Surah At-Tawbah in Kurdish: translation and audio
Surah 9 · التوبة · The Repentance · 129 verses
Surah At-Tawbah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah At-Tawbah word by word in English.
Verse 1
بَرَآءَةٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration barāatun mina l-lahi warasūlihi ilā alladhīna ʿāhadttum mina l-mush'rikīna
Kurdish ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌وره و گرنگه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (واته پسان و نه‌مانی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌راندا به‌ستراوه، چونکه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له شکاندنی په‌یمانه‌که‌دا).
Verse 2
فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration fasīḥū fī l-arḍi arbaʿata ashhurin wa-iʿ'lamū annakum ghayru muʿ'jizī l-lahi wa-anna l-laha mukh'zī l-kāfirīna
Kurdish جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه)، بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن، به‌ڕاستیش خوای گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه.
Verse 3
وَأَذَٰنٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration wa-adhānun mina l-lahi warasūlihi ilā l-nāsi yawma l-ḥaji l-akbari anna l-laha barīon mina l-mush'rikīna warasūluhu fa-in tub'tum fahuwa khayrun lakum wa-in tawallaytum fa-iʿ'lamū annakum ghayru muʿ'jizī l-lahi wabashiri alladhīna kafarū biʿadhābin alīmin
Kurdish ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که: به‌ڕاستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران، جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار!!...
Verse 4
إِلَّا ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْـًٔا وَلَمْ يُظَـٰهِرُوا۟ عَلَيْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّوٓا۟ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration illā alladhīna ʿāhadttum mina l-mush'rikīna thumma lam yanquṣūkum shayan walam yuẓāhirū ʿalaykum aḥadan fa-atimmū ilayhim ʿahdahum ilā muddatihim inna l-laha yuḥibbu l-mutaqīna
Kurdish به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه، پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان، ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
Verse 5
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلْأَشْهُرُ ٱلْحُرُمُ فَٱقْتُلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَٱحْصُرُوهُمْ وَٱقْعُدُوا۟ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ۚ فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّوا۟ سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration fa-idhā insalakha l-ashhuru l-ḥurumu fa-uq'tulū l-mush'rikīna ḥaythu wajadttumūhum wakhudhūhum wa-uḥ'ṣurūhum wa-uq'ʿudū lahum kulla marṣadin fa-in tābū wa-aqāmū l-ṣalata waātawū l-zakata fakhallū sabīlahum inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون (که بریتیه له: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو، یاخود به‌دیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن، جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کرد‌و وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کرد‌و زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستیشیان نه‌بێت ئێوه حسابی ڕواڵه‌ت بکه‌ن).
Verse 6
وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُۥ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-in aḥadun mina l-mush'rikīna is'tajāraka fa-ajir'hu ḥattā yasmaʿa kalāma l-lahi thumma abligh'hu mamanahu dhālika bi-annahum qawmun lā yaʿlamūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه، ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه).
Verse 7
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسْتَقَـٰمُوا۟ لَكُمْ فَٱسْتَقِيمُوا۟ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration kayfa yakūnu lil'mush'rikīna ʿahdun ʿinda l-lahi waʿinda rasūlihi illā alladhīna ʿāhadttum ʿinda l-masjidi l-ḥarāmi famā is'taqāmū lakum fa-is'taqīmū lahum inna l-laha yuḥibbu l-mutaqīna
Kurdish چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
Verse 8
كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration kayfa wa-in yaẓharū ʿalaykum lā yarqubū fīkum illan walā dhimmatan yur'ḍūnakum bi-afwāhihim watabā qulūbuhum wa-aktharuhum fāsiqūna
Kurdish چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژ‌و بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.
Verse 9
ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration ish'taraw biāyāti l-lahi thamanan qalīlan faṣaddū ʿan sabīlihi innahum sāa mā kānū yaʿmalūna
Kurdish (هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
Verse 10
لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ
Transliteration lā yarqubūna fī mu'minin illan walā dhimmatan wa-ulāika humu l-muʿ'tadūna
Kurdish ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.
Verse 11
فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
Transliteration fa-in tābū wa-aqāmū l-ṣalata waātawū l-zakata fa-ikh'wānukum fī l-dīni wanufaṣṣilu l-āyāti liqawmin yaʿlamūna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
Verse 12
وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَـٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَـٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ
Transliteration wa-in nakathū aymānahum min baʿdi ʿahdihim waṭaʿanū fī dīnikum faqātilū a-immata l-kuf'ri innahum lā aymāna lahum laʿallahum yantahūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.
Verse 13
أَلَا تُقَـٰتِلُونَ قَوْمًا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration alā tuqātilūna qawman nakathū aymānahum wahammū bi-ikh'rāji l-rasūli wahum badaūkum awwala marratin atakhshawnahum fal-lahu aḥaqqu an takhshawhu in kuntum mu'minīna
Kurdish باشه، ئایا ئێوه ناجه‌نگن دژی که‌سانێک که به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندوه و هه‌وڵیشیاندا که پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌ن له شاری (مه‌ککه) و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌که‌مجار ده‌ستیان کرد به دژایه‌تیتان، ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
Verse 14
قَـٰتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُّؤْمِنِينَ
Transliteration qātilūhum yuʿadhib'humu l-lahu bi-aydīkum wayukh'zihim wayanṣur'kum ʿalayhim wayashfi ṣudūra qawmin mu'minīna
Kurdish (ئه‌ی ئیمانداران) بجه‌نگن دژی بێ باوه‌ڕان، ئه‌وه خوایه که به‌ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دات و سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌تیان ده‌کات و ئێوه به‌سه‌ریاندا سه‌ر ده‌خات سینه‌ی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسووده ده‌کات و دڵ و ده‌روونیان ساڕ‌ێژ ده‌کات (چونکه کاتی خۆی کافره‌کانی مه‌ککه زۆر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیماندارانیان ده‌داو بێ به‌زه‌ییانه هه‌ندێکیان لێ شه‌هید کردن).
Verse 15
وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration wayudh'hib ghayẓa qulūbihim wayatūbu l-lahu ʿalā man yashāu wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish هه‌رچی ئازار‌و کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه)، خوای گه‌وره زانا‌و دانایه.
Verse 16
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَـٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration am ḥasib'tum an tut'rakū walammā yaʿlami l-lahu alladhīna jāhadū minkum walam yattakhidhū min dūni l-lahi walā rasūlihi walā l-mu'minīna walījatan wal-lahu khabīrun bimā taʿmalūna
Kurdish (ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕاز‌و نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).
Verse 17
مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا۟ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ شَـٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلْكُفْرِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ وَفِى ٱلنَّارِ هُمْ خَـٰلِدُونَ
Transliteration mā kāna lil'mush'rikīna an yaʿmurū masājida l-lahi shāhidīna ʿalā anfusihim bil-kuf'ri ulāika ḥabiṭat aʿmāluhum wafī l-nāri hum khālidūna
Kurdish شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
Verse 18
إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ
Transliteration innamā yaʿmuru masājida l-lahi man āmana bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wa-aqāma l-ṣalata waātā l-zakata walam yakhsha illā l-laha faʿasā ulāika an yakūnū mina l-muh'tadīna
Kurdish به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
Verse 19
۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَجَـٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration ajaʿaltum siqāyata l-ḥāji waʿimārata l-masjidi l-ḥarāmi kaman āmana bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wajāhada fī sabīli l-lahi lā yastawūna ʿinda l-lahi wal-lahu lā yahdī l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.
Verse 20
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ
Transliteration alladhīna āmanū wahājarū wajāhadū fī sabīli l-lahi bi-amwālihim wa-anfusihim aʿẓamu darajatan ʿinda l-lahi wa-ulāika humu l-fāizūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێباز‌و ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به ماڵیان و به‌گیانیان، پله‌پایه‌و پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گه‌وره‌تره، ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن...
Verse 21
يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍ مِّنْهُ وَرِضْوَٰنٍ وَجَنَّـٰتٍ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُّقِيمٌ
Transliteration yubashiruhum rabbuhum biraḥmatin min'hu wariḍ'wānin wajannātin lahum fīhā naʿīmun muqīmun
Kurdish (جا ئه‌وانه) په‌روه‌ردگاریان مژده‌یان ده‌داتێ به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی له لایه‌ن خۆیه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی و خۆشنوودی و به‌هه‌شت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئه‌وان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه که پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
Verse 22
خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌ
Transliteration khālidīna fīhā abadan inna l-laha ʿindahu ajrun ʿaẓīmun
Kurdish له‌هه‌مان کاتدا له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی خوای به‌خشنده پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری له‌لایه.
Verse 23
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَابَآءَكُمْ وَإِخْوَٰنَكُمْ أَوْلِيَآءَ إِنِ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْكُفْرَ عَلَى ٱلْإِيمَـٰنِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tattakhidhū ābāakum wa-ikh'wānakum awliyāa ini is'taḥabbū l-kuf'ra ʿalā l-īmāni waman yatawallahum minkum fa-ulāika humu l-ẓālimūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
Verse 24
قُلْ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَٰنُكُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَٰلٌ ٱقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَـٰرَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَـٰكِنُ تَرْضَوْنَهَآ أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٍ فِى سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration qul in kāna ābāukum wa-abnāukum wa-ikh'wānukum wa-azwājukum waʿashīratukum wa-amwālun iq'taraftumūhā watijāratun takhshawna kasādahā wamasākinu tarḍawnahā aḥabba ilaykum mina l-lahi warasūlihi wajihādin fī sabīlihi fatarabbaṣū ḥattā yatiya l-lahu bi-amrihi wal-lahu lā yahdī l-qawma l-fāsiqīna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.
Verse 25
لَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِى مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْـًٔا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ
Transliteration laqad naṣarakumu l-lahu fī mawāṭina kathīratin wayawma ḥunaynin idh aʿjabatkum kathratukum falam tugh'ni ʿankum shayan waḍāqat ʿalaykumu l-arḍu bimā raḥubat thumma wallaytum mud'birīna
Kurdish سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستن (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، له ڕۆژی حونه‌ینیش کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو پشتان هه‌ڵکردو ڕاتانکرد.
Verse 26
ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration thumma anzala l-lahu sakīnatahu ʿalā rasūlihi waʿalā l-mu'minīna wa-anzala junūdan lam tarawhā waʿadhaba alladhīna kafarū wadhālika jazāu l-kāfirīna
Kurdish پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه.
Verse 27
ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration thumma yatūbu l-lahu min baʿdi dhālika ʿalā man yashāu wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Kurdish ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 28
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦٓ إِن شَآءَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū innamā l-mush'rikūna najasun falā yaqrabū l-masjida l-ḥarāma baʿda ʿāmihim hādhā wa-in khif'tum ʿaylatan fasawfa yugh'nīkumu l-lahu min faḍlihi in shāa inna l-laha ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزا‌کان به‌شێکن له‌و مژده‌یه) به‌ڕاستی خوا زانا‌و دانایه.
Verse 29
قَـٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلْحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ حَتَّىٰ يُعْطُوا۟ ٱلْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَـٰغِرُونَ
Transliteration qātilū alladhīna lā yu'minūna bil-lahi walā bil-yawmi l-ākhiri walā yuḥarrimūna mā ḥarrama l-lahu warasūluhu walā yadīnūna dīna l-ḥaqi mina alladhīna ūtū l-kitāba ḥattā yuʿ'ṭū l-jiz'yata ʿan yadin wahum ṣāghirūna
Kurdish (ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاور‌و جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن).
Verse 30
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَـٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَٰهِهِمْ ۖ يُضَـٰهِـُٔونَ قَوْلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ قَـٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
Transliteration waqālati l-yahūdu ʿuzayrun ub'nu l-lahi waqālati l-naṣārā l-masīḥu ub'nu l-lahi dhālika qawluhum bi-afwāhihim yuḍāhiūna qawla alladhīna kafarū min qablu qātalahumu l-lahu annā yu'fakūna
Kurdish جوله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕی خوایه، گاوره‌کانیش وتیان: مه‌سیح کوڕی خوایه!! ئا ئه‌و بوختانه (نابه‌جێیانه) قسه‌ی ئه‌وانه و به‌ده‌م ده‌یڵێن و لێی تێناگه‌ن (بیرێک ناکه‌نه‌وه، تیافکرن) ئه‌و گوفتاره‌یان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که پێشتر بێ باوه‌ڕ بوون (له‌وه‌دا که ده‌یانوت فریشته‌کان کچی خوان)، ده‌ک به‌کوشت چن و خوا له‌ناویان به‌رێت، ئاخر ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن.
Verse 31
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَـٰنَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓا۟ إِلَـٰهًا وَٰحِدًا ۖ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Transliteration ittakhadhū aḥbārahum waruh'bānahum arbāban min dūni l-lahi wal-masīḥa ib'na maryama wamā umirū illā liyaʿbudū ilāhan wāḥidan lā ilāha illā huwa sub'ḥānahu ʿammā yush'rikūna
Kurdish (گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
Verse 32
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَيَأْبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَـٰفِرُونَ
Transliteration yurīdūna an yuṭ'fiū nūra l-lahi bi-afwāhihim wayabā l-lahu illā an yutimma nūrahu walaw kariha l-kāfirūna
Kurdish (ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.
Verse 33
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ
Transliteration huwa alladhī arsala rasūlahu bil-hudā wadīni l-ḥaqi liyuẓ'hirahu ʿalā l-dīni kullihi walaw kariha l-mush'rikūna
Kurdish هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.
Verse 34
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلْأَحْبَارِ وَٱلرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَـٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۗ وَٱلَّذِينَ يَكْنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū inna kathīran mina l-aḥbāri wal-ruh'bāni layakulūna amwāla l-nāsi bil-bāṭili wayaṣuddūna ʿan sabīli l-lahi wa-alladhīna yaknizūna l-dhahaba wal-fiḍata walā yunfiqūnahā fī sabīli l-lahi fabashir'hum biʿadhābin alīmin
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!!
Verse 35
يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَـٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ
Transliteration yawma yuḥ'mā ʿalayhā fī nāri jahannama fatuk'wā bihā jibāhuhum wajunūbuhum waẓuhūruhum hādhā mā kanaztum li-anfusikum fadhūqū mā kuntum taknizūna
Kurdish (ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه.
Verse 36
إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِى كِتَـٰبِ ٱللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ مِنْهَآ أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا۟ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَـٰتِلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ كَآفَّةً كَمَا يُقَـٰتِلُونَكُمْ كَآفَّةً ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration inna ʿiddata l-shuhūri ʿinda l-lahi ith'nā ʿashara shahran fī kitābi l-lahi yawma khalaqa l-samāwāti wal-arḍa min'hā arbaʿatun ḥurumun dhālika l-dīnu l-qayimu falā taẓlimū fīhinna anfusakum waqātilū l-mush'rikīna kāffatan kamā yuqātilūnakum kāffatan wa-iʿ'lamū anna l-laha maʿa l-mutaqīna
Kurdish بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.
Verse 37
إِنَّمَا ٱلنَّسِىٓءُ زِيَادَةٌ فِى ٱلْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُحِلُّونَهُۥ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامًا لِّيُوَاطِـُٔوا۟ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّوا۟ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوٓءُ أَعْمَـٰلِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration innamā l-nasīu ziyādatun fī l-kuf'ri yuḍallu bihi alladhīna kafarū yuḥillūnahu ʿāman wayuḥarrimūnahu ʿāman liyuwāṭiū ʿiddata mā ḥarrama l-lahu fayuḥillū mā ḥarrama l-lahu zuyyina lahum sūu aʿmālihim wal-lahu lā yahdī l-qawma l-kāfirīna
Kurdish به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر‌و خوانه‌ناسیدا، ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن، ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که خوا حه‌رامی کردوون، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد، ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات.
Verse 38
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلْتُمْ إِلَى ٱلْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مِنَ ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū mā lakum idhā qīla lakumu infirū fī sabīli l-lahi ithāqaltum ilā l-arḍi araḍītum bil-ḥayati l-dun'yā mina l-ākhirati famā matāʿu l-ḥayati l-dun'yā fī l-ākhirati illā qalīlun
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگه‌وازه هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم و دانا‌و بڕوا پێ کراوه‌وه بڕیار درا، که هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و ئه‌زموونی ساڵه‌ها جیهادو خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌یه، ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئیماندارانه‌وه په‌یڕه‌وی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیا‌و به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین، بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه.
Verse 39
إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration illā tanfirū yuʿadhib'kum ʿadhāban alīman wayastabdil qawman ghayrakum walā taḍurrūhu shayan wal-lahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره.
Verse 40
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَـٰحِبِهِۦ لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration illā tanṣurūhu faqad naṣarahu l-lahu idh akhrajahu alladhīna kafarū thāniya ith'nayni idh humā fī l-ghāri idh yaqūlu liṣāḥibihi lā taḥzan inna l-laha maʿanā fa-anzala l-lahu sakīnatahu ʿalayhi wa-ayyadahu bijunūdin lam tarawhā wajaʿala kalimata alladhīna kafarū l-suf'lā wakalimatu l-lahi hiya l-ʿul'yā wal-lahu ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کرد‌و سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 41
ٱنفِرُوا۟ خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration infirū khifāfan wathiqālan wajāhidū bi-amwālikum wa-anfusikum fī sabīli l-lahi dhālikum khayrun lakum in kuntum taʿlamūna
Kurdish (ئه‌ی ئیمانداران هه‌ر کاتێک داواکران بۆ غه‌زا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه): ئێوه به‌چه‌کی سووک و سه‌نگین و به‌سواره و پیاده‌تانه‌وه ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و جیهاد و تێکۆشان بکه‌ن به‌ماڵ و سامان و گیانتان له پێناوی خوادا، ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و تێبگه‌ن.
Verse 42
لَوْ كَانَ عَرَضًا قَرِيبًا وَسَفَرًا قَاصِدًا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَـٰكِنۢ بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ ٱلشُّقَّةُ ۚ وَسَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ يُهْلِكُونَ أَنفُسَهُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
Transliteration law kāna ʿaraḍan qarīban wasafaran qāṣidan la-ittabaʿūka walākin baʿudat ʿalayhimu l-shuqatu wasayaḥlifūna bil-lahi lawi is'taṭaʿnā lakharajnā maʿakum yuh'likūna anfusahum wal-lahu yaʿlamu innahum lakādhibūna
Kurdish ئه‌گه‌ر (غه‌زای ته‌بووک) ده‌ستکه‌وتێکی ئاسان و نزیک بوایه، یا سه‌فه‌رێکی مامناوه‌ندی بوایه، ئه‌وه دووڕووه‌کان شوێنت ده‌که‌وتن، به‌ڵام ڕێگه‌ی دوور‌و پڕ مه‌ینه‌ت بۆ ئه‌وان زه‌حمه‌ته، (جا له‌وه‌ودوا دێن) و سوێند به‌زاتی خوا ده‌خۆن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌رده‌چووین و ده‌هاتین بۆ غه‌زا، ئه‌وانه به‌و ڕه‌فتارو درۆیانه‌یان، خۆیان تیاده‌به‌ن، خوایش ده‌زانێت به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.
Verse 43
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَتَعْلَمَ ٱلْكَـٰذِبِينَ
Transliteration ʿafā l-lahu ʿanka lima adhinta lahum ḥattā yatabayyana laka alladhīna ṣadaqū wataʿlama l-kādhibīna
Kurdish خوا لێت خۆش بێت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)! بۆ مۆڵه‌تت دانێ (نه‌ده‌بوایه مۆڵه‌تیان بده‌یتێ) هه‌تا به‌چاکی بۆت ده‌ربکه‌وێت، کێ ڕاسته و باوه‌ڕ دامه‌زراوه، کێش درۆزن و دوورووه.
Verse 44
لَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ أَن يُجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration lā yastadhinuka alladhīna yu'minūna bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri an yujāhidū bi-amwālihim wa-anfusihim wal-lahu ʿalīmun bil-mutaqīna
Kurdish (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه مۆڵه‌تت لێ ناخوازن (خۆ نادزنه‌وه له جیهادو له غه‌زا)، چونکه ئاماده‌ن ماڵ و سامان و گیانیان به‌خت بکه‌ن له پێناوی خوادا، خوایش زانایه به خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکاران.
Verse 45
إِنَّمَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَٱرْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ فَهُمْ فِى رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ
Transliteration innamā yastadhinuka alladhīna lā yu'minūna bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wa-ir'tābat qulūbuhum fahum fī raybihim yataraddadūna
Kurdish (به‌ڵکو) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن که باوه‌ڕ به‌خواو به ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئه‌وانه هه‌میشه دوودڵن و دڵه ڕاوکێیانه، به‌رده‌وام له گومانی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان و وێڵن و دێن و ده‌ڕۆن.
Verse 46
۞ وَلَوْ أَرَادُوا۟ ٱلْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا۟ لَهُۥ عُدَّةً وَلَـٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ ٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْقَـٰعِدِينَ
Transliteration walaw arādū l-khurūja la-aʿaddū lahu ʿuddatan walākin kariha l-lahu inbiʿāthahum fathabbaṭahum waqīla uq'ʿudū maʿa l-qāʿidīna
Kurdish ئه‌گه‌ر ئه‌و دووڕووانه بیانویستایه ده‌رچن (بۆ غه‌زا) ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، به‌ڵام خوا چالاکی نواندن و ده‌رچوونی ئه‌وانی نه‌ویست (چونکه دڵ و ده‌روون نه‌خۆش بوون)، له‌به‌ر ئه‌وه سستی کردن و له‌شی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ پیرو مناڵ و په‌ککه‌وته‌کاندا.
Verse 47
لَوْ خَرَجُوا۟ فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا وَلَأَوْضَعُوا۟ خِلَـٰلَكُمْ يَبْغُونَكُمُ ٱلْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّـٰعُونَ لَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration law kharajū fīkum mā zādūkum illā khabālan wala-awḍaʿū khilālakum yabghūnakumu l-fit'nata wafīkum sammāʿūna lahum wal-lahu ʿalīmun bil-ẓālimīna
Kurdish ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه و له‌ناوتاندا بوونایه هیچیان بۆ ئێوه زیاد نه‌ده‌کرد بێجگه له سستی نه‌بێت (له ئاشووب و گێره شێوێنی زیاتریان له ده‌ست نه‌ده‌هات) و ده‌ستیان ده‌کرد به چرپ و چاپ له‌ناوتاندا و ده‌گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌لێنێک، به‌ئاواتی ئاشووب هه‌ڵگیرساندن له نێوانتاندا، که‌سانێکیش هه‌ن له‌نێو ئێوه‌دا، گوێیان بۆ ده‌گرن، خوایش چاک ئاگاداره به کاروکرده‌وه‌ی سته‌مکاران.
Verse 48
لَقَدِ ٱبْتَغَوُا۟ ٱلْفِتْنَةَ مِن قَبْلُ وَقَلَّبُوا۟ لَكَ ٱلْأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَهُمْ كَـٰرِهُونَ
Transliteration laqadi ib'taghawū l-fit'nata min qablu waqallabū laka l-umūra ḥattā jāa l-ḥaqu waẓahara amru l-lahi wahum kārihūna
Kurdish سوێند به خوا (ئه‌و دووڕووانه) پێشتریش هه‌وڵیان داوه فیتنه و ئاشووب (له نێوان ئیمانداراندا) به‌رپا بکه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌رمان و نه‌خشه‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی فێڵت لێ بکه‌ن و وره‌ت بڕوخێنن، هه‌تا خوا کردی حه‌ق هات و سه‌رکه‌وت و دینی خوا پایه‌دار بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سه‌غڵه‌تن (به پایه‌داری ئیسلام).
Verse 49
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ٱئْذَن لِّى وَلَا تَفْتِنِّىٓ ۚ أَلَا فِى ٱلْفِتْنَةِ سَقَطُوا۟ ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wamin'hum man yaqūlu i'dhan lī walā taftinnī alā fī l-fit'nati saqaṭū wa-inna jahannama lamuḥīṭatun bil-kāfirīna
Kurdish (له‌و دووڕووه بێ چاوو ڕووانه) که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: مۆڵه‌تم بده‌و تووشی گوناهو سه‌رپێچیم مه‌که!! (به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له غه‌زادا، له‌وانه‌یه تووشی گوناهو هه‌ڵه ببێت!!) له حاڵێکدا ئه‌و جۆره که‌سانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزه‌خیش گه‌مارۆی بێ باوه‌ڕانی داوه و (ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه).
Verse 50
إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌ يَقُولُوا۟ قَدْ أَخَذْنَآ أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا۟ وَّهُمْ فَرِحُونَ
Transliteration in tuṣib'ka ḥasanatun tasu'hum wa-in tuṣib'ka muṣībatun yaqūlū qad akhadhnā amranā min qablu wayatawallaw wahum fariḥūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کت تووش بێت، ئه‌وه ئه‌وان پێی دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کت تووش بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه پێشتر ده‌ستی خۆمانمان وه‌شاند (باشمان کرد نه‌چووین بۆ جه‌نگ، پێشبینی ئه‌مه‌مان ده‌کرد)، ئه‌وسا پشت هه‌ڵده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌وان دڵخۆش و شادمانن!...
Verse 51
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَىٰنَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ
Transliteration qul lan yuṣībanā illā mā kataba l-lahu lanā huwa mawlānā waʿalā l-lahi falyatawakkali l-mu'minūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان)، ئه‌وزاته هه‌میشه یارو پشتیوانمانه، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن.
Verse 52
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحْدَى ٱلْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِۦٓ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ
Transliteration qul hal tarabbaṣūna binā illā iḥ'dā l-ḥus'nayayni wanaḥnu natarabbaṣu bikum an yuṣībakumu l-lahu biʿadhābin min ʿindihi aw bi-aydīnā fatarabbaṣū innā maʿakum mutarabbiṣūna
Kurdish (به دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یه‌کێک له‌و دوو سه‌رئه‌نجامه چاکه زیاتر چاوه‌ڕوانی چیمان بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ ده‌خوازین (که: یان سه‌رکه‌وتنه، یان شه‌هید بوون) ئێمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین خوای گه‌وره به‌ڵاو سزایه‌کی تایبه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، یان به‌ده‌ستی ئێمه تووشی شکستی و نه‌هامه‌تی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مه‌ڵاس بده‌ن و چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین.
Verse 53
قُلْ أَنفِقُوا۟ طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَـٰسِقِينَ
Transliteration qul anfiqū ṭawʿan aw karhan lan yutaqabbala minkum innakum kuntum qawman fāsiqīna
Kurdish به دووڕووه‌کان (که ده‌یانه‌وێت له ماڵ به‌خشین خۆیان بشارنه‌وه) بڵێ: هه‌رچی ده‌به‌خشن به ڕه‌زامه‌ندیی یان به‌ناچاریی هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت، چونکه به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی گوناهبارو باوه‌ڕ دانه‌مه‌زراون.
Verse 54
وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَـٰتُهُمْ إِلَّآ أَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأْتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَـٰرِهُونَ
Transliteration wamā manaʿahum an tuq'bala min'hum nafaqātuhum illā annahum kafarū bil-lahi wabirasūlihi walā yatūna l-ṣalata illā wahum kusālā walā yunfiqūna illā wahum kārihūna
Kurdish هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت، چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) نیه و نایه‌ن بۆ نوێژ، مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مه‌ڵی نه‌بێت، ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن.
Verse 55
فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration falā tuʿ'jib'ka amwāluhum walā awlāduhum innamā yurīdu l-lahu liyuʿadhibahum bihā fī l-ḥayati l-dun'yā watazhaqa anfusuhum wahum kāfirūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) نه‌ماڵ و سامان و نه نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.
Verse 56
وَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ وَلَـٰكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ
Transliteration wayaḥlifūna bil-lahi innahum laminkum wamā hum minkum walākinnahum qawmun yafraqūna
Kurdish ئه‌وانه سوێندیش به خوا ده‌خۆن که به‌ڕاستی له ئێوه‌ن، (به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن که له ترسا خه‌ریکن زیڕه بکه‌ن و ترسنۆکن.
Verse 57
لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَـًٔا أَوْ مَغَـٰرَٰتٍ أَوْ مُدَّخَلًا لَّوَلَّوْا۟ إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ
Transliteration law yajidūna malja-an aw maghārātin aw muddakhalan lawallaw ilayhi wahum yajmaḥūna
Kurdish خۆئه‌گه‌ر په‌نایه‌ک یان چه‌ند ئه‌شکه‌وتێک یان ژێر زه‌مینێکیان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه به‌په‌له ڕووی تێده‌که‌ن و له‌کاتێکدا که ئه‌وان هیچ شتێک جڵه‌ویان ناگرێت (ئه‌وه‌نده له به‌شداربوونی غه‌زا ده‌ترسن).
Verse 58
وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ فَإِنْ أُعْطُوا۟ مِنْهَا رَضُوا۟ وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا۟ مِنْهَآ إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ
Transliteration wamin'hum man yalmizuka fī l-ṣadaqāti fa-in uʿ'ṭū min'hā raḍū wa-in lam yuʿ'ṭaw min'hā idhā hum yaskhaṭūna
Kurdish هه‌یانه تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ده‌دات له دابه‌شکردنی زه‌کات و ده‌ستکه‌وتدا (پڕوپاگه‌نده ده‌کات که گوایه عه‌داله‌ت و دادی تێدا نیه)، جا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌شیان بدرێت ڕازین، ئه‌گه‌ر بێ به‌ش بکرێن لێی ئه‌وه خێرا ئه‌وان ڕق هه‌ڵده‌گرن و کینه له سینه ده‌گرن.
Verse 59
وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا۟ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤْتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ
Transliteration walaw annahum raḍū mā ātāhumu l-lahu warasūluhu waqālū ḥasbunā l-lahu sayu'tīnā l-lahu min faḍlihi warasūluhu innā ilā l-lahi rāghibūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕازی بوونایه به‌و به‌شه‌ی خوا به نسیبی کردوون و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی به‌خشیوون و به‌دڵ بیانوتایه: خوامان به‌سه (که لێمان ڕازی بێت)، ئێمه فه‌رامۆش ناکات له‌ئاینده‌دا هه‌ر پێمان ده‌به‌خشێت له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت پێمان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئێمه ئاوات و مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه (ئه‌و کاته پاداشتی هه‌ردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد).
Verse 60
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَـٰتُ لِلْفُقَرَآءِ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱلْعَـٰمِلِينَ عَلَيْهَا وَٱلْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَٱلْغَـٰرِمِينَ وَفِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration innamā l-ṣadaqātu lil'fuqarāi wal-masākīni wal-ʿāmilīna ʿalayhā wal-mu-alafati qulūbuhum wafī l-riqābi wal-ghārimīna wafī sabīli l-lahi wa-ib'ni l-sabīli farīḍatan mina l-lahi wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ی که هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زانا‌و دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا).
Verse 61
وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration wamin'humu alladhīna yu'dhūna l-nabiya wayaqūlūna huwa udhunun qul udhunu khayrin lakum yu'minu bil-lahi wayu'minu lil'mu'minīna waraḥmatun lilladhīna āmanū minkum wa-alladhīna yu'dhūna rasūla l-lahi lahum ʿadhābun alīmun
Kurdish هه‌ندێکی تر (له دووڕووه‌کان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو که‌س ده‌گرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوه‌ڕی پته‌وی به‌خوا هه‌یه، باوه‌ڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هه‌یه، ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌وانه‌تان که باوه‌ڕیان هێناوه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن سزایه‌کی به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 62
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ
Transliteration yaḥlifūna bil-lahi lakum liyur'ḍūkum wal-lahu warasūluhu aḥaqqu an yur'ḍūhu in kānū mu'minīna
Kurdish دووڕووه‌کان، سوێندتان به خوا بۆ ده‌خۆن تا بڕواتان پێبکه‌ن و ڕازیتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا که حه‌ق وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕدارن...
Verse 63
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدًا فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْخِزْىُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration alam yaʿlamū annahu man yuḥādidi l-laha warasūlahu fa-anna lahu nāra jahannama khālidan fīhā dhālika l-khiz'yu l-ʿaẓīmu
Kurdish مه‌گه‌ر ئه‌وانه نازانن ئه‌و که‌سه‌ی که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به ڕاستی ئاگری دۆزه‌خ به‌شیه‌تی و بۆی ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌شدا، ئا ئه‌وه ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
Verse 64
يَحْذَرُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلِ ٱسْتَهْزِءُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ مُخْرِجٌ مَّا تَحْذَرُونَ
Transliteration yaḥdharu l-munāfiqūna an tunazzala ʿalayhim sūratun tunabbi-uhum bimā fī qulūbihim quli is'tahziū inna l-laha mukh'rijun mā taḥdharūna
Kurdish دووڕووه‌کان ده‌ترسن له‌وه‌ی سووره‌تێک دابه‌زێنرێته سه‌ریان، هه‌واڵیان بداتێ به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندایه، پێیان بڵێ: گاڵته بکه‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن خوا هه‌ر ئاشکرای ده‌کات (بۆ خۆتان و بۆ خه‌ڵکیش).
Verse 65
وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَـٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wala-in sa-altahum layaqūlunna innamā kunnā nakhūḍu wanalʿabu qul abil-lahi waāyātihi warasūlihi kuntum tastahziūna
Kurdish (کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گوفتاری نابه‌جێیان ئاگادار ده‌بیت) و لێیان ده‌پرسیت (ئه‌وه خه‌ریکی چین؟!) ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌کرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی گاڵته‌تان ده‌کرد؟!
Verse 66
لَا تَعْتَذِرُوا۟ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَـٰنِكُمْ ۚ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةًۢ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ
Transliteration lā taʿtadhirū qad kafartum baʿda īmānikum in naʿfu ʿan ṭāifatin minkum nuʿadhib ṭāifatan bi-annahum kānū muj'rimīna
Kurdish (ئیتر بێ سووده) پاکانه مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا باوه‌ڕتان هێنابوو ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌یه‌کتان خۆش ببین (دوای ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه) ده‌سته‌یه‌کتان هه‌ر ئازار ده‌ده‌ین (به‌هۆی کاری نابه‌جێیه‌وه) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
Verse 67
ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتُ بَعْضُهُم مِّنۢ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ
Transliteration al-munāfiqūna wal-munāfiqātu baʿḍuhum min baʿḍin yamurūna bil-munkari wayanhawna ʿani l-maʿrūfi wayaqbiḍūna aydiyahum nasū l-laha fanasiyahum inna l-munāfiqīna humu l-fāsiqūna
Kurdish دووڕووه‌کان له پیاوان و له ژنان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا: فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاکه ده‌که‌ن و ده‌ستیان ده‌نوقێنن (ماڵ و سامان به‌شی که‌س ناده‌ن)، ئه‌وانه خوایان فه‌رامۆش کردووه، خوایش ئه‌وانی پشت گوێ خستووه، به‌ڕاستی دووڕووه‌کان هه‌رخۆیان یاخی و له ئایین ده‌رچوون.
Verse 68
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتِ وَٱلْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ هِىَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Transliteration waʿada l-lahu l-munāfiqīna wal-munāfiqāti wal-kufāra nāra jahannama khālidīna fīhā hiya ḥasbuhum walaʿanahumu l-lahu walahum ʿadhābun muqīmun
Kurdish خوا (هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه و) به‌ڵێنی ئاگری دۆزه‌خی به دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه، که به‌رده‌وام و نه‌مرن تیایدا، ئه‌و دۆزه‌خه‌یان به‌سه و کاڵا به‌قه‌د باڵایه‌و خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و سزای به‌رده‌وامیش به‌شیانه و بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 69
كَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةً وَأَكْثَرَ أَمْوَٰلًا وَأَوْلَـٰدًا فَٱسْتَمْتَعُوا۟ بِخَلَـٰقِهِمْ فَٱسْتَمْتَعْتُم بِخَلَـٰقِكُمْ كَمَا ٱسْتَمْتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَـٰقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَٱلَّذِى خَاضُوٓا۟ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration ka-alladhīna min qablikum kānū ashadda minkum quwwatan wa-akthara amwālan wa-awlādan fa-is'tamtaʿū bikhalāqihim fa-is'tamtaʿtum bikhalāqikum kamā is'tamtaʿa alladhīna min qablikum bikhalāqihim wakhuḍ'tum ka-alladhī khāḍū ulāika ḥabiṭat aʿmāluhum fī l-dun'yā wal-ākhirati wa-ulāika humu l-khāsirūna
Kurdish (ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون، که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد، ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان!! ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا، ئا ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن.
Verse 70
أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَٰهِيمَ وَأَصْحَـٰبِ مَدْيَنَ وَٱلْمُؤْتَفِكَـٰتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration alam yatihim naba-u alladhīna min qablihim qawmi nūḥin waʿādin wathamūda waqawmi ib'rāhīma wa-aṣḥābi madyana wal-mu'tafikāti atathum rusuluhum bil-bayināti famā kāna l-lahu liyaẓlimahum walākin kānū anfusahum yaẓlimūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه هه‌واڵی گرنگی قه‌ومه‌کانی پێش خۆیان پێ نه‌گه‌یشتووه (به‌تایبه‌تی) قه‌ومی نوح و عادو ثمود، قه‌ومی ئیبراهیم و نیشته‌جێکانی مه‌دیه‌ن (قه‌ومی شوعه‌یب)، هه‌روه‌ها ڕه‌فتار نزم و بێ ڕه‌وشته‌کان (قه‌ومی لوط)، جا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا به‌ڕاستی وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کرد.
Verse 71
وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration wal-mu'minūna wal-mu'minātu baʿḍuhum awliyāu baʿḍin yamurūna bil-maʿrūfi wayanhawna ʿani l-munkari wayuqīmūna l-ṣalata wayu'tūna l-zakata wayuṭīʿūna l-laha warasūlahu ulāika sayarḥamuhumu l-lahu inna l-laha ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish (له‌و لاشه‌وه) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 72
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَـٰكِنَ طَيِّبَةً فِى جَنَّـٰتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَٰنٌ مِّنَ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration waʿada l-lahu l-mu'minīna wal-mu'mināti jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā wamasākina ṭayyibatan fī jannāti ʿadnin wariḍ'wānun mina l-lahi akbaru dhālika huwa l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا، که له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره، ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
Verse 73
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَـٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration yāayyuhā l-nabiyu jāhidi l-kufāra wal-munāfiqīna wa-ugh'luẓ ʿalayhim wamawāhum jahannamu wabi'sa l-maṣīru
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافر‌و دووڕووه‌کان بجه‌نگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی خراپ و ناشرینه.
Verse 74
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَـٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ ۚ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ ۚ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration yaḥlifūna bil-lahi mā qālū walaqad qālū kalimata l-kuf'ri wakafarū baʿda is'lāmihim wahammū bimā lam yanālū wamā naqamū illā an aghnāhumu l-lahu warasūluhu min faḍlihi fa-in yatūbū yaku khayran lahum wa-in yatawallaw yuʿadhib'humu l-lahu ʿadhāban alīman fī l-dun'yā wal-ākhirati wamā lahum fī l-arḍi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish (دووڕووه‌کان) سوێند به‌خوا ده‌خۆن که قسه‌یه‌کی نابه‌جێیان نه‌کردووه، که‌چی سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێ باوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێ باوه‌ڕ بوونه‌وه، خه‌ریکی (پیلان)و نه‌خشه‌یه‌ک بوون به‌ڵام بۆیان نه‌لواو پێی نه‌گه‌یشتن (که شه‌هید کردنی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)، هیچ شتێک ئه‌وانی تووڕه نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) ئیماندارانیان ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هره‌وه‌ر کرد له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، جا ئه‌و دووڕووانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له ڕه‌فتاری نادروستیان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌وه چاکتره بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و (هه‌ر خه‌ریکی نه‌خشه‌و پیلان بن) ئه‌وه بێگومان خوا سزای به ئازاریان ده‌دات له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش یارو یاوه‌رو پشتیوانیان نابێت له زه‌ویدا.
Verse 75
۞ وَمِنْهُم مَّنْ عَـٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنْ ءَاتَىٰنَا مِن فَضْلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wamin'hum man ʿāhada l-laha la-in ātānā min faḍlihi lanaṣṣaddaqanna walanakūnanna mina l-ṣāliḥīna
Kurdish (له دووڕووه‌کان) که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی زه‌کات و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و خواناسیشدا ده‌بین.
Verse 76
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضْلِهِۦ بَخِلُوا۟ بِهِۦ وَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ
Transliteration falammā ātāhum min faḍlihi bakhilū bihi watawallaw wahum muʿ'riḍūna
Kurdish جا کاتێک خوا له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێی‌دان و به‌هره‌وه‌ری کردن، ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کرد‌و پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن.
Verse 77
فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِى قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُۥ بِمَآ أَخْلَفُوا۟ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ
Transliteration fa-aʿqabahum nifāqan fī qulūbihim ilā yawmi yalqawnahu bimā akhlafū l-laha mā waʿadūhu wabimā kānū yakdhibūna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه، خوا نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینه‌وه، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به خوا‌و و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد.
Verse 78
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ
Transliteration alam yaʿlamū anna l-laha yaʿlamu sirrahum wanajwāhum wa-anna l-laha ʿallāmu l-ghuyūbi
Kurdish مه‌گه‌ر ئایا ئه‌وانه نه‌یانده‌زانی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و چپه‌و سرته‌یان؟ ئایا نه‌شیانده‌زانی که به‌ڕاستی خوا به‌ته‌واوی زانا‌و ئاگایه به‌هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان؟
Verse 79
ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ ۙ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration alladhīna yalmizūna l-muṭawiʿīna mina l-mu'minīna fī l-ṣadaqāti wa-alladhīna lā yajidūna illā juh'dahum fayaskharūna min'hum sakhira l-lahu min'hum walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که پلار ده‌گرنه ئه‌و ئیماندارانه‌ی که زیاده به‌خشن له خێر کردندا به‌ویستی خۆیان له ڕێگه‌ی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هه‌ژار ده‌گرن که بێجگه له ڕه‌نجی شانی خۆیان هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئینجا هه‌ر گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت و ڕیسوایان ده‌کات، به‌هۆی ئه‌و گاڵته کردنه‌یانه‌وه و سزای به ئێش و ئازاریش به‌شیانه.
Verse 80
ٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration is'taghfir lahum aw lā tastaghfir lahum in tastaghfir lahum sabʿīna marratan falan yaghfira l-lahu lahum dhālika bi-annahum kafarū bil-lahi warasūlihi wal-lahu lā yahdī l-qawma l-fāsiqīna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت، ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت، ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو ناکات.
Verse 81
فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَـٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ
Transliteration fariḥa l-mukhalafūna bimaqʿadihim khilāfa rasūli l-lahi wakarihū an yujāhidū bi-amwālihim wa-anfusihim fī sabīli l-lahi waqālū lā tanfirū fī l-ḥari qul nāru jahannama ashaddu ḥarran law kānū yafqahūna
Kurdish (دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار.
Verse 82
فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration falyaḍḥakū qalīlan walyabkū kathīran jazāan bimā kānū yaksibūna
Kurdish جا (وازیان لێ بهێنه) باکه‌مێک پێبکه‌نن (له دنیادا) و ده‌بێت زۆر بگرین (له قیامه‌تدا) له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن.
Verse 83
فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٍ مِّنْهُمْ فَٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا۟ مَعِىَ أَبَدًا وَلَن تُقَـٰتِلُوا۟ مَعِىَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِٱلْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْخَـٰلِفِينَ
Transliteration fa-in rajaʿaka l-lahu ilā ṭāifatin min'hum fa-is'tadhanūka lil'khurūji faqul lan takhrujū maʿiya abadan walan tuqātilū maʿiya ʿaduwwan innakum raḍītum bil-quʿūdi awwala marratin fa-uq'ʿudū maʿa l-khālifīna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر خوا (له غه‌زای ته‌بووک) تۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌دینه، پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن، ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن.
Verse 84
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration walā tuṣalli ʿalā aḥadin min'hum māta abadan walā taqum ʿalā qabrihi innahum kafarū bil-lahi warasūlihi wamātū wahum fāsiqūna
Kurdish هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو بوون.
Verse 85
وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَأَوْلَـٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration walā tuʿ'jib'ka amwāluhum wa-awlāduhum innamā yurīdu l-lahu an yuʿadhibahum bihā fī l-dun'yā watazhaqa anfusuhum wahum kāfirūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) ماڵ و سامان و نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.
Verse 86
وَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَجَـٰهِدُوا۟ مَعَ رَسُولِهِ ٱسْتَـْٔذَنَكَ أُو۟لُوا۟ ٱلطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا۟ ذَرْنَا نَكُن مَّعَ ٱلْقَـٰعِدِينَ
Transliteration wa-idhā unzilat sūratun an āminū bil-lahi wajāhidū maʿa rasūlihi is'tadhanaka ulū l-ṭawli min'hum waqālū dharnā nakun maʿa l-qāʿidīna
Kurdish کاتێکیش سووره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوه‌ڕ به‌خوا بهێنن و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا جیهاد بکه‌ن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غه‌زا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داره‌کانیان (دووڕووه‌کان) مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و ده‌ڵێن: وازمان لێ بێنه تا له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته و دانیشتووه‌کاندا بین.
Verse 87
رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ
Transliteration raḍū bi-an yakūnū maʿa l-khawālifi waṭubiʿa ʿalā qulūbihim fahum lā yafqahūna
Kurdish (سه‌یره) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن.
Verse 88
لَـٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ جَـٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْخَيْرَٰتُ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Transliteration lākini l-rasūlu wa-alladhīna āmanū maʿahu jāhadū bi-amwālihim wa-anfusihim wa-ulāika lahumu l-khayrātu wa-ulāika humu l-muf'liḥūna
Kurdish به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا باوه‌ڕیان هێناوه، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چه‌سپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌رچی خێر‌و خۆشی هه‌یه به‌شیانه و ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌ربه‌رز و ڕزگارن.
Verse 89
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration aʿadda l-lahu lahum jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā dhālika l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) خوا چه‌نده‌ها باخی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر (دره‌خته‌کانی و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
Verse 90
وَجَآءَ ٱلْمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration wajāa l-muʿadhirūna mina l-aʿrābi liyu'dhana lahum waqaʿada alladhīna kadhabū l-laha warasūlahu sayuṣību alladhīna kafarū min'hum ʿadhābun alīmun
Kurdish (له‌کاتی غه‌زای ته‌بووکدا) پاکانه‌که‌ران له بیابان نشینانی عه‌ره‌ب هاتنه (خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێت که نه‌چن بۆ جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که درۆیان له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌کرد دانیشتن و به‌شداری غه‌زاکه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌ئاینده‌دا سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاریان تووش ده‌بێت.
Verse 91
لَّيْسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا۟ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ مَا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration laysa ʿalā l-ḍuʿafāi walā ʿalā l-marḍā walā ʿalā alladhīna lā yajidūna mā yunfiqūna ḥarajun idhā naṣaḥū lillahi warasūlihi mā ʿalā l-muḥ'sinīna min sabīlin wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Kurdish لاواز‌و نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ش که خه‌رجییان ده‌ست ناکه‌وێت، هیچ گوناهو گله‌ییه‌کیان له‌سه‌ر نیه (له به‌شداری نه‌کردنی غه‌زادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و چاکه‌خواز و پاکانه هیچ جۆره گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه‌ک نیه، خوای گه‌وره لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه.
Verse 92
وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوا۟ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا۟ مَا يُنفِقُونَ
Transliteration walā ʿalā alladhīna idhā mā atawka litaḥmilahum qul'ta lā ajidu mā aḥmilukum ʿalayhi tawallaw wa-aʿyunuhum tafīḍu mina l-damʿi ḥazanan allā yajidū mā yunfiqūna
Kurdish هه‌روه‌ها گله‌یی و ڕه‌خنه نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاخی سواریان بۆ په‌یدا بکه‌یت و بێن بۆ جیهاد، تۆش ده‌ڵێیت: هیچ شک نابه‌م تا بتانده‌مێ بۆ سواری (ئیتر به نائومێدی) گه‌ڕانه‌وه‌و چاویان فرمێسکی لێ ده‌ڕژا له خه‌فه‌تدا ئه‌سرینی لێ ده‌باری چونکه هیچ شک نابه‌ن بیبه‌خشن و خه‌رجی بکه‌ن (له پێناوی خوادا، چۆن له غه‌زا دواکه‌وتن)!!.
Verse 93
۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَآءُ ۚ رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration innamā l-sabīlu ʿalā alladhīna yastadhinūnaka wahum aghniyāu raḍū bi-an yakūnū maʿa l-khawālifi waṭabaʿa l-lahu ʿalā qulūbihim fahum lā yaʿlamūna
Kurdish به‌ڵکو ته‌نها گله‌یی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و خۆ ده‌دزنه‌وه، له کاتێکدا که ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوویشن، ڕازین له‌گه‌ڵ پیره ژنان و په‌ککه‌وتواندابن و بمێننه‌وه، خوایش مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا، بۆیه ئه‌وانه نازانن (خێر له چیدایه).
Verse 94
يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ۚ قُل لَّا تَعْتَذِرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكُمْ قَدْ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration yaʿtadhirūna ilaykum idhā rajaʿtum ilayhim qul lā taʿtadhirū lan nu'mina lakum qad nabba-anā l-lahu min akhbārikum wasayarā l-lahu ʿamalakum warasūluhu thumma turaddūna ilā ʿālimi l-ghaybi wal-shahādati fayunabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish کاتێک ئێوه له غه‌زا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووڕووه‌کان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ ده‌که‌ن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مه‌که‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێناکه‌ین، خوایش ئاگاداری کردووین له هه‌موو هه‌واڵ و هه‌ڵس و که‌وت و گوفتار و نیه‌تێکتان، له ئاینده‌دا خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینن (له‌سه‌ر کوفر ده‌مێننه‌وه یاخود په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟)، پاشان ده‌برێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌ی که زانا و ئاگای په‌نهان و ئاشکرایه، ئینجا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 95
سَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ إِذَا ٱنقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ لِتُعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ۖ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Transliteration sayaḥlifūna bil-lahi lakum idhā inqalabtum ilayhim lituʿ'riḍū ʿanhum fa-aʿriḍū ʿanhum innahum rij'sun wamawāhum jahannamu jazāan bimā kānū yaksibūna
Kurdish که ئێوه گه‌ڕانه‌وه (له غه‌زا) بۆ لایان سوێندتان بۆ ده‌خۆن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنن و سه‌رزه‌نشتیان نه‌که‌ن، جا ئێوه‌ش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه (دڵ و ده‌روون) پیسن، شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد.
Verse 96
يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ ۖ فَإِن تَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration yaḥlifūna lakum litarḍaw ʿanhum fa-in tarḍaw ʿanhum fa-inna l-laha lā yarḍā ʿani l-qawmi l-fāsiqīna
Kurdish هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشی‌یان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت.
Verse 97
ٱلْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا۟ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration al-aʿrābu ashaddu kuf'ran wanifāqan wa-ajdaru allā yaʿlamū ḥudūda mā anzala l-lahu ʿalā rasūlihi wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish زۆربه‌ی عه‌ره‌به کۆچه‌ری و دێهاتی و بیابان نشینه‌کان (له عه‌ره‌به شارنشینه‌کان) دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفر‌و دووڕووییه‌وه (چونکه دوورن له سه‌رچاوه‌کانی زانست و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه)، شایسته‌ترن ئه‌و سنوورانه نه‌زانن که: خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام) خوای گه‌وره‌ش زانا و دانایه (به به‌نده‌کانی).
Verse 98
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغْرَمًا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration wamina l-aʿrābi man yattakhidhu mā yunfiqu maghraman wayatarabbaṣu bikumu l-dawāira ʿalayhim dāiratu l-sawi wal-lahu samīʿun ʿalīmun
Kurdish هه‌ر له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه، که‌سانێک هه‌یه که ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشێت به‌سه‌رانه و غه‌رامه‌ی ده‌زانێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رتان، یاخوا مه‌ینه‌تی خراپ به‌سه‌ر ئه‌واندا بێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌ره (به گوفتاریان)، زانایه (به نیه‌تیان).
Verse 99
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَـٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِ ۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرْبَةٌ لَّهُمْ ۚ سَيُدْخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration wamina l-aʿrābi man yu'minu bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wayattakhidhu mā yunfiqu qurubātin ʿinda l-lahi waṣalawāti l-rasūli alā innahā qur'batun lahum sayud'khiluhumu l-lahu fī raḥmatihi inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه که‌سانی تریان هه‌یه‌که ئیمان و باوه‌ڕ به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی ئه‌هێنن و ئه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌خشن به‌چه‌نده‌ها هه‌نگاوی نزیک بوونه‌وه‌ی لای خوای داده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ند بن له چه‌نده‌ها دۆعای خێری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، - ئاگاداربن- به‌ڕاستی ئه‌و به‌خشینه‌یان مایه‌ی سه‌رفرازی و نزیک بوونه‌وه‌یانه له خواوه، سه‌رئه‌نجام خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تیه‌وه، به‌ڕاستی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 100
وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلْأَوَّلُونَ مِنَ ٱلْمُهَـٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَـٰنٍ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى تَحْتَهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration wal-sābiqūna l-awalūna mina l-muhājirīna wal-anṣāri wa-alladhīna ittabaʿūhum bi-iḥ'sānin raḍiya l-lahu ʿanhum waraḍū ʿanhu wa-aʿadda lahum jannātin tajrī taḥtahā l-anhāru khālidīna fīhā abadan dhālika l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که به ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه.
Verse 101
وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَـٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ
Transliteration wamimman ḥawlakum mina l-aʿrābi munāfiqūna wamin ahli l-madīnati maradū ʿalā l-nifāqi lā taʿlamuhum naḥnu naʿlamuhum sanuʿadhibuhum marratayni thumma yuraddūna ilā ʿadhābin ʿaẓīmin
Kurdish له‌و ناوچانه‌ی ده‌وورو‌به‌رتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزا‌و ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.
Verse 102
وَءَاخَرُونَ ٱعْتَرَفُوا۟ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا۟ عَمَلًا صَـٰلِحًا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration waākharūna iʿ'tarafū bidhunūbihim khalaṭū ʿamalan ṣāliḥan waākhara sayyi-an ʿasā l-lahu an yatūba ʿalayhim inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish (بێجگه له‌وانه) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 103
خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration khudh min amwālihim ṣadaqatan tuṭahhiruhum watuzakkīhim bihā waṣalli ʿalayhim inna ṣalataka sakanun lahum wal-lahu samīʿun ʿalīmun
Kurdish له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌کات و خێر وه‌ربگره، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.
Verse 104
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ ٱلصَّدَقَـٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration alam yaʿlamū anna l-laha huwa yaqbalu l-tawbata ʿan ʿibādihi wayakhudhu l-ṣadaqāti wa-anna l-laha huwa l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه.
Verse 105
وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration waquli iʿ'malū fasayarā l-lahu ʿamalakum warasūluhu wal-mu'minūna wasaturaddūna ilā ʿālimi l-ghaybi wal-shahādati fayunabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کار‌و کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 106
وَءَاخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration waākharūna mur'jawna li-amri l-lahi immā yuʿadhibuhum wa-immā yatūbu ʿalayhim wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا‌و دانایه.
Verse 107
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
Transliteration wa-alladhīna ittakhadhū masjidan ḍirāran wakuf'ran watafrīqan bayna l-mu'minīna wa-ir'ṣādan liman ḥāraba l-laha warasūlahu min qablu walayaḥlifunna in aradnā illā l-ḥus'nā wal-lahu yashhadu innahum lakādhibūna
Kurdish ئه‌و (دووڕووانه‌ی) که مزگه‌وتێکیان دروستکرد له‌به‌ر زه‌ره‌ردان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی و دووبه‌ره‌کی به‌رپاکردن له‌نێوان ئیمانداراو بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هاتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر دووژمنایه‌تی و جه‌نگیان دژی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد و بێگومان سوێند ده‌خۆن که: ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه بووه، (له کاتێکدا) خوایش شایه‌تی ده‌دات که به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.
Verse 108
لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ
Transliteration lā taqum fīhi abadan lamasjidun ussisa ʿalā l-taqwā min awwali yawmin aḥaqqu an taqūma fīhi fīhi rijālun yuḥibbūna an yataṭahharū wal-lahu yuḥibbu l-muṭahirīna
Kurdish هه‌رگیز له‌و مزگه‌وته‌دا ڕامه‌وه‌سته بۆ نوێژ کردن (چونکه) به‌ڕاستی مزگه‌وتێک شایسته‌یه که تۆ تیایدا بوه‌ستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسی دروست کراوه، (چونکه) له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکی مه‌ردی تیادایه که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له ده‌روون و ڕواڵه‌تدا)، خوایش به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک ڕاده‌گرن.
Verse 109
أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَـٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَـٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration afaman assasa bun'yānahu ʿalā taqwā mina l-lahi wariḍ'wānin khayrun am man assasa bun'yānahu ʿalā shafā jurufin hārin fa-in'hāra bihi fī nāri jahannama wal-lahu lā yahdī l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کار‌و شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکتره؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت، ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات.
Verse 110
لَا يَزَالُ بُنْيَـٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةً فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Transliteration lā yazālu bun'yānuhumu alladhī banaw rībatan fī qulūbihim illā an taqaṭṭaʿa qulūbuhum wal-lahu ʿalīmun ḥakīmun
Kurdish ئه‌و بینایه‌ی دووڕووه‌کان دروستیان کرد به‌رده‌وام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیان‌دا، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دڵیان ده‌پچڕێت و ده‌مرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووه‌کان) دانایه (له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پووچ کردنه‌وه‌یاندا).
Verse 111
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration inna l-laha ish'tarā mina l-mu'minīna anfusahum wa-amwālahum bi-anna lahumu l-janata yuqātilūna fī sabīli l-lahi fayaqtulūna wayuq'talūna waʿdan ʿalayhi ḥaqqan fī l-tawrāti wal-injīli wal-qur'āni waman awfā biʿahdihi mina l-lahi fa-is'tabshirū bibayʿikumu alladhī bāyaʿtum bihi wadhālika huwa l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.
Verse 112
ٱلتَّـٰٓئِبُونَ ٱلْعَـٰبِدُونَ ٱلْحَـٰمِدُونَ ٱلسَّـٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّـٰجِدُونَ ٱلْـَٔامِرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱلْحَـٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration al-tāibūna l-ʿābidūna l-ḥāmidūna l-sāiḥūna l-rākiʿūna l-sājidūna l-āmirūna bil-maʿrūfi wal-nāhūna ʿani l-munkari wal-ḥāfiẓūna liḥudūdi l-lahi wabashiri l-mu'minīna
Kurdish (جا ئه‌وانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌که‌ن پێشتر به‌م سیفه‌ته پیرۆزانه خۆیان ڕازاندۆته‌وه): ته‌وبه‌کارن و له‌هه‌ڵه‌کانیان په‌شیمانن، خواپه‌رستن (له هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتیاندا)، سوپاسگوزارن (له‌سه‌ر هه‌موو نازو نیعمه‌تێک)، گه‌ڕۆکن (له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌ندێشه‌و بیر‌و هۆش به‌کارده‌هێنن بۆ بیر کردنه‌وه له بونه‌وه‌رو ده‌وروبه‌ر)، سوژده‌به‌رو کڕنوشبه‌رو نوێژ خوێنن، فه‌رمانده‌رن به‌هه‌موو چاکه‌یه‌ک، قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌و هه‌موو نادروستیه‌ک ده‌که‌ن و پارێزه‌رن بۆ سنووره‌کانی خوا‌و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی، ئینجا مژده بده به‌ئیمانداران (ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیفاتانه له خۆیاندا ده‌هێننه دی).
Verse 113
مَا كَانَ لِلنَّبِىِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن يَسْتَغْفِرُوا۟ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوٓا۟ أُو۟لِى قُرْبَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration mā kāna lilnnabiyyi wa-alladhīna āmanū an yastaghfirū lil'mush'rikīna walaw kānū ulī qur'bā min baʿdi mā tabayyana lahum annahum aṣḥābu l-jaḥīmi
Kurdish بۆ پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ڕه‌وا نیه داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بکه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه خزمی نزیکیش بن، دوای ئه‌وه‌ی که بۆیان ڕوون بۆته‌وه که به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن (به‌هۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانه‌وه).
Verse 114
وَمَا كَانَ ٱسْتِغْفَارُ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوٌّ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٌ
Transliteration wamā kāna is'tigh'fāru ib'rāhīma li-abīhi illā ʿan mawʿidatin waʿadahā iyyāhu falammā tabayyana lahu annahu ʿaduwwun lillahi tabarra-a min'hu inna ib'rāhīma la-awwāhun ḥalīmun
Kurdish جا دوای لێ‌خۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی ده‌ر‌که‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه، ئیتر خۆی لێ به‌ری کرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم بوو.
Verse 115
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًۢا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration wamā kāna l-lahu liyuḍilla qawman baʿda idh hadāhum ḥattā yubayyina lahum mā yattaqūna inna l-laha bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون، هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
Verse 116
إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration inna l-laha lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi yuḥ'yī wayumītu wamā lakum min dūni l-lahi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌نداریه‌تی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌و خوایه ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیش پێش ده‌هێنێت، هه‌رگیز جگه له خوا که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت که یارو یاوه‌رتان بێت و پشتیوانی‌تان لێ بکات.
Verse 117
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِىِّ وَٱلْمُهَـٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِى سَاعَةِ ٱلْعُسْرَةِ مِنۢ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّهُۥ بِهِمْ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration laqad tāba l-lahu ʿalā l-nabiyi wal-muhājirīna wal-anṣāri alladhīna ittabaʿūhu fī sāʿati l-ʿus'rati min baʿdi mā kāda yazīghu qulūbu farīqin min'hum thumma tāba ʿalayhim innahu bihim raūfun raḥīmun
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)، له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.
Verse 118
وَعَلَى ٱلثَّلَـٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُوا۟ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّوٓا۟ أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration waʿalā l-thalāthati alladhīna khullifū ḥattā idhā ḍāqat ʿalayhimu l-arḍu bimā raḥubat waḍāqat ʿalayhim anfusuhum waẓannū an lā malja-a mina l-lahi illā ilayhi thumma tāba ʿalayhim liyatūbū inna l-laha huwa l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت که (له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی که زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج په‌نایه‌ک نیه (له‌خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته، پاشان ته‌وبه‌ی لێ‌وه‌رگرتن، تا ته‌وبه بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه. (له غه‌زای ته‌بووکدا سیان له هاوه‌ڵان بێ هیچ بیانوویه‌ک خۆیان دواخست که بریتی بوون له {که‌عبی کوڕی مالیک} و {مه‌راره‌ی کوڕی ڕه‌بیع} و {هیلالی کوڕی ئومه‌ییه}، کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه، دووڕووه‌کان ده‌هاتن و هه‌ریه‌ک به بیانویه‌ک پاکانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و سێ ئیمانداره هیچ بیانویه‌کیان نه‌بوو، دانیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نا، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا که‌که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌بێت نه‌چن به‌لای خێزانه‌کانیاندا، ئه‌م ته‌مێ کردنه‌ش، په‌نجا شه‌و‌ی خایاند.
Verse 119
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَكُونُوا۟ مَعَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ittaqū l-laha wakūnū maʿa l-ṣādiqīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ك ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
Verse 120
مَا كَانَ لِأَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُوا۟ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرْغَبُوا۟ بِأَنفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ ٱلْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَّيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٌ صَـٰلِحٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration mā kāna li-ahli l-madīnati waman ḥawlahum mina l-aʿrābi an yatakhallafū ʿan rasūli l-lahi walā yarghabū bi-anfusihim ʿan nafsihi dhālika bi-annahum lā yuṣībuhum ẓama-on walā naṣabun walā makhmaṣatun fī sabīli l-lahi walā yaṭaūna mawṭi-an yaghīẓu l-kufāra walā yanālūna min ʿaduwwin naylan illā kutiba lahum bihi ʿamalun ṣāliḥun inna l-laha lā yuḍīʿu ajra l-muḥ'sinīna
Kurdish ڕه‌وا نه‌بوو بۆ دانیشتوانی مه‌دینه و بیابان نشینانی ده‌وروبه‌ری دوا بکه‌ون (له جیهاد و غه‌زا) له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت له‌و، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی هیچ تینوویه‌تی و ماندوو بوون و برسێتیه‌کیان تووش نه‌ده‌هات له‌پێناوی خوادا (به‌زایه بچێت) و نه‌ده‌چوونه هیچ شوێنێک و پێیان نه‌ده‌خسته هیچ جێیه‌ک بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت بن و ده‌ستیان له هیچ دوژمنێک نه‌ده‌وه‌شان، که نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک بۆیان تۆمار نه‌کرێت، به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران به زایه نادات.
Verse 121
وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةً صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration walā yunfiqūna nafaqatan ṣaghīratan walā kabīratan walā yaqṭaʿūna wādiyan illā kutiba lahum liyajziyahumu l-lahu aḥsana mā kānū yaʿmalūna
Kurdish هه‌روه‌ها هیچ به‌خششێکیان پێشکه‌ش نه‌ده‌کرد بچوک یان گه‌وره و به‌هیچ دۆل و شیوێکدا تێ نه‌ده‌په‌ڕین، به چاکه بۆیان تۆمار نه‌کرێت، تا خوا به‌چاکترین شێوه پاداشتی ئه‌و کرده‌وانه‌یان بداته‌وه که ده‌یانکرد.
Verse 122
۞ وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا۟ كَآفَّةً ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُوا۟ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُوا۟ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ
Transliteration wamā kāna l-mu'minūna liyanfirū kāffatan falawlā nafara min kulli fir'qatin min'hum ṭāifatun liyatafaqqahū fī l-dīni waliyundhirū qawmahum idhā rajaʿū ilayhim laʿallahum yaḥdharūna
Kurdish جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێر ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نه‌ڕه‌نجێنن.
Verse 123
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَـٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū qātilū alladhīna yalūnakum mina l-kufāri walyajidū fīkum ghil'ẓatan wa-iʿ'lamū anna l-laha maʿa l-mutaqīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ده‌وروبه‌رتاندا (نیازی شه‌ڕ فرۆشتنیان هه‌یه) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه.
Verse 124
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَـٰذِهِۦٓ إِيمَـٰنًا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَزَادَتْهُمْ إِيمَـٰنًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ
Transliteration wa-idhā mā unzilat sūratun famin'hum man yaqūlu ayyukum zādathu hādhihi īmānan fa-ammā alladhīna āmanū fazādathum īmānan wahum yastabshirūna
Kurdish کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا، هه‌ندێک له (دووڕووه‌کان به‌گاڵته پێ‌کردنه‌وه) ده‌ڵێن: کێتان ئه‌م سوره‌ته باوه‌ڕی زیاد کردووه؟! جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێنا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و تر کردن، ئه‌وانیش مژده به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆشی هه‌ردوو جیهان).
Verse 125
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ
Transliteration wa-ammā alladhīna fī qulūbihim maraḍun fazādathum rij'san ilā rij'sihim wamātū wahum kāfirūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشی بێ دینی و دووڕوویی له دڵیاندایه، ئه‌وه سه‌رباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سوره‌ته‌که پیسی و ناپوختیان زیاد ده‌کات، ده‌شمرن له‌کاتێکدا که بێ باوه‌ڕن.
Verse 126
أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِى كُلِّ عَامٍ مَّرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ
Transliteration awalā yarawna annahum yuf'tanūna fī kulli ʿāmin marratan aw marratayni thumma lā yatūbūna walā hum yadhakkarūna
Kurdish ئایا (دووڕووه‌کان) نابینن و نازانن به‌ڕاستی ئه‌وان له هه‌موو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی ده‌کرێنه‌وه، پیلان و نه‌خشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت و (سووک و ڕیسوا ده‌بن)، پاشان ته‌وبه ناکه‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌و یاداوه‌ریش وه‌رناگرن و ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه.
Verse 127
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ نَّظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ هَلْ يَرَىٰكُم مِّنْ أَحَدٍ ثُمَّ ٱنصَرَفُوا۟ ۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ
Transliteration wa-idhā mā unzilat sūratun naẓara baʿḍuhum ilā baʿḍin hal yarākum min aḥadin thumma inṣarafū ṣarafa l-lahu qulūbahum bi-annahum qawmun lā yafqahūna
Kurdish کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا (ئه‌وان سه‌غڵه‌تن)، ئه‌وه هه‌ندێکیان ته‌ماشای هه‌ندێکی تریان ده‌که‌ن (حه‌ز ده‌که‌ن زوو ئه‌و شوێنه جێ بهێڵن، به‌چپه یان به‌ئیشاره‌ت) ده‌ڵێن: ئایا هیچ که‌س ده‌تانبینێت (له ئیمانداران)، پاشان به‌نهێنی خۆیان دزیه‌وه‌و ڕۆیشتن، له‌کاتێکدا خوای باڵاده‌ستیش دڵی ئه‌وانی وه‌رچه‌رخاندووه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن وحاڵی نین (ناشیانه‌وێت تێبگه‌ن).
Verse 128
لَقَدْ جَآءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration laqad jāakum rasūlun min anfusikum ʿazīzun ʿalayhi mā ʿanittum ḥarīṣun ʿalaykum bil-mu'minīna raūfun raḥīmun
Kurdish (ئه‌ی خه‌ڵکینه) سوێند به خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه کراوه که هه‌ر یه‌کێکه له خۆتان، زۆر سه‌خته به‌لایه‌وه تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌ته‌نگیشتانه‌وه‌یه و په‌رۆشه له‌سه‌رتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه و میهره‌بان و دلۆڤانه بۆیان.
Verse 129
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration fa-in tawallaw faqul ḥasbiya l-lahu lā ilāha illā huwa ʿalayhi tawakkaltu wahuwa rabbu l-ʿarshi l-ʿaẓīmi
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیی و میهره‌بانیه‌ی تۆدا) هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن، ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ: من خوام به‌سه یارو یاوه‌رم بێت، که پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم، ئه‌و زاته‌ش په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه.
Read Surah At-Tawbah in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.