانبوارد، که‌وابوو ئه‌مرۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که‌سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بدرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووت به‌رزیتان ده‌کرد له‌زه‌ویدا به‌ناحه‌ق و به‌هۆی ده‌رچوونتان له‌سنوور و فه‌رمانی خوا.
Verse 21
۞ وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration wa-udh'kur akhā ʿādin idh andhara qawmahu bil-aḥqāfi waqad khalati l-nudhuru min bayni yadayhi wamin khalfihi allā taʿbudū illā l-laha innī akhāfu ʿalaykum ʿadhāba yawmin ʿaẓīmin
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) یادی براکه‌ی قه‌ومی عاد ( هود پێغه‌مبه‌ر ) بکه، کاتێک قه‌ومه‌که‌ی بێدارکردنه‌وه له‌دۆڵ و بیابانه‌کاندا ( مه‌به‌ست ناوچه‌ی حچر موت ) ه، بێگومان بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی زۆر له‌پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تێپه‌ریان کرد، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی ڕاگه‌یاندووه که‌جگه له‌خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن... به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوورتان له‌رۆژێکی سامناک‌دا بۆ پێش بێت.
Verse 22
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration qālū aji'tanā litafikanā ʿan ālihatinā fatinā bimā taʿidunā in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish خوانه‌ناسانی قه‌ومه‌که‌ی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌هاتوویت که ئێمه له‌به‌نداینتی خواکانمان لابده‌یت؟! که‌واته‌ئه‌گه‌ر له‌ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌لێمان ده‌که‌یت، پێشی بێنه بۆمان!
Verse 23
قَالَ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَلَـٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ
Transliteration qāla innamā l-ʿil'mu ʿinda l-lahi wa-uballighukum mā ur'sil'tu bihi walākinnī arākum qawman tajhalūna
Kurdish هود وتی: ڕوودانی ئه‌و سزایانه و زانینی کاته‌که‌ی به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه به قه‌وم و هۆزێکی نه‌زان و نه‌فام ده‌بینم.
Verse 24
فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا۟ هَـٰذَا عَارِضٌ مُّمْطِرُنَا ۚ بَلْ هُوَ مَا ٱسْتَعْجَلْتُم بِهِۦ ۖ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration falammā ra-awhu ʿāriḍan mus'taqbila awdiyatihim qālū hādhā ʿāriḍun mum'ṭirunā bal huwa mā is'taʿjaltum bihi rīḥun fīhā ʿadhābun alīmun
Kurdish جا کاتێک په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچه‌که‌یان، دڵیان خۆش‌بوو، وتیان: ئه‌مه‌بارانی پێیه بۆمان، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌و کاره‌ساته‌یه په‌له‌تانه‌پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که‌سزایه‌کی به‌ئازارو به‌ئێشی پێیه.
Verse 25
تُدَمِّرُ كُلَّ شَىْءٍۭ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا۟ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَـٰكِنُهُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ
Transliteration tudammiru kulla shayin bi-amri rabbihā fa-aṣbaḥū lā yurā illā masākinuhum kadhālika najzī l-qawma l-muj'rimīna
Kurdish ئه‌وه‌ره‌شه‌بایه، هه‌موو شتێک و هه‌موو شوێنێک کاول ده‌کات به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئیتر که‌سیان دیار نه‌مان جگه‌ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌کانیان، هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له‌قه‌وم و هۆزو گه‌لانی تاوانبار‌و تاوانکار ده‌سێنین ( له‌هه‌موو کات و شووێنێکدا، ئه‌گه‌ر یاخی ببن )..
Verse 26
وَلَقَدْ مَكَّنَّـٰهُمْ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّـٰكُمْ فِيهِ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَـٰرًا وَأَفْـِٔدَةً فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَآ أَبْصَـٰرُهُمْ وَلَآ أَفْـِٔدَتُهُم مِّن شَىْءٍ إِذْ كَانُوا۟ يَجْحَدُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration walaqad makkannāhum fīmā in makkannākum fīhi wajaʿalnā lahum samʿan wa-abṣāran wa-afidatan famā aghnā ʿanhum samʿuhum walā abṣāruhum walā afidatuhum min shayin idh kānū yajḥadūna biāyāti l-lahi waḥāqa bihim mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌کی وامان به‌خشی به‌قه‌ومی ( عاد )، که‌به‌ئێوه‌مان نه‌به‌خشیووه، هه‌روه‌ها هۆکاره‌ی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌شمان پێدابوون، مه‌خابن هۆکاره‌کانی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه سوودی پێنه‌گه‌یاندن! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو چونکه‌به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا بێ باوه‌ڕ بوون و، به‌رپه‌چیان ده‌دایه‌وه... ئه‌و سزایه‌ی که‌گاڵته‌یان پێی ده‌هات، داوێن گیریان بوو، لێی ده‌رباز نه‌بوون.
Verse 27
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration walaqad ahlaknā mā ḥawlakum mina l-qurā waṣarrafnā l-āyāti laʿallahum yarjiʿūna
Kurdish بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شار‌و دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد ( کاتێک یاخی بوون له‌به‌رنامه‌ی ئێمه )، به‌ڵگه و نیشانه‌ی جۆراو جۆریشمان خسته‌به‌ر چاویان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و ڕوو بکه‌نه‌وه‌باوه‌ڕ.
Verse 28
فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرْبَانًا ءَالِهَةًۢ ۖ بَلْ ضَلُّوا۟ عَنْهُمْ ۚ وَذَٰلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Transliteration falawlā naṣarahumu alladhīna ittakhadhū min dūni l-lahi qur'bānan ālihatan bal ḍallū ʿanhum wadhālika if'kuhum wamā kānū yaftarūna
Kurdish جا ئه‌و بتانه‌ی که‌به‌ته‌ما بوون له‌خوا نزیکیان بخه‌نه‌وه‌و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا فریایان بکه‌ون!! ده‌با فریایان بکه‌وتنایه؟! به‌ڵکو هه‌ر لێیان ون بوون و ئاسه‌واریان نه‌ما، ئائه‌وه‌بوو درۆکانیان و ئه‌وه‌ش بوو که‌هه‌ڵیانده‌به‌ست ( که‌گوایه ئه‌م بتانه‌بۆیه ده‌په‌رستن تا له‌خوا نزیکیان بکه‌نه‌وه، فریایان بکه‌وه! ).
Verse 29
وَإِذْ صَرَفْنَآ إِلَيْكَ نَفَرًا مِّنَ ٱلْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقُرْءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓا۟ أَنصِتُوا۟ ۖ فَلَمَّا قُضِىَ وَلَّوْا۟ إِلَىٰ قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ
Transliteration wa-idh ṣarafnā ilayka nafaran mina l-jini yastamiʿūna l-qur'āna falammā ḥaḍarūhu qālū anṣitū falammā quḍiya wallaw ilā qawmihim mundhirīna
Kurdish یادی ئه‌وه‌ش بکه‌کاتێک ئێمه ده‌سته‌یه‌ک په‌ریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ له‌قورئان بگرن، ئه‌وسا ئاماده‌بوون و به‌یه‌کتریان وت: گوێ بگرن و بێ ده‌نگ بن، کاتێک قورئان خوێندنه‌که ته‌واو بوو، په‌ریه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به‌ئاگادارکردنه‌وه‌و بانگکردنیان بۆ په‌یره‌وی کردنی ئه‌م ئاینه نوێیه.
Verse 30
قَالُوا۟ يَـٰقَوْمَنَآ إِنَّا سَمِعْنَا كِتَـٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration qālū yāqawmanā innā samiʿ'nā kitāban unzila min baʿdi mūsā muṣaddiqan limā bayna yadayhi yahdī ilā l-ḥaqi wa-ilā ṭarīqin mus'taqīmin
Kurdish وتیان: ئه‌ی هۆز و گه‌لی ئێمه! باوه‌ڕ بکه‌ن، گوێمان له‌کتێبێک بوو که‌له‌دوای مو‌سا نێردراوه، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته‌شه‌قامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!
Verse 31
يَـٰقَوْمَنَآ أَجِيبُوا۟ دَاعِىَ ٱللَّهِ وَءَامِنُوا۟ بِهِۦ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration yāqawmanā ajībū dāʿiya l-lahi waāminū bihi yaghfir lakum min dhunūbikum wayujir'kum min ʿadhābin alīmin
Kurdish ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێبهێنن، ئه‌و کاته‌له‌گوناهه‌کانیان خۆش ده‌بێت و له‌سزای به‌ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت
Verse 32
وَمَن لَّا يُجِبْ دَاعِىَ ٱللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءُ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration waman lā yujib dāʿiya l-lahi falaysa bimuʿ'jizin fī l-arḍi walaysa lahu min dūnihi awliyāu ulāika fī ḍalālin mubīnin
Kurdish جا ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌بانگه‌وازی خوا ناکات، ئه‌وه‌وه‌نه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا ده‌رباز ببێت و خوا ده‌سه‌وسان بکات، که‌سیش ناتوانێت جگه‌له‌خوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئه‌وانه‌له‌گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر ئاشکرادان.
Verse 33
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَلَمْ يَعْىَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration awalam yaraw anna l-laha alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa walam yaʿya bikhalqihinna biqādirin ʿalā an yuḥ'yiya l-mawtā balā innahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish ئایا ئه‌وه‌سه‌رنجیان نه‌داوه‌به‌ڕاستی ئه‌وه‌خوایه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌و له‌دروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه، توانای نی یه مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه، به‌ڵێ، بێگومان ئه‌و زاته، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
Verse 34
وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيْسَ هَـٰذَا بِٱلْحَقِّ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ
Transliteration wayawma yuʿ'raḍu alladhīna kafarū ʿalā l-nāri alaysa hādhā bil-ḥaqi qālū balā warabbinā qāla fadhūqū l-ʿadhāba bimā kuntum takfurūna
Kurdish ڕۆژێک دێت کافر‌و خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئا ئه‌مه‌ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه نیه؟! ( هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ) ده‌ڵێن: به‌ڵێ... سوێند به‌په‌روه‌ردیگارمان ڕاسته‌و حه‌قه، ( به‌ڵام ئه‌و سوێند خواردن و دان پێدانانه، تازه‌بێ سووده) بۆیه خوا ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له‌سه‌ر ئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.
Verse 35
فَٱصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْعَزْمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ ۚ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةً مِّن نَّهَارٍۭ ۚ بَلَـٰغٌ ۚ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ
Transliteration fa-iṣ'bir kamā ṣabara ulū l-ʿazmi mina l-rusuli walā tastaʿjil lahum ka-annahum yawma yarawna mā yūʿadūna lam yalbathū illā sāʿatan min nahārin balāghun fahal yuh'laku illā l-qawmu l-fāsiqūna
Kurdish که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێشهات وا ده‌زانن ته‌نها ساته‌وه‌ختێکیان له‌رۆژێکدا پێچووه، ئه‌مه‌به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته‌مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!
Read Surah Al-Ahqaf in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.