MyDugsiStart learning

Surah Ad-Dukhan in Kurdish: translation and audio

Surah 44 · الدخان · The Smoke · 59 verses

Surah Ad-Dukhan verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Ad-Dukhan word by word in English.

Verse 1

حمٓ

Transliteration hha-meem

Kurdish سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده‌

Verse 2

وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ

Transliteration wal-kitābi l-mubīni

Kurdish سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌.

Verse 3

إِنَّآ أَنزَلْنَـٰهُ فِى لَيْلَةٍ مُّبَـٰرَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ

Transliteration innā anzalnāhu fī laylatin mubārakatin innā kunnā mundhirīna

Kurdish به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره‌) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه‌، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.

Verse 4

فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ

Transliteration fīhā yuf'raqu kullu amrin ḥakīmin

Kurdish له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کارو کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه‌.

Verse 5

أَمْرًا مِّنْ عِندِنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ

Transliteration amran min ʿindinā innā kunnā mur'silīna

Kurdish ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.

Verse 6

رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

Transliteration raḥmatan min rabbika innahu huwa l-samīʿu l-ʿalīmu

Kurdish ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه‌، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك.

Verse 7

رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ

Transliteration rabbi l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā in kuntum mūqinīna

Kurdish ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه‌.

Verse 8

لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ

Transliteration lā ilāha illā huwa yuḥ'yī wayumītu rabbukum warabbu ābāikumu l-awalīna

Kurdish هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته‌، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوو باپیرانی دێرینیشتانه‌.

Verse 9

بَلْ هُمْ فِى شَكٍّ يَلْعَبُونَ

Transliteration bal hum fī shakkin yalʿabūna

Kurdish له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.

Verse 10

فَٱرْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِى ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ

Transliteration fa-ir'taqib yawma tatī l-samāu bidukhānin mubīnin

Kurdish (ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.

Verse 11

يَغْشَى ٱلنَّاسَ ۖ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ

Transliteration yaghshā l-nāsa hādhā ʿadhābun alīmun

Kurdish هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته‌، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).

Verse 12

رَّبَّنَا ٱكْشِفْ عَنَّا ٱلْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ

Transliteration rabbanā ik'shif ʿannā l-ʿadhāba innā mu'minūna

Kurdish به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!

Verse 13

أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ

Transliteration annā lahumu l-dhik'rā waqad jāahum rasūlun mubīnun

Kurdish (تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.

Verse 14

ثُمَّ تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ

Transliteration thumma tawallaw ʿanhu waqālū muʿallamun majnūnun

Kurdish پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته‌!!

Verse 15

إِنَّا كَاشِفُوا۟ ٱلْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَآئِدُونَ

Transliteration innā kāshifū l-ʿadhābi qalīlan innakum ʿāidūna

Kurdish ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزاو ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران.

Verse 16

يَوْمَ نَبْطِشُ ٱلْبَطْشَةَ ٱلْكُبْرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ

Transliteration yawma nabṭishu l-baṭshata l-kub'rā innā muntaqimūna

Kurdish ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران.

Verse 17

۞ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَآءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ

Transliteration walaqad fatannā qablahum qawma fir'ʿawna wajāahum rasūlun karīmun

Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه‌، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات.

Verse 18

أَنْ أَدُّوٓا۟ إِلَىَّ عِبَادَ ٱللَّهِ ۖ إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ

Transliteration an addū ilayya ʿibāda l-lahi innī lakum rasūlun amīnun

Kurdish به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.

Verse 19

وَأَن لَّا تَعْلُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنِّىٓ ءَاتِيكُم بِسُلْطَـٰنٍ مُّبِينٍ

Transliteration wa-an lā taʿlū ʿalā l-lahi innī ātīkum bisul'ṭānin mubīnin

Kurdish خۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان.

Verse 20

وَإِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ

Transliteration wa-innī ʿudh'tu birabbī warabbikum an tarjumūni

Kurdish من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن.

Verse 21

وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ لِى فَٱعْتَزِلُونِ

Transliteration wa-in lam tu'minū lī fa-iʿ'tazilūni

Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت.

Verse 22

فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌ مُّجْرِمُونَ

Transliteration fadaʿā rabbahu anna hāulāi qawmun muj'rimūna

Kurdish به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن.

Verse 23

فَأَسْرِ بِعِبَادِى لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ

Transliteration fa-asri biʿibādī laylan innakum muttabaʿūna

Kurdish ئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن.

Verse 24

وَٱتْرُكِ ٱلْبَحْرَ رَهْوًا ۖ إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَقُونَ

Transliteration wa-ut'ruki l-baḥra rahwan innahum jundun mugh'raqūna

Kurdish جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا...

Verse 25

كَمْ تَرَكُوا۟ مِن جَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ

Transliteration kam tarakū min jannātin waʿuyūnin

Kurdish ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت...

Verse 26

وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ

Transliteration wazurūʿin wamaqāmin karīmin

Kurdish چه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما...

Verse 27

وَنَعْمَةٍ كَانُوا۟ فِيهَا فَـٰكِهِينَ

Transliteration wanaʿmatin kānū fīhā fākihīna

Kurdish جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر...

Verse 28

كَذَٰلِكَ ۖ وَأَوْرَثْنَـٰهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ

Transliteration kadhālika wa-awrathnāhā qawman ākharīna

Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر...

Verse 29

فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ وَمَا كَانُوا۟ مُنظَرِينَ

Transliteration famā bakat ʿalayhimu l-samāu wal-arḍu wamā kānū munẓarīna

Kurdish جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا...

Verse 30

وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ

Transliteration walaqad najjaynā banī is'rāīla mina l-ʿadhābi l-muhīni

Kurdish پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد...

Verse 31

مِن فِرْعَوْنَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيًا مِّنَ ٱلْمُسْرِفِينَ

Transliteration min fir'ʿawna innahu kāna ʿāliyan mina l-mus'rifīna

Kurdish به‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو...

Verse 32

وَلَقَدِ ٱخْتَرْنَـٰهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ

Transliteration walaqadi ikh'tarnāhum ʿalā ʿil'min ʿalā l-ʿālamīna

Kurdish ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا...

Verse 33

وَءَاتَيْنَـٰهُم مِّنَ ٱلْـَٔايَـٰتِ مَا فِيهِ بَلَـٰٓؤٌا۟ مُّبِينٌ

Transliteration waātaynāhum mina l-āyāti mā fīhi balāon mubīnun

Kurdish ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه‌.

Verse 34

إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ

Transliteration inna hāulāi layaqūlūna

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن....

Verse 35

إِنْ هِىَ إِلَّا مَوْتَتُنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ

Transliteration in hiya illā mawtatunā l-ūlā wamā naḥnu bimunsharīna

Kurdish ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه‌.

Verse 36

فَأْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ

Transliteration fatū biābāinā in kuntum ṣādiqīna

Kurdish ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته‌، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟!!

Verse 37

أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَـٰهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ

Transliteration ahum khayrun am qawmu tubbaʿin wa-alladhīna min qablihim ahlaknāhum innahum kānū muj'rimīna

Kurdish ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش ده‌نگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون.

Verse 38

وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَـٰعِبِينَ

Transliteration wamā khalaqnā l-samāwāti wal-arḍa wamā baynahumā lāʿibīna

Kurdish خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه‌.

Verse 39

مَا خَلَقْنَـٰهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Transliteration mā khalaqnāhumā illā bil-ḥaqi walākinna aktharahum lā yaʿlamūna

Kurdish (به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن.

Verse 40

إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ مِيقَـٰتُهُمْ أَجْمَعِينَ

Transliteration inna yawma l-faṣli mīqātuhum ajmaʿīna

Kurdish بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه‌، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م.

Verse 41

يَوْمَ لَا يُغْنِى مَوْلًى عَن مَّوْلًى شَيْـًٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

Transliteration yawma lā yugh'nī mawlan ʿan mawlan shayan walā hum yunṣarūna

Kurdish ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌.

Verse 42

إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

Transliteration illā man raḥima l-lahu innahu huwa l-ʿazīzu l-raḥīmu

Kurdish مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه.

Verse 43

إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ

Transliteration inna shajarata l-zaqūmi

Kurdish به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه‌).

Verse 44

طَعَامُ ٱلْأَثِيمِ

Transliteration ṭaʿāmu l-athīmi

Kurdish به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه‌.

Verse 45

كَٱلْمُهْلِ يَغْلِى فِى ٱلْبُطُونِ

Transliteration kal-muh'li yaghlī fī l-buṭūni

Kurdish هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت.

Verse 46

كَغَلْىِ ٱلْحَمِيمِ

Transliteration kaghalyi l-ḥamīmi

Kurdish وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.

Verse 47

خُذُوهُ فَٱعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ

Transliteration khudhūhu fa-iʿ'tilūhu ilā sawāi l-jaḥīmi

Kurdish فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه‌.

Verse 48

ثُمَّ صُبُّوا۟ فَوْقَ رَأْسِهِۦ مِنْ عَذَابِ ٱلْحَمِيمِ

Transliteration thumma ṣubbū fawqa rasihi min ʿadhābi l-ḥamīmi

Kurdish له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا.

Verse 49

ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْكَرِيمُ

Transliteration dhuq innaka anta l-ʿazīzu l-karīmu

Kurdish ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت به‌شت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو.

Verse 50

إِنَّ هَـٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمْتَرُونَ

Transliteration inna hādhā mā kuntum bihi tamtarūna

Kurdish به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد.

Verse 51

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى مَقَامٍ أَمِينٍ

Transliteration inna l-mutaqīna fī maqāmin amīnin

Kurdish (له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگارو دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارامدا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.

Verse 52

فِى جَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ

Transliteration fī jannātin waʿuyūnin

Kurdish له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).

Verse 53

يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَـٰبِلِينَ

Transliteration yalbasūna min sundusin wa-is'tabraqin mutaqābilīna

Kurdish ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).

Verse 54

كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَـٰهُم بِحُورٍ عِينٍ

Transliteration kadhālika wazawwajnāhum biḥūrin ʿīnin

Kurdish هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.

Verse 55

يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَـٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ

Transliteration yadʿūna fīhā bikulli fākihatin āminīna

Kurdish بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن.

Verse 56

لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلْمَوْتَ إِلَّا ٱلْمَوْتَةَ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَوَقَىٰهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ

Transliteration lā yadhūqūna fīhā l-mawta illā l-mawtata l-ūlā wawaqāhum ʿadhāba l-jaḥīmi

Kurdish له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.

Verse 57

فَضْلًا مِّن رَّبِّكَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ

Transliteration faḍlan min rabbika dhālika huwa l-fawzu l-ʿaẓīmu

Kurdish جا ئه‌مه ڕێزو فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور.

Verse 58

فَإِنَّمَا يَسَّرْنَـٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

Transliteration fa-innamā yassarnāhu bilisānika laʿallahum yatadhakkarūna

Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن.

Verse 59

فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ

Transliteration fa-ir'taqib innahum mur'taqibūna

Kurdish که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن!!

Read Surah Ad-Dukhan in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.