Surah Hud in Kurdish: translation and audio
Surah 11 · هود · Hud · 123 verses
Surah Hud verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Hud word by word in English.
Verse 1
الٓر ۚ كِتَـٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَـٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
Transliteration alif-lam-ra kitābun uḥ'kimat āyātuhu thumma fuṣṣilat min ladun ḥakīmin khabīrin
Kurdish (الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.
Verse 2
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ
Transliteration allā taʿbudū illā l-laha innanī lakum min'hu nadhīrun wabashīrun
Kurdish (گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه) که: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.
Verse 3
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَـٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ
Transliteration wa-ani is'taghfirū rabbakum thumma tūbū ilayhi yumattiʿ'kum matāʿan ḥasanan ilā ajalin musamman wayu'ti kulla dhī faḍlin faḍlahu wa-in tawallaw fa-innī akhāfu ʿalaykum ʿadhāba yawmin kabīrin
Kurdish هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).
Verse 4
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration ilā l-lahi marjiʿukum wahuwa ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 5
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration alā innahum yathnūna ṣudūrahum liyastakhfū min'hu alā ḥīna yastaghshūna thiyābahum yaʿlamu mā yusirrūna wamā yuʿ'linūna innahu ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
Verse 6
۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّ فِى كِتَـٰبٍ مُّبِينٍ
Transliteration wamā min dābbatin fī l-arḍi illā ʿalā l-lahi riz'quhā wayaʿlamu mus'taqarrahā wamus'tawdaʿahā kullun fī kitābin mubīnin
Kurdish هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.
Verse 7
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Transliteration wahuwa alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa fī sittati ayyāmin wakāna ʿarshuhu ʿalā l-māi liyabluwakum ayyukum aḥsanu ʿamalan wala-in qul'ta innakum mabʿūthūna min baʿdi l-mawti layaqūlanna alladhīna kafarū in hādhā illā siḥ'run mubīnun
Kurdish ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه.
Verse 8
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍ مَّعْدُودَةٍ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wala-in akharnā ʿanhumu l-ʿadhāba ilā ummatin maʿdūdatin layaqūlunna mā yaḥbisuhu alā yawma yatīhim laysa maṣrūfan ʿanhum waḥāqa bihim mā kānū bihi yastahziūna
Kurdish سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه.
Verse 9
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَـٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌ كَفُورٌ
Transliteration wala-in adhaqnā l-insāna minnā raḥmatan thumma nazaʿnāhā min'hu innahu layaūsun kafūrun
Kurdish سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.
Verse 10
وَلَئِنْ أَذَقْنَـٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌ فَخُورٌ
Transliteration wala-in adhaqnāhu naʿmāa baʿda ḍarrāa massathu layaqūlanna dhahaba l-sayiātu ʿannī innahu lafariḥun fakhūrun
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).
Verse 11
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ
Transliteration illā alladhīna ṣabarū waʿamilū l-ṣāliḥāti ulāika lahum maghfiratun wa-ajrun kabīrun
Kurdish جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون و کار‌و و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.
Verse 12
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ وَكِيلٌ
Transliteration falaʿallaka tārikun baʿḍa mā yūḥā ilayka waḍāiqun bihi ṣadruka an yaqūlū lawlā unzila ʿalayhi kanzun aw jāa maʿahu malakun innamā anta nadhīrun wal-lahu ʿalā kulli shayin wakīlun
Kurdish جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات).
Verse 13
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَـٰتٍ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration am yaqūlūna if'tarāhu qul fatū biʿashri suwarin mith'lihi muf'tarayātin wa-id'ʿū mani is'taṭaʿtum min dūni l-lahi in kuntum ṣādiqīna
Kurdish به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵێ: جا ئێوه‌ش ده سووره‌تی هه‌ڵباستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ر که‌سیش له خوا گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
Verse 14
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ
Transliteration fa-illam yastajībū lakum fa-iʿ'lamū annamā unzila biʿil'mi l-lahi wa-an lā ilāha illā huwa fahal antum mus'limūna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟
Verse 15
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَـٰلَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ
Transliteration man kāna yurīdu l-ḥayata l-dun'yā wazīnatahā nuwaffi ilayhim aʿmālahum fīhā wahum fīhā lā yub'khasūna
Kurdish هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه.
Verse 16
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُ ۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا۟ فِيهَا وَبَـٰطِلٌ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration ulāika alladhīna laysa lahum fī l-ākhirati illā l-nāru waḥabiṭa mā ṣanaʿū fīhā wabāṭilun mā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بۆوه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه.
Verse 17
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًا وَرَحْمَةً ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ ۚ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍ مِّنْهُ ۚ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration afaman kāna ʿalā bayyinatin min rabbihi wayatlūhu shāhidun min'hu wamin qablihi kitābu mūsā imāman waraḥmatan ulāika yu'minūna bihi waman yakfur bihi mina l-aḥzābi fal-nāru mawʿiduhu falā taku fī mir'yatin min'hu innahu l-ḥaqu min rabbika walākinna akthara l-nāsi lā yu'minūna
Kurdish (ئایه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باس کران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه و له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بوووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌دن) باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م په‌یامه ناکه‌ن، ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌یت تۆ له‌جۆره گومانێکدا بیت له‌م قورئانه‌و له‌م په‌یامه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
Verse 18
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَـٰدُ هَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration waman aẓlamu mimmani if'tarā ʿalā l-lahi kadhiban ulāika yuʿ'raḍūna ʿalā rabbihim wayaqūlu l-ashhādu hāulāi alladhīna kadhabū ʿalā rabbihim alā laʿnatu l-lahi ʿalā l-ẓālimīna
Kurdish کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێت (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یان کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن و شایه‌ته‌کانی قیامه‌ت، که فریشته و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن: ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن درۆیان کرد به‌ده‌م په‌روه‌ردگاریانه‌وه، ئاگاداربن! نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر سته‌مکارانه...
Verse 19
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration alladhīna yaṣuddūna ʿan sabīli l-lahi wayabghūnahā ʿiwajan wahum bil-ākhirati hum kāfirūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆ به‌رهه‌ڵستی په‌یامی خوا ده‌که‌ن و به‌لاری ده‌یانه‌وێت و ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵه‌و ناته‌واوی بیناسێنن به‌خه‌ڵکی و ئه‌وانه به‌رۆژی دوایی بێ بڕوان.
Verse 20
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ۘ يُضَـٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۚ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ
Transliteration ulāika lam yakūnū muʿ'jizīna fī l-arḍi wamā kāna lahum min dūni l-lahi min awliyāa yuḍāʿafu lahumu l-ʿadhābu mā kānū yastaṭīʿūna l-samʿa wamā kānū yub'ṣirūna
Kurdish ئا ئه‌وانه خۆیان ده‌سته‌وستان نه‌کردووه له زه‌ویداو له ده‌ستی خوا ده‌رچن، بێجگه له خوا هیچ په‌ناو یارمه‌تیده‌رێکیان نیه (که‌س فریایان ناکه‌وێت) و سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو، ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.
Verse 21
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Transliteration ulāika alladhīna khasirū anfusahum waḍalla ʿanhum mā kānū yaftarūna
Kurdish ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتاند و ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا هه‌ڵیانده‌به‌ست لێیان ون بوو.
Verse 22
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ
Transliteration lā jarama annahum fī l-ākhirati humu l-akhsarūna
Kurdish گومانی تێدا نیه که به‌ڕاستی ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر خه‌ساره‌تمه‌ند و دۆڕاوترن.
Verse 23
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَأَخْبَتُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration inna alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti wa-akhbatū ilā rabbihim ulāika aṣḥābu l-janati hum fīhā khālidūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌خواو ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانیشیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چ و دڵ ئارام بوون له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی، ئا ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.
Verse 24
۞ مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ ۚ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration mathalu l-farīqayni kal-aʿmā wal-aṣami wal-baṣīri wal-samīʿi hal yastawiyāni mathalan afalā tadhakkarūna
Kurdish وێنه‌و ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕان) وه‌ك کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه، ئایا ئه‌م دووانه وێنه‌یان وه‌ك یه‌که، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه؟!
Verse 25
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Transliteration walaqad arsalnā nūḥan ilā qawmihi innī lakum nadhīrun mubīnun
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قه‌وم و خزمه‌کانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن، خۆ ئێوه باش من ده‌ناسن).
Verse 26
أَن لَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ
Transliteration an lā taʿbudū illā l-laha innī akhāfu ʿalaykum ʿadhāba yawmin alīmin
Kurdish که جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن).
Verse 27
فَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِىَ ٱلرَّأْىِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۭ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَـٰذِبِينَ
Transliteration faqāla l-mala-u alladhīna kafarū min qawmihi mā narāka illā basharan mith'lanā wamā narāka ittabaʿaka illā alladhīna hum arādhilunā bādiya l-rayi wamā narā lakum ʿalaynā min faḍlin bal naẓunnukum kādhibīna
Kurdish جا ئه‌و ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له هۆزی نو‌ح وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین و نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتوون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو داماوه‌کانمانن و دووربین نین و ژیریان که‌مه و ساده‌ن، هه‌روه‌ها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن.
Verse 28
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَـٰرِهُونَ
Transliteration qāla yāqawmi ara-aytum in kuntu ʿalā bayyinatin min rabbī waātānī raḥmatan min ʿindihi faʿummiyat ʿalaykum anul'zimukumūhā wa-antum lahā kārihūna
Kurdish نو‌ح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتان‌دا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!
Verse 29
وَيَـٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَـٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ
Transliteration wayāqawmi lā asalukum ʿalayhi mālan in ajriya illā ʿalā l-lahi wamā anā biṭāridi alladhīna āmanū innahum mulāqū rabbihim walākinnī arākum qawman tajhalūna
Kurdish ئه‌ی خزمه‌کانم (خۆ من) له بری ئه‌م بانگه‌واز و ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه، من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخه‌مه‌وه و ده‌ریان ناکه‌م، چونکه بێگومان ئه‌وان ئه‌گهن به‌خوای خۆیان، حیسابیان لای خوایه، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به که‌م سه‌یری ئیمانداوانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژاریان).
Verse 30
وَيَـٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Transliteration wayāqawmi man yanṣurunī mina l-lahi in ṭaradttuhum afalā tadhakkarūna
Kurdish ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندار‌و دۆستانه‌ی خوا ده‌ربکه‌م و له خۆمیان دوور بخه‌مه‌وه و ئایا بیرناکه‌ناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ که‌سێك خواناس بێت)؟
Verse 31
وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration walā aqūlu lakum ʿindī khazāinu l-lahi walā aʿlamu l-ghayba walā aqūlu innī malakun walā aqūlu lilladhīna tazdarī aʿyunukum lan yu'tiyahumu l-lahu khayran l-lahu aʿlamu bimā fī anfusihim innī idhan lamina l-ẓālimīna
Kurdish خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیار‌و غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.
Verse 32
قَالُوا۟ يَـٰنُوحُ قَدْ جَـٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration qālū yānūḥu qad jādaltanā fa-aktharta jidālanā fatinā bimā taʿidunā in kunta mina l-ṣādiqīna
Kurdish (خه‌ڵکه‌که) وتیان: ئه‌ی نو‌ح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.
Verse 33
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ
Transliteration qāla innamā yatīkum bihi l-lahu in shāa wamā antum bimuʿ'jizīna
Kurdish نو‌ح له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه به ده‌ست خوایه و به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و بۆتان پێش ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و ئێوه ده‌سته‌وسانکه‌ری خوا نین ناتوانن (ئه‌سته‌مه ده‌رباز بوونتان).
Verse 34
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration walā yanfaʿukum nuṣ'ḥī in aradttu an anṣaḥa lakum in kāna l-lahu yurīdu an yugh'wiyakum huwa rabbukum wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish (وادیاره) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی بمه‌وێت به‌رده‌وامیشبم له‌سه‌ر ئامۆژگاریتان، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت سه‌رگه‌ردانتان بکات ئه‌وه ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 35
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُجْرِمُونَ
Transliteration am yaqūlūna if'tarāhu qul ini if'taraytuhu faʿalayya ij'rāmī wa-anā barīon mimmā tuj'rimūna
Kurdish به‌ڵکو (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد) خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، تۆیش بڵێ: ئه‌گه‌ر من هه‌ڵیبه‌ستم ئه‌وه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه و منیش دووره په‌رێزو به‌ریم له‌و تاوانه‌ی که ده‌یکه‌م.
Verse 36
وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ
Transliteration waūḥiya ilā nūḥin annahu lan yu'mina min qawmika illā man qad āmana falā tabta-is bimā kānū yafʿalūna
Kurdish (سه‌ره‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نو‌ح که چاك بزانه به‌ڕاستی هه‌رگیز که‌سی تر بڕوا ناهێنێت له قه‌ومه‌که‌ت جگه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی بڕوای هێناوه، کوابوو خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
Verse 37
وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَـٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ
Transliteration wa-iṣ'naʿi l-ful'ka bi-aʿyuninā wawaḥyinā walā tukhāṭib'nī fī alladhīna ẓalamū innahum mugh'raqūna
Kurdish که‌شتییه‌که‌ش دروست بکه به‌چاودێری و فه‌رانی ئێمه، (کاتی تۆفانه‌که) تکامان لێ نه‌که‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوه.
Verse 38
وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ
Transliteration wayaṣnaʿu l-ful'ka wakullamā marra ʿalayhi mala-on min qawmihi sakhirū min'hu qāla in taskharū minnā fa-innā naskharu minkum kamā taskharūna
Kurdish (نو‌ح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نو‌ح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گا‌ڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن.
Verse 39
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Transliteration fasawfa taʿlamūna man yatīhi ʿadhābun yukh'zīhi wayaḥillu ʿalayhi ʿadhābun muqīmun
Kurdish جا له داهاتوودا ده‌زانن کێ سزایه‌کی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.
Verse 40
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ ۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌ
Transliteration ḥattā idhā jāa amrunā wafāra l-tanūru qul'nā iḥ'mil fīhā min kullin zawjayni ith'nayni wa-ahlaka illā man sabaqa ʿalayhi l-qawlu waman āmana wamā āmana maʿahu illā qalīlun
Kurdish (ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نو‌ح، له هه‌موو نێر‌و و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایا‌نی باسه) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.
Verse 41
۞ وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration waqāla ir'kabū fīhā bis'mi l-lahi majrahā wamur'sāhā inna rabbī laghafūrun raḥīmun
Kurdish نو‌ح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه.
Verse 42
وَهِىَ تَجْرِى بِهِمْ فِى مَوْجٍ كَٱلْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبْنَهُۥ وَكَانَ فِى مَعْزِلٍ يَـٰبُنَىَّ ٱرْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wahiya tajrī bihim fī mawjin kal-jibāli wanādā nūḥun ib'nahu wakāna fī maʿzilin yābunayya ir'kab maʿanā walā takun maʿa l-kāfirīna
Kurdish که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نو‌ح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.
Verse 43
قَالَ سَـَٔاوِىٓ إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِى مِنَ ٱلْمَآءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا ٱلْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُغْرَقِينَ
Transliteration qāla saāwī ilā jabalin yaʿṣimunī mina l-māi qāla lā ʿāṣima l-yawma min amri l-lahi illā man raḥima waḥāla baynahumā l-mawju fakāna mina l-mugh'raqīna
Kurdish کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه، (نو‌ح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه.
Verse 44
وَقِيلَ يَـٰٓأَرْضُ ٱبْلَعِى مَآءَكِ وَيَـٰسَمَآءُ أَقْلِعِى وَغِيضَ ٱلْمَآءُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَٱسْتَوَتْ عَلَى ٱلْجُودِىِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration waqīla yāarḍu ib'laʿī māaki wayāsamāu aqliʿī waghīḍa l-māu waquḍiya l-amru wa-is'tawat ʿalā l-jūdiyi waqīla buʿ'dan lil'qawmi l-ẓālimīna
Kurdish پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.
Verse 45
وَنَادَىٰ نُوحٌ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبْنِى مِنْ أَهْلِى وَإِنَّ وَعْدَكَ ٱلْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ ٱلْحَـٰكِمِينَ
Transliteration wanādā nūḥun rabbahu faqāla rabbi inna ib'nī min ahlī wa-inna waʿdaka l-ḥaqu wa-anta aḥkamu l-ḥākimīna
Kurdish (پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که) نو‌ح هاواری له خوا کرد‌و جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.
Verse 46
قَالَ يَـٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَـٰلِحٍ ۖ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۖ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ
Transliteration qāla yānūḥu innahu laysa min ahlika innahu ʿamalun ghayru ṣāliḥin falā tasalni mā laysa laka bihi ʿil'mun innī aʿiẓuka an takūna mina l-jāhilīna
Kurdish خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نو‌ح به‌ڕاستی ئه‌و له خێزانی تۆ نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و کرداری چاك نه‌بوو، که‌وابوو داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێك نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه.
Verse 47
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْـَٔلَكَ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِى وَتَرْحَمْنِىٓ أَكُن مِّنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration qāla rabbi innī aʿūdhu bika an asalaka mā laysa lī bihi ʿil'mun wa-illā taghfir lī watarḥamnī akun mina l-khāsirīna
Kurdish (ئینجا نو‌ح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێم‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
Verse 48
قِيلَ يَـٰنُوحُ ٱهْبِطْ بِسَلَـٰمٍ مِّنَّا وَبَرَكَـٰتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration qīla yānūḥu ih'biṭ bisalāmin minnā wabarakātin ʿalayka waʿalā umamin mimman maʿaka wa-umamun sanumattiʿuhum thumma yamassuhum minnā ʿadhābun alīmun
Kurdish (ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) وترا: ئه‌ی نو‌ح وه‌ره خواره‌وه و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی به‌بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ره‌که‌تی زۆریش له‌سه‌ر تۆ‌و ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، خه‌ڵکانێکی تریش له‌مه‌و دوا دێن و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ برواییانه‌وه) سزای به‌سۆیان تووش ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
Verse 49
تِلْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَـٰذَا ۖ فَٱصْبِرْ ۖ إِنَّ ٱلْعَـٰقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ
Transliteration til'ka min anbāi l-ghaybi nūḥīhā ilayka mā kunta taʿlamuhā anta walā qawmuka min qabli hādhā fa-iṣ'bir inna l-ʿāqibata lil'muttaqīna
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، جا خۆگرو به ئارام به، چونکه به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.
Verse 50
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ
Transliteration wa-ilā ʿādin akhāhum hūdan qāla yāqawmi uʿ'budū l-laha mā lakum min ilāhin ghayruhu in antum illā muf'tarūna
Kurdish بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌ر‌ستن و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه هیچ ڕاستیه‌کتان نیه جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن.
Verse 51
يَـٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration yāqawmi lā asalukum ʿalayhi ajran in ajriya illā ʿalā alladhī faṭaranī afalā taʿqilūna
Kurdish (هود وتی) ئه‌ی خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کار‌و بانگه‌وازه خواییه‌ی که به‌ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌دی هێناوم، باشه ئه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ژیرنابن؟!
Verse 52
وَيَـٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ
Transliteration wayāqawmi is'taghfirū rabbakum thumma tūbū ilayhi yur'sili l-samāa ʿalaykum mid'rāran wayazid'kum quwwatan ilā quwwatikum walā tatawallaw muj'rimīna
Kurdish ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.
Verse 53
قَالُوا۟ يَـٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ
Transliteration qālū yāhūdu mā ji'tanā bibayyinatin wamā naḥnu bitārikī ālihatinā ʿan qawlika wamā naḥnu laka bimu'minīna
Kurdish وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.
Verse 54
إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ
Transliteration in naqūlu illā iʿ'tarāka baʿḍu ālihatinā bisūin qāla innī ush'hidu l-laha wa-ish'hadū annī barīon mimmā tush'rikūna
Kurdish ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...
Verse 55
مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ
Transliteration min dūnihi fakīdūnī jamīʿan thumma lā tunẓirūni
Kurdish جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...
Verse 56
إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration innī tawakkaltu ʿalā l-lahi rabbī warabbikum mā min dābbatin illā huwa ākhidhun bināṣiyatihā inna rabbī ʿalā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته.
Verse 57
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌ
Transliteration fa-in tawallaw faqad ablaghtukum mā ur'sil'tu bihi ilaykum wayastakhlifu rabbī qawman ghayrakum walā taḍurrūnahu shayan inna rabbī ʿalā kulli shayin ḥafīẓun
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێر‌و به توانایه.
Verse 58
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَـٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ
Transliteration walammā jāa amrunā najjaynā hūdan wa-alladhīna āmanū maʿahu biraḥmatin minnā wanajjaynāhum min ʿadhābin ghalīẓin
Kurdish کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئه‌وه هود و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگاریشمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.
Verse 59
وَتِلْكَ عَادٌ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ
Transliteration watil'ka ʿādun jaḥadū biāyāti rabbihim waʿaṣaw rusulahu wa-ittabaʿū amra kulli jabbārin ʿanīdin
Kurdish به‌ڵێ! ئه‌وه هۆزی عاد بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان، لاشیاندا له به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و شوێن فه‌رمانی هه‌موو زۆردار‌و سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.
Verse 60
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ
Transliteration wa-ut'biʿū fī hādhihi l-dun'yā laʿnatan wayawma l-qiyāmati alā inna ʿādan kafarū rabbahum alā buʿ'dan liʿādin qawmi hūdin
Kurdish جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.
Verse 61
۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَـٰلِحًا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌ مُّجِيبٌ
Transliteration wa-ilā thamūda akhāhum ṣāliḥan qāla yāqawmi uʿ'budū l-laha mā lakum min ilāhin ghayruhu huwa ansha-akum mina l-arḍi wa-is'taʿmarakum fīhā fa-is'taghfirūhu thumma tūbū ilayhi inna rabbī qarībun mujībun
Kurdish بۆ هۆزی ثه‌مودیش، صالح ی برایانمان ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، جا که‌وابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بهێنن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه و نزا وه‌رگره (له‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پارێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌که‌ن).
Verse 62
قَالُوا۟ يَـٰصَـٰلِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَـٰذَآ ۖ أَتَنْهَىٰنَآ أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِى شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍ
Transliteration qālū yāṣāliḥu qad kunta fīnā marjuwwan qabla hādhā atanhānā an naʿbuda mā yaʿbudu ābāunā wa-innanā lafī shakkin mimmā tadʿūnā ilayhi murībin
Kurdish خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی صالح، به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که شوێنی شتێك بکه‌وین که باو‌و باپیرانمان شوێنی که‌وتوون و په‌رستویانن؟! ئێمه به‌ڕاستی له گومانداین له‌وه‌ی که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای و به‌دبینین لێی!!
Verse 63
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍ
Transliteration qāla yāqawmi ara-aytum in kuntu ʿalā bayyinatin min rabbī waātānī min'hu raḥmatan faman yanṣurunī mina l-lahi in ʿaṣaytuhu famā tazīdūnanī ghayra takhsīrin
Kurdish صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست بم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشی بم له خۆیه‌وه و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیووم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی لابده‌م و په‌یامه‌که‌یم به ڕێك و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، جا ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له خه‌ساره‌تمه‌ندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگه‌یه‌نن.
Verse 64
وَيَـٰقَوْمِ هَـٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ
Transliteration wayāqawmi hādhihi nāqatu l-lahi lakum āyatan fadharūhā takul fī arḍi l-lahi walā tamassūhā bisūin fayakhudhakum ʿadhābun qarībun
Kurdish ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که له‌لایه‌ن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به‌نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن، ئه‌گینا سزایه‌کی نزیك ده‌تانگرێت.
Verse 65
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَـٰثَةَ أَيَّامٍ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ
Transliteration faʿaqarūhā faqāla tamattaʿū fī dārikum thalāthata ayyāmin dhālika waʿdun ghayru makdhūbin
Kurdish یه‌کسه‌رچوون سه‌ریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مه‌نزڵی خۆتاندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، (دوای ئه‌و ماوه دیاری کراوه تیاده‌چن) و ئه‌وه‌ش په‌یمانێکه و هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه.
Verse 66
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَـٰلِحًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْىِ يَوْمِئِذٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ
Transliteration falammā jāa amrunā najjaynā ṣāliḥan wa-alladhīna āmanū maʿahu biraḥmatin minnā wamin khiz'yi yawmi-idhin inna rabbaka huwa l-qawiyu l-ʿazīzu
Kurdish جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات و بڕیاردرا له‌کاتی دیاری کراودا و ئه‌وه صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌ناماندان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی هێزه و باڵاده‌سته.
Verse 67
وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَـٰرِهِمْ جَـٰثِمِينَ
Transliteration wa-akhadha alladhīna ẓalamū l-ṣayḥatu fa-aṣbaḥū fī diyārihim jāthimīna
Kurdish جا ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی بووه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرت که تاوان و سته‌میان کرد‌و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریان نه‌بوون، سه‌ره‌نجام هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویدا و تیاچوون له به‌ره‌به‌یاندا...
Verse 68
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَا۟ كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًا لِّثَمُودَ
Transliteration ka-an lam yaghnaw fīhā alā inna thamūdā kafarū rabbahum alā buʿ'dan lithamūda
Kurdish وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و تیایدا نه‌ژیابن، ئاگادارین، به‌ڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به په‌روه‌ردگاریان و بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌ری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.
Verse 69
وَلَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوا۟ سَلَـٰمًا ۖ قَالَ سَلَـٰمٌ ۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ
Transliteration walaqad jāat rusulunā ib'rāhīma bil-bush'rā qālū salāman qāla salāmun famā labitha an jāa biʿij'lin ḥanīdhin
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان وه‌فدێکی ڕه‌وانه کراوی ئێمه (له فریشته) هاتنه لای ئیبراهیم به مژده‌وه (مژده‌ی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، دوای به‌خێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به‌گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه.
Verse 70
فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ۚ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍ
Transliteration falammā raā aydiyahum lā taṣilu ilayhi nakirahum wa-awjasa min'hum khīfatan qālū lā takhaf innā ur'sil'nā ilā qawmi lūṭin
Kurdish جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، کاره‌که‌یانی به نائاسایی دانا‌و له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێکردو وتیان: مه‌ترسه، به‌ڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی لوط.
Verse 71
وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَـٰهَا بِإِسْحَـٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَـٰقَ يَعْقُوبَ
Transliteration wa-im'ra-atuhu qāimatun faḍaḥikat fabasharnāhā bi-is'ḥāqa wamin warāi is'ḥāqa yaʿqūba
Kurdish له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه.
Verse 72
قَالَتْ يَـٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌ وَهَـٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌ
Transliteration qālat yāwaylatā a-alidu wa-anā ʿajūzun wahādhā baʿlī shaykhan inna hādhā lashayon ʿajībun
Kurdish خێزانی ئیبراهیم وتی: وه‌ی ڕۆ (شه‌رمه‌زار خۆم)! چۆن منداڵم ده‌بێت من پیرم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه، پیر و به‌ساڵا چووه، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره!
Verse 73
قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَـٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ
Transliteration qālū ataʿjabīna min amri l-lahi raḥmatu l-lahi wabarakātuhu ʿalaykum ahla l-bayti innahu ḥamīdun majīdun
Kurdish فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.
Verse 74
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَـٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ
Transliteration falammā dhahaba ʿan ib'rāhīma l-rawʿu wajāathu l-bush'rā yujādilunā fī qawmi lūṭin
Kurdish جاکاتێك ترسه‌که له دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه) و مژده‌که‌شی بۆ هاتبوو، ئینجا ده‌ستی کرد به باس کردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).
Verse 75
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌ مُّنِيبٌ
Transliteration inna ib'rāhīma laḥalīmun awwāhun munībun
Kurdish به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆ و به ئارام و خه‌مخۆر و گه‌ڕاوه‌یه بۆ لای خوا.
Verse 76
يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَـٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ
Transliteration yāib'rāhīmu aʿriḍ ʿan hādhā innahu qad jāa amru rabbika wa-innahum ātīhim ʿadhābun ghayru mardūdin
Kurdish (فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم واز بهێنه له‌و باس و کێشه‌یه، دڵنیابه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه و (کار ته‌واو بووه) و بێگومان سزایه‌کیان بۆ هاتووه که ناگه‌ڕێته‌وه.
Verse 77
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالَ هَـٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ
Transliteration walammā jāat rusulunā lūṭan sīa bihim waḍāqa bihim dharʿan waqāla hādhā yawmun ʿaṣībun
Kurdish کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتبوون، له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێکه‌وتووم).
Verse 78
وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ هَـٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌ رَّشِيدٌ
Transliteration wajāahu qawmuhu yuh'raʿūna ilayhi wamin qablu kānū yaʿmalūna l-sayiāti qāla yāqawmi hāulāi banātī hunna aṭharu lakum fa-ittaqū l-laha walā tukh'zūni fī ḍayfī alaysa minkum rajulun rashīdun
Kurdish هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!
Verse 79
قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ
Transliteration qālū laqad ʿalim'ta mā lanā fī banātika min ḥaqqin wa-innaka lataʿlamu mā nurīdu
Kurdish ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!
Verse 80
قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍ شَدِيدٍ
Transliteration qāla law anna lī bikum quwwatan aw āwī ilā ruk'nin shadīdin
Kurdish لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).
Verse 81
قَالُوا۟ يَـٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍ
Transliteration qālū yālūṭu innā rusulu rabbika lan yaṣilū ilayka fa-asri bi-ahlika biqiṭ'ʿin mina al-layli walā yaltafit minkum aḥadun illā im'ra-ataka innahu muṣībuhā mā aṣābahum inna mawʿidahumu l-ṣub'ḥu alaysa l-ṣub'ḥu biqarībin
Kurdish میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟!
Verse 82
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَـٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ
Transliteration falammā jāa amrunā jaʿalnā ʿāliyahā sāfilahā wa-amṭarnā ʿalayhā ḥijāratan min sijjīlin manḍūdin
Kurdish جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد.
Verse 83
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ ۖ وَمَا هِىَ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ بِبَعِيدٍ
Transliteration musawwamatan ʿinda rabbika wamā hiya mina l-ẓālimīna bibaʿīdin
Kurdish هه‌موو ئه‌و به‌ردانه دیاری کراو بوون، له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدات به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌سات و ئه‌م به‌رد بارانه‌ش وه‌نه‌بێت زۆر دوور بێت له سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، کاتێك ڕۆده‌چن له تاوانکاریدا).
Verse 84
۞ وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ وَلَا تَنقُصُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ ۚ إِنِّىٓ أَرَىٰكُم بِخَيْرٍ وَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ
Transliteration wa-ilā madyana akhāhum shuʿayban qāla yāqawmi uʿ'budū l-laha mā lakum min ilāhin ghayruhu walā tanquṣū l-mik'yāla wal-mīzāna innī arākum bikhayrin wa-innī akhāfu ʿalaykum ʿadhāba yawmin muḥīṭin
Kurdish بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن.
Verse 85
وَيَـٰقَوْمِ أَوْفُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ
Transliteration wayāqawmi awfū l-mik'yāla wal-mīzāna bil-qis'ṭi walā tabkhasū l-nāsa ashyāahum walā taʿthaw fī l-arḍi muf'sidīna
Kurdish ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم، با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واوبێت و به دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتومه‌کی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن) و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا و تۆوی خراپه مه‌چێنن.
Verse 86
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ
Transliteration baqiyyatu l-lahi khayrun lakum in kuntum mu'minīna wamā anā ʿalaykum biḥafīẓin
Kurdish ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان ده‌هێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵالی کردووه بۆتان، ئه‌وه چاکتره له زۆرێکی حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم به‌رامبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم).
Verse 87
قَالُوا۟ يَـٰشُعَيْبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِىٓ أَمْوَٰلِنَا مَا نَشَـٰٓؤُا۟ ۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلْحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ
Transliteration qālū yāshuʿaybu aṣalatuka tamuruka an natruka mā yaʿbudu ābāunā aw an nafʿala fī amwālinā mā nashāu innaka la-anta l-ḥalīmu l-rashīdu
Kurdish خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
Verse 88
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَرَزَقَنِى مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَآ أَنْهَىٰكُمْ عَنْهُ ۚ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا ٱلْإِصْلَـٰحَ مَا ٱسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِىٓ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ
Transliteration qāla yāqawmi ara-aytum in kuntu ʿalā bayyinatin min rabbī warazaqanī min'hu riz'qan ḥasanan wamā urīdu an ukhālifakum ilā mā anhākum ʿanhu in urīdu illā l-iṣ'lāḥa mā is'taṭaʿtu wamā tawfīqī illā bil-lahi ʿalayhi tawakkaltu wa-ilayhi unību
Kurdish شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
Verse 89
وَيَـٰقَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِىٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَآ أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَـٰلِحٍ ۚ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِّنكُم بِبَعِيدٍ
Transliteration wayāqawmi lā yajrimannakum shiqāqī an yuṣībakum mith'lu mā aṣāba qawma nūḥin aw qawma hūdin aw qawma ṣāliḥin wamā qawmu lūṭin minkum bibaʿīdin
Kurdish ئه‌ی قه‌وم و خزمانم ناکۆکی و دژایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئه‌و ئایین و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هێناومه له‌لایه‌ن خواوه به‌درۆی بزانن و) جا ئه‌و کاته ئه‌وه‌ی تووشی هۆزی نو‌ح و هود و صالح بوو تووشی ئێوه‌ش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانه‌وه زۆر دوور نیه.
Verse 90
وَٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى رَحِيمٌ وَدُودٌ
Transliteration wa-is'taghfirū rabbakum thumma tūbū ilayhi inna rabbī raḥīmun wadūdun
Kurdish داوای لێخۆش‌بوونیش له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بهێنن له تاوان و خراپه‌کاری و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، بیگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه، زۆر به‌سۆز و دلۆڤانه.
Verse 91
قَالُوا۟ يَـٰشُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفًا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَـٰكَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ
Transliteration qālū yāshuʿaybu mā nafqahu kathīran mimmā taqūlu wa-innā lanarāka fīnā ḍaʿīfan walawlā rahṭuka larajamnāka wamā anta ʿalaynā biʿazīzin
Kurdish خزمانی ناله‌با‌ر وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه‌ش به‌ڕاستی تۆ به‌لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (واده‌زانین نا‌توانیت به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به‌هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه) و خۆ ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌رد بارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێت تۆ هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێت به‌سه‌رماندا.
Verse 92
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَهْطِىٓ أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذْتُمُوهُ وَرَآءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّى بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ
Transliteration qāla yāqawmi arahṭī aʿazzu ʿalaykum mina l-lahi wa-ittakhadhtumūhu warāakum ẓih'riyyan inna rabbī bimā taʿmalūna muḥīṭun
Kurdish شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 93
وَيَـٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَـٰمِلٌ ۖ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَـٰذِبٌ ۖ وَٱرْتَقِبُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُمْ رَقِيبٌ
Transliteration wayāqawmi iʿ'malū ʿalā makānatikum innī ʿāmilun sawfa taʿlamūna man yatīhi ʿadhābun yukh'zīhi waman huwa kādhibun wa-ir'taqibū innī maʿakum raqībun
Kurdish ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێش درۆزنه، ئێوه چاوه‌رێ بن به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێم.
Verse 94
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَـٰرِهِمْ جَـٰثِمِينَ
Transliteration walammā jāa amrunā najjaynā shuʿayban wa-alladhīna āmanū maʿahu biraḥmatin minnā wa-akhadhati alladhīna ẓalamū l-ṣayḥatu fa-aṣbaḥū fī diyārihim jāthimīna
Kurdish کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.
Verse 95
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَا بُعْدًا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ
Transliteration ka-an lam yaghnaw fīhā alā buʿ'dan limadyana kamā baʿidat thamūdu
Kurdish هه‌روه‌ک له‌وێ نه‌ژیابن، ئاگاداربن، ده‌ك مه‌دیه‌ن له‌وه‌ولاتر بچێت هه‌روه‌ك ثمود له‌وه‌ولاتر چوو.
Verse 96
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا وَسُلْطَـٰنٍ مُّبِينٍ
Transliteration walaqad arsalnā mūsā biāyātinā wasul'ṭānin mubīnin
Kurdish سوێندیش بێت بێگومان مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه و فه‌رمانی دروسته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌عجیزه و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشکرادا...
Verse 97
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ فِرْعَوْنَ ۖ وَمَآ أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ
Transliteration ilā fir'ʿawna wamala-ihi fa-ittabaʿū amra fir'ʿawna wamā amru fir'ʿawna birashīdin
Kurdish بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، که‌چی خه‌ڵکه‌که شوێن فه‌رمانی فیرعه‌ون که‌وتن، له‌کاتێکیشدا که کار‌و فه‌رمانی فیرعه‌ون هه‌رگیز ڕاست و دروست و ژیرانه نه‌بوو (به‌ڵکو سته‌مکار بوو خۆی به‌خوا ده‌دایه قه‌ڵه‌م)!...
Verse 98
يَقْدُمُ قَوْمَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَأَوْرَدَهُمُ ٱلنَّارَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْوِرْدُ ٱلْمَوْرُودُ
Transliteration yaqdumu qawmahu yawma l-qiyāmati fa-awradahumu l-nāra wabi'sa l-wir'du l-mawrūdu
Kurdish له ڕۆژی قیامه‌تیشدا فیرعه‌ون پێش قه‌وم و شوێنکه‌وتووانی ده‌که‌وێت و ئینجا ده‌یانباته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و چوونه ژووره‌وه‌یه و ئه‌و شوێنه‌ی ده‌چنه ناوی.
Verse 99
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَـٰذِهِۦ لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ بِئْسَ ٱلرِّفْدُ ٱلْمَرْفُودُ
Transliteration wa-ut'biʿū fī hādhihi laʿnatan wayawma l-qiyāmati bi'sa l-rif'du l-marfūdu
Kurdish ئه‌وانه له‌م دنیادا نه‌فرین و ده‌نگوباسی خراپ شوێنیشیان خرا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا، (به‌شیان هه‌ر دووریه له‌ره‌حم و به‌زه‌یی خوا) و ئای چه‌ند خراپه ئه‌و به‌خشینه‌ی پێیان به‌خشراوه.
Verse 100
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيْكَ ۖ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِيدٌ
Transliteration dhālika min anbāi l-qurā naquṣṣuhu ʿalayka min'hā qāimun waḥaṣīdun
Kurdish ئه‌وه‌ی که باسکرا هه‌ندێك بوو له هه‌واڵی خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه، بۆت ده‌گێڕینه‌وه، هه‌ندێك له‌و شار‌و دێهاتانه ماون و هه‌ندێکی تری به‌ته‌واوی وێران بوون.
Verse 101
وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ
Transliteration wamā ẓalamnāhum walākin ẓalamū anfusahum famā aghnat ʿanhum ālihatuhumu allatī yadʿūna min dūni l-lahi min shayin lammā jāa amru rabbika wamā zādūhum ghayra tatbībin
Kurdish ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن و به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد، ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن، فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت.
Verse 102
وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَـٰلِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌ شَدِيدٌ
Transliteration wakadhālika akhdhu rabbika idhā akhadha l-qurā wahiya ẓālimatun inna akhdhahu alīmun shadīdun
Kurdish ئا به‌و شوێوه‌یه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ، کاتێك تۆڵه ده‌سێنێت له خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌حاڵێکدا که یاخی و سته‌م پیشه بوون، به‌ڕاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به‌هێزو توونده.
Verse 103
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمٌ مَّجْمُوعٌ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوْمٌ مَّشْهُودٌ
Transliteration inna fī dhālika laāyatan liman khāfa ʿadhāba l-ākhirati dhālika yawmun majmūʿun lahu l-nāsu wadhālika yawmun mashhūdun
Kurdish بێگومان له‌و به‌سه‌رهاته‌دا نیشان و په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سێك له سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئه‌وه ڕۆژێكه خه‌ڵکی بۆی کۆ ده‌کرێنه‌وه و ئه‌وه ڕۆژێکه خه‌ڵکی هه‌موو ئاماده کراون و هه‌مووان له‌به‌رچاون ده‌بن تیایدا.
Verse 104
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٍ مَّعْدُودٍ
Transliteration wamā nu-akhiruhu illā li-ajalin maʿdūdin
Kurdish ئێمه به‌رپابوونی ئه‌و ڕۆژه دواناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ کاتێکی که‌م و سنووردار نه‌بێت.
Verse 105
يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ فَمِنْهُمْ شَقِىٌّ وَسَعِيدٌ
Transliteration yawma yati lā takallamu nafsun illā bi-idh'nihi famin'hum shaqiyyun wasaʿīdun
Kurdish ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه پێش دێت مه‌گه‌ر خوای گه‌وره مۆڵه‌ت بدات، ئه‌گینا که‌س بۆی نیه قسه بکات، ئه‌وسا خه‌ڵکه‌که ده‌بنه دوو کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵێك به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌ش، کۆمه‌ڵێکیش به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران.
Verse 106
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُوا۟ فَفِى ٱلنَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ
Transliteration fa-ammā alladhīna shaqū fafī l-nāri lahum fīhā zafīrun washahīqun
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون، ئه‌وه له‌ناو ئاگردان، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره.
Verse 107
خَـٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ
Transliteration khālidīna fīhā mā dāmati l-samāwātu wal-arḍu illā mā shāa rabbuka inna rabbaka faʿʿālun limā yurīdu
Kurdish بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت.
Verse 108
۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَـٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۖ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ
Transliteration wa-ammā alladhīna suʿidū fafī l-janati khālidīna fīhā mā dāmati l-samāwātu wal-arḍu illā mā shāa rabbuka ʿaṭāan ghayra majdhūdhin
Kurdish ئه‌وانه‌ش که کامه‌ران و به‌ختیار کراون ئه‌وه له به‌هه‌شتدان، بۆ هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆرانکاری) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌خششێکه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت.
Verse 109
فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍ مِّمَّا يَعْبُدُ هَـٰٓؤُلَآءِ ۚ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبْلُ ۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنقُوصٍ
Transliteration falā taku fī mir'yatin mimmā yaʿbudu hāulāi mā yaʿbudūna illā kamā yaʿbudu ābāuhum min qablu wa-innā lamuwaffūhum naṣībahum ghayra manqūṣin
Kurdish جا هیج له گوماندا مه‌به له پووچه‌ڵی و بێ سوودی ئه‌وه‌ی ئه‌و بێ بڕوایانه ده‌یپه‌رستن و شوێنی که‌وتوون، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستن هیچ نیه جگه وێنه‌ی ئه‌وه نه‌بێت که باو‌و باپیریان پێشتر ده‌یانپه‌رست، بێگومان ئێمه‌ش به‌تێرو ته‌واو بێ که‌م و کوڕی پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه.
Verse 110
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ
Transliteration walaqad ātaynā mūsā l-kitāba fa-ukh'tulifa fīhi walawlā kalimatun sabaqat min rabbika laquḍiya baynahum wa-innahum lafī shakkin min'hu murībin
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی، که‌چی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هه‌ر ئێسته دادگایی ده‌کردن و تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، که‌چی به‌ڕاستی ئه‌و بێ بڕوایانه هه‌ر له‌گوماندان لێی و خه‌ڵکیش تووشی گومان ده‌که‌ن.
Verse 111
وَإِنَّ كُلًّا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَـٰلَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration wa-inna kullan lammā layuwaffiyannahum rabbuka aʿmālahum innahu bimā yaʿmalūna khabīrun
Kurdish به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.
Verse 112
فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration fa-is'taqim kamā umir'ta waman tāba maʿaka walā taṭghaw innahu bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 113
وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
Transliteration walā tarkanū ilā alladhīna ẓalamū fatamassakumu l-nāru wamā lakum min dūni l-lahi min awliyāa thumma lā tunṣarūna
Kurdish نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.
Verse 114
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَـٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ
Transliteration wa-aqimi l-ṣalata ṭarafayi l-nahāri wazulafan mina al-layli inna l-ḥasanāti yudh'hib'na l-sayiāti dhālika dhik'rā lildhākirīna
Kurdish نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.
Verse 115
وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wa-iṣ'bir fa-inna l-laha lā yuḍīʿu ajra l-muḥ'sinīna
Kurdish خۆشت بگره‌و به ئارامبه، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
Verse 116
فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ
Transliteration falawlā kāna mina l-qurūni min qablikum ulū baqiyyatin yanhawna ʿani l-fasādi fī l-arḍi illā qalīlan mimman anjaynā min'hum wa-ittabaʿa alladhīna ẓalamū mā ut'rifū fīhi wakānū muj'rimīna
Kurdish جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیر‌و دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیا‌و ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبار‌و خراپکارانه‌وه.
Verse 117
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ
Transliteration wamā kāna rabbuka liyuh'lika l-qurā biẓul'min wa-ahluhā muṣ'liḥūna
Kurdish په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.
Verse 118
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةً وَٰحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ
Transliteration walaw shāa rabbuka lajaʿala l-nāsa ummatan wāḥidatan walā yazālūna mukh'talifīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا...
Verse 119
إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ
Transliteration illā man raḥima rabbuka walidhālika khalaqahum watammat kalimatu rabbika la-amla-anna jahannama mina l-jinati wal-nāsi ajmaʿīna
Kurdish مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).
Verse 120
وَكُلًّا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۚ وَجَآءَكَ فِى هَـٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration wakullan naquṣṣu ʿalayka min anbāi l-rusuli mā nuthabbitu bihi fuādaka wajāaka fī hādhihi l-ḥaqu wamawʿiẓatun wadhik'rā lil'mu'minīna
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.
Verse 121
وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَـٰمِلُونَ
Transliteration waqul lilladhīna lā yu'minūna iʿ'malū ʿalā makānatikum innā ʿāmilūna
Kurdish بڵێ به‌وانه‌ش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فه‌رمانبه‌رداری تۆ نه‌بن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌میشه خه‌ریك ده‌بین و کاری خۆمان ده‌که‌ین.
Verse 122
وَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ
Transliteration wa-intaẓirū innā muntaẓirūna
Kurdish به‌رده‌وامیش چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی کاری هه‌ردوو لا بکه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستی چاوه‌ڕێین.
Verse 123
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ ٱلْأَمْرُ كُلُّهُۥ فَٱعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration walillahi ghaybu l-samāwāti wal-arḍi wa-ilayhi yur'jaʿu l-amru kulluhu fa-uʿ'bud'hu watawakkal ʿalayhi wamā rabbuka bighāfilin ʿammā taʿmalūna
Kurdish هه‌ر بۆ خوایه نهێنی و نادیاره‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌ره‌سته و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Read Surah Hud in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.