Surah At-Talaq in Kurdish: translation and audio
Surah 65 · الطلاق · The Divorce · 12 verses
Surah At-Talaq verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah At-Talaq word by word in English.
Verse 1
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَـٰحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا
Transliteration yāayyuhā l-nabiyu idhā ṭallaqtumu l-nisāa faṭalliqūhunna liʿiddatihinna wa-aḥṣū l-ʿidata wa-ittaqū l-laha rabbakum lā tukh'rijūhunna min buyūtihinna walā yakhruj'na illā an yatīna bifāḥishatin mubayyinatin watil'ka ḥudūdu l-lahi waman yataʿadda ḥudūda l-lahi faqad ẓalama nafsahu lā tadrī laʿalla l-laha yuḥ'dithu baʿda dhālika amran
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).
Verse 2
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَـٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًا
Transliteration fa-idhā balaghna ajalahunna fa-amsikūhunna bimaʿrūfin aw fāriqūhunna bimaʿrūfin wa-ashhidū dhaway ʿadlin minkum wa-aqīmū l-shahādata lillahi dhālikum yūʿaẓu bihi man kāna yu'minu bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri waman yattaqi l-laha yajʿal lahu makhrajan
Kurdish کاتێك گه‌یشتنه ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیان (دوای یه‌ك، یان ئه‌و دوو ته‌ڵاقه که خواردو‌یانه)، ئینجا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان هاوڕێ له‌گاڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنه‌وه (له سێهه‌م جاردا که ته‌ڵاقتان خوارد) به‌شێوه‌یه‌کی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونه‌وه‌ی یه‌کجاریدا با دوو شایه‌تی دادپه‌روه‌رو خواناس له خۆتان له نێواندا هه‌بێت و ئاماده‌ی شایه‌تی ببن و بیپارێزن بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، به‌وه‌ی که‌باسکرا ئامۆژگاری ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و ڕۆژی دوایی ده‌هێنیت، جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
Verse 3
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَـٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍ قَدْرًا
Transliteration wayarzuq'hu min ḥaythu lā yaḥtasibu waman yatawakkal ʿalā l-lahi fahuwa ḥasbuhu inna l-laha bālighu amrihi qad jaʿala l-lahu likulli shayin qadran
Kurdish له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).
Verse 4
وَٱلَّـٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَـٰثَةُ أَشْهُرٍ وَٱلَّـٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُو۟لَـٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًا
Transliteration wa-allāī ya-is'na mina l-maḥīḍi min nisāikum ini ir'tabtum faʿiddatuhunna thalāthatu ashhurin wa-allāī lam yaḥiḍ'na wa-ulātu l-aḥmāli ajaluhunna an yaḍaʿna ḥamlahunna waman yattaqi l-laha yajʿal lahu min amrihi yus'ran
Kurdish ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نا‌ئومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
Verse 5
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا
Transliteration dhālika amru l-lahi anzalahu ilaykum waman yattaqi l-laha yukaffir ʿanhu sayyiātihi wayuʿ'ẓim lahu ajran
Kurdish ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
Verse 6
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِن كُنَّ أُو۟لَـٰتِ حَمْلٍ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ
Transliteration askinūhunna min ḥaythu sakantum min wuj'dikum walā tuḍārrūhunna lituḍayyiqū ʿalayhinna wa-in kunna ulāti ḥamlin fa-anfiqū ʿalayhinna ḥattā yaḍaʿna ḥamlahunna fa-in arḍaʿna lakum faātūhunna ujūrahunna watamirū baynakum bimaʿrūfin wa-in taʿāsartum fasatur'ḍiʿu lahu ukh'rā
Kurdish ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دا‌بین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.
Verse 7
لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍ مِّن سَعَتِهِۦ ۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُۥ فَلْيُنفِقْ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَا ۚ سَيَجْعَلُ ٱللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا
Transliteration liyunfiq dhū saʿatin min saʿatihi waman qudira ʿalayhi riz'quhu falyunfiq mimmā ātāhu l-lahu lā yukallifu l-lahu nafsan illā mā ātāhā sayajʿalu l-lahu baʿda ʿus'rin yus'ran
Kurdish جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
Verse 8
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبْنَـٰهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَـٰهَا عَذَابًا نُّكْرًا
Transliteration waka-ayyin min qaryatin ʿatat ʿan amri rabbihā warusulihi faḥāsabnāhā ḥisāban shadīdan waʿadhabnāhā ʿadhāban nuk'ran
Kurdish له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌نداها شار‌و شارۆچکه یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و فرستاده‌کانی، ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توند‌و پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
Verse 9
فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَـٰقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا
Transliteration fadhāqat wabāla amrihā wakāna ʿāqibatu amrihā khus'ran
Kurdish ئیتر گیرۆده‌ی به‌ڵای خۆیان بوون و ئه‌و سزایه‌یان چه‌شت که خۆیان ده‌ست پێشکه‌ریان بۆ کردبوو، سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو. (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که)...
Verse 10
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ قَدْ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا
Transliteration aʿadda l-lahu lahum ʿadhāban shadīdan fa-ittaqū l-laha yāulī l-albābi alladhīna āmanū qad anzala l-lahu ilaykum dhik'ran
Kurdish له قیامه‌تیشدا خوا سزای به‌ئێش له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ ئاماده‌کردوون، ده‌ی کاواته ئه‌ی ڕۆشنبیره‌کان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه...
Verse 11
رَّسُولًا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَـٰتٍ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَـٰلِحًا يُدْخِلْهُ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۖ قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا
Transliteration rasūlan yatlū ʿalaykum āyāti l-lahi mubayyinātin liyukh'rija alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti mina l-ẓulumāti ilā l-nūri waman yu'min bil-lahi wayaʿmal ṣāliḥan yud'khil'hu jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā abadan qad aḥsana l-lahu lahu riz'qan
Kurdish هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رێك که ئایه‌ته ڕوونه‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه له تاریکیه‌کان ده‌ریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیه‌وه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به ژێر دره‌خت و به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فره‌و فراوانی بۆ ئاماده کردوون.
Verse 12
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَـٰوَٰتٍ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا
Transliteration al-lahu alladhī khalaqa sabʿa samāwātin wamina l-arḍi mith'lahunna yatanazzalu l-amru baynahunna litaʿlamū anna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun wa-anna l-laha qad aḥāṭa bikulli shayin ʿil'man
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.
Read Surah At-Talaq in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.