Surah Luqman in Kurdish: translation and audio
Surah 31 · لقمان · Luqman · 34 verses
Surah Luqman verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Luqman word by word in English.
Verse 1
الٓمٓ
Transliteration alif-lam-meem
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
Verse 2
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration til'ka āyātu l-kitābi l-ḥakīmi
Kurdish ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.
Verse 3
هُدًى وَرَحْمَةً لِّلْمُحْسِنِينَ
Transliteration hudan waraḥmatan lil'muḥ'sinīna
Kurdish ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...
Verse 4
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
Transliteration alladhīna yuqīmūna l-ṣalata wayu'tūna l-zakata wahum bil-ākhirati hum yūqinūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).
Verse 5
أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Transliteration ulāika ʿalā hudan min rabbihim wa-ulāika humu l-muf'liḥūna
Kurdish ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.
Verse 6
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration wamina l-nāsi man yashtarī lahwa l-ḥadīthi liyuḍilla ʿan sabīli l-lahi bighayri ʿil'min wayattakhidhahā huzuwan ulāika lahum ʿadhābun muhīnun
Kurdish هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
Verse 7
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration wa-idhā tut'lā ʿalayhi āyātunā wallā mus'takbiran ka-an lam yasmaʿhā ka-anna fī udhunayhi waqran fabashir'hu biʿadhābin alīmin
Kurdish هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه!!
Verse 8
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمْ جَنَّـٰتُ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration inna alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lahum jannātu l-naʿīmi
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه...
Verse 9
خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration khālidīna fīhā waʿda l-lahi ḥaqqan wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
Verse 10
خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ
Transliteration khalaqa l-samāwāti bighayri ʿamadin tarawnahā wa-alqā fī l-arḍi rawāsiya an tamīda bikum wabatha fīhā min kulli dābbatin wa-anzalnā mina l-samāi māan fa-anbatnā fīhā min kulli zawjin karīmin
Kurdish ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
Verse 11
هَـٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّـٰلِمُونَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration hādhā khalqu l-lahi fa-arūnī mādhā khalaqa alladhīna min dūnihi bali l-ẓālimūna fī ḍalālin mubīnin
Kurdish ئا ئه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، وه‌رن نیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانی ترجگه له‌وزاته، چیان دروست کردووه، نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.
Verse 12
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَـٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ
Transliteration walaqad ātaynā luq'māna l-ḥik'mata ani ush'kur lillahi waman yashkur fa-innamā yashkuru linafsihi waman kafara fa-inna l-laha ghaniyyun ḥamīdun
Kurdish سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به _لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه).
Verse 13
وَإِذْ قَالَ لُقْمَـٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَـٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ
Transliteration wa-idh qāla luq'mānu li-ib'nihi wahuwa yaʿiẓuhu yābunayya lā tush'rik bil-lahi inna l-shir'ka laẓul'mun ʿaẓīmun
Kurdish جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه.
Verse 14
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَـٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration wawaṣṣaynā l-insāna biwālidayhi ḥamalathu ummuhu wahnan ʿalā wahnin wafiṣāluhu fī ʿāmayni ani ush'kur lī waliwālidayka ilayya l-maṣīru
Kurdish (لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
Verse 15
وَإِن جَـٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration wa-in jāhadāka ʿalā an tush'rika bī mā laysa laka bihi ʿil'mun falā tuṭiʿ'humā waṣāḥib'humā fī l-dun'yā maʿrūfan wa-ittabiʿ sabīla man anāba ilayya thumma ilayya marjiʿukum fa-unabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
Verse 16
يَـٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ
Transliteration yābunayya innahā in taku mith'qāla ḥabbatin min khardalin fatakun fī ṣakhratin aw fī l-samāwāti aw fī l-arḍi yati bihā l-lahu inna l-laha laṭīfun khabīrun
Kurdish پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه.
Verse 17
يَـٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ
Transliteration yābunayya aqimi l-ṣalata wamur bil-maʿrūfi wa-in'ha ʿani l-munkari wa-iṣ'bir ʿalā mā aṣābaka inna dhālika min ʿazmi l-umūri
Kurdish کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.
Verse 18
وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
Transliteration walā tuṣaʿʿir khaddaka lilnnāsi walā tamshi fī l-arḍi maraḥan inna l-laha lā yuḥibbu kulla mukh'tālin fakhūrin
Kurdish هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.
Verse 19
وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ
Transliteration wa-iq'ṣid fī mashyika wa-ugh'ḍuḍ min ṣawtika inna ankara l-aṣwāti laṣawtu l-ḥamīri
Kurdish هه‌وڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاک هه‌نگا و بنێ، به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێ درێژه‌کانه.
Verse 20
أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَـٰهِرَةً وَبَاطِنَةً ۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَـٰبٍ مُّنِيرٍ
Transliteration alam taraw anna l-laha sakhara lakum mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi wa-asbagha ʿalaykum niʿamahu ẓāhiratan wabāṭinatan wamina l-nāsi man yujādilu fī l-lahi bighayri ʿil'min walā hudan walā kitābin munīrin
Kurdish ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.
Verse 21
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
Transliteration wa-idhā qīla lahumu ittabiʿū mā anzala l-lahu qālū bal nattabiʿu mā wajadnā ʿalayhi ābāanā awalaw kāna l-shayṭānu yadʿūhum ilā ʿadhābi l-saʿīri
Kurdish کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی، ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!
Verse 22
۞ وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَـٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ
Transliteration waman yus'lim wajhahu ilā l-lahi wahuwa muḥ'sinun faqadi is'tamsaka bil-ʿur'wati l-wuth'qā wa-ilā l-lahi ʿāqibatu l-umūri
Kurdish ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Verse 23
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ ۚ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration waman kafara falā yaḥzunka kuf'ruhu ilaynā marjiʿuhum fanunabbi-uhum bimā ʿamilū inna l-laha ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish ئه‌وه‌ش کافر بووه، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی، خه‌فه‌تبارت نه‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه، جا ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که کردوویانه، بێگومان خوا ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
Verse 24
نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍ
Transliteration numattiʿuhum qalīlan thumma naḍṭarruhum ilā ʿadhābin ghalīẓin
Kurdish که‌مێک ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان ده‌کین که بچنه ناو سزای توند‌و سه‌خته‌وه.
Verse 25
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum man khalaqa l-samāwāti wal-arḍa layaqūlunna l-lahu quli l-ḥamdu lillahi bal aktharuhum lā yaʿlamūna
Kurdish سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).
Verse 26
لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Transliteration lillahi mā fī l-samāwāti wal-arḍi inna l-laha huwa l-ghaniyu l-ḥamīdu
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن).
Verse 27
وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَـٰمٌ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَـٰتُ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration walaw annamā fī l-arḍi min shajaratin aqlāmun wal-baḥru yamudduhu min baʿdihi sabʿatu abḥurin mā nafidat kalimātu l-lahi inna l-laha ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه.
Verse 28
مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍ وَٰحِدَةٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration mā khalqukum walā baʿthukum illā kanafsin wāḥidatin inna l-laha samīʿun baṣīrun
Kurdish دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه.
Verse 29
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration alam tara anna l-laha yūliju al-layla fī l-nahāri wayūliju l-nahāra fī al-layli wasakhara l-shamsa wal-qamara kullun yajrī ilā ajalin musamman wa-anna l-laha bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.
Verse 30
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلْبَـٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ
Transliteration dhālika bi-anna l-laha huwa l-ḥaqu wa-anna mā yadʿūna min dūnihi l-bāṭilu wa-anna l-laha huwa l-ʿaliyu l-kabīru
Kurdish ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه.
Verse 31
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِنِعْمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ
Transliteration alam tara anna l-ful'ka tajrī fī l-baḥri biniʿ'mati l-lahi liyuriyakum min āyātihi inna fī dhālika laāyātin likulli ṣabbārin shakūrin
Kurdish ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
Verse 32
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ
Transliteration wa-idhā ghashiyahum mawjun kal-ẓulali daʿawū l-laha mukh'liṣīna lahu l-dīna falammā najjāhum ilā l-bari famin'hum muq'taṣidun wamā yajḥadu biāyātinā illā kullu khattārin kafūrin
Kurdish کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
Verse 33
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱخْشَوْا۟ يَوْمًا لَّا يَجْزِى وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu ittaqū rabbakum wa-ikh'shaw yawman lā yajzī wālidun ʿan waladihi walā mawlūdun huwa jāzin ʿan wālidihi shayan inna waʿda l-lahi ḥaqqun falā taghurrannakumu l-ḥayatu l-dun'yā walā yaghurrannakum bil-lahi l-gharūru
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.
Verse 34
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍ تَمُوتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ
Transliteration inna l-laha ʿindahu ʿil'mu l-sāʿati wayunazzilu l-ghaytha wayaʿlamu mā fī l-arḥāmi wamā tadrī nafsun mādhā taksibu ghadan wamā tadrī nafsun bi-ayyi arḍin tamūtu inna l-laha ʿalīmun khabīrun
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره.
Read Surah Luqman in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.