Surah Al-Anbya in Kurdish: translation and audio
Surah 21 · الأنبياء · The Prophets · 112 verses
Surah Al-Anbya verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Anbya word by word in English.
Verse 1
ٱقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍ مُّعْرِضُونَ
Transliteration iq'taraba lilnnāsi ḥisābuhum wahum fī ghaflatin muʿ'riḍūna
Kurdish موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وه‌ر‌گێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).
Verse 2
مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا ٱسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ
Transliteration mā yatīhim min dhik'rin min rabbihim muḥ'dathin illā is'tamaʿūhu wahum yalʿabūna
Kurdish هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...
Verse 3
لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ هَلْ هَـٰذَآ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ ۖ أَفَتَأْتُونَ ٱلسِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ
Transliteration lāhiyatan qulūbuhum wa-asarrū l-najwā alladhīna ẓalamū hal hādhā illā basharun mith'lukum afatatūna l-siḥ'ra wa-antum tub'ṣirūna
Kurdish دڵه‌کانیان بێ ئاگا‌و سه‌رگه‌ردانه، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد، قسه‌کانیان شارده‌وه (به‌نهێنی ده‌یانوت) ئایا ئه‌مه تانها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وه ده‌چن؟! له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌یبینن!!
Verse 4
قَالَ رَبِّى يَعْلَمُ ٱلْقَوْلَ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration qāla rabbī yaʿlamu l-qawla fī l-samāi wal-arḍi wahuwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish (خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.
Verse 5
بَلْ قَالُوٓا۟ أَضْغَـٰثُ أَحْلَـٰمٍۭ بَلِ ٱفْتَرَىٰهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِـَٔايَةٍ كَمَآ أُرْسِلَ ٱلْأَوَّلُونَ
Transliteration bal qālū aḍghāthu aḥlāmin bali if'tarāhu bal huwa shāʿirun falyatinā biāyatin kamā ur'sila l-awalūna
Kurdish به‌ڵکو (شتی تریشیان) ده‌وت: (وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌ر و بنه، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره، ده‌با به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌ک بهێنێت وه‌ک پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!!
Verse 6
مَآ ءَامَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَآ ۖ أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ
Transliteration mā āmanat qablahum min qaryatin ahlaknāhā afahum yu'minūna
Kurdish ئه‌و شار‌و شارۆچکه و دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای موعجیزه‌یان کردووه و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) له ناومان بردوون، ئایا ئه‌مان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! (ئایا ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟
Verse 7
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۖ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wamā arsalnā qablaka illā rijālan nūḥī ilayhim fasalū ahla l-dhik'ri in kuntum lā taʿlamūna
Kurdish ئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، جگه له پیاوانێک (که هه‌ڵمانبژاردوون)، وه‌حی و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، ده‌بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن.
Verse 8
وَمَا جَعَلْنَـٰهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُوا۟ خَـٰلِدِينَ
Transliteration wamā jaʿalnāhum jasadan lā yakulūna l-ṭaʿāma wamā kānū khālidīna
Kurdish ئێمه وه نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌ر و لاشه‌یه‌ک دروست کردبێت که خواردن نه‌خۆن و ژیانی هه‌میشه‌یی‌شمان پێ نه‌به‌خشیوون.
Verse 9
ثُمَّ صَدَقْنَـٰهُمُ ٱلْوَعْدَ فَأَنجَيْنَـٰهُمْ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهْلَكْنَا ٱلْمُسْرِفِينَ
Transliteration thumma ṣadaqnāhumu l-waʿda fa-anjaynāhum waman nashāu wa-ahlaknā l-mus'rifīna
Kurdish له‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر، جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و (باوه‌ڕیان هێناوه) سه‌رکه‌ش و له‌سنور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناوبردووه.
Verse 10
لَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ كِتَـٰبًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration laqad anzalnā ilaykum kitāban fīhi dhik'rukum afalā taʿqilūna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌ریه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟
Verse 11
وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ
Transliteration wakam qaṣamnā min qaryatin kānat ẓālimatan wa-anshanā baʿdahā qawman ākharīna
Kurdish چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه‌مان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه.
Verse 12
فَلَمَّآ أَحَسُّوا۟ بَأْسَنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ
Transliteration falammā aḥassū basanā idhā hum min'hā yarkuḍūna
Kurdish جا کاتێک ئه‌و خوا نه‌ناسانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه.
Verse 13
لَا تَرْكُضُوا۟ وَٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَآ أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَـٰكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْـَٔلُونَ
Transliteration lā tarkuḍū wa-ir'jiʿū ilā mā ut'rif'tum fīhi wamasākinikum laʿallakum tus'alūna
Kurdish )ئه‌وسا به گاڵته پێکردنه‌وه پێیان وتراوه) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات!!
Verse 14
قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ
Transliteration qālū yāwaylanā innā kunnā ẓālimīna
Kurdish (ئه‌وسا به ده‌م ڕاکردنه‌وه) ده‌یانوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.
Verse 15
فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَىٰهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَـٰهُمْ حَصِيدًا خَـٰمِدِينَ
Transliteration famā zālat til'ka daʿwāhum ḥattā jaʿalnāhum ḥaṣīdan khāmidīna
Kurdish جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد.
Verse 16
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَـٰعِبِينَ
Transliteration wamā khalaqnā l-samāa wal-arḍa wamā baynahumā lāʿibīna
Kurdish ئێمه ئاسمان و زه‌وی، هه‌رچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مه‌به‌ست) دروستمان نه‌کردووه.
Verse 17
لَوْ أَرَدْنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًا لَّٱتَّخَذْنَـٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَـٰعِلِينَ
Transliteration law aradnā an nattakhidha lahwan la-ittakhadhnāhu min ladunnā in kunnā fāʿilīna
Kurdish ئه‌گه‌ر بمانویستایه یاری و گه‌مه‌یه‌ک بسازێنین، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌مانسازاند، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کاری وا بکه‌ین...
Verse 18
بَلْ نَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَى ٱلْبَـٰطِلِ فَيَدْمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ ۚ وَلَكُمُ ٱلْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ
Transliteration bal naqdhifu bil-ḥaqi ʿalā l-bāṭili fayadmaghuhu fa-idhā huwa zāhiqun walakumu l-waylu mimmā taṣifūna
Kurdish (جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا له ئێوه، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 19
وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَنْ عِندَهُۥ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ
Transliteration walahu man fī l-samāwāti wal-arḍi waman ʿindahu lā yastakbirūna ʿan ʿibādatihi walā yastaḥsirūna
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و له خزمه‌تی ئه‌ودان، بێگومان ئه‌و فریشتانه‌ی که له خزمه‌تیدان، خۆیان به‌گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا و هه‌رگیز ماندوو بێ تاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته.
Verse 20
يُسَبِّحُونَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ
Transliteration yusabbiḥūna al-layla wal-nahāra lā yafturūna
Kurdish (به‌رده‌وام) به‌شه‌و و به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و له‌کاتێکدا ساردبوونه‌وه‌ش ڕوویان تێناکات.
Verse 21
أَمِ ٱتَّخَذُوٓا۟ ءَالِهَةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ
Transliteration ami ittakhadhū ālihatan mina l-arḍi hum yunshirūna
Kurdish ئایا خه‌ڵکی ناله‌بار په‌رستراوی ساخته‌یان بڕیارداوه له‌زه‌ویدا و ئه‌و په‌رستراوانه ده‌توانن ژیان ببه‌خشن؟
Verse 22
لَوْ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ
Transliteration law kāna fīhimā ālihatun illā l-lahu lafasadatā fasub'ḥāna l-lahi rabbi l-ʿarshi ʿammā yaṣifūna
Kurdish ئه‌گه‌ر له هه‌ردووکیاندا (له ئاسمان و زه‌ویدا) چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بوایه غه‌یری (الله)، ئه‌وه کاول و وێران ده‌بوون و تێک ده‌چوون به‌سه‌ر یه‌کدا، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا که په‌روه‌ردگاری عه‌رشه، له‌و باس و خواسانه‌دا (که خوانه‌ناسان) ده‌یڵێن (هاوه‌ڵ بۆ ئه‌و زاته بڕیار ده‌ده‌ن).
Verse 23
لَا يُسْـَٔلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْـَٔلُونَ
Transliteration lā yus'alu ʿammā yafʿalu wahum yus'alūna
Kurdish پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات، له کاتێکدا ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێن.
Verse 24
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً ۖ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ ۖ هَـٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِىَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِى ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ
Transliteration ami ittakhadhū min dūnihi ālihatan qul hātū bur'hānakum hādhā dhik'ru man maʿiya wadhik'ru man qablī bal aktharuhum lā yaʿlamūna l-ḥaqa fahum muʿ'riḍūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان، من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.
Verse 25
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِىٓ إِلَيْهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدُونِ
Transliteration wamā arsalnā min qablika min rasūlin illā nūḥī ilayhi annahu lā ilāha illā anā fa-uʿ'budūni
Kurdish ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.
Verse 26
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَلَدًا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۚ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ
Transliteration waqālū ittakhadha l-raḥmānu waladan sub'ḥānahu bal ʿibādun muk'ramūna
Kurdish خوانه‌ناسان ده‌یانوت: خوای میهره‌بان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشته‌کان ڕۆڵه‌ی ئه‌ون)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون.
Verse 27
لَا يَسْبِقُونَهُۥ بِٱلْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِۦ يَعْمَلُونَ
Transliteration lā yasbiqūnahu bil-qawli wahum bi-amrihi yaʿmalūna
Kurdish (ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
Verse 28
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِۦ مُشْفِقُونَ
Transliteration yaʿlamu mā bayna aydīhim wamā khalfahum walā yashfaʿūna illā limani ir'taḍā wahum min khashyatihi mush'fiqūna
Kurdish هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.
Verse 29
۞ وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّىٓ إِلَـٰهٌ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration waman yaqul min'hum innī ilāhun min dūnihi fadhālika najzīhi jahannama kadhālika najzī l-ẓālimīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه
Verse 30
أَوَلَمْ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَـٰهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ كُلَّ شَىْءٍ حَىٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration awalam yara alladhīna kafarū anna l-samāwāti wal-arḍa kānatā ratqan fafataqnāhumā wajaʿalnā mina l-māi kulla shayin ḥayyin afalā yu'minūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟!
Verse 31
وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
Transliteration wajaʿalnā fī l-arḍi rawāsiya an tamīda bihim wajaʿalnā fīhā fijājan subulan laʿallahum yahtadūna
Kurdish له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.
Verse 32
وَجَعَلْنَا ٱلسَّمَآءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ ءَايَـٰتِهَا مُعْرِضُونَ
Transliteration wajaʿalnā l-samāa saqfan maḥfūẓan wahum ʿan āyātihā muʿ'riḍūna
Kurdish ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.
Verse 33
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّ فِى فَلَكٍ يَسْبَحُونَ
Transliteration wahuwa alladhī khalaqa al-layla wal-nahāra wal-shamsa wal-qamara kullun fī falakin yasbaḥūna
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر مانگیش دروست کردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).
Verse 34
وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِّن قَبْلِكَ ٱلْخُلْدَ ۖ أَفَإِي۟ن مِّتَّ فَهُمُ ٱلْخَـٰلِدُونَ
Transliteration wamā jaʿalnā libasharin min qablika l-khul'da afa-in mitta fahumu l-khālidūna
Kurdish ئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!
Verse 35
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ
Transliteration kullu nafsin dhāiqatu l-mawti wanablūkum bil-shari wal-khayri fit'natan wa-ilaynā tur'jaʿūna
Kurdish هه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).
Verse 36
وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَـٰذَا ٱلَّذِى يَذْكُرُ ءَالِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ ٱلرَّحْمَـٰنِ هُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration wa-idhā raāka alladhīna kafarū in yattakhidhūnaka illā huzuwan ahādhā alladhī yadhkuru ālihatakum wahum bidhik'ri l-raḥmāni hum kāfirūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێ‌باوه‌ڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.
Verse 37
خُلِقَ ٱلْإِنسَـٰنُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَـٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ
Transliteration khuliqa l-insānu min ʿajalin sa-urīkum āyātī falā tastaʿjilūni
Kurdish ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.
Verse 38
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wayaqūlūna matā hādhā l-waʿdu in kuntum ṣādiqīna
Kurdish خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟
Verse 39
لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration law yaʿlamu alladhīna kafarū ḥīna lā yakuffūna ʿan wujūhihimu l-nāra walā ʿan ẓuhūrihim walā hum yunṣarūna
Kurdish ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسار‌و له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).
Verse 40
بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ
Transliteration bal tatīhim baghtatan fatabhatuhum falā yastaṭīʿūna raddahā walā hum yunẓarūna
Kurdish به‌ڵکو قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.
Verse 41
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration walaqadi us'tuh'zi-a birusulin min qablika faḥāqa bi-alladhīna sakhirū min'hum mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.
Verse 42
قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ
Transliteration qul man yakla-ukum bi-al-layli wal-nahāri mina l-raḥmāni bal hum ʿan dhik'ri rabbihim muʿ'riḍūna
Kurdish پێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.
Verse 43
أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ
Transliteration am lahum ālihatun tamnaʿuhum min dūninā lā yastaṭīʿūna naṣra anfusihim walā hum minnā yuṣ'ḥabūna
Kurdish یان ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.
Verse 44
بَلْ مَتَّعْنَا هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ
Transliteration bal mattaʿnā hāulāi waābāahum ḥattā ṭāla ʿalayhimu l-ʿumuru afalā yarawna annā natī l-arḍa nanquṣuhā min aṭrāfihā afahumu l-ghālibūna
Kurdish ئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باو‌و باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه) جا ئایا ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!
Verse 45
قُلْ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلْوَحْىِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ
Transliteration qul innamā undhirukum bil-waḥyi walā yasmaʿu l-ṣumu l-duʿāa idhā mā yundharūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه.
Verse 46
وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ
Transliteration wala-in massathum nafḥatun min ʿadhābi rabbika layaqūlunna yāwaylanā innā kunnā ẓālimīna
Kurdish سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.
Verse 47
وَنَضَعُ ٱلْمَوَٰزِينَ ٱلْقِسْطَ لِيَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْـًٔا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَـٰسِبِينَ
Transliteration wanaḍaʿu l-mawāzīna l-qis'ṭa liyawmi l-qiyāmati falā tuẓ'lamu nafsun shayan wa-in kāna mith'qāla ḥabbatin min khardalin ataynā bihā wakafā binā ḥāsibīna
Kurdish ئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
Verse 48
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءً وَذِكْرًا لِّلْمُتَّقِينَ
Transliteration walaqad ātaynā mūsā wahārūna l-fur'qāna waḍiyāan wadhik'ran lil'muttaqīna
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...
Verse 49
ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشْفِقُونَ
Transliteration alladhīna yakhshawna rabbahum bil-ghaybi wahum mina l-sāʿati mush'fiqūna
Kurdish ئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).
Verse 50
وَهَـٰذَا ذِكْرٌ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَـٰهُ ۚ أَفَأَنتُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ
Transliteration wahādhā dhik'run mubārakun anzalnāhu afa-antum lahu munkirūna
Kurdish جا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!
Verse 51
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَـٰلِمِينَ
Transliteration walaqad ātaynā ib'rāhīma rush'dahu min qablu wakunnā bihi ʿālimīna
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.
Verse 52
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَـٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَـٰكِفُونَ
Transliteration idh qāla li-abīhi waqawmihi mā hādhihi l-tamāthīlu allatī antum lahā ʿākifūna
Kurdish کاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!
Verse 53
قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَـٰبِدِينَ
Transliteration qālū wajadnā ābāanā lahā ʿābidīna
Kurdish له‌وه‌ڵامدا (ته‌نها به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بوو، که) وتیان: ئێمه باو‌و باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه.
Verse 54
قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration qāla laqad kuntum antum waābāukum fī ḍalālin mubīnin
Kurdish ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی ئێوه و باو‌و باپیرانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا بوون.
Verse 55
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّـٰعِبِينَ
Transliteration qālū aji'tanā bil-ḥaqi am anta mina l-lāʿibīna
Kurdish خه‌ڵکه‌که وتیان: به‌ڕاست، تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته ده‌که‌یت؟!
Verse 56
قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ
Transliteration qāla bal rabbukum rabbu l-samāwāti wal-arḍi alladhī faṭarahunna wa-anā ʿalā dhālikum mina l-shāhidīna
Kurdish ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.
Verse 57
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَـٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ
Transliteration watal-lahi la-akīdanna aṣnāmakum baʿda an tuwallū mud'birīna
Kurdish ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.
Verse 58
فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ
Transliteration fajaʿalahum judhādhan illā kabīran lahum laʿallahum ilayhi yarjiʿūna
Kurdish ئینجا هه‌موو ورد‌و خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه.
Verse 59
قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَـٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration qālū man faʿala hādhā biālihatinā innahu lamina l-ẓālimīna
Kurdish بت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه!!
Verse 60
قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ
Transliteration qālū samiʿ'nā fatan yadhkuruhum yuqālu lahu ib'rāhīmu
Kurdish هه‌ندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم.
Verse 61
قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ
Transliteration qālū fatū bihi ʿalā aʿyuni l-nāsi laʿallahum yashhadūna
Kurdish وتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن.
Verse 62
قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَـٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ
Transliteration qālū a-anta faʿalta hādhā biālihatinā yāib'rāhīmu
Kurdish (ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشه، ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ ئه‌مه‌ت کردووه به خواکانمان؟!
Verse 63
قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَـٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ
Transliteration qāla bal faʿalahu kabīruhum hādhā fasalūhum in kānū yanṭiqūna
Kurdish ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه) نه‌خێر؛ هه‌ر کاری ئه‌و بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن و تێ ده‌گه‌ن!!
Verse 64
فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration farajaʿū ilā anfusihim faqālū innakum antumu l-ẓālimūna
Kurdish (که‌میک داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌ره‌نجام وتیان به خۆیان: به‌ڕاستی ئێوه هه‌میشه سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات، ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن جۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن).
Verse 65
ثُمَّ نُكِسُوا۟ عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَـٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ
Transliteration thumma nukisū ʿalā ruūsihim laqad ʿalim'ta mā hāulāi yanṭiqūna
Kurdish پاشان به‌سه‌رشۆڕی پاشگه‌زکرانه‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕه کۆنه‌که‌یان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن و تێ ناگه‌ن!! (زۆرزان و کاربه‌ده‌ستانیان چه‌واشه‌یان کردوونه).
Verse 66
قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْـًٔا وَلَا يَضُرُّكُمْ
Transliteration qāla afataʿbudūna min dūni l-lahi mā lā yanfaʿukum shayan walā yaḍurrukum
Kurdish ئیبراهیم وتی: باشه، ئاخر، چۆن شتێک ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن).
Verse 67
أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration uffin lakum walimā taʿbudūna min dūni l-lahi afalā taʿqilūna
Kurdish ئۆن له ده‌ستان و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، جا ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه‌کار؟!
Verse 68
قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ
Transliteration qālū ḥarriqūhu wa-unṣurū ālihatakum in kuntum fāʿilīna
Kurdish هه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت.
Verse 69
قُلْنَا يَـٰنَارُ كُونِى بَرْدًا وَسَلَـٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ
Transliteration qul'nā yānāru kūnī bardan wasalāman ʿalā ib'rāhīma
Kurdish (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر سارد‌و سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو).
Verse 70
وَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًا فَجَعَلْنَـٰهُمُ ٱلْأَخْسَرِينَ
Transliteration wa-arādū bihi kaydan fajaʿalnāhumu l-akhsarīna
Kurdish ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان به ڕه‌نجه‌ڕۆترین که‌س گێڕا.
Verse 71
وَنَجَّيْنَـٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا لِلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wanajjaynāhu walūṭan ilā l-arḍi allatī bāraknā fīhā lil'ʿālamīna
Kurdish ئێمه ئه‌ویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
Verse 72
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً ۖ وَكُلًّا جَعَلْنَا صَـٰلِحِينَ
Transliteration wawahabnā lahu is'ḥāqa wayaʿqūba nāfilatan wakullan jaʿalnā ṣāliḥīna
Kurdish هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاقمان به‌خشی به ئیبراهیم و یه‌عقوبیش به‌نه‌وه‌ی (وه‌ک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هه‌ر یه‌ک له‌وانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.
Verse 73
وَجَعَلْنَـٰهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِمْ فِعْلَ ٱلْخَيْرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِ ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا عَـٰبِدِينَ
Transliteration wajaʿalnāhum a-immatan yahdūna bi-amrinā wa-awḥaynā ilayhim fiʿ'la l-khayrāti wa-iqāma l-ṣalati waītāa l-zakati wakānū lanā ʿābidīna
Kurdish هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.
Verse 74
وَلُوطًا ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَنَجَّيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَت تَّعْمَلُ ٱلْخَبَـٰٓئِثَ ۗ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍ فَـٰسِقِينَ
Transliteration walūṭan ātaynāhu ḥuk'man waʿil'man wanajjaynāhu mina l-qaryati allatī kānat taʿmalu l-khabāitha innahum kānū qawma sawin fāsiqīna
Kurdish به لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...
Verse 75
وَأَدْخَلْنَـٰهُ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wa-adkhalnāhu fī raḥmatinā innahu mina l-ṣāliḥīna
Kurdish ئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه.
Verse 76
وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration wanūḥan idh nādā min qablu fa-is'tajabnā lahu fanajjaynāhu wa-ahlahu mina l-karbi l-ʿaẓīmi
Kurdish یادی نوح پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین له‌مه‌و پێش، جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد‌و خۆی ه خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
Verse 77
وَنَصَرْنَـٰهُ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ أَجْمَعِينَ
Transliteration wanaṣarnāhu mina l-qawmi alladhīna kadhabū biāyātinā innahum kānū qawma sawin fa-aghraqnāhum ajmaʿīna
Kurdish سه‌رکه‌وتنیشمان پێبه‌خشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ ده‌زانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کردن.
Verse 78
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيْمَـٰنَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِى ٱلْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ ٱلْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَـٰهِدِينَ
Transliteration wadāwūda wasulaymāna idh yaḥkumāni fī l-ḥarthi idh nafashat fīhi ghanamu l-qawmi wakunnā liḥuk'mihim shāhidīna
Kurdish یادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه).
Verse 79
فَفَهَّمْنَـٰهَا سُلَيْمَـٰنَ ۚ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَـٰعِلِينَ
Transliteration fafahhamnāhā sulaymāna wakullan ātaynā ḥuk'man waʿil'man wasakharnā maʿa dāwūda l-jibāla yusabbiḥ'na wal-ṭayra wakunnā fāʿilīna
Kurdish جا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.
Verse 80
وَعَلَّمْنَـٰهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّنۢ بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَـٰكِرُونَ
Transliteration waʿallamnāhu ṣanʿata labūsin lakum lituḥ'ṣinakum min basikum fahal antum shākirūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توند‌و تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!
Verse 81
وَلِسُلَيْمَـٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِى بِأَمْرِهِۦٓ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَىْءٍ عَـٰلِمِينَ
Transliteration walisulaymāna l-rīḥa ʿāṣifatan tajrī bi-amrihi ilā l-arḍi allatī bāraknā fīhā wakunnā bikulli shayin ʿālimīna
Kurdish بۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زانا‌و شاره‌زاین.
Verse 82
وَمِنَ ٱلشَّيَـٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَـٰفِظِينَ
Transliteration wamina l-shayāṭīni man yaghūṣūna lahu wayaʿmalūna ʿamalan dūna dhālika wakunnā lahum ḥāfiẓīna
Kurdish له په‌ریه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌ر و مرواری و شتی به نرخی بۆ ده‌ربهێنن) و جگه له‌وه کاری تریشیان ده‌کرد (وه‌کو دروستکردنی کۆشک وته‌لارو په‌یکه‌رو... هتد) و ئێمه‌ش چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن).
Verse 83
۞ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
Transliteration wa-ayyūba idh nādā rabbahu annī massaniya l-ḍuru wa-anta arḥamu l-rāḥimīna
Kurdish یادی - ئه‌یوب- یش بکه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد (دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ نه‌خۆش که‌وتبوو، جگه له‌وه پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵه‌کانی تیاچوو بوون) وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئازار‌و ناخۆشیم تووش بووه، تۆش له هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتریت.
Verse 84
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَكَشَفْنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرٍّ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَـٰبِدِينَ
Transliteration fa-is'tajabnā lahu fakashafnā mā bihi min ḍurrin waātaynāhu ahlahu wamith'lahum maʿahum raḥmatan min ʿindinā wadhik'rā lil'ʿābidīna
Kurdish جا ئێمه نزامان گیراکردو به‌هاواریه‌وه چووین وهه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌کمان له کۆڵ کرده‌وه، هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێبه‌خشیوه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا (ده‌کرێت خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشیبێت)، ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه، یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد، خوای میهره‌بان به هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چێت).
Verse 85
وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ كُلٌّ مِّنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration wa-is'māʿīla wa-id'rīsa wadhā l-kif'li kullun mina l-ṣābirīna
Kurdish یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکه‌ره‌وه، هه‌ریه‌که له‌وان (له تاقیکردنه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.
Verse 86
وَأَدْخَلْنَـٰهُمْ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wa-adkhalnāhum fī raḥmatinā innahum mina l-ṣāliḥīna
Kurdish ئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن.
Verse 87
وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَـٰضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِى ٱلظُّلُمَـٰتِ أَن لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبْحَـٰنَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wadhā l-nūni idh dhahaba mughāḍiban faẓanna an lan naqdira ʿalayhi fanādā fī l-ẓulumāti an lā ilāha illā anta sub'ḥānaka innī kuntu mina l-ẓālimīna
Kurdish یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕه‌یی‌یه‌وه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).
Verse 88
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَنَجَّيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِى ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration fa-is'tajabnā lahu wanajjaynāhu mina l-ghami wakadhālika nunjī l-mu'minīna
Kurdish ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).
Verse 89
وَزَكَرِيَّآ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرْنِى فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْوَٰرِثِينَ
Transliteration wazakariyyā idh nādā rabbahu rabbi lā tadharnī fardan wa-anta khayru l-wārithīna
Kurdish یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
Verse 90
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَوَهَبْنَا لَهُۥ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُۥ زَوْجَهُۥٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا خَـٰشِعِينَ
Transliteration fa-is'tajabnā lahu wawahabnā lahu yaḥyā wa-aṣlaḥnā lahu zawjahu innahum kānū yusāriʿūna fī l-khayrāti wayadʿūnanā raghaban warahaban wakānū lanā khāshiʿīna
Kurdish ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کرد‌و (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.
Verse 91
وَٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَـٰهَا وَٱبْنَهَآ ءَايَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wa-allatī aḥṣanat farjahā fanafakhnā fīhā min rūḥinā wajaʿalnāhā wa-ib'nahā āyatan lil'ʿālamīna
Kurdish یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
Verse 92
إِنَّ هَـٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُونِ
Transliteration inna hādhihi ummatukum ummatan wāḥidatan wa-anā rabbukum fa-uʿ'budūni
Kurdish خه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن
Verse 93
وَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَٰجِعُونَ
Transliteration wataqaṭṭaʿū amrahum baynahum kullun ilaynā rājiʿūna
Kurdish (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).
Verse 94
فَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَـٰتِبُونَ
Transliteration faman yaʿmal mina l-ṣāliḥāti wahuwa mu'minun falā kuf'rāna lisaʿyihi wa-innā lahu kātibūna
Kurdish جا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.
Verse 95
وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَآ أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ
Transliteration waḥarāmun ʿalā qaryatin ahlaknāhā annahum lā yarjiʿūna
Kurdish جارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه...
Verse 96
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ
Transliteration ḥattā idhā futiḥat yajūju wamajūju wahum min kulli ḥadabin yansilūna
Kurdish هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.
Verse 97
وَٱقْتَرَبَ ٱلْوَعْدُ ٱلْحَقُّ فَإِذَا هِىَ شَـٰخِصَةٌ أَبْصَـٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَـٰذَا بَلْ كُنَّا ظَـٰلِمِينَ
Transliteration wa-iq'taraba l-waʿdu l-ḥaqu fa-idhā hiya shākhiṣatun abṣāru alladhīna kafarū yāwaylanā qad kunnā fī ghaflatin min hādhā bal kunnā ẓālimīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت چاوی ئه‌وانه‌ی بێ‌باوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه، چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه، له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه! به‌ڵکو ئێمه هه‌ر سته‌مکاربووین.
Verse 98
إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَٰرِدُونَ
Transliteration innakum wamā taʿbudūna min dūni l-lahi ḥaṣabu jahannama antum lahā wāridūna
Kurdish (پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.
Verse 99
لَوْ كَانَ هَـٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةً مَّا وَرَدُوهَا ۖ وَكُلٌّ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration law kāna hāulāi ālihatan mā waradūhā wakullun fīhā khālidūna
Kurdish (هه‌روه‌ها به‌هاوه‌ڵگه‌ڕان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌تانپه‌رست ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه، بێگومان هه‌رهه‌موویان (هاوه‌ڵگه‌ران و په‌رستراوه‌کانیان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.
Verse 100
لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ
Transliteration lahum fīhā zafīrun wahum fīhā lā yasmaʿūna
Kurdish ئه‌وانه؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.
Verse 101
إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا ٱلْحُسْنَىٰٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ
Transliteration inna alladhīna sabaqat lahum minnā l-ḥus'nā ulāika ʿanhā mub'ʿadūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه.
Verse 102
لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا ۖ وَهُمْ فِى مَا ٱشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَـٰلِدُونَ
Transliteration lā yasmaʿūna ḥasīsahā wahum fī mā ish'tahat anfusuhum khālidūna
Kurdish قرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌وان له نازو نیعمه‌تدا) که حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن
Verse 103
لَا يَحْزُنُهُمُ ٱلْفَزَعُ ٱلْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ هَـٰذَا يَوْمُكُمُ ٱلَّذِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ
Transliteration lā yaḥzunuhumu l-fazaʿu l-akbaru watatalaqqāhumu l-malāikatu hādhā yawmukumu alladhī kuntum tūʿadūna
Kurdish (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) لێقه‌ومانی گه‌وره و ته‌نگانه‌ی بێ سنوور (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌یان ناکات، به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه که‌ونه‌ته خۆشیه‌وه).
Verse 104
يَوْمَ نَطْوِى ٱلسَّمَآءَ كَطَىِّ ٱلسِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَآ أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُۥ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا فَـٰعِلِينَ
Transliteration yawma naṭwī l-samāa kaṭayyi l-sijili lil'kutubi kamā badanā awwala khalqin nuʿīduhu waʿdan ʿalaynā innā kunnā fāʿilīna
Kurdish ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
Verse 105
وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِى ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعْدِ ٱلذِّكْرِ أَنَّ ٱلْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِىَ ٱلصَّـٰلِحُونَ
Transliteration walaqad katabnā fī l-zabūri min baʿdi l-dhik'ri anna l-arḍa yarithuhā ʿibādiya l-ṣāliḥūna
Kurdish سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.
Verse 106
إِنَّ فِى هَـٰذَا لَبَلَـٰغًا لِّقَوْمٍ عَـٰبِدِينَ
Transliteration inna fī hādhā labalāghan liqawmin ʿābidīna
Kurdish به‌ڕاستی ئا له‌م باسه‌دا مژده‌و ڕاگه‌یاندن بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان.
Verse 107
وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā arsalnāka illā raḥmatan lil'ʿālamīna
Kurdish (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد)
Verse 108
قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ
Transliteration qul innamā yūḥā ilayya annamā ilāhukum ilāhun wāḥidun fahal antum mus'limūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاگادار ده‌کرێم که بێگومان خوای ئێوه هه‌ر خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن و مسوڵمان ده‌بن؟!
Verse 109
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ ءَاذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۖ وَإِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌ مَّا تُوعَدُونَ
Transliteration fa-in tawallaw faqul ādhantukum ʿalā sawāin wa-in adrī aqarībun am baʿīdun mā tūʿadūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من په‌یامی خوام به یه‌کسانی به هه‌مووتان گه‌یاندووه (هیچ شتێکم له که‌س نه‌شاردۆته‌وه) من ئیتر نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که له ئێوه ده‌کرێت نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی شکستی ئێوه، یان به‌رپا بوونی قیامه‌ت).
Verse 110
إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ
Transliteration innahu yaʿlamu l-jahra mina l-qawli wayaʿlamu mā taktumūna
Kurdish (دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌تان).
Verse 111
وَإِنْ أَدْرِى لَعَلَّهُۥ فِتْنَةٌ لَّكُمْ وَمَتَـٰعٌ إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration wa-in adrī laʿallahu fit'natun lakum wamatāʿun ilā ḥīnin
Kurdish من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).
Verse 112
قَـٰلَ رَبِّ ٱحْكُم بِٱلْحَقِّ ۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
Transliteration qāla rabbi uḥ'kum bil-ḥaqi warabbunā l-raḥmānu l-mus'taʿānu ʿalā mā taṣifūna
Kurdish (دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی
Read Surah Al-Anbya in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.