MyDugsiStart learning

Surah Al-Muzzammil in Kurdish: translation and audio

Surah 73 · المزمل · The Enshrouded One · 20 verses

Surah Al-Muzzammil verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Muzzammil word by word in English.

Verse 1

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمُزَّمِّلُ

Transliteration yāayyuhā l-muzamilu

Kurdish ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه‌، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم

Verse 2

قُمِ ٱلَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا

Transliteration qumi al-layla illā qalīlan

Kurdish شه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.

Verse 3

نِّصْفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا

Transliteration niṣ'fahu awi unquṣ min'hu qalīlan

Kurdish نیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه‌.

Verse 4

أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ ٱلْقُرْءَانَ تَرْتِيلًا

Transliteration aw zid ʿalayhi warattili l-qur'āna tartīlan

Kurdish یاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.

Verse 5

إِنَّا سَنُلْقِى عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا

Transliteration innā sanul'qī ʿalayka qawlan thaqīlan

Kurdish چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).

Verse 6

إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا

Transliteration inna nāshi-ata al-layli hiya ashaddu waṭan wa-aqwamu qīlan

Kurdish به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه‌.

Verse 7

إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًا طَوِيلًا

Transliteration inna laka fī l-nahāri sabḥan ṭawīlan

Kurdish تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.

Verse 8

وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلْ إِلَيْهِ تَبْتِيلًا

Transliteration wa-udh'kuri is'ma rabbika watabattal ilayhi tabtīlan

Kurdish تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه‌.

Verse 9

رَّبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذْهُ وَكِيلًا

Transliteration rabbu l-mashriqi wal-maghribi lā ilāha illā huwa fa-ittakhidh'hu wakīlan

Kurdish ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه‌؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه‌.

Verse 10

وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلًا

Transliteration wa-iṣ'bir ʿalā mā yaqūlūna wa-uh'jur'hum hajran jamīlan

Kurdish له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه‌.

Verse 11

وَذَرْنِى وَٱلْمُكَذِّبِينَ أُو۟لِى ٱلنَّعْمَةِ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا

Transliteration wadharnī wal-mukadhibīna ulī l-naʿmati wamahhil'hum qalīlan

Kurdish واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده‌.

Verse 12

إِنَّ لَدَيْنَآ أَنكَالًا وَجَحِيمًا

Transliteration inna ladaynā ankālan wajaḥīman

Kurdish به‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیرو دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه‌).

Verse 13

وَطَعَامًا ذَا غُصَّةٍ وَعَذَابًا أَلِيمًا

Transliteration waṭaʿāman dhā ghuṣṣatin waʿadhāban alīman

Kurdish هه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.

Verse 14

يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلْجِبَالُ كَثِيبًا مَّهِيلًا

Transliteration yawma tarjufu l-arḍu wal-jibālu wakānati l-jibālu kathīban mahīlan

Kurdish له ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه‌، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان وردو خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.

Verse 15

إِنَّآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْكُمْ رَسُولًا شَـٰهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ رَسُولًا

Transliteration innā arsalnā ilaykum rasūlan shāhidan ʿalaykum kamā arsalnā ilā fir'ʿawna rasūlan

Kurdish خۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.

Verse 16

فَعَصَىٰ فِرْعَوْنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذْنَـٰهُ أَخْذًا وَبِيلًا

Transliteration faʿaṣā fir'ʿawnu l-rasūla fa-akhadhnāhu akhdhan wabīlan

Kurdish جا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره‌، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.

Verse 17

فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا

Transliteration fakayfa tattaqūna in kafartum yawman yajʿalu l-wil'dāna shīban

Kurdish (ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.

Verse 18

ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرٌۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا

Transliteration al-samāu munfaṭirun bihi kāna waʿduhu mafʿūlan

Kurdish ئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.

Verse 19

إِنَّ هَـٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا

Transliteration inna hādhihi tadhkiratun faman shāa ittakhadha ilā rabbihi sabīlan

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه‌، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.

Verse 20

۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَىِ ٱلَّيْلِ وَنِصْفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٌ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَ ۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ ۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ ۙ وَءَاخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِى ٱلْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَءَاخَرُونَ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ۚ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا ۚ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌۢ

Transliteration inna rabbaka yaʿlamu annaka taqūmu adnā min thuluthayi al-layli waniṣ'fahu wathuluthahu waṭāifatun mina alladhīna maʿaka wal-lahu yuqaddiru al-layla wal-nahāra ʿalima an lan tuḥ'ṣūhu fatāba ʿalaykum fa-iq'raū mā tayassara mina l-qur'āni ʿalima an sayakūnu minkum marḍā waākharūna yaḍribūna fī l-arḍi yabtaghūna min faḍli l-lahi waākharūna yuqātilūna fī sabīli l-lahi fa-iq'raū mā tayassara min'hu wa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata wa-aqriḍū l-laha qarḍan ḥasanan wamā tuqaddimū li-anfusikum min khayrin tajidūhu ʿinda l-lahi huwa khayran wa-aʿẓama ajran wa-is'taghfirū l-laha inna l-laha ghafūrun raḥīmun

Kurdish به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه‌، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خواو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه‌) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشترو پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوون هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

Read Surah Al-Muzzammil in another language

All languages

All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.

Learn it in MyDugsi

Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.