Surah As-Sajdah in Kurdish: translation and audio
Surah 32 · السجدة · The Prostration · 30 verses
Surah As-Sajdah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah As-Sajdah word by word in English.
Verse 1
الٓمٓ
Transliteration alif-lam-meem
Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
Verse 2
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration tanzīlu l-kitābi lā rayba fīhi min rabbi l-ʿālamīna
Kurdish دابه‌زاندنی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه هیچ گومانی تێدانیه.
Verse 3
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۚ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
Transliteration am yaqūlūna if'tarāhu bal huwa l-ḥaqu min rabbika litundhira qawman mā atāhum min nadhīrin min qablika laʿallahum yahtadūna
Kurdish ئایا خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه؟ نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو قورئان حه‌ق و ڕاسته و له‌لایه‌ن پروه‌ردگارته‌وه نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌وم و هۆزێک بێ‌دار بکه‌یته‌وه که پێش تۆ بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتووه، تاڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمان بگرنه‌به‌ر.
Verse 4
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
Transliteration al-lahu alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa wamā baynahumā fī sittati ayyāmin thumma is'tawā ʿalā l-ʿarshi mā lakum min dūnihi min waliyyin walā shafīʿin afalā tatadhakkarūna
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.
Verse 5
يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ
Transliteration yudabbiru l-amra mina l-samāi ilā l-arḍi thumma yaʿruju ilayhi fī yawmin kāna miq'dāruhu alfa sanatin mimmā taʿuddūna
Kurdish ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن.
Verse 6
ذَٰلِكَ عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration dhālika ʿālimu l-ghaybi wal-shahādati l-ʿazīzu l-raḥīmu
Kurdish ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه.
Verse 7
ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ۖ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَـٰنِ مِن طِينٍ
Transliteration alladhī aḥsana kulla shayin khalaqahu wabada-a khalqa l-insāni min ṭīnin
Kurdish ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه.
Verse 8
ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَـٰلَةٍ مِّن مَّآءٍ مَّهِينٍ
Transliteration thumma jaʿala naslahu min sulālatin min māin mahīnin
Kurdish پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه.
Verse 9
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ
Transliteration thumma sawwāhu wanafakha fīhi min rūḥihi wajaʿala lakumu l-samʿa wal-abṣāra wal-afidata qalīlan mā tashkurūna
Kurdish پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن.
Verse 10
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration waqālū a-idhā ḍalalnā fī l-arḍi a-innā lafī khalqin jadīdin bal hum biliqāi rabbihim kāfirūna
Kurdish (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن...
Verse 11
۞ قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ
Transliteration qul yatawaffākum malaku l-mawti alladhī wukkila bikum thumma ilā rabbikum tur'jaʿūna
Kurdish جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه.
Verse 12
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَـٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ
Transliteration walaw tarā idhi l-muj'rimūna nākisū ruūsihim ʿinda rabbihim rabbanā abṣarnā wasamiʿ'nā fa-ir'jiʿ'nā naʿmal ṣāliḥan innā mūqinūna
Kurdish ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین..!!
Verse 13
وَلَوْ شِئْنَا لَـَٔاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَـٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ
Transliteration walaw shi'nā laātaynā kulla nafsin hudāhā walākin ḥaqqa l-qawlu minnī la-amla-anna jahannama mina l-jinati wal-nāsi ajmaʿīna
Kurdish بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو).
Verse 14
فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَآ إِنَّا نَسِينَـٰكُمْ ۖ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration fadhūqū bimā nasītum liqāa yawmikum hādhā innā nasīnākum wadhūqū ʿadhāba l-khul'di bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.
Verse 15
إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَـٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩
Transliteration innamā yu'minu biāyātinā alladhīna idhā dhukkirū bihā kharrū sujjadan wasabbaḥū biḥamdi rabbihim wahum lā yastakbirūna
Kurdish به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن.
Verse 16
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ
Transliteration tatajāfā junūbuhum ʿani l-maḍājiʿi yadʿūna rabbahum khawfan waṭamaʿan wamimmā razaqnāhum yunfiqūna
Kurdish (ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
Verse 17
فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration falā taʿlamu nafsun mā ukh'fiya lahum min qurrati aʿyunin jazāan bimā kānū yaʿmalūna
Kurdish جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.
Verse 18
أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًا كَمَن كَانَ فَاسِقًا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ
Transliteration afaman kāna mu'minan kaman kāna fāsiqan lā yastawūna
Kurdish ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ وه‌ك یه‌ك نین...
Verse 19
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَلَهُمْ جَنَّـٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration ammā alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti falahum jannātu l-mawā nuzulan bimā kānū yaʿmalūna
Kurdish به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، شوێنیان باخچه‌کانی به‌هه‌شته (که بۆ هه‌میشه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه‌یانه)، هه‌ر له‌وێ داده‌به‌زن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یانکرد.
Verse 20
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
Transliteration wa-ammā alladhīna fasaqū famawāhumu l-nāru kullamā arādū an yakhrujū min'hā uʿīdū fīhā waqīla lahum dhūqū ʿadhāba l-nāri alladhī kuntum bihi tukadhibūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك ویستیان لێی ده‌رچن، ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناوی، پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که بڕواتان پێی نه‌بوو.
Verse 21
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Transliteration walanudhīqannahum mina l-ʿadhābi l-adnā dūna l-ʿadhābi l-akbari laʿallahum yarjiʿūna
Kurdish سوێند به‌خوا ئێمه تاڵاو له دنیادا ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆئه‌وه‌ی هۆش و بیربکه‌نه‌وه‌و بیرێك بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان.
Verse 22
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَآ ۚ إِنَّا مِنَ ٱلْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ
Transliteration waman aẓlamu mimman dhukkira biāyāti rabbihi thumma aʿraḍa ʿanhā innā mina l-muj'rimīna muntaqimūna
Kurdish جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات، به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبار‌و تاوانکاران ده‌ستێنین.
Verse 23
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ فَلَا تَكُن فِى مِرْيَةٍ مِّن لِّقَآئِهِۦ ۖ وَجَعَلْنَـٰهُ هُدًى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
Transliteration walaqad ātaynā mūsā l-kitāba falā takun fī mir'yatin min liqāihi wajaʿalnāhu hudan libanī is'rāīla
Kurdish سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نه‌بێت له دیداری موسا‌و له‌وه‌ش که ته‌ورات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خشراوه به‌و، ئه‌و کاته ئێمه ته‌وراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
Verse 24
وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا۟ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يُوقِنُونَ
Transliteration wajaʿalnā min'hum a-immatan yahdūna bi-amrinā lammā ṣabarū wakānū biāyātinā yūqinūna
Kurdish پاشان که نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشه‌یان کردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین، ئه‌و کاته دڵنیایی و بڕوایه‌کی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌کانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون).
Verse 25
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration inna rabbaka huwa yafṣilu baynahum yawma l-qiyāmati fīmā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه.
Verse 26
أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَـٰكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ
Transliteration awalam yahdi lahum kam ahlaknā min qablihim mina l-qurūni yamshūna fī masākinihim inna fī dhālika laāyātin afalā yasmaʿūna
Kurdish ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه، به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، ئایا ئه‌وه نابیستن؟!
Verse 27
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَـٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ ۖ أَفَلَا يُبْصِرُونَ
Transliteration awalam yaraw annā nasūqu l-māa ilā l-arḍi l-juruzi fanukh'riju bihi zarʿan takulu min'hu anʿāmuhum wa-anfusuhum afalā yub'ṣirūna
Kurdish ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش ده‌که‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ زه‌وی وزاری وشك و بێ ڕوه‌ك جا به‌و ئاوه ڕوه‌ك و گژوگیا ده‌رده‌هێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی ده‌خۆن، ئایا ئه‌وه نابینن و سه‌رنج ناده‌ن؟!
Verse 28
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wayaqūlūna matā hādhā l-fatḥu in kuntum ṣādiqīna
Kurdish بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، ئه‌وه که‌ی ئه‌م جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمانداره پێش دێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
Verse 29
قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَـٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ
Transliteration qul yawma l-fatḥi lā yanfaʿu alladhīna kafarū īmānuhum walā hum yunẓarūna
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (په‌شیمانییش سوودی نابێت).
Verse 30
فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ
Transliteration fa-aʿriḍ ʿanhum wa-intaẓir innahum muntaẓirūna
Kurdish جا تۆ ڕوویان لێ وه‌رگێڕه و گوێیان مه‌ده‌رێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان به، به‌ڕاستی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانن!!
Read Surah As-Sajdah in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.