Surah Al-Baqarah in Kurdish: translation and audio
Surah 2 · البقرة · The Cow · 286 verses
Surah Al-Baqarah verse by verse: the Arabic with a recitation you can repeat, the transliteration, and the Kurdish translation by Burhan Muhammad-Amin. For the meaning of every word, see Surah Al-Baqarah word by word in English.
Verse 1
الٓمٓ
Transliteration alif-lam-meem
Kurdish چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
Verse 2
ذَٰلِكَ ٱلْكِتَـٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ
Transliteration dhālika l-kitābu lā rayba fīhi hudan lil'muttaqīna
Kurdish ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه).
Verse 3
ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ
Transliteration alladhīna yu'minūna bil-ghaybi wayuqīmūna l-ṣalata wamimmā razaqnāhum yunfiqūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.
Verse 4
وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
Transliteration wa-alladhīna yu'minūna bimā unzila ilayka wamā unzila min qablika wabil-ākhirati hum yūqinūna
Kurdish (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
Verse 5
أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Transliteration ulāika ʿalā hudan min rabbihim wa-ulāika humu l-muf'liḥūna
Kurdish ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).
Verse 6
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration inna alladhīna kafarū sawāon ʿalayhim a-andhartahum am lam tundhir'hum lā yu'minūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...
Verse 7
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰٓ أَبْصَـٰرِهِمْ غِشَـٰوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration khatama l-lahu ʿalā qulūbihim waʿalā samʿihim waʿalā abṣārihim ghishāwatun walahum ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish (چونکه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).
Verse 8
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ
Transliteration wamina l-nāsi man yaqūlu āmannā bil-lahi wabil-yawmi l-ākhiri wamā hum bimu'minīna
Kurdish له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).
Verse 9
يُخَـٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ
Transliteration yukhādiʿūna l-laha wa-alladhīna āmanū wamā yakhdaʿūna illā anfusahum wamā yashʿurūna
Kurdish ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه.
Verse 10
فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ
Transliteration fī qulūbihim maraḍun fazādahumu l-lahu maraḍan walahum ʿadhābun alīmun bimā kānū yakdhibūna
Kurdish ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
Verse 11
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ
Transliteration wa-idhā qīla lahum lā tuf'sidū fī l-arḍi qālū innamā naḥnu muṣ'liḥūna
Kurdish ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!
Verse 12
أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْمُفْسِدُونَ وَلَـٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ
Transliteration alā innahum humu l-muf'sidūna walākin lā yashʿurūna
Kurdish ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).
Verse 13
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُ ۗ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَـٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-idhā qīla lahum āminū kamā āmana l-nāsu qālū anu'minu kamā āmana l-sufahāu alā innahum humu l-sufahāu walākin lā yaʿlamūna
Kurdish کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه) که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.
Verse 14
وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ إِلَىٰ شَيَـٰطِينِهِمْ قَالُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ
Transliteration wa-idhā laqū alladhīna āmanū qālū āmannā wa-idhā khalaw ilā shayāṭīnihim qālū innā maʿakum innamā naḥnu mus'tahziūna
Kurdish كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!
Verse 15
ٱللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ
Transliteration al-lahu yastahzi-u bihim wayamudduhum fī ṭugh'yānihim yaʿmahūna
Kurdish (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.
Verse 16
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَـٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَـٰرَتُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ
Transliteration ulāika alladhīna ish'tarawū l-ḍalālata bil-hudā famā rabiḥat tijāratuhum wamā kānū muh'tadīna
Kurdish ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...
Verse 17
مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ ٱلَّذِى ٱسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَوْلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِى ظُلُمَـٰتٍ لَّا يُبْصِرُونَ
Transliteration mathaluhum kamathali alladhī is'tawqada nāran falammā aḍāat mā ḥawlahu dhahaba l-lahu binūrihim watarakahum fī ẓulumātin lā yub'ṣirūna
Kurdish نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكی‌دا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.
Verse 18
صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ
Transliteration ṣummun buk'mun ʿum'yun fahum lā yarjiʿūna
Kurdish ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).
Verse 19
أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَـٰتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصَـٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ ۚ وَٱللَّهُ مُحِيطٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration aw kaṣayyibin mina l-samāi fīhi ẓulumātun waraʿdun wabarqun yajʿalūna aṣābiʿahum fī ādhānihim mina l-ṣawāʿiqi ḥadhara l-mawti wal-lahu muḥīṭun bil-kāfirīna
Kurdish یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).
Verse 20
يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَـٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَـٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration yakādu l-barqu yakhṭafu abṣārahum kullamā aḍāa lahum mashaw fīhi wa-idhā aẓlama ʿalayhim qāmū walaw shāa l-lahu ladhahaba bisamʿihim wa-abṣārihim inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
Verse 21
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu uʿ'budū rabbakumu alladhī khalaqakum wa-alladhīna min qablikum laʿallakum tattaqūna
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.
Verse 22
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ فِرَٰشًا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءً وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration alladhī jaʿala lakumu l-arḍa firāshan wal-samāa bināan wa-anzala mina l-samāi māan fa-akhraja bihi mina l-thamarāti riz'qan lakum falā tajʿalū lillahi andādan wa-antum taʿlamūna
Kurdish هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.
Verse 23
وَإِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration wa-in kuntum fī raybin mimmā nazzalnā ʿalā ʿabdinā fatū bisūratin min mith'lihi wa-id'ʿū shuhadāakum min dūni l-lahi in kuntum ṣādiqīna
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامانبه‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.
Verse 24
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ وَلَن تَفْعَلُوا۟ فَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration fa-in lam tafʿalū walan tafʿalū fa-ittaqū l-nāra allatī waqūduhā l-nāsu wal-ḥijāratu uʿiddat lil'kāfirīna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خڵكی و به‌رده، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه.
Verse 25
وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّـٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا۟ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقًا ۙ قَالُوا۟ هَـٰذَا ٱلَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا۟ بِهِۦ مُتَشَـٰبِهًا ۖ وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌ مُّطَهَّرَةٌ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration wabashiri alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti anna lahum jannātin tajrī min taḥtihā l-anhāru kullamā ruziqū min'hā min thamaratin riz'qan qālū hādhā alladhī ruziq'nā min qablu wa-utū bihi mutashābihan walahum fīhā azwājun muṭahharatun wahum fīhā khālidūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێردره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ركاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنین و له‌یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، به‌ڵام له‌تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 26
۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسْتَحْىِۦٓ أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرًا وَيَهْدِى بِهِۦ كَثِيرًا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلْفَـٰسِقِينَ
Transliteration inna l-laha lā yastaḥyī an yaḍriba mathalan mā baʿūḍatan famā fawqahā fa-ammā alladhīna āmanū fayaʿlamūna annahu l-ḥaqu min rabbihim wa-ammā alladhīna kafarū fayaqūlūna mādhā arāda l-lahu bihādhā mathalan yuḍillu bihi kathīran wayahdī bihi kathīran wamā yuḍillu bihi illā l-fāsiqīna
Kurdish به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات، به‌ڵام دیاره جگه له لار‌و وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات...
Verse 27
ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَـٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration alladhīna yanquḍūna ʿahda l-lahi min baʿdi mīthāqihi wayaqṭaʿūna mā amara l-lahu bihi an yūṣala wayuf'sidūna fī l-arḍi ulāika humu l-khāsirūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا (كه له ڕووی فیتره‌ت و سروشت و په‌یامه‌كانی خواوه) هه‌یانه، (كه ده‌بێت خواناس بن) هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه، له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن، ئا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن.
Verse 28
كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًا فَأَحْيَـٰكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration kayfa takfurūna bil-lahi wakuntum amwātan fa-aḥyākum thumma yumītukum thumma yuḥ'yīkum thumma ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish (خه‌ڵكینه)، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی به‌به‌ردا كردن، پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه، ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 29
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَـٰوَٰتٍ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration huwa alladhī khalaqa lakum mā fī l-arḍi jamīʿan thumma is'tawā ilā l-samāi fasawwāhunna sabʿa samāwātin wahuwa bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish هه‌ر ئه‌وزاته هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حه‌وت چین به‌دی هێناو ڕێكی خستن، هه‌ر خۆیشی به هه‌موو شتێك زانا‌و ئاگاداره.
Verse 30
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wa-idh qāla rabbuka lil'malāikati innī jāʿilun fī l-arḍi khalīfatan qālū atajʿalu fīhā man yuf'sidu fīhā wayasfiku l-dimāa wanaḥnu nusabbiḥu biḥamdika wanuqaddisu laka qāla innī aʿlamu mā lā taʿlamūna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێ‌نشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.
Verse 31
وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَـٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration waʿallama ādama l-asmāa kullahā thumma ʿaraḍahum ʿalā l-malāikati faqāla anbiūnī bi-asmāi hāulāi in kuntum ṣādiqīna
Kurdish (ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه؟).
Verse 32
قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration qālū sub'ḥānaka lā ʿil'ma lanā illā mā ʿallamtanā innaka anta l-ʿalīmu l-ḥakīmu
Kurdish فریشته‌كان وتیان: پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه، ئێمه هیچ زانستێكمان نیه، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین، به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زانا‌و دانایت.
Verse 33
قَالَ يَـٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ
Transliteration qāla yāādamu anbi'hum bi-asmāihim falammā anba-ahum bi-asmāihim qāla alam aqul lakum innī aʿlamu ghayba l-samāwāti wal-arḍi wa-aʿlamu mā tub'dūna wamā kuntum taktumūna
Kurdish ئه‌وسا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان، جا كاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی پێدان.. خوا فه‌رمووی: ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌ڕاستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه؟!
Verse 34
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wa-idh qul'nā lil'malāikati us'judū liādama fasajadū illā ib'līsa abā wa-is'takbara wakāna mina l-kāfirīna
Kurdish كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا، وه‌كو ڕووگه‌یه‌ك) سوژده‌یان برد، جگه ئیبلیس نه‌بێت كه سه‌رپێچی كرد‌و خۆی به گه‌وره‌زانی و خۆی خسته ڕیزی كافره‌كانه‌وه.
Verse 35
وَقُلْنَا يَـٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration waqul'nā yāādamu us'kun anta wazawjuka l-janata wakulā min'hā raghadan ḥaythu shi'tumā walā taqrabā hādhihi l-shajarata fatakūnā mina l-ẓālimīna
Kurdish ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كرا‌و بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه.
Verse 36
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَـٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَـٰعٌ إِلَىٰ حِينٍ
Transliteration fa-azallahumā l-shayṭānu ʿanhā fa-akhrajahumā mimmā kānā fīhi waqul'nā ih'biṭū baʿḍukum libaʿḍin ʿaduwwun walakum fī l-arḍi mus'taqarrun wamatāʿun ilā ḥīnin
Kurdish شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.
Verse 37
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَـٰتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration fatalaqqā ādamu min rabbihi kalimātin fatāba ʿalayhi innahu huwa l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه).
Verse 38
قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration qul'nā ih'biṭū min'hā jamīʿan fa-immā yatiyannakum minnī hudan faman tabiʿa hudāya falā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.
Verse 39
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration wa-alladhīna kafarū wakadhabū biāyātinā ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.
Verse 40
يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّـٰىَ فَٱرْهَبُونِ
Transliteration yābanī is'rāīla udh'kurū niʿ'matiya allatī anʿamtu ʿalaykum wa-awfū biʿahdī ūfi biʿahdikum wa-iyyāya fa-ir'habūni
Kurdish ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن (كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕكردنه به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم (كه جێ‌نشین كردنتانه له دنیاداو، به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (تا ئاسووده‌یی ڕه‌هاتان پێ ببه‌خشم)...
Verse 41
وَءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلْتُ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوٓا۟ أَوَّلَ كَافِرٍۭ بِهِۦ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِى ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّـٰىَ فَٱتَّقُونِ
Transliteration waāminū bimā anzaltu muṣaddiqan limā maʿakum walā takūnū awwala kāfirin bihi walā tashtarū biāyātī thamanan qalīlan wa-iyyāya fa-ittaqūni
Kurdish هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه (ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه (له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.
Verse 42
وَلَا تَلْبِسُوا۟ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَـٰطِلِ وَتَكْتُمُوا۟ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration walā talbisū l-ḥaqa bil-bāṭili wataktumū l-ḥaqa wa-antum taʿlamūna
Kurdish نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه.
Verse 43
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱرْكَعُوا۟ مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ
Transliteration wa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata wa-ir'kaʿū maʿa l-rākiʿīna
Kurdish نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن به دروشمه‌كانیه‌وه‌و زه‌كاتیش بده‌ن، له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا كڕنووش ببه‌ن (بۆ په‌روه‌ردگارتان).
Verse 44
۞ أَتَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ ٱلْكِتَـٰبَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration atamurūna l-nāsa bil-biri watansawna anfusakum wa-antum tatlūna l-kitāba afalā taʿqilūna
Kurdish (كه‌ی ئه‌وه ڕاسته) فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ ده‌خوێننه‌وه، (ده‌زانن سزای گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه؟!
Verse 45
وَٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلْخَـٰشِعِينَ
Transliteration wa-is'taʿīnū bil-ṣabri wal-ṣalati wa-innahā lakabīratun illā ʿalā l-khāshiʿīna
Kurdish (ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به‌ئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه)...
Verse 46
ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ
Transliteration alladhīna yaẓunnūna annahum mulāqū rabbihim wa-annahum ilayhi rājiʿūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی ده‌زانن بێگومان به دیداری په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن و باوه‌ڕی پته‌ویان هه‌یه و كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
Verse 47
يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration yābanī is'rāīla udh'kurū niʿ'matiya allatī anʿamtu ʿalaykum wa-annī faḍḍaltukum ʿalā l-ʿālamīna
Kurdish ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمه‌ته‌كانم بكه‌نه‌وه كه ڕشتومه به‌سه‌رتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمه‌تی زۆرم پێبه‌خشیوون (له‌خواردن و خواردنه‌وه له موعجیزه‌ی جۆراوجۆر، له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان،... هتد) من زیاده ڕێزی ئێوه‌م داوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیدا (ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رده‌می خۆیاندا و ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ندی ئاینی خوا بوون، به تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان)...
Verse 48
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْـًٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَـٰعَةٌ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration wa-ittaqū yawman lā tajzī nafsun ʿan nafsin shayan walā yuq'balu min'hā shafāʿatun walā yu'khadhu min'hā ʿadlun walā hum yunṣarūna
Kurdish خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت و كه‌س هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت و تكاكاری كه‌سیش وه‌رناگیرێت و بارمته‌و گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام نادرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوانه‌ناسن یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.
Verse 49
وَإِذْ نَجَّيْنَـٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ
Transliteration wa-idh najjaynākum min āli fir'ʿawna yasūmūnakum sūa l-ʿadhābi yudhabbiḥūna abnāakum wayastaḥyūna nisāakum wafī dhālikum balāon min rabbikum ʿaẓīmun
Kurdish بیری نیعمه‌تی ڕزگاربونیشتان بكه‌نه‌وه كاتێك ڕزگارمان كردن و له‌ده‌ست دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون كه خراپترین سزا‌و ئازاریان ده‌دان، كوڕه‌كانتانیان سه‌رده‌بڕین و ئافره‌ته‌كانتانیان ده‌هێشتنه‌وه (بۆ كاره‌كه‌ری و خزمه‌ت) ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه توشهات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (تا پشت به‌و زاته ببه‌ستن و بڕوای ته‌واوتان پێی هه‌بێت).
Verse 50
وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ ٱلْبَحْرَ فَأَنجَيْنَـٰكُمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ
Transliteration wa-idh faraqnā bikumu l-baḥra fa-anjaynākum wa-aghraqnā āla fir'ʿawna wa-antum tanẓurūna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئێوه ده‌ریاكه‌مان له‌ت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونمان نغرۆ كرد، له‌كاتێكدا ئێوه به‌چاوی خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كردن.
Verse 51
وَإِذْ وَٰعَدْنَا مُوسَىٰٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَـٰلِمُونَ
Transliteration wa-idh wāʿadnā mūsā arbaʿīna laylatan thumma ittakhadhtumu l-ʿij'la min baʿdihi wa-antum ẓālimūna
Kurdish یادی ئه‌و (نیعمه‌ته) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ مو‌سا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.
Verse 52
ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration thumma ʿafawnā ʿankum min baʿdi dhālika laʿallakum tashkurūna
Kurdish پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.
Verse 53
وَإِذْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
Transliteration wa-idh ātaynā mūsā l-kitāba wal-fur'qāna laʿallakum tahtadūna
Kurdish یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (رهواو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به مو‌سا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).
Verse 54
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلْعِجْلَ فَتُوبُوٓا۟ إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-idh qāla mūsā liqawmihi yāqawmi innakum ẓalamtum anfusakum bi-ittikhādhikumu l-ʿij'la fatūbū ilā bāri-ikum fa-uq'tulū anfusakum dhālikum khayrun lakum ʿinda bāri-ikum fatāba ʿalaykum innahu huwa l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناوبردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه.
Verse 55
وَإِذْ قُلْتُمْ يَـٰمُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ ٱلصَّـٰعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ
Transliteration wa-idh qul'tum yāmūsā lan nu'mina laka ḥattā narā l-laha jahratan fa-akhadhatkumu l-ṣāʿiqatu wa-antum tanẓurūna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی مو‌سا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تاوه‌كو به ئاشكرا‌و به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان ده‌كرد و به‌ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی (به‌سه‌رسامیه‌وه بیرتان ده‌كرده‌وه).
Verse 56
ثُمَّ بَعَثْنَـٰكُم مِّنۢ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration thumma baʿathnākum min baʿdi mawtikum laʿallakum tashkurūna
Kurdish پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له‌دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.
Verse 57
وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Transliteration waẓallalnā ʿalaykumu l-ghamāma wa-anzalnā ʿalaykumu l-mana wal-salwā kulū min ṭayyibāti mā razaqnākum wamā ẓalamūnā walākin kānū anfusahum yaẓlimūna
Kurdish (هه‌روه‌ها) له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (به‌ڵام له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد.
Verse 58
وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَـٰيَـٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wa-idh qul'nā ud'khulū hādhihi l-qaryata fakulū min'hā ḥaythu shi'tum raghadan wa-ud'khulū l-bāba sujjadan waqūlū ḥiṭṭatun naghfir lakum khaṭāyākum wasanazīdu l-muḥ'sinīna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێییه‌كی به‌فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رێزو كڕنووشی (پێزانینیه‌وه) بچه‌نه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه.
Verse 59
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ
Transliteration fabaddala alladhīna ẓalamū qawlan ghayra alladhī qīla lahum fa-anzalnā ʿalā alladhīna ẓalamū rij'zan mina l-samāi bimā kānū yafsuqūna
Kurdish كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون.
Verse 60
۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ
Transliteration wa-idhi is'tasqā mūsā liqawmihi faqul'nā iḍ'rib biʿaṣāka l-ḥajara fa-infajarat min'hu ith'natā ʿashrata ʿaynan qad ʿalima kullu unāsin mashrabahum kulū wa-ish'rabū min riz'qi l-lahi walā taʿthaw fī l-arḍi muf'sidīna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خوا‌و تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.
Verse 61
وَإِذْ قُلْتُمْ يَـٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍ وَٰحِدٍ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ
Transliteration wa-idh qul'tum yāmūsā lan naṣbira ʿalā ṭaʿāmin wāḥidin fa-ud'ʿu lanā rabbaka yukh'rij lanā mimmā tunbitu l-arḍu min baqlihā waqithāihā wafūmihā waʿadasihā wabaṣalihā qāla atastabdilūna alladhī huwa adnā bi-alladhī huwa khayrun ih'biṭū miṣ'ran fa-inna lakum mā sa-altum waḍuribat ʿalayhimu l-dhilatu wal-maskanatu wabāū bighaḍabin mina l-lahi dhālika bi-annahum kānū yakfurūna biāyāti l-lahi wayaqtulūna l-nabiyīna bighayri l-ḥaqi dhālika bimā ʿaṣaw wakānū yaʿtadūna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان).
Verse 62
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ وَٱلصَّـٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration inna alladhīna āmanū wa-alladhīna hādū wal-naṣārā wal-ṣābiīna man āmana bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri waʿamila ṣāliḥan falahum ajruhum ʿinda rabbihim walā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خوا‌و ڕۆژی دوایی و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.
Verse 63
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَـٰكُم بِقُوَّةٍ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
Transliteration wa-idh akhadhnā mīthāqakum warafaʿnā fawqakumu l-ṭūra khudhū mā ātaynākum biquwwatin wa-udh'kurū mā fīhi laʿallakum tattaqūna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی گورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن
Verse 64
ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ
Transliteration thumma tawallaytum min baʿdi dhālika falawlā faḍlu l-lahi ʿalaykum waraḥmatuhu lakuntum mina l-khāsirīna
Kurdish كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
Verse 65
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَـٰسِـِٔينَ
Transliteration walaqad ʿalim'tumu alladhīna iʿ'tadaw minkum fī l-sabti faqul'nā lahum kūnū qiradatan khāsiīna
Kurdish سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان دهكردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه).
Verse 66
فَجَعَلْنَـٰهَا نَكَـٰلًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ
Transliteration fajaʿalnāhā nakālan limā bayna yadayhā wamā khalfahā wamawʿiẓatan lil'muttaqīna
Kurdish ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.
Verse 67
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةً ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ
Transliteration wa-idh qāla mūsā liqawmihi inna l-laha yamurukum an tadhbaḥū baqaratan qālū atattakhidhunā huzuwan qāla aʿūdhu bil-lahi an akūna mina l-jāhilīna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).
Verse 68
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ
Transliteration qālū ud'ʿu lanā rabbaka yubayyin lanā mā hiya qāla innahu yaqūlu innahā baqaratun lā fāriḍun walā bik'run ʿawānun bayna dhālika fa-if'ʿalū mā tu'marūna
Kurdish ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.
Verse 69
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَآءُ فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّـٰظِرِينَ
Transliteration qālū ud'ʿu lanā rabbaka yubayyin lanā mā lawnuhā qāla innahu yaqūlu innahā baqaratun ṣafrāu fāqiʿun lawnuhā tasurru l-nāẓirīna
Kurdish كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.
Verse 70
قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ إِنَّ ٱلْبَقَرَ تَشَـٰبَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهْتَدُونَ
Transliteration qālū ud'ʿu lanā rabbaka yubayyin lanā mā hiya inna l-baqara tashābaha ʿalaynā wa-innā in shāa l-lahu lamuh'tadūna
Kurdish كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین كامه‌یه؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌م گا گه‌له سه‌ری لێ تێك داوین و ڕه‌نگی زۆربه‌یان له یه‌ك ده‌چێت، ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزیرێته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه ـ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ـ ڕێنموویی وه‌رده‌گرین.
Verse 71
قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا ذَلُولٌ تُثِيرُ ٱلْأَرْضَ وَلَا تَسْقِى ٱلْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا۟ ٱلْـَٔـٰنَ جِئْتَ بِٱلْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا۟ يَفْعَلُونَ
Transliteration qāla innahu yaqūlu innahā baqaratun lā dhalūlun tuthīru l-arḍa walā tasqī l-ḥartha musallamatun lā shiyata fīhā qālū l-āna ji'ta bil-ḥaqi fadhabaḥūhā wamā kādū yafʿalūna
Kurdish مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
Verse 72
وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًا فَٱدَّٰرَْٰٔتُمْ فِيهَا ۖ وَٱللَّهُ مُخْرِجٌ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ
Transliteration wa-idh qataltum nafsan fa-iddāratum fīhā wal-lahu mukh'rijun mā kuntum taktumūna
Kurdish (یادی نیعمه‌تی ئاشكرا بوونی بكوژه‌كه بكه‌نه‌وه) چۆن كاتێك كه‌سێكتان كوشت و یه‌كسه‌ر ئاژاوه له نێوانتاندا به‌رپابوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تانشارده‌وه ده‌ریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیه).
Verse 73
فَقُلْنَا ٱضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْىِ ٱللَّهُ ٱلْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration faqul'nā iḍ'ribūhu bibaʿḍihā kadhālika yuḥ'yī l-lahu l-mawtā wayurīkum āyātihi laʿallakum taʿqilūna
Kurdish ئینجا وتمان: به پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا (دیاره به‌ویستی خوا وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك كوژراوه‌كه زیندوو بۆته‌وه‌و ڕاستی بكوژه‌كه‌ی خۆی وتووه)، جا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.
Verse 74
ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِىَ كَٱلْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً ۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ ٱلْمَآءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration thumma qasat qulūbukum min baʿdi dhālika fahiya kal-ḥijārati aw ashaddu qaswatan wa-inna mina l-ḥijārati lamā yatafajjaru min'hu l-anhāru wa-inna min'hā lamā yashaqqaqu fayakhruju min'hu l-māu wa-inna min'hā lamā yahbiṭu min khashyati l-lahi wamā l-lahu bighāfilin ʿammā taʿmalūna
Kurdish پاشان له‌وه‌ودوا دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو، (ئه‌ی جوله‌كه‌كان) هه‌ر وه‌ك به‌رد، به‌لچكو ڕه‌قتریش (چونكه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێت و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا له لوطكه‌ی شاخه‌كان به‌ر ده‌بێته‌وه، خوایش بێ‌ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 75
۞ أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا۟ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
Transliteration afataṭmaʿūna an yu'minū lakum waqad kāna farīqun min'hum yasmaʿūna kalāma l-lahi thumma yuḥarrifūnahu min baʿdi mā ʿaqalūhu wahum yaʿlamūna
Kurdish ئایا ئێوه (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) به ته‌مان و ئومێده‌وارن كه جوله‌كه ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به ئاینه‌كه‌ی ئێوه، له كاتێكدا بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زاكانیان گوفتاری خوایان ده‌بیست له (ته‌ورات)دا، له‌وه‌ودوا ده‌ستكاریان ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوون و ده‌یانزانی ڕاستیه‌كه‌ی كامه‌یه.
Verse 76
وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ قَالُوٓا۟ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمْ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Transliteration wa-idhā laqū alladhīna āmanū qālū āmannā wa-idhā khalā baʿḍuhum ilā baʿḍin qālū atuḥaddithūnahum bimā fataḥa l-lahu ʿalaykum liyuḥājjūkum bihi ʿinda rabbikum afalā taʿqilūna
Kurdish (له مه‌دینه‌دا جووه‌كان) هه‌ر كاتێك تووشی ئیمانداران ده‌هاتن ده‌یانوت: ئێمه‌ش ئیمانمان هێناوه‌و (موسوڵمان بووین)، به‌ڵام كاتێك پێكه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ (به‌ناو زانا‌و دڵره‌قه‌كانیان) به یه‌كتریان ده‌وت: ئه‌وه بۆ ئێوه ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ن كه خوا بۆ ئێوه‌ی له (ته‌ورات)دا باسكردووه (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) تاوه‌كو بیكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه لای په‌روه‌ردگارتان!! ئایا ئێوه عه‌قڵتان به‌و شتانه ناشكێت و ژیریتان ناخه‌نه‌كار؟!
Verse 77
أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ
Transliteration awalā yaʿlamūna anna l-laha yaʿlamu mā yusirrūna wamā yuʿ'linūna
Kurdish ئایا ئه‌وانه نازانن كه به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌كه‌ن و چیش ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ (له گوفتارو كردار‌و نیه‌تیان).
Verse 78
وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّآ أَمَانِىَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ
Transliteration wamin'hum ummiyyūna lā yaʿlamūna l-kitāba illā amāniyya wa-in hum illā yaẓunnūna
Kurdish هه‌ندێ له‌و جووله‌كانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن، واده‌زانن كتێبی (ته‌ورات) بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نیه، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان (وا ده‌زانن به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه).
Verse 79
فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ ٱلْكِتَـٰبَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَـٰذَا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشْتَرُوا۟ بِهِۦ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ
Transliteration fawaylun lilladhīna yaktubūna l-kitāba bi-aydīhim thumma yaqūlūna hādhā min ʿindi l-lahi liyashtarū bihi thamanan qalīlan fawaylun lahum mimmā katabat aydīhim wawaylun lahum mimmā yaksibūna
Kurdish سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Verse 80
وَقَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًا مَّعْدُودَةً ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ ٱللَّهِ عَهْدًا فَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ عَهْدَهُۥٓ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration waqālū lan tamassanā l-nāru illā ayyāman maʿdūdatan qul attakhadhtum ʿinda l-lahi ʿahdan falan yukh'lifa l-lahu ʿahdahu am taqūlūna ʿalā l-lahi mā lā taʿlamūna
Kurdish جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێیان بڵێ: باشه، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!!
Verse 81
بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَـٰطَتْ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration balā man kasaba sayyi-atan wa-aḥāṭat bihi khaṭīatuhu fa-ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish نه‌خێر وانییه، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكرا‌و نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).
Verse 82
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration wa-alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti ulāika aṣḥābu l-janati hum fīhā khālidūna
Kurdish ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژ‌و ڕه‌گه‌زێك بن).
Verse 83
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ
Transliteration wa-idh akhadhnā mīthāqa banī is'rāīla lā taʿbudūna illā l-laha wabil-wālidayni iḥ'sānan wadhī l-qur'bā wal-yatāmā wal-masākīni waqūlū lilnnāsi ḥus'nan wa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata thumma tawallaytum illā qalīlan minkum wa-antum muʿ'riḍūna
Kurdish یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.
Verse 84
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَآءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَـٰرِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ
Transliteration wa-idh akhadhnā mīthāqakum lā tasfikūna dimāakum walā tukh'rijūna anfusakum min diyārikum thumma aqrartum wa-antum tashhadūna
Kurdish یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن.
Verse 85
ثُمَّ أَنتُمْ هَـٰٓؤُلَآءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِّنكُم مِّن دِيَـٰرِهِمْ تَظَـٰهَرُونَ عَلَيْهِم بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَـٰرَىٰ تُفَـٰدُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ ٱلْكِتَـٰبِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْىٌ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلْعَذَابِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration thumma antum hāulāi taqtulūna anfusakum watukh'rijūna farīqan minkum min diyārihim taẓāharūna ʿalayhim bil-ith'mi wal-ʿud'wāni wa-in yatūkum usārā tufādūhum wahuwa muḥarramun ʿalaykum ikh'rājuhum afatu'minūna bibaʿḍi l-kitābi watakfurūna bibaʿḍin famā jazāu man yafʿalu dhālika minkum illā khiz'yun fī l-ḥayati l-dun'yā wayawma l-qiyāmati yuraddūna ilā ashaddi l-ʿadhābi wamā l-lahu bighāfilin ʿammā taʿmalūna
Kurdish له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 86
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration ulāika alladhīna ish'tarawū l-ḥayata l-dun'yā bil-ākhirati falā yukhaffafu ʿanhumu l-ʿadhābu walā hum yunṣarūna
Kurdish ئه‌وانه، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.
Verse 87
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَقَفَّيْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ بِٱلرُّسُلِ ۖ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَيَّدْنَـٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ
Transliteration walaqad ātaynā mūsā l-kitāba waqaffaynā min baʿdihi bil-rusuli waātaynā ʿīsā ib'na maryama l-bayināti wa-ayyadnāhu birūḥi l-qudusi afakullamā jāakum rasūlun bimā lā tahwā anfusukumu is'takbartum fafarīqan kadhabtum wafarīqan taqtulūna
Kurdish سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موسا‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كرد‌و به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.
Verse 88
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ
Transliteration waqālū qulūbunā ghul'fun bal laʿanahumu l-lahu bikuf'rihim faqalīlan mā yu'minūna
Kurdish هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفر‌و خوانه‌ناسیانه‌وه، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن.
Verse 89
وَلَمَّا جَآءَهُمْ كِتَـٰبٌ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا۟ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُوا۟ كَفَرُوا۟ بِهِۦ ۚ فَلَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration walammā jāahum kitābun min ʿindi l-lahi muṣaddiqun limā maʿahum wakānū min qablu yastaftiḥūna ʿalā alladhīna kafarū falammā jāahum mā ʿarafū kafarū bihi falaʿnatu l-lahi ʿalā l-kāfirīna
Kurdish كاتێك له لایه‌ن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كه: ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌كات و به‌ڕاستی ده‌زانێت، ئه‌وان پێشتر داوای سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خوا ده‌كرد به هۆی شوێنكه‌وتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، كه‌چی كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ هات كه ده‌یانناسی، بڕوایان پێ نه‌كرد، كه‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر كافران بێت.
Verse 90
بِئْسَمَا ٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍ ۚ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Transliteration bi'samā ish'taraw bihi anfusahum an yakfurū bimā anzala l-lahu baghyan an yunazzila l-lahu min faḍlihi ʿalā man yashāu min ʿibādihi fabāū bighaḍabin ʿalā ghaḍabin walil'kāfirīna ʿadhābun muhīnun
Kurdish (ئه‌و جووله‌كانه) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موسا‌و ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه.
Verse 91
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ نُؤْمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration wa-idhā qīla lahum āminū bimā anzala l-lahu qālū nu'minu bimā unzila ʿalaynā wayakfurūna bimā warāahu wahuwa l-ḥaqu muṣaddiqan limā maʿahum qul falima taqtulūna anbiyāa l-lahi min qablu in kuntum mu'minīna
Kurdish كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!
Verse 92
۞ وَلَقَدْ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَـٰلِمُونَ
Transliteration walaqad jāakum mūsā bil-bayināti thumma ittakhadhtumu l-ʿij'la min baʿdihi wa-antum ẓālimūna
Kurdish سوێند به خوا به‌ڕاستی مو‌سا نیشانه‌ی فره‌و موعجیزه‌ی بۆ هێنان، كه‌چی (كاتێ كه‌چوو بۆ نزای په‌روه‌ردگار، له كێوی گور) ئێوه گوێره‌كه‌كه‌تان په‌رست، به‌ڕاستی ئێوه سته‌مكارن.
Verse 93
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَـٰكُم بِقُوَّةٍ وَٱسْمَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَأُشْرِبُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ۚ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَـٰنُكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration wa-idh akhadhnā mīthāqakum warafaʿnā fawqakumu l-ṭūra khudhū mā ātaynākum biquwwatin wa-is'maʿū qālū samiʿ'nā waʿaṣaynā wa-ush'ribū fī qulūbihimu l-ʿij'la bikuf'rihim qul bi'samā yamurukum bihi īmānukum in kuntum mu'minīna
Kurdish (یادیان بێنه‌ره‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی) كه په‌یمانمان لێ وه‌رگرتن و كێوی گورمان به‌سه‌ردا به‌رزكردنه‌وه و (فه‌رمانمان پێدان): ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون (له ته‌ورات) به توندی بیگرن و لێی لامه‌ده‌ن و گوێ بیستبن، (به‌ده‌م) وتیان: گوێڕایه‌ڵین، (به‌ڵام به‌كرده‌وه) پێچه‌وانه‌یان كرد‌و یاخی بوون و گوێره‌كه په‌رستی له دڵ و ده‌روونیاندا ڕوابوو به هۆی بێ باوه‌ڕییانه‌وه، پێیان بڵێ: ئیمانه‌كه‌تان شتی ناڕه‌واتان پێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن؟! (باو‌و باپیرانتان گوێره‌كه په‌رست و پێغه‌مبه‌ر كوژ، ئێوه‌ش سه‌رسه‌خت و بێ باوه‌ڕ).
Verse 94
قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ ٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ عِندَ ٱللَّهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration qul in kānat lakumu l-dāru l-ākhiratu ʿinda l-lahi khāliṣatan min dūni l-nāsi fatamannawū l-mawta in kuntum ṣādiqīna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!
Verse 95
وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration walan yatamannawhu abadan bimā qaddamat aydīhim wal-lahu ʿalīmun bil-ẓālimīna
Kurdish (به‌ڵام ئه‌وانه) هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشخه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران.
Verse 96
وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ ٱلنَّاسِ عَلَىٰ حَيَوٰةٍ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِۦ مِنَ ٱلْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ
Transliteration walatajidannahum aḥraṣa l-nāsi ʿalā ḥayatin wamina alladhīna ashrakū yawaddu aḥaduhum law yuʿammaru alfa sanatin wamā huwa bimuzaḥziḥihi mina l-ʿadhābi an yuʿammara wal-lahu baṣīrun bimā yaʿmalūna
Kurdish سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیا‌و ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 97
قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration qul man kāna ʿaduwwan lijib'rīla fa-innahu nazzalahu ʿalā qalbika bi-idh'ni l-lahi muṣaddiqan limā bayna yadayhi wahudan wabush'rā lil'mu'minīna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جوبره‌ئیله، (با بزانێت) كه هه‌ر ئه‌و جوبره‌ئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت كه كتێبه پێشووه‌كان به‌ڕاست داده‌نێت و ڕێنموویی (بۆ چاكه) ده‌كات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران.
Verse 98
مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration man kāna ʿaduwwan lillahi wamalāikatihi warusulihi wajib'rīla wamīkāla fa-inna l-laha ʿaduwwun lil'kāfirīna
Kurdish ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خوا‌و فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوهڕانه.
Verse 99
وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلْفَـٰسِقُونَ
Transliteration walaqad anzalnā ilayka āyātin bayyinātin wamā yakfuru bihā illā l-fāsiqūna
Kurdish سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.
Verse 100
أَوَكُلَّمَا عَـٰهَدُوا۟ عَهْدًا نَّبَذَهُۥ فَرِيقٌ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Transliteration awakullamā ʿāhadū ʿahdan nabadhahu farīqun min'hum bal aktharuhum lā yu'minūna
Kurdish ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسوڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێز‌و قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن).
Verse 101
وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ كِتَـٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Transliteration walammā jāahum rasūlun min ʿindi l-lahi muṣaddiqun limā maʿahum nabadha farīqun mina alladhīna ūtū l-kitāba kitāba l-lahi warāa ẓuhūrihim ka-annahum lā yaʿlamūna
Kurdish كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).
Verse 102
وَٱتَّبَعُوا۟ مَا تَتْلُوا۟ ٱلشَّيَـٰطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَـٰنَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَـٰنُ وَلَـٰكِنَّ ٱلشَّيَـٰطِينَ كَفَرُوا۟ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحْرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَـٰرُوتَ وَمَـٰرُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَزَوْجِهِۦ ۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا۟ لَمَنِ ٱشْتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنْ خَلَـٰقٍ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration wa-ittabaʿū mā tatlū l-shayāṭīnu ʿalā mul'ki sulaymāna wamā kafara sulaymānu walākinna l-shayāṭīna kafarū yuʿallimūna l-nāsa l-siḥ'ra wamā unzila ʿalā l-malakayni bibābila hārūta wamārūta wamā yuʿallimāni min aḥadin ḥattā yaqūlā innamā naḥnu fit'natun falā takfur fayataʿallamūna min'humā mā yufarriqūna bihi bayna l-mari wazawjihi wamā hum biḍārrīna bihi min aḥadin illā bi-idh'ni l-lahi wayataʿallamūna mā yaḍurruhum walā yanfaʿuhum walaqad ʿalimū lamani ish'tarāhu mā lahu fī l-ākhirati min khalāqin walabi'sa mā sharaw bihi anfusahum law kānū yaʿlamūna
Kurdish جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحر‌و جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحر‌و جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته).
Verse 103
وَلَوْ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَمَثُوبَةٌ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ خَيْرٌ ۖ لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Transliteration walaw annahum āmanū wa-ittaqaw lamathūbatun min ʿindi l-lahi khayrun law kānū yaʿlamūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و جووله‌كانه ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی) ئه‌وا پاداشتێكیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه چاكترو به‌فه‌ڕتر بوو ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (بیر‌و هۆشیان به‌كار بهێنایه).
Verse 104
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā taqūlū rāʿinā waqūlū unẓur'nā wa-is'maʿū walil'kāfirīna ʿadhābun alīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكه‌ی ناشرینه بۆ توانج و پلار به‌كار دێت، به‌ڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوه‌ڕێ و سه‌یرمان بكه و به چاكی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونكه) بۆ كافرو بێباوه‌ران سزایه‌كی به ئێشمان ئاماده كردووه (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌دین و ئیمان و موقه‌دده‌سات ده‌كه‌ن).
Verse 105
مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَلَا ٱلْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
Transliteration mā yawaddu alladhīna kafarū min ahli l-kitābi walā l-mush'rikīna an yunazzala ʿalaykum min khayrin min rabbikum wal-lahu yakhtaṣṣu biraḥmatihi man yashāu wal-lahu dhū l-faḍli l-ʿaẓīmi
Kurdish چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، چ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێر‌و به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌كات به هه‌ر كه‌سێك (بیه‌وێت و شایسته بێت) هه‌ر خوایش خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششی گه‌وره‌یه.
Verse 106
۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration mā nansakh min āyatin aw nunsihā nati bikhayrin min'hā aw mith'lihā alam taʿlam anna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish هه‌ر ئایه‌تێكبسڕینه‌وه، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و، یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه؟
Verse 107
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration alam taʿlam anna l-laha lahu mul'ku l-samāwāti wal-arḍi wamā lakum min dūni l-lahi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) كه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وییه، جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێكتان نیه؟
Verse 108
أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْـَٔلُوا۟ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَـٰنِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
Transliteration am turīdūna an tasalū rasūlakum kamā su-ila mūsā min qablu waman yatabaddali l-kuf'ra bil-īmāni faqad ḍalla sawāa l-sabīli
Kurdish (ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك كاتی خۆی داخوازی له مو‌سا كرا، جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕ بگۆرێته‌وه به كوفر، ئه‌وه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووه.
Verse 109
وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَـٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration wadda kathīrun min ahli l-kitābi law yaruddūnakum min baʿdi īmānikum kuffāran ḥasadan min ʿindi anfusihim min baʿdi mā tabayyana lahumu l-ḥaqu fa-iʿ'fū wa-iṣ'faḥū ḥattā yatiya l-lahu bi-amrihi inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشی‌یان لێ بكه‌ن، تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
Verse 110
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration wa-aqīmū l-ṣalata waātū l-zakata wamā tuqaddimū li-anfusikum min khayrin tajidūhu ʿinda l-lahi inna l-laha bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish (كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 111
وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
Transliteration waqālū lan yadkhula l-janata illā man kāna hūdan aw naṣārā til'ka amāniyyuhum qul hātū bur'hānakum in kuntum ṣādiqīna
Kurdish (جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به مو‌سا و عیسا هه‌یه).
Verse 112
بَلَىٰ مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُۥٓ أَجْرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration balā man aslama wajhahu lillahi wahuwa muḥ'sinun falahu ajruhu ʿinda rabbihi walā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish نه‌خێر وانی یه، هه‌ركه‌س به‌ڕاستی خۆی بداته ده‌ست خوا‌و له‌هه‌مان كاتدا چاكه‌كارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و نه‌ترسیان ده‌بێت و نه‌غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.
Verse 113
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ لَيْسَتِ ٱلنَّصَـٰرَىٰ عَلَىٰ شَىْءٍ وَقَالَتِ ٱلنَّصَـٰرَىٰ لَيْسَتِ ٱلْيَهُودُ عَلَىٰ شَىْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ ٱلْكِتَـٰبَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Transliteration waqālati l-yahūdu laysati l-naṣārā ʿalā shayin waqālati l-naṣārā laysati l-yahūdu ʿalā shayin wahum yatlūna l-kitāba kadhālika qāla alladhīna lā yaʿlamūna mith'la qawlihim fal-lahu yaḥkumu baynahum yawma l-qiyāmati fīmā kānū fīhi yakhtalifūna
Kurdish جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (له بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن (بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.
Verse 114
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ وَسَعَىٰ فِى خَرَابِهَآ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Transliteration waman aẓlamu mimman manaʿa masājida l-lahi an yudh'kara fīhā us'muhu wasaʿā fī kharābihā ulāika mā kāna lahum an yadkhulūhā illā khāifīna lahum fī l-dun'yā khiz'yun walahum fī l-ākhirati ʿadhābun ʿaẓīmun
Kurdish جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
Verse 115
وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
Transliteration walillahi l-mashriqu wal-maghribu fa-aynamā tuwallū fathamma wajhu l-lahi inna l-laha wāsiʿun ʿalīmun
Kurdish ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه.
Verse 116
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّ لَّهُۥ قَـٰنِتُونَ
Transliteration waqālū ittakhadha l-lahu waladan sub'ḥānahu bal lahu mā fī l-samāwāti wal-arḍi kullun lahu qānitūna
Kurdish (جووله‌كه‌و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه) نه‌خێر وانی یه، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن.
Verse 117
بَدِيعُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Transliteration badīʿu l-samāwāti wal-arḍi wa-idhā qaḍā amran fa-innamā yaqūlu lahu kun fayakūnu
Kurdish (هه‌ر ئه‌و زاته) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته، یان ئه‌و كاره، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت.
Verse 118
وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوْ تَأْتِينَآ ءَايَةٌ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَـٰبَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Transliteration waqāla alladhīna lā yaʿlamūna lawlā yukallimunā l-lahu aw tatīnā āyatun kadhālika qāla alladhīna min qablihim mith'la qawlihim tashābahat qulūbuhum qad bayyannā l-āyāti liqawmin yūqinūna
Kurdish جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا‌و ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.
Verse 119
إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۖ وَلَا تُسْـَٔلُ عَنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْجَحِيمِ
Transliteration innā arsalnāka bil-ḥaqi bashīran wanadhīran walā tus'alu ʿan aṣḥābi l-jaḥīmi
Kurdish به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ.
Verse 120
وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ
Transliteration walan tarḍā ʿanka l-yahūdu walā l-naṣārā ḥattā tattabiʿa millatahum qul inna hudā l-lahi huwa l-hudā wala-ini ittabaʿta ahwāahum baʿda alladhī jāaka mina l-ʿil'mi mā laka mina l-lahi min waliyyin walā naṣīrin
Kurdish هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.
Verse 121
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
Transliteration alladhīna ātaynāhumu l-kitāba yatlūnahu ḥaqqa tilāwatihi ulāika yu'minūna bihi waman yakfur bihi fa-ulāika humu l-khāsirūna
Kurdish ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.
Verse 122
يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration yābanī is'rāīla udh'kurū niʿ'matiya allatī anʿamtu ʿalaykum wa-annī faḍḍaltukum ʿalā l-ʿālamīna
Kurdish ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.
Verse 123
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْـًٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَـٰعَةٌ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Transliteration wa-ittaqū yawman lā tajzī nafsun ʿan nafsin shayan walā yuq'balu min'hā ʿadlun walā tanfaʿuhā shafāʿatun walā hum yunṣarūna
Kurdish خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...
Verse 124
۞ وَإِذِ ٱبْتَلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَـٰتٍ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّى جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِى ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wa-idhi ib'talā ib'rāhīma rabbuhu bikalimātin fa-atammahunna qāla innī jāʿiluka lilnnāsi imāman qāla wamin dhurriyyatī qāla lā yanālu ʿahdī l-ẓālimīna
Kurdish (یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)
Verse 125
وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْنًا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِـۧمَ مُصَلًّى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَـٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
Transliteration wa-idh jaʿalnā l-bayta mathābatan lilnnāsi wa-amnan wa-ittakhidhū min maqāmi ib'rāhīma muṣallan waʿahid'nā ilā ib'rāhīma wa-is'māʿīla an ṭahhirā baytiya lilṭṭāifīna wal-ʿākifīna wal-rukaʿi l-sujūdi
Kurdish (یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.
Verse 126
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَـٰذَا بَلَدًا ءَامِنًا وَٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنْ ءَامَنَ مِنْهُم بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration wa-idh qāla ib'rāhīmu rabbi ij'ʿal hādhā baladan āminan wa-ur'zuq ahlahu mina l-thamarāti man āmana min'hum bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri qāla waman kafara fa-umattiʿuhu qalīlan thumma aḍṭarruhu ilā ʿadhābi l-nāri wabi'sa l-maṣīru
Kurdish (یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه.
Verse 127
وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَٰهِـۧمُ ٱلْقَوَاعِدَ مِنَ ٱلْبَيْتِ وَإِسْمَـٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration wa-idh yarfaʿu ib'rāhīmu l-qawāʿida mina l-bayti wa-is'māʿīlu rabbanā taqabbal minnā innaka anta l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish به یاد بهێنن ئه‌و كاته‌ی ئیبراهیم پایه‌كانی كه‌عبه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا و (ده‌یانوت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت.
Verse 128
رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration rabbanā wa-ij'ʿalnā mus'limayni laka wamin dhurriyyatinā ummatan mus'limatan laka wa-arinā manāsikanā watub ʿalaynā innaka anta l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.
Verse 129
رَبَّنَا وَٱبْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Transliteration rabbanā wa-ib'ʿath fīhim rasūlan min'hum yatlū ʿalayhim āyātika wayuʿallimuhumu l-kitāba wal-ḥik'mata wayuzakkīhim innaka anta l-ʿazīzu l-ḥakīmu
Kurdish په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ڕه‌وانه بكه، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست و دانایت.
Verse 130
وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِـۧمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَقَدِ ٱصْطَفَيْنَـٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
Transliteration waman yarghabu ʿan millati ib'rāhīma illā man safiha nafsahu walaqadi iṣ'ṭafaynāhu fī l-dun'yā wa-innahu fī l-ākhirati lamina l-ṣāliḥīna
Kurdish ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی گێل و نه‌فام بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردوه‌و (كردوومانه به‌پێشه‌وا) به‌ڕاستی له‌و دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایه.
Verse 131
إِذْ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسْلِمْ ۖ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration idh qāla lahu rabbuhu aslim qāla aslamtu lirabbi l-ʿālamīna
Kurdish كاتێك په‌روه‌ردگاری پێی وت: ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار به، (ئه‌ویش خێرا) وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بووم (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه).
Verse 132
وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبْرَٰهِـۧمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَـٰبَنِىَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ
Transliteration wawaṣṣā bihā ib'rāhīmu banīhi wayaʿqūbu yābaniyya inna l-laha iṣ'ṭafā lakumu l-dīna falā tamūtunna illā wa-antum mus'limūna
Kurdish جا ئیبراهیم و یه‌عقوب ئه‌م وه‌سێته‌یان كرد بۆ كوڕه‌كان و نه‌وه‌كانیان، (هه‌ریه‌ك له‌وان فه‌رموویه‌تی): ڕۆڵه‌كانم؛ به‌ڕاستی خوا هه‌ر ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ئێوه بڕیارداوه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت مه‌مرن (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بكه‌ن).
Verse 133
أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ ٱلْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنۢ بَعْدِى قَالُوا۟ نَعْبُدُ إِلَـٰهَكَ وَإِلَـٰهَ ءَابَآئِكَ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ إِلَـٰهًا وَٰحِدًا وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ
Transliteration am kuntum shuhadāa idh ḥaḍara yaʿqūba l-mawtu idh qāla libanīhi mā taʿbudūna min baʿdī qālū naʿbudu ilāhaka wa-ilāha ābāika ib'rāhīma wa-is'māʿīla wa-is'ḥāqa ilāhan wāḥidan wanaḥnu lahu mus'limūna
Kurdish ئایا ئێوه (ئه‌ی جووله‌كه‌و گاورانێك كه باوه‌ڕ به‌محمد ناكه‌ن و خۆشتان به‌شوێنكه‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و كاته‌ی به‌كوڕه‌كانی وت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟! هه‌موو وتیان: خوای تۆ و باو‌و باپیرانت ده‌په‌رستین، كه ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌و ئێمه هه‌موو ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وین.
Verse 134
تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration til'ka ummatun qad khalat lahā mā kasabat walakum mā kasabtum walā tus'alūna ʿammā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌رپرس نابن له كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وان.
Verse 135
وَقَالُوا۟ كُونُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ تَهْتَدُوا۟ ۗ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِـۧمَ حَنِيفًا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Transliteration waqālū kūnū hūdan aw naṣārā tahtadū qul bal millata ib'rāhīma ḥanīfan wamā kāna mina l-mush'rikīna
Kurdish (كه‌چی هێشتا ئه‌وان به موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌كه یان گاور تا بكه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وانابین) به‌ڵكو شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌كه‌وین كه پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.
Verse 136
قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ
Transliteration qūlū āmannā bil-lahi wamā unzila ilaynā wamā unzila ilā ib'rāhīma wa-is'māʿīla wa-is'ḥāqa wayaʿqūba wal-asbāṭi wamā ūtiya mūsā waʿīsā wamā ūtiya l-nabiyūna min rabbihim lā nufarriqu bayna aḥadin min'hum wanaḥnu lahu mus'limūna
Kurdish (ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێوه) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موسا‌و عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.
Verse 137
فَإِنْ ءَامَنُوا۟ بِمِثْلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا هُمْ فِى شِقَاقٍ ۖ فَسَيَكْفِيكَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Transliteration fa-in āmanū bimith'li mā āmantum bihi faqadi ih'tadaw wa-in tawallaw fa-innamā hum fī shiqāqin fasayakfīkahumu l-lahu wahuwa l-samīʿu l-ʿalīmu
Kurdish جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان (جوله‌كه‌و گاوره‌كان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێكرد، ئه‌وه بێگومان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دوبه‌ره‌كی یه‌وه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌رو زانایه.
Verse 138
صِبْغَةَ ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبْغَةً ۖ وَنَحْنُ لَهُۥ عَـٰبِدُونَ
Transliteration ṣib'ghata l-lahi waman aḥsanu mina l-lahi ṣib'ghatan wanaḥnu lahu ʿābidūna
Kurdish (ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه كه خوا دایڕشتووه، كێ هه‌یه له خوا چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین.
Verse 139
قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ
Transliteration qul atuḥājjūnanā fī l-lahi wahuwa rabbunā warabbukum walanā aʿmālunā walakum aʿmālukum wanaḥnu lahu mukh'liṣūna
Kurdish (به‌و جووله‌كانه) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بێت! له‌كاتێكدا كه قه‌دری خوایش نازانن و كوڕ‌و هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكرده‌وه‌تان به‌رین)، ئێمه ته‌نها دڵسۆز‌و ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.
Verse 140
أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطَ كَانُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ ۗ قُلْ ءَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ ٱللَّهُ ۗ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَـٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration am taqūlūna inna ib'rāhīma wa-is'māʿīla wa-is'ḥāqa wayaʿqūba wal-asbāṭa kānū hūdan aw naṣārā qul a-antum aʿlamu ami l-lahu waman aẓlamu mimman katama shahādatan ʿindahu mina l-lahi wamā l-lahu bighāfilin ʿammā taʿmalūna
Kurdish چۆن ده‌ڵێن كه: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی، جوله‌كه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟ جا كێ له‌وه سته‌مكارتره كه شایه‌تیه‌كی خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه، بێگومان خوا بێ ئاگانیه له‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 141
تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Transliteration til'ka ummatun qad khalat lahā mā kasabat walakum mā kasabtum walā tus'alūna ʿammā kānū yaʿmalūna
Kurdish ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌پرس نابن له كاروكرده‌وه‌ی ئه‌وان.
Verse 142
۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration sayaqūlu l-sufahāu mina l-nāsi mā wallāhum ʿan qib'latihimu allatī kānū ʿalayhā qul lillahi l-mashriqu wal-maghribu yahdī man yashāu ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ‌كردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
Verse 143
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَـٰكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَـٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Transliteration wakadhālika jaʿalnākum ummatan wasaṭan litakūnū shuhadāa ʿalā l-nāsi wayakūna l-rasūlu ʿalaykum shahīdan wamā jaʿalnā l-qib'lata allatī kunta ʿalayhā illā linaʿlama man yattabiʿu l-rasūla mimman yanqalibu ʿalā ʿaqibayhi wa-in kānat lakabīratan illā ʿalā alladhīna hadā l-lahu wamā kāna l-lahu liyuḍīʿa īmānakum inna l-laha bil-nāsi laraūfun raḥīmun
Kurdish به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی عیبادهت و خواپه‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقد‌س بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه.
Verse 144
قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ
Transliteration qad narā taqalluba wajhika fī l-samāi falanuwalliyannaka qib'latan tarḍāhā fawalli wajhaka shaṭra l-masjidi l-ḥarāmi waḥaythu mā kuntum fawallū wujūhakum shaṭrahu wa-inna alladhīna ūtū l-kitāba layaʿlamūna annahu l-ḥaqu min rabbihim wamā l-lahu bighāfilin ʿammā yaʿmalūna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 145
وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ ۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration wala-in atayta alladhīna ūtū l-kitāba bikulli āyatin mā tabiʿū qib'lataka wamā anta bitābiʿin qib'latahum wamā baʿḍuhum bitābiʿin qib'lata baʿḍin wala-ini ittabaʿta ahwāahum min baʿdi mā jāaka mina l-ʿil'mi innaka idhan lamina l-ẓālimīna
Kurdish سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).
Verse 146
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
Transliteration alladhīna ātaynāhumu l-kitāba yaʿrifūnahu kamā yaʿrifūna abnāahum wa-inna farīqan min'hum layaktumūna l-ḥaqa wahum yaʿlamūna
Kurdish ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه.
Verse 147
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ
Transliteration al-ḥaqu min rabbika falā takūnanna mina l-mum'tarīna
Kurdish حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن.
Verse 148
وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ أَيْنَ مَا تَكُونُوا۟ يَأْتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration walikullin wij'hatun huwa muwallīhā fa-is'tabiqū l-khayrāti ayna mā takūnū yati bikumu l-lahu jamīʿan inna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه، خوا ڕوویان وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆ لای، (ده ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكه‌ن له چاكه‌كاندا، ڕوو له هه‌ركوێ بن خوا هه‌مووتان كۆ ده‌كاته‌وه چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
Verse 149
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Transliteration wamin ḥaythu kharajta fawalli wajhaka shaṭra l-masjidi l-ḥarāmi wa-innahu lalḥaqqu min rabbika wamā l-lahu bighāfilin ʿammā taʿmalūna
Kurdish له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، خوا غافل و بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 150
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِى وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِى عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
Transliteration wamin ḥaythu kharajta fawalli wajhaka shaṭra l-masjidi l-ḥarāmi waḥaythu mā kuntum fawallū wujūhakum shaṭrahu li-allā yakūna lilnnāsi ʿalaykum ḥujjatun illā alladhīna ẓalamū min'hum falā takhshawhum wa-ikh'shawnī wali-utimma niʿ'matī ʿalaykum walaʿallakum tahtadūna
Kurdish له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
Verse 151
كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ
Transliteration kamā arsalnā fīkum rasūlan minkum yatlū ʿalaykum āyātinā wayuzakkīkum wayuʿallimukumu l-kitāba wal-ḥik'mata wayuʿallimukum mā lam takūnū taʿlamūna
Kurdish هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.
Verse 152
فَٱذْكُرُونِىٓ أَذْكُرْكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِى وَلَا تَكْفُرُونِ
Transliteration fa-udh'kurūnī adhkur'kum wa-ush'kurū lī walā takfurūni
Kurdish (ده‌ی كه‌واته) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.
Verse 153
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū is'taʿīnū bil-ṣabri wal-ṣalati inna l-laha maʿa l-ṣābirīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
Verse 154
وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَن يُقْتَلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتٌۢ ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ وَلَـٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ
Transliteration walā taqūlū liman yuq'talu fī sabīli l-lahi amwātun bal aḥyāon walākin lā tashʿurūna
Kurdish جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.
Verse 155
وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَىْءٍ مِّنَ ٱلْخَوْفِ وَٱلْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration walanabluwannakum bishayin mina l-khawfi wal-jūʿi wanaqṣin mina l-amwāli wal-anfusi wal-thamarāti wabashiri l-ṣābirīna
Kurdish سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كار‌و تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...
Verse 156
ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَـٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوٓا۟ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ
Transliteration alladhīna idhā aṣābathum muṣībatun qālū innā lillahi wa-innā ilayhi rājiʿūna
Kurdish كه ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.
Verse 157
أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَٰتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُهْتَدُونَ
Transliteration ulāika ʿalayhim ṣalawātun min rabbihim waraḥmatun wa-ulāika humu l-muh'tadūna
Kurdish ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه.
Verse 158
۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ
Transliteration inna l-ṣafā wal-marwata min shaʿāiri l-lahi faman ḥajja l-bayta awi iʿ'tamara falā junāḥa ʿalayhi an yaṭṭawwafa bihimā waman taṭawwaʿa khayran fa-inna l-laha shākirun ʿalīmun
Kurdish به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه.
Verse 159
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّـٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَـٰبِ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّـٰعِنُونَ
Transliteration inna alladhīna yaktumūna mā anzalnā mina l-bayināti wal-hudā min baʿdi mā bayyannāhu lilnnāsi fī l-kitābi ulāika yalʿanuhumu l-lahu wayalʿanuhumu l-lāʿinūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن...
Verse 160
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration illā alladhīna tābū wa-aṣlaḥū wabayyanū fa-ulāika atūbu ʿalayhim wa-anā l-tawābu l-raḥīmu
Kurdish جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم.
Verse 161
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ
Transliteration inna alladhīna kafarū wamātū wahum kuffārun ulāika ʿalayhim laʿnatu l-lahi wal-malāikati wal-nāsi ajmaʿīna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...
Verse 162
خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ
Transliteration khālidīna fīhā lā yukhaffafu ʿanhumu l-ʿadhābu walā hum yunẓarūna
Kurdish ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن.
Verse 163
وَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَٰحِدٌ ۖ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلرَّحِيمُ
Transliteration wa-ilāhukum ilāhun wāḥidun lā ilāha illā huwa l-raḥmānu l-raḥīmu
Kurdish خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه.
Verse 164
إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَـٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Transliteration inna fī khalqi l-samāwāti wal-arḍi wa-ikh'tilāfi al-layli wal-nahāri wal-ful'ki allatī tajrī fī l-baḥri bimā yanfaʿu l-nāsa wamā anzala l-lahu mina l-samāi min māin fa-aḥyā bihi l-arḍa baʿda mawtihā wabatha fīhā min kulli dābbatin wataṣrīfi l-riyāḥi wal-saḥābi l-musakhari bayna l-samāi wal-arḍi laāyātin liqawmin yaʿqilūna
Kurdish به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵ‌و گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه.
Verse 165
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ
Transliteration wamina l-nāsi man yattakhidhu min dūni l-lahi andādan yuḥibbūnahum kaḥubbi l-lahi wa-alladhīna āmanū ashaddu ḥubban lillahi walaw yarā alladhīna ẓalamū idh yarawna l-ʿadhāba anna l-quwata lillahi jamīʿan wa-anna l-laha shadīdu l-ʿadhābi
Kurdish (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه، كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست خوایه و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و خوایه سزاكه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مكاران).
Verse 166
إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ
Transliteration idh tabarra-a alladhīna ittubiʿū mina alladhīna ittabaʿū wara-awū l-ʿadhāba wataqaṭṭaʿat bihimu l-asbābu
Kurdish له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توند‌و تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.
Verse 167
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَـٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَـٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ
Transliteration waqāla alladhīna ittabaʿū law anna lanā karratan fanatabarra-a min'hum kamā tabarraū minnā kadhālika yurīhimu l-lahu aʿmālahum ḥasarātin ʿalayhim wamā hum bikhārijīna mina l-nāri
Kurdish ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی كرد له ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه.
Verse 168
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَـٰلًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
Transliteration yāayyuhā l-nāsu kulū mimmā fī l-arḍi ḥalālan ṭayyiban walā tattabiʿū khuṭuwāti l-shayṭāni innahu lakum ʿaduwwun mubīnun
Kurdish ئه‌ی خه‌ڵكینه! له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه.
Verse 169
إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration innamā yamurukum bil-sūi wal-faḥshāi wa-an taqūlū ʿalā l-lahi mā lā taʿlamūna
Kurdish بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده مه‌ترسیداره).
Verse 170
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًٔا وَلَا يَهْتَدُونَ
Transliteration wa-idhā qīla lahumu ittabiʿū mā anzala l-lahu qālū bal nattabiʿu mā alfaynā ʿalayhi ābāanā awalaw kāna ābāuhum lā yaʿqilūna shayan walā yahtadūna
Kurdish ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه، ده‌ڵێن: نه‌خێر، هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باو‌و باپیرانمان پێوه‌ی ئالووده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).
Verse 171
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءً وَنِدَآءً ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ
Transliteration wamathalu alladhīna kafarū kamathali alladhī yanʿiqu bimā lā yasmaʿu illā duʿāan wanidāan ṣummun buk'mun ʿum'yun fahum lā yaʿqilūna
Kurdish نموونه‌ی بێ باوه‌ڕان (له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا له‌وه‌ی كه سوود وه‌رناگرن له‌م قورئانه) وه‌كو ئه‌و شوانه وایه: كه هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام تێی ناگه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گوێیان له هات و هاوارێكه، ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن و ژیری و هۆشمه‌ندیان له ده‌ستداوه.
Verse 172
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū kulū min ṭayyibāti mā razaqnākum wa-ush'kurū lillahi in kuntum iyyāhu taʿbudūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن.
Verse 173
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration innamā ḥarrama ʿalaykumu l-maytata wal-dama walaḥma l-khinzīri wamā uhilla bihi lighayri l-lahi famani uḍ'ṭurra ghayra bāghin walā ʿādin falā ith'ma ʿalayhi inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی كردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی ناچاری كرد به‌خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌رنی یه، به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
Verse 174
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration inna alladhīna yaktumūna mā anzala l-lahu mina l-kitābi wayashtarūna bihi thamanan qalīlan ulāika mā yakulūna fī buṭūnihim illā l-nāra walā yukallimuhumu l-lahu yawma l-qiyāmati walā yuzakkīhim walahum ʿadhābun alīmun
Kurdish بێگومان ئه‌وانه‌ی نیگای خوا ده‌شارنه‌وه كه له كتێبه‌كانیاندا ڕه‌وانه‌ی كردوون (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان) و به‌و شاردنه‌وه‌یه نرخێكی كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ریه‌وه هه‌ركه‌مه)، ئا ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و سكیانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاته‌وه (له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناهیان) و هه‌ر سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه...
Verse 175
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَـٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ وَٱلْعَذَابَ بِٱلْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى ٱلنَّارِ
Transliteration ulāika alladhīna ish'tarawū l-ḍalālata bil-hudā wal-ʿadhāba bil-maghfirati famā aṣbarahum ʿalā l-nāri
Kurdish ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!
Verse 176
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَـٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍ
Transliteration dhālika bi-anna l-laha nazzala l-kitāba bil-ḥaqi wa-inna alladhīna ikh'talafū fī l-kitābi lafī shiqāqin baʿīdin
Kurdish (ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی خوا كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه ناكۆكیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و هه‌ر ڕایان جیاوازه له به‌رامبه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه، ئه‌وانه هه‌ر له كێشمه كێش و به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی دوور له ڕاستیدان.
Verse 177
۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَـٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَـٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّـٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ
Transliteration laysa l-bira an tuwallū wujūhakum qibala l-mashriqi wal-maghribi walākinna l-bira man āmana bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wal-malāikati wal-kitābi wal-nabiyīna waātā l-māla ʿalā ḥubbihi dhawī l-qur'bā wal-yatāmā wal-masākīna wa-ib'na l-sabīli wal-sāilīna wafī l-riqābi wa-aqāma l-ṣalata waātā l-zakata wal-mūfūna biʿahdihim idhā ʿāhadū wal-ṣābirīna fī l-basāi wal-ḍarāi waḥīna l-basi ulāika alladhīna ṣadaqū wa-ulāika humu l-mutaqūna
Kurdish كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.
Verse 178
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَـٰنٍ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū kutiba ʿalaykumu l-qiṣāṣu fī l-qatlā l-ḥuru bil-ḥuri wal-ʿabdu bil-ʿabdi wal-unthā bil-unthā faman ʿufiya lahu min akhīhi shayon fa-ittibāʿun bil-maʿrūfi wa-adāon ilayhi bi-iḥ'sānin dhālika takhfīfun min rabbikum waraḥmatun famani iʿ'tadā baʿda dhālika falahu ʿadhābun alīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆز‌و میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێن‌بایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه.
Verse 179
وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
Transliteration walakum fī l-qiṣāṣi ḥayatun yāulī l-albābi laʿallakum tattaqūna
Kurdish ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ده‌كوژن)، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.
Verse 180
كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration kutiba ʿalaykum idhā ḥaḍara aḥadakumu l-mawtu in taraka khayran l-waṣiyatu lil'wālidayni wal-aqrabīna bil-maʿrūfi ḥaqqan ʿalā l-mutaqīna
Kurdish پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران.
Verse 181
فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَ مَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration faman baddalahu baʿdamā samiʿahu fa-innamā ith'muhu ʿalā alladhīna yubaddilūnahu inna al-laha sami'un alimun
Kurdish جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).
Verse 182
فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration faman khāfa min mūṣin janafan aw ith'man fa-aṣlaḥa baynahum falā ith'ma ʿalayhi inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 183
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū kutiba ʿalaykumu l-ṣiyāmu kamā kutiba ʿalā alladhīna min qablikum laʿallakum tattaqūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.
Verse 184
أَيَّامًا مَّعْدُودَٰتٍ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration ayyāman maʿdūdātin faman kāna minkum marīḍan aw ʿalā safarin faʿiddatun min ayyāmin ukhara waʿalā alladhīna yuṭīqūnahu fid'yatun ṭaʿāmu mis'kīnin faman taṭawwaʿa khayran fahuwa khayrun lahu wa-an taṣūmū khayrun lakum in kuntum taʿlamūna
Kurdish چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).
Verse 185
شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَـٰتٍ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Transliteration shahru ramaḍāna alladhī unzila fīhi l-qur'ānu hudan lilnnāsi wabayyinātin mina l-hudā wal-fur'qāni faman shahida minkumu l-shahra falyaṣum'hu waman kāna marīḍan aw ʿalā safarin faʿiddatun min ayyāmin ukhara yurīdu l-lahu bikumu l-yus'ra walā yurīdu bikumu l-ʿus'ra walituk'milū l-ʿidata walitukabbirū l-laha ʿalā mā hadākum walaʿallakum tashkurūna
Kurdish مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه).
Verse 186
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ
Transliteration wa-idhā sa-alaka ʿibādī ʿannī fa-innī qarībun ujību daʿwata l-dāʿi idhā daʿāni falyastajībū lī walyu'minū bī laʿallahum yarshudūna
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
Verse 187
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٔـٰنَ بَـٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَـٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَـٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَـٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَـٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
Transliteration uḥilla lakum laylata l-ṣiyāmi l-rafathu ilā nisāikum hunna libāsun lakum wa-antum libāsun lahunna ʿalima l-lahu annakum kuntum takhtānūna anfusakum fatāba ʿalaykum waʿafā ʿankum fal-āna bāshirūhunna wa-ib'taghū mā kataba l-lahu lakum wakulū wa-ish'rabū ḥattā yatabayyana lakumu l-khayṭu l-abyaḍu mina l-khayṭi l-aswadi mina l-fajri thumma atimmū l-ṣiyāma ilā al-layli walā tubāshirūhunna wa-antum ʿākifūna fī l-masājidi til'ka ḥudūdu l-lahi falā taqrabūhā kadhālika yubayyinu l-lahu āyātihi lilnnāsi laʿallahum yattaqūna
Kurdish له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش‌بوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.
Verse 188
وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَـٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration walā takulū amwālakum baynakum bil-bāṭili watud'lū bihā ilā l-ḥukāmi litakulū farīqan min amwāli l-nāsi bil-ith'mi wa-antum taʿlamūna
Kurdish نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سو‌و، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه.
Verse 189
۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Transliteration yasalūnaka ʿani l-ahilati qul hiya mawāqītu lilnnāsi wal-ḥaji walaysa l-biru bi-an tatū l-buyūta min ẓuhūrihā walākinna l-bira mani ittaqā watū l-buyūta min abwābihā wa-ittaqū l-laha laʿallakum tuf'liḥūna
Kurdish پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵان‌دا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
Verse 190
وَقَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ
Transliteration waqātilū fī sabīli l-lahi alladhīna yuqātilūnakum walā taʿtadū inna l-laha lā yuḥibbu l-muʿ'tadīna
Kurdish بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.
Verse 191
وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَـٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَـٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَـٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration wa-uq'tulūhum ḥaythu thaqif'tumūhum wa-akhrijūhum min ḥaythu akhrajūkum wal-fit'natu ashaddu mina l-qatli walā tuqātilūhum ʿinda l-masjidi l-ḥarāmi ḥattā yuqātilūkum fīhi fa-in qātalūkum fa-uq'tulūhum kadhālika jazāu l-kāfirīna
Kurdish (ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوهڕانه.
Verse 192
فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration fa-ini intahaw fa-inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كۆڵیانداو شه‌ڕیان وه‌ستان، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه.
Verse 193
وَقَـٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَلَا عُدْوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration waqātilūhum ḥattā lā takūna fit'natun wayakūna l-dīnu lillahi fa-ini intahaw falā ʿud'wāna illā ʿalā l-ẓālimīna
Kurdish (خۆ ئه‌گه‌ر كافران كۆڵیان نه‌داو هه‌ر جه‌نگان و پیلانیان گێڕا) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان تا وه‌كو هاوه‌ڵگه‌ری و ئاشوب و ناخۆشی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا دین و ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر بۆ خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كۆڵیانداو وازیان هێنا، ئه‌وا هیچ جۆره دژایه‌تیه‌كیان نامێنێت ته‌نها دژ به سته‌مكاره‌كانیان نه‌بێت.
Verse 194
ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَـٰتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration al-shahru l-ḥarāmu bil-shahri l-ḥarāmi wal-ḥurumātu qiṣāṣun famani iʿ'tadā ʿalaykum fa-iʿ'tadū ʿalayhi bimith'li mā iʿ'tadā ʿalaykum wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū anna l-laha maʿa l-mutaqīna
Kurdish ڕێزی مانگی حه‌رام په‌یوه‌سته به ڕێز گرتنی ئه‌وان بۆ مانگی حه‌رام (واته: ئه‌گه‌ر له‌و مانگانه‌دا جه‌نگان دژتان كه جه‌نگ تیایدا حه‌رامه ئێوه حه‌قی به‌رگریتان هه‌یه) و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی، جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان، ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له خوا بترسن و، چاك بزانن كه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزكارانه.
Verse 195
وَأَنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلْقُوا۟ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى ٱلتَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوٓا۟ ۛ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration wa-anfiqū fī sabīli l-lahi walā tul'qū bi-aydīkum ilā l-tahlukati wa-aḥsinū inna l-laha yuḥibbu l-muḥ'sinīna
Kurdish له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه)، هه‌میشه خێر‌و چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت.
Verse 196
وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَـٰثَةِ أَيَّامٍ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Transliteration wa-atimmū l-ḥaja wal-ʿum'rata lillahi fa-in uḥ'ṣir'tum famā is'taysara mina l-hadyi walā taḥliqū ruūsakum ḥattā yablugha l-hadyu maḥillahu faman kāna minkum marīḍan aw bihi adhan min rasihi fafid'yatun min ṣiyāmin aw ṣadaqatin aw nusukin fa-idhā amintum faman tamattaʿa bil-ʿum'rati ilā l-ḥaji famā is'taysara mina l-hadyi faman lam yajid faṣiyāmu thalāthati ayyāmin fī l-ḥaji wasabʿatin idhā rajaʿtum til'ka ʿasharatun kāmilatun dhālika liman lam yakun ahluhu ḥāḍirī l-masjidi l-ḥarāmi wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū anna l-laha shadīdu l-ʿiqābi
Kurdish حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ‌گیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته، ده، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).
Verse 197
ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَـٰتٌ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ
Transliteration al-ḥaju ashhurun maʿlūmātun faman faraḍa fīhinna l-ḥaja falā rafatha walā fusūqa walā jidāla fī l-ḥaji wamā tafʿalū min khayrin yaʿlamhu l-lahu watazawwadū fa-inna khayra l-zādi l-taqwā wa-ittaqūni yāulī l-albābi
Kurdish حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
Verse 198
لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَآ أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَـٰتٍ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ عِندَ ٱلْمَشْعَرِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَٱذْكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ
Transliteration laysa ʿalaykum junāḥun an tabtaghū faḍlan min rabbikum fa-idhā afaḍtum min ʿarafātin fa-udh'kurū l-laha ʿinda l-mashʿari l-ḥarāmi wa-udh'kurūhu kamā hadākum wa-in kuntum min qablihi lamina l-ḍālīna
Kurdish هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
Verse 199
ثُمَّ أَفِيضُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration thumma afīḍū min ḥaythu afāḍa l-nāsu wa-is'taghfirū l-laha inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 200
فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَـٰسِكَكُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَذِكْرِكُمْ ءَابَآءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنْ خَلَـٰقٍ
Transliteration fa-idhā qaḍaytum manāsikakum fa-udh'kurū l-laha kadhik'rikum ābāakum aw ashadda dhik'ran famina l-nāsi man yaqūlu rabbanā ātinā fī l-dun'yā wamā lahu fī l-ākhirati min khalāqin
Kurdish جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه.
Verse 201
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ
Transliteration wamin'hum man yaqūlu rabbanā ātinā fī l-dun'yā ḥasanatan wafī l-ākhirati ḥasanatan waqinā ʿadhāba l-nāri
Kurdish هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
Verse 202
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
Transliteration ulāika lahum naṣībun mimmā kasabū wal-lahu sarīʿu l-ḥisābi
Kurdish ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه).
Verse 203
۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍ مَّعْدُودَٰتٍ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
Transliteration wa-udh'kurū l-laha fī ayyāmin maʿdūdātin faman taʿajjala fī yawmayni falā ith'ma ʿalayhi waman ta-akhara falā ith'ma ʿalayhi limani ittaqā wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū annakum ilayhi tuḥ'sharūna
Kurdish له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه.
Verse 204
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ
Transliteration wamina l-nāsi man yuʿ'jibuka qawluhu fī l-ḥayati l-dun'yā wayush'hidu l-laha ʿalā mā fī qalbihi wahuwa aladdu l-khiṣāmi
Kurdish هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.
Verse 205
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ
Transliteration wa-idhā tawallā saʿā fī l-arḍi liyuf'sida fīhā wayuh'lika l-ḥartha wal-nasla wal-lahu lā yuḥibbu l-fasāda
Kurdish هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.
Verse 206
وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ
Transliteration wa-idhā qīla lahu ittaqi l-laha akhadhathu l-ʿizatu bil-ith'mi faḥasbuhu jahannamu walabi'sa l-mihādu
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره.
Verse 207
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ
Transliteration wamina l-nāsi man yashrī nafsahu ib'tighāa marḍāti l-lahi wal-lahu raūfun bil-ʿibādi
Kurdish هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی.
Verse 208
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ud'khulū fī l-sil'mi kāffatan walā tattabiʿū khuṭuwāti l-shayṭāni innahu lakum ʿaduwwun mubīnun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه).
Verse 209
فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration fa-in zalaltum min baʿdi mā jāatkumu l-bayinātu fa-iʿ'lamū anna l-laha ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).
Verse 210
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
Transliteration hal yanẓurūna illā an yatiyahumu l-lahu fī ẓulalin mina l-ghamāmi wal-malāikatu waquḍiya l-amru wa-ilā l-lahi tur'jaʿu l-umūru
Kurdish ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Verse 211
سَلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ كَمْ ءَاتَيْنَـٰهُم مِّنْ ءَايَةٍۭ بَيِّنَةٍ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Transliteration sal banī is'rāīla kam ātaynāhum min āyatin bayyinatin waman yubaddil niʿ'mata l-lahi min baʿdi mā jāathu fa-inna l-laha shadīdu l-ʿiqābi
Kurdish (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه).
Verse 212
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ فَوْقَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ
Transliteration zuyyina lilladhīna kafarū l-ḥayatu l-dun'yā wayaskharūna mina alladhīna āmanū wa-alladhīna ittaqaw fawqahum yawma l-qiyāmati wal-lahu yarzuqu man yashāu bighayri ḥisābin
Kurdish ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیر‌و باوه‌ڕیان.
Verse 213
كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةً وَٰحِدَةً فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Transliteration kāna l-nāsu ummatan wāḥidatan fabaʿatha l-lahu l-nabiyīna mubashirīna wamundhirīna wa-anzala maʿahumu l-kitāba bil-ḥaqi liyaḥkuma bayna l-nāsi fīmā ikh'talafū fīhi wamā ikh'talafa fīhi illā alladhīna ūtūhu min baʿdi mā jāathumu l-bayinātu baghyan baynahum fahadā l-lahu alladhīna āmanū limā ikh'talafū fīhi mina l-ḥaqi bi-idh'nihi wal-lahu yahdī man yashāu ilā ṣirāṭin mus'taqīmin
Kurdish (له سه‌ره‌تای په‌یدابونی خه‌ڵکیدا، پێش تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی یه‌ک ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون، (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد، تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کرد جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاور‌و جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانه، ئینجا کێشه و دووبه‌ره‌کیان تێدا دروست بوو)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (بۆیه په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو و خوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 214
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُوا۟ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ ۗ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌ
Transliteration am ḥasib'tum an tadkhulū l-janata walammā yatikum mathalu alladhīna khalaw min qablikum massathumu l-basāu wal-ḍarāu wazul'zilū ḥattā yaqūla l-rasūlu wa-alladhīna āmanū maʿahu matā naṣru l-lahi alā inna naṣra l-lahi qarībun
Kurdish ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.
Verse 215
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَآ أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ
Transliteration yasalūnaka mādhā yunfiqūna qul mā anfaqtum min khayrin falil'wālidayni wal-aqrabīna wal-yatāmā wal-masākīni wa-ib'ni l-sabīli wamā tafʿalū min khayrin fa-inna l-laha bihi ʿalīmun
Kurdish جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
Verse 216
كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًٔا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّوا۟ شَيْـًٔا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration kutiba ʿalaykumu l-qitālu wahuwa kur'hun lakum waʿasā an takrahū shayan wahuwa khayrun lakum waʿasā an tuḥibbū shayan wahuwa sharrun lakum wal-lahu yaʿlamu wa-antum lā taʿlamūna
Kurdish جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
Verse 217
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفْرٌۢ بِهِۦ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِۦ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ ٱسْتَطَـٰعُوا۟ ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration yasalūnaka ʿani l-shahri l-ḥarāmi qitālin fīhi qul qitālun fīhi kabīrun waṣaddun ʿan sabīli l-lahi wakuf'run bihi wal-masjidi l-ḥarāmi wa-ikh'rāju ahlihi min'hu akbaru ʿinda l-lahi wal-fit'natu akbaru mina l-qatli walā yazālūna yuqātilūnakum ḥattā yaruddūkum ʿan dīnikum ini is'taṭāʿū waman yartadid minkum ʿan dīnihi fayamut wahuwa kāfirun fa-ulāika ḥabiṭat aʿmāluhum fī l-dun'yā wal-ākhirati wa-ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا کاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا‌و بێ باوه‌ڕی پێی، جه‌نگ له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک له مانگی حه‌رامدا) هه‌روه‌ها ئازاردانی ئیماندار تا هاوه‌ڵگه‌ر بێت پاشگه‌ز بێته‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیا‌و قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 218
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration inna alladhīna āmanū wa-alladhīna hājarū wajāhadū fī sabīli l-lahi ulāika yarjūna raḥmata l-lahi wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئه‌وانه به‌هیوا و به‌ته‌مای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای په‌روه‌ردگارن، به‌ڕاستی خوایش زۆر لێخۆش‌بوو و دلۆڤانه.
Verse 219
۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَآ إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ ٱلْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ
Transliteration yasalūnaka ʿani l-khamri wal-maysiri qul fīhimā ith'mun kabīrun wamanāfiʿu lilnnāsi wa-ith'muhumā akbaru min nafʿihimā wayasalūnaka mādhā yunfiqūna quli l-ʿafwa kadhālika yubayyinu l-lahu lakumu l-āyāti laʿallakum tatafakkarūna
Kurdish پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان، پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وه‌چی بۆ هه‌ردوو جیهانتان چاکه ئه‌وه بکه‌ن)...
Verse 220
فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَـٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration fī l-dun'yā wal-ākhirati wayasalūnaka ʿani l-yatāmā qul iṣ'lāḥun lahum khayrun wa-in tukhāliṭūhum fa-ikh'wānukum wal-lahu yaʿlamu l-muf'sida mina l-muṣ'liḥi walaw shāa l-lahu la-aʿnatakum inna l-laha ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish (ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه.
Verse 221
وَلَا تَنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكَـٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا۟ ۚ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ ۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَـٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
Transliteration walā tankiḥū l-mush'rikāti ḥattā yu'minna wala-amatun mu'minatun khayrun min mush'rikatin walaw aʿjabatkum walā tunkiḥū l-mush'rikīna ḥattā yu'minū walaʿabdun mu'minun khayrun min mush'rikin walaw aʿjabakum ulāika yadʿūna ilā l-nāri wal-lahu yadʿū ilā l-janati wal-maghfirati bi-idh'nihi wayubayyinu āyātihi lilnnāsi laʿallahum yatadhakkarūna
Kurdish ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
Verse 222
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ
Transliteration wayasalūnaka ʿani l-maḥīḍi qul huwa adhan fa-iʿ'tazilū l-nisāa fī l-maḥīḍi walā taqrabūhunna ḥattā yaṭhur'na fa-idhā taṭahharna fatūhunna min ḥaythu amarakumu l-lahu inna l-laha yuḥibbu l-tawābīna wayuḥibbu l-mutaṭahirīna
Kurdish (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
Verse 223
نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَـٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Transliteration nisāukum ḥarthun lakum fatū ḥarthakum annā shi'tum waqaddimū li-anfusikum wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū annakum mulāqūhu wabashiri l-mu'minīna
Kurdish ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.
Verse 224
وَلَا تَجْعَلُوا۟ ٱللَّهَ عُرْضَةً لِّأَيْمَـٰنِكُمْ أَن تَبَرُّوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَتُصْلِحُوا۟ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration walā tajʿalū l-laha ʿur'ḍatan li-aymānikum an tabarrū watattaqū watuṣ'liḥū bayna l-nāsi wal-lahu samīʿun ʿalīmun
Kurdish نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه.
Verse 225
لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ
Transliteration lā yuākhidhukumu l-lahu bil-laghwi fī aymānikum walākin yuākhidhukum bimā kasabat qulūbukum wal-lahu ghafūrun ḥalīmun
Kurdish خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
Verse 226
لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Transliteration lilladhīna yu'lūna min nisāihim tarabbuṣu arbaʿati ashhurin fa-in fāū fa-inna l-laha ghafūrun raḥīmun
Kurdish بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
Verse 227
وَإِنْ عَزَمُوا۟ ٱلطَّلَـٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration wa-in ʿazamū l-ṭalāqa fa-inna l-laha samīʿun ʿalīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ته‌ڵاق دانیان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه)و زانایه (به نیه‌تیان).
Verse 228
وَٱلْمُطَلَّقَـٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَـٰثَةَ قُرُوٓءٍ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَـٰحًا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration wal-muṭalaqātu yatarabbaṣna bi-anfusihinna thalāthata qurūin walā yaḥillu lahunna an yaktum'na mā khalaqa l-lahu fī arḥāmihinna in kunna yu'minna bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri wabuʿūlatuhunna aḥaqqu biraddihinna fī dhālika in arādū iṣ'lāḥan walahunna mith'lu alladhī ʿalayhinna bil-maʿrūfi walilrrijāli ʿalayhinna darajatun wal-lahu ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا).
Verse 229
ٱلطَّلَـٰقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌۢ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌۢ بِإِحْسَـٰنٍ ۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُوا۟ مِمَّآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ شَيْـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا ٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration al-ṭalāqu marratāni fa-im'sākun bimaʿrūfin aw tasrīḥun bi-iḥ'sānin walā yaḥillu lakum an takhudhū mimmā ātaytumūhunna shayan illā an yakhāfā allā yuqīmā ḥudūda l-lahi fa-in khif'tum allā yuqīmā ḥudūda l-lahi falā junāḥa ʿalayhimā fīmā if'tadat bihi til'ka ḥudūdu l-lahi falā taʿtadūhā waman yataʿadda ḥudūda l-lahi fa-ulāika humu l-ẓālimūna
Kurdish ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه) دووجاره، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت و بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی پێتان به‌خشیوون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که نه‌توانن سنووره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له یه‌ک بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازییه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که ژن ومێرده‌که سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێک سامان، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنووره‌کانی خوای په‌روه‌ردگارن، لێی مه‌ترازێن و سنوورشکێنی مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.
Verse 230
فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
Transliteration fa-in ṭallaqahā falā taḥillu lahu min baʿdu ḥattā tankiḥa zawjan ghayrahu fa-in ṭallaqahā falā junāḥa ʿalayhimā an yatarājaʿā in ẓannā an yuqīmā ḥudūda l-lahi watil'ka ḥudūdu l-lahi yubayyinuhā liqawmin yaʿlamūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێهه‌م، پیاو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاقدا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شوویه‌کی تر بکات و (هاوسه‌ری دووهه‌می به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئه‌وه بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کترو (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنووره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باسکرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌ن، ڕوونیان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌لێک که بزانن و تێبگه‌ن.
Verse 231
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration wa-idhā ṭallaqtumu l-nisāa fabalaghna ajalahunna fa-amsikūhunna bimaʿrūfin aw sarriḥūhunna bimaʿrūfin walā tum'sikūhunna ḍirāran litaʿtadū waman yafʿal dhālika faqad ẓalama nafsahu walā tattakhidhū āyāti l-lahi huzuwan wa-udh'kurū niʿ'mata l-lahi ʿalaykum wamā anzala ʿalaykum mina l-kitābi wal-ḥik'mati yaʿiẓukum bihi wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū anna l-laha bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
Verse 232
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Transliteration wa-idhā ṭallaqtumu l-nisāa fabalaghna ajalahunna falā taʿḍulūhunna an yankiḥ'na azwājahunna idhā tarāḍaw baynahum bil-maʿrūfi dhālika yūʿaẓu bihi man kāna minkum yu'minu bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri dhālikum azkā lakum wa-aṭharu wal-lahu yaʿlamu wa-antum lā taʿlamūna
Kurdish هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقداو گه‌یشتنه کۆتایی عاده‌ی مانگانه‌یان، ئێوه (ئه‌ی که‌سوکاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بکه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌کانیان، (یاخود ویستیان شوویه‌کی تر بکه‌ن)، کاتێک ئه‌وان له نێوان خۆیاندا ڕه‌زامه‌ندییان نواند به شێوه‌یه‌کی جوان، ئه‌م (فه‌رمان و ڕێنمووییانه) ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی پێ ده‌کرێت له ئێوه که باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌بێت، ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و کرده‌وانه‌تان جوانتر‌و په‌سه‌ندترو خاوێنتره، خوای په‌روه‌ردگاریش چاک ده‌زانێرت (چی خێره بۆتان) و ئێوه نایزانن و ده‌رکی ناکه‌ن.
Verse 233
۞ وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَـٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ ۚ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَـٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration wal-wālidātu yur'ḍiʿ'na awlādahunna ḥawlayni kāmilayni liman arāda an yutimma l-raḍāʿata waʿalā l-mawlūdi lahu riz'quhunna wakis'watuhunna bil-maʿrūfi lā tukallafu nafsun illā wus'ʿahā lā tuḍārra wālidatun biwaladihā walā mawlūdun lahu biwaladihi waʿalā l-wārithi mith'lu dhālika fa-in arādā fiṣālan ʿan tarāḍin min'humā watashāwurin falā junāḥa ʿalayhimā wa-in aradttum an tastarḍiʿū awlādakum falā junāḥa ʿalaykum idhā sallamtum mā ātaytum bil-maʿrūfi wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū anna l-laha bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 234
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration wa-alladhīna yutawaffawna minkum wayadharūna azwājan yatarabbaṣna bi-anfusihinna arbaʿata ashhurin waʿashran fa-idhā balaghna ajalahunna falā junāḥa ʿalaykum fīmā faʿalna fī anfusihinna bil-maʿrūfi wal-lahu bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، پێویسته ئه‌و هاوسه‌رانه چوارمانگ و ده شه‌و خۆیان بگرن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن (شوو نه‌که‌نه‌وه)، جا که گه‌یشتنه کۆتایی ماوه‌ی عیدده‌که‌یان، ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، خوای په‌روه‌ردگاریش زۆر ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 235
وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَـٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَـٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ
Transliteration walā junāḥa ʿalaykum fīmā ʿarraḍtum bihi min khiṭ'bati l-nisāi aw aknantum fī anfusikum ʿalima l-lahu annakum satadhkurūnahunna walākin lā tuwāʿidūhunna sirran illā an taqūlū qawlan maʿrūfan walā taʿzimū ʿuq'data l-nikāḥi ḥattā yablugha l-kitābu ajalahu wa-iʿ'lamū anna l-laha yaʿlamu mā fī anfusikum fa-iḥ'dharūhu wa-iʿ'lamū anna l-laha ghafūrun ḥalīmun
Kurdish هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه.
Verse 236
لَّا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا۟ لَهُنَّ فَرِيضَةً ۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلْمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلْمُقْتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَـٰعًۢا بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ
Transliteration lā junāḥa ʿalaykum in ṭallaqtumu l-nisāa mā lam tamassūhunna aw tafriḍū lahunna farīḍatan wamattiʿūhunna ʿalā l-mūsiʿi qadaruhu waʿalā l-muq'tiri qadaruhu matāʿan bil-maʿrūfi ḥaqqan ʿalā l-muḥ'sinīna
Kurdish هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که باو‌و په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران.
Verse 237
وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration wa-in ṭallaqtumūhunna min qabli an tamassūhunna waqad faraḍtum lahunna farīḍatan faniṣ'fu mā faraḍtum illā an yaʿfūna aw yaʿfuwā alladhī biyadihi ʿuq'datu l-nikāḥi wa-an taʿfū aqrabu lilttaqwā walā tansawū l-faḍla baynakum inna l-laha bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 238
حَـٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَـٰنِتِينَ
Transliteration ḥāfiẓū ʿalā l-ṣalawāti wal-ṣalati l-wus'ṭā waqūmū lillahi qānitīna
Kurdish که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه.
Verse 239
فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ
Transliteration fa-in khif'tum farijālan aw ruk'bānan fa-idhā amintum fa-udh'kurū l-laha kamā ʿallamakum mā lam takūnū taʿlamūna
Kurdish ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی.
Verse 240
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًا وَصِيَّةً لِّأَزْوَٰجِهِم مَّتَـٰعًا إِلَى ٱلْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِى مَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration wa-alladhīna yutawaffawna minkum wayadharūna azwājan waṣiyyatan li-azwājihim matāʿan ilā l-ḥawli ghayra ikh'rājin fa-in kharajna falā junāḥa ʿalaykum fī mā faʿalna fī anfusihinna min maʿrūfin wal-lahu ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا).
Verse 241
وَلِلْمُطَلَّقَـٰتِ مَتَـٰعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ
Transliteration walil'muṭallaqāti matāʿun bil-maʿrūfi ḥaqqan ʿalā l-mutaqīna
Kurdish بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.
Verse 242
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Transliteration kadhālika yubayyinu l-lahu lakum āyātihi laʿallakum taʿqilūna
Kurdish ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه‌کار.
Verse 243
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُوا۟ ثُمَّ أَحْيَـٰهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ
Transliteration alam tara ilā alladhīna kharajū min diyārihim wahum ulūfun ḥadhara l-mawti faqāla lahumu l-lahu mūtū thumma aḥyāhum inna l-laha ladhū faḍlin ʿalā l-nāsi walākinna akthara l-nāsi lā yashkurūna
Kurdish ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن.
Verse 244
وَقَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration waqātilū fī sabīli l-lahi wa-iʿ'lamū anna l-laha samīʿun ʿalīmun
Kurdish که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ‌و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان).
Verse 245
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَـٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Transliteration man dhā alladhī yuq'riḍu l-laha qarḍan ḥasanan fayuḍāʿifahu lahu aḍʿāfan kathīratan wal-lahu yaqbiḍu wayabṣuṭu wa-ilayhi tur'jaʿūna
Kurdish کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
Verse 246
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلْمَلَإِ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰٓ إِذْ قَالُوا۟ لِنَبِىٍّ لَّهُمُ ٱبْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَـٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ أَلَّا تُقَـٰتِلُوا۟ ۖ قَالُوا۟ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَـٰتِلَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَـٰرِنَا وَأَبْنَآئِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ تَوَلَّوْا۟ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration alam tara ilā l-mala-i min banī is'rāīla min baʿdi mūsā idh qālū linabiyyin lahumu ib'ʿath lanā malikan nuqātil fī sabīli l-lahi qāla hal ʿasaytum in kutiba ʿalaykumu l-qitālu allā tuqātilū qālū wamā lanā allā nuqātila fī sabīli l-lahi waqad ukh'rij'nā min diyārinā wa-abnāinā falammā kutiba ʿalayhimu l-qitālu tawallaw illā qalīlan min'hum wal-lahu ʿalīmun bil-ẓālimīna
Kurdish ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای مو‌سا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت: پاشایه‌ک، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجه‌نگین، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نه‌جه‌نگین، له کاتێکیشدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا، ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه، خوایش زانا‌و به‌ئاگایه به سته‌مکاران.
Verse 247
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةً فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
Transliteration waqāla lahum nabiyyuhum inna l-laha qad baʿatha lakum ṭālūta malikan qālū annā yakūnu lahu l-mul'ku ʿalaynā wanaḥnu aḥaqqu bil-mul'ki min'hu walam yu'ta saʿatan mina l-māli qāla inna l-laha iṣ'ṭafāhu ʿalaykum wazādahu basṭatan fī l-ʿil'mi wal-jis'mi wal-lahu yu'tī mul'kahu man yashāu wal-lahu wāsiʿun ʿalīmun
Kurdish ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه.
Verse 248
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَـٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration waqāla lahum nabiyyuhum inna āyata mul'kihi an yatiyakumu l-tābūtu fīhi sakīnatun min rabbikum wabaqiyyatun mimmā taraka ālu mūsā waālu hārūna taḥmiluhu l-malāikatu inna fī dhālika laāyatan lakum in kuntum mu'minīna
Kurdish ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.
Verse 249
فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ
Transliteration falammā faṣala ṭālūtu bil-junūdi qāla inna l-laha mub'talīkum binaharin faman shariba min'hu falaysa minnī waman lam yaṭʿamhu fa-innahu minnī illā mani igh'tarafa ghur'fatan biyadihi fasharibū min'hu illā qalīlan min'hum falammā jāwazahu huwa wa-alladhīna āmanū maʿahu qālū lā ṭāqata lanā l-yawma bijālūta wajunūdihi qāla alladhīna yaẓunnūna annahum mulāqū l-lahi kam min fi-atin qalīlatin ghalabat fi-atan kathīratan bi-idh'ni l-lahi wal-lahu maʿa l-ṣābirīna
Kurdish ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
Verse 250
وَلَمَّا بَرَزُوا۟ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration walammā barazū lijālūta wajunūdihi qālū rabbanā afrigh ʿalaynā ṣabran wathabbit aqdāmanā wa-unṣur'nā ʿalā l-qawmi l-kāfirīna
Kurdish کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.
Verse 251
فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ
Transliteration fahazamūhum bi-idh'ni l-lahi waqatala dāwūdu jālūta waātāhu l-lahu l-mul'ka wal-ḥik'mata waʿallamahu mimmā yashāu walawlā dafʿu l-lahi l-nāsa baʿḍahum bibaʿḍin lafasadati l-arḍu walākinna l-laha dhū faḍlin ʿalā l-ʿālamīna
Kurdish ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).
Verse 252
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Transliteration til'ka āyātu l-lahi natlūhā ʿalayka bil-ḥaqi wa-innaka lamina l-mur'salīna
Kurdish ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.
Verse 253
۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَـٰتٍ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَيَّدْنَـٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ وَلَـٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ
Transliteration til'ka l-rusulu faḍḍalnā baʿḍahum ʿalā baʿḍin min'hum man kallama l-lahu warafaʿa baʿḍahum darajātin waātaynā ʿīsā ib'na maryama l-bayināti wa-ayyadnāhu birūḥi l-qudusi walaw shāa l-lahu mā iq'tatala alladhīna min baʿdihim min baʿdi mā jāathumu l-bayinātu walākini ikh'talafū famin'hum man āmana wamin'hum man kafara walaw shāa l-lahu mā iq'tatalū walākinna l-laha yafʿalu mā yurīdu
Kurdish ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک مو‌سا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگ‌ماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.
Verse 254
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَـٰعَةٌ ۗ وَٱلْكَـٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū anfiqū mimmā razaqnākum min qabli an yatiya yawmun lā bayʿun fīhi walā khullatun walā shafāʿatun wal-kāfirūna humu l-ẓālimūna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه، (ئه‌و ڕۆژه) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.
Verse 255
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ
Transliteration al-lahu lā ilāha illā huwa l-ḥayu l-qayūmu lā takhudhuhu sinatun walā nawmun lahu mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi man dhā alladhī yashfaʿu ʿindahu illā bi-idh'nihi yaʿlamu mā bayna aydīhim wamā khalfahum walā yuḥīṭūna bishayin min ʿil'mihi illā bimā shāa wasiʿa kur'siyyuhu l-samāwāti wal-arḍa walā yaūduhu ḥif'ẓuhumā wahuwa l-ʿaliyu l-ʿaẓīmu
Kurdish خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.
Verse 256
لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّـٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Transliteration lā ik'rāha fī l-dīni qad tabayyana l-rush'du mina l-ghayi faman yakfur bil-ṭāghūti wayu'min bil-lahi faqadi is'tamsaka bil-ʿur'wati l-wuth'qā lā infiṣāma lahā wal-lahu samīʿun ʿalīmun
Kurdish به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.
Verse 257
ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّـٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَـٰتِ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration al-lahu waliyyu alladhīna āmanū yukh'rijuhum mina l-ẓulumāti ilā l-nūri wa-alladhīna kafarū awliyāuhumu l-ṭāghūtu yukh'rijūnahum mina l-nūri ilā l-ẓulumāti ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish خوا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه، له تاریکاییه‌کانی (گومان و سته‌م) ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌کانه، له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه.
Verse 258
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِـۧمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
Transliteration alam tara ilā alladhī ḥājja ib'rāhīma fī rabbihi an ātāhu l-lahu l-mul'ka idh qāla ib'rāhīmu rabbiya alladhī yuḥ'yī wayumītu qāla anā uḥ'yī wa-umītu qāla ib'rāhīmu fa-inna l-laha yatī bil-shamsi mina l-mashriqi fati bihā mina l-maghribi fabuhita alladhī kafara wal-lahu lā yahdī l-qawma l-ẓālimīna
Kurdish ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.
Verse 259
أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَـٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةً لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration aw ka-alladhī marra ʿalā qaryatin wahiya khāwiyatun ʿalā ʿurūshihā qāla annā yuḥ'yī hādhihi l-lahu baʿda mawtihā fa-amātahu l-lahu mi-ata ʿāmin thumma baʿathahu qāla kam labith'ta qāla labith'tu yawman aw baʿḍa yawmin qāla bal labith'ta mi-ata ʿāmin fa-unẓur ilā ṭaʿāmika washarābika lam yatasannah wa-unẓur ilā ḥimārika walinajʿalaka āyatan lilnnāsi wa-unẓur ilā l-ʿiẓāmi kayfa nunshizuhā thumma naksūhā laḥman falammā tabayyana lahu qāla aʿlamu anna l-laha ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 260
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَـٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Transliteration wa-idh qāla ib'rāhīmu rabbi arinī kayfa tuḥ'yī l-mawtā qāla awalam tu'min qāla balā walākin liyaṭma-inna qalbī qāla fakhudh arbaʿatan mina l-ṭayri faṣur'hunna ilayka thumma ij'ʿal ʿalā kulli jabalin min'hunna juz'an thumma ud'ʿuhunna yatīnaka saʿyan wa-iʿ'lam anna l-laha ʿazīzun ḥakīmun
Kurdish به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه.
Verse 261
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِى كُلِّ سُنۢبُلَةٍ مِّا۟ئَةُ حَبَّةٍ ۗ وَٱللَّهُ يُضَـٰعِفُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
Transliteration mathalu alladhīna yunfiqūna amwālahum fī sabīli l-lahi kamathali ḥabbatin anbatat sabʿa sanābila fī kulli sunbulatin mi-atu ḥabbatin wal-lahu yuḍāʿifu liman yashāu wal-lahu wāsiʿun ʿalīmun
Kurdish نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه.
Verse 262
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَآ أَنفَقُوا۟ مَنًّا وَلَآ أَذًى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration alladhīna yunfiqūna amwālahum fī sabīli l-lahi thumma lā yut'biʿūna mā anfaqū mannan walā adhan lahum ajruhum ʿinda rabbihim walā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.
Verse 263
۞ قَوْلٌ مَّعْرُوفٌ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌ مِّن صَدَقَةٍ يَتْبَعُهَآ أَذًى ۗ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَلِيمٌ
Transliteration qawlun maʿrūfun wamaghfiratun khayrun min ṣadaqatin yatbaʿuhā adhan wal-lahu ghaniyyun ḥalīmun
Kurdish قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).
Verse 264
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَـٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ كَٱلَّذِى يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٌ فَتَرَكَهُۥ صَلْدًا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū lā tub'ṭilū ṣadaqātikum bil-mani wal-adhā ka-alladhī yunfiqu mālahu riāa l-nāsi walā yu'minu bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri famathaluhu kamathali ṣafwānin ʿalayhi turābun fa-aṣābahu wābilun fatarakahu ṣaldan lā yaqdirūna ʿalā shayin mimmā kasabū wal-lahu lā yahdī l-qawma l-kāfirīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.
Verse 265
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثْبِيتًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍۭ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَـَٔاتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Transliteration wamathalu alladhīna yunfiqūna amwālahumu ib'tighāa marḍāti l-lahi watathbītan min anfusihim kamathali jannatin birabwatin aṣābahā wābilun faātat ukulahā ḍiʿ'fayni fa-in lam yuṣib'hā wābilun faṭallun wal-lahu bimā taʿmalūna baṣīrun
Kurdish نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.
Verse 266
أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ
Transliteration ayawaddu aḥadukum an takūna lahu jannatun min nakhīlin wa-aʿnābin tajrī min taḥtihā l-anhāru lahu fīhā min kulli l-thamarāti wa-aṣābahu l-kibaru walahu dhurriyyatun ḍuʿafāu fa-aṣābahā iʿ'ṣārun fīhi nārun fa-iḥ'taraqat kadhālika yubayyinu l-lahu lakumu l-āyāti laʿallakum tatafakkarūna
Kurdish ئایا هیچ که‌س له ئێوه حه‌ز ده‌کات باخێکی هه‌بێت له دارخورماو چه‌نده‌ها جۆر ڕه‌زه ترێ پێک هاتبێت و چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێک به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات و هه‌موو جۆره به‌روبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چه‌ند نه‌وه‌و منداڵێکی لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گه‌رده‌لولێک گڕوگه‌رمیه‌کی به‌هێزی تێدابێت و هه‌ڵکاته‌سه‌ری و یه‌کسه‌ربسووتێت؟! (ئه‌مه زۆر جێی داخ و نیگه‌رانیه چونکه نه‌خۆی له‌به‌ر پیری، نه‌منداڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان بۆ ئه‌وه‌ی تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه (خۆتان مایه‌پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن).
Verse 267
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū anfiqū min ṭayyibāti mā kasabtum wamimmā akhrajnā lakum mina l-arḍi walā tayammamū l-khabītha min'hu tunfiqūna walastum biākhidhīhi illā an tugh'miḍū fīhi wa-iʿ'lamū anna l-laha ghaniyyun ḥamīdun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌و ببه‌خشن، له‌کاتێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن و پێی ڕازی نابن (ئه‌گه‌ر بتاندرێتێ) مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه (پێویستی به‌به‌خشینی بێ نرخ نیه).
Verse 268
ٱلشَّيْطَـٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
Transliteration al-shayṭānu yaʿidukumu l-faqra wayamurukum bil-faḥshāi wal-lahu yaʿidukum maghfiratan min'hu wafaḍlan wal-lahu wāsiʿun ʿalīmun
Kurdish (کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه.
Verse 269
يُؤْتِى ٱلْحِكْمَةَ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ ٱلْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِىَ خَيْرًا كَثِيرًا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ
Transliteration yu'tī l-ḥik'mata man yashāu waman yu'ta l-ḥik'mata faqad ūtiya khayran kathīran wamā yadhakkaru illā ulū l-albābi
Kurdish ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.
Verse 270
وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُم مِّن نَّذْرٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُهُۥ ۗ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ
Transliteration wamā anfaqtum min nafaqatin aw nadhartum min nadhrin fa-inna l-laha yaʿlamuhu wamā lilẓẓālimīna min anṣārin
Kurdish هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).
Verse 271
إِن تُبْدُوا۟ ٱلصَّدَقَـٰتِ فَنِعِمَّا هِىَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا ٱلْفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Transliteration in tub'dū l-ṣadaqāti faniʿimmā hiya wa-in tukh'fūhā watu'tūhā l-fuqarāa fahuwa khayrun lakum wayukaffiru ʿankum min sayyiātikum wal-lahu bimā taʿmalūna khabīrun
Kurdish ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 272
۞ لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَىٰهُمْ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنفُسِكُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ
Transliteration laysa ʿalayka hudāhum walākinna l-laha yahdī man yashāu wamā tunfiqū min khayrin fali-anfusikum wamā tunfiqūna illā ib'tighāa wajhi l-lahi wamā tunfiqū min khayrin yuwaffa ilaykum wa-antum lā tuẓ'lamūna
Kurdish ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (چونکه تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره) به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی بوێت ده‌کات، (به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هه‌ر خێرێکیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه قازانجه‌که‌ی بۆ خۆتانه، ئێوه (ئه‌ی بڕواداران) هیچ شتێک نابه‌خشن مه‌گه‌ر بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بێت و هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام بده‌ن پاداشته‌که‌یتان ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وسا ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌متان لێناکرێت.
Verse 273
لِلْفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحْصِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِى ٱلْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ ٱلْجَاهِلُ أَغْنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُم بِسِيمَـٰهُمْ لَا يَسْـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلْحَافًا ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ
Transliteration lil'fuqarāi alladhīna uḥ'ṣirū fī sabīli l-lahi lā yastaṭīʿūna ḍarban fī l-arḍi yaḥsabuhumu l-jāhilu aghniyāa mina l-taʿafufi taʿrifuhum bisīmāhum lā yasalūna l-nāsa il'ḥāfan wamā tunfiqū min khayrin fa-inna l-laha bihi ʿalīmun
Kurdish (ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی.
Verse 274
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration alladhīna yunfiqūna amwālahum bi-al-layli wal-nahāri sirran waʿalāniyatan falahum ajruhum ʿinda rabbihim walā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).
Verse 275
ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
Transliteration alladhīna yakulūna l-riba lā yaqūmūna illā kamā yaqūmu alladhī yatakhabbaṭuhu l-shayṭānu mina l-masi dhālika bi-annahum qālū innamā l-bayʿu mith'lu l-riba wa-aḥalla l-lahu l-bayʿa waḥarrama l-riba faman jāahu mawʿiẓatun min rabbihi fa-intahā falahu mā salafa wa-amruhu ilā l-lahi waman ʿāda fa-ulāika aṣḥābu l-nāri hum fīhā khālidūna
Kurdish ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
Verse 276
يَمْحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَيُرْبِى ٱلصَّدَقَـٰتِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ
Transliteration yamḥaqu l-lahu l-riba wayur'bī l-ṣadaqāti wal-lahu lā yuḥibbu kulla kaffārin athīmin
Kurdish خوا، سو‌و، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.
Verse 277
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Transliteration inna alladhīna āmanū waʿamilū l-ṣāliḥāti wa-aqāmū l-ṣalata waātawū l-zakata lahum ajruhum ʿinda rabbihim walā khawfun ʿalayhim walā hum yaḥzanūna
Kurdish به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی به‌جێهێناوه و زه‌کاتیان داوه، ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا نه ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه‌غه‌م و په‌ژاره ده‌یان گرێته‌وه.
Verse 278
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَذَرُوا۟ مَا بَقِىَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū ittaqū l-laha wadharū mā baqiya mina l-riba in kuntum mu'minīna
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.
Verse 279
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ
Transliteration fa-in lam tafʿalū fadhanū biḥarbin mina l-lahi warasūlihi wa-in tub'tum falakum ruūsu amwālikum lā taẓlimūna walā tuẓ'lamūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سو‌و خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.
Verse 280
وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا۟ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Transliteration wa-in kāna dhū ʿus'ratin fanaẓiratun ilā maysaratin wa-an taṣaddaqū khayrun lakum in kuntum taʿlamūna
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره).
Verse 281
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Transliteration wa-ittaqū yawman tur'jaʿūna fīhi ilā l-lahi thumma tuwaffā kullu nafsin mā kasabat wahum lā yuẓ'lamūna
Kurdish (خه‌ڵکینه) له سزا‌و تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.
Verse 282
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَـٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَـٰرَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Transliteration yāayyuhā alladhīna āmanū idhā tadāyantum bidaynin ilā ajalin musamman fa-uk'tubūhu walyaktub baynakum kātibun bil-ʿadli walā yaba kātibun an yaktuba kamā ʿallamahu l-lahu falyaktub walyum'lili alladhī ʿalayhi l-ḥaqu walyattaqi l-laha rabbahu walā yabkhas min'hu shayan fa-in kāna alladhī ʿalayhi l-ḥaqu safīhan aw ḍaʿīfan aw lā yastaṭīʿu an yumilla huwa falyum'lil waliyyuhu bil-ʿadli wa-is'tashhidū shahīdayni min rijālikum fa-in lam yakūnā rajulayni farajulun wa-im'ra-atāni mimman tarḍawna mina l-shuhadāi an taḍilla iḥ'dāhumā fatudhakkira iḥ'dāhumā l-ukh'rā walā yaba l-shuhadāu idhā mā duʿū walā tasamū an taktubūhu ṣaghīran aw kabīran ilā ajalihi dhālikum aqsaṭu ʿinda l-lahi wa-aqwamu lilshahādati wa-adnā allā tartābū illā an takūna tijāratan ḥāḍiratan tudīrūnahā baynakum falaysa ʿalaykum junāḥun allā taktubūhā wa-ashhidū idhā tabāyaʿtum walā yuḍārra kātibun walā shahīdun wa-in tafʿalū fa-innahu fusūqun bikum wa-ittaqū l-laha wayuʿallimukumu l-lahu wal-lahu bikulli shayin ʿalīmun
Kurdish ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
Verse 283
۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًا فَرِهَـٰنٌ مَّقْبُوضَةٌ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَـٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَـٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ
Transliteration wa-in kuntum ʿalā safarin walam tajidū kātiban farihānun maqbūḍatun fa-in amina baʿḍukum baʿḍan falyu-addi alladhī u'tumina amānatahu walyattaqi l-laha rabbahu walā taktumū l-shahādata waman yaktum'hā fa-innahu āthimun qalbuhu wal-lahu bimā taʿmalūna ʿalīmun
Kurdish خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه.
Verse 284
لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Transliteration lillahi mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi wa-in tub'dū mā fī anfusikum aw tukh'fūhu yuḥāsib'kum bihi l-lahu fayaghfiru liman yashāu wayuʿadhibu man yashāu wal-lahu ʿalā kulli shayin qadīrun
Kurdish هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه).
Verse 285
ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ
Transliteration āmana l-rasūlu bimā unzila ilayhi min rabbihi wal-mu'minūna kullun āmana bil-lahi wamalāikatihi wakutubihi warusulihi lā nufarriqu bayna aḥadin min rusulihi waqālū samiʿ'nā wa-aṭaʿnā ghuf'rānaka rabbanā wa-ilayka l-maṣīru
Kurdish پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
Verse 286
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ
Transliteration lā yukallifu l-lahu nafsan illā wus'ʿahā lahā mā kasabat waʿalayhā mā ik'tasabat rabbanā lā tuākhidh'nā in nasīnā aw akhṭanā rabbanā walā taḥmil ʿalaynā iṣ'ran kamā ḥamaltahu ʿalā alladhīna min qablinā rabbanā walā tuḥammil'nā mā lā ṭāqata lanā bihi wa-uʿ'fu ʿannā wa-igh'fir lanā wa-ir'ḥamnā anta mawlānā fa-unṣur'nā ʿalā l-qawmi l-kāfirīna
Kurdish خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).
Read Surah Al-Baqarah in another language
- English (word by word)
- Albanian
- Amazigh
- Amharic
- Assamese
- Azerbaijani
- Bambara
- Bangla
- Bosnian
- Bulgarian
- Chechen
- Chinese
- Czech
- Dari
- Dhivehi
- Dutch
- Finnish
- French
- German
- Gujarati
- Hausa
- Hebrew
- Hindi
- Indonesian
- Italian
- Japanese
- Kannada
- Kazakh
- Khmer
- Kinyarwanda
- Korean
- Luganda
- Malay
- Malayalam
- Maranao
- Marathi
- Nepali
- Norwegian
- Oromo
- Pashto
- Persian
- Polish
- Portuguese
- Romanian
- Russian
- Sindhi
- Sinhala
- Somali
- Spanish
- Swahili
- Swedish
- Tagalog
- Tajik
- Tamil
- Tatar
- Telugu
- Thai
- Turkish
- Ukrainian
- Urdu
- Uyghur
- Uzbek
- Vietnamese
- Yao
- Yoruba
All 114 surahs in Kurdish: the Qur’an in Kurdish.
Kurdish translation: Burhan Muhammad-Amin, from Quran.com. Transliteration: Quran.com. Recitation: Mishary Alafasy, from EveryAyah.com. MyDugsi is a learning aid, not a replacement for a qualified teacher.