MyDugsiStart learning

Surah Al-Inshiqaq in Kurdish: translation and audio

Surah 84 · الإنشقاق · The Sundering · 25 verses

Surah Al-Inshiqaq verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Inshiqaq word by word in English.

Verse 1

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ

Transliteration idhā l-samāu inshaqqat

Kurdish کاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت.

Verse 2

وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ

Transliteration wa-adhinat lirabbihā waḥuqqat

Kurdish گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.

Verse 3

وَإِذَا ٱلْأَرْضُ مُدَّتْ

Transliteration wa-idhā l-arḍu muddat

Kurdish هه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه‌، که ئه‌مه ئاماژه‌یه‌، بۆ ته‌خت بوونی).

Verse 4

وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ

Transliteration wa-alqat mā fīhā watakhallat

Kurdish هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکاری و خۆی خاڵی ده‌کات.

Verse 5

وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ

Transliteration wa-adhinat lirabbihā waḥuqqat

Kurdish گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.

Verse 6

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَـٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَـٰقِيهِ

Transliteration yāayyuhā l-insānu innaka kādiḥun ilā rabbika kadḥan famulāqīhi

Kurdish ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت).

Verse 7

فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ

Transliteration fa-ammā man ūtiya kitābahu biyamīnihi

Kurdish جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی...

Verse 8

فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا

Transliteration fasawfa yuḥāsabu ḥisāban yasīran

Kurdish ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

Verse 9

وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًا

Transliteration wayanqalibu ilā ahlihi masrūran

Kurdish به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاکو خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان).

Verse 10

وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهْرِهِۦ

Transliteration wa-ammā man ūtiya kitābahu warāa ẓahrihi

Kurdish (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی.

Verse 11

فَسَوْفَ يَدْعُوا۟ ثُبُورًا

Transliteration fasawfa yadʿū thubūran

Kurdish ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه‌، خوا له‌ناوم به‌ره‌.

Verse 12

وَيَصْلَىٰ سَعِيرًا

Transliteration wayaṣlā saʿīran

Kurdish ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ.

Verse 13

إِنَّهُۥ كَانَ فِىٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًا

Transliteration innahu kāna fī ahlihi masrūran

Kurdish چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانیدا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو).

Verse 14

إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ

Transliteration innahu ẓanna an lan yaḥūra

Kurdish بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه‌.

Verse 15

بَلَىٰٓ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرًا

Transliteration balā inna rabbahu kāna bihi baṣīran

Kurdish نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کارو کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات.

Verse 16

فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ

Transliteration falā uq'simu bil-shafaqi

Kurdish سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.

Verse 17

وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ

Transliteration wa-al-layli wamā wasaqa

Kurdish به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه‌).

Verse 18

وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ

Transliteration wal-qamari idhā ittasaqa

Kurdish به‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێرو ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت.

Verse 19

لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ

Transliteration latarkabunna ṭabaqan ʿan ṭabaqin

Kurdish ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه‌: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه‌، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).

Verse 20

فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

Transliteration famā lahum lā yu'minūna

Kurdish که‌واته‌، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟

Verse 21

وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ۩

Transliteration wa-idhā quri-a ʿalayhimu l-qur'ānu lā yasjudūna

Kurdish کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟

Verse 22

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُكَذِّبُونَ

Transliteration bali alladhīna kafarū yukadhibūna

Kurdish دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن.

Verse 23

وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ

Transliteration wal-lahu aʿlamu bimā yūʿūna

Kurdish خوایش چاک ئاگاو زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغزو کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).

Verse 24

فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

Transliteration fabashir'hum biʿadhābin alīmin

Kurdish (که‌واته‌)، مژده‌ی ئازارو سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده‌!!

Verse 25

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۭ

Transliteration illā alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lahum ajrun ghayru mamnūnin

Kurdish جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه‌، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه‌.

Read Surah Al-Inshiqaq in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.