Surah Al-Isra in Kurdish: translation and audio
Surah 17 · الإسرا‌ء · The Night Journey · 111 verses
Surah Al-Isra verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Isra word by word in English.
Verse 1
سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَـٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَـٰتِنَآ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
Transliteration sub'ḥāna alladhī asrā biʿabdihi laylan mina l-masjidi l-ḥarāmi ilā l-masjidi l-aqṣā alladhī bāraknā ḥawlahu linuriyahu min āyātinā innahu huwa l-samīʿu l-baṣīru
Kurdish پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.
Verse 2
وَءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَجَعَلْنَـٰهُ هُدًى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِى وَكِيلًا
Transliteration waātaynā mūsā l-kitāba wajaʿalnāhu hudan libanī is'rāīla allā tattakhidhū min dūnī wakīlan
Kurdish ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.
Verse 3
ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا
Transliteration dhurriyyata man ḥamalnā maʿa nūḥin innahu kāna ʿabdan shakūran
Kurdish (ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.
Verse 4
وَقَضَيْنَآ إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ فِى ٱلْكِتَـٰبِ لَتُفْسِدُنَّ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا
Transliteration waqaḍaynā ilā banī is'rāīla fī l-kitābi latuf'sidunna fī l-arḍi marratayni walataʿlunna ʿuluwwan kabīran
Kurdish له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).
Verse 5
فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَّنَآ أُو۟لِى بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا۟ خِلَـٰلَ ٱلدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًا مَّفْعُولًا
Transliteration fa-idhā jāa waʿdu ūlāhumā baʿathnā ʿalaykum ʿibādan lanā ulī basin shadīdin fajāsū khilāla l-diyāri wakāna waʿdan mafʿūlan
Kurdish جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).
Verse 6
ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ ٱلْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَـٰكُم بِأَمْوَٰلٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَـٰكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا
Transliteration thumma radadnā lakumu l-karata ʿalayhim wa-amdadnākum bi-amwālin wabanīna wajaʿalnākum akthara nafīran
Kurdish له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.
Verse 7
إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ ۖ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ۚ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ لِيَسُـۥٓـُٔوا۟ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا۟ مَا عَلَوْا۟ تَتْبِيرًا
Transliteration in aḥsantum aḥsantum li-anfusikum wa-in asatum falahā fa-idhā jāa waʿdu l-ākhirati liyasūū wujūhakum waliyadkhulū l-masjida kamā dakhalūhu awwala marratin waliyutabbirū mā ʿalaw tatbīran
Kurdish ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).
Verse 8
عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَـٰفِرِينَ حَصِيرًا
Transliteration ʿasā rabbukum an yarḥamakum wa-in ʿudttum ʿud'nā wajaʿalnā jahannama lil'kāfirīna ḥaṣīran
Kurdish ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.
Verse 9
إِنَّ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا
Transliteration inna hādhā l-qur'āna yahdī lillatī hiya aqwamu wayubashiru l-mu'minīna alladhīna yaʿmalūna l-ṣāliḥāti anna lahum ajran kabīran
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه.
Verse 10
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا
Transliteration wa-anna alladhīna lā yu'minūna bil-ākhirati aʿtadnā lahum ʿadhāban alīman
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایه‌کی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون.
Verse 11
وَيَدْعُ ٱلْإِنسَـٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ ۖ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ عَجُولًا
Transliteration wayadʿu l-insānu bil-shari duʿāahu bil-khayri wakāna l-insānu ʿajūlan
Kurdish ئینسان (کاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت) دوعا‌و نزای شه‌ڕ ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر ده‌کات، ئینسان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یه.
Verse 12
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَـٰهُ تَفْصِيلًا
Transliteration wajaʿalnā al-layla wal-nahāra āyatayni famaḥawnā āyata al-layli wajaʿalnā āyata l-nahāri mub'ṣiratan litabtaghū faḍlan min rabbikum walitaʿlamū ʿadada l-sinīna wal-ḥisāba wakulla shayin faṣṣalnāhu tafṣīlan
Kurdish ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیار‌و بینراو سازاندووه، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه.
Verse 13
وَكُلَّ إِنسَـٰنٍ أَلْزَمْنَـٰهُ طَـٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ كِتَـٰبًا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا
Transliteration wakulla insānin alzamnāhu ṭāirahu fī ʿunuqihi wanukh'riju lahu yawma l-qiyāmati kitāban yalqāhu manshūran
Kurdish نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیشمان هه‌ڵواسیووه به گه‌ردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی (ئاشکرایه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت زۆر پێشکه‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه).
Verse 14
ٱقْرَأْ كِتَـٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا
Transliteration iq'ra kitābaka kafā binafsika l-yawma ʿalayka ḥasīban
Kurdish ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه (شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟!)
Verse 15
مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا
Transliteration mani ih'tadā fa-innamā yahtadī linafsihi waman ḍalla fa-innamā yaḍillu ʿalayhā walā taziru wāziratun wiz'ra ukh'rā wamā kunnā muʿadhibīna ḥattā nabʿatha rasūlan
Kurdish ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆی به‌هره له هیدایه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش گومڕا بووه‌و ڕێبازی سه‌رلێشێواوی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت، که‌س به‌رپرسیار نیه له هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر، ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین.
Verse 16
وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَـٰهَا تَدْمِيرًا
Transliteration wa-idhā aradnā an nuh'lika qaryatan amarnā mut'rafīhā fafasaqū fīhā faḥaqqa ʿalayhā l-qawlu fadammarnāhā tadmīran
Kurdish کاتێك بمانه‌وێت دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا فه‌رمانی گوێڕایه‌ڵی ده‌ده‌ین به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (که گوێ به‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناده‌ن، که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان یاخی ده‌بن و خراپه‌کاری ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بن که بڕیاری ئێمه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئینجا ئێمه‌ش کاولی ده‌که‌ین به‌سه‌ر یه‌کداو داروبه‌ردی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ناهێڵین.
Verse 17
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا
Transliteration wakam ahlaknā mina l-qurūni min baʿdi nūḥin wakafā birabbika bidhunūbi ʿibādihi khabīran baṣīran
Kurdish چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادار‌و بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه.
Verse 18
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا
Transliteration man kāna yurīdu l-ʿājilata ʿajjalnā lahu fīhā mā nashāu liman nurīdu thumma jaʿalnā lahu jahannama yaṣlāhā madhmūman madḥūran
Kurdish ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).
Verse 19
وَمَنْ أَرَادَ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًا
Transliteration waman arāda l-ākhirata wasaʿā lahā saʿyahā wahuwa mu'minun fa-ulāika kāna saʿyuhum mashkūran
Kurdish (به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون.
Verse 20
كُلًّا نُّمِدُّ هَـٰٓؤُلَآءِ وَهَـٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا
Transliteration kullan numiddu hāulāi wahāulāi min ʿaṭāi rabbika wamā kāna ʿaṭāu rabbika maḥẓūran
Kurdish ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردار‌و قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.
Verse 21
ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ وَلَلْـَٔاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَـٰتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا
Transliteration unẓur kayfa faḍḍalnā baʿḍahum ʿalā baʿḍin walalākhiratu akbaru darajātin wa-akbaru tafḍīlan
Kurdish ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.
Verse 22
لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَّخْذُولًا
Transliteration lā tajʿal maʿa l-lahi ilāhan ākhara fataqʿuda madhmūman makhdhūlan
Kurdish (ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خوا‌و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت.
Verse 23
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَـٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا
Transliteration waqaḍā rabbuka allā taʿbudū illā iyyāhu wabil-wālidayni iḥ'sānan immā yablughanna ʿindaka l-kibara aḥaduhumā aw kilāhumā falā taqul lahumā uffin walā tanharhumā waqul lahumā qawlan karīman
Kurdish په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
Verse 24
وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًا
Transliteration wa-ikh'fiḍ lahumā janāḥa l-dhuli mina l-raḥmati waqul rabbi ir'ḥamhumā kamā rabbayānī ṣaghīran
Kurdish باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
Verse 25
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا۟ صَـٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًا
Transliteration rabbukum aʿlamu bimā fī nufūsikum in takūnū ṣāliḥīna fa-innahu kāna lil'awwābīna ghafūran
Kurdish په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێک‌و پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
Verse 26
وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا
Transliteration waāti dhā l-qur'bā ḥaqqahu wal-mis'kīna wa-ib'na l-sabīli walā tubadhir tabdhīran
Kurdish مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده.
Verse 27
إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَـٰطِينِ ۖ وَكَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًا
Transliteration inna l-mubadhirīna kānū ikh'wāna l-shayāṭīni wakāna l-shayṭānu lirabbihi kafūran
Kurdish چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپ‌دا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که.
Verse 28
وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًا مَّيْسُورًا
Transliteration wa-immā tuʿ'riḍanna ʿanhumu ib'tighāa raḥmatin min rabbika tarjūhā faqul lahum qawlan maysūran
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.
Verse 29
وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَّحْسُورًا
Transliteration walā tajʿal yadaka maghlūlatan ilā ʿunuqika walā tabsuṭ'hā kulla l-basṭi fataqʿuda malūman maḥsūran
Kurdish نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
Verse 30
إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا
Transliteration inna rabbaka yabsuṭu l-riz'qa liman yashāu wayaqdiru innahu kāna biʿibādihi khabīran baṣīran
Kurdish به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).
Verse 31
وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَـٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَـٰقٍ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ۚ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًٔا كَبِيرًا
Transliteration walā taqtulū awlādakum khashyata im'lāqin naḥnu narzuquhum wa-iyyākum inna qatlahum kāna khiṭ'an kabīran
Kurdish نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
Verse 32
وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَـٰحِشَةً وَسَآءَ سَبِيلًا
Transliteration walā taqrabū l-zinā innahu kāna fāḥishatan wasāa sabīlan
Kurdish هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.
Verse 33
وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَـٰنًا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًا
Transliteration walā taqtulū l-nafsa allatī ḥarrama l-lahu illā bil-ḥaqi waman qutila maẓlūman faqad jaʿalnā liwaliyyihi sul'ṭānan falā yus'rif fī l-qatli innahu kāna manṣūran
Kurdish که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
Verse 34
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۚ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ ۖ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًا
Transliteration walā taqrabū māla l-yatīmi illā bi-allatī hiya aḥsanu ḥattā yablugha ashuddahu wa-awfū bil-ʿahdi inna l-ʿahda kāna masūlan
Kurdish نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.
Verse 35
وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا
Transliteration wa-awfū l-kayla idhā kil'tum wazinū bil-qis'ṭāsi l-mus'taqīmi dhālika khayrun wa-aḥsanu tawīlan
Kurdish هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).
Verse 36
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَـٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًا
Transliteration walā taqfu mā laysa laka bihi ʿil'mun inna l-samʿa wal-baṣara wal-fuāda kullu ulāika kāna ʿanhu masūlan
Kurdish (ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.
Verse 37
وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًا
Transliteration walā tamshi fī l-arḍi maraḥan innaka lan takhriqa l-arḍa walan tablugha l-jibāla ṭūlan
Kurdish هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).
Verse 38
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًا
Transliteration kullu dhālika kāna sayyi-uhu ʿinda rabbika makrūhan
Kurdish هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان).
Verse 39
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًا مَّدْحُورًا
Transliteration dhālika mimmā awḥā ilayka rabbuka mina l-ḥik'mati walā tajʿal maʿa l-lahi ilāhan ākhara fatul'qā fī jahannama malūman madḥūran
Kurdish ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.
Verse 40
أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنَـٰثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًا
Transliteration afa-aṣfākum rabbukum bil-banīna wa-ittakhadha mina l-malāikati ināthan innakum lataqūlūna qawlan ʿaẓīman
Kurdish ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.
Verse 41
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا
Transliteration walaqad ṣarrafnā fī hādhā l-qur'āni liyadhakkarū wamā yazīduhum illā nufūran
Kurdish سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
Verse 42
قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌ كَمَا يَقُولُونَ إِذًا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًا
Transliteration qul law kāna maʿahu ālihatun kamā yaqūlūna idhan la-ib'taghaw ilā dhī l-ʿarshi sabīlan
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.
Verse 43
سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّا كَبِيرًا
Transliteration sub'ḥānahu wataʿālā ʿammā yaqūlūna ʿuluwwan kabīran
Kurdish ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).
Verse 44
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَـٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا
Transliteration tusabbiḥu lahu l-samāwātu l-sabʿu wal-arḍu waman fīhinna wa-in min shayin illā yusabbiḥu biḥamdihi walākin lā tafqahūna tasbīḥahum innahu kāna ḥalīman ghafūran
Kurdish هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
Verse 45
وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا
Transliteration wa-idhā qarata l-qur'āna jaʿalnā baynaka wabayna alladhīna lā yu'minūna bil-ākhirati ḥijāban mastūran
Kurdish کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن)
Verse 46
وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَـٰرِهِمْ نُفُورًا
Transliteration wajaʿalnā ʿalā qulūbihim akinnatan an yafqahūhu wafī ādhānihim waqran wa-idhā dhakarta rabbaka fī l-qur'āni waḥdahu wallaw ʿalā adbārihim nufūran
Kurdish (چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
Verse 47
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّـٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا
Transliteration naḥnu aʿlamu bimā yastamiʿūna bihi idh yastamiʿūna ilayka wa-idh hum najwā idh yaqūlu l-ẓālimūna in tattabiʿūna illā rajulan masḥūran
Kurdish ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!
Verse 48
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا
Transliteration unẓur kayfa ḍarabū laka l-amthāla faḍallū falā yastaṭīʿūna sabīlan
Kurdish سه‌رنج بده چۆن تۆ ده‌که‌ن به نموونه (تاوێك ده‌ڵێن: جادووگه‌ر، ده‌مێك ده‌ڵێن: شاعیر.... هتد) سه‌رئه‌نجام خۆیان گومڕا کردووه‌و ناتوانن ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنه‌به‌ر.
Verse 49
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًا وَرُفَـٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا
Transliteration waqālū a-idhā kunnā ʿiẓāman warufātan a-innā lamabʿūthūna khalqan jadīdan
Kurdish ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
Verse 50
۞ قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا
Transliteration qul kūnū ḥijāratan aw ḥadīdan
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...
Verse 51
أَوْ خَلْقًا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًا
Transliteration aw khalqan mimmā yakburu fī ṣudūrikum fasayaqūlūna man yuʿīdunā quli alladhī faṭarakum awwala marratin fasayun'ghiḍūna ilayka ruūsahum wayaqūlūna matā huwa qul ʿasā an yakūna qarīban
Kurdish یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.
Verse 52
يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا
Transliteration yawma yadʿūkum fatastajībūna biḥamdihi wataẓunnūna in labith'tum illā qalīlan
Kurdish ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).
Verse 53
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ كَانَ لِلْإِنسَـٰنِ عَدُوًّا مُّبِينًا
Transliteration waqul liʿibādī yaqūlū allatī hiya aḥsanu inna l-shayṭāna yanzaghu baynahum inna l-shayṭāna kāna lil'insāni ʿaduwwan mubīnan
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).
Verse 54
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا
Transliteration rabbukum aʿlamu bikum in yasha yarḥamkum aw in yasha yuʿadhib'kum wamā arsalnāka ʿalayhim wakīlan
Kurdish په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن).
Verse 55
وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًا
Transliteration warabbuka aʿlamu biman fī l-samāwāti wal-arḍi walaqad faḍḍalnā baʿḍa l-nabiyīna ʿalā baʿḍin waātaynā dāwūda zabūran
Kurdish په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.
Verse 56
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا
Transliteration quli id'ʿū alladhīna zaʿamtum min dūnihi falā yamlikūna kashfa l-ḍuri ʿankum walā taḥwīlan
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.
Verse 57
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا
Transliteration ulāika alladhīna yadʿūna yabtaghūna ilā rabbihimu l-wasīlata ayyuhum aqrabu wayarjūna raḥmatahu wayakhāfūna ʿadhābahu inna ʿadhāba rabbika kāna maḥdhūran
Kurdish ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.
Verse 58
وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَـٰبِ مَسْطُورًا
Transliteration wa-in min qaryatin illā naḥnu muh'likūhā qabla yawmi l-qiyāmati aw muʿadhibūhā ʿadhāban shadīdan kāna dhālika fī l-kitābi masṭūran
Kurdish هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.
Verse 59
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْـَٔايَـٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْـَٔايَـٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًا
Transliteration wamā manaʿanā an nur'sila bil-āyāti illā an kadhaba bihā l-awalūna waātaynā thamūda l-nāqata mub'ṣiratan faẓalamū bihā wamā nur'silu bil-āyāti illā takhwīfan
Kurdish هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.
Verse 60
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَـٰكَ إِلَّا فِتْنَةً لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَـٰنًا كَبِيرًا
Transliteration wa-idh qul'nā laka inna rabbaka aḥāṭa bil-nāsi wamā jaʿalnā l-ru'yā allatī araynāka illā fit'natan lilnnāsi wal-shajarata l-malʿūnata fī l-qur'āni wanukhawwifuhum famā yazīduhum illā ṭugh'yānan kabīran
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.
Verse 61
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا
Transliteration wa-idh qul'nā lil'malāikati us'judū liādama fasajadū illā ib'līsa qāla a-asjudu liman khalaqta ṭīnan
Kurdish (بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟!
Verse 62
قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَـٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًا
Transliteration qāla ara-aytaka hādhā alladhī karramta ʿalayya la-in akhartani ilā yawmi l-qiyāmati la-aḥtanikanna dhurriyyatahu illā qalīlan
Kurdish (پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه).
Verse 63
قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءً مَّوْفُورًا
Transliteration qāla idh'hab faman tabiʿaka min'hum fa-inna jahannama jazāukum jazāan mawfūran
Kurdish خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه...
Verse 64
وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَـٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ إِلَّا غُرُورًا
Transliteration wa-is'tafziz mani is'taṭaʿta min'hum biṣawtika wa-ajlib ʿalayhim bikhaylika warajilika washārik'hum fī l-amwāli wal-awlādi waʿid'hum wamā yaʿiduhumu l-shayṭānu illā ghurūran
Kurdish بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه.
Verse 65
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنٌ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًا
Transliteration inna ʿibādī laysa laka ʿalayhim sul'ṭānun wakafā birabbika wakīlan
Kurdish به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
Verse 66
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا
Transliteration rabbukumu alladhī yuz'jī lakumu l-ful'ka fī l-baḥri litabtaghū min faḍlihi innahu kāna bikum raḥīman
Kurdish په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.
Verse 67
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ كَفُورًا
Transliteration wa-idhā massakumu l-ḍuru fī l-baḥri ḍalla man tadʿūna illā iyyāhu falammā najjākum ilā l-bari aʿraḍtum wakāna l-insānu kafūran
Kurdish (خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.
Verse 68
أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا
Transliteration afa-amintum an yakhsifa bikum jāniba l-bari aw yur'sila ʿalaykum ḥāṣiban thumma lā tajidū lakum wakīlan
Kurdish خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟
Verse 69
أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ۙ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًا
Transliteration am amintum an yuʿīdakum fīhi tāratan ukh'rā fayur'sila ʿalaykum qāṣifan mina l-rīḥi fayugh'riqakum bimā kafartum thumma lā tajidū lakum ʿalaynā bihi tabīʿan
Kurdish ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!!
Verse 70
۞ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَـٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَفَضَّلْنَـٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا
Transliteration walaqad karramnā banī ādama waḥamalnāhum fī l-bari wal-baḥri warazaqnāhum mina l-ṭayibāti wafaḍḍalnāhum ʿalā kathīrin mimman khalaqnā tafḍīlan
Kurdish سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).
Verse 71
يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَـٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَـٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا
Transliteration yawma nadʿū kulla unāsin bi-imāmihim faman ūtiya kitābahu biyamīnihi fa-ulāika yaqraūna kitābahum walā yuẓ'lamūna fatīlan
Kurdish یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه).
Verse 72
وَمَن كَانَ فِى هَـٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا
Transliteration waman kāna fī hādhihi aʿmā fahuwa fī l-ākhirati aʿmā wa-aḍallu sabīlan
Kurdish جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا.
Verse 73
وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًا
Transliteration wa-in kādū layaftinūnaka ʿani alladhī awḥaynā ilayka litaftariya ʿalaynā ghayrahu wa-idhan la-ittakhadhūka khalīlan
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!.
Verse 74
وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَـٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًٔا قَلِيلًا
Transliteration walawlā an thabbatnāka laqad kidtta tarkanu ilayhim shayan qalīlan
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!
Verse 75
إِذًا لَّأَذَقْنَـٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا
Transliteration idhan la-adhaqnāka ḍiʿ'fa l-ḥayati waḍiʿ'fa l-mamāti thumma lā tajidu laka ʿalaynā naṣīran
Kurdish ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات.
Verse 76
وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ۖ وَإِذًا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَـٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًا
Transliteration wa-in kādū layastafizzūnaka mina l-arḍi liyukh'rijūka min'hā wa-idhan lā yalbathūna khilāfaka illā qalīlan
Kurdish ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن).
Verse 77
سُنَّةَ مَن قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِن رُّسُلِنَا ۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا
Transliteration sunnata man qad arsalnā qablaka min rusulinā walā tajidu lisunnatinā taḥwīlan
Kurdish (له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت).
Verse 78
أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيْلِ وَقُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا
Transliteration aqimi l-ṣalata lidulūki l-shamsi ilā ghasaqi al-layli waqur'āna l-fajri inna qur'āna l-fajri kāna mashhūdan
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).
Verse 79
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا
Transliteration wamina al-layli fatahajjad bihi nāfilatan laka ʿasā an yabʿathaka rabbuka maqāman maḥmūdan
Kurdish له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.
Verse 80
وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِى مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِى مُخْرَجَ صِدْقٍ وَٱجْعَل لِّى مِن لَّدُنكَ سُلْطَـٰنًا نَّصِيرًا
Transliteration waqul rabbi adkhil'nī mud'khala ṣid'qin wa-akhrij'nī mukh'raja ṣid'qin wa-ij'ʿal lī min ladunka sul'ṭānan naṣīran
Kurdish بڵێ: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم.
Verse 81
وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَـٰطِلُ ۚ إِنَّ ٱلْبَـٰطِلَ كَانَ زَهُوقًا
Transliteration waqul jāa l-ḥaqu wazahaqa l-bāṭilu inna l-bāṭila kāna zahūqan
Kurdish هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.
Verse 82
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّـٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًا
Transliteration wanunazzilu mina l-qur'āni mā huwa shifāon waraḥmatun lil'mu'minīna walā yazīdu l-ẓālimīna illā khasāran
Kurdish ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.
Verse 83
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَـٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًا
Transliteration wa-idhā anʿamnā ʿalā l-insāni aʿraḍa wanaā bijānibihi wa-idhā massahu l-sharu kāna yaūsan
Kurdish کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێد‌و په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.
Verse 84
قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًا
Transliteration qul kullun yaʿmalu ʿalā shākilatihi farabbukum aʿlamu biman huwa ahdā sabīlan
Kurdish بڵێ: هه‌موو که‌س له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی خۆی کارده‌کات، جا په‌روه‌ردگارتان چاك ده‌زانێت کێ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی گرتۆته به‌ر.
Verse 85
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا
Transliteration wayasalūnaka ʿani l-rūḥi quli l-rūḥu min amri rabbī wamā ūtītum mina l-ʿil'mi illā qalīlan
Kurdish پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.
Verse 86
وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا
Transliteration wala-in shi'nā lanadhhabanna bi-alladhī awḥaynā ilayka thumma lā tajidu laka bihi ʿalaynā wakīlan
Kurdish سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و قورئانه‌ی که به وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، ئه‌وه له دڵ و ده‌روون و لاپه‌ڕه‌کاندا نایهێڵین، پاشان که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت بتپارێزێت و به‌رگریت لێ بکات و هه‌وڵێکت بۆ بدات تا له‌و به‌هره‌یه بێ به‌هره نه‌بیت.
Verse 87
إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا
Transliteration illā raḥmatan min rabbika inna faḍlahu kāna ʿalayka kabīran
Kurdish )به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه.
Verse 88
قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا
Transliteration qul la-ini ij'tamaʿati l-insu wal-jinu ʿalā an yatū bimith'li hādhā l-qur'āni lā yatūna bimith'lihi walaw kāna baʿḍuhum libaʿḍin ẓahīran
Kurdish ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.
Verse 89
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًا
Transliteration walaqad ṣarrafnā lilnnāsi fī hādhā l-qur'āni min kulli mathalin fa-abā aktharu l-nāsi illā kufūran
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...
Verse 90
وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا
Transliteration waqālū lan nu'mina laka ḥattā tafjura lanā mina l-arḍi yanbūʿan
Kurdish (هه‌ندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت.
Verse 91
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَـٰرَ خِلَـٰلَهَا تَفْجِيرًا
Transliteration aw takūna laka jannatun min nakhīlin waʿinabin fatufajjira l-anhāra khilālahā tafjīran
Kurdish یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات.
Verse 92
أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ قَبِيلًا
Transliteration aw tus'qiṭa l-samāa kamā zaʿamta ʿalaynā kisafan aw tatiya bil-lahi wal-malāikati qabīlan
Kurdish یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه!!
Verse 93
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَـٰبًا نَّقْرَؤُهُۥ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا
Transliteration aw yakūna laka baytun min zukh'rufin aw tarqā fī l-samāi walan nu'mina liruqiyyika ḥattā tunazzila ʿalaynā kitāban naqra-uhu qul sub'ḥāna rabbī hal kuntu illā basharan rasūlan
Kurdish یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).
Verse 94
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًا رَّسُولًا
Transliteration wamā manaʿa l-nāsa an yu'minū idh jāahumu l-hudā illā an qālū abaʿatha l-lahu basharan rasūlan
Kurdish هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی باوه‌ڕ بهێنن_ کاتێك هیدایه‌تیان بۆ هات_ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووه؟! (له‌باتی ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه بچن و ئه‌وه به‌ڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنه‌ریان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵکی له سه‌رده‌مه‌کانی عه‌قڵیان کول بووه له ئاستی ئه‌و ڕێزه تایبه‌تیه‌دا).
Verse 95
قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَـٰٓئِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًا رَّسُولًا
Transliteration qul law kāna fī l-arḍi malāikatun yamshūna muṭ'ma-innīna lanazzalnā ʿalayhim mina l-samāi malakan rasūlan
Kurdish پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته هه‌بوونایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته سه‌ر، ئه‌وه ئێمه هه‌ر له ئاسمانه‌وه فریشته‌یه‌کمان داده‌به‌زانده سه‌ریان که پێغه‌مبه‌رو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده ده‌بێت له جۆری خۆیان بێت).
Verse 96
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا
Transliteration qul kafā bil-lahi shahīdan baynī wabaynakum innahu kāna biʿibādihi khabīran baṣīran
Kurdish بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.
Verse 97
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَـٰهُمْ سَعِيرًا
Transliteration waman yahdi l-lahu fahuwa l-muh'tadi waman yuḍ'lil falan tajida lahum awliyāa min dūnihi wanaḥshuruhum yawma l-qiyāmati ʿalā wujūhihim ʿum'yan wabuk'man waṣumman mawāhum jahannamu kullamā khabat zid'nāhum saʿīran
Kurdish ئه‌و که‌سه‌ش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئه‌وه ئیتر هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش که سه‌رگه‌ردانی بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت جگه له‌و زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکه‌وێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌سه‌ر ڕوو کۆده‌که‌ینه‌وه‌و له‌کاتێکدا کوێرو لاڵ و که‌ڕن، ئه‌وانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك بڵێسه‌ی کوژایه‌وه، بڵێسه‌ی زیاد ده‌که‌ینه‌وه بۆیان.
Verse 98
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًا وَرُفَـٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا
Transliteration dhālika jazāuhum bi-annahum kafarū biāyātinā waqālū a-idhā kunnā ʿiẓāman warufātan a-innā lamabʿūthūna khalqan jadīdan
Kurdish ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
Verse 99
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّـٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًا
Transliteration awalam yaraw anna l-laha alladhī khalaqa l-samāwāti wal-arḍa qādirun ʿalā an yakhluqa mith'lahum wajaʿala lahum ajalan lā rayba fīhi fa-abā l-ẓālimūna illā kufūran
Kurdish ئایا ئه‌وانه نه‌یانبینیووه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه به‌توانایه که وه‌ك ئه‌وان دروست بکات و (وه‌ك خۆیان به‌دیان بهێنێته‌وه)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبه‌تی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنه‌وه‌یان) که هیچ گومانی تێدا نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) که‌چی سته‌مکاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌رکه‌شی و کوفریانداوه‌و هیچی تر.
Verse 100
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ قَتُورًا
Transliteration qul law antum tamlikūna khazāina raḥmati rabbī idhan la-amsaktum khashyata l-infāqi wakāna l-insānu qatūran
Kurdish پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی گه‌نجینه‌کانی به‌خشین و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارم بن، ئه‌وکاته ده‌ستان ده‌گرته‌وه له ترسی به‌خشین، ئاده‌میزادیش ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیله (ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خوایی نه‌بێت).
Verse 101
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَـٰمُوسَىٰ مَسْحُورًا
Transliteration walaqad ātaynā mūsā tis'ʿa āyātin bayyinātin fasal banī is'rāīla idh jāahum faqāla lahu fir'ʿawnu innī la-aẓunnuka yāmūsā masḥūran
Kurdish سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرامان به مو‌سا به‌خشی، (جا ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی (زه‌مانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعه‌ون پێی وت: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من واگومان ده‌به‌م که تۆ جادووت لێکراوه.
Verse 102
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَـٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَـٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًا
Transliteration qāla laqad ʿalim'ta mā anzala hāulāi illā rabbu l-samāwāti wal-arḍi baṣāira wa-innī la-aẓunnuka yāfir'ʿawnu mathbūran
Kurdish مو‌سا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه).
Verse 103
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًا
Transliteration fa-arāda an yastafizzahum mina l-arḍi fa-aghraqnāhu waman maʿahu jamīʿan
Kurdish جا فیرعه‌ون ویستی له‌سه‌ر زه‌وی میسر به‌یه‌کجاری و به‌سوکایه‌تی کردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، ئێمه‌ش نوقمی ده‌ریامان کرد، خۆی و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵیدا بوون.
Verse 104
وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا
Transliteration waqul'nā min baʿdihi libanī is'rāīla us'kunū l-arḍa fa-idhā jāa waʿdu l-ākhirati ji'nā bikum lafīfan
Kurdish له‌دوای له‌ناوبردنیشی فه‌رمانماندا به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل و وتمان: که له‌سه‌ر زه‌وی (فه‌ڵه‌ستین) نیشته‌جێ ببن (کاتێك به‌ته‌واوی ڕێبازی خوایان گرته‌به‌رو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هه‌ڵکه‌وت، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ره‌کانیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ده‌کردن، وه‌ك له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داودو سڵێماندا بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جووله‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕێبازی دوژمنایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکیان گرتۆته به‌ر، به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، به‌ڵام به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتیان نزیکه)، کاتێك به‌ڵێنی دوایی هات ده‌سته ده‌سته‌و پۆل پۆل (له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ڵه‌ستین) کۆتان ده‌که‌ینه‌وه.
Verse 105
وَبِٱلْحَقِّ أَنزَلْنَـٰهُ وَبِٱلْحَقِّ نَزَلَ ۗ وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا
Transliteration wabil-ḥaqi anzalnāhu wabil-ḥaqi nazala wamā arsalnāka illā mubashiran wanadhīran
Kurdish ئێمه قورئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستیش دابه‌زیوه، ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که مژده به‌خش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنه‌ر بیت (بۆ خوانه‌ناسان).
Verse 106
وَقُرْءَانًا فَرَقْنَـٰهُ لِتَقْرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍ وَنَزَّلْنَـٰهُ تَنزِيلًا
Transliteration waqur'ānan faraqnāhu litaqra-ahu ʿalā l-nāsi ʿalā muk'thin wanazzalnāhu tanzīlan
Kurdish ئێمه قورئانیشمان به‌ش به‌ش کردووه تا به شێنه‌یی و به ئارامی بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌ر ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه دامانبه‌زاندووه (که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت).
Verse 107
قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا
Transliteration qul āminū bihi aw lā tu'minū inna alladhīna ūtū l-ʿil'ma min qablihi idhā yut'lā ʿalayhim yakhirrūna lil'adhqāni sujjadan
Kurdish پێیان بڵێ: (ئه‌ی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ به قورئان بهێنن یان باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن (به‌ده‌ست خۆتانه و ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستن، به‌ڵام بزانن) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاریان پێدراوه، (ده‌رباره‌ی ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستکاری نه‌کراو، چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه) کاتێك به‌سه‌ریاندا ده‌خوێندرێته‌وه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنن و سوژده (بۆ نێره‌ری قورئان ده‌به‌ن).
Verse 108
وَيَقُولُونَ سُبْحَـٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا
Transliteration wayaqūlūna sub'ḥāna rabbinā in kāna waʿdu rabbinā lamafʿūlan
Kurdish ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).
Verse 109
وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا ۩
Transliteration wayakhirrūna lil'adhqāni yabkūna wayazīduhum khushūʿan
Kurdish ئه‌وانه سوژده و کڕنووش ده‌به‌ن و ده‌گرین و ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار له چاوانیان ده‌بارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هه‌ڵده‌وه‌رێنن و تا دێت زیاتر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار دڵ پڕ له ئیمان ده‌بن.
Verse 110
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَـٰنَ ۖ أَيًّا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا
Transliteration quli id'ʿū l-laha awi id'ʿū l-raḥmāna ayyan mā tadʿū falahu l-asmāu l-ḥus'nā walā tajhar biṣalātika walā tukhāfit bihā wa-ib'taghi bayna dhālika sabīlan
Kurdish پێیان بڵێ: ئێوه له نزا‌و دوعاتاندا هاوار له (الله) بکه‌ن، یان به‌سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به‌هه‌ر ناو‌و سیفه‌تێکی جوان و به‌رز هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته، چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانتاندا گونجا، داوای لێ بکه‌ن، له‌کاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) له‌کاتی داوای سه‌رکه‌وتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئه‌ی ئیماندار) له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزمی مه‌که، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده.
Verse 111
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌ فِى ٱلْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ وَلِىٌّ مِّنَ ٱلذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًۢا
Transliteration waquli l-ḥamdu lillahi alladhī lam yattakhidh waladan walam yakun lahu sharīkun fī l-mul'ki walam yakun lahu waliyyun mina l-dhuli wakabbir'hu takbīran
Kurdish بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.
Read Surah Al-Isra in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.