Surah Al-Jathiyah in Kurdish: translation and audio
Surah 45 · الجاثية · The Crouching · 37 verses
Surah Al-Jathiyah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Jathiyah word by word in English.
Verse 1
حمٓ
Transliteration hha-meem
Kurdish سه‌رنجی ئایه‌تی1 (الشوری) لاپه‌ڕه483بده.
Verse 2
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration tanzīlu l-kitābi mina l-lahi l-ʿazīzi l-ḥakīmi
Kurdish ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه، هاتووه‌ته خواره‌وه.
Verse 3
إِنَّ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍ لِّلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration inna fī l-samāwāti wal-arḍi laāyātin lil'mu'minīna
Kurdish به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن.
Verse 4
وَفِى خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَـٰتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Transliteration wafī khalqikum wamā yabuthu min dābbatin āyātun liqawmin yūqinūna
Kurdish هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی هه‌مه‌جۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه.
Verse 5
وَٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَـٰحِ ءَايَـٰتٌ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Transliteration wa-ikh'tilāfi al-layli wal-nahāri wamā anzala l-lahu mina l-samāi min riz'qin fa-aḥyā bihi l-arḍa baʿda mawtihā wataṣrīfi l-riyāḥi āyātun liqawmin yaʿqilūna
Kurdish هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار.
Verse 6
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَ ٱللَّهِ وَءَايَـٰتِهِۦ يُؤْمِنُونَ
Transliteration til'ka āyātu l-lahi natlūhā ʿalayka bil-ḥaqi fabi-ayyi ḥadīthin baʿda l-lahi waāyātihi yu'minūna
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.
Verse 7
وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ
Transliteration waylun likulli affākin athīmin
Kurdish هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن.
Verse 8
يَسْمَعُ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration yasmaʿu āyāti l-lahi tut'lā ʿalayhi thumma yuṣirru mus'takbiran ka-an lam yasmaʿhā fabashir'hu biʿadhābin alīmin
Kurdish هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه!!
Verse 9
وَإِذَا عَلِمَ مِنْ ءَايَـٰتِنَا شَيْـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration wa-idhā ʿalima min āyātinā shayan ittakhadhahā huzuwan ulāika lahum ʿadhābun muhīnun
Kurdish کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا....
Verse 10
مِّن وَرَآئِهِمْ جَهَنَّمُ ۖ وَلَا يُغْنِى عَنْهُم مَّا كَسَبُوا۟ شَيْـًٔا وَلَا مَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration min warāihim jahannamu walā yugh'nī ʿanhum mā kasabū shayan walā mā ittakhadhū min dūni l-lahi awliyāa walahum ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 11
هَـٰذَا هُدًى ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ
Transliteration hādhā hudan wa-alladhīna kafarū biāyāti rabbihim lahum ʿadhābun min rij'zin alīmun
Kurdish ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه.
Verse 12
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَكُمُ ٱلْبَحْرَ لِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration al-lahu alladhī sakhara lakumu l-baḥra litajriya l-ful'ku fīhi bi-amrihi walitabtaghū min faḍlihi walaʿallakum tashkurūna
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن.
Verse 13
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration wasakhara lakum mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi jamīʿan min'hu inna fī dhālika laāyātin liqawmin yatafakkarūna
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن.
Verse 14
قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَغْفِرُوا۟ لِلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجْزِىَ قَوْمًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration qul lilladhīna āmanū yaghfirū lilladhīna lā yarjūna ayyāma l-lahi liyajziya qawman bimā kānū yaksibūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی نا‌له‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
Verse 15
مَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًا فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ
Transliteration man ʿamila ṣāliḥan falinafsihi waman asāa faʿalayhā thumma ilā rabbikum tur'jaʿūna
Kurdish هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
Verse 16
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَفَضَّلْنَـٰهُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration walaqad ātaynā banī is'rāīla l-kitāba wal-ḥuk'ma wal-nubuwata warazaqnāhum mina l-ṭayibāti wafaḍḍalnāhum ʿalā l-ʿālamīna
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا.
Verse 17
وَءَاتَيْنَـٰهُم بَيِّنَـٰتٍ مِّنَ ٱلْأَمْرِ ۖ فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration waātaynāhum bayyinātin mina l-amri famā ikh'talafū illā min baʿdi mā jāahumu l-ʿil'mu baghyan baynahum inna rabbaka yaqḍī baynahum yawma l-qiyāmati fīmā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی.
Verse 18
ثُمَّ جَعَلْنَـٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٍ مِّنَ ٱلْأَمْرِ فَٱتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration thumma jaʿalnāka ʿalā sharīʿatin mina l-amri fa-ittabiʿ'hā walā tattabiʿ ahwāa alladhīna lā yaʿlamūna
Kurdish له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.
Verse 19
إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا۟ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۖ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration innahum lan yugh'nū ʿanka mina l-lahi shayan wa-inna l-ẓālimīna baʿḍuhum awliyāu baʿḍin wal-lahu waliyyu l-mutaqīna
Kurdish بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه.
Verse 20
هَـٰذَا بَصَـٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Transliteration hādhā baṣāiru lilnnāsi wahudan waraḥmatun liqawmin yūqinūna
Kurdish ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن.
Verse 21
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجْتَرَحُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ سَوَآءً مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ
Transliteration am ḥasiba alladhīna ij'taraḥū l-sayiāti an najʿalahum ka-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti sawāan maḥyāhum wamamātuhum sāa mā yaḥkumūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن.
Verse 22
وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration wakhalaqa l-lahu l-samāwāti wal-arḍa bil-ḥaqi walituj'zā kullu nafsin bimā kasabat wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت.
Verse 23
أَفَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَـٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِۦ وَقَلْبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَـٰوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِنۢ بَعْدِ ٱللَّهِ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration afara-ayta mani ittakhadha ilāhahu hawāhu wa-aḍallahu l-lahu ʿalā ʿil'min wakhatama ʿalā samʿihi waqalbihi wajaʿala ʿalā baṣarihi ghishāwatan faman yahdīhi min baʿdi l-lahi afalā tadhakkarūna
Kurdish هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن.
Verse 24
وَقَالُوا۟ مَا هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهْرُ ۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ
Transliteration waqālū mā hiya illā ḥayātunā l-dun'yā namūtu wanaḥyā wamā yuh'likunā illā l-dahru wamā lahum bidhālika min ʿil'min in hum illā yaẓunnūna
Kurdish خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن.
Verse 25
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wa-idhā tut'lā ʿalayhim āyātunā bayyinātin mā kāna ḥujjatahum illā an qālū i'tū biābāinā in kuntum ṣādiqīna
Kurdish کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟!
Verse 26
قُلِ ٱللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration quli l-lahu yuḥ'yīkum thumma yumītukum thumma yajmaʿukum ilā yawmi l-qiyāmati lā rayba fīhi walākinna akthara l-nāsi lā yaʿlamūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن.
Verse 27
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ ٱلْمُبْطِلُونَ
Transliteration walillahi mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wayawma taqūmu l-sāʿatu yawma-idhin yakhsaru l-mub'ṭilūna
Kurdish هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن.
Verse 28
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً ۚ كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَـٰبِهَا ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration watarā kulla ummatin jāthiyatan kullu ummatin tud'ʿā ilā kitābihā l-yawma tuj'zawna mā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه.
Verse 29
هَـٰذَا كِتَـٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration hādhā kitābunā yanṭiqu ʿalaykum bil-ḥaqi innā kunnā nastansikhu mā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه.
Verse 30
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration fa-ammā alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti fayud'khiluhum rabbuhum fī raḥmatihi dhālika huwa l-fawzu l-mubīnu
Kurdish جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه.
Verse 31
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَفَلَمْ تَكُنْ ءَايَـٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ
Transliteration wa-ammā alladhīna kafarū afalam takun āyātī tut'lā ʿalaykum fa-is'takbartum wakuntum qawman muj'rimīna
Kurdish به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
Verse 32
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِى مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ
Transliteration wa-idhā qīla inna waʿda l-lahi ḥaqqun wal-sāʿatu lā rayba fīhā qul'tum mā nadrī mā l-sāʿatu in naẓunnu illā ẓannan wamā naḥnu bimus'tayqinīna
Kurdish کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین!!
Verse 33
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wabadā lahum sayyiātu mā ʿamilū waḥāqa bihim mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت.
Verse 34
وَقِيلَ ٱلْيَوْمَ نَنسَىٰكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّـٰصِرِينَ
Transliteration waqīla l-yawma nansākum kamā nasītum liqāa yawmikum hādhā wamawākumu l-nāru wamā lakum min nāṣirīna
Kurdish پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات.
Verse 35
ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذْتُمْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ
Transliteration dhālikum bi-annakumu ittakhadhtum āyāti l-lahi huzuwan wagharratkumu l-ḥayatu l-dun'yā fal-yawma lā yukh'rajūna min'hā walā hum yus'taʿtabūna
Kurdish ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن.
Verse 36
فَلِلَّهِ ٱلْحَمْدُ رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration falillahi l-ḥamdu rabbi l-samāwāti warabbi l-arḍi rabbi l-ʿālamīna
Kurdish جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.
Verse 37
وَلَهُ ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration walahu l-kib'riyāu fī l-samāwāti wal-arḍi wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه.
Read Surah Al-Jathiyah in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.