Surah Yunus in Kurdish: translation and audio
Surah 10 · يونس · Jonah · 109 verses
Surah Yunus verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Yunus word by word in English.
Verse 1
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْحَكِيمِ
Transliteration alif-lam-ra til'ka āyātu l-kitābi l-ḥakīmi
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه.
Verse 2
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَـٰفِرُونَ إِنَّ هَـٰذَا لَسَـٰحِرٌ مُّبِينٌ
Transliteration akāna lilnnāsi ʿajaban an awḥaynā ilā rajulin min'hum an andhiri l-nāsa wabashiri alladhīna āmanū anna lahum qadama ṣid'qin ʿinda rabbihim qāla l-kāfirūna inna hādhā lasāḥirun mubīnun
Kurdish ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه.
Verse 3
إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration inna rabbakumu l-lahu alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa fī sittati ayyāmin thumma is'tawā ʿalā l-ʿarshi yudabbiru l-amra mā min shafīʿin illā min baʿdi idh'nihi dhālikumu l-lahu rabbukum fa-uʿ'budūhu afalā tadhakkarūna
Kurdish به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله) یه، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.
Verse 4
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ
Transliteration ilayhi marjiʿukum jamīʿan waʿda l-lahi ḥaqqan innahu yabda-u l-khalqa thumma yuʿīduhu liyajziya alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti bil-qis'ṭi wa-alladhīna kafarū lahum sharābun min ḥamīmin waʿadhābun alīmun bimā kānū yakfurūna
Kurdish گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.
Verse 5
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءً وَٱلْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
Transliteration huwa alladhī jaʿala l-shamsa ḍiyāan wal-qamara nūran waqaddarahu manāzila litaʿlamū ʿadada l-sinīna wal-ḥisāba mā khalaqa l-lahu dhālika illā bil-ḥaqi yufaṣṣilu l-āyāti liqawmin yaʿlamūna
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.
Verse 6
إِنَّ فِى ٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَّقُونَ
Transliteration inna fī ikh'tilāfi al-layli wal-nahāri wamā khalaqa l-lahu fī l-samāwāti wal-arḍi laāyātin liqawmin yattaqūna
Kurdish به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.
Verse 7
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَـٰتِنَا غَـٰفِلُونَ
Transliteration inna alladhīna lā yarjūna liqāanā waraḍū bil-ḥayati l-dun'yā wa-iṭ'ma-annū bihā wa-alladhīna hum ʿan āyātinā ghāfilūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆش‌بوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه)...
Verse 8
أُو۟لَـٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration ulāika mawāhumu l-nāru bimā kānū yaksibūna
Kurdish ئا ئه‌وانه‌شوێن و جێگه‌یان ئاگره به هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
Verse 9
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَـٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَـٰرُ فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration inna alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti yahdīhim rabbuhum biīmānihim tajrī min taḥtihimu l-anhāru fī jannāti l-naʿīmi
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێک و پێک و دامه‌زراویانه‌وه) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی چاک، له‌و جیهانیشدا) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراو جۆره‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا چه‌نده‌ها ڕوبار به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات.
Verse 10
دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَـٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَـٰمٌ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration daʿwāhum fīhā sub'ḥānaka l-lahuma wataḥiyyatuhum fīhā salāmun waākhiru daʿwāhum ani l-ḥamdu lillahi rabbi l-ʿālamīna
Kurdish دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.
Verse 11
۞ وَلَوْ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسْتِعْجَالَهُم بِٱلْخَيْرِ لَقُضِىَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ
Transliteration walaw yuʿajjilu l-lahu lilnnāsi l-shara is'tiʿ'jālahum bil-khayri laquḍiya ilayhim ajaluhum fanadharu alladhīna lā yarjūna liqāanā fī ṭugh'yānihim yaʿmahūna
Kurdish ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی تووشی شه‌ڕو ناخۆشی به‌زوویی بکردایه (له‌سه‌ر داخوازی خۆیان کاتێک ته‌نگه‌تاو ده‌بن) هه‌روه‌کو چۆن بۆ داخوازی خێر په‌له‌یانه، ئه‌وه هه‌ر هه‌موویان کۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرا (به‌ڵام خوای گه‌وره واناکات، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێت) جا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه‌ببنه‌وه (باوه‌ڕیان پێی نیه)، ماوه‌یه‌ک وازیان لێده‌هێنین تا له‌سته‌میاندا ڕۆبچن و سه‌رگه‌ردان بن.
Verse 12
وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَآئِمًا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَآ إِلَىٰ ضُرٍّ مَّسَّهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration wa-idhā massa l-insāna l-ḍuru daʿānā lijanbihi aw qāʿidan aw qāiman falammā kashafnā ʿanhu ḍurrahu marra ka-an lam yadʿunā ilā ḍurrin massahu kadhālika zuyyina lil'mus'rifīna mā kānū yaʿmalūna
Kurdish کاتێکیش ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌یان که‌باوه‌ڕ له‌ده‌روونیاندا به‌چاکی دانه‌مه‌زراوه) زیان و ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت بۆ لابردنی، له‌کاتی ڕاکشاندا، یان به‌دانیشتنه‌وه، یان به‌پێوه‌بێت، جا کاتێک زه‌ره‌ر و زیانه‌که‌ی لێ دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌و ده‌که‌وێته‌وه باری ئاسایی، هه‌روا ده‌ڕوات به‌ڕێدا و بارودۆخی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، هه‌روه‌ک ڕۆژێ له‌ڕۆژان هاواری له ئێمه نه‌کردبێت و ل ه‌ئێمه نه‌پاڕابێته‌وه تا ناخۆشی و زیانێک که‌تووشیبووه لێی دوور بخه‌ینه‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه بۆ له‌سنوور ده‌رچووان ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌یانکرد ڕازێنراوه‌ته‌وه.
Verse 13
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ ۙ وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ
Transliteration walaqad ahlaknā l-qurūna min qablikum lammā ẓalamū wajāathum rusuluhum bil-bayināti wamā kānū liyu'minū kadhālika najzī l-qawma l-muj'rimīna
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێک سته‌میان کردووه‌و ڕۆچوون تیایدا، له‌کاتێکیشدا پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بۆ هات و (په‌یامی خوایان پێ ڕاگه‌یاندن) وه‌نه‌بوو باوه‌ڕیشیان پێبهێنن، (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن) ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له‌قه‌وم و گه‌لانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه.
Verse 14
ثُمَّ جَعَلْنَـٰكُمْ خَلَـٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ مِنۢ بَعْدِهِمْ لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ
Transliteration thumma jaʿalnākum khalāifa fī l-arḍi min baʿdihim linanẓura kayfa taʿmalūna
Kurdish پاشان ئێمه ئێوه‌مان کرده جێ‌نشین له‌زه‌ویدا له‌دوای له‌ناوبردنی ئه‌وان، تا ببینین ئێوه چی ده‌که‌ن و چۆن ده‌که‌ن!
Verse 15
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَاتُنَا بَيِّنَـٰتٍ ۙ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا ٱئْتِ بِقُرْءَانٍ غَيْرِ هَـٰذَآ أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلْقَآئِ نَفْسِىٓ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Transliteration wa-idhā tut'lā ʿalayhim āyātunā bayyinātin qāla alladhīna lā yarjūna liqāanā i'ti biqur'ānin ghayri hādhā aw baddil'hu qul mā yakūnu lī an ubaddilahu min til'qāi nafsī in attabiʿu illā mā yūḥā ilayya innī akhāfu in ʿaṣaytu rabbī ʿadhāba yawmin ʿaẓīmin
Kurdish کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه ببن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له‌مه بهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به‌شێوه‌یه‌کی تر)، تۆیش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌خۆمه‌وه ئه‌وه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکه‌وم جگه ئه‌وه نه‌بێت که به‌وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزایه‌کی سه‌ختی ڕۆژێکی زۆر گه‌وره‌ببم.
Verse 16
قُل لَّوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوْتُهُۥ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَدْرَىٰكُم بِهِۦ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِّن قَبْلِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration qul law shāa l-lahu mā talawtuhu ʿalaykum walā adrākum bihi faqad labith'tu fīkum ʿumuran min qablihi afalā taʿqilūna
Kurdish پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه، خوایش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی، چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتاندا به‌سه‌ر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بزانم) که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێت، به‌مه‌رجێک ناو بانگی ده‌رکرد بێت به‌ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، که‌چی له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌ر که‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت به‌نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که‌بۆی ڕه‌وانه‌کراوه؟)
Verse 17
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْمُجْرِمُونَ
Transliteration faman aẓlamu mimmani if'tarā ʿalā l-lahi kadhiban aw kadhaba biāyātihi innahu lā yuf'liḥu l-muj'rimūna
Kurdish جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.
Verse 18
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـٰٓؤُلَآءِ شُفَعَـٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration wayaʿbudūna min dūni l-lahi mā lā yaḍurruhum walā yanfaʿuhum wayaqūlūna hāulāi shufaʿāunā ʿinda l-lahi qul atunabbiūna l-laha bimā lā yaʿlamu fī l-samāwāti walā fī l-arḍi sub'ḥānahu wataʿālā ʿammā yush'rikūna
Kurdish (بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
Verse 19
وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةً وَٰحِدَةً فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration wamā kāna l-nāsu illā ummatan wāḥidatan fa-ikh'talafū walawlā kalimatun sabaqat min rabbika laquḍiya baynahum fīmā fīhi yakhtalifūna
Kurdish خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا به‌ش به‌ش نه‌بوون به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک پارچه‌بوون، یه‌ک ئاین بوون، یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ بوون، جا که (زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له‌سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه) ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا، (حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن.
Verse 20
وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ
Transliteration wayaqūlūna lawlā unzila ʿalayhi āyatun min rabbihi faqul innamā l-ghaybu lillahi fa-intaẓirū innī maʿakum mina l-muntaẓirīna
Kurdish (هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌وه له‌وه‌ڵامیاندا بڵێ: به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم.
Verse 21
وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةً مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ
Transliteration wa-idhā adhaqnā l-nāsa raḥmatan min baʿdi ḍarrāa massathum idhā lahum makrun fī āyātinā quli l-lahu asraʿu makran inna rusulanā yaktubūna mā tamkurūna
Kurdish کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.
Verse 22
هُوَ ٱلَّذِى يُسَيِّرُكُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمْ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَآءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَآءَهُمُ ٱلْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ
Transliteration huwa alladhī yusayyirukum fī l-bari wal-baḥri ḥattā idhā kuntum fī l-ful'ki wajarayna bihim birīḥin ṭayyibatin wafariḥū bihā jāathā rīḥun ʿāṣifun wajāahumu l-mawju min kulli makānin waẓannū annahum uḥīṭa bihim daʿawū l-laha mukh'liṣīna lahu l-dīna la-in anjaytanā min hādhihi lanakūnanna mina l-shākirīna
Kurdish (ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توند‌و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه.
Verse 23
فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَـٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration falammā anjāhum idhā hum yabghūna fī l-arḍi bighayri l-ḥaqi yāayyuhā l-nāsu innamā baghyukum ʿalā anfusikum matāʿa l-ḥayati l-dun'yā thumma ilaynā marjiʿukum fanunabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.
Verse 24
إِنَّمَا مَثَلُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَـٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلْأَنْعَـٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَآ أَنَّهُمْ قَـٰدِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَىٰهَآ أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَـٰهَا حَصِيدًا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِٱلْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Transliteration innamā mathalu l-ḥayati l-dun'yā kamāin anzalnāhu mina l-samāi fa-ikh'talaṭa bihi nabātu l-arḍi mimmā yakulu l-nāsu wal-anʿāmu ḥattā idhā akhadhati l-arḍu zukh'rufahā wa-izzayyanat waẓanna ahluhā annahum qādirūna ʿalayhā atāhā amrunā laylan aw nahāran fajaʿalnāhā ḥaṣīdan ka-an lam taghna bil-amsi kadhālika nufaṣṣilu l-āyāti liqawmin yatafakkarūna
Kurdish بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) له‌و‌خۆراکانه‌ی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌وسا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).
Verse 25
وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَـٰمِ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration wal-lahu yadʿū ilā dāri l-salāmi wayahdī man yashāu ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 26
۞ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration lilladhīna aḥsanū l-ḥus'nā waziyādatun walā yarhaqu wujūhahum qatarun walā dhillatun ulāika aṣḥābu l-janati hum fīhā khālidūna
Kurdish بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
Verse 27
وَٱلَّذِينَ كَسَبُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةٍۭ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَآ أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ ٱلَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration wa-alladhīna kasabū l-sayiāti jazāu sayyi-atin bimith'lihā watarhaquhum dhillatun mā lahum mina l-lahi min ʿāṣimin ka-annamā ugh'shiyat wujūhuhum qiṭaʿan mina al-layli muẓ'liman ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کا‌نیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
Verse 28
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ
Transliteration wayawma naḥshuruhum jamīʿan thumma naqūlu lilladhīna ashrakū makānakum antum washurakāukum fazayyalnā baynahum waqāla shurakāuhum mā kuntum iyyānā taʿbudūna
Kurdish ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!
Verse 29
فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَـٰفِلِينَ
Transliteration fakafā bil-lahi shahīdan baynanā wabaynakum in kunnā ʿan ʿibādatikum laghāfilīna
Kurdish ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.
Verse 30
هُنَالِكَ تَبْلُوا۟ كُلُّ نَفْسٍ مَّآ أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Transliteration hunālika tablū kullu nafsin mā aslafat waruddū ilā l-lahi mawlāhumu l-ḥaqi waḍalla ʿanhum mā kānū yaftarūna
Kurdish ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
Verse 31
قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ
Transliteration qul man yarzuqukum mina l-samāi wal-arḍi amman yamliku l-samʿa wal-abṣāra waman yukh'riju l-ḥaya mina l-mayiti wayukh'riju l-mayita mina l-ḥayi waman yudabbiru l-amra fasayaqūlūna l-lahu faqul afalā tattaqūna
Kurdish (ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێ‌یه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!
Verse 32
فَذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ ٱلْحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَـٰلُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ
Transliteration fadhālikumu l-lahu rabbukumu l-ḥaqu famādhā baʿda l-ḥaqi illā l-ḍalālu fa-annā tuṣ'rafūna
Kurdish جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!
Verse 33
كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration kadhālika ḥaqqat kalimatu rabbika ʿalā alladhīna fasaqū annahum lā yu'minūna
Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر تاوانبارن و سه‌ر که‌شی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه، که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن.
Verse 34
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
Transliteration qul hal min shurakāikum man yabda-u l-khalqa thumma yuʿīduhu quli l-lahu yabda-u l-khalqa thumma yuʿīduhu fa-annā tu'fakūna
Kurdish (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێک هه‌یه که بتوانێت شتێک دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه، یان ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما، ئایا ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هه‌ر خوا، الله، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی و هه‌موو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نه‌مان دووباره‌ی بکاته‌ه‌وه، که‌وابوو چۆن لائه‌درێن له‌حه‌ق به‌هۆی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌وه؟!
Verse 35
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهْدِى لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّىٓ إِلَّآ أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
Transliteration qul hal min shurakāikum man yahdī ilā l-ḥaqi quli l-lahu yahdī lil'ḥaqqi afaman yahdī ilā l-ḥaqi aḥaqqu an yuttabaʿa amman lā yahiddī illā an yuh'dā famā lakum kayfa taḥkumūna
Kurdish هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن.؟
Verse 36
وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ
Transliteration wamā yattabiʿu aktharuhum illā ẓannan inna l-ẓana lā yugh'nī mina l-ḥaqi shayan inna l-laha ʿalīmun bimā yafʿalūna
Kurdish زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 37
وَمَا كَانَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَـٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wamā kāna hādhā l-qur'ānu an yuf'tarā min dūni l-lahi walākin taṣdīqa alladhī bayna yadayhi watafṣīla l-kitābi lā rayba fīhi min rabbi l-ʿālamīna
Kurdish وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه.
Verse 38
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration am yaqūlūna if'tarāhu qul fatū bisūratin mith'lihi wa-id'ʿū mani is'taṭaʿtum min dūni l-lahi in kuntum ṣādiqīna
Kurdish به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، بڵێ: ده‌ئێوه‌ش سووره‌تێک وه‌ک سووره‌ته‌کانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکه‌ن له‌هه‌ر که‌سێکی تر که ده‌توانن جگه له‌خوا (که‌یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.
Verse 39
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِمَا لَمْ يُحِيطُوا۟ بِعِلْمِهِۦ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration bal kadhabū bimā lam yuḥīṭū biʿil'mihi walammā yatihim tawīluhu kadhālika kadhaba alladhīna min qablihim fa-unẓur kayfa kāna ʿāqibatu l-ẓālimīna
Kurdish به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه.
Verse 40
وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِٱلْمُفْسِدِينَ
Transliteration wamin'hum man yu'minu bihi wamin'hum man lā yu'minu bihi warabbuka aʿlamu bil-muf'sidīna
Kurdish له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێک هه‌ن ئیمان و باوه‌ڕ به‌قورئان ئه‌هێنن و هه‌شیانه ئیمان و باوه‌ڕی پێناهێنێت، په‌روه‌ردگاری تۆیش هه‌میشه ئاگاداره به‌وانه‌ی که‌تۆوی خراپه ده‌چێنن.
Verse 41
وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌ مِّمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration wa-in kadhabūka faqul lī ʿamalī walakum ʿamalukum antum barīūna mimmā aʿmalu wa-anā barīon mimmā taʿmalūna
Kurdish ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.
Verse 42
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ
Transliteration wamin'hum man yastamiʿūna ilayka afa-anta tus'miʿu l-ṣuma walaw kānū lā yaʿqilūna
Kurdish (له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.
Verse 43
وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ
Transliteration wamin'hum man yanẓuru ilayka afa-anta tahdī l-ʿum'ya walaw kānū lā yub'ṣirūna
Kurdish هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه).
Verse 44
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًٔا وَلَـٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration inna l-laha lā yaẓlimu l-nāsa shayan walākinna l-nāsa anfusahum yaẓlimūna
Kurdish به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.
Verse 45
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةً مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ
Transliteration wayawma yaḥshuruhum ka-an lam yalbathū illā sāʿatan mina l-nahāri yataʿārafūna baynahum qad khasira alladhīna kadhabū biliqāi l-lahi wamā kānū muh'tadīna
Kurdish ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.
Verse 46
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ
Transliteration wa-immā nuriyannaka baʿḍa alladhī naʿiduhum aw natawaffayannaka fa-ilaynā marjiʿuhum thumma l-lahu shahīdun ʿalā mā yafʿalūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 47
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولٌ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration walikulli ummatin rasūlun fa-idhā jāa rasūluhum quḍiya baynahum bil-qis'ṭi wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
Verse 48
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wayaqūlūna matā hādhā l-waʿdu in kuntum ṣādiqīna
Kurdish (بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
Verse 49
قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ
Transliteration qul lā amliku linafsī ḍarran walā nafʿan illā mā shāa l-lahu likulli ummatin ajalun idhā jāa ajaluhum falā yastakhirūna sāʿatan walā yastaqdimūna
Kurdish پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.
Verse 50
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَـٰتًا أَوْ نَهَارًا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ
Transliteration qul ara-aytum in atākum ʿadhābuhu bayātan aw nahāran mādhā yastaʿjilu min'hu l-muj'rimūna
Kurdish بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!
Verse 51
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٔـٰنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ
Transliteration athumma idhā mā waqaʿa āmantum bihi āl'āna waqad kuntum bihi tastaʿjilūna
Kurdish دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!
Verse 52
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ
Transliteration thumma qīla lilladhīna ẓalamū dhūqū ʿadhāba l-khul'di hal tuj'zawna illā bimā kuntum taksibūna
Kurdish ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!
Verse 53
۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ
Transliteration wayastanbiūnaka aḥaqqun huwa qul ī warabbī innahu laḥaqqun wamā antum bimuʿ'jizīna
Kurdish (بێباوه‌ڕان به‌گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن): ئایا به‌رپا بوونی قیامه‌ت ڕاسته؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: به‌ڵێ، ڕاسته، سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سته‌وسان بکه‌ن.
Verse 54
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration walaw anna likulli nafsin ẓalamat mā fī l-arḍi la-if'tadat bihi wa-asarrū l-nadāmata lammā ra-awū l-ʿadhāba waquḍiya baynahum bil-qis'ṭi wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
Verse 55
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration alā inna lillahi mā fī l-samāwāti wal-arḍi alā inna waʿda l-lahi ḥaqqun walākinna aktharahum lā yaʿlamūna
Kurdish (خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.
Verse 56
هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration huwa yuḥ'yī wayumītu wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish هه‌ر خوا ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 57
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَآءٌ لِّمَا فِى ٱلصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu qad jāatkum mawʿiẓatun min rabbikum washifāon limā fī l-ṣudūri wahudan waraḥmatun lil'mu'minīna
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.
Verse 58
قُلْ بِفَضْلِ ٱللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا۟ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ
Transliteration qul bifaḍli l-lahi wabiraḥmatihi fabidhālika falyafraḥū huwa khayrun mimmā yajmaʿūna
Kurdish (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
Verse 59
قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلَـٰلًا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ
Transliteration qul ara-aytum mā anzala l-lahu lakum min riz'qin fajaʿaltum min'hu ḥarāman waḥalālan qul āllahu adhina lakum am ʿalā l-lahi taftarūna
Kurdish بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!
Verse 60
وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ
Transliteration wamā ẓannu alladhīna yaftarūna ʿalā l-lahi l-kadhiba yawma l-qiyāmati inna l-laha ladhū faḍlin ʿalā l-nāsi walākinna aktharahum lā yashkurūna
Kurdish باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.
Verse 61
وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍ مُّبِينٍ
Transliteration wamā takūnu fī shanin wamā tatlū min'hu min qur'ānin walā taʿmalūna min ʿamalin illā kunnā ʿalaykum shuhūdan idh tufīḍūna fīhi wamā yaʿzubu ʿan rabbika min mith'qāli dharratin fī l-arḍi walā fī l-samāi walā aṣghara min dhālika walā akbara illā fī kitābin mubīnin
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.
Verse 62
أَلَآ إِنَّ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration alā inna awliyāa l-lahi lā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...
Verse 63
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
Transliteration alladhīna āmanū wakānū yattaqūna
Kurdish (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)...
Verse 64
لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَـٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration lahumu l-bush'rā fī l-ḥayati l-dun'yā wafī l-ākhirati lā tabdīla likalimāti l-lahi dhālika huwa l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیه‌کان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
Verse 65
وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration walā yaḥzunka qawluhum inna l-ʿizata lillahi jamīʿan huwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish گوفتاری نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان خه‌فه‌ت بار‌و غه‌مگینت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی خوایه، ئه‌و زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.
Verse 66
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ
Transliteration alā inna lillahi man fī l-samāwāti waman fī l-arḍi wamā yattabiʿu alladhīna yadʿūna min dūni l-lahi shurakāa in yattabiʿūna illā l-ẓana wa-in hum illā yakhruṣūna
Kurdish ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، ئه‌وانه‌ی جگه له خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه‌نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاک که‌وت بن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن.
Verse 67
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ
Transliteration huwa alladhī jaʿala lakumu al-layla litaskunū fīhi wal-nahāra mub'ṣiran inna fī dhālika laāyātin liqawmin yasmaʿūna
Kurdish هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.
Verse 68
قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَـٰنٍۭ بِهَـٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration qālū ittakhadha l-lahu waladan sub'ḥānahu huwa l-ghaniyu lahu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi in ʿindakum min sul'ṭānin bihādhā ataqūlūna ʿalā l-lahi mā lā taʿlamūna
Kurdish (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕ‌و کچ نیه)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟!
Verse 69
قُلْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ
Transliteration qul inna alladhīna yaftarūna ʿalā l-lahi l-kadhiba lā yuf'liḥūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ‌و بوختان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن.
Verse 70
مَتَـٰعٌ فِى ٱلدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلْعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ
Transliteration matāʿun fī l-dun'yā thumma ilaynā marjiʿuhum thumma nudhīquhumu l-ʿadhāba l-shadīda bimā kānū yakfurūna
Kurdish (به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیا‌و ڕابواردنی دنیایه، له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه، ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی.
Verse 71
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ
Transliteration wa-ut'lu ʿalayhim naba-a nūḥin idh qāla liqawmihi yāqawmi in kāna kabura ʿalaykum maqāmī watadhkīrī biāyāti l-lahi faʿalā l-lahi tawakkaltu fa-ajmiʿū amrakum washurakāakum thumma lā yakun amrukum ʿalaykum ghummatan thumma iq'ḍū ilayya walā tunẓirūni
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.
Verse 72
فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Transliteration fa-in tawallaytum famā sa-altukum min ajrin in ajriya illā ʿalā l-lahi wa-umir'tu an akūna mina l-mus'limīna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.
Verse 73
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَـٰهُمْ خَلَـٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ
Transliteration fakadhabūhu fanajjaynāhu waman maʿahu fī l-ful'ki wajaʿalnāhum khalāifa wa-aghraqnā alladhīna kadhabū biāyātinā fa-unẓur kayfa kāna ʿāqibatu l-mundharīna
Kurdish که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.
Verse 74
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ
Transliteration thumma baʿathnā min baʿdihi rusulan ilā qawmihim fajāūhum bil-bayināti famā kānū liyu'minū bimā kadhabū bihi min qablu kadhālika naṭbaʿu ʿalā qulūbi l-muʿ'tadīna
Kurdish پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.
Verse 75
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَـٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَـٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ
Transliteration thumma baʿathnā min baʿdihim mūsā wahārūna ilā fir'ʿawna wamala-ihi biāyātinā fa-is'takbarū wakānū qawman muj'rimīna
Kurdish جا دوای ئه‌وان مو‌سا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
Verse 76
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَـٰذَا لَسِحْرٌ مُّبِينٌ
Transliteration falammā jāahumu l-ḥaqu min ʿindinā qālū inna hādhā lasiḥ'run mubīnun
Kurdish جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه!!
Verse 77
قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَـٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّـٰحِرُونَ
Transliteration qāla mūsā ataqūlūna lil'ḥaqqi lammā jāakum asiḥ'run hādhā walā yuf'liḥu l-sāḥirūna
Kurdish مو‌سا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!
Verse 78
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ
Transliteration qālū aji'tanā litalfitanā ʿammā wajadnā ʿalayhi ābāanā watakūna lakumā l-kib'riyāu fī l-arḍi wamā naḥnu lakumā bimu'minīna
Kurdish (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!
Verse 79
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَـٰحِرٍ عَلِيمٍ
Transliteration waqāla fir'ʿawnu i'tūnī bikulli sāḥirin ʿalīmin
Kurdish (ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زانا‌و شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه.
Verse 80
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ
Transliteration falammā jāa l-saḥaratu qāla lahum mūsā alqū mā antum mul'qūna
Kurdish جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی مو‌سا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه) مو‌سا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!
Verse 81
فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ
Transliteration falammā alqaw qāla mūsā mā ji'tum bihi l-siḥ'ru inna l-laha sayub'ṭiluhu inna l-laha lā yuṣ'liḥu ʿamala l-muf'sidīna
Kurdish ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) مو‌سا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.
Verse 82
وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَـٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ
Transliteration wayuḥiqqu l-lahu l-ḥaqa bikalimātihi walaw kariha l-muj'rimūna
Kurdish به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
Verse 83
فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِّن قَوْمِهِۦ عَلَىٰ خَوْفٍ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْمُسْرِفِينَ
Transliteration famā āmana limūsā illā dhurriyyatun min qawmihi ʿalā khawfin min fir'ʿawna wamala-ihim an yaftinahum wa-inna fir'ʿawna laʿālin fī l-arḍi wa-innahu lamina l-mus'rifīna
Kurdish سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به مو‌سا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.
Verse 84
وَقَالَ مُوسَىٰ يَـٰقَوْمِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ
Transliteration waqāla mūsā yāqawmi in kuntum āmantum bil-lahi faʿalayhi tawakkalū in kuntum mus'limīna
Kurdish موساش به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوا هێناوه، ئه‌وه ئیتر پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملکه‌چن.
Verse 85
فَقَالُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration faqālū ʿalā l-lahi tawakkalnā rabbanā lā tajʿalnā fit'natan lil'qawmi l-ẓālimīna
Kurdish ئه‌وسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان).
Verse 86
وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wanajjinā biraḥmatika mina l-qawmi l-kāfirīna
Kurdish هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێباوه‌ڕان.
Verse 87
وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَٱجْعَلُوا۟ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration wa-awḥaynā ilā mūsā wa-akhīhi an tabawwaā liqawmikumā bimiṣ'ra buyūtan wa-ij'ʿalū buyūtakum qib'latan wa-aqīmū l-ṣalata wabashiri l-mu'minīna
Kurdish ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ مو‌سا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.
Verse 88
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةً وَأَمْوَٰلًا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا ٱطْمِسْ عَلَىٰٓ أَمْوَٰلِهِمْ وَٱشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا۟ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ
Transliteration waqāla mūsā rabbanā innaka ātayta fir'ʿawna wamala-ahu zīnatan wa-amwālan fī l-ḥayati l-dun'yā rabbanā liyuḍillū ʿan sabīlika rabbanā iṭ'mis ʿalā amwālihim wa-ush'dud ʿalā qulūbihim falā yu'minū ḥattā yarawū l-ʿadhāba l-alīma
Kurdish (جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.
Verse 89
قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَٱسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَآنِّ سَبِيلَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration qāla qad ujībat daʿwatukumā fa-is'taqīmā walā tattabiʿānni sabīla alladhīna lā yaʿlamūna
Kurdish په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.
Verse 90
۞ وَجَـٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُۥ بَغْيًا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدْرَكَهُ ٱلْغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱلَّذِىٓ ءَامَنَتْ بِهِۦ بَنُوٓا۟ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Transliteration wajāwaznā bibanī is'rāīla l-baḥra fa-atbaʿahum fir'ʿawnu wajunūduhu baghyan waʿadwan ḥattā idhā adrakahu l-gharaqu qāla āmantu annahu lā ilāha illā alladhī āmanat bihi banū is'rāīla wa-anā mina l-mus'limīna
Kurdish ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.
Verse 91
ءَآلْـَٔـٰنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ
Transliteration āl'āna waqad ʿaṣayta qablu wakunta mina l-muf'sidīna
Kurdish (ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
Verse 92
فَٱلْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ ءَايَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلنَّاسِ عَنْ ءَايَـٰتِنَا لَغَـٰفِلُونَ
Transliteration fal-yawma nunajjīka bibadanika litakūna liman khalfaka āyatan wa-inna kathīran mina l-nāsi ʿan āyātinā laghāfilūna
Kurdish ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان.
Verse 93
وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ فَمَا ٱخْتَلَفُوا۟ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration walaqad bawwanā banī is'rāīla mubawwa-a ṣid'qin warazaqnāhum mina l-ṭayibāti famā ikh'talafū ḥattā jāahumu l-ʿil'mu inna rabbaka yaqḍī baynahum yawma l-qiyāmati fīmā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish (له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.
Verse 94
فَإِن كُنتَ فِى شَكٍّ مِّمَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ فَسْـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقْرَءُونَ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَآءَكَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ
Transliteration fa-in kunta fī shakkin mimmā anzalnā ilayka fasali alladhīna yaqraūna l-kitāba min qablika laqad jāaka l-ḥaqu min rabbika falā takūnanna mina l-mum'tarīna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه.
Verse 95
وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration walā takūnanna mina alladhīna kadhabū biāyāti l-lahi fatakūna mina l-khāsirīna
Kurdish (هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نی‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
Verse 96
إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration inna alladhīna ḥaqqat ʿalayhim kalimatu rabbika lā yu'minūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبار‌و گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه: باوه‌ڕ ناهێنن.
Verse 97
وَلَوْ جَآءَتْهُمْ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ
Transliteration walaw jāathum kullu āyatin ḥattā yarawū l-ʿadhāba l-alīma
Kurdish ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی به‌ڵگه‌و موعجیزه هه‌یه بۆیان پێش بێت، ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزای به‌ئێش و ئازار ده‌بینن.
Verse 98
فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ ءَامَنَتْ فَنَفَعَهَآ إِيمَـٰنُهَآ إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُوا۟ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَتَّعْنَـٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration falawlā kānat qaryatun āmanat fanafaʿahā īmānuhā illā qawma yūnusa lammā āmanū kashafnā ʿanhum ʿadhāba l-khiz'yi fī l-ḥayati l-dun'yā wamattaʿnāhum ilā ḥīnin
Kurdish جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
Verse 99
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَـَٔامَنَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
Transliteration walaw shāa rabbuka laāmana man fī l-arḍi kulluhum jamīʿan afa-anta tuk'rihu l-nāsa ḥattā yakūnū mu'minīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
Verse 100
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ
Transliteration wamā kāna linafsin an tu'mina illā bi-idh'ni l-lahi wayajʿalu l-rij'sa ʿalā alladhīna lā yaʿqilūna
Kurdish هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.
Verse 101
قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْـَٔايَـٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ
Transliteration quli unẓurū mādhā fī l-samāwāti wal-arḍi wamā tugh'nī l-āyātu wal-nudhuru ʿan qawmin lā yu'minūna
Kurdish پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).
Verse 102
فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ
Transliteration fahal yantaẓirūna illā mith'la ayyāmi alladhīna khalaw min qablihim qul fa-intaẓirū innī maʿakum mina l-muntaẓirīna
Kurdish (ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.
Verse 103
ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration thumma nunajjī rusulanā wa-alladhīna āmanū kadhālika ḥaqqan ʿalaynā nunji l-mu'minīna
Kurdish له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.
Verse 104
قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَـٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration qul yāayyuhā l-nāsu in kuntum fī shakkin min dīnī falā aʿbudu alladhīna taʿbudūna min dūni l-lahi walākin aʿbudu l-laha alladhī yatawaffākum wa-umir'tu an akūna mina l-mu'minīna
Kurdish بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.
Verse 105
وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration wa-an aqim wajhaka lilddīni ḥanīfan walā takūnanna mina l-mush'rikīna
Kurdish هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.
Verse 106
وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration walā tadʿu min dūni l-lahi mā lā yanfaʿuka walā yaḍurruka fa-in faʿalta fa-innaka idhan mina l-ẓālimīna
Kurdish هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.
Verse 107
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-in yamsaska l-lahu biḍurrin falā kāshifa lahu illā huwa wa-in yurid'ka bikhayrin falā rādda lifaḍlihi yuṣību bihi man yashāu min ʿibādihi wahuwa l-ghafūru l-raḥīmu
Kurdish (ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 108
قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ
Transliteration qul yāayyuhā l-nāsu qad jāakumu l-ḥaqu min rabbikum famani ih'tadā fa-innamā yahtadī linafsihi waman ḍalla fa-innamā yaḍillu ʿalayhā wamā anā ʿalaykum biwakīlin
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.
Verse 109
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَـٰكِمِينَ
Transliteration wa-ittabiʿ mā yūḥā ilayka wa-iṣ'bir ḥattā yaḥkuma l-lahu wahuwa khayru l-ḥākimīna
Kurdish تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر‌و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.
Read Surah Yunus in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.