Surah Al-Mujadila in Kurdish: translation and audio
Surah 58 · المجادلة · The Pleading Woman · 22 verses
Surah Al-Mujadila verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Mujadila word by word in English.
Verse 1
قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ
Transliteration qad samiʿa l-lahu qawla allatī tujādiluka fī zawjihā watashtakī ilā l-lahi wal-lahu yasmaʿu taḥāwurakumā inna l-laha samīʿun baṣīrun
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وه‌ریگرت وتووێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گفتوگۆت له‌گه‌لدا ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا ده‌بات، خوایش گوێی له گفتوگۆکه‌تان بوو، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه. (چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته ده‌رباره‌ی خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به‌و مێرده‌که‌ی هاتۆته خواره‌وه... ڕۆژێک مێرده‌که‌ی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: تۆ له‌جێگه‌ی دایکمی، خه‌وله دێت بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دوای تاوێک حاله‌تی وه‌حی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا دێت و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته داده‌به‌زێت).
Verse 2
ٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَـٰتِهِمْ ۖ إِنْ أُمَّهَـٰتُهُمْ إِلَّا ٱلَّـٰٓـِٔى وَلَدْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًا مِّنَ ٱلْقَوْلِ وَزُورًا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ
Transliteration alladhīna yuẓāhirūna minkum min nisāihim mā hunna ummahātihim in ummahātuhum illā allāī waladnahum wa-innahum layaqūlūna munkaran mina l-qawli wazūran wa-inna l-laha laʿafuwwun ghafūrun
Kurdish ئه‌وانه‌تان به‌هاوسه‌رانیان ده‌ڵێن: تۆ له جێگه‌ی ده‌یکمدایت، هاوسه‌ره‌که‌یان به‌و `قسه‌یه نابنه دایکیان، چونکه دایکیان ته‌نها ئه‌وانه‌ن که ئه‌وانیان لێ بووه، ئه‌وانه قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ده‌که‌ن وبوختانێکی ناپه‌سه‌ند ده‌ڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌شیمان ببنه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن)...
Verse 3
وَٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا۟ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration wa-alladhīna yuẓāhirūna min nisāihim thumma yaʿūdūna limā qālū fataḥrīru raqabatin min qabli an yatamāssā dhālikum tūʿaẓūna bihi wal-lahu bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
Verse 4
فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۖ فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۗ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration faman lam yajid faṣiyāmu shahrayni mutatābiʿayni min qabli an yatamāssā faman lam yastaṭiʿ fa-iṭ'ʿāmu sittīna mis'kīnan dhālika litu'minū bil-lahi warasūlihi watil'ka ḥudūdu l-lahi walil'kāfirīna ʿadhābun alīmun
Kurdish ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 5
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُوا۟ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ ۚ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration inna alladhīna yuḥāddūna l-laha warasūlahu kubitū kamā kubita alladhīna min qablihim waqad anzalnā āyātin bayyinātin walil'kāfirīna ʿadhābun muhīnun
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت و شکست خورده‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان که سه‌رشۆر و خه‌جاڵه‌ت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه، جا بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن سزای ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه...
Verse 6
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ أَحْصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
Transliteration yawma yabʿathuhumu l-lahu jamīʿan fayunabbi-uhum bimā ʿamilū aḥṣāhu l-lahu wanasūhu wal-lahu ʿalā kulli shayin shahīdun
Kurdish له ڕۆژێکدا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه پێکه‌وه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، خوا ئاماری کردووه ئه‌وان فه‌رامۆشیان کردووه، خوایش شایه‌ت و ئاگایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
Verse 7
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَـٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration alam tara anna l-laha yaʿlamu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi mā yakūnu min najwā thalāthatin illā huwa rābiʿuhum walā khamsatin illā huwa sādisuhum walā adnā min dhālika walā akthara illā huwa maʿahum ayna mā kānū thumma yunabbi-uhum bimā ʿamilū yawma l-qiyāmati inna l-laha bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
Verse 8
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَـٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration alam tara ilā alladhīna nuhū ʿani l-najwā thumma yaʿūdūna limā nuhū ʿanhu wayatanājawna bil-ith'mi wal-ʿud'wāni wamaʿṣiyati l-rasūli wa-idhā jāūka ḥayyawka bimā lam yuḥayyika bihi l-lahu wayaqūlūna fī anfusihim lawlā yuʿadhibunā l-lahu bimā naqūlu ḥasbuhum jahannamu yaṣlawnahā fabi'sa l-maṣīru
Kurdish ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه.
Verse 9
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَنَـٰجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَـٰجَوْا۟ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَـٰجَوْا۟ بِٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū idhā tanājaytum falā tatanājaw bil-ith'mi wal-ʿud'wāni wamaʿṣiyati l-rasūli watanājaw bil-biri wal-taqwā wa-ittaqū l-laha alladhī ilayhi tuḥ'sharūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
Verse 10
إِنَّمَا ٱلنَّجْوَىٰ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ لِيَحْزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيْسَ بِضَآرِّهِمْ شَيْـًٔا إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ
Transliteration innamā l-najwā mina l-shayṭāni liyaḥzuna alladhīna āmanū walaysa biḍārrihim shayan illā bi-idh'ni l-lahi waʿalā l-lahi falyatawakkali l-mu'minūna
Kurdish به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ هه‌ر له شه‌یتانه‌وه‌یه، تا ئه‌وانه غه‌مبار بکات که باوه‌ڕیان هێناوه، وه نه‌بێت ئه‌و چپه‌یه هیچ زیانێکیان پێ بگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن تا له زیان به دوور بن.
Verse 11
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَـٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū idhā qīla lakum tafassaḥū fī l-majālisi fa-if'saḥū yafsaḥi l-lahu lakum wa-idhā qīla unshuzū fa-unshuzū yarfaʿi l-lahu alladhīna āmanū minkum wa-alladhīna ūtū l-ʿil'ma darajātin wal-lahu bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 12
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَـٰجَيْتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَةً ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ ۚ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū idhā nājaytumu l-rasūla faqaddimū bayna yaday najwākum ṣadaqatan dhālika khayrun lakum wa-aṭharu fa-in lam tajidū fa-inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپه‌یه‌ک یان قسه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، پێش ئه‌و کاره خێرێک بکه‌ن (به‌گوێره‌ی توانا شتێک ببه‌خشن به‌هه‌ژاران)، ئه‌وه چاکتره بۆتان و خاوێنتره، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تان بوو، ئه‌وه چاک بزانن که خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 13
ءَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَـٰتٍ ۚ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا۟ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration a-ashfaqtum an tuqaddimū bayna yaday najwākum ṣadaqātin fa-idh lam tafʿalū watāba l-lahu ʿalaykum fa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata wa-aṭīʿū l-laha warasūlahu wal-lahu khabīrun bimā taʿmalūna
Kurdish ئایا ده‌ترسان له هه‌ژاری پێش ئه‌وه‌ی که به نهێنی قسه بکه‌ن، خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟! جا کاتێکیش که نه‌تانکرد خوا هه‌ر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، خوایش زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 14
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلَا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى ٱلْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
Transliteration alam tara ilā alladhīna tawallaw qawman ghaḍiba l-lahu ʿalayhim mā hum minkum walā min'hum wayaḥlifūna ʿalā l-kadhibi wahum yaʿlamūna
Kurdish ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ت نه‌داوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خه‌شمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئه‌و دووڕووانه نه سه‌ر به ئێوه‌ن، نه سه‌ر به‌وانیشن، سوێند له‌سه‌ر درۆ ده‌خۆن له کاتێکدا که خۆشیان ده‌زانن...
Verse 15
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ۖ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration aʿadda l-lahu lahum ʿadhāban shadīdan innahum sāa mā kānū yaʿmalūna
Kurdish خوا سزایه‌کی سه‌خت و به‌تینی بۆ ئاماده کردوون، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد ڕه‌فتارێکی ناشیرین و کارێکی نابه‌جێ بوو.
Verse 16
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration ittakhadhū aymānahum junnatan faṣaddū ʿan sabīli l-lahi falahum ʿadhābun muhīnun
Kurdish ئه‌وانه سوێنده‌کانیان کردووه به‌قه‌ڵغان بۆ خۆیان تا سه‌روماڵیان سه‌لامه‌ت بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ربه‌ستیان داناوه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هه‌ر بۆیه‌ش سزا‌و ئازارێکی سه‌رشۆرکه‌ر بۆیان ئاماده‌یه.
Verse 17
لَّن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration lan tugh'niya ʿanhum amwāluhum walā awlāduhum mina l-lahi shayan ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish نه ماڵ و سامانیان نه ڕۆڵه‌کانیان هه‌رگیز نابنه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌ست تۆڵه‌ی خوا ڕزگاریان بکات، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
Verse 18
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ ۖ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ ۚ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْكَـٰذِبُونَ
Transliteration yawma yabʿathuhumu l-lahu jamīʿan fayaḥlifūna lahu kamā yaḥlifūna lakum wayaḥsabūna annahum ʿalā shayin alā innahum humu l-kādhibūna
Kurdish له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه، ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد، له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت!! (خوای گه‌وره له ناو خه‌ڵکیدا ڕیسوایان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت): ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.
Verse 19
ٱسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ فَأَنسَىٰهُمْ ذِكْرَ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حِزْبُ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱلشَّيْطَـٰنِ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration is'taḥwadha ʿalayhimu l-shayṭānu fa-ansāhum dhik'ra l-lahi ulāika ḥiz'bu l-shayṭāni alā inna ḥiz'ba l-shayṭāni humu l-khāsirūna
Kurdish ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون، به‌و هۆیه‌وه یادی خوای له‌بیر بردوون، ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن، ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 20
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ٱلْأَذَلِّينَ
Transliteration inna alladhīna yuḥāddūna l-laha warasūlahu ulāika fī l-adhalīna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه له نزمترینترینی خه‌ڵکین له دنیا‌و قیامه‌تدا.
Verse 21
كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِىٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌ
Transliteration kataba l-lahu la-aghlibanna anā warusulī inna l-laha qawiyyun ʿazīzun
Kurdish خوا بڕیاریداوه که: بێگومان هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی به‌هێزو باڵاده‌سته.
Verse 22
لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ يُوَآدُّونَ مَنْ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوْ كَانُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ أَوْ أَبْنَآءَهُمْ أَوْ إِخْوَٰنَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ كَتَبَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْإِيمَـٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حِزْبُ ٱللَّهِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Transliteration lā tajidu qawman yu'minūna bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri yuwāddūna man ḥādda l-laha warasūlahu walaw kānū ābāahum aw abnāahum aw ikh'wānahum aw ʿashīratahum ulāika kataba fī qulūbihimu l-īmāna wa-ayyadahum birūḥin min'hu wayud'khiluhum jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā raḍiya l-lahu ʿanhum waraḍū ʿanhu ulāika ḥiz'bu l-lahi alā inna ḥiz'ba l-lahi humu l-muf'liḥūna
Kurdish که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
Read Surah Al-Mujadila in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.