MyDugsiStart learning

Surah Al-Ma'arij in Kurdish: translation and audio

Surah 70 · المعارج · The Ascending Stairways · 44 verses

Surah Al-Ma'arij verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Ma'arij word by word in English.

Verse 1

سَأَلَ سَآئِلٌۢ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ

Transliteration sa-ala sāilun biʿadhābin wāqiʿin

Kurdish داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت...

Verse 2

لِّلْكَـٰفِرِينَ لَيْسَ لَهُۥ دَافِعٌ

Transliteration lil'kāfirīna laysa lahu dāfiʿun

Kurdish جا ئه‌و سزایه‌؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه‌.

Verse 3

مِّنَ ٱللَّهِ ذِى ٱلْمَعَارِجِ

Transliteration mina l-lahi dhī l-maʿāriji

Kurdish ئه‌و سزاو تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان.

Verse 4

تَعْرُجُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ

Transliteration taʿruju l-malāikatu wal-rūḥu ilayhi fī yawmin kāna miq'dāruhu khamsīna alfa sanatin

Kurdish فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه‌.

Verse 5

فَٱصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا

Transliteration fa-iṣ'bir ṣabran jamīlan

Kurdish که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه‌).

Verse 6

إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُۥ بَعِيدًا

Transliteration innahum yarawnahu baʿīdan

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن.

Verse 7

وَنَرَىٰهُ قَرِيبًا

Transliteration wanarāhu qarīban

Kurdish ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته‌).

Verse 8

يَوْمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلْمُهْلِ

Transliteration yawma takūnu l-samāu kal-muh'li

Kurdish ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر).

Verse 9

وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ

Transliteration watakūnu l-jibālu kal-ʿih'ni

Kurdish کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن).

Verse 10

وَلَا يَسْـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًا

Transliteration walā yasalu ḥamīmun ḥamīman

Kurdish دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه‌، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی.

Verse 11

يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ ٱلْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِى مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍۭ بِبَنِيهِ

Transliteration yubaṣṣarūnahum yawaddu l-muj'rimu law yaftadī min ʿadhābi yawmi-idhin bibanīhi

Kurdish ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبارو گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!

Verse 12

وَصَـٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ

Transliteration waṣāḥibatihi wa-akhīhi

Kurdish هاوسه‌رو براکه‌ی!!

Verse 13

وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِى تُـْٔوِيهِ

Transliteration wafaṣīlatihi allatī tu'wīhi

Kurdish خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا.

Verse 14

وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنجِيهِ

Transliteration waman fī l-arḍi jamīʿan thumma yunjīhi

Kurdish به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.

Verse 15

كَلَّآ ۖ إِنَّهَا لَظَىٰ

Transliteration kallā innahā laẓā

Kurdish نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه‌.

Verse 16

نَزَّاعَةً لِّلشَّوَىٰ

Transliteration nazzāʿatan lilshawā

Kurdish له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه‌.

Verse 17

تَدْعُوا۟ مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّىٰ

Transliteration tadʿū man adbara watawallā

Kurdish دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.

Verse 18

وَجَمَعَ فَأَوْعَىٰٓ

Transliteration wajamaʿa fa-awʿā

Kurdish ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).

Verse 19

۞ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا

Transliteration inna l-insāna khuliqa halūʿan

Kurdish به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.

Verse 20

إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعًا

Transliteration idhā massahu l-sharu jazūʿan

Kurdish کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزارو ده‌م به هاواره‌.

Verse 21

وَإِذَا مَسَّهُ ٱلْخَيْرُ مَنُوعًا

Transliteration wa-idhā massahu l-khayru manūʿan

Kurdish کاتێکیش خێرو به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.

Verse 22

إِلَّا ٱلْمُصَلِّينَ

Transliteration illā l-muṣalīna

Kurdish ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...

Verse 23

ٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ دَآئِمُونَ

Transliteration alladhīna hum ʿalā ṣalātihim dāimūna

Kurdish ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.

Verse 24

وَٱلَّذِينَ فِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّ مَّعْلُومٌ

Transliteration wa-alladhīna fī amwālihim ḥaqqun maʿlūmun

Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...

Verse 25

لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ

Transliteration lilssāili wal-maḥrūmi

Kurdish بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.

Verse 26

وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ

Transliteration wa-alladhīna yuṣaddiqūna biyawmi l-dīni

Kurdish ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.

Verse 27

وَٱلَّذِينَ هُم مِّنْ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ

Transliteration wa-alladhīna hum min ʿadhābi rabbihim mush'fiqūna

Kurdish ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.

Verse 28

إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍ

Transliteration inna ʿadhāba rabbihim ghayru mamūnin

Kurdish به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.

Verse 29

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَـٰفِظُونَ

Transliteration wa-alladhīna hum lifurūjihim ḥāfiẓūna

Kurdish ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.

Verse 30

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ

Transliteration illā ʿalā azwājihim aw mā malakat aymānuhum fa-innahum ghayru malūmīna

Kurdish مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بارو دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.

Verse 31

فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ

Transliteration famani ib'taghā warāa dhālika fa-ulāika humu l-ʿādūna

Kurdish جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.

Verse 32

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَـٰنَـٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ

Transliteration wa-alladhīna hum li-amānātihim waʿahdihim rāʿūna

Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.

Verse 33

وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَـٰدَٰتِهِمْ قَآئِمُونَ

Transliteration wa-alladhīna hum bishahādātihim qāimūna

Kurdish ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه‌.

Verse 34

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ

Transliteration wa-alladhīna hum ʿalā ṣalātihim yuḥāfiẓūna

Kurdish ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).

Verse 35

أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى جَنَّـٰتٍ مُّكْرَمُونَ

Transliteration ulāika fī jannātin muk'ramūna

Kurdish ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.

Verse 36

فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ

Transliteration famāli alladhīna kafarū qibalaka muh'ṭiʿīna

Kurdish ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.

Verse 37

عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ

Transliteration ʿani l-yamīni waʿani l-shimāli ʿizīna

Kurdish به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه‌.

Verse 38

أَيَطْمَعُ كُلُّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍ

Transliteration ayaṭmaʿu kullu im'ri-in min'hum an yud'khala jannata naʿīmin

Kurdish ئا به‌و حاڵه‌وه‌، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه‌؟!

Verse 39

كَلَّآ ۖ إِنَّا خَلَقْنَـٰهُم مِّمَّا يَعْلَمُونَ

Transliteration kallā innā khalaqnāhum mimmā yaʿlamūna

Kurdish نه‌خێر، وانی یه‌، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).

Verse 40

فَلَآ أُقْسِمُ بِرَبِّ ٱلْمَشَـٰرِقِ وَٱلْمَغَـٰرِبِ إِنَّا لَقَـٰدِرُونَ

Transliteration falā uq'simu birabbi l-mashāriqi wal-maghāribi innā laqādirūna

Kurdish جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...

Verse 41

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيْرًا مِّنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ

Transliteration ʿalā an nubaddila khayran min'hum wamā naḥnu bimasbūqīna

Kurdish ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه‌، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین.

Verse 42

فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ

Transliteration fadharhum yakhūḍū wayalʿabū ḥattā yulāqū yawmahumu alladhī yūʿadūna

Kurdish جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.

Verse 43

يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ سِرَاعًا كَأَنَّهُمْ إِلَىٰ نُصُبٍ يُوفِضُونَ

Transliteration yawma yakhrujūna mina l-ajdāthi sirāʿan ka-annahum ilā nuṣubin yūfiḍūna

Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه‌، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!!

Verse 44

خَـٰشِعَةً أَبْصَـٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ

Transliteration khāshiʿatan abṣāruhum tarhaquhum dhillatun dhālika l-yawmu alladhī kānū yūʿadūna

Kurdish چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.

Read Surah Al-Ma'arij in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.