Surah Fatir in Kurdish: translation and audio
Surah 35 · فاطر · Originator · 45 verses
Surah Fatir verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Fatir word by word in English.
Verse 1
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍ مَّثْنَىٰ وَثُلَـٰثَ وَرُبَـٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration al-ḥamdu lillahi fāṭiri l-samāwāti wal-arḍi jāʿili l-malāikati rusulan ulī ajniḥatin mathnā wathulātha warubāʿa yazīdu fī l-khalqi mā yashāu inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 2
مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration mā yaftaḥi l-lahu lilnnāsi min raḥmatin falā mum'sika lahā wamā yum'sik falā mur'sila lahu min baʿdihi wahuwa l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 3
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَـٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu udh'kurū niʿ'mata l-lahi ʿalaykum hal min khāliqin ghayru l-lahi yarzuqukum mina l-samāi wal-arḍi lā ilāha illā huwa fa-annā tu'fakūna
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).
Verse 4
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
Transliteration wa-in yukadhibūka faqad kudhibat rusulun min qablika wa-ilā l-lahi tur'jaʿu l-umūru
Kurdish (پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.
Verse 5
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu inna waʿda l-lahi ḥaqqun falā taghurrannakumu l-ḥayatu l-dun'yā walā yaghurrannakum bil-lahi l-gharūru
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
Verse 6
إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلسَّعِيرِ
Transliteration inna l-shayṭāna lakum ʿaduwwun fa-ittakhidhūhu ʿaduwwan innamā yadʿū ḥiz'bahu liyakūnū min aṣḥābi l-saʿīri
Kurdish چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.
Verse 7
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ
Transliteration alladhīna kafarū lahum ʿadhābun shadīdun wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lahum maghfiratun wa-ajrun kabīrun
Kurdish ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 8
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ
Transliteration afaman zuyyina lahu sūu ʿamalihi faraāhu ḥasanan fa-inna l-laha yuḍillu man yashāu wayahdī man yashāu falā tadhhab nafsuka ʿalayhim ḥasarātin inna l-laha ʿalīmun bimā yaṣnaʿūna
Kurdish ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 9
وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَـٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَـٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ
Transliteration wal-lahu alladhī arsala l-riyāḥa fatuthīru saḥāban fasuq'nāhu ilā baladin mayyitin fa-aḥyaynā bihi l-arḍa baʿda mawtihā kadhālika l-nushūru
Kurdish خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
Verse 10
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
Transliteration man kāna yurīdu l-ʿizata falillahi l-ʿizatu jamīʿan ilayhi yaṣʿadu l-kalimu l-ṭayibu wal-ʿamalu l-ṣāliḥu yarfaʿuhu wa-alladhīna yamkurūna l-sayiāti lahum ʿadhābun shadīdun wamakru ulāika huwa yabūru
Kurdish ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.
Verse 11
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ
Transliteration wal-lahu khalaqakum min turābin thumma min nuṭ'fatin thumma jaʿalakum azwājan wamā taḥmilu min unthā walā taḍaʿu illā biʿil'mihi wamā yuʿammaru min muʿammarin walā yunqaṣu min ʿumurihi illā fī kitābin inna dhālika ʿalā l-lahi yasīrun
Kurdish خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.
Verse 12
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَـٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ سَآئِغٌ شَرَابُهُۥ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ۖ وَمِن كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration wamā yastawī l-baḥrāni hādhā ʿadhbun furātun sāighun sharābuhu wahādhā mil'ḥun ujājun wamin kullin takulūna laḥman ṭariyyan watastakhrijūna ḥil'yatan talbasūnahā watarā l-ful'ka fīhi mawākhira litabtaghū min faḍlihi walaʿallakum tashkurūna
Kurdish هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.
Verse 13
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ
Transliteration yūliju al-layla fī l-nahāri wayūliju l-nahāra fī al-layli wasakhara l-shamsa wal-qamara kullun yajrī li-ajalin musamman dhālikumu l-lahu rabbukum lahu l-mul'ku wa-alladhīna tadʿūna min dūnihi mā yamlikūna min qiṭ'mīrin
Kurdish (هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.
Verse 14
إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ
Transliteration in tadʿūhum lā yasmaʿū duʿāakum walaw samiʿū mā is'tajābū lakum wayawma l-qiyāmati yakfurūna bishir'kikum walā yunabbi-uka mith'lu khabīrin
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
Verse 15
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu antumu l-fuqarāu ilā l-lahi wal-lahu huwa l-ghaniyu l-ḥamīdu
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه.
Verse 16
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ
Transliteration in yasha yudh'hib'kum wayati bikhalqin jadīdin
Kurdish ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه.
Verse 17
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍ
Transliteration wamā dhālika ʿalā l-lahi biʿazīzin
Kurdish ئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).
Verse 18
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration walā taziru wāziratun wiz'ra ukh'rā wa-in tadʿu muth'qalatun ilā ḥim'lihā lā yuḥ'mal min'hu shayon walaw kāna dhā qur'bā innamā tundhiru alladhīna yakhshawna rabbahum bil-ghaybi wa-aqāmū l-ṣalata waman tazakkā fa-innamā yatazakkā linafsihi wa-ilā l-lahi l-maṣīru
Kurdish هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گو‌ناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
Verse 19
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ
Transliteration wamā yastawī l-aʿmā wal-baṣīru
Kurdish ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.
Verse 20
وَلَا ٱلظُّلُمَـٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ
Transliteration walā l-ẓulumātu walā l-nūru
Kurdish تاریکیه‌کان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.
Verse 21
وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ
Transliteration walā l-ẓilu walā l-ḥarūru
Kurdish سێبه‌رو خۆره‌تاویش وه‌ك یه‌ك نین.
Verse 22
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ
Transliteration wamā yastawī l-aḥyāu walā l-amwātu inna l-laha yus'miʿu man yashāu wamā anta bimus'miʿin man fī l-qubūri
Kurdish زیندووان و مردووانیش هاوتای یه‌ك نین بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا بیه‌وێت به‌ڵام تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیستن و ئه‌گه‌ر بشبیستن سوودی لێ وه‌رناگرن).
Verse 23
إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ
Transliteration in anta illā nadhīrun
Kurdish به‌ڵکو تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه و ترسێنه‌ریت و به‌س.
Verse 24
إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ
Transliteration innā arsalnāka bil-ḥaqi bashīran wanadhīran wa-in min ummatin illā khalā fīhā nadhīrun
Kurdish بێگومان ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت.
Verse 25
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُنِيرِ
Transliteration wa-in yukadhibūka faqad kadhaba alladhīna min qablihim jāathum rusuluhum bil-bayināti wabil-zuburi wabil-kitābi l-munīri
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.
Verse 26
ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ
Transliteration thumma akhadhtu alladhīna kafarū fakayfa kāna nakīri
Kurdish پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن و له‌ناوم بردن، جا چۆن بوو به‌ڵاو تۆڵه‌ی من.
Verse 27
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ
Transliteration alam tara anna l-laha anzala mina l-samāi māan fa-akhrajnā bihi thamarātin mukh'talifan alwānuhā wamina l-jibāli judadun bīḍun waḥum'run mukh'talifun alwānuhā wagharābību sūdun
Kurdish ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه...
Verse 28
وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَـٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَـٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ
Transliteration wamina l-nāsi wal-dawābi wal-anʿāmi mukh'talifun alwānuhu kadhālika innamā yakhshā l-laha min ʿibādihi l-ʿulamāu inna l-laha ʿazīzun ghafūrun
Kurdish هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).
Verse 29
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَـٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَـٰرَةً لَّن تَبُورَ
Transliteration inna alladhīna yatlūna kitāba l-lahi wa-aqāmū l-ṣalata wa-anfaqū mimmā razaqnāhum sirran waʿalāniyatan yarjūna tijāratan lan tabūra
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.
Verse 30
لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌ شَكُورٌ
Transliteration liyuwaffiyahum ujūrahum wayazīdahum min faḍlihi innahu ghafūrun shakūrun
Kurdish بۆ ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بانیش وه‌فا بکات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له‌خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره...
Verse 31
وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration wa-alladhī awḥaynā ilayka mina l-kitābi huwa l-ḥaqu muṣaddiqan limā bayna yadayhi inna l-laha biʿibādihi lakhabīrun baṣīrun
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی.
Verse 32
ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَـٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ
Transliteration thumma awrathnā l-kitāba alladhīna iṣ'ṭafaynā min ʿibādinā famin'hum ẓālimun linafsihi wamin'hum muq'taṣidun wamin'hum sābiqun bil-khayrāti bi-idh'ni l-lahi dhālika huwa l-faḍlu l-kabīru
Kurdish پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..
Verse 33
جَنَّـٰتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ
Transliteration jannātu ʿadnin yadkhulūnahā yuḥallawna fīhā min asāwira min dhahabin walu'lu-an walibāsuhum fīhā ḥarīrun
Kurdish ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه.
Verse 34
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ
Transliteration waqālū l-ḥamdu lillahi alladhī adhhaba ʿannā l-ḥazana inna rabbanā laghafūrun shakūrun
Kurdish ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
Verse 35
ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ
Transliteration alladhī aḥallanā dāra l-muqāmati min faḍlihi lā yamassunā fīhā naṣabun walā yamassunā fīhā lughūbun
Kurdish ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
Verse 36
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍ
Transliteration wa-alladhīna kafarū lahum nāru jahannama lā yuq'ḍā ʿalayhim fayamūtū walā yukhaffafu ʿanhum min ʿadhābihā kadhālika najzī kulla kafūrin
Kurdish له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
Verse 37
وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَـٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ
Transliteration wahum yaṣṭarikhūna fīhā rabbanā akhrij'nā naʿmal ṣāliḥan ghayra alladhī kunnā naʿmalu awalam nuʿammir'kum mā yatadhakkaru fīhi man tadhakkara wajāakumu l-nadhīru fadhūqū famā lilẓẓālimīna min naṣīrin
Kurdish ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه.
Verse 38
إِنَّ ٱللَّهَ عَـٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration inna l-laha ʿālimu ghaybi l-samāwāti wal-arḍi innahu ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه..
Verse 39
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَـٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًا ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًا
Transliteration huwa alladhī jaʿalakum khalāifa fī l-arḍi faman kafara faʿalayhi kuf'ruhu walā yazīdu l-kāfirīna kuf'ruhum ʿinda rabbihim illā maqtan walā yazīdu l-kāfirīna kuf'ruhum illā khasāran
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه.
Verse 40
قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَـٰهُمْ كِتَـٰبًا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍ مِّنْهُ ۚ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّـٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا
Transliteration qul ara-aytum shurakāakumu alladhīna tadʿūna min dūni l-lahi arūnī mādhā khalaqū mina l-arḍi am lahum shir'kun fī l-samāwāti am ātaynāhum kitāban fahum ʿalā bayyinatin min'hu bal in yaʿidu l-ẓālimūna baʿḍuhum baʿḍan illā ghurūran
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
Verse 41
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا
Transliteration inna l-laha yum'siku l-samāwāti wal-arḍa an tazūlā wala-in zālatā in amsakahumā min aḥadin min baʿdihi innahu kāna ḥalīman ghafūran
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه.
Verse 42
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا
Transliteration wa-aqsamū bil-lahi jahda aymānihim la-in jāahum nadhīrun layakūnunna ahdā min iḥ'dā l-umami falammā jāahum nadhīrun mā zādahum illā nufūran
Kurdish ئه‌و کافر‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه...
Verse 43
ٱسْتِكْبَارًا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا
Transliteration is'tik'bāran fī l-arḍi wamakra l-sayi-i walā yaḥīqu l-makru l-sayi-u illā bi-ahlihi fahal yanẓurūna illā sunnata l-awalīna falan tajida lisunnati l-lahi tabdīlan walan tajida lisunnati l-lahi taḥwīlan
Kurdish چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه).
Verse 44
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا
Transliteration awalam yasīrū fī l-arḍi fayanẓurū kayfa kāna ʿāqibatu alladhīna min qablihim wakānū ashadda min'hum quwwatan wamā kāna l-lahu liyuʿ'jizahu min shayin fī l-samāwāti walā fī l-arḍi innahu kāna ʿalīman qadīran
Kurdish ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه.
Verse 45
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍ وَلَـٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا
Transliteration walaw yuākhidhu l-lahu l-nāsa bimā kasabū mā taraka ʿalā ẓahrihā min dābbatin walākin yu-akhiruhum ilā ajalin musamman fa-idhā jāa ajaluhum fa-inna l-laha kāna biʿibādihi baṣīran
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه).
Read Surah Fatir in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.