MyDugsiStart learning

Surah Al-Infitar in Kurdish: translation and audio

Surah 82 · الإنفطار · The Cleaving · 19 verses

Surah Al-Infitar verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Infitar word by word in English.

Verse 1

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ

Transliteration idhā l-samāu infaṭarat

Kurdish کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.

Verse 2

وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ

Transliteration wa-idhā l-kawākibu intatharat

Kurdish کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.

Verse 3

وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ

Transliteration wa-idhā l-biḥāru fujjirat

Kurdish کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌.

Verse 4

وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ

Transliteration wa-idhā l-qubūru buʿ'thirat

Kurdish کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌).

Verse 5

عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ

Transliteration ʿalimat nafsun mā qaddamat wa-akharat

Kurdish ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه‌، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کارو کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه‌).

Verse 6

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ

Transliteration yāayyuhā l-insānu mā gharraka birabbika l-karīmi

Kurdish ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).

Verse 7

ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ

Transliteration alladhī khalaqaka fasawwāka faʿadalaka

Kurdish (به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه‌، به ڕێكوپێکترین شێوه‌، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کارو فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که‌، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).

Verse 8

فِىٓ أَىِّ صُورَةٍ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ

Transliteration fī ayyi ṣūratin mā shāa rakkabaka

Kurdish له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه‌.

Verse 9

كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ

Transliteration kallā bal tukadhibūna bil-dīni

Kurdish واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!

Verse 10

وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَـٰفِظِينَ

Transliteration wa-inna ʿalaykum laḥāfiẓīna

Kurdish بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه‌.

Verse 11

كِرَامًا كَـٰتِبِينَ

Transliteration kirāman kātibīna

Kurdish له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.

Verse 12

يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ

Transliteration yaʿlamūna mā tafʿalūna

Kurdish که ئاگاو زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

Verse 13

إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ

Transliteration inna l-abrāra lafī naʿīmin

Kurdish (سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر.

Verse 14

وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍ

Transliteration wa-inna l-fujāra lafī jaḥīmin

Kurdish بێگومان تاوانبارو تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر.

Verse 15

يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ

Transliteration yaṣlawnahā yawma l-dīni

Kurdish که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.

Verse 16

وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ

Transliteration wamā hum ʿanhā bighāibīna

Kurdish له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه‌.

Verse 17

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ

Transliteration wamā adrāka mā yawmu l-dīni

Kurdish جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه‌؟!

Verse 18

ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ

Transliteration thumma mā adrāka mā yawmu l-dīni

Kurdish پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه‌، (چه‌ند سه‌خته‌، چه‌ند سامناکه‌، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته‌).

Verse 19

يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِّنَفْسٍ شَيْـًٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ

Transliteration yawma lā tamliku nafsun linafsin shayan wal-amru yawma-idhin lillahi

Kurdish ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه‌، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره‌.

Read Surah Al-Infitar in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.