Surah Al-Furqan in Kurdish: translation and audio
Surah 25 · الفرقان · The Criterion · 77 verses
Surah Al-Furqan verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Furqan word by word in English.
Verse 1
تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَـٰلَمِينَ نَذِيرًا
Transliteration tabāraka alladhī nazzala l-fur'qāna ʿalā ʿabdihi liyakūna lil'ʿālamīna nadhīran
Kurdish به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
Verse 2
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌ فِى ٱلْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍ فَقَدَّرَهُۥ تَقْدِيرًا
Transliteration alladhī lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi walam yattakhidh waladan walam yakun lahu sharīkun fī l-mul'ki wakhalaqa kulla shayin faqaddarahu taqdīran
Kurdish ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
Verse 3
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَوٰةً وَلَا نُشُورًا
Transliteration wa-ittakhadhū min dūnihi ālihatan lā yakhluqūna shayan wahum yukh'laqūna walā yamlikūna li-anfusihim ḍarran walā nafʿan walā yamlikūna mawtan walā ḥayatan walā nushūran
Kurdish که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
Verse 4
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًا وَزُورًا
Transliteration waqāla alladhīna kafarū in hādhā illā if'kun if'tarāhu wa-aʿānahu ʿalayhi qawmun ākharūna faqad jāū ẓul'man wazūran
Kurdish ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نی‌یه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
Verse 5
وَقَالُوٓا۟ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا
Transliteration waqālū asāṭīru l-awalīna ik'tatabahā fahiya tum'lā ʿalayhi buk'ratan wa-aṣīlan
Kurdish هه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!!
Verse 6
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا
Transliteration qul anzalahu alladhī yaʿlamu l-sira fī l-samāwāti wal-arḍi innahu kāna ghafūran raḥīman
Kurdish تۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 7
وَقَالُوا۟ مَالِ هَـٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا
Transliteration waqālū māli hādhā l-rasūli yakulu l-ṭaʿāma wayamshī fī l-aswāqi lawlā unzila ilayhi malakun fayakūna maʿahu nadhīran
Kurdish ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چییه‌تی، خواردن ده‌خوات و به‌بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه فریشته‌یه‌ک بۆ لای دابه‌زییایه!! تائه‌ویش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵکی بێداربکاته‌وه‌و (له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!.
Verse 8
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ ٱلظَّـٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا
Transliteration aw yul'qā ilayhi kanzun aw takūnu lahu jannatun yakulu min'hā waqāla l-ẓālimūna in tattabiʿūna illā rajulan masḥūran
Kurdish یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!
Verse 9
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَـٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا
Transliteration unẓur kayfa ḍarabū laka l-amthāla faḍallū falā yastaṭīʿūna sabīlan
Kurdish ته‌ماشاکه و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایته‌وه، ئه‌وانه گومڕا بوون و ڕێگه‌یه‌ک نادۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت.
Verse 10
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا
Transliteration tabāraka alladhī in shāa jaʿala laka khayran min dhālika jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru wayajʿal laka quṣūran
Kurdish (له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.
Verse 11
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا
Transliteration bal kadhabū bil-sāʿati wa-aʿtadnā liman kadhaba bil-sāʿati saʿīran
Kurdish نه‌خێر، (ڕه‌خنه‌کانیان به‌جێ نی‌یه)، ئه‌گینا ئه‌وان بڕوایان هه‌ر به‌قیامه‌ت نیه، ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که بڕوایان به قیامه‌ت نیه.
Verse 12
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا
Transliteration idhā ra-athum min makānin baʿīdin samiʿū lahā taghayyuẓan wazafīran
Kurdish کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.
Verse 13
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًا
Transliteration wa-idhā ul'qū min'hā makānan ḍayyiqan muqarranīna daʿaw hunālika thubūran
Kurdish هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
Verse 14
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًا وَٰحِدًا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًا كَثِيرًا
Transliteration lā tadʿū l-yawma thubūran wāḥidan wa-id'ʿū thubūran kathīran
Kurdish (ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها مردنێک مه‌که‌ن، به‌ڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
Verse 15
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءً وَمَصِيرًا
Transliteration qul adhālika khayrun am jannatu l-khul'di allatī wuʿida l-mutaqūna kānat lahum jazāan wamaṣīran
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.
Verse 16
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَـٰلِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًا مَّسْـُٔولًا
Transliteration lahum fīhā mā yashāūna khālidīna kāna ʿalā rabbika waʿdan masūlan
Kurdish له‌وبه‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه و خۆی به‌ر پرسیار کردووه لێی.
Verse 17
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَـٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ
Transliteration wayawma yaḥshuruhum wamā yaʿbudūna min dūni l-lahi fayaqūlu a-antum aḍlaltum ʿibādī hāulāi am hum ḍallū l-sabīla
Kurdish ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
Verse 18
قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًا
Transliteration qālū sub'ḥānaka mā kāna yanbaghī lanā an nattakhidha min dūnika min awliyāa walākin mattaʿtahum waābāahum ḥattā nasū l-dhik'ra wakānū qawman būran
Kurdish له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
Verse 19
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا
Transliteration faqad kadhabūkum bimā taqūlūna famā tastaṭīʿūna ṣarfan walā naṣran waman yaẓlim minkum nudhiq'hu ʿadhāban kabīran
Kurdish (ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
Verse 20
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا
Transliteration wamā arsalnā qablaka mina l-mur'salīna illā innahum layakulūna l-ṭaʿāma wayamshūna fī l-aswāqi wajaʿalnā baʿḍakum libaʿḍin fit'natan ataṣbirūna wakāna rabbuka baṣīran
Kurdish ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
Verse 21
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّا كَبِيرًا
Transliteration waqāla alladhīna lā yarjūna liqāanā lawlā unzila ʿalaynā l-malāikatu aw narā rabbanā laqadi is'takbarū fī anfusihim waʿataw ʿutuwwan kabīran
Kurdish ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
Verse 22
يَوْمَ يَرَوْنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَّحْجُورًا
Transliteration yawma yarawna l-malāikata lā bush'rā yawma-idhin lil'muj'rimīna wayaqūlūna ḥij'ran maḥjūran
Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته کان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خه‌جاڵه‌تی و که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو!!
Verse 23
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَـٰهُ هَبَآءً مَّنثُورًا
Transliteration waqadim'nā ilā mā ʿamilū min ʿamalin fajaʿalnāhu habāan manthūran
Kurdish کاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.
Verse 24
أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُّسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا
Transliteration aṣḥābu l-janati yawma-idhin khayrun mus'taqarran wa-aḥsanu maqīlan
Kurdish به‌هه‌شتیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوه‌یه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان چاک و له‌باره.
Verse 25
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلْغَمَـٰمِ وَنُزِّلَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا
Transliteration wayawma tashaqqaqu l-samāu bil-ghamāmi wanuzzila l-malāikatu tanzīlan
Kurdish ڕۆژێک دێت ئاسمان له‌ت وپه‌ت ده‌بێت به هۆی هه‌ورێکی تایبه‌تی‌یه‌وه، به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.
Verse 26
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَـٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ عَسِيرًا
Transliteration al-mul'ku yawma-idhin l-ḥaqu lilrraḥmāni wakāna yawman ʿalā l-kāfirīna ʿasīran
Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).
Verse 27
وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَـٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًا
Transliteration wayawma yaʿaḍḍu l-ẓālimu ʿalā yadayhi yaqūlu yālaytanī ittakhadhtu maʿa l-rasūli sabīlan
Kurdish ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.
Verse 28
يَـٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا
Transliteration yāwaylatā laytanī lam attakhidh fulānan khalīlan
Kurdish مه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم).
Verse 29
لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى ۗ وَكَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ لِلْإِنسَـٰنِ خَذُولًا
Transliteration laqad aḍallanī ʿani l-dhik'ri baʿda idh jāanī wakāna l-shayṭānu lil'insāni khadhūlan
Kurdish به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو، شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات.
Verse 30
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَـٰرَبِّ إِنَّ قَوْمِى ٱتَّخَذُوا۟ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ مَهْجُورًا
Transliteration waqāla l-rasūlu yārabbi inna qawmī ittakhadhū hādhā l-qur'āna mahjūran
Kurdish (دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
Verse 31
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّا مِّنَ ٱلْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا
Transliteration wakadhālika jaʿalnā likulli nabiyyin ʿaduwwan mina l-muj'rimīna wakafā birabbika hādiyan wanaṣīran
Kurdish هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
Verse 32
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلْقُرْءَانُ جُمْلَةً وَٰحِدَةً ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَـٰهُ تَرْتِيلًا
Transliteration waqāla alladhīna kafarū lawlā nuzzila ʿalayhi l-qur'ānu jum'latan wāḥidatan kadhālika linuthabbita bihi fuādaka warattalnāhu tartīlan
Kurdish کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین.
Verse 33
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا
Transliteration walā yatūnaka bimathalin illā ji'nāka bil-ḥaqi wa-aḥsana tafsīran
Kurdish خوانه‌ناسان هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کت لێ ناگرن، له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و به‌جوانی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون نه‌که‌ینه‌وه.
Verse 34
ٱلَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُو۟لَـٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا
Transliteration alladhīna yuḥ'sharūna ʿalā wujūhihim ilā jahannama ulāika sharrun makānan wa-aḍallu sabīlan
Kurdish ئه‌و تاوانبارانه‌ی (دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن)، له‌سه‌ر ڕووخساریان کێش ده‌کرێن بۆ دۆزه‌خ و تیایدا کۆده‌کرێنه‌وه، ئا ئه‌وانه ناخۆشترین جێگه‌یان هه‌یه، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووه به‌ر.
Verse 35
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَجَعَلْنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَـٰرُونَ وَزِيرًا
Transliteration walaqad ātaynā mūsā l-kitāba wajaʿalnā maʿahu akhāhu hārūna wazīran
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه کاتی خۆی کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا و هاروونی برایشیمان کرده وه‌زیرو یاریده‌ده‌ری.
Verse 36
فَقُلْنَا ٱذْهَبَآ إِلَى ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا فَدَمَّرْنَـٰهُمْ تَدْمِيرًا
Transliteration faqul'nā idh'habā ilā l-qawmi alladhīna kadhabū biāyātinā fadammarnāhum tadmīran
Kurdish ئه‌وسا پیمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئیمه به‌درۆ ده‌زانن و بڕوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شی و یاخی بوون) به توند‌و تیژی تێکمان شکاندن به‌سه‌ر یه‌کداو له‌ناومان بردن.
Verse 37
وَقَوْمَ نُوحٍ لَّمَّا كَذَّبُوا۟ ٱلرُّسُلَ أَغْرَقْنَـٰهُمْ وَجَعَلْنَـٰهُمْ لِلنَّاسِ ءَايَةً ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّـٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا
Transliteration waqawma nūḥin lammā kadhabū l-rusula aghraqnāhum wajaʿalnāhum lilnnāsi āyatan wa-aʿtadnā lilẓẓālimīna ʿadhāban alīman
Kurdish قه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.
Verse 38
وَعَادًا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَـٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا
Transliteration waʿādan wathamūdā wa-aṣḥāba l-rasi waqurūnan bayna dhālika kathīran
Kurdish هه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن، سته‌مکارانی هه‌موو سه‌رده‌مێک له ده‌ستی به توانای ئێمه ده‌رناچن).
Verse 39
وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ ٱلْأَمْثَـٰلَ ۖ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا
Transliteration wakullan ḍarabnā lahu l-amthāla wakullan tabbarnā tatbīran
Kurdish بۆ هه‌مووانیان نمونه‌مان هێنایه‌وه (ساڵه‌های دوور‌و درێژ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام که هه‌ر ڕێبازی بێ‌باوه‌ڕیان به‌رنه‌دا) هه‌مووانیانمان به سه‌ختی له ناو برد و ورد‌و خاشمان کردن.
Verse 40
وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًا
Transliteration walaqad ataw ʿalā l-qaryati allatī um'ṭirat maṭara l-sawi afalam yakūnū yarawnahā bal kānū lā yarjūna nushūran
Kurdish خۆ (قوره‌یشیه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نی‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟
Verse 41
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَـٰذَا ٱلَّذِى بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا
Transliteration wa-idhā ra-awka in yattakhidhūnaka illā huzuwan ahādhā alladhī baʿatha l-lahu rasūlan
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانه‌ناسان تۆ ده‌بینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نه‌بێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟!
Verse 42
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا لَوْلَآ أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا
Transliteration in kāda layuḍillunā ʿan ālihatinā lawlā an ṣabarnā ʿalayhā wasawfa yaʿlamūna ḥīna yarawna l-ʿadhāba man aḍallu sabīlan
Kurdish هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!
Verse 43
أَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَـٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا
Transliteration ara-ayta mani ittakhadha ilāhahu hawāhu afa-anta takūnu ʿalayhi wakīlan
Kurdish ئایا نا‌بینیت ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێن نه‌فسی به‌دکردار که‌وتووه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له لادان و سه‌رکه‌شی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خه‌مت نه‌بێ بۆ کوێ ده‌چن؟).
Verse 44
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَٱلْأَنْعَـٰمِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا
Transliteration am taḥsabu anna aktharahum yasmaʿūna aw yaʿqilūna in hum illā kal-anʿāmi bal hum aḍallu sabīlan
Kurdish ئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه ڕاستیه‌کان ده‌بیستن، یان بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه ماڵات نه بێت، هیچی تر نین، به‌ڵکو گومڕاتریشن له ماڵات.
Verse 45
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوْ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا ٱلشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا
Transliteration alam tara ilā rabbika kayfa madda l-ẓila walaw shāa lajaʿalahu sākinan thumma jaʿalnā l-shamsa ʿalayhi dalīlan
Kurdish ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستایه جێگیری ده‌کرد، پاشان خۆریشمان کردووه به‌به‌ڵگه و نیشانه له‌سه‌ر سێبه‌ر (به هۆیه‌وه دیمه‌نی جوانی جۆراو جۆر به دروست کراوان ده‌به‌خشن).
Verse 46
ثُمَّ قَبَضْنَـٰهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا
Transliteration thumma qabaḍnāhu ilaynā qabḍan yasīran
Kurdish له‌وه‌ودوا به شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین).
Verse 47
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِبَاسًا وَٱلنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورًا
Transliteration wahuwa alladhī jaʿala lakumu al-layla libāsan wal-nawma subātan wajaʿala l-nahāra nushūran
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.
Verse 48
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَـٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً طَهُورًا
Transliteration wahuwa alladhī arsala l-riyāḥa bush'ran bayna yaday raḥmatihi wa-anzalnā mina l-samāi māan ṭahūran
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
Verse 49
لِّنُحْـِۧىَ بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَـٰمًا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًا
Transliteration linuḥ'yiya bihi baldatan maytan wanus'qiyahu mimmā khalaqnā anʿāman wa-anāsiyya kathīran
Kurdish تا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ش ببه‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.
Verse 50
وَلَقَدْ صَرَّفْنَـٰهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا۟ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًا
Transliteration walaqad ṣarrafnāhu baynahum liyadhakkarū fa-abā aktharu l-nāsi illā kufūran
Kurdish سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێ‌باوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.
Verse 51
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا
Transliteration walaw shi'nā labaʿathnā fī kulli qaryatin nadhīran
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه بۆ هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک پێغه‌مبه‌رێک و یادخه‌ره‌وه‌یه‌کمان ڕه‌وانه ده‌کرد.
Verse 52
فَلَا تُطِعِ ٱلْكَـٰفِرِينَ وَجَـٰهِدْهُم بِهِۦ جِهَادًا كَبِيرًا
Transliteration falā tuṭiʿi l-kāfirīna wajāhid'hum bihi jihādan kabīran
Kurdish (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.
Verse 53
۞ وَهُوَ ٱلَّذِى مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ هَـٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا
Transliteration wahuwa alladhī maraja l-baḥrayni hādhā ʿadhbun furātun wahādhā mil'ḥun ujājun wajaʿala baynahumā barzakhan waḥij'ran maḥjūran
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.
Verse 54
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ مِنَ ٱلْمَآءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُۥ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا
Transliteration wahuwa alladhī khalaqa mina l-māi basharan fajaʿalahu nasaban waṣih'ran wakāna rabbuka qadīran
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (له‌وه‌ودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) و کردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره (له هه‌موو بوارێک‌دا).
Verse 55
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ ٱلْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرًا
Transliteration wayaʿbudūna min dūni l-lahi mā lā yanfaʿuhum walā yaḍurruhum wakāna l-kāfiru ʿalā rabbihi ẓahīran
Kurdish خوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێ‌باوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.
Verse 56
وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا
Transliteration wamā arsalnāka illā mubashiran wanadhīran
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕه‌وانه کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر بیت به (ئیمانداران) ترسێنه‌ر بیت (بۆ بێ‌باوه‌ڕان).
Verse 57
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
Transliteration qul mā asalukum ʿalayhi min ajrin illā man shāa an yattakhidha ilā rabbihi sabīlan
Kurdish به‌و خه‌لکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه له‌وه که ڕی نیشانده‌رم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ی به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌رو مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت.
Verse 58
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا
Transliteration watawakkal ʿalā l-ḥayi alladhī lā yamūtu wasabbiḥ biḥamdihi wakafā bihi bidhunūbi ʿibādihi khabīran
Kurdish تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
Verse 59
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ ٱلرَّحْمَـٰنُ فَسْـَٔلْ بِهِۦ خَبِيرًا
Transliteration alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa wamā baynahumā fī sittati ayyāmin thumma is'tawā ʿalā l-ʿarshi l-raḥmānu fasal bihi khabīran
Kurdish ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
Verse 60
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسْجُدُوا۟ لِلرَّحْمَـٰنِ قَالُوا۟ وَمَا ٱلرَّحْمَـٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩
Transliteration wa-idhā qīla lahumu us'judū lilrraḥmāni qālū wamā l-raḥmānu anasjudu limā tamurunā wazādahum nufūran
Kurdish کاتێک به خوانه‌ناسان بوترێت سوژده ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان (ئه‌و نه‌فامانه به‌سه‌رکه‌شیه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه؟ خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟! تا بێت فه‌رمانی خوا زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات.
Verse 61
تَبَارَكَ ٱلَّذِى جَعَلَ فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا
Transliteration tabāraka alladhī jaʿala fī l-samāi burūjan wajaʿala fīhā sirājan waqamaran munīran
Kurdish زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زه‌وی دابین کردووه.
Verse 62
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا
Transliteration wahuwa alladhī jaʿala al-layla wal-nahāra khil'fatan liman arāda an yadhakkara aw arāda shukūran
Kurdish خوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.
Verse 63
وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَـٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَـٰمًا
Transliteration waʿibādu l-raḥmāni alladhīna yamshūna ʿalā l-arḍi hawnan wa-idhā khāṭabahumu l-jāhilūna qālū salāman
Kurdish به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).
Verse 64
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَـٰمًا
Transliteration wa-alladhīna yabītūna lirabbihim sujjadan waqiyāman
Kurdish ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 65
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا
Transliteration wa-alladhīna yaqūlūna rabbanā iṣ'rif ʿannā ʿadhāba jahannama inna ʿadhābahā kāna gharāman
Kurdish ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).
Verse 66
إِنَّهَا سَآءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا
Transliteration innahā sāat mus'taqarran wamuqāman
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنووره تیایدا).
Verse 67
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُوا۟ لَمْ يُسْرِفُوا۟ وَلَمْ يَقْتُرُوا۟ وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا
Transliteration wa-alladhīna idhā anfaqū lam yus'rifū walam yaqturū wakāna bayna dhālika qawāman
Kurdish (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).
Verse 68
وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا
Transliteration wa-alladhīna lā yadʿūna maʿa l-lahi ilāhan ākhara walā yaqtulūna l-nafsa allatī ḥarrama l-lahu illā bil-ḥaqi walā yaznūna waman yafʿal dhālika yalqa athāman
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.
Verse 69
يُضَـٰعَفْ لَهُ ٱلْعَذَابُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِۦ مُهَانًا
Transliteration yuḍāʿaf lahu l-ʿadhābu yawma l-qiyāmati wayakhlud fīhi muhānan
Kurdish له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر.
Verse 70
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَـٰلِحًا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمْ حَسَنَـٰتٍ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
Transliteration illā man tāba waāmana waʿamila ʿamalan ṣāliḥan fa-ulāika yubaddilu l-lahu sayyiātihim ḥasanātin wakāna l-lahu ghafūran raḥīman
Kurdish مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).
Verse 71
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابًا
Transliteration waman tāba waʿamila ṣāliḥan fa-innahu yatūbu ilā l-lahi matāban
Kurdish جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه.
Verse 72
وَٱلَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغْوِ مَرُّوا۟ كِرَامًا
Transliteration wa-alladhīna lā yashhadūna l-zūra wa-idhā marrū bil-laghwi marrū kirāman
Kurdish (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
Verse 73
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا۟ عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا
Transliteration wa-alladhīna idhā dhukkirū biāyāti rabbihim lam yakhirrū ʿalayhā ṣumman waʿum'yānan
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش؛ کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).
Verse 74
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَٰجِنَا وَذُرِّيَّـٰتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَٱجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا
Transliteration wa-alladhīna yaqūlūna rabbanā hab lanā min azwājinā wadhurriyyātinā qurrata aʿyunin wa-ij'ʿalnā lil'muttaqīna imāman
Kurdish ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
Verse 75
أُو۟لَـٰٓئِكَ يُجْزَوْنَ ٱلْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَـٰمًا
Transliteration ulāika yuj'zawna l-ghur'fata bimā ṣabarū wayulaqqawna fīhā taḥiyyatan wasalāman
Kurdish ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).
Verse 76
خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا
Transliteration khālidīna fīhā ḥasunat mus'taqarran wamuqāman
Kurdish بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه.
Verse 77
قُلْ مَا يَعْبَؤُا۟ بِكُمْ رَبِّى لَوْلَا دُعَآؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًۢا
Transliteration qul mā yaʿba-u bikum rabbī lawlā duʿāukum faqad kadhabtum fasawfa yakūnu lizāman
Kurdish تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.
Read Surah Al-Furqan in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.