Surah Al-Hadid in Kurdish: translation and audio
Surah 57 · الحديد · The Iron · 29 verses
Surah Al-Hadid verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Hadid word by word in English.
Verse 1
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration sabbaḥa lillahi mā fī l-samāwāti wal-arḍi wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات، ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه
Verse 2
لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi yuḥ'yī wayumītu wahuwa ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
Verse 3
هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration huwa l-awalu wal-ākhiru wal-ẓāhiru wal-bāṭinu wahuwa bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک
Verse 4
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration huwa alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa fī sittati ayyāmin thumma is'tawā ʿalā l-ʿarshi yaʿlamu mā yaliju fī l-arḍi wamā yakhruju min'hā wamā yanzilu mina l-samāi wamā yaʿruju fīhā wahuwa maʿakum ayna mā kuntum wal-lahu bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه
Verse 5
لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
Transliteration lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wa-ilā l-lahi tur'jaʿu l-umūru
Kurdish هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه، هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه
Verse 6
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration yūliju al-layla fī l-nahāri wayūliju l-nahāra fī al-layli wahuwa ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه
Verse 7
ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌ كَبِيرٌ
Transliteration āminū bil-lahi warasūlihi wa-anfiqū mimmā jaʿalakum mus'takhlafīna fīhi fa-alladhīna āmanū minkum wa-anfaqū lahum ajrun kabīrun
Kurdish خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه
Verse 8
وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَـٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration wamā lakum lā tu'minūna bil-lahi wal-rasūlu yadʿūkum litu'minū birabbikum waqad akhadha mīthāqakum in kuntum mu'minīna
Kurdish جا ئه‌وه‌چیتانه و بۆچی باوه‌ڕ ناهێنن به‌خوا له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر بانگتان ده‌کات: که‌باوه‌ڕ بهێنن به‌په‌روه‌ردگارتان، خۆ ئه‌و بێگومان په‌یمانیشی لێ وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن
Verse 9
هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration huwa alladhī yunazzilu ʿalā ʿabdihi āyātin bayyinātin liyukh'rijakum mina l-ẓulumāti ilā l-nūri wa-inna l-laha bikum laraūfun raḥīmun
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان
Verse 10
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَـٰتَلَ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَـٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration wamā lakum allā tunfiqū fī sabīli l-lahi walillahi mīrāthu l-samāwāti wal-arḍi lā yastawī minkum man anfaqa min qabli l-fatḥi waqātala ulāika aʿẓamu darajatan mina alladhīna anfaqū min baʿdu waqātalū wakullan waʿada l-lahu l-ḥus'nā wal-lahu bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
Verse 11
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَـٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌ كَرِيمٌ
Transliteration man dhā alladhī yuq'riḍu l-laha qarḍan ḥasanan fayuḍāʿifahu lahu walahu ajrun karīmun
Kurdish ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه
Verse 12
يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَـٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّـٰتٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration yawma tarā l-mu'minīna wal-mu'mināti yasʿā nūruhum bayna aydīhim wabi-aymānihim bush'rākumu l-yawma jannātun tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā dhālika huwa l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار‌و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور
Verse 13
يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَـٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ
Transliteration yawma yaqūlu l-munāfiqūna wal-munāfiqātu lilladhīna āmanū unẓurūnā naqtabis min nūrikum qīla ir'jiʿū warāakum fal-tamisū nūran faḍuriba baynahum bisūrin lahu bābun bāṭinuhu fīhi l-raḥmatu waẓāhiruhu min qibalihi l-ʿadhābu
Kurdish (ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه
Verse 14
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَـٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
Transliteration yunādūnahum alam nakun maʿakum qālū balā walākinnakum fatantum anfusakum watarabbaṣtum wa-ir'tabtum wagharratkumu l-amāniyu ḥattā jāa amru l-lahi wagharrakum bil-lahi l-gharūru
Kurdish ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون
Verse 15
فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration fal-yawma lā yu'khadhu minkum fid'yatun walā mina alladhīna kafarū mawākumu l-nāru hiya mawlākum wabi'sa l-maṣīru
Kurdish ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانه‌و بارامته‌یه‌ک له‌ئێوه و له‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت، شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپ و ناله‌باره
Verse 16
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration alam yani lilladhīna āmanū an takhshaʿa qulūbuhum lidhik'ri l-lahi wamā nazala mina l-ḥaqi walā yakūnū ka-alladhīna ūtū l-kitāba min qablu faṭāla ʿalayhimu l-amadu faqasat qulūbuhum wakathīrun min'hum fāsiqūna
Kurdish ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون
Verse 17
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration iʿ'lamū anna l-laha yuḥ'yī l-arḍa baʿda mawtihā qad bayyannā lakumu l-āyāti laʿallakum taʿqilūna
Kurdish به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن
Verse 18
إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَـٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَـٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌ كَرِيمٌ
Transliteration inna l-muṣadiqīna wal-muṣadiqāti wa-aqraḍū l-laha qarḍan ḥasanan yuḍāʿafu lahum walahum ajrun karīmun
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه
Verse 19
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration wa-alladhīna āmanū bil-lahi warusulihi ulāika humu l-ṣidīqūna wal-shuhadāu ʿinda rabbihim lahum ajruhum wanūruhum wa-alladhīna kafarū wakadhabū biāyātinā ulāika aṣḥābu l-jaḥīmi
Kurdish ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن
Verse 20
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَـٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَـٰمًا ۖ وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَـٰعُ ٱلْغُرُورِ
Transliteration iʿ'lamū annamā l-ḥayatu l-dun'yā laʿibun walahwun wazīnatun watafākhurun baynakum watakāthurun fī l-amwāli wal-awlādi kamathali ghaythin aʿjaba l-kufāra nabātuhu thumma yahīju fatarāhu muṣ'farran thumma yakūnu ḥuṭāman wafī l-ākhirati ʿadhābun shadīdun wamaghfiratun mina l-lahi wariḍ'wānun wamā l-ḥayatu l-dun'yā illā matāʿu l-ghurūri
Kurdish چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت
Verse 21
سَابِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration sābiqū ilā maghfiratin min rabbikum wajannatin ʿarḍuhā kaʿarḍi l-samāi wal-arḍi uʿiddat lilladhīna āmanū bil-lahi warusulihi dhālika faḍlu l-lahi yu'tīhi man yashāu wal-lahu dhū l-faḍli l-ʿaẓīmi
Kurdish (که‌واته) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره
Verse 22
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ
Transliteration mā aṣāba min muṣībatin fī l-arḍi walā fī anfusikum illā fī kitābin min qabli an nabra-ahā inna dhālika ʿalā l-lahi yasīrun
Kurdish هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه
Verse 23
لِّكَيْلَا تَأْسَوْا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا۟ بِمَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
Transliteration likaylā tasaw ʿalā mā fātakum walā tafraḥū bimā ātākum wal-lahu lā yuḥibbu kulla mukh'tālin fakhūrin
Kurdish ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون (واته‌که‌شخه‌نه‌که‌ن)، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن)....
Verse 24
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ ۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Transliteration alladhīna yabkhalūna wayamurūna l-nāsa bil-bukh'li waman yatawalla fa-inna l-laha huwa l-ghaniyu l-ḥamīdu
Kurdish یاخود ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌که‌ن به‌خه‌ڵکیش که‌ره‌زیل بن و ماڵ و سامان نه‌به‌خشن (بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌هه‌ژاران و لێقه‌وماوان)، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات له‌فه‌رمانه‌کانی خوا‌و ده‌ست نوقاو بێت، ئه‌وه‌بێگومان با چاک بزانێت که‌خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوه‌له‌سه‌ر به‌خششه‌بێ سنووره‌کانی.
Verse 25
لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا ٱلْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌ
Transliteration laqad arsalnā rusulanā bil-bayināti wa-anzalnā maʿahumu l-kitāba wal-mīzāna liyaqūma l-nāsu bil-qis'ṭi wa-anzalnā l-ḥadīda fīhi basun shadīdun wamanāfiʿu lilnnāsi waliyaʿlama l-lahu man yanṣuruhu warusulahu bil-ghaybi inna l-laha qawiyyun ʿazīzun
Kurdish سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان ڕه‌وانه‌کردووه‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانه‌کانیشمان هێنایه خواره‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازوو پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون کردونه‌ته‌وه‌تا خه‌ڵکی به‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان دروست کردووه‌که‌مادده‌یه‌کی سه‌خت و ڕه‌قه‌و سوود به‌خشیشه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێ ل جیهانی واقعیشدا ده‌ربکه‌وێت که‌کێ پشتگیرو لایه‌نگری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌تی له‌کاتێکدا که‌ئه‌و زاته‌په‌نهانه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا به‌هێزو باڵاده‌سته
Verse 26
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا وَإِبْرَٰهِيمَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَـٰبَ ۖ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration walaqad arsalnā nūḥan wa-ib'rāhīma wajaʿalnā fī dhurriyyatihimā l-nubuwata wal-kitāba famin'hum muh'tadin wakathīrun min'hum fāsiqūna
Kurdish بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لار‌و وێر بوون
Verse 27
ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْإِنجِيلَ وَجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأْفَةً وَرَحْمَةً وَرَهْبَانِيَّةً ٱبْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَـٰهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ رِضْوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَـَٔاتَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration thumma qaffaynā ʿalā āthārihim birusulinā waqaffaynā biʿīsā ib'ni maryama waātaynāhu l-injīla wajaʿalnā fī qulūbi alladhīna ittabaʿūhu rafatan waraḥmatan warahbāniyyatan ib'tadaʿūhā mā katabnāhā ʿalayhim illā ib'tighāa riḍ'wāni l-lahi famā raʿawhā ḥaqqa riʿāyatihā faātaynā alladhīna āmanū min'hum ajrahum wakathīrun min'hum fāsiqūna
Kurdish له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆز‌و میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لار‌و وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون
Verse 28
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ittaqū l-laha waāminū birasūlihi yu'tikum kif'layni min raḥmatihi wayajʿal lakum nūran tamshūna bihi wayaghfir lakum wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزگاربن و باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، تا دوو به‌رابه‌ر پاداشت و ڕه‌حمه‌تتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌روه‌ها نوور و ڕوناکیه‌تان پێ ببه‌خشێت له‌به‌ر ڕۆشناییه‌که‌ی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنه‌به‌ر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکه‌ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
Verse 29
لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ ٱلْكِتَـٰبِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍ مِّن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration li-allā yaʿlama ahlu l-kitābi allā yaqdirūna ʿalā shayin min faḍli l-lahi wa-anna l-faḍla biyadi l-lahi yu'tīhi man yashāu wal-lahu dhū l-faḍli l-ʿaẓīmi
Kurdish جا ئیتر خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، با بزانن که‌ناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ به‌خشنده‌یی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا، خۆیان به‌هه‌ڵبژارده‌ی خوا بزانن، چونکه‌به‌خشش و ڕه‌حمه‌ت، ته‌نها به‌ده‌ستی خوایه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌وانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خوایه خاوه‌نی به‌خشش و ڕێز‌و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌و بێ سنووره
Read Surah Al-Hadid in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.