Surah Yusuf in Kurdish: translation and audio
Surah 12 · يوسف · Joseph · 111 verses
Surah Yusuf verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Yusuf word by word in English.
Verse 1
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ
Transliteration alif-lam-ra til'ka āyātu l-kitābi l-mubīni
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.
Verse 2
إِنَّآ أَنزَلْنَـٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration innā anzalnāhu qur'ānan ʿarabiyyan laʿallakum taʿqilūna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م ئایه‌تانه‌مان دابه‌زاندووه له شێوه‌ی قورئانێکی پاراودا به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه لێی تێبگه‌ن و ژیریتان بخه‌نه‌کار.
Verse 3
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَـٰفِلِينَ
Transliteration naḥnu naquṣṣu ʿalayka aḥsana l-qaṣaṣi bimā awḥaynā ilayka hādhā l-qur'āna wa-in kunta min qablihi lamina l-ghāfilīna
Kurdish ئێمه چاکترین و جوانترین چیرۆك و به‌سه‌رهاتت بۆ ده‌گێرینه‌وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌ی که نیگامان کرد بۆ لای تۆ، له‌کاتێکدا بێگومان تۆ له پێش ئه‌م قورئانه‌دا له‌م به‌سه‌رهاته بێ ئاگا بوویت.
Verse 4
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَـٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَـٰجِدِينَ
Transliteration idh qāla yūsufu li-abīhi yāabati innī ra-aytu aḥada ʿashara kawkaban wal-shamsa wal-qamara ra-aytuhum lī sājidīna
Kurdish کاتێك یوسف به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم بێگومان من له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره و خۆر‌و مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم.
Verse 5
قَالَ يَـٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ لِلْإِنسَـٰنِ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
Transliteration qāla yābunayya lā taqṣuṣ ru'yāka ʿalā ikh'watika fayakīdū laka kaydan inna l-shayṭāna lil'insāni ʿaduwwun mubīnun
Kurdish باوکی وتی: ڕۆڵه گیان خه‌وه‌که‌ت مه‌گێڕه‌وه بۆ براکانت، نه‌وه‌کو به‌هۆی ئه‌وه‌وه فێڵێکت لێبکه‌ن و تووشی به‌ڵایه‌کت بکه‌ن (چونکه ئه‌م خه‌وه داهاتوویه‌کی بڵند بۆ تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش حه‌سوودیت پێده‌به‌ن) به‌ڕاستی شه‌یتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئاده‌میزاده.....
Verse 6
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَـٰقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration wakadhālika yajtabīka rabbuka wayuʿallimuka min tawīli l-aḥādīthi wayutimmu niʿ'matahu ʿalayka waʿalā āli yaʿqūba kamā atammahā ʿalā abawayka min qablu ib'rāhīma wa-is'ḥāqa inna rabbaka ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish به‌و شێوه‌یه‌ش خوای په‌روه‌ردگارت تۆ دیاری ده‌کات و هه‌ڵتده‌بژێردیت (بۆ پێغه‌مبه‌رێتی) و هه‌ندێك لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێر ده‌کات ونیعمه‌ته‌کانی خۆیت به‌سه‌ردا ته‌واو ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی یه‌عقوبیشدا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر نیعمه‌ت و پله‌وپایه‌ی بڵندی به‌خشی به‌باپیرانت که ئیبراهیم و ئیسحاقن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زانا و دانایه.
Verse 7
۞ لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَـٰتٌ لِّلسَّآئِلِينَ
Transliteration laqad kāna fī yūsufa wa-ikh'watihi āyātun lilssāilīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان له‌م ڕووداوه‌ی یوسف و براکانیدا نیشانه‌ی زۆری (پێغه‌مبه‌رێتی محمدی) تێدایه بۆ که‌سانێك پرسیار ده‌که‌ن له‌و باره‌یه‌وه (به‌شوێن ڕاستێتی تۆدا ده‌گه‌ڕێن).
Verse 8
إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration idh qālū layūsufu wa-akhūhu aḥabbu ilā abīnā minnā wanaḥnu ʿuṣ'batun inna abānā lafī ḍalālin mubīnin
Kurdish کاتێك براکانی یوسف وتیان: به‌ڕاستی یوسف و براکه‌ی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارو خۆشه‌ویستترن، له‌کاتێکدا ئێمه کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی باوکمان له سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادایه.
Verse 9
ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًا صَـٰلِحِينَ
Transliteration uq'tulū yūsufa awi iṭ'raḥūhu arḍan yakhlu lakum wajhu abīkum watakūnū min baʿdihi qawman ṣāliḥīna
Kurdish (له‌نێوان خۆیاندا هه‌ندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بده‌نه شوێن و زه‌ویه‌کی دوور، ئه‌وکاته ڕووی باوکتان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئێوه ده‌بێت، ئینجا دوای نه‌مانی یوسف ده‌بنه پێڕو نه‌وه‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك.
Verse 10
قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَـٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ
Transliteration qāla qāilun min'hum lā taqtulū yūsufa wa-alqūhu fī ghayābati l-jubi yaltaqiṭ'hu baʿḍu l-sayārati in kuntum fāʿilīna
Kurdish یه‌کێك له براکانی وتی: یوسف مه‌کوژن، به‌ڵکو بیخه‌ینه ناو بیرێکی قووڵه‌وه، دوایی کاروان دێت و ده‌یدۆزنه‌وه و ده‌یبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر شتێکی لێ بکه‌ن.
Verse 11
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَـٰصِحُونَ
Transliteration qālū yāabānā mā laka lā tamannā ʿalā yūsufa wa-innā lahu lanāṣiḥūna
Kurdish (دوای ئه‌و بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئه‌ی باوکه ئه‌وه چیته له ئێمه دڵنیانیت له باره‌ی یوسفه‌وه، به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین و زۆر خۆشمان ده‌وێت.
Verse 12
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ
Transliteration arsil'hu maʿanā ghadan yartaʿ wayalʿab wa-innā lahu laḥāfiẓūna
Kurdish به‌یانی بینێره له‌گه‌ڵمان با بای باڵی بدات گه‌مه‌و یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ ده‌که‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت.
Verse 13
قَالَ إِنِّى لَيَحْزُنُنِىٓ أَن تَذْهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ ٱلذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَـٰفِلُونَ
Transliteration qāla innī layaḥzununī an tadhhabū bihi wa-akhāfu an yakulahu l-dhi'bu wa-antum ʿanhu ghāfilūna
Kurdish باوکیان وتی: من زۆر غه‌م و په‌ژاره ده‌مگرێت له‌وه‌ی ئێوه بیبه‌ن، ده‌ترسم گورگ بیخوات له‌کاتێکدا که ئێوه لێی بێ ئاگان (له‌به‌ر یاری و گه‌مه‌ی خۆتان).
Verse 14
قَالُوا۟ لَئِنْ أَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّآ إِذًا لَّخَـٰسِرُونَ
Transliteration qālū la-in akalahu l-dhi'bu wanaḥnu ʿuṣ'batun innā idhan lakhāsirūna
Kurdish کوڕه‌کان وتیان: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگه‌که بیخوات، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی ئه‌وکاته ئێمه خه‌ساره‌تمه‌ندین (زه‌ره‌رمان له خۆمانداوه و شه‌رمه‌زاری لای تۆ ده‌بین).
Verse 15
فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَـٰبَتِ ٱلْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration falammā dhahabū bihi wa-ajmaʿū an yajʿalūhu fī ghayābati l-jubi wa-awḥaynā ilayhi latunabbi-annahum bi-amrihim hādhā wahum lā yashʿurūna
Kurdish جا کاتێك (سه‌ره‌نجام باوکیان ڕازی کرد‌و) یوسفیان برد‌و هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌ینه ناو تاریکای بیره‌که‌وه، له‌و کاته‌دا نیگامان بۆ نارد که: هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێك ئه‌وان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆته‌وه و هه‌ستی پێناکه‌ن.
Verse 16
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمْ عِشَآءً يَبْكُونَ
Transliteration wajāū abāhum ʿishāan yabkūna
Kurdish پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.
Verse 17
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَـٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَـٰدِقِينَ
Transliteration qālū yāabānā innā dhahabnā nastabiqu wataraknā yūsufa ʿinda matāʿinā fa-akalahu l-dhi'bu wamā anta bimu'minin lanā walaw kunnā ṣādiqīna
Kurdish وتیان ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان: به‌ڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان ده‌کردو یوسفمان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێ هێشت، ئه‌وسا گورگه‌که په‌لاماری دا‌و خواردی، به‌ڵام تۆ هه‌میشه بڕوامان پێناکه‌یت ئه‌گه‌رچی ئێمه ڕاستگۆش بین....
Verse 18
وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
Transliteration wajāū ʿalā qamīṣihi bidamin kadhibin qāla bal sawwalat lakum anfusukum amran faṣabrun jamīlun wal-lahu l-mus'taʿānu ʿalā mā taṣifūna
Kurdish براکانیشی هاتن به‌هه‌ندێ خوێنی ساخته‌وه که به‌سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئه‌ویش وتی: نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئه‌م کاره‌تان سازداوه، جا چارم ته‌نها خۆگریی و ئارام گرتنه به‌جوانترین شێوه، هه‌ر خواش داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن.
Verse 19
وَجَآءَتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُوا۟ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُۥ ۖ قَالَ يَـٰبُشْرَىٰ هَـٰذَا غُلَـٰمٌ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَـٰعَةً ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ
Transliteration wajāat sayyāratun fa-arsalū wāridahum fa-adlā dalwahu qāla yābush'rā hādhā ghulāmun wa-asarrūhu biḍāʿatan wal-lahu ʿalīmun bimā yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنه‌ره‌کایان نارد ئاو بهێنێت (ئه‌ویش چووه سه‌ربیره‌که) و سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌وه، کاتێك هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته ده‌ره‌وه، کاتێك کابرا بینی، وتی: خه‌ڵکینه مژده بێت ئه‌مه لاوێکه (ئه‌وسا هه‌ر که‌سێك بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به‌به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) یوسفیان شارده‌وه و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (چاودێری یوسف ده‌کات و کارێکی گه‌وره‌ی پێیه‌تی).
Verse 20
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍۭ بَخْسٍ دَرَٰهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ
Transliteration washarawhu bithamanin bakhsin darāhima maʿdūdatin wakānū fīhi mina l-zāhidīna
Kurdish سه‌رئه‌نجام (بردیان و) فرۆشتیان له بازاڕی کۆیله فرۆشه‌کاندا له میسر، به‌نرخێکی هه‌رزان، چه‌ند درهه‌مێکی که‌م، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنه‌داو که‌م ته‌ماع بوون (چونکه پشتیان پێوه‌ی نه‌ئێشا بوو).
Verse 21
وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration waqāla alladhī ish'tarāhu min miṣ'ra li-im'ra-atihi akrimī mathwāhu ʿasā an yanfaʿanā aw nattakhidhahu waladan wakadhālika makkannā liyūsufa fī l-arḍi walinuʿallimahu min tawīli l-aḥādīthi wal-lahu ghālibun ʿalā amrihi walākinna akthara l-nāsi lā yaʿlamūna
Kurdish جا ئه‌و که‌سه‌ی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگه‌ی ئه‌م لاوه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودمان پێبگه‌یه‌نێت، یان بیکه‌ینه کوڕی خۆمان، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان جێگیرکرد له زه‌ویدا و پایه‌دارمان کرد، بۆ ئه‌وه‌ش فێری بکه‌ین چۆن خه‌و لێک بداته‌وه و ڕووداوه‌کانی چوار ده‌وری وه‌ك خۆی تێبگات، خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.
Verse 22
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration walammā balagha ashuddahu ātaynāhu ḥuk'man waʿil'man wakadhālika najzī l-muḥ'sinīna
Kurdish کاتێکیش که یوسف پێگه‌یشت و گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توند و تۆڵی (له ڕووی لاشه‌و ژیریی یه‌وه) و ئێمه‌ش پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی دانایی و زانیاری شاره‌زایی باشمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
Verse 23
وَرَٰوَدَتْهُ ٱلَّتِى هُوَ فِى بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلْأَبْوَٰبَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ رَبِّىٓ أَحْسَنَ مَثْوَاىَ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration warāwadathu allatī huwa fī baytihā ʿan nafsihi waghallaqati l-abwāba waqālat hayta laka qāla maʿādha l-lahi innahu rabbī aḥsana mathwāya innahu lā yuf'liḥu l-ẓālimūna
Kurdish جا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که یوسف له ماڵیدا بوو هه‌وڵیدا یوسف له خشته ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هه‌موو ده‌رگاکانیشی داخست و وتی: وه‌ره پێشه‌وه و خۆت ئاماده بکه، یوسف وتی: پانا ده‌گرم به خوا کاری واناکه‌م، چونکه په‌روه‌ردگارم ده‌رووی لێ کردوومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مێرده‌که‌شت چاك ڕه‌فتارر بووه له‌گه‌ڵمدا (چۆن خیانه‌تی لێ ده‌که‌م) و چونکه من دڵنیام سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.
Verse 24
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَـٰنَ رَبِّهِۦ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ ۚ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ
Transliteration walaqad hammat bihi wahamma bihā lawlā an raā bur'hāna rabbihi kadhālika linaṣrifa ʿanhu l-sūa wal-faḥshāa innahu min ʿibādinā l-mukh'laṣīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ژنه‌که په‌لاماری یوسفیداو ویستی لێی بدات، یوسفیش نیازی لێدانی هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوایی نه‌زانیایه (که سه‌رئه‌نجامی لێدانه‌که‌ی به‌خراپ به‌سه‌ریدا ده‌شکێته‌وه)و ئا به‌و شێوه‌یه‌مان کرد (بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گوناهو تاوان و خراپه‌یه لێی دوور ده‌خه‌ینه‌وه) و به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده هه‌ڵبژارده وپاکه‌کانی ئێمه‌یه.
Verse 25
وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration wa-is'tabaqā l-bāba waqaddat qamīṣahu min duburin wa-alfayā sayyidahā ladā l-bābi qālat mā jazāu man arāda bi-ahlika sūan illā an yus'jana aw ʿadhābun alīmun
Kurdish سه‌رئه‌نجام هه‌ردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ ده‌رگاکه (یوسف بۆ کردنه‌وه و ئه‌ویش بۆ داخستن) ژنه‌که توانی ده‌ستی له کراسه‌که‌ی گیر بکات و له پشته‌وه دڕاندی، ئه‌وسا هه‌ردووکیان له به‌رده‌می ده‌رگاکه‌دا تووشی مێرده‌که‌ی هاتن، خیرا هاته قسه‌و ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه وتی: باشه ئاخۆ سزای ئه‌و که‌سه چییه که وستبیتی خراپه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌تدا بکات، جگه له‌وه‌ی به‌نده بکرێت یان سزایه‌کی به‌ئێش بدرێت.
Verse 26
قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ
Transliteration qāla hiya rāwadatnī ʿan nafsī washahida shāhidun min ahlihā in kāna qamīṣuhu qudda min qubulin faṣadaqat wahuwa mina l-kādhibīna
Kurdish یوسف وتی: (نه‌خێر وانیه) ئه‌و ویستی له خشته‌م به‌رێت، یه‌کێك له خزمانی ژنه‌که (که‌گوێی له به‌سه‌رهاته‌که بوو، دیار بووکه پیاوێکی زیره‌ك و دنیا دیده بوو) شایه‌تیداو وتی: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕابێت ئه‌وه ژنه‌که ڕاست ده‌کات و ئه‌و کاته یوسف یه‌کێکه له درۆزنان.
Verse 27
وَإِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration wa-in kāna qamīṣuhu qudda min duburin fakadhabat wahuwa mina l-ṣādiqīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی له پشته‌وه دڕابێت ژنه‌که درۆ ده‌کات و یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
Verse 28
فَلَمَّا رَءَا قَمِيصَهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُۥ مِن كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ
Transliteration falammā raā qamīṣahu qudda min duburin qāla innahu min kaydikunna inna kaydakunna ʿaẓīmun
Kurdish کاتێك مێرده‌که‌ی بینی کراسه‌که‌ی یوسف له پشته‌وه دڕاوه، به ژنه‌که‌ی وت: به‌ڕاستی ئه‌مه پیلان و نه‌خشه‌ی خۆتانه، بێگومان فێڵ و ته‌ڵه‌که و نه‌خشه و پیلانی ئێوه زۆر گه‌وره‌یه (له‌م جۆره شتانه‌دا).
Verse 29
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَـٰذَا ۚ وَٱسْتَغْفِرِى لِذَنۢبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلْخَاطِـِٔينَ
Transliteration yūsufu aʿriḍ ʿan hādhā wa-is'taghfirī lidhanbiki innaki kunti mina l-khāṭiīna
Kurdish ئینجا ڕووی کرده یوسف وتی: ئه‌ی یوسف، ئه‌م باسه فه‌رامۆش بکه و گوێی مه‌ده‌رێ، تۆش داوای لێخۆشبوو‌ن و لێبوردن بکه له هه‌ڵه و تاوانه‌که‌ت چونکه به‌ڕاستی تۆ له گوناهباران و به‌هه‌ڵه‌چواندایت.
Verse 30
۞ وَقَالَ نِسْوَةٌ فِى ٱلْمَدِينَةِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ تُرَٰوِدُ فَتَىٰهَا عَن نَّفْسِهِۦ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَىٰهَا فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
Transliteration waqāla nis'watun fī l-madīnati im'ra-atu l-ʿazīzi turāwidu fatāhā ʿan nafsihi qad shaghafahā ḥubban innā lanarāhā fī ḍalālin mubīnin
Kurdish پاشان ژنانێك له ئافره‌تانی ناو شار ئه‌م ده‌نگ و باسه‌یان بیست بۆیه وتیشیان: سه‌یره! ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر ده‌یه‌وێت به‌نه‌رم و نیانی سه‌رنجی لاوه‌که‌ی خۆی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، به‌ڕاستی ئه‌وینداریه‌که‌ی بۆی هه‌موو په‌ره‌کانی دڵی داگیرکردووه، بێگومان ئێمه ئه‌و ژنه سه‌رگه‌ردانێکی ئاشکرادا ده‌بینین.
Verse 31
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَـٰشَ لِلَّهِ مَا هَـٰذَا بَشَرًا إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ
Transliteration falammā samiʿat bimakrihinna arsalat ilayhinna wa-aʿtadat lahunna muttaka-an waātat kulla wāḥidatin min'hunna sikkīnan waqālati ukh'ruj ʿalayhinna falammā ra-aynahu akbarnahu waqaṭṭaʿna aydiyahunna waqul'na ḥāsha lillahi mā hādhā basharan in hādhā illā malakun karīmun
Kurdish جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانی‌و (الله اکبر) یان بۆ کرد‌و به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه.
Verse 32
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِّنَ ٱلصَّـٰغِرِينَ
Transliteration qālat fadhālikunna alladhī lum'tunnanī fīhi walaqad rāwadttuhu ʿan nafsihi fa-is'taʿṣama wala-in lam yafʿal mā āmuruhu layus'jananna walayakūnan mina l-ṣāghirīna
Kurdish ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.
Verse 33
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ
Transliteration qāla rabbi l-sij'nu aḥabbu ilayya mimmā yadʿūnanī ilayhi wa-illā taṣrif ʿannī kaydahunna aṣbu ilayhinna wa-akun mina l-jāhilīna
Kurdish یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان با‌نگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه.
Verse 34
فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration fa-is'tajāba lahu rabbuhu faṣarafa ʿanhu kaydahunna innahu huwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کرد‌و له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).
Verse 35
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍ
Transliteration thumma badā lahum min baʿdi mā ra-awū l-āyāti layasjununnahu ḥattā ḥīnin
Kurdish پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.
Verse 36
وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ ٱلْـَٔاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wadakhala maʿahu l-sij'na fatayāni qāla aḥaduhumā innī arānī aʿṣiru khamran waqāla l-ākharu innī arānī aḥmilu fawqa rasī khub'zan takulu l-ṭayru min'hu nabbi'nā bitawīlihi innā narāka mina l-muḥ'sinīna
Kurdish ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسف‌دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا).....
Verse 37
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ ۚ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration qāla lā yatīkumā ṭaʿāmun tur'zaqānihi illā nabbatukumā bitawīlihi qabla an yatiyakumā dhālikumā mimmā ʿallamanī rabbī innī taraktu millata qawmin lā yu'minūna bil-lahi wahum bil-ākhirati hum kāfirūna
Kurdish یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه.
Verse 38
وَٱتَّبَعْتُ مِلَّةَ ءَابَآءِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشْرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ
Transliteration wa-ittabaʿtu millata ābāī ib'rāhīma wa-is'ḥāqa wayaʿqūba mā kāna lanā an nush'rika bil-lahi min shayin dhālika min faḍli l-lahi ʿalaynā waʿalā l-nāsi walākinna akthara l-nāsi lā yashkurūna
Kurdish به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.
Verse 39
يَـٰصَـٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ ءَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ
Transliteration yāṣāḥibayi l-sij'ni a-arbābun mutafarriqūna khayrun ami l-lahu l-wāḥidu l-qahāru
Kurdish (ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟
Verse 40
مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءً سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَـٰنٍ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration mā taʿbudūna min dūnihi illā asmāan sammaytumūhā antum waābāukum mā anzala l-lahu bihā min sul'ṭānin ini l-ḥuk'mu illā lillahi amara allā taʿbudū illā iyyāhu dhālika l-dīnu l-qayimu walākinna akthara l-nāsi lā yaʿlamūna
Kurdish جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.
Verse 41
يَـٰصَـٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًا ۖ وَأَمَّا ٱلْـَٔاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ
Transliteration yāṣāḥibayi l-sij'ni ammā aḥadukumā fayasqī rabbahu khamran wa-ammā l-ākharu fayuṣ'labu fatakulu l-ṭayru min rasihi quḍiya l-amru alladhī fīhi tastaftiyāni
Kurdish ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه.
Verse 42
وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ
Transliteration waqāla lilladhī ẓanna annahu nājin min'humā udh'kur'nī ʿinda rabbika fa-ansāhu l-shayṭānu dhik'ra rabbihi falabitha fī l-sij'ni biḍ'ʿa sinīna
Kurdish ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه.
Verse 43
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنۢبُلَـٰتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَـٰتٍ ۖ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَـٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ
Transliteration waqāla l-maliku innī arā sabʿa baqarātin simānin yakuluhunna sabʿun ʿijāfun wasabʿa sunbulātin khuḍ'rin wa-ukhara yābisātin yāayyuhā l-mala-u aftūnī fī ru'yāya in kuntum lilrru'yā taʿburūna
Kurdish (شه‌وێك پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: به‌ڕاستی من له خه‌ومدا بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وز و جوان و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زانا‌و شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێك ده‌ده‌نه‌وه...
Verse 44
قَالُوٓا۟ أَضْغَـٰثُ أَحْلَـٰمٍ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَـٰمِ بِعَـٰلِمِينَ
Transliteration qālū aḍghāthu aḥlāmin wamā naḥnu bitawīli l-aḥlāmi biʿālimīna
Kurdish ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌ونه بێ سه‌رو بنه و هیچ نی یه، ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی بێ سه‌رو بن شاره‌زا نین.
Verse 45
وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ
Transliteration waqāla alladhī najā min'humā wa-iddakara baʿda ummatin anā unabbi-ukum bitawīlihi fa-arsilūni
Kurdish ئینجا ئه‌وه‌یان که ڕزگاری بوو بوو، بیری که‌وته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هه‌واڵی (لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌تان) پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.
Verse 46
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنۢبُلَـٰتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَـٰتٍ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ
Transliteration yūsufu ayyuhā l-ṣidīqu aftinā fī sabʿi baqarātin simānin yakuluhunna sabʿun ʿijāfun wasabʿi sunbulātin khuḍ'rin wa-ukhara yābisātin laʿallī arjiʿu ilā l-nāsi laʿallahum yaʿlamūna
Kurdish (ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.
Verse 47
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ
Transliteration qāla tazraʿūna sabʿa sinīna da-aban famā ḥaṣadttum fadharūhu fī sunbulihi illā qalīlan mimmā takulūna
Kurdish (یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).
Verse 48
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ
Transliteration thumma yatī min baʿdi dhālika sabʿun shidādun yakul'na mā qaddamtum lahunna illā qalīlan mimmā tuḥ'ṣinūna
Kurdish پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆ‌و).
Verse 49
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ
Transliteration thumma yatī min baʿdi dhālika ʿāmun fīhi yughāthu l-nāsu wafīhi yaʿṣirūna
Kurdish له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.
Verse 50
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّـٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ
Transliteration waqāla l-maliku i'tūnī bihi falammā jāahu l-rasūlu qāla ir'jiʿ ilā rabbika fasalhu mā bālu l-nis'wati allātī qaṭṭaʿna aydiyahunna inna rabbī bikaydihinna ʿalīmun
Kurdish (ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.
Verse 51
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَـٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٔـٰنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration qāla mā khaṭbukunna idh rāwadttunna yūsufa ʿan nafsihi qul'na ḥāsha lillahi mā ʿalim'nā ʿalayhi min sūin qālati im'ra-atu l-ʿazīzi l-āna ḥaṣḥaṣa l-ḥaqu anā rāwadttuhu ʿan nafsihi wa-innahu lamina l-ṣādiqīna
Kurdish (پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
Verse 52
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّى لَمْ أَخُنْهُ بِٱلْغَيْبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى كَيْدَ ٱلْخَآئِنِينَ
Transliteration dhālika liyaʿlama annī lam akhun'hu bil-ghaybi wa-anna l-laha lā yahdī kayda l-khāinīna
Kurdish (ئینجا یوسف) وتی: ئه‌وه (بۆیه وام کرد) تا (پاشا) چاك بزانێت و دڵنیابێت به‌ڕاستی من له نهێنیشدا خیانه‌تم لێ نه‌کردووه، بێگومانیش خوا فێڵ و ته‌ڵه‌ی خیانه‌تکاران به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت. (یاخود ژنه‌که وتی): تا یوسف دڵنیابێت که له نهێنیداو (ئێسته ئه‌و لێره نی یه) خیانه‌تی لێ ناکه‌م و بوختانی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، چونکه (بۆم ده‌رکه‌وتووه) که خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت
Verse 53
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration wamā ubarri-u nafsī inna l-nafsa la-ammāratun bil-sūi illā mā raḥima rabbī inna rabbī ghafūrun raḥīmun
Kurdish (ده‌شێت یوسف یان ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر وتبێتی) منیش نه‌فسی خۆم به‌ری ناکه‌م، چونکه به‌ڕاستی نه‌فس (ئه‌گه‌ر به نووری خواناسی ئاوه‌دان نه‌بێت) زۆر فه‌رمانده‌ره به‌گوناهو هه‌ڵه‌و تاوان، مه‌گه‌ر نه‌فسێك که په‌روه‌ردگارم میهره‌بانی پێ کردبێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 54
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ
Transliteration waqāla l-maliku i'tūnī bihi astakhliṣ'hu linafsī falammā kallamahu qāla innaka l-yawma ladaynā makīnun amīnun
Kurdish (ئه‌وسا پاشا که ڕاستیه‌کانی به ته‌واویی بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر یوسفی لا به‌ڕێزو به‌نرخ بوو بۆیه) فه‌رمانیدا وتی: ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، ئه‌و (لاوه پاکه ژیره زانایه) تایبه‌تی ده‌که‌م بۆخۆم و له نزیکانی من بێت، جا کاتێك (هێنایان) و پاشا قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، وتی: ئه‌مڕۆ ئیتر به‌ڕاستی تۆ لای ئێمه خاوه‌نی پله‌و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی.
Verse 55
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌ
Transliteration qāla ij'ʿalnī ʿalā khazāini l-arḍi innī ḥafīẓun ʿalīmun
Kurdish یوسف وتی: پێم باشه بمکه‌یت به‌لێپرسراو به‌سه‌ر گه‌نجینه‌کان و سامانی سه‌ر زه‌وی ئه‌م وڵاته، (میسر) به‌ڕاستی من پارێزه‌رێکی زانام (له‌خۆم ڕاده‌بینم که شت بپارێزم و زاناشم که چۆن ده‌یپارێزم).
Verse 56
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wakadhālika makkannā liyūsufa fī l-arḍi yatabawwa-u min'hā ḥaythu yashāu nuṣību biraḥmatinā man nashāu walā nuḍīʿu ajra l-muḥ'sinīna
Kurdish (خوا ده‌فه‌رموێت) ئا به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتمان دا به یوسف و جێگیر وپایه‌دارمان کرد له خاکی میسردا، هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی ده‌ویست له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی ده‌که‌وت بۆی ساز ده‌بوو، هه‌ر که‌سێك، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك بمانه‌وێت به‌هره‌وه‌ری ده‌که‌ین له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانمان و پاداشتی چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین.
Verse 57
وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
Transliteration wala-ajru l-ākhirati khayrun lilladhīna āmanū wakānū yattaqūna
Kurdish بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و خۆیان ده‌پاڕاست.
Verse 58
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ
Transliteration wajāa ikh'watu yūsufa fadakhalū ʿalayhi faʿarafahum wahum lahu munkirūna
Kurdish (ساڵانی گرانی هاته پێشه‌وه) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونه دیوانی، ئه‌و ئه‌وانی ناسێوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌میان نه‌ناسێوه (چونکه پۆشاکی وه‌زیری له به‌ردا بوو، هه‌رگیز شتی وایان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرد).
Verse 59
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ
Transliteration walammā jahhazahum bijahāzihim qāla i'tūnī bi-akhin lakum min abīkum alā tarawna annī ūfī l-kayla wa-anā khayru l-munzilīna
Kurdish (ئه‌ویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی ده‌رخستن که برایه‌کی باوکییان هه‌یه و نه‌یانهێناوه له‌به‌ئه‌وه) له کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه وتی: (من حه‌ز ده‌که‌م) برایه‌کی باوکیتان هه‌یه بۆم بهێنن، ئایا نابینن به‌ڕاستی من چۆن کێشانه و پێوانه‌م تێر‌و ته‌واوه و، چۆن ڕێز له میوان ده‌گرم (یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌م).
Verse 60
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ
Transliteration fa-in lam tatūnī bihi falā kayla lakum ʿindī walā taqrabūni
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه‌تانم بۆ نه‌هێنن، ئه‌وه ئیتر هیچ موعامه‌له و کێشانه و پێوانه‌ی ئیوه لای من نی یه و نزیکم مه‌که‌ونه‌وه.
Verse 61
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَـٰعِلُونَ
Transliteration qālū sanurāwidu ʿanhu abāhu wa-innā lafāʿilūna
Kurdish (له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین و نه‌خشه ده‌کێشین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (هه‌تا) باوکی ڕازی بکه‌ین (ئه‌م جاره بیهێنین)، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ده‌که‌ین.
Verse 62
وَقَالَ لِفِتْيَـٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَـٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration waqāla lifit'yānihi ij'ʿalū biḍāʿatahum fī riḥālihim laʿallahum yaʿrifūnahā idhā inqalabū ilā ahlihim laʿallahum yarjiʿūna
Kurdish (له فرسه‌تێکدا) یوسف به لاوه‌کانی به‌رده‌ستی وت: هه‌رچی شتومه‌ك و که‌لو په‌لێکیان هێناوه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بیناسنه‌وه کاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای که‌س و کاریان بۆ ئه‌وه‌ی (ببێته هانده‌رێك و) بێنه‌وه.
Verse 63
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ
Transliteration falammā rajaʿū ilā abīhim qālū yāabānā muniʿa minnā l-kaylu fa-arsil maʿanā akhānā naktal wa-innā lahu laḥāfiẓūna
Kurdish جا کاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی به‌ڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قه‌ده‌غه کراوه (تا بنیامینی برامان له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ین)، که‌واته براکه‌مان له‌گه‌ڵ بنێره تاپێوانه بکه‌ین (به‌ده‌ست به‌تاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه)، به‌ڵێن بێت پارێزه‌رین بۆی.
Verse 64
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَـٰفِظًا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
Transliteration qāla hal āmanukum ʿalayhi illā kamā amintukum ʿalā akhīhi min qablu fal-lahu khayrun ḥāfiẓan wahuwa arḥamu l-rāḥimīna
Kurdish یه‌عقوبی باوکیان وتی: (ئه‌مه داخوازیه‌کی سه‌یره) ئایا هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م له‌سه‌ری مه‌گه‌ر هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێکردن له‌سه‌ر یوسفی برای؟! (سه‌رئه‌نجام ڕازیان کرد و، ئه‌ویش وتی) که‌واته خوا چاکترین پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌و میهره‌بانترینی میهره‌بانانه.
Verse 65
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَـٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَـٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَـٰذِهِۦ بِضَـٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ
Transliteration walammā fataḥū matāʿahum wajadū biḍāʿatahum ruddat ilayhim qālū yāabānā mā nabghī hādhihi biḍāʿatunā ruddat ilaynā wanamīru ahlanā wanaḥfaẓu akhānā wanazdādu kayla baʿīrin dhālika kaylun yasīrun
Kurdish کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه.
Verse 66
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ
Transliteration qāla lan ur'silahu maʿakum ḥattā tu'tūni mawthiqan mina l-lahi latatunnanī bihi illā an yuḥāṭa bikum falammā ātawhu mawthiqahum qāla l-lahu ʿalā mā naqūlu wakīlun
Kurdish یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.
Verse 67
وَقَالَ يَـٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍ وَٰحِدٍ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍ مُّتَفَرِّقَةٍ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ
Transliteration waqāla yābaniyya lā tadkhulū min bābin wāḥidin wa-ud'khulū min abwābin mutafarriqatin wamā ugh'nī ʿankum mina l-lahi min shayin ini l-ḥuk'mu illā lillahi ʿalayhi tawakkaltu waʿalayhi falyatawakkali l-mutawakilūna
Kurdish هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
Verse 68
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَـٰهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration walammā dakhalū min ḥaythu amarahum abūhum mā kāna yugh'nī ʿanhum mina l-lahi min shayin illā ḥājatan fī nafsi yaʿqūba qaḍāhā wa-innahu ladhū ʿil'min limā ʿallamnāhu walākinna akthara l-nāsi lā yaʿlamūna
Kurdish کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.
Verse 69
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration walammā dakhalū ʿalā yūsufa āwā ilayhi akhāhu qāla innī anā akhūka falā tabta-is bimā kānū yaʿmalūna
Kurdish کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).
Verse 70
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَـٰرِقُونَ
Transliteration falammā jahhazahum bijahāzihim jaʿala l-siqāyata fī raḥli akhīhi thumma adhana mu-adhinun ayyatuhā l-ʿīru innakum lasāriqūna
Kurdish جا کاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی کردن (خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێبه‌خشین جامولکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه، پاشان جارچیه‌ك که به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی کاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟!
Verse 71
قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ
Transliteration qālū wa-aqbalū ʿalayhim mādhā tafqidūna
Kurdish ئه‌وانیش به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه و هاتن به‌ره‌و ڕوویان وتیان: چی دیار نیه؟ چیتان لێ ون بووه؟
Verse 72
قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌ
Transliteration qālū nafqidu ṣuwāʿa l-maliki waliman jāa bihi ḥim'lu baʿīrin wa-anā bihi zaʿīmun
Kurdish پاساوانه‌کان وتیان: جامولکه و ده‌فری پاشامان لێ ون بووه‌و بۆی ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر که‌سێك هێنای باری وشترێکی بۆ هه‌یه (لێپرسراوه‌که‌یان وتی): من ده‌بمه زامنی ئه‌و به‌ڵینه.
Verse 73
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَـٰرِقِينَ
Transliteration qālū tal-lahi laqad ʿalim'tum mā ji'nā linuf'sida fī l-arḍi wamā kunnā sāriqīna
Kurdish کوڕه‌کان وتیان: سوێند به خوا، به‌ڕاستی ئێوه چاك ده‌زانن که ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین فه‌سادو خراپه له زه‌ویدا بکه‌ین و ئێمه دزنین.
Verse 74
قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَـٰذِبِينَ
Transliteration qālū famā jazāuhu in kuntum kādhibīna
Kurdish پاسه‌وانه‌کان وتیان: ئه‌گه‌ر (ده‌رکه‌وت) ئێوه درۆزن بوون، که‌وابوو پاداشتی ئه‌ودزه چیه؟
Verse 75
قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration qālū jazāuhu man wujida fī raḥlihi fahuwa jazāuhu kadhālika najzī l-ẓālimīna
Kurdish کوڕه‌کان وتیان: پاداشته‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌فره دزراوه‌که له‌باره‌که‌یدا ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وه پاداشته‌که‌یه‌تی (که بریتیه له‌وه‌ی بارمته بێت لای خاوه‌نی شته دزراوه‌که)، ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له سته‌مکاران ده‌سێنین.
Verse 76
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَـٰتٍ مَّن نَّشَآءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌ
Transliteration fabada-a bi-awʿiyatihim qabla wiʿāi akhīhi thumma is'takhrajahā min wiʿāi akhīhi kadhālika kid'nā liyūsufa mā kāna liyakhudha akhāhu fī dīni l-maliki illā an yashāa l-lahu narfaʿu darajātin man nashāu wafawqa kulli dhī ʿil'min ʿalīmun
Kurdish ئینجا یوسف خۆی ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌باره‌کاندا پێش ئه‌وه‌ی باری بنیامینی برای بپشکنێت، له‌وه‌ودوا له‌باری براکه‌یدا ده‌ری هێنا، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان فێری نه‌خشه‌ی گلدانه‌وه‌ی براکه‌ی کرد، نه‌ده‌بوو به‌ده‌ستووری پاشا براکه‌ی گل بداته‌وه، مه‌گه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، به‌و شێوه‌یه چه‌نده‌ها جار پله‌و پاییه‌ی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت به‌رزو بڵند ده‌که‌ینه‌وه و له سه‌روو هه‌موو خاوه‌ن زانست و زانیارێکه‌وه زانا و شاره‌زاتر هه‌یه.
Verse 77
۞ قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُۥ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا ۖ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ
Transliteration qālū in yasriq faqad saraqa akhun lahu min qablu fa-asarrahā yūsufu fī nafsihi walam yub'dihā lahum qāla antum sharrun makānan wal-lahu aʿlamu bimā taṣifūna
Kurdish براکانی وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌و دزی بکات، ئه‌وه براکه‌شی بێگومان دزی کردووه له‌مه‌وپێش، ئینجا یوسف ئه‌و قسه ناڕه‌واو تۆمه‌ته ناقۆڵایه‌ی له‌دڵی خۆیدا هێشته‌وه و نه‌یخسته ڕوو بۆ ئه‌وان، وتی: ئێوه له که‌سانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که ده‌یڵێن و باسی ده‌که‌ن.
Verse 78
قَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration qālū yāayyuhā l-ʿazīzu inna lahu aban shaykhan kabīran fakhudh aḥadanā makānahu innā narāka mina l-muḥ'sinīna
Kurdish براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا، به‌ڕاستی ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکه‌خواز ده‌زانین.
Verse 79
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَـٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًا لَّظَـٰلِمُونَ
Transliteration qāla maʿādha l-lahi an nakhudha illā man wajadnā matāʿanā ʿindahu innā idhan laẓālimūna
Kurdish یوسف وتی: په‌نا به‌خوا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین ته‌نها ئه‌و که‌سه گل ئه‌ده‌ینه‌وه که شتومه‌که‌کانمان له‌لای دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئه‌وه ئیتر ئێمه به‌ڕاستی سته‌مکارین.
Verse 80
فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَـٰكِمِينَ
Transliteration falammā is'tayasū min'hu khalaṣū najiyyan qāla kabīruhum alam taʿlamū anna abākum qad akhadha ʿalaykum mawthiqan mina l-lahi wamin qablu mā farraṭtum fī yūsufa falan abraḥa l-arḍa ḥattā yadhana lī abī aw yaḥkuma l-lahu lī wahuwa khayru l-ḥākimīna
Kurdish ئینجا کاتێك که نا‌ئومێد بوون له پاشا، له که‌نارێکه‌وه بۆ خۆیان ده‌ستیان کرد به‌چپه‌و ڕا گۆڕینه‌وه گه‌وره‌که‌یان وتی: باشه، ئه‌ی نه‌تان زانی که بێگومان باوکتان به‌ڕاستی په‌یمانێکی لێ وه‌رگرتوون و خوایشی کردووه به شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه، پێشتریش ئاشکرایه که چیتان کرد به یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هه‌رگیز ئه‌م سه‌ر زه‌مین و وڵاته به‌جێ ناهێڵم هه‌تا باوکم مۆڵه‌تم ده‌دات، یاخود خوا فه‌رمانێك بدات له قازانجم بێت، ئه‌و زاته‌ش چاکترینی دادوه‌رانه.
Verse 81
ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَـٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَـٰفِظِينَ
Transliteration ir'jiʿū ilā abīkum faqūlū yāabānā inna ib'naka saraqa wamā shahid'nā illā bimā ʿalim'nā wamā kunnā lil'ghaybi ḥāfiẓīna
Kurdish بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان، بێگومان کوڕه‌که‌ت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی که زانیومانه، ئێمه له شاراوه و نهێنیه‌کان شاره‌زا نین (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد).
Verse 82
وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ
Transliteration wasali l-qaryata allatī kunnā fīhā wal-ʿīra allatī aqbalnā fīhā wa-innā laṣādiqūna
Kurdish (حه‌ز ده‌که‌یت، له خه‌ڵکی) ئه‌و شاره‌ش بپرسه که ئێمه‌ی لێ بووین، له‌و کاروانه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی تێدا بووین و پیکه‌وه هاتینه‌وه ئێمه به‌دڵنیایه‌وه ڕاست ده‌ڵێن و ڕاستگۆشین.
Verse 83
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration qāla bal sawwalat lakum anfusukum amran faṣabrun jamīlun ʿasā l-lahu an yatiyanī bihim jamīʿan innahu huwa l-ʿalīmu l-ḥakīmu
Kurdish (کاتێك کوڕه‌کان گه‌یشتنه‌وه لای باوکیان و به‌سه‌رهاته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه) وتی: (وانیه) به‌ڵکو دیسانه‌وه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێك خستووه، جا چارم نیه خۆگریه‌کی جوان نه‌بێت، ئومێده په‌روه‌ردگار هه‌موویانم بۆ بهێنێته‌وه و به‌هه‌موویان شاد ببم، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا‌و دانایه.
Verse 84
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَـٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ
Transliteration watawallā ʿanhum waqāla yāasafā ʿalā yūsufa wa-ib'yaḍḍat ʿaynāhu mina l-ḥuz'ni fahuwa kaẓīmun
Kurdish (ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه.
Verse 85
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَـٰلِكِينَ
Transliteration qālū tal-lahi tafta-u tadhkuru yūsufa ḥattā takūna ḥaraḍan aw takūna mina l-hālikīna
Kurdish (کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: سوێند به خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت یادی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا له تیاچوون ده‌بیت.
Verse 86
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration qāla innamā ashkū bathī waḥuz'nī ilā l-lahi wa-aʿlamu mina l-lahi mā lā taʿlamūna
Kurdish (له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه (له نه‌خشه و حیکمه‌ته‌کانی، له پێشهات و ڕووداوه‌کاندا) ئێوه نایزانن.
Verse 87
يَـٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ
Transliteration yābaniyya idh'habū fataḥassasū min yūsufa wa-akhīhi walā tāy'asū min rawḥi l-lahi innahu lā yāy'asu min rawḥi l-lahi illā l-qawmu l-kāfirūna
Kurdish (دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌عقوب فه‌رمانیدا به‌کوڕه‌کانی) و وتی: کوڕه‌کانم بچنه‌وه و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براکه‌ی، له سۆز‌و میهره‌بانی خوایش نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه به‌ڕاستی که‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانی خوا جگه له که‌سانی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ.
Verse 88
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَـٰعَةٍ مُّزْجَىٰةٍ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ
Transliteration falammā dakhalū ʿalayhi qālū yāayyuhā l-ʿazīzu massanā wa-ahlanā l-ḍuru waji'nā bibiḍāʿatin muz'jātin fa-awfi lanā l-kayla wataṣaddaq ʿalaynā inna l-laha yajzī l-mutaṣadiqīna
Kurdish کاتێك (گه‌شتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س و کارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه وکه‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێ نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان ده‌داته‌وه.
Verse 89
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَـٰهِلُونَ
Transliteration qāla hal ʿalim'tum mā faʿaltum biyūsufa wa-akhīhi idh antum jāhilūna
Kurdish (ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و به‌براکه‌ی کاتێك ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نه‌بوو؟
Verse 90
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَـٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration qālū a-innaka la-anta yūsufu qāla anā yūsufu wahādhā akhī qad manna l-lahu ʿalaynā innahu man yattaqi wayaṣbir fa-inna l-laha lā yuḍīʿu ajra l-muḥ'sinīna
Kurdish (هه‌موو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو سه‌رنجیان دا‌و) وتیان: ئایا به‌ڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: به‌ڵێ، من یوسفم و ئه‌مه‌ش (بنیامین) ی برامه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان ڕێزی لێناوین و به‌هره‌مه‌ندی کردووین، بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
Verse 91
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَـٰطِـِٔينَ
Transliteration qālū tal-lahi laqad ātharaka l-lahu ʿalaynā wa-in kunnā lakhāṭiīna
Kurdish ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.
Verse 92
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
Transliteration qāla lā tathrība ʿalaykumu l-yawma yaghfiru l-lahu lakum wahuwa arḥamu l-rāḥimīna
Kurdish یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره.
Verse 93
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَـٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ
Transliteration idh'habū biqamīṣī hādhā fa-alqūhu ʿalā wajhi abī yati baṣīran watūnī bi-ahlikum ajmaʿīna
Kurdish (یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.
Verse 94
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ
Transliteration walammā faṣalati l-ʿīru qāla abūhum innī la-ajidu rīḥa yūsufa lawlā an tufannidūni
Kurdish کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).
Verse 95
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَـٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ
Transliteration qālū tal-lahi innaka lafī ḍalālika l-qadīmi
Kurdish ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!
Verse 96
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration falammā an jāa l-bashīru alqāhu ʿalā wajhihi fa-ir'tadda baṣīran qāla alam aqul lakum innī aʿlamu mina l-lahi mā lā taʿlamūna
Kurdish ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه، ئێوه نایزانن؟!
Verse 97
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَـٰطِـِٔينَ
Transliteration qālū yāabānā is'taghfir lanā dhunūbanā innā kunnā khāṭiīna
Kurdish (دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین.
Verse 98
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration qāla sawfa astaghfiru lakum rabbī innahu huwa l-ghafūru l-raḥīmu
Kurdish باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 99
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ
Transliteration falammā dakhalū ʿalā yūsufa āwā ilayhi abawayhi waqāla ud'khulū miṣ'ra in shāa l-lahu āminīna
Kurdish ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.
Verse 100
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًا ۖ وَقَالَ يَـٰٓأَبَتِ هَـٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَـٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَـٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration warafaʿa abawayhi ʿalā l-ʿarshi wakharrū lahu sujjadan waqāla yāabati hādhā tawīlu ru'yāya min qablu qad jaʿalahā rabbī ḥaqqan waqad aḥsana bī idh akhrajanī mina l-sij'ni wajāa bikum mina l-badwi min baʿdi an nazagha l-shayṭānu baynī wabayna ikh'watī inna rabbī laṭīfun limā yashāu innahu huwa l-ʿalīmu l-ḥakīmu
Kurdish ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).
Verse 101
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration rabbi qad ātaytanī mina l-mul'ki waʿallamtanī min tawīli l-aḥādīthi fāṭira l-samāwāti wal-arḍi anta waliyyī fī l-dun'yā wal-ākhirati tawaffanī mus'liman wa-alḥiq'nī bil-ṣāliḥīna
Kurdish (ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.
Verse 102
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ
Transliteration dhālika min anbāi l-ghaybi nūḥīhi ilayka wamā kunta ladayhim idh ajmaʿū amrahum wahum yamkurūna
Kurdish ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....
Verse 103
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ
Transliteration wamā aktharu l-nāsi walaw ḥaraṣta bimu'minīna
Kurdish (دڵنیاش به) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.
Verse 104
وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā tasaluhum ʿalayhi min ajrin in huwa illā dhik'run lil'ʿālamīna
Kurdish (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
Verse 105
وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ
Transliteration waka-ayyin min āyatin fī l-samāwāti wal-arḍi yamurrūna ʿalayhā wahum ʿanhā muʿ'riḍūna
Kurdish چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.
Verse 106
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ
Transliteration wamā yu'minu aktharuhum bil-lahi illā wahum mush'rikūna
Kurdish جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).
Verse 107
أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَـٰشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Transliteration afa-aminū an tatiyahum ghāshiyatun min ʿadhābi l-lahi aw tatiyahumu l-sāʿatu baghtatan wahum lā yashʿurūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.
Verse 108
قُلْ هَـٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration qul hādhihi sabīlī adʿū ilā l-lahi ʿalā baṣīratin anā wamani ittabaʿanī wasub'ḥāna l-lahi wamā anā mina l-mush'rikīna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.
Verse 109
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration wamā arsalnā min qablika illā rijālan nūḥī ilayhim min ahli l-qurā afalam yasīrū fī l-arḍi fayanẓurū kayfa kāna ʿāqibatu alladhīna min qablihim waladāru l-ākhirati khayrun lilladhīna ittaqaw afalā taʿqilūna
Kurdish ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شار‌و شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان نا‌خه‌نه‌کار؟!.
Verse 110
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ
Transliteration ḥattā idhā is'tayasa l-rusulu waẓannū annahum qad kudhibū jāahum naṣrunā fanujjiya man nashāu walā yuraddu basunā ʿani l-qawmi l-muj'rimīna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازار‌و گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توند‌و تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبار‌و تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه.
Verse 111
لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَـٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Transliteration laqad kāna fī qaṣaṣihim ʿib'ratun li-ulī l-albābi mā kāna ḥadīthan yuf'tarā walākin taṣdīqa alladhī bayna yadayhi watafṣīla kulli shayin wahudan waraḥmatan liqawmin yu'minūna
Kurdish سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Read Surah Yusuf in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.