Surah An-Nahl in Kurdish: translation and audio
Surah 16 · النحل · The Bee · 128 verses
Surah An-Nahl verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah An-Nahl word by word in English.
Verse 1
أَتَىٰٓ أَمْرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration atā amru l-lahi falā tastaʿjilūhu sub'ḥānahu wataʿālā ʿammā yush'rikūna
Kurdish فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه‌یه و واگه‌یشت، په‌له‌ی لێمه‌که‌ن و په‌له‌تان نه‌بێت، پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی که هاوه‌ڵگه‌ران ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا.
Verse 2
يُنَزِّلُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ
Transliteration yunazzilu l-malāikata bil-rūḥi min amrihi ʿalā man yashāu min ʿibādihi an andhirū annahu lā ilāha illā anā fa-ittaqūni
Kurdish په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).
Verse 3
خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ تَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration khalaqa l-samāwāti wal-arḍa bil-ḥaqi taʿālā ʿammā yush'rikūna
Kurdish (ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.
Verse 4
خَلَقَ ٱلْإِنسَـٰنَ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ
Transliteration khalaqa l-insāna min nuṭ'fatin fa-idhā huwa khaṣīmun mubīnun
Kurdish ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).
Verse 5
وَٱلْأَنْعَـٰمَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَـٰفِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
Transliteration wal-anʿāma khalaqahā lakum fīhā dif'on wamanāfiʿu wamin'hā takulūna
Kurdish ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تر‌ی لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
Verse 6
وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ
Transliteration walakum fīhā jamālun ḥīna turīḥūna waḥīna tasraḥūna
Kurdish کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).
Verse 7
وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمْ تَكُونُوا۟ بَـٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration wataḥmilu athqālakum ilā baladin lam takūnū bālighīhi illā bishiqqi l-anfusi inna rabbakum laraūfun raḥīmun
Kurdish هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
Verse 8
وَٱلْخَيْلَ وَٱلْبِغَالَ وَٱلْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wal-khayla wal-bighāla wal-ḥamīra litarkabūhā wazīnatan wayakhluqu mā lā taʿlamūna
Kurdish هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری توانا‌و زانایه).
Verse 9
وَعَلَى ٱللَّهِ قَصْدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ ۚ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ
Transliteration waʿalā l-lahi qaṣdu l-sabīli wamin'hā jāirun walaw shāa lahadākum ajmaʿīna
Kurdish ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست و به‌رنامه‌ی دروست له‌سه‌ر خوایه (ده‌بێت وریا بن) هه‌ندێك ڕێبازی لار‌و چه‌وت و ناڕێکیش هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیویستایه هیدایه‌تی هه‌ر هه‌مووتانی ده‌دا به‌گشتی (سه‌رپشکی نه ده‌کردن، به‌ڵام ڕێزی لێناون).
Verse 10
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً ۖ لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ
Transliteration huwa alladhī anzala mina l-samāi māan lakum min'hu sharābun wamin'hu shajarun fīhi tusīmūna
Kurdish (په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن.
Verse 11
يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرْعَ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلْأَعْنَـٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration yunbitu lakum bihi l-zarʿa wal-zaytūna wal-nakhīla wal-aʿnāba wamin kulli l-thamarāti inna fī dhālika laāyatan liqawmin yatafakkarūna
Kurdish هه‌ر به‌و بارانه خوای گه‌وره جۆره‌ها کشتوکاڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م بۆتان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌یتون و خورماو جۆره‌ها ترێ، له هه‌موو جۆره به‌روبوومێکیش، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه.
Verse 12
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتٌۢ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Transliteration wasakhara lakumu al-layla wal-nahāra wal-shamsa wal-qamara wal-nujūmu musakharātun bi-amrihi inna fī dhālika laāyātin liqawmin yaʿqilūna
Kurdish هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار.
Verse 13
وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ
Transliteration wamā dhara-a lakum fī l-arḍi mukh'talifan alwānuhu inna fī dhālika laāyatan liqawmin yadhakkarūna
Kurdish هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
Verse 14
وَهُوَ ٱلَّذِى سَخَّرَ ٱلْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا۟ مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا۟ مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration wahuwa alladhī sakhara l-baḥra litakulū min'hu laḥman ṭariyyan watastakhrijū min'hu ḥil'yatan talbasūnahā watarā l-ful'ka mawākhira fīhi walitabtaghū min faḍlihi walaʿallakum tashkurūna
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تر‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن.
Verse 15
وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَـٰرًا وَسُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
Transliteration wa-alqā fī l-arḍi rawāsiya an tamīda bikum wa-anhāran wasubulan laʿallakum tahtadūna
Kurdish هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.
Verse 16
وَعَلَـٰمَـٰتٍ ۚ وَبِٱلنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ
Transliteration waʿalāmātin wabil-najmi hum yahtadūna
Kurdish هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.
Verse 17
أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لَّا يَخْلُقُ ۗ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration afaman yakhluqu kaman lā yakhluqu afalā tadhakkarūna
Kurdish (باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
Verse 18
وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration wa-in taʿuddū niʿ'mata l-lahi lā tuḥ'ṣūhā inna l-laha laghafūrun raḥīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تر‌ی دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
Verse 19
وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ
Transliteration wal-lahu yaʿlamu mā tusirrūna wamā tuʿ'linūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان).
Verse 20
وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْـًٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ
Transliteration wa-alladhīna yadʿūna min dūni l-lahi lā yakhluqūna shayan wahum yukh'laqūna
Kurdish ئه‌و بت و که‌س و شتانه‌ی که هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن.
Verse 21
أَمْوَٰتٌ غَيْرُ أَحْيَآءٍ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ
Transliteration amwātun ghayru aḥyāin wamā yashʿurūna ayyāna yub'ʿathūna
Kurdish ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
Verse 22
إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ ۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ
Transliteration ilāhukum ilāhun wāḥidun fa-alladhīna lā yu'minūna bil-ākhirati qulūbuhum munkiratun wahum mus'takbirūna
Kurdish ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.
Verse 23
لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْتَكْبِرِينَ
Transliteration lā jarama anna l-laha yaʿlamu mā yusirrūna wamā yuʿ'linūna innahu lā yuḥibbu l-mus'takbirīna
Kurdish شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.
Verse 24
وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۙ قَالُوٓا۟ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Transliteration wa-idhā qīla lahum mādhā anzala rabbukum qālū asāṭīru l-awalīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!!
Verse 25
لِيَحْمِلُوٓا۟ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ
Transliteration liyaḥmilū awzārahum kāmilatan yawma l-qiyāmati wamin awzāri alladhīna yuḍillūnahum bighayri ʿil'min alā sāa mā yazirūna
Kurdish ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).
Verse 26
قَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنْيَـٰنَهُم مِّنَ ٱلْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ ٱلسَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration qad makara alladhīna min qablihim fa-atā l-lahu bun'yānahum mina l-qawāʿidi fakharra ʿalayhimu l-saqfu min fawqihim wa-atāhumu l-ʿadhābu min ḥaythu lā yashʿurūna
Kurdish بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه).
Verse 27
ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يُخْزِيهِمْ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تُشَـٰٓقُّونَ فِيهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ إِنَّ ٱلْخِزْىَ ٱلْيَوْمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration thumma yawma l-qiyāmati yukh'zīhim wayaqūlu ayna shurakāiya alladhīna kuntum tushāqqūna fīhim qāla alladhīna ūtū l-ʿil'ma inna l-khiz'ya l-yawma wal-sūa ʿalā l-kāfirīna
Kurdish له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه.
Verse 28
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا۟ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِن سُوٓءٍۭ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration alladhīna tatawaffāhumu l-malāikatu ẓālimī anfusihim fa-alqawū l-salama mā kunnā naʿmalu min sūin balā inna l-laha ʿalīmun bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 29
فَٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَلَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ
Transliteration fa-ud'khulū abwāba jahannama khālidīna fīhā falabi'sa mathwā l-mutakabirīna
Kurdish که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره.
Verse 30
۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۚ قَالُوا۟ خَيْرًا ۗ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌ ۚ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ ۚ وَلَنِعْمَ دَارُ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration waqīla lilladhīna ittaqaw mādhā anzala rabbukum qālū khayran lilladhīna aḥsanū fī hādhihi l-dun'yā ḥasanatun waladāru l-ākhirati khayrun walaniʿ'ma dāru l-mutaqīna
Kurdish له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێر‌و به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه...
Verse 31
جَنَّـٰتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْزِى ٱللَّهُ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration jannātu ʿadnin yadkhulūnahā tajrī min taḥtihā l-anhāru lahum fīhā mā yashāūna kadhālika yajzī l-lahu l-mutaqīna
Kurdish (ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه...
Verse 32
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ ۙ يَقُولُونَ سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration alladhīna tatawaffāhumu l-malāikatu ṭayyibīna yaqūlūna salāmun ʿalaykumu ud'khulū l-janata bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان ده‌کێشن (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نه‌ما) ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه، به هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد.
Verse 33
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ أَمْرُ رَبِّكَ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration hal yanẓurūna illā an tatiyahumu l-malāikatu aw yatiya amru rabbika kadhālika faʿala alladhīna min qablihim wamā ẓalamahumu l-lahu walākin kānū anfusahum yaẓlimūna
Kurdish ئایا خوا نه‌ناسان چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن کت‌وپڕ فریشته‌ی گیانکێشان یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، یان فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربچێت بۆ تۆڵه سه‌ندن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر ڕه‌فتاری وا ناله‌باریان کردووه، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌کرد.
Verse 34
فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration fa-aṣābahum sayyiātu mā ʿamilū waḥāqa bihim mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish سه‌ره‌نجام هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌کیان ئه‌نجام دابوو هاته‌وه ڕێیان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خه‌ی که گاڵته‌یان پێده‌کرد یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ده‌وری دان.
Verse 35
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ نَّحْنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration waqāla alladhīna ashrakū law shāa l-lahu mā ʿabadnā min dūnihi min shayin naḥnu walā ābāunā walā ḥarramnā min dūnihi min shayin kadhālika faʿala alladhīna min qablihim fahal ʿalā l-rusuli illā l-balāghu l-mubīnu
Kurdish ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و، خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت، مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟
Verse 36
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّـٰغُوتَ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَـٰلَةُ ۚ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ
Transliteration walaqad baʿathnā fī kulli ummatin rasūlan ani uʿ'budū l-laha wa-ij'tanibū l-ṭāghūta famin'hum man hadā l-lahu wamin'hum man ḥaqqat ʿalayhi l-ḍalālatu fasīrū fī l-arḍi fa-unẓurū kayfa kāna ʿāqibatu l-mukadhibīna
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیر‌و هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو.
Verse 37
إِن تَحْرِصْ عَلَىٰ هُدَىٰهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَن يُضِلُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ
Transliteration in taḥriṣ ʿalā hudāhum fa-inna l-laha lā yahdī man yuḍillu wamā lahum min nāṣirīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر سوور بیت له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی ئه‌وان، ئه‌وه تۆ نا‌توانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموونی که‌سێك ناکات که خه‌ڵك گومڕا بکات، ئه‌وانه (له قیامه‌تدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه.
Verse 38
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ ۙ لَا يَبْعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُ ۚ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-aqsamū bil-lahi jahda aymānihim lā yabʿathu l-lahu man yamūtu balā waʿdan ʿalayhi ḥaqqan walākinna akthara l-nāsi lā yaʿlamūna
Kurdish بێ باوه‌ڕان سوێندیان ده‌خواردو جه‌ختیان له‌سه‌ر سوێنده‌که‌یان ده‌کردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندووی ناکاته‌وه! نه‌خێر، زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکه‌ن.
Verse 39
لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَـٰذِبِينَ
Transliteration liyubayyina lahumu alladhī yakhtalifūna fīhi waliyaʿlama alladhīna kafarū annahum kānū kādhibīna
Kurdish بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون.
Verse 40
إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَـٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Transliteration innamā qawlunā lishayin idhā aradnāhu an naqūla lahu kun fayakūnu
Kurdish به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت.
Verse 41
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً ۖ وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-alladhīna hājarū fī l-lahi min baʿdi mā ẓulimū lanubawwi-annahum fī l-dun'yā ḥasanatan wala-ajru l-ākhirati akbaru law kānū yaʿlamūna
Kurdish ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر خوا‌و بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانه‌که‌یان) دوای ئه‌وه‌ی که سته‌میان لێکرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به‌چاکی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌که‌ین، بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی.
Verse 42
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ
Transliteration alladhīna ṣabarū waʿalā rabbihim yatawakkalūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.
Verse 43
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۚ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wamā arsalnā min qablika illā rijālan nūḥī ilayhim fasalū ahla l-dhik'ri in kuntum lā taʿlamūna
Kurdish ئێمه‌ش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆ‌و چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه و وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن؟ (که ڕه‌وانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون له‌ناو قه‌ومه‌کانیاندا).
Verse 44
بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration bil-bayināti wal-zuburi wa-anzalnā ilayka l-dhik'ra litubayyina lilnnāsi mā nuzzila ilayhim walaʿallahum yatafakkarūna
Kurdish ئێمه ئه‌وانمان ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (موعجیزه) ی زۆر‌و کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند، تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن.
Verse 45
أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخْسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration afa-amina alladhīna makarū l-sayiāti an yakhsifa l-lahu bihimu l-arḍa aw yatiyahumu l-ʿadhābu min ḥaythu lā yashʿurūna
Kurdish جا ئایا ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها پیلان و نه‌خشه‌ی خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ی که خوا نایانبات به ناخی زه‌ویدا، یاخود له لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆ بێت که هه‌ر هه‌ستی پێنه‌که‌ن؟!...
Verse 46
أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِى تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ
Transliteration aw yakhudhahum fī taqallubihim famā hum bimuʿ'jizīna
Kurdish یاخود له کاتی هاتوچۆو سه‌رگه‌رم بوونیان به کاروباره‌وه له ناویان ببات، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسانکه‌ری خوانین؟!...
Verse 47
أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَىٰ تَخَوُّفٍ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration aw yakhudhahum ʿalā takhawwufin fa-inna rabbakum laraūfun raḥīmun
Kurdish یاخود (په‌روه‌ردگار به‌توانایه) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام (مۆڵه‌ت ده‌دات تا به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان) چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه.
Verse 48
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ يَتَفَيَّؤُا۟ ظِلَـٰلُهُۥ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدًا لِّلَّهِ وَهُمْ دَٰخِرُونَ
Transliteration awalam yaraw ilā mā khalaqa l-lahu min shayin yatafayya-u ẓilāluhu ʿani l-yamīni wal-shamāili sujjadan lillahi wahum dākhirūna
Kurdish ئایا ئه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته ئه‌و شته بێ شومارانه‌ی که خوا دروستی کردووه؟ که سێبه‌ره‌که‌ی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له کاتێکدا هه‌موویان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان بۆ په‌روه‌ردگار، له حاڵێکیشدا خاوه‌ن سێبه‌ره‌کان ملکه‌چ و زه‌لیلی ویستی خواین.
Verse 49
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن دَآبَّةٍ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ
Transliteration walillahi yasjudu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi min dābbatin wal-malāikatu wahum lā yastakbirūna
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه سوژده ده‌به‌ن بۆ خوای به‌دیهێنه‌ریان، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌ران، فریشته‌کانیش به تایبه‌ت سوژده ده‌به‌ن بۆ خوا‌و خۆ به‌گه‌وره نازانن له هیچ فه‌رمانێکی خوا لاناده‌ن.
Verse 50
يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ۩
Transliteration yakhāfūna rabbahum min fawqihim wayafʿalūna mā yu'marūna
Kurdish (جگه له‌وه‌ش) ئه‌و فریشتانه له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن که فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچی فه‌رمانێکمان پێ بدرێت به‌چاکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 51
۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ إِلَـٰهَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ ۖ فَإِيَّـٰىَ فَٱرْهَبُونِ
Transliteration waqāla l-lahu lā tattakhidhū ilāhayni ith'nayni innamā huwa ilāhun wāḥidun fa-iyyāya fa-ir'habūni
Kurdish خوا فه‌رموویه‌تی: هه‌رگیز نه‌که‌ن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بده‌ن، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که پێویسته ئێوه بیپه‌رستن بێگومان خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، که‌وابوو بیم و ترستان با هه‌ر له من بێت.
Verse 52
وَلَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًا ۚ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ
Transliteration walahu mā fī l-samāwāti wal-arḍi walahu l-dīnu wāṣiban afaghayra l-lahi tattaqūna
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وه‌ربگیرێت و ملکه‌چی هه‌ر بۆ ئه‌و بکرێت، ئایا ڕه‌وایه بێجگه له خوا له که‌سی تر بپه‌رستن و حسابی بۆ بکه‌ن؟
Verse 53
وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْـَٔرُونَ
Transliteration wamā bikum min niʿ'matin famina l-lahi thumma idhā massakumu l-ḍuru fa-ilayhi tajarūna
Kurdish هه‌رچی نازو نیعمه‌تێکتان هه‌یه هه‌مووی به‌هره‌و به‌خششی خوایه، پاشان کاتێك ناخۆشی و به‌ڵایه‌کتان بۆ پێشهات، ئه‌وه هاناو هاوارو په‌نا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و زاته ده‌پاڕێنه‌وه.
Verse 54
ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنكُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ
Transliteration thumma idhā kashafa l-ḍura ʿankum idhā farīqun minkum birabbihim yush'rikūna
Kurdish له‌وه‌ودوا کاتێك به‌ڵاو ناخۆشی له‌سه‌ر لابردن، ده‌ستبه‌جێ ده‌سته‌یه‌ك له ئێوه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن!!
Verse 55
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ
Transliteration liyakfurū bimā ātaynāhum fatamattaʿū fasawfa taʿlamūna
Kurdish (وازیان لێ بهێنه) با ناشوکرو سوپاس ناپه‌رێز بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نازو نیعمه‌تانه‌وه که پێمان به‌خشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئاینده‌دا ده‌زانن چیتان به‌سه‌ر دێت!!
Verse 56
وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًا مِّمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ ۗ تَٱللَّهِ لَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَفْتَرُونَ
Transliteration wayajʿalūna limā lā yaʿlamūna naṣīban mimmā razaqnāhum tal-lahi latus'alunna ʿammā kuntum taftarūna
Kurdish خوا نه‌ناسان، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی که ئێمه پێمان به‌خشیوون، داده‌نێن و بڕیار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌زان و نه‌فام و بێ ده‌سه‌ڵاتن (که بته‌کانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که هه‌ڵتان ده‌به‌ست.
Verse 57
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ ٱلْبَنَـٰتِ سُبْحَـٰنَهُۥ ۙ وَلَهُم مَّا يَشْتَهُونَ
Transliteration wayajʿalūna lillahi l-banāti sub'ḥānahu walahum mā yashtahūna
Kurdish ئه‌و نه‌فامانه کچان ده‌ده‌نه پاڵ خوا (گوایه فریشته‌کان کچی خوان)، پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه هیچ پێویستیه‌کی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حه‌ز به‌چی ده‌که‌ن ئه‌وه بۆ خۆیان داده‌نێن!!
Verse 58
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ
Transliteration wa-idhā bushira aḥaduhum bil-unthā ẓalla wajhuhu mus'waddan wahuwa kaẓīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...
Verse 59
يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ ۚ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ
Transliteration yatawārā mina l-qawmi min sūi mā bushira bihi ayum'sikuhu ʿalā hūnin am yadussuhu fī l-turābi alā sāa mā yaḥkumūna
Kurdish له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده به‌چاڵی بکات و بیخاته توێی خاکه‌وه، ئاگاداربن؟! ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن!! (وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌که‌ن).
Verse 60
لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَلِلَّهِ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration lilladhīna lā yu'minūna bil-ākhirati mathalu l-sawi walillahi l-mathalu l-aʿlā wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish سیفه‌ت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناکه‌ن، خوای په‌روه‌ردگاریش خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه‌و ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشی باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 61
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَآبَّةٍ وَلَـٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ
Transliteration walaw yuākhidhu l-lahu l-nāsa biẓul'mihim mā taraka ʿalayhā min dābbatin walākin yu-akhiruhum ilā ajalin musamman fa-idhā jāa ajaluhum lā yastakhirūna sāʿatan walā yastaqdimūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی له‌ناو ببات و بیانپێچێته‌وه به‌هۆی سته‌میانه‌وه (ئه‌وه‌نده گوناهو تاوان زۆره) زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا نایه‌ڵێت (یه‌عنی هه‌ر زه‌وی خاپوور ده‌کات به‌هه‌موو گیانله‌به‌رانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خوایه ئارامی و خۆگریی بێ سنووره) له‌به‌ر ئه‌وه تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و دوایان ده‌خات، جا کاتێك کاته دیاری کراوه‌که‌یان هات، نه‌تاوێك دوا ده‌که‌ون، نه‌تاوێك پێشیش ده‌که‌ون (به‌ڵکو له چرکه‌ی دیاری کراوی خۆیدا له‌ناو ده‌برێن).
Verse 62
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۖ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ
Transliteration wayajʿalūna lillahi mā yakrahūna wataṣifu alsinatuhumu l-kadhiba anna lahumu l-ḥus'nā lā jarama anna lahumu l-nāra wa-annahum muf'raṭūna
Kurdish خوا نه‌ناسان ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیه‌و نایانه‌وێت بۆ خوای بڕیار ده‌ده‌ن، (گوایه فریشته‌کان کچن و کچی خوایشن) و له کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ ده‌کات که بێگومان به‌نیازن له‌و دنیاش به‌هه‌شت و خۆشی بۆ ئه‌وان بێت، شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه و به‌ڕاستی به‌په‌له فڕێ ده‌درێنه ناوی و فه‌رامۆش ده‌کرێن.
Verse 63
تَٱللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration tal-lahi laqad arsalnā ilā umamin min qablika fazayyana lahumu l-shayṭānu aʿmālahum fahuwa waliyyuhumu l-yawma walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه.
Verse 64
وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۙ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration wamā anzalnā ʿalayka l-kitāba illā litubayyina lahumu alladhī ikh'talafū fīhi wahudan waraḥmatan liqawmin yu'minūna
Kurdish ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Verse 65
وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ
Transliteration wal-lahu anzala mina l-samāi māan fa-aḥyā bihi l-arḍa baʿda mawtihā inna fī dhālika laāyatan liqawmin yasmaʿūna
Kurdish هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.
Verse 66
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَـٰمِ لَعِبْرَةً ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَآئِغًا لِّلشَّـٰرِبِينَ
Transliteration wa-inna lakum fī l-anʿāmi laʿib'ratan nus'qīkum mimmā fī buṭūnihi min bayni farthin wadamin labanan khāliṣan sāighan lilshāribīna
Kurdish به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.
Verse 67
وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَـٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Transliteration wamin thamarāti l-nakhīli wal-aʿnābi tattakhidhūna min'hu sakaran wariz'qan ḥasanan inna fī dhālika laāyatan liqawmin yaʿqilūna
Kurdish له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).
Verse 68
وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ
Transliteration wa-awḥā rabbuka ilā l-naḥli ani ittakhidhī mina l-jibāli buyūtan wamina l-shajari wamimmā yaʿrishūna
Kurdish په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.
Verse 69
ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسْلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا ۚ يَخْرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٌ لِّلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration thumma kulī min kulli l-thamarāti fa-us'lukī subula rabbiki dhululan yakhruju min buṭūnihā sharābun mukh'talifun alwānuhu fīhi shifāon lilnnāsi inna fī dhālika laāyatan liqawmin yatafakkarūna
Kurdish له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد).
Verse 70
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ ۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ قَدِيرٌ
Transliteration wal-lahu khalaqakum thumma yatawaffākum waminkum man yuraddu ilā ardhali l-ʿumuri likay lā yaʿlama baʿda ʿil'min shayan inna l-laha ʿalīmun qadīrun
Kurdish (خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
Verse 71
وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ فِى ٱلرِّزْقِ ۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُوا۟ بِرَآدِّى رِزْقِهِمْ عَلَىٰ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَآءٌ ۚ أَفَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ
Transliteration wal-lahu faḍḍala baʿḍakum ʿalā baʿḍin fī l-riz'qi famā alladhīna fuḍḍilū birāddī riz'qihim ʿalā mā malakat aymānuhum fahum fīhi sawāon afabiniʿ'mati l-lahi yajḥadūna
Kurdish خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟!
Verse 72
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ ۚ أَفَبِٱلْبَـٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ ٱللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ
Transliteration wal-lahu jaʿala lakum min anfusikum azwājan wajaʿala lakum min azwājikum banīna waḥafadatan warazaqakum mina l-ṭayibāti afabil-bāṭili yu'minūna wabiniʿ'mati l-lahi hum yakfurūna
Kurdish خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا به‌شتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟
Verse 73
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًا مِّنَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ شَيْـًٔا وَلَا يَسْتَطِيعُونَ
Transliteration wayaʿbudūna min dūni l-lahi mā lā yamliku lahum riz'qan mina l-samāwāti wal-arḍi shayan walā yastaṭīʿūna
Kurdish ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!!
Verse 74
فَلَا تَضْرِبُوا۟ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration falā taḍribū lillahi l-amthāla inna l-laha yaʿlamu wa-antum lā taʿlamūna
Kurdish که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن.
Verse 75
۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَّمْلُوكًا لَّا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍ وَمَن رَّزَقْنَـٰهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا ۖ هَلْ يَسْتَوُۥنَ ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration ḍaraba l-lahu mathalan ʿabdan mamlūkan lā yaqdiru ʿalā shayin waman razaqnāhu minnā riz'qan ḥasanan fahuwa yunfiqu min'hu sirran wajahran hal yastawūna l-ḥamdu lillahi bal aktharuhum lā yaʿlamūna
Kurdish خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).
Verse 76
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَآ أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَىٰهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ۖ هَلْ يَسْتَوِى هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ ۙ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration waḍaraba l-lahu mathalan rajulayni aḥaduhumā abkamu lā yaqdiru ʿalā shayin wahuwa kallun ʿalā mawlāhu aynamā yuwajjihhu lā yati bikhayrin hal yastawī huwa waman yamuru bil-ʿadli wahuwa ʿalā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!
Verse 77
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration walillahi ghaybu l-samāwāti wal-arḍi wamā amru l-sāʿati illā kalamḥi l-baṣari aw huwa aqrabu inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 78
وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَـٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْـًٔا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration wal-lahu akhrajakum min buṭūni ummahātikum lā taʿlamūna shayan wajaʿala lakumu l-samʿa wal-abṣāra wal-afidata laʿallakum tashkurūna
Kurdish خوا ئێوه‌ی له سکی دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
Verse 79
أَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ مُسَخَّرَٰتٍ فِى جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration alam yaraw ilā l-ṭayri musakharātin fī jawwi l-samāi mā yum'sikuhunna illā l-lahu inna fī dhālika laāyātin liqawmin yu'minūna
Kurdish ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Verse 80
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلْأَنْعَـٰمِ بُيُوتًا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ۙ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَآ أَثَـٰثًا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration wal-lahu jaʿala lakum min buyūtikum sakanan wajaʿala lakum min julūdi l-anʿāmi buyūtan tastakhiffūnahā yawma ẓaʿnikum wayawma iqāmatikum wamin aṣwāfihā wa-awbārihā wa-ashʿārihā athāthan wamatāʿan ilā ḥīnin
Kurdish هه‌ر خوایه (که هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن.
Verse 81
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَـٰلًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْجِبَالِ أَكْنَـٰنًا وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلْحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأْسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ
Transliteration wal-lahu jaʿala lakum mimmā khalaqa ẓilālan wajaʿala lakum mina l-jibāli aknānan wajaʿala lakum sarābīla taqīkumu l-ḥara wasarābīla taqīkum basakum kadhālika yutimmu niʿ'matahu ʿalaykum laʿallakum tus'limūna
Kurdish خوا له‌و شتانه‌ی که دروستی کردووه سێبه‌ری بۆ ئێوه ڕه‌خساندووه، له کێوه‌کانیشدا کون و که‌لێن و ئه‌شکه‌وتی سازاندووه‌و پۆشاکی بۆتان به‌دیهێناوه تا له گه‌رماو (سه‌رما) بتانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها پۆشاکی تر بۆ به‌دیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا (وه‌کو زرێ و شتومه‌کی تر)، ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بن.
Verse 82
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration fa-in tawallaw fa-innamā ʿalayka l-balāghu l-mubīnu
Kurdish (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نازو نیعمه‌تانه‌دا) ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن (ئه‌وه خه‌مت نه‌بێت هه‌ر خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ ئه‌وه‌یه که به جوانی و تێر‌و ته‌واوی بانگه‌وازه‌که بگه‌یه‌نیت.
Verse 83
يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ
Transliteration yaʿrifūna niʿ'mata l-lahi thumma yunkirūnahā wa-aktharuhumu l-kāfirūna
Kurdish (بێ سه‌لیقه‌و نه‌فامان) نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌ناسن و به‌هره‌ی لێ ده‌به‌ن، پاشان ئینکاری ده‌که‌ن و قه‌دری نازانن (به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ن)، زۆربه‌یان بێ دین و بێ باوه‌ڕن.
Verse 84
وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ
Transliteration wayawma nabʿathu min kulli ummatin shahīdan thumma lā yu'dhanu lilladhīna kafarū walā hum yus'taʿtabūna
Kurdish ڕۆژێك دێت له‌هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێك بۆ شایه‌تی ده‌هێنینه مه‌یدان، له‌وه‌ودوا به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به‌وانه نادرێت که بێ باوه‌ڕ بوون و پاکانه‌یان لێ وه‌رناگیرێت.
Verse 85
وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلْعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ
Transliteration wa-idhā raā alladhīna ẓalamū l-ʿadhāba falā yukhaffafu ʿanhum walā hum yunẓarūna
Kurdish کاتێك سته‌مکاران سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن (داوای سووك کردنی ده‌که‌ن) ئه‌وه سووك ناکرێت له‌سه‌ریان، هیچ جۆره مۆڵه‌تێکیشیان نادرێت.
Verse 86
وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ شُرَكَآءَهُمْ قَالُوا۟ رَبَّنَا هَـٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا۟ مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا۟ إِلَيْهِمُ ٱلْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَـٰذِبُونَ
Transliteration wa-idhā raā alladhīna ashrakū shurakāahum qālū rabbanā hāulāi shurakāunā alladhīna kunnā nadʿū min dūnika fa-alqaw ilayhimu l-qawla innakum lakādhibūna
Kurdish (له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
Verse 87
وَأَلْقَوْا۟ إِلَى ٱللَّهِ يَوْمَئِذٍ ٱلسَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Transliteration wa-alqaw ilā l-lahi yawma-idhin l-salama waḍalla ʿanhum mā kānū yaftarūna
Kurdish ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان خۆیان ته‌سلیمی خوا کرد به ملکه‌چی و زه‌لیلی، هه‌رچیش هه‌ڵیانده‌به‌ست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هه‌میشه هه‌ناسه سارد‌و ڕیسوان).
Verse 88
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدْنَـٰهُمْ عَذَابًا فَوْقَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يُفْسِدُونَ
Transliteration alladhīna kafarū waṣaddū ʿan sabīli l-lahi zid'nāhum ʿadhāban fawqa l-ʿadhābi bimā kānū yuf'sidūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
Verse 89
وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِى كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَـٰٓؤُلَآءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ تِبْيَـٰنًا لِّكُلِّ شَىْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ
Transliteration wayawma nabʿathu fī kulli ummatin shahīdan ʿalayhim min anfusihim waji'nā bika shahīdan ʿalā hāulāi wanazzalnā ʿalayka l-kitāba tib'yānan likulli shayin wahudan waraḥmatan wabush'rā lil'mus'limīna
Kurdish ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
Verse 90
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَٱلْإِحْسَـٰنِ وَإِيتَآئِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَٱلْبَغْىِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
Transliteration inna l-laha yamuru bil-ʿadli wal-iḥ'sāni waītāi dhī l-qur'bā wayanhā ʿani l-faḥshāi wal-munkari wal-baghyi yaʿiẓukum laʿallakum tadhakkarūna
Kurdish به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).
Verse 91
وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَـٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَـٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ
Transliteration wa-awfū biʿahdi l-lahi idhā ʿāhadttum walā tanquḍū l-aymāna baʿda tawkīdihā waqad jaʿaltumu l-laha ʿalaykum kafīlan inna l-laha yaʿlamu mā tafʿalūna
Kurdish به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 92
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَـٰثًا تَتَّخِذُونَ أَيْمَـٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ
Transliteration walā takūnū ka-allatī naqaḍat ghazlahā min baʿdi quwwatin ankāthan tattakhidhūna aymānakum dakhalan baynakum an takūna ummatun hiya arbā min ummatin innamā yablūkumu l-lahu bihi walayubayyinanna lakum yawma l-qiyāmati mā kuntum fīhi takhtalifūna
Kurdish (کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تر‌ی که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.
Verse 93
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَـٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَلَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration walaw shāa l-lahu lajaʿalakum ummatan wāḥidatan walākin yuḍillu man yashāu wayahdī man yashāu walatus'alunna ʿammā kuntum taʿmalūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت (به‌ڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵه‌تی داون و سه‌ربه‌ستی کردوون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێنموویی ده‌کات (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خوا دژایه‌تی ویستی ئاده‌میزاد ناکات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێت ڕێنموویی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ڕێبازی گومڕایی بگرێته به‌ر مۆڵه‌تی ده‌دات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 94
وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌۢ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration walā tattakhidhū aymānakum dakhalan baynakum fatazilla qadamun baʿda thubūtihā watadhūqū l-sūa bimā ṣadadttum ʿan sabīli l-lahi walakum ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish نه‌که‌ن په‌یمان و سوێنده‌کانتان بکه‌نه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، (ئه‌و بڕیار‌و په‌یمانانه هه‌ڵنه‌وه‌شێت) تا پێ هه‌ڵنه‌خلیسکێت دوای ئه‌وه‌ی قایم وه‌ستابوو، تاڵاوی ناخۆش نه‌چێژن کاتێك به‌هۆی ئه‌و کاره‌تانه‌وه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێبازی خوا، (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) ئه‌وکاته سزایه‌کی گه‌وره‌تان بۆ هه‌یه.
Verse 95
وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration walā tashtarū biʿahdi l-lahi thamanan qalīlan innamā ʿinda l-lahi huwa khayrun lakum in kuntum taʿlamūna
Kurdish (په‌یمانی خوا مه‌شکێنن) و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نرخێکی که‌م مه‌یگۆڕن، (ئه‌و نرخه هه‌رچه‌ند بێ هه‌ر که‌مه) چونکه بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
Verse 96
مَا عِندَكُمْ يَنفَدُ ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٍ ۗ وَلَنَجْزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓا۟ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration mā ʿindakum yanfadu wamā ʿinda l-lahi bāqin walanajziyanna alladhīna ṣabarū ajrahum bi-aḥsani mā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
Verse 97
مَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration man ʿamila ṣāliḥan min dhakarin aw unthā wahuwa mu'minun falanuḥ'yiyannahu ḥayatan ṭayyibatan walanajziyannahum ajrahum bi-aḥsani mā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
Verse 98
فَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ
Transliteration fa-idhā qarata l-qur'āna fa-is'taʿidh bil-lahi mina l-shayṭāni l-rajīmi
Kurdish ئینجا کاتێك قورئانت خوێند‌و ده‌ورت کرده‌وه، ئه‌وه په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.
Verse 99
إِنَّهُۥ لَيْسَ لَهُۥ سُلْطَـٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ
Transliteration innahu laysa lahu sul'ṭānun ʿalā alladhīna āmanū waʿalā rabbihim yatawakkalūna
Kurdish بێگومان شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
Verse 100
إِنَّمَا سُلْطَـٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشْرِكُونَ
Transliteration innamā sul'ṭānuhu ʿalā alladhīna yatawallawnahu wa-alladhīna hum bihi mush'rikūna
Kurdish به‌ڕاستی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که پشتیان پێ به‌ستووه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵگه‌رن بۆ په‌روه‌ردگار.
Verse 101
وَإِذَا بَدَّلْنَآ ءَايَةً مَّكَانَ ءَايَةٍ ۙ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مُفْتَرٍۭ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-idhā baddalnā āyatan makāna āyatin wal-lahu aʿlamu bimā yunazzilu qālū innamā anta muf'tarin bal aktharuhum lā yaʿlamūna
Kurdish کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.
Verse 102
قُلْ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلْقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ
Transliteration qul nazzalahu rūḥu l-qudusi min rabbika bil-ḥaqi liyuthabbita alladhīna āmanū wahudan wabush'rā lil'mus'limīna
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبره‌ئیل، ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.
Verse 103
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٌ ۗ لِّسَانُ ٱلَّذِى يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِىٌّ وَهَـٰذَا لِسَانٌ عَرَبِىٌّ مُّبِينٌ
Transliteration walaqad naʿlamu annahum yaqūlūna innamā yuʿallimuhu basharun lisānu alladhī yul'ḥidūna ilayhi aʿjamiyyun wahādhā lisānun ʿarabiyyun mubīnun
Kurdish سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.
Verse 104
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration inna alladhīna lā yu'minūna biāyāti l-lahi lā yahdīhimu l-lahu walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.
Verse 105
إِنَّمَا يَفْتَرِى ٱلْكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَـٰذِبُونَ
Transliteration innamā yaftarī l-kadhiba alladhīna lā yu'minūna biāyāti l-lahi wa-ulāika humu l-kādhibūna
Kurdish بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه.
Verse 106
مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ إِيمَـٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُۥ مُطْمَئِنٌّۢ بِٱلْإِيمَـٰنِ وَلَـٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration man kafara bil-lahi min baʿdi īmānihi illā man uk'riha waqalbuhu muṭ'ma-innun bil-īmāni walākin man sharaḥa bil-kuf'ri ṣadran faʿalayhim ghaḍabun mina l-lahi walahum ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفر‌و بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه.
Verse 107
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration dhālika bi-annahumu is'taḥabbū l-ḥayata l-dun'yā ʿalā l-ākhirati wa-anna l-laha lā yahdī l-qawma l-kāfirīna
Kurdish ئه‌و خه‌شم و قینه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌وم و که‌سانی بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس نادات.
Verse 108
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَـٰرِهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَـٰفِلُونَ
Transliteration ulāika alladhīna ṭabaʿa l-lahu ʿalā qulūbihim wasamʿihim wa-abṣārihim wa-ulāika humu l-ghāfilūna
Kurdish ئه‌و جۆره که‌سانه، ئه‌وانه‌ن که خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌زگای بیستن و بینینیانداو ئه‌وانه غافڵ و بێ ئاگان (له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان).
Verse 109
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration lā jarama annahum fī l-ākhirati humu l-khāsirūna
Kurdish شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسواو زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 110
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا فُتِنُوا۟ ثُمَّ جَـٰهَدُوا۟ وَصَبَرُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration thumma inna rabbaka lilladhīna hājarū min baʿdi mā futinū thumma jāhadū waṣabarū inna rabbaka min baʿdihā laghafūrun raḥīmun
Kurdish پاشان بێگومان (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگاری تۆ به‌نیسبه‌تی ئه‌وانه‌وه که کۆچیان کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران، له‌وه‌ودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دوای ئه‌و پێشهاتانه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیماندارانه).
Verse 111
۞ يَوْمَ تَأْتِى كُلُّ نَفْسٍ تُجَـٰدِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration yawma tatī kullu nafsin tujādilu ʿan nafsihā watuwaffā kullu nafsin mā ʿamilat wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی، به‌رگری له خۆی ده‌کات، پاکانه بۆ خۆی ده‌کات، (گوێ به‌که‌سی تر نادات، ئه‌و ڕۆژه) هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه سته‌میان لێ ناکرێت.
Verse 112
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ ءَامِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ وَٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ
Transliteration waḍaraba l-lahu mathalan qaryatan kānat āminatan muṭ'ma-innatan yatīhā riz'quhā raghadan min kulli makānin fakafarat bi-anʿumi l-lahi fa-adhāqahā l-lahu libāsa l-jūʿi wal-khawfi bimā kānū yaṣnaʿūna
Kurdish خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان.
Verse 113
وَلَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَهُمْ ظَـٰلِمُونَ
Transliteration walaqad jāahum rasūlun min'hum fakadhabūhu fa-akhadhahumu l-ʿadhābu wahum ẓālimūna
Kurdish سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون.
Verse 114
فَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَـٰلًا طَيِّبًا وَٱشْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ
Transliteration fakulū mimmā razaqakumu l-lahu ḥalālan ṭayyiban wa-ush'kurū niʿ'mata l-lahi in kuntum iyyāhu taʿbudūna
Kurdish جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
Verse 115
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration innamā ḥarrama ʿalaykumu l-maytata wal-dama walaḥma l-khinzīri wamā uhilla lighayri l-lahi bihi famani uḍ'ṭurra ghayra bāghin walā ʿādin fa-inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
Verse 116
وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ ٱلْكَذِبَ هَـٰذَا حَلَـٰلٌ وَهَـٰذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ
Transliteration walā taqūlū limā taṣifu alsinatukumu l-kadhiba hādhā ḥalālun wahādhā ḥarāmun litaftarū ʿalā l-lahi l-kadhiba inna alladhīna yaftarūna ʿalā l-lahi l-kadhiba lā yuf'liḥūna
Kurdish نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی خوا‌و ئاینی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا‌و ئاینی خوا هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن.
Verse 117
مَتَـٰعٌ قَلِيلٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration matāʿun qalīlun walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish (ئه‌وانه له دنیادا) که‌مێك ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له قیامه‌تدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 118
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِن قَبْلُ ۖ وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration waʿalā alladhīna hādū ḥarramnā mā qaṣaṣnā ʿalayka min qablu wamā ẓalamnāhum walākin kānū anfusahum yaẓlimūna
Kurdish له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان له‌سه‌ر حه‌رام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایه‌تی ١٤٦ سووره‌تی الا‌نعام دا) جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
Verse 119
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَـٰلَةٍ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration thumma inna rabbaka lilladhīna ʿamilū l-sūa bijahālatin thumma tābū min baʿdi dhālika wa-aṣlaḥū inna rabbaka min baʿdihā laghafūrun raḥīmun
Kurdish پاشان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ بۆ که‌سانێك که گوناهو تاوانیان ئه‌نجامداوه به نه‌فامی، له‌وه‌ودوا په‌شیمان بونه‌ته‌وه و ته‌وبه‌یان کردووه‌و چاکسازیان ئه‌نجامداوه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ دوای ئه‌و ته‌وبه‌و چاکه‌کاریه زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 120
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِّلَّهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration inna ib'rāhīma kāna ummatan qānitan lillahi ḥanīfan walam yaku mina l-mush'rikīna
Kurdish به‌ڕاستی ئیبراهیم علیه السلام هه‌ر خۆی ئومه‌تێك بوو، (هه‌ر خۆی پێشه‌وایه‌ك بوو) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوو و له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت به‌دوور بوو، له موشریك و هاوه‌ڵگه‌رانیش نه‌بوو...
Verse 121
شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ ۚ ٱجْتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration shākiran li-anʿumihi ij'tabāhu wahadāhu ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish هه‌روه‌ها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌تی بێ شوماری په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 122
وَءَاتَيْنَـٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration waātaynāhu fī l-dun'yā ḥasanatan wa-innahu fī l-ākhirati lamina l-ṣāliḥīna
Kurdish ئێمه هه‌ر له دنیادا چاکه‌مان پێبه‌خشی و پاداشتی چاکه‌مان دایه‌وه (به به‌خشینی هاوسه‌ری پاك و نه‌وه‌ی خواناس) به‌ڕاستی ئه‌و له جیهانی داهاتوودا له ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو به‌خته‌وه‌رو کامه‌رانن).
Verse 123
ثُمَّ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ أَنِ ٱتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration thumma awḥaynā ilayka ani ittabiʿ millata ib'rāhīma ḥanīfan wamā kāna mina l-mush'rikīna
Kurdish له‌وه‌ودوا (دوای چه‌نده‌ها سه‌ده) وه‌حی و نیگامان بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ویت که به دوور بووه له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت، ئه‌و له ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
Verse 124
إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبْتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration innamā juʿila l-sabtu ʿalā alladhīna ikh'talafū fīhi wa-inna rabbaka layaḥkumu baynahum yawma l-qiyāmati fīmā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد.
Verse 125
ٱدْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلْحِكْمَةِ وَٱلْمَوْعِظَةِ ٱلْحَسَنَةِ ۖ وَجَـٰدِلْهُم بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ
Transliteration ud'ʿu ilā sabīli rabbika bil-ḥik'mati wal-mawʿiẓati l-ḥasanati wajādil'hum bi-allatī hiya aḥsanu inna rabbaka huwa aʿlamu biman ḍalla ʿan sabīlihi wahuwa aʿlamu bil-muh'tadīna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان)، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه، که کێ گومڕایه، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.
Verse 126
وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا۟ بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِۦ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration wa-in ʿāqabtum faʿāqibū bimith'li mā ʿūqib'tum bihi wala-in ṣabartum lahuwa khayrun lilṣṣābirīna
Kurdish ئه‌گه‌ر ویستتان تۆڵه بکه‌نه‌وه، ده‌بێت هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی که لێتان کراوه تۆڵه بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئارام گرو خۆگر بن، ئه‌وه چاکتره بۆ ئارامگر‌و خۆگران.
Verse 127
وَٱصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِى ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ
Transliteration wa-iṣ'bir wamā ṣabruka illā bil-lahi walā taḥzan ʿalayhim walā taku fī ḍayqin mimmā yamkurūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربه‌و خۆگری و ئارامگریه‌که‌شت ته‌نها به‌کۆمه‌کی و یارمه‌تی خوا ده‌بێت به‌که‌سی تر ناکرێت، خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن و دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که دوژمنان ده‌یگێڕن.
Verse 128
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ
Transliteration inna l-laha maʿa alladhīna ittaqaw wa-alladhīna hum muḥ'sinūna
Kurdish چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
Read Surah An-Nahl in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.