Surah Al-Ma'idah in Kurdish: translation and audio
Surah 5 · المائدة · The Table Spread · 120 verses
Surah Al-Ma'idah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Ma'idah word by word in English.
Verse 1
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَـٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū awfū bil-ʿuqūdi uḥillat lakum bahīmatu l-anʿāmi illā mā yut'lā ʿalaykum ghayra muḥillī l-ṣaydi wa-antum ḥurumun inna l-laha yaḥkumu mā yurīdu
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مه‌ڕو بزن و گا‌و وشتر) بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، بێجگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه (له‌م سووره‌ته‌دا)، له‌کاتێکدا ڕاوتان بۆ حه‌ڵاڵ نیه که له ئیحرامدان، (ئه‌م سنوورانه فه‌رمانی خوایه) به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات به هه‌ر شتێک که بیه‌وێت.
Verse 2
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَـٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَـٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tuḥillū shaʿāira l-lahi walā l-shahra l-ḥarāma walā l-hadya walā l-qalāida walā āmmīna l-bayta l-ḥarāma yabtaghūna faḍlan min rabbihim wariḍ'wānan wa-idhā ḥalaltum fa-iṣ'ṭādū walā yajrimannakum shanaānu qawmin an ṣaddūkum ʿani l-masjidi l-ḥarāmi an taʿtadū wataʿāwanū ʿalā l-biri wal-taqwā walā taʿāwanū ʿalā l-ith'mi wal-ʿud'wāni wa-ittaqū l-laha inna l-laha shadīdu l-ʿiqābi
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
Verse 3
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَـٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَـٰمَ دِينًا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration ḥurrimat ʿalaykumu l-maytatu wal-damu walaḥmu l-khinzīri wamā uhilla lighayri l-lahi bihi wal-mun'khaniqatu wal-mawqūdhatu wal-mutaradiyatu wal-naṭīḥatu wamā akala l-sabuʿu illā mā dhakkaytum wamā dhubiḥa ʿalā l-nuṣubi wa-an tastaqsimū bil-azlāmi dhālikum fis'qun l-yawma ya-isa alladhīna kafarū min dīnikum falā takhshawhum wa-ikh'shawni l-yawma akmaltu lakum dīnakum wa-atmamtu ʿalaykum niʿ'matī waraḍītu lakumu l-is'lāma dīnan famani uḍ'ṭurra fī makhmaṣatin ghayra mutajānifin li-ith'min fa-inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار‌و لێدان مردار بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حاڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غه‌یری خوا تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌زلام) وه، وه‌کو ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی زاره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و فاڵگرتنه‌وه، بورجه‌کان، قاوه گرتنه‌وه،... هتد) ئه‌و جۆره کردار‌و ڕه‌فتارانه‌تان سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی خوا)، جا ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه) کافران نا‌ئومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتانداو هه‌رگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێته‌وه) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن، ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گهیاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه).
Verse 4
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَـٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
Transliteration yasalūnaka mādhā uḥilla lahum qul uḥilla lakumu l-ṭayibātu wamā ʿallamtum mina l-jawāriḥi mukallibīna tuʿallimūnahunna mimmā ʿallamakumu l-lahu fakulū mimmā amsakna ʿalaykum wa-udh'kurū is'ma l-lahi ʿalayhi wa-ittaqū l-laha inna l-laha sarīʿu l-ḥisābi
Kurdish ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردار‌و ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات).
Verse 5
ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَـٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَـٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ وَٱلْمُحْصَنَـٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَـٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَـٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration al-yawma uḥilla lakumu l-ṭayibātu waṭaʿāmu alladhīna ūtū l-kitāba ḥillun lakum waṭaʿāmukum ḥillun lahum wal-muḥ'ṣanātu mina l-mu'mināti wal-muḥ'ṣanātu mina alladhīna ūtū l-kitāba min qablikum idhā ātaytumūhunna ujūrahunna muḥ'ṣinīna ghayra musāfiḥīna walā muttakhidhī akhdānin waman yakfur bil-īmāni faqad ḥabiṭa ʿamaluhu wahuwa fī l-ākhirati mina l-khāsirīna
Kurdish له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه و خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن، به‌مه‌رجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نه‌بن به‌ئاشکراو دووره په‌رێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێت به‌شه‌رعی خوا‌و له‌م حه‌رامانه خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌تدا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌کاندان.
Verse 6
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَـٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءً فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًا طَيِّبًا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَـٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū idhā qum'tum ilā l-ṣalati fa-igh'silū wujūhakum wa-aydiyakum ilā l-marāfiqi wa-im'saḥū biruūsikum wa-arjulakum ilā l-kaʿbayni wa-in kuntum junuban fa-iṭṭahharū wa-in kuntum marḍā aw ʿalā safarin aw jāa aḥadun minkum mina l-ghāiṭi aw lāmastumu l-nisāa falam tajidū māan fatayammamū ṣaʿīdan ṭayyiban fa-im'saḥū biwujūhikum wa-aydīkum min'hu mā yurīdu l-lahu liyajʿala ʿalaykum min ḥarajin walākin yurīdu liyuṭahhirakum waliyutimma niʿ'matahu ʿalaykum laʿallakum tashkurūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه): ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یان له ئافره‌تی (نامه‌حره‌م) که‌وتبوون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان بۆ ده‌ستنوێژ، ئه‌وکاته ده‌توانن) به خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته له‌پی ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به‌خاکدا)و بیهێنن به ڕووخسار‌و ده‌ستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکدا) و ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.
Verse 7
وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَـٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Transliteration wa-udh'kurū niʿ'mata l-lahi ʿalaykum wamīthāqahu alladhī wāthaqakum bihi idh qul'tum samiʿ'nā wa-aṭaʿnā wa-ittaqū l-laha inna l-laha ʿalīmun bidhāti l-ṣudūri
Kurdish یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که پێویسته ئێوه پابه‌ندی بن، له بیرتان نه‌چێت که وتوتانه: گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به‌نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان.
Verse 8
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū kūnū qawwāmīna lillahi shuhadāa bil-qis'ṭi walā yajrimannakum shanaānu qawmin ʿalā allā taʿdilū iʿ'dilū huwa aqrabu lilttaqwā wa-ittaqū l-laha inna l-laha khabīrun bimā taʿmalūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خوا، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 9
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ
Transliteration waʿada l-lahu alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti lahum maghfiratun wa-ajrun ʿaẓīmun
Kurdish خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوو‌ن و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه.
Verse 10
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration wa-alladhīna kafarū wakadhabū biāyātinā ulāika aṣḥābu l-jaḥīmi
Kurdish ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن.
Verse 11
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū udh'kurū niʿ'mata l-lahi ʿalaykum idh hamma qawmun an yabsuṭū ilaykum aydiyahum fakaffa aydiyahum ʿankum wa-ittaqū l-laha waʿalā l-lahi falyatawakkali l-mu'minūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
Verse 12
۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَـٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
Transliteration walaqad akhadha l-lahu mīthāqa banī is'rāīla wabaʿathnā min'humu ith'nay ʿashara naqīban waqāla l-lahu innī maʿakum la-in aqamtumu l-ṣalata waātaytumu l-zakata waāmantum birusulī waʿazzartumūhum wa-aqraḍtumu l-laha qarḍan ḥasanan la-ukaffiranna ʿankum sayyiātikum wala-ud'khilannakum jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru faman kafara baʿda dhālika minkum faqad ḍalla sawāa l-sabīli
Kurdish سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فه‌رموون که: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه.
Verse 13
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَـٰقَهُمْ لَعَنَّـٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَـٰسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration fabimā naqḍihim mīthāqahum laʿannāhum wajaʿalnā qulūbahum qāsiyatan yuḥarrifūna l-kalima ʿan mawāḍiʿihi wanasū ḥaẓẓan mimmā dhukkirū bihi walā tazālu taṭṭaliʿu ʿalā khāinatin min'hum illā qalīlan min'hum fa-uʿ'fu ʿanhum wa-iṣ'faḥ inna l-laha yuḥibbu l-muḥ'sinīna
Kurdish جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه) که: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.
Verse 14
وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَـٰرَىٰٓ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَهُمْ فَنَسُوا۟ حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَاوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ
Transliteration wamina alladhīna qālū innā naṣārā akhadhnā mīthāqahum fanasū ḥaẓẓan mimmā dhukkirū bihi fa-aghraynā baynahumu l-ʿadāwata wal-baghḍāa ilā yawmi l-qiyāmati wasawfa yunabbi-uhumu l-lahu bimā kānū yaṣnaʿūna
Kurdish هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Verse 15
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌ وَكِتَـٰبٌ مُّبِينٌ
Transliteration yāahla l-kitābi qad jāakum rasūlunā yubayyinu lakum kathīran mimmā kuntum tukh'fūna mina l-kitābi wayaʿfū ʿan kathīrin qad jāakum mina l-lahi nūrun wakitābun mubīnun
Kurdish ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل‌دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه).
Verse 16
يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَـٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration yahdī bihi l-lahu mani ittabaʿa riḍ'wānahu subula l-salāmi wayukh'rijuhum mina l-ẓulumāti ilā l-nūri bi-idh'nihi wayahdīhim ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه).
Verse 17
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration laqad kafara alladhīna qālū inna l-laha huwa l-masīḥu ub'nu maryama qul faman yamliku mina l-lahi shayan in arāda an yuh'lika l-masīḥa ib'na maryama wa-ummahu waman fī l-arḍi jamīʿan walillahi mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā yakhluqu mā yashāu wal-lahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه).
Verse 18
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَـٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّـٰٓؤُهُۥ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration waqālati l-yahūdu wal-naṣārā naḥnu abnāu l-lahi wa-aḥibbāuhu qul falima yuʿadhibukum bidhunūbikum bal antum basharun mimman khalaqa yaghfiru liman yashāu wayuʿadhibu man yashāu walillahi mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wamā baynahumā wa-ilayhi l-maṣīru
Kurdish جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه) نه‌خێر وانیه، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
Verse 19
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُوا۟ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ ۖ فَقَدْ جَآءَكُم بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration yāahla l-kitābi qad jāakum rasūlunā yubayyinu lakum ʿalā fatratin mina l-rusuli an taqūlū mā jāanā min bashīrin walā nadhīrin faqad jāakum bashīrun wanadhīrun wal-lahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات).
Verse 20
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration wa-idh qāla mūsā liqawmihi yāqawmi udh'kurū niʿ'mata l-lahi ʿalaykum idh jaʿala fīkum anbiyāa wajaʿalakum mulūkan waātākum mā lam yu'ti aḥadan mina l-ʿālamīna
Kurdish یادیان بێنه‌وه کاتێک مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له سه‌رتان که پێغه‌مبه‌رانی له‌ناو ئێوه‌دا فه‌راهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها پاشای زۆری له‌ناوتاندا هه‌ڵخستووه، ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌که‌سی تری نه‌به‌خشیووه له‌و خه‌ڵکه بێ شوماره‌ی (ئه‌و سه‌رده‌مه).
Verse 21
يَـٰقَوْمِ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْأَرْضَ ٱلْمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِى كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَـٰسِرِينَ
Transliteration yāqawmi ud'khulū l-arḍa l-muqadasata allatī kataba l-lahu lakum walā tartaddū ʿalā adbārikum fatanqalibū khāsirīna
Kurdish ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم بچنه ناو ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌ی (القدس)، که خوا پێویستی کرد له‌به‌ر سوودی خۆتان بچنه ناوی، پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
Verse 22
قَالُوا۟ يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ
Transliteration qālū yāmūsā inna fīhā qawman jabbārīna wa-innā lan nadkhulahā ḥattā yakhrujū min'hā fa-in yakhrujū min'hā fa-innā dākhilūna
Kurdish (که‌چی) وتیان: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی خه‌ڵکێکی ئازا‌و به‌رزو دلێری تێدایه، بێگومان ئێمه هه‌رگیز ناچینه ناوی تا ئه‌وانی لێده‌رنه‌چن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچوون لێی، ئه‌وه بێگومان ئێمه ده‌چینه ناوی و له‌وێ ده‌بین!!
Verse 23
قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمَا ٱدْخُلُوا۟ عَلَيْهِمُ ٱلْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَـٰلِبُونَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration qāla rajulāni mina alladhīna yakhāfūna anʿama l-lahu ʿalayhimā ud'khulū ʿalayhimu l-bāba fa-idhā dakhaltumūhu fa-innakum ghālibūna waʿalā l-lahi fatawakkalū in kuntum mu'minīna
Kurdish (به‌ڵام) دوو که‌س له‌وانه‌ی که ترسی خوایان له‌دڵدا بوو و خوا نازو نیعمه‌تی ئیمان و دڵنیایی ته‌واوی پێ به‌خشیبوون وتیان: له ده‌روازه‌ی شاره‌وه بچنه سه‌ریان و (یه‌ک هێرشی گه‌وره به‌رن) هه‌ر که چوونه ئه‌و دیوه‌وه، ئه‌وه بێگومان ئیتر ئێوه سه‌رکه‌وتوون (دوژمنتان شکست ده‌هێنێت، جا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه) ده‌بێت: به ته‌واویی پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
Verse 24
قَالُوا۟ يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَآ أَبَدًا مَّا دَامُوا۟ فِيهَا ۖ فَٱذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَـٰتِلَآ إِنَّا هَـٰهُنَا قَـٰعِدُونَ
Transliteration qālū yāmūsā innā lan nadkhulahā abadan mā dāmū fīhā fa-idh'hab anta warabbuka faqātilā innā hāhunā qāʿidūna
Kurdish که‌چی وتیان: ئه‌ی مو‌سا دڵنیابه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌و شاره‌وه و ڕووی تێناکه‌ین ماده‌م ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی تێدا بێت، (ئیتر تۆ که‌یفی خۆته حه‌ز ده‌که‌یت) بچۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت جه‌نگ بکه‌ن دژیان، ئێمه به‌ڕاستی ئا لێره‌دا دانیشتووین (چاوه‌ڕێی سه‌رئه‌نجامین)!!
Verse 25
قَالَ رَبِّ إِنِّى لَآ أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِى وَأَخِى ۖ فَٱفْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration qāla rabbi innī lā amliku illā nafsī wa-akhī fa-uf'ruq baynanā wabayna l-qawmi l-fāsiqīna
Kurdish ئینجا مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من ده‌سه‌ڵاتم نیه جگه به‌سه‌ر خۆم و براکه‌مدا نه‌بێت (ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو فه‌رمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین که ئێمه جیا بکه‌یته‌وه له‌و خه‌ڵکه تاوانکار و سته‌م پیشه‌یه...
Verse 26
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةً ۛ يَتِيهُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration qāla fa-innahā muḥarramatun ʿalayhim arbaʿīna sanatan yatīhūna fī l-arḍi falā tasa ʿalā l-qawmi l-fāsiqīna
Kurdish خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌وه ئیتر شاری قدس له‌سه‌ریان حه‌رامه، ده‌بێت چل ساڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن له‌سه‌ر زه‌ویدا (تا ئه‌و نه‌وه ترسنۆکه تیا بچێت و نه‌وه‌ی تازه پێبگات)، ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆ گه‌ل و هۆزی تاوانبار و سته‌م پیشه.
Verse 27
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْـَٔاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration wa-ut'lu ʿalayhim naba-a ib'nay ādama bil-ḥaqi idh qarrabā qur'bānan fatuqubbila min aḥadihimā walam yutaqabbal mina l-ākhari qāla la-aqtulannaka qāla innamā yataqabbalu l-lahu mina l-mutaqīna
Kurdish به‌سه‌رهات و هه‌واڵی دوو کوڕه‌که‌ی ئاده‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بخوێنه‌ره‌وه که: به‌ڕاستی ڕوویداوه، ئه‌وه بوو کاتێک هه‌ردووکیان قوربانییان کرد، له یه‌کێکیان وه‌رگیرا (که له‌سه‌ر حه‌ق بوو، له خوا ترس بوو) و له‌وی تریان وه‌رنه‌گیرا (چونکه ڕق ئه‌ستوورو حهسوودو خوانه‌ناس بوو) به‌براکه‌ی وت: هه‌ر ده‌تکوژم ئه‌ویش له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌که‌یدا وتی: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت.
Verse 28
لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَىَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِى مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٍ يَدِىَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration la-in basaṭta ilayya yadaka litaqtulanī mā anā bibāsiṭin yadiya ilayka li-aqtulaka innī akhāfu l-laha rabba l-ʿālamīna
Kurdish سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ست درێژ بکه‌یت بۆ من بۆ ئه‌وه‌ی بمکوژیت، من ده‌ستدرێژ ناکه‌م بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژم، چونکه به‌ڕاستی من له‌سزاو تۆڵه‌ی خوا، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌ترسم.
Verse 29
إِنِّىٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثْمِى وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلنَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration innī urīdu an tabūa bi-ith'mī wa-ith'mika fatakūna min aṣḥābi l-nāri wadhālika jazāu l-ẓālimīna
Kurdish (من به‌و ده‌ست درێژ نه‌کردنه‌م) به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت به‌گوناهی من و گوناهی خۆیشته‌وه بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌وجا ده‌بیته نیشته‌جێی ناو ئاگر، هه‌ر ئه‌وه‌شه پاداشتی سته‌مکاران.
Verse 30
فَطَوَّعَتْ لَهُۥ نَفْسُهُۥ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration faṭawwaʿat lahu nafsuhu qatla akhīhi faqatalahu fa-aṣbaḥa mina l-khāsirīna
Kurdish سه‌رئه‌نجام نه‌فسی سه‌رکه‌شی هانیداو کوشتنی براکه‌ی لاساده و ئاسان کرد‌و کوشتی، ئیتر خۆی خسته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
Verse 31
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَـٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَـٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّـٰدِمِينَ
Transliteration fabaʿatha l-lahu ghurāban yabḥathu fī l-arḍi liyuriyahu kayfa yuwārī sawata akhīhi qāla yāwaylatā aʿajaztu an akūna mith'la hādhā l-ghurābi fa-uwāriya sawata akhī fa-aṣbaḥa mina l-nādimīna
Kurdish له‌وه‌ودوا گیری خوارد به‌ده‌ست ته‌رمه‌که‌یه‌وه، چونکه وادیاره یه‌که‌م که‌سه کوژرا بێت و شه‌هید بوو بێت)، ئه‌وسا خوای میهره‌بان قه‌له‌ڕه‌شێکی نارد‌و چاڵێکی له زه‌ویدا هه‌ڵکه‌ند (بۆ قه‌له‌ره‌شێکی تری مرداره‌وه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براکه‌ی بشارێته‌وه، (هه‌رکه ئه‌وه‌ی دی) وتی: هاوار له من، ئایا ئه‌وه من نه‌متوانی وه‌کو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه بکه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لێنه‌هات تا لاشه و عه‌یب و عاری براکه‌م بشارمه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزی په‌شیمانانه‌وه.
Verse 32
مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفْسًۢا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِى ٱلْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحْيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعًا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ
Transliteration min ajli dhālika katabnā ʿalā banī is'rāīla annahu man qatala nafsan bighayri nafsin aw fasādin fī l-arḍi faka-annamā qatala l-nāsa jamīʿan waman aḥyāhā faka-annamā aḥyā l-nāsa jamīʿan walaqad jāathum rusulunā bil-bayināti thumma inna kathīran min'hum baʿda dhālika fī l-arḍi lamus'rifūna
Kurdish له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت، ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن، سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.
Verse 33
إِنَّمَا جَزَٰٓؤُا۟ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓا۟ أَوْ يُصَلَّبُوٓا۟ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَـٰفٍ أَوْ يُنفَوْا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration innamā jazāu alladhīna yuḥāribūna l-laha warasūlahu wayasʿawna fī l-arḍi fasādan an yuqattalū aw yuṣallabū aw tuqaṭṭaʿa aydīhim wa-arjuluhum min khilāfin aw yunfaw mina l-arḍi dhālika lahum khiz'yun fī l-dun'yā walahum fī l-ākhirati ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) ده‌بێت بکوژرێن، (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه) ده‌بێت له خاچ بدرێن، (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت، (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسیان لێده‌کرێت) ئه‌وه دوور بخرێنه‌وه له وڵات، ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه.
Verse 34
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهِمْ ۖ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration illā alladhīna tābū min qabli an taqdirū ʿalayhim fa-iʿ'lamū anna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).
Verse 35
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱبْتَغُوٓا۟ إِلَيْهِ ٱلْوَسِيلَةَ وَجَـٰهِدُوا۟ فِى سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ittaqū l-laha wa-ib'taghū ilayhi l-wasīlata wajāhidū fī sabīlihi laʿallakum tuf'liḥūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن (له هه‌ردوو جیهاندا).
Verse 36
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفْتَدُوا۟ بِهِۦ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration inna alladhīna kafarū law anna lahum mā fī l-arḍi jamīʿan wamith'lahu maʿahu liyaftadū bihi min ʿadhābi yawmi l-qiyāmati mā tuqubbila min'hum walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یان بێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (ده‌بێت تیایدا گیر بخۆن).
Verse 37
يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَـٰرِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Transliteration yurīdūna an yakhrujū mina l-nāri wamā hum bikhārijīna min'hā walahum ʿadhābun muqīmun
Kurdish ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 38
وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقْطَعُوٓا۟ أَيْدِيَهُمَا جَزَآءًۢ بِمَا كَسَبَا نَكَـٰلًا مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration wal-sāriqu wal-sāriqatu fa-iq'ṭaʿū aydiyahumā jazāan bimā kasabā nakālan mina l-lahi wal-lahu ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له لایه‌ن خواوه، خوا باڵاده‌ست و دانایه (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که: هه‌موو که‌سێک ژیانی مسۆگه‌ره و هه‌مووان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانیدا ده‌ست نابڕدرێت).
Verse 39
فَمَن تَابَ مِنۢ بَعْدِ ظُلْمِهِۦ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration faman tāba min baʿdi ẓul'mihi wa-aṣlaḥa fa-inna l-laha yatūbu ʿalayhi inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 40
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration alam taʿlam anna l-laha lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi yuʿadhibu man yashāu wayaghfiru liman yashāu wal-lahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ئایا نه‌تزانیووه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سزای هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه، به‌ڵکو له ڕووی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه)، هه‌روه‌ها خۆش ده‌بێت له‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی لێی خۆش ببێت، ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (شوێنی پاداشت و سزای جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه).
Verse 41
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِأَفْوَٰهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ ۛ سَمَّـٰعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّـٰعُونَ لِقَوْمٍ ءَاخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ مِنۢ بَعْدِ مَوَاضِعِهِۦ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَـٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَٱحْذَرُوا۟ ۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتْنَتَهُۥ فَلَن تَمْلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمْ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration yāayyuhā l-rasūlu lā yaḥzunka alladhīna yusāriʿūna fī l-kuf'ri mina alladhīna qālū āmannā bi-afwāhihim walam tu'min qulūbuhum wamina alladhīna hādū sammāʿūna lil'kadhibi sammāʿūna liqawmin ākharīna lam yatūka yuḥarrifūna l-kalima min baʿdi mawāḍiʿihi yaqūlūna in ūtītum hādhā fakhudhūhu wa-in lam tu'tawhu fa-iḥ'dharū waman yuridi l-lahu fit'natahu falan tamlika lahu mina l-lahi shayan ulāika alladhīna lam yuridi l-lahu an yuṭahhira qulūbahum lahum fī l-dun'yā khiz'yun walahum fī l-ākhirati ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.
Verse 42
سَمَّـٰعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّـٰلُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْـًٔا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ
Transliteration sammāʿūna lil'kadhibi akkālūna lilssuḥ'ti fa-in jāūka fa-uḥ'kum baynahum aw aʿriḍ ʿanhum wa-in tuʿ'riḍ ʿanhum falan yaḍurrūka shayan wa-in ḥakamta fa-uḥ'kum baynahum bil-qis'ṭi inna l-laha yuḥibbu l-muq'siṭīna
Kurdish ئه‌و (جوله‌کانه) زۆر به دڵ گه‌رمی گوێ بۆ درۆ ده‌گرن و که‌سایه‌تیان ناپوخته‌و زۆر حه‌رام خۆر و سو‌و خۆرن، جا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتن بۆ لات (تۆ سه‌ربه‌ستی) داوه‌ری بکه‌یت له‌نێوانیاندا یان گوێیان پێنه‌ده‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌یتێ، ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێبگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر دادوه‌ریت کرد له نێوانیاندا دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپهروهرو ماف په‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
Verse 43
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوْرَىٰةُ فِيهَا حُكْمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration wakayfa yuḥakkimūnaka waʿindahumu l-tawrātu fīhā ḥuk'mu l-lahi thumma yatawallawna min baʿdi dhālika wamā ulāika bil-mu'minīna
Kurdish (سه‌یره)! ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه، پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندار نین (له مه‌دینه‌دا یه‌کێک له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکه‌رێک هاوسه‌ری هه‌بێت له ته‌وراتدا به‌رد باران کردنه، هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، تا به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی لهقورئاندا ئاسانتر بێت، به‌مه‌رجێک باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رو به قورئان نه‌بوو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر گێڕانیه‌وه بۆ لای حوکمی ته‌ورات پشتیان هه‌ڵکرد و به‌دڵیان نه‌بوو...)
Verse 44
إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ۚ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّـٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَـٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِى ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ
Transliteration innā anzalnā l-tawrāta fīhā hudan wanūrun yaḥkumu bihā l-nabiyūna alladhīna aslamū lilladhīna hādū wal-rabāniyūna wal-aḥbāru bimā us'tuḥ'fiẓū min kitābi l-lahi wakānū ʿalayhi shuhadāa falā takhshawū l-nāsa wa-ikh'shawni walā tashtarū biāyātī thamanan qalīlan waman lam yaḥkum bimā anzala l-lahu fa-ulāika humu l-kāfirūna
Kurdish به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک)، نوور و ڕووناکیش بوو (له‌ناو تاریکایی یه‌کاندا)، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته)، هه‌روه‌ها شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری (که‌واته ئه‌ی زانایانی جوله‌که، ئه‌ی ئیمانداران) له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن، ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من به‌نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن (ئه‌گه‌ر نرخه‌که هه‌موو دنیاش بێت هه‌ر که‌مه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.
Verse 45
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفْسَ بِٱلنَّفْسِ وَٱلْعَيْنَ بِٱلْعَيْنِ وَٱلْأَنفَ بِٱلْأَنفِ وَٱلْأُذُنَ بِٱلْأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُۥ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration wakatabnā ʿalayhim fīhā anna l-nafsa bil-nafsi wal-ʿayna bil-ʿayni wal-anfa bil-anfi wal-udhuna bil-udhuni wal-sina bil-sini wal-jurūḥa qiṣāṣun faman taṣaddaqa bihi fahuwa kaffāratun lahu waman lam yaḥkum bimā anzala l-lahu fa-ulāika humu l-ẓālimūna
Kurdish له ته‌وراتدا پێویستمان کردووه له‌سه‌ریان که به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک که‌سێک بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه و چاوی یه‌کێک کوێر بکات، ده‌بێت چاوی کوێر بکرێته‌وه و لووتی یه‌کێک عه‌یبدار بکات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بکرێته‌وه و گوێی یه‌کێک ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕدرێته‌وه و ددانی یه‌کێک بشکێنێت ده‌بێت ددانی بشکێنرێته‌وه‌و برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه، جائه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی، بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
Verse 46
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ
Transliteration waqaffaynā ʿalā āthārihim biʿīsā ib'ni maryama muṣaddiqan limā bayna yadayhi mina l-tawrāti waātaynāhu l-injīla fīhi hudan wanūrun wamuṣaddiqan limā bayna yadayhi mina l-tawrāti wahudan wamawʿiẓatan lil'muttaqīna
Kurdish ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.
Verse 47
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ
Transliteration walyaḥkum ahlu l-injīli bimā anzala l-lahu fīhi waman lam yaḥkum bimā anzala l-lahu fa-ulāika humu l-fāsiqūna
Kurdish ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیل‌دا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
Verse 48
وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَـٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ
Transliteration wa-anzalnā ilayka l-kitāba bil-ḥaqi muṣaddiqan limā bayna yadayhi mina l-kitābi wamuhayminan ʿalayhi fa-uḥ'kum baynahum bimā anzala l-lahu walā tattabiʿ ahwāahum ʿammā jāaka mina l-ḥaqi likullin jaʿalnā minkum shir'ʿatan wamin'hājan walaw shāa l-lahu lajaʿalakum ummatan wāḥidatan walākin liyabluwakum fī mā ātākum fa-is'tabiqū l-khayrāti ilā l-lahi marjiʿukum jamīʿan fayunabbi-ukum bimā kuntum fīhi takhtalifūna
Kurdish ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
Verse 49
وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ وَٱحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَنۢ بَعْضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَـٰسِقُونَ
Transliteration wa-ani uḥ'kum baynahum bimā anzala l-lahu walā tattabiʿ ahwāahum wa-iḥ'dharhum an yaftinūka ʿan baʿḍi mā anzala l-lahu ilayka fa-in tawallaw fa-iʿ'lam annamā yurīdu l-lahu an yuṣībahum bibaʿḍi dhunūbihim wa-inna kathīran mina l-nāsi lafāsiqūna
Kurdish (کاتێک هه‌ندێک له زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوه‌ریی بکه‌ی له نێوانیاندا)، داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه، شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون) و پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن.
Verse 50
أَفَحُكْمَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Transliteration afaḥuk'ma l-jāhiliyati yabghūna waman aḥsanu mina l-lahi ḥuk'man liqawmin yūqinūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
Verse 51
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلنَّصَـٰرَىٰٓ أَوْلِيَآءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tattakhidhū l-yahūda wal-naṣārā awliyāa baʿḍuhum awliyāu baʿḍin waman yatawallahum minkum fa-innahu min'hum inna l-laha lā yahdī l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات...
Verse 52
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَـٰرِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٌ ۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِىَ بِٱلْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِۦ فَيُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ نَـٰدِمِينَ
Transliteration fatarā alladhīna fī qulūbihim maraḍun yusāriʿūna fīhim yaqūlūna nakhshā an tuṣībanā dāiratun faʿasā l-lahu an yatiya bil-fatḥi aw amrin min ʿindihi fayuṣ'biḥū ʿalā mā asarrū fī anfusihim nādimīna
Kurdish به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) ده‌ڵێن: ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت، جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه خوا سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسه‌ریی به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه.
Verse 53
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَهَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فَأَصْبَحُوا۟ خَـٰسِرِينَ
Transliteration wayaqūlu alladhīna āmanū ahāulāi alladhīna aqsamū bil-lahi jahda aymānihim innahum lamaʿakum ḥabiṭat aʿmāluhum fa-aṣbaḥū khāsirīna
Kurdish ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه (له‌ناو خۆیاندا به‌سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به خوا ده‌خوارد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرد که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون.
Verse 54
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ يُجَـٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū man yartadda minkum ʿan dīnihi fasawfa yatī l-lahu biqawmin yuḥibbuhum wayuḥibbūnahu adhillatin ʿalā l-mu'minīna aʿizzatin ʿalā l-kāfirīna yujāhidūna fī sabīli l-lahi walā yakhāfūna lawmata lāimin dhālika faḍlu l-lahi yu'tīhi man yashāu wal-lahu wāsiʿun ʿalīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه (هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێته کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێک و پێک و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرا، به‌شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک).
Verse 55
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمْ رَٰكِعُونَ
Transliteration innamā waliyyukumu l-lahu warasūluhu wa-alladhīna āmanū alladhīna yuqīmūna l-ṣalata wayu'tūna l-zakata wahum rākiʿūna
Kurdish به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره.
Verse 56
وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَإِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ
Transliteration waman yatawalla l-laha warasūlahu wa-alladhīna āmanū fa-inna ḥiz'ba l-lahi humu l-ghālibūna
Kurdish جا ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون.
Verse 57
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَٱلْكُفَّارَ أَوْلِيَآءَ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tattakhidhū alladhīna ittakhadhū dīnakum huzuwan walaʿiban mina alladhīna ūtū l-kitāba min qablikum wal-kufāra awliyāa wa-ittaqū l-laha in kuntum mu'minīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
Verse 58
وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ ٱتَّخَذُوهَا هُزُوًا وَلَعِبًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ
Transliteration wa-idhā nādaytum ilā l-ṣalati ittakhadhūhā huzuwan walaʿiban dhālika bi-annahum qawmun lā yaʿqilūna
Kurdish کاتێک ئێوه بانگ ده‌ده‌ن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژه‌که‌تان ده‌که‌نه گه‌مه‌وگاڵته، چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن به‌ڕاستی ژیر نابن و نافامن.
Verse 59
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration qul yāahla l-kitābi hal tanqimūna minnā illā an āmannā bil-lahi wamā unzila ilaynā wamā unzila min qablu wa-anna aktharakum fāsiqūna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن.
Verse 60
قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّـٰغُوتَ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
Transliteration qul hal unabbi-ukum bisharrin min dhālika mathūbatan ʿinda l-lahi man laʿanahu l-lahu waghaḍiba ʿalayhi wajaʿala min'humu l-qiradata wal-khanāzīra waʿabada l-ṭāghūta ulāika sharrun makānan wa-aḍallu ʿan sawāi l-sabīli
Kurdish پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 61
وَإِذَا جَآءُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُوا۟ بِٱلْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا۟ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْتُمُونَ
Transliteration wa-idhā jāūkum qālū āmannā waqad dakhalū bil-kuf'ri wahum qad kharajū bihi wal-lahu aʿlamu bimā kānū yaktumūna
Kurdish ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا.
Verse 62
وَتَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration watarā kathīran min'hum yusāriʿūna fī l-ith'mi wal-ʿud'wāni wa-aklihimu l-suḥ'ta labi'sa mā kānū yaʿmalūna
Kurdish زۆرێکیش له‌وانه ده‌بینیت به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵپه‌ن له زه‌لکاوی تاوانی درۆ‌و عه‌یبدارکردنی موسوڵمانان و ده‌ستدرێژیی ناحه‌ق و خواردنی حه‌رامیان، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و نادروسته.
Verse 63
لَوْلَا يَنْهَىٰهُمُ ٱلرَّبَّـٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ ٱلْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ
Transliteration lawlā yanhāhumu l-rabāniyūna wal-aḥbāru ʿan qawlihimu l-ith'ma wa-aklihimu l-suḥ'ta labi'sa mā kānū yaṣnaʿūna
Kurdish ئایا ئه‌وه تاکه‌ی خواناس و زاناکانیان قه‌ده‌غه‌ی گوفتاری گوناهو حه‌رام خۆرییان لێناکه‌ن؟ سوێند بێت ئه‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که ده‌یکه‌ن بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپه‌سه‌نده.
Verse 64
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا۟ بِمَا قَالُوا۟ ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَـٰنًا وَكُفْرًا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ كُلَّمَآ أَوْقَدُوا۟ نَارًا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا ٱللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ
Transliteration waqālati l-yahūdu yadu l-lahi maghlūlatun ghullat aydīhim waluʿinū bimā qālū bal yadāhu mabsūṭatāni yunfiqu kayfa yashāu walayazīdanna kathīran min'hum mā unzila ilayka min rabbika ṭugh'yānan wakuf'ran wa-alqaynā baynahumu l-ʿadāwata wal-baghḍāa ilā yawmi l-qiyāmati kullamā awqadū nāran lil'ḥarbi aṭfa-ahā l-lahu wayasʿawna fī l-arḍi fasādan wal-lahu lā yuḥibbu l-muf'sidīna
Kurdish ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر‌و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت! سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا، خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن.
Verse 65
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَـٰهُمْ جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Transliteration walaw anna ahla l-kitābi āmanū wa-ittaqaw lakaffarnā ʿanhum sayyiātihim wala-adkhalnāhum jannāti l-naʿīmi
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه، ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه.
Verse 66
وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا۟ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌ مُّقْتَصِدَةٌ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ سَآءَ مَا يَعْمَلُونَ
Transliteration walaw annahum aqāmū l-tawrāta wal-injīla wamā unzila ilayhim min rabbihim la-akalū min fawqihim wamin taḥti arjulihim min'hum ummatun muq'taṣidatun wakathīrun min'hum sāa mā yaʿmalūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیر‌و دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه.
Verse 67
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغْ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration yāayyuhā l-rasūlu balligh mā unzila ilayka min rabbika wa-in lam tafʿal famā ballaghta risālatahu wal-lahu yaʿṣimuka mina l-nāsi inna l-laha lā yahdī l-qawma l-kāfirīna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.
Verse 68
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَـٰنًا وَكُفْرًا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration qul yāahla l-kitābi lastum ʿalā shayin ḥattā tuqīmū l-tawrāta wal-injīla wamā unzila ilaykum min rabbikum walayazīdanna kathīran min'hum mā unzila ilayka min rabbika ṭugh'yānan wakuf'ran falā tasa ʿalā l-qawmi l-kāfirīna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا (که‌چی له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چیی زۆربه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌و قورئانه‌ی که بۆمان ڕه‌وانه کردوویت)، جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه، (کاتێک: باوه‌ڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه له دنیادا پێش قیامه‌ت).
Verse 69
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّـٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration inna alladhīna āmanū wa-alladhīna hādū wal-ṣābiūna wal-naṣārā man āmana bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri waʿamila ṣāliḥan falā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که بوون به جوو و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته په‌رست و ئه‌ستێره په‌رستن) و گاوره‌کان، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌و تاقمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره ڕوویان تێده‌کات (کاتێک له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ده‌هێنن).
Verse 70
لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ رُسُلًا ۖ كُلَّمَا جَآءَهُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُهُمْ فَرِيقًا كَذَّبُوا۟ وَفَرِيقًا يَقْتُلُونَ
Transliteration laqad akhadhnā mīthāqa banī is'rāīla wa-arsalnā ilayhim rusulan kullamā jāahum rasūlun bimā lā tahwā anfusuhum farīqan kadhabū wafarīqan yaqtulūna
Kurdish سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئێمه په‌یمانمان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرتووه (که له ڕێبازی یه‌کتاناسی و چاکه‌کاریی لانه‌ده‌ن)، چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکیشمان بۆ ڕه‌وانه کردوون، هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت (به‌هۆی لاساریی و ده‌روون ئاڵۆزیی خۆیانه‌وه یاخود به‌ئاره‌زووی ئه‌وانی نه‌کردبێت) ده‌سته‌یه‌کیان (به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆ زانیووه، ده‌سته‌یه‌کی تریشیان په‌لاماریان داون و (شه‌هیدیان کردوون).
Verse 71
وَحَسِبُوٓا۟ أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ كَثِيرٌ مِّنْهُمْ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ
Transliteration waḥasibū allā takūna fit'natun faʿamū waṣammū thumma tāba l-lahu ʿalayhim thumma ʿamū waṣammū kathīrun min'hum wal-lahu baṣīrun bimā yaʿmalūna
Kurdish (له‌ولاشه‌وه چونکه خۆیان به‌خۆشه‌ویستی خوا داده‌نا) به‌ته‌ما بوون که تووشی به‌ڵاو ناخۆشی و سزا نه‌بن (له سه‌رنجامی لادان و یاخی بوونیان) هه‌ر بۆیه کوێرو که‌ڕ بوون له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زه‌ره‌ریانه) ته‌وبه‌یان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، له‌وه‌ودوا (تێهه‌ڵچوونه‌وه له تاوان و لادان) و زۆربه‌یان کوێرو که‌ڕ بوونه‌وه له‌ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و (به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت).
Verse 72
لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ
Transliteration laqad kafara alladhīna qālū inna l-laha huwa l-masīḥu ub'nu maryama waqāla l-masīḥu yābanī is'rāīla uʿ'budū l-laha rabbī warabbakum innahu man yush'rik bil-lahi faqad ḥarrama l-lahu ʿalayhi l-janata wamawāhu l-nāru wamā lilẓẓālimīna min anṣārin
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه (به‌مه‌رجێک) مه‌سیح وتوویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و خوایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).
Verse 73
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَـٰثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّآ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا۟ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration laqad kafara alladhīna qālū inna l-laha thālithu thalāthatin wamā min ilāhin illā ilāhun wāḥidun wa-in lam yantahū ʿammā yaqūlūna layamassanna alladhīna kafarū min'hum ʿadhābun alīmun
Kurdish سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت.
Verse 74
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration afalā yatūbūna ilā l-lahi wayastaghfirūnahu wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Kurdish ئایا (خاوه‌نانی ئه‌و بیر‌و بڕوا پووچانه) حه‌ق نیه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا: خوا لێخۆشبووه و میهره‌بانیشه!!
Verse 75
مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
Transliteration mā l-masīḥu ub'nu maryama illā rasūlun qad khalat min qablihi l-rusulu wa-ummuhu ṣiddīqatun kānā yakulāni l-ṭaʿāma unẓur kayfa nubayyinu lahumu l-āyāti thumma unẓur annā yu'fakūna
Kurdish مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایه) جگه پێغه‌مبه‌رێکی خوا نه‌بێت، به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه، هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) چۆن هه‌موو فه‌رمان و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن!
Verse 76
قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration qul ataʿbudūna min dūni l-lahi mā lā yamliku lakum ḍarran walā nafʿan wal-lahu huwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish پێیان بڵێ: ئایا (ئه‌وه ڕاسته) له جیاتی خوا شتێک ده‌په‌رستن که نه زه‌ره‌رتانی به‌ده‌سته نه قازانج، (به‌ڵکو) هه‌ر خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (ئه‌و شتانه‌ی ئێوه به‌ده‌وریدا دێن هیچیان له ده‌ست نایه‌ت).
Verse 77
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓا۟ أَهْوَآءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا۟ مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا۟ كَثِيرًا وَضَلُّوا۟ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
Transliteration qul yāahla l-kitābi lā taghlū fī dīnikum ghayra l-ḥaqi walā tattabiʿū ahwāa qawmin qad ḍallū min qablu wa-aḍallū kathīran waḍallū ʿan sawāi l-sabīli
Kurdish هه‌روه‌ها بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن، شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کرد‌و ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا.
Verse 78
لُعِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ
Transliteration luʿina alladhīna kafarū min banī is'rāīla ʿalā lisāni dāwūda waʿīsā ib'ni maryama dhālika bimā ʿaṣaw wakānū yaʿtadūna
Kurdish نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی: بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد.
Verse 79
كَانُوا۟ لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ
Transliteration kānū lā yatanāhawna ʿan munkarin faʿalūhu labi'sa mā kānū yafʿalūna
Kurdish ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده!
Verse 80
تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِى ٱلْعَذَابِ هُمْ خَـٰلِدُونَ
Transliteration tarā kathīran min'hum yatawallawna alladhīna kafarū labi'sa mā qaddamat lahum anfusuhum an sakhiṭa l-lahu ʿalayhim wafī l-ʿadhābi hum khālidūna
Kurdish زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، سوێند به خوا ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که خوایان له خۆیان تووڕه کردووه (به‌و کاره‌یان)، (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه.
Verse 81
وَلَوْ كَانُوا۟ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلنَّبِىِّ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا ٱتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَآءَ وَلَـٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ
Transliteration walaw kānū yu'minūna bil-lahi wal-nabiyi wamā unzila ilayhi mā ittakhadhūhum awliyāa walākinna kathīran min'hum fāsiqūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه، ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان، پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبار‌و لاده‌رو یاخین و (حه‌ق و ڕاستی مه‌به‌ستیان نیه، به‌ڵکو به‌رده‌وام دژایه‌تی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن).
Verse 82
۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةً لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَـٰرَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ
Transliteration latajidanna ashadda l-nāsi ʿadāwatan lilladhīna āmanū l-yahūda wa-alladhīna ashrakū walatajidanna aqrabahum mawaddatan lilladhīna āmanū alladhīna qālū innā naṣārā dhālika bi-anna min'hum qissīsīna waruh'bānan wa-annahum lā yastakbirūna
Kurdish سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن.
Verse 83
وَإِذَا سَمِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا۟ مِنَ ٱلْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّـٰهِدِينَ
Transliteration wa-idhā samiʿū mā unzila ilā l-rasūli tarā aʿyunahum tafīḍu mina l-damʿi mimmā ʿarafū mina l-ḥaqi yaqūlūna rabbanā āmannā fa-uk'tub'nā maʿa l-shāhidīna
Kurdish (ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه.
Verse 84
وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration wamā lanā lā nu'minu bil-lahi wamā jāanā mina l-ḥaqi wanaṭmaʿu an yud'khilanā rabbunā maʿa l-qawmi l-ṣāliḥīna
Kurdish چی ڕێمان لێده‌گرێت باوه‌ڕ نه‌هێنین به خوا‌و به‌وه‌ی بۆمان هاتووه له حه‌ق و ڕاستی، هیواداریشین که په‌روه‌ردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپه‌رستی.
Verse 85
فَأَثَـٰبَهُمُ ٱللَّهُ بِمَا قَالُوا۟ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration fa-athābahumu l-lahu bimā qālū jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā wadhālika jazāu l-muḥ'sinīna
Kurdish جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران.
Verse 86
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration wa-alladhīna kafarū wakadhabū biāyātinā ulāika aṣḥābu l-jaḥīmi
Kurdish ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.
Verse 87
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحَرِّمُوا۟ طَيِّبَـٰتِ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tuḥarrimū ṭayyibāti mā aḥalla l-lahu lakum walā taʿtadū inna l-laha lā yuḥibbu l-muʿ'tadīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت.
Verse 88
وَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ
Transliteration wakulū mimmā razaqakumu l-lahu ḥalālan ṭayyiban wa-ittaqū l-laha alladhī antum bihi mu'minūna
Kurdish له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن).
Verse 89
لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلْأَيْمَـٰنَ ۖ فَكَفَّـٰرَتُهُۥٓ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَـٰكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَـٰثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّـٰرَةُ أَيْمَـٰنِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَٱحْفَظُوٓا۟ أَيْمَـٰنَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration lā yuākhidhukumu l-lahu bil-laghwi fī aymānikum walākin yuākhidhukum bimā ʿaqqadttumu l-aymāna fakaffāratuhu iṭ'ʿāmu ʿasharati masākīna min awsaṭi mā tuṭ'ʿimūna ahlīkum aw kis'watuhum aw taḥrīru raqabatin faman lam yajid faṣiyāmu thalāthati ayyāmin dhālika kaffāratu aymānikum idhā ḥalaftum wa-iḥ'faẓū aymānakum kadhālika yubayyinu l-lahu lakum āyātihi laʿallakum tashkurūna
Kurdish خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
Verse 90
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْخَمْرُ وَٱلْمَيْسِرُ وَٱلْأَنصَابُ وَٱلْأَزْلَـٰمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ فَٱجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū innamā l-khamru wal-maysiru wal-anṣābu wal-azlāmu rij'sun min ʿamali l-shayṭāni fa-ij'tanibūhu laʿallakum tuf'liḥūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
Verse 91
إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ فِى ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ
Transliteration innamā yurīdu l-shayṭānu an yūqiʿa baynakumu l-ʿadāwata wal-baghḍāa fī l-khamri wal-maysiri wayaṣuddakum ʿan dhik'ri l-lahi waʿani l-ṣalati fahal antum muntahūna
Kurdish به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).
Verse 92
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَٱحْذَرُوا۟ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ
Transliteration wa-aṭīʿū l-laha wa-aṭīʿū l-rasūla wa-iḥ'dharū fa-in tawallaytum fa-iʿ'lamū annamā ʿalā rasūlinā l-balāghu l-mubīnu
Kurdish (ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه.
Verse 93
لَيْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوٓا۟ إِذَا مَا ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّأَحْسَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration laysa ʿalā alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti junāḥun fīmā ṭaʿimū idhā mā ittaqaw waāmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti thumma ittaqaw waāmanū thumma ittaqaw wa-aḥsanū wal-lahu yuḥibbu l-muḥ'sinīna
Kurdish هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات).
Verse 94
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَيَبْلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَىْءٍ مِّنَ ٱلصَّيْدِ تَنَالُهُۥٓ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū layabluwannakumu l-lahu bishayin mina l-ṣaydi tanāluhu aydīkum warimāḥukum liyaʿlama l-lahu man yakhāfuhu bil-ghaybi famani iʿ'tadā baʿda dhālika falahu ʿadhābun alīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه بهشتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه.
Verse 95
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْتُلُوا۟ ٱلصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَآءٌ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًۢا بَـٰلِغَ ٱلْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّـٰرَةٌ طَعَامُ مَسَـٰكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِۦ ۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنْهُ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ ذُو ٱنتِقَامٍ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā taqtulū l-ṣayda wa-antum ḥurumun waman qatalahu minkum mutaʿammidan fajazāon mith'lu mā qatala mina l-naʿami yaḥkumu bihi dhawā ʿadlin minkum hadyan bāligha l-kaʿbati aw kaffāratun ṭaʿāmu masākīna aw ʿadlu dhālika ṣiyāman liyadhūqa wabāla amrihi ʿafā l-lahu ʿammā salafa waman ʿāda fayantaqimu l-lahu min'hu wal-lahu ʿazīzun dhū intiqāmin
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).
Verse 96
أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ ٱلْبَحْرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ۖ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ ٱلْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
Transliteration uḥilla lakum ṣaydu l-baḥri waṭaʿāmuhu matāʿan lakum walilssayyārati waḥurrima ʿalaykum ṣaydu l-bari mā dum'tum ḥuruman wa-ittaqū l-laha alladhī ilayhi tuḥ'sharūna
Kurdish ڕاوکردن و خواردنی زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، له‌به‌ر سوودی ئێوه و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌فه‌ردان و ڕاوی زینده‌وه‌رانی ده‌شتی و کێوی لێتان حه‌رامه هه‌تا له ئیحرامدا بن، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
Verse 97
۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلْكَعْبَةَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ قِيَـٰمًا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَٱلْهَدْىَ وَٱلْقَلَـٰٓئِدَ ۚ ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration jaʿala l-lahu l-kaʿbata l-bayta l-ḥarāma qiyāman lilnnāsi wal-shahra l-ḥarāma wal-hadya wal-qalāida dhālika litaʿlamū anna l-laha yaʿlamu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi wa-anna l-laha bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish خوا، که‌عبه که (البیت الحرام)ه کردوویه‌تی به‌هۆی هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی خه‌ڵکی (له هه‌ردوو دنیادا)، هه‌روه‌ها مانگه حه‌رامه‌کانیش و دیاریی و قوربانیه دیاری کراوه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چاک بزانن و دڵنیا بن که خوا ئاگاداره به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و به‌هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
Verse 98
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ وَأَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration iʿ'lamū anna l-laha shadīdu l-ʿiqābi wa-anna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish چاک بزانن به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی توند و تیژه (له یاخیه‌کان) هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).
Verse 99
مَّا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ
Transliteration mā ʿalā l-rasūli illā l-balāghu wal-lahu yaʿlamu mā tub'dūna wamā taktumūna
Kurdish پێغه‌مبه‌ر هیچی له‌سه‌ر نی یه جگه له ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خوا، هه‌ر خوا خۆیشی ده‌زانێت به‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن، به‌وه‌ش ده‌یشارنه‌وه (له کردار‌و نیه‌تتان).
Verse 100
قُل لَّا يَسْتَوِى ٱلْخَبِيثُ وَٱلطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ ٱلْخَبِيثِ ۚ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Transliteration qul lā yastawī l-khabīthu wal-ṭayibu walaw aʿjabaka kathratu l-khabīthi fa-ittaqū l-laha yāulī l-albābi laʿallakum tuf'liḥūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یه‌کسان نین، هه‌رچه‌نده زۆریه‌تی ئه‌و پیسه سه‌رنجی ڕاکێشا بیت، که‌واته ئه‌ی هۆشمه‌ندان له خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن.
Verse 101
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَسْـَٔلُوا۟ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْـَٔلُوا۟ عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ ٱلْقُرْءَانُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهَا ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tasalū ʿan ashyāa in tub'da lakum tasu'kum wa-in tasalū ʿanhā ḥīna yunazzalu l-qur'ānu tub'da lakum ʿafā l-lahu ʿanhā wal-lahu ghafūrun ḥalīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆش‌بوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
Verse 102
قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا۟ بِهَا كَـٰفِرِينَ
Transliteration qad sa-alahā qawmun min qablikum thumma aṣbaḥū bihā kāfirīna
Kurdish بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).
Verse 103
مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٍ وَلَا سَآئِبَةٍ وَلَا وَصِيلَةٍ وَلَا حَامٍ ۙ وَلَـٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ
Transliteration mā jaʿala l-lahu min baḥīratin walā sāibatin walā waṣīlatin walā ḥāmin walākinna alladhīna kafarū yaftarūna ʿalā l-lahi l-kadhiba wa-aktharuhum lā yaʿqilūna
Kurdish خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).
Verse 104
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُوا۟ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْـًٔا وَلَا يَهْتَدُونَ
Transliteration wa-idhā qīla lahum taʿālaw ilā mā anzala l-lahu wa-ilā l-rasūli qālū ḥasbunā mā wajadnā ʿalayhi ābāanā awalaw kāna ābāuhum lā yaʿlamūna shayan walā yahtadūna
Kurdish هه‌ر کاتێک پێیان بوترێت: وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه و وه‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش (بۆ ئه‌وه‌ی داوه‌ری بکات له نێوانتاندا) ئه‌وه ده‌ڵێن: هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستا‌و ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک له حه‌رام و حه‌ڵاڵ نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن، ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟!
Verse 105
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ʿalaykum anfusakum lā yaḍurrukum man ḍalla idhā ih'tadaytum ilā l-lahi marjiʿukum jamīʿan fayunabbi-ukum bimā kuntum taʿmalūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن و (مه‌ترسن)، چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسیتان گرتبێته به‌ر، دڵنیابن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆلای خوایه، سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 106
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ شَهَـٰدَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ حِينَ ٱلْوَصِيَّةِ ٱثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ أَوْ ءَاخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَأَصَـٰبَتْكُم مُّصِيبَةُ ٱلْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعْدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِى بِهِۦ ثَمَنًا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَـٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذًا لَّمِنَ ٱلْـَٔاثِمِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū shahādatu baynikum idhā ḥaḍara aḥadakumu l-mawtu ḥīna l-waṣiyati ith'nāni dhawā ʿadlin minkum aw ākharāni min ghayrikum in antum ḍarabtum fī l-arḍi fa-aṣābatkum muṣībatu l-mawti taḥbisūnahumā min baʿdi l-ṣalati fayuq'simāni bil-lahi ini ir'tabtum lā nashtarī bihi thamanan walaw kāna dhā qur'bā walā naktumu shahādata l-lahi innā idhan lamina l-āthimīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتدا‌و جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.
Verse 107
فَإِنْ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسْتَحَقَّآ إِثْمًا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْأَوْلَيَـٰنِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَـٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَـٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعْتَدَيْنَآ إِنَّآ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration fa-in ʿuthira ʿalā annahumā is'taḥaqqā ith'man faākharāni yaqūmāni maqāmahumā mina alladhīna is'taḥaqqa ʿalayhimu l-awlayāni fayuq'simāni bil-lahi lashahādatunā aḥaqqu min shahādatihimā wamā iʿ'tadaynā innā idhan lamina l-ẓālimīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.
Verse 108
ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِٱلشَّهَـٰدَةِ عَلَىٰ وَجْهِهَآ أَوْ يَخَافُوٓا۟ أَن تُرَدَّ أَيْمَـٰنٌۢ بَعْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration dhālika adnā an yatū bil-shahādati ʿalā wajhihā aw yakhāfū an turadda aymānun baʿda aymānihim wa-ittaqū l-laha wa-is'maʿū wal-lahu lā yahdī l-qawma l-fāsiqīna
Kurdish ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایه‌تی جێبه‌جێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوێند و شایه‌تیه‌کان به ڕاستی بدرێن له‌به‌ر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سوێنده‌کانیان (تا مافی که‌س نه‌فه‌وتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هه‌موو ڕێنموییه‌کی خێر) خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزو قه‌ومی تاوانبار‌و گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو نادات.
Verse 109
۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ
Transliteration yawma yajmaʿu l-lahu l-rusula fayaqūlu mādhā ujib'tum qālū lā ʿil'ma lanā innaka anta ʿallāmu l-ghuyūbi
Kurdish رۆژێک دێت، خوا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران کۆده‌کاته‌وه، ئیجا پێیان ده‌فه‌رموێت: چۆن وه‌ڵامتان درایه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رامبه‌رتان؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتن به‌ده‌متانه‌وه؟ (له سامناکی ئه‌و ڕۆژه و به‌هۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شاره‌زاییه‌کمان نیه، به‌ڕاستی خوایه تۆ هه‌ر خۆت ئاگات له هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کانه و به هه‌موو په‌نهانێک ده‌زانیت.
Verse 110
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَـٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱذْكُرْ نِعْمَتِى عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ بِإِذْنِى فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِى ۖ وَتُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Transliteration idh qāla l-lahu yāʿīsā ib'na maryama udh'kur niʿ'matī ʿalayka waʿalā wālidatika idh ayyadttuka birūḥi l-qudusi tukallimu l-nāsa fī l-mahdi wakahlan wa-idh ʿallamtuka l-kitāba wal-ḥik'mata wal-tawrāta wal-injīla wa-idh takhluqu mina l-ṭīni kahayati l-ṭayri bi-idh'nī fatanfukhu fīhā fatakūnu ṭayran bi-idh'nī watub'ri-u l-akmaha wal-abraṣa bi-idh'nī wa-idh tukh'riju l-mawtā bi-idh'nī wa-idh kafaftu banī is'rāīla ʿanka idh ji'tahum bil-bayināti faqāla alladhīna kafarū min'hum in hādhā illā siḥ'run mubīnun
Kurdish ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگ‌ماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه.
Verse 111
وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى ٱلْحَوَارِيِّـۧنَ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِى وَبِرَسُولِى قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَٱشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ
Transliteration wa-idh awḥaytu ilā l-ḥawāriyīna an āminū bī wabirasūlī qālū āmannā wa-ish'had bi-annanā mus'limūna
Kurdish هه‌روه‌ها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوه‌ڵه دڵسۆز‌و تایبه‌تیه‌کانی عیسا (حه‌واریه‌کان) که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به من و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌وانیش وتیان: ئیمان و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، خوایه تۆش به‌شایه‌ت به که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکه‌چ و دڵسۆزین).
Verse 112
إِذْ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ يَـٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۖ قَالَ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration idh qāla l-ḥawāriyūna yāʿīsā ib'na maryama hal yastaṭīʿu rabbuka an yunazzila ʿalaynā māidatan mina l-samāi qāla ittaqū l-laha in kuntum mu'minīna
Kurdish کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).
Verse 113
قَالُوا۟ نُرِيدُ أَن نَّأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَن قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ
Transliteration qālū nurīdu an nakula min'hā wataṭma-inna qulūbunā wanaʿlama an qad ṣadaqtanā wanakūna ʿalayhā mina l-shāhidīna
Kurdish (حه‌وارییه‌کان بۆ پاساوی داواکه‌یان) وتیان: ده‌مانه‌وێت (بۆ پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت له‌گه‌ڵدا کردووین و له‌سه‌ریشی ببینه شایه‌ت (تا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه باوه‌ڕی دامه‌زراوتر بێت).
Verse 114
قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلْ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةً مِّنكَ ۖ وَٱرْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
Transliteration qāla ʿīsā ub'nu maryama l-lahuma rabbanā anzil ʿalaynā māidatan mina l-samāi takūnu lanā ʿīdan li-awwalinā waākhirinā waāyatan minka wa-ur'zuq'nā wa-anta khayru l-rāziqīna
Kurdish ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.
Verse 115
قَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ۖ فَمَن يَكْفُرْ بَعْدُ مِنكُمْ فَإِنِّىٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابًا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدًا مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration qāla l-lahu innī munazziluhā ʿalaykum faman yakfur baʿdu minkum fa-innī uʿadhibuhu ʿadhāban lā uʿadhibuhu aḥadan mina l-ʿālamīna
Kurdish (ئینجا) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی من ئه‌و سفره و خوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم، جا ئه‌وه‌تان (دوای دابه‌زاندنی سفره‌وخوانه‌که) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپه‌زێربێت، ئه‌وه به‌ڕاستی من سزایه‌کی ده‌ده‌م که سزای هیچ که‌سێکم له جیهاندا ئاوانه‌دا بێت.
Verse 116
وَإِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَـٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ءَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِى وَأُمِّىَ إِلَـٰهَيْنِ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَـٰنَكَ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِى بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُۥ فَقَدْ عَلِمْتَهُۥ ۚ تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ
Transliteration wa-idh qāla l-lahu yāʿīsā ib'na maryama a-anta qul'ta lilnnāsi ittakhidhūnī wa-ummiya ilāhayni min dūni l-lahi qāla sub'ḥānaka mā yakūnu lī an aqūla mā laysa lī biḥaqqin in kuntu qul'tuhu faqad ʿalim'tahu taʿlamu mā fī nafsī walā aʿlamu mā fī nafsika innaka anta ʿallāmu l-ghuyūbi
Kurdish کاتێکیش خوا (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارم‌دا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی.
Verse 117
مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَآ أَمَرْتَنِى بِهِۦٓ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِى كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
Transliteration mā qul'tu lahum illā mā amartanī bihi ani uʿ'budū l-laha rabbī warabbakum wakuntu ʿalayhim shahīdan mā dum'tu fīhim falammā tawaffaytanī kunta anta l-raqība ʿalayhim wa-anta ʿalā kulli shayin shahīdun
Kurdish (بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاو‌دێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
Verse 118
إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration in tuʿadhib'hum fa-innahum ʿibāduka wa-in taghfir lahum fa-innaka anta l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه).
Verse 119
قَالَ ٱللَّهُ هَـٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ ٱلصَّـٰدِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّـٰتٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration qāla l-lahu hādhā yawmu yanfaʿu l-ṣādiqīna ṣid'quhum lahum jannātun tajrī min taḥtihā l-anhāru khālidīna fīhā abadan raḍiya l-lahu ʿanhum waraḍū ʿanhu dhālika l-fawzu l-ʿaẓīmu
Kurdish (ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.
Verse 120
لِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌۢ
Transliteration lillahi mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wamā fīhinna wahuwa ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Read Surah Al-Ma'idah in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.